Archive
-
▼
2018
(268)
-
▼
November
(16)
- كوردستانیانی ده‌ره‌وه داوای وه‌زیرێك بۆ تاراوگه ...
- 'Mr. Kurd' Explains Why He's Embracing Trump's Nic...
- It was honored to be the opening speaker at the 4t...
- واشنگتن: كۆنگره‌ی جیهانی كورد
- نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ئهمریكاو داهاتووی كوردستان
- تکایە بەرپرسانی کۆمەڵەو دێموکرات بەر بەم رەوتە بگرن
- States Department: Invite Mr. Kurd back, please. W...
- "مستەر کورد" دەبێتەوە باسی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ...
- سخنگوی وزارت خارجه آ‌مریکا: ما با مستر كورد خوشحال ...
- CNN’s Acosta back at White House
- ئەمریکا: ١٢ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ بەر...
- Meeting Mr. Kurd
- داهاتووی كه‌ركوك له پێوه‌ندییه‌كانی به‌غداو هه‌ول...
- یه‌كشه‌ممه‌یه‌كی دژوار بۆ ئێران
- له نێوان ره‌حیم ره‌شیدی و سه‌رۆكی ئه‌مریكادا
- Donald_Trump: 'Evet, buyurun Sayin_Kürt'
-
▼
November
(16)
Friday, November 30, 2018
Thursday, November 29, 2018
'Mr. Kurd' Explains Why He's Embracing Trump's Nickname For Him.
Wednesday, November 28, 2018
Tuesday, November 27, 2018
Tuesday, November 20, 2018
تکایە بەرپرسانی کۆمەڵەو دێموکرات بەر بەم رەوتە بگرن
لە روانگەی منەوە پێویستە کە بەرپرسانی دێموکرات و کۆمەڵەی هاوپەیمان، وەکوو نیازپاکی بۆ مانەوەی دۆستایەتی و هاوپەیمانەتی نێوانیان، گشت ئەو کەسانە سەزا بدەن کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە لێدوان و نووسینی نابەرپرسانەو بە دوور لە رۆ‌حی هاوپەیمانی، بوونەتە هۆکاری شەرە دەندووکەی سەر تۆرە کۆمەڵایەتییەکان.
ئاشکرایە کە سازکردنی ئالۆزی و دۆخی نادۆستانە تەنیا دام و دەزگای دەوزەخی کۆماری ئیسلامی ئێران لێی سوودمەند بوون و دەبن. ئەگەر بە پەلە هەنگاوی بە کردەوە نەنرێ و بەر بەم رەوتە زیانبارە نەگیرێ، باوەڕم وایە کە ئەزموونی کاری هاوبەش لە رۆژهەڵات زیانێکی زۆری بەردەکەوێ...
خەسارناسی رابردوو یان ئاوردانەوە لە کەموکورییەکان زۆر باشە ئەگەر بێتوو بەرپرسانەو لە ئاستی سەرەوەدا بێتە رۆژەڤەوە، نەوەک کەسانێک کە تەنیا ئامراز بوون و بڕیاری سەرەوەیان بە چاک و خراپەوە جێبەجێ کردوە، یان یەک لایەنە گوێیان لە گێرانەوەی رووداوەکان بوە، هەنووکە بە هەڵرشتنی کۆنەقین و کولاندنەوەی برینەکان ببنە هۆکاری دۆخێکی ناخۆش و ئالۆز لە کاتێکدا لەم هەلومەرجەدا ئێمە پێویستیمان بە کاری هاوبەش، دۆستایەتی و یەکریزی و هاوهەلوێستی کوردستانی هەیە.
Sunday, November 18, 2018
States Department: Invite Mr. Kurd back, please. We enjoy him
MS NAUERT: Our position has not changed. Kurds are great partners, and you remember the President up at UNGA – I think you were in the audience there – where he called upon one of – he’s not here today, is he? “Mr. Kurd.”
QUESTION: “Mr. Kurd,” that’s right.
MS NAUERT: The bureau chief. And we were thrilled that he then reported – put an article in The Wall Street Journal. So our position has not changed.
QUESTION: Mr. Kurd appreciates that a lot and he thanks the President.
MS NAUERT: (Laughter.) Invite Mr. Kurd back, please. We enjoy him
Saturday, November 17, 2018
"مستەر کورد" دەبێتەوە باسی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
هێزه‌ر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باس لە رۆڵی کورد وەک هاوبەشێکی ئەمەریکا دەکات و جارێکی دیکەش نازناوی "مستەر کورد" بەکار دەهێنێت.
پەیامنێری کوردستان24 پرسیاری ئەوە لە ناوێرت دەکات کە ئایا هێشتا ئەمەریکا وەک هاوبەشی خۆی تەماشای کورد دەکات، ناوێرت گوتی: "تێڕوانینمان نەگۆڕاوە. کوردەکان هاوبەشێکی گەورەی ئێمەن، تۆ لەبیرتە کاتێک سەرۆک (ترەمپ)، بانگی یەکێکی كرد‌و به مسته‌ر كورد ناوی هێنا؟، ئایا ئەو لێرەیە ئەمڕۆ؟"
لە وەڵامدا پەیامنێری کوردستان24 دەڵێت: "ئەوە راستە، مستەر کورد پێزانینی زۆری بۆ ئەوە هەبوو و سوپاسی سەرۆک دەکات لەو بارەیەوە".
ناوێرت بە پێکەنینەوە دەڵێت، جارێکی دیکە بانگهێشتی ئەو بکەنەوە، ئێمە پێمان خۆشە ئەو لێرە بێت و كه‌یفمان پێی دێت..
لەبارەی ئەوەی کە عێراق چەند جارێک ئەمەریکای بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی تۆمەتبارە کردووە، وتەبیژ ناوێرت گووتی: "من وانازانم کە دەستێوەردانمان کردبێت، ئێمە رێز لە سەروەریی عێراق دەگرین. پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ خەڵکی عێراق هەیە، بەڵام بڕوامان وایە کە عێراق خاوەن سەروەریی خۆیەتی".
پێشتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ره‌حیم ره‌شیدی به "مستەر کورد" ناوبرد و هەستی خۆشی بەرامبەر بە کورد نەشاردەوە کە کوردەکان وەک هاوبەش و هاوپەیمان تەماشا دەکات و فیداكاریان له بیر ناكات.
Friday, November 16, 2018
سخنگوی وزارت خارجه آ‌مریکا: ما با مستر كورد خوشحال هستیم.
سخنگوی وزارت خارجه ایالات متحده آ‌مریکا اعلام کرد کُردها شریک بزرگ واشنگتن هستند.
هدر نائورت روز پنجشنبه ٢٤ آبان ماه در یک کنفرانس خبری اظهار داشت: دیدگاه ایالات متحده درباره کردستان تغییر نکرده است و کردها شریک بزرگ واشنگتن هستند.
وی با اشاره به اظهارت ترامپ درباره «مستر کُرد» گفت رئیس جمهور (ترامپ) وی را صدا کرد و آیا او امروز این‌جا است.
نائورت با خنده اظهار داشت: لطفا مستر کرد را دعوت کنید. خوشحال خواهیم شد.
دونالد ترامپ رئیس جمهور آ‌مریکا در یک کنفرانس خبری از رحیم رشیدی به نام «مستر کُرد» یاد کرده بود.
Tuesday, November 6, 2018
ئەمریکا: ١٢ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ بەرپرسی باڵای پەکەکە
مستەر کورد
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە بڕیاریان داوە ١٢ میلیۆن دۆلار بەخشش بەو کەسانە بدەن کە زانیاری لە بارەی شوێنی مانەوەی سێ کەس لە رێبەرانی پلە باڵای پەکەکە بدەن بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.
بە پێی لیستەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەم شێوەیە: "موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار".
ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای سەردانی "ماسیۆ پالمەر"، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیایە.
"ماسیۆ پالمەر" دەڵێت :" بە خۆسحاڵییەوە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا یەکەم سەردانم بۆ ئانکارا ئەنجام دا. لە سەردانەکەم دا لەگەڵ چەند بەرپرسی باڵای حکومەتی تورکیا، پەرلەمان و بازرگانان لە بارەی چەند نیگەرانی و پرسێکی هاوبەش کۆبوومەوە".
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دەڵێ: " ئەمریکا هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی بەرز دەنرخێنێت. بە خۆشحاڵیەوە لە بەشێکی ئەم سەردانەم دا ناوی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەیێنین بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٧وە پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووەو لە ساڵی ٢٠١١وەش ئەمریکا پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناساندووە".
Monday, November 5, 2018
Meeting Mr. Kurd
Meeting Mr. Kurd
Rahim Rashidi, otherwise known as "Mr. Kurd,” a nickname given by President Donald Trump at this year's U.N. General Assembly, is a reporter for Kurdistan's largest news outlet, Kurdistan 24. Mr. Rashidi will speak on his career experience and how his Kurdish identity affects his work.
Questions from the audience are encouraged.
The Delta Phi Epsilon Professional Foreign Service Fraternity is proud to host this event with Mr. Rashidi, a well accomplished journalist and personal friend of the Fraternity
This is a public event. Press contact: eta.dpe@gmail.com
Monroe Hall Room 113
Sunday, November 4, 2018
یه‌كشه‌ممه‌یه‌كی دژوار بۆ ئێران
مسته‌ر كورد\ واشنگتن
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی ٤ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٨، خولی دووهه‌می سه‌زا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، كه سه‌رۆك واژۆی له‌سه‌ر كردوه، به كرده‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. ئه‌م رێكه‌وته هاوكاته له‌گه‌ڵ ٣٩ه‌مین ساڵیادی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تاران، ٤ی نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٧٩ په‌یره‌وانی هێڵی خومه‌ینی، په‌لاماری باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكایان دا له تاران و بۆ ماوه‌ی ٤٤٤ رۆژ، ٥٢ كارمه‌ندو دیپلۆماتی ئه‌مریكایان به بارمه‌ته گرت.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مه‌ریكا، ئاشكراشی كردوه، نزیكه‌ی ٧٠٠ كه‌س و كۆمپانیا ده‌خرێنه ناو لیستی سزاكانی سه‌ر ئێران، كه په‌یوه‌ندی بازرگانییان به‌و وڵاته‌وه هه‌یه.
پاش ئه‌وه‌ی له ٨ی مای ٢٠١٨‌دا، سه‌رۆك تره‌مپ به فه‌رمیی له رێكه‌وتنی ناوكی وڵاتانی ٥ زێده یه‌ك، كاشایه‌وه كه رێكه‌وتی ١٤ی جولای ٢٠١٥ له ڤییه‌ن واژۆ كرابوو.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، رێكه‌وتی ٢١ی مای ٢٠١٨، كۆی داواكارییه‌كانی ئه‌مریكای له ١٢ خاڵ دا راگه‌یاند كه پێویسته كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێیان بكات، ده‌نا گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان هه‌ڵناگیرێن.
١. رێگا بە ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزەی ئەتۆمی بدرێت سه‌رجه‌م زانیارییەکان لەسەر چالاکی سەربازیی پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی پێشوو بزانێت و دەبێت ئێران بە تەواوی دەست لەو جۆرە چالاکییانە هەڵبگرێت.
٢. واز لە پیتاندنی ئۆران‌یۆم بهێنێت و هەرگیز هەوڵی دووبارە بەکارهێنانی پلوتۆنیۆم نەدات، هه‌روه‌ها تیشکدەرەوە ئاوییەکانی دابخات.
٣. رێگا بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی بدرێت له ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بچێتە سەرانسەری پێگە ئەتۆمییەکان.
٤. کۆتایی بە ووشەکە به‌رنامه‌ی مووشه‌كه دوورهاوێژەکانی بهێنێت و گەشەدان بە سیستمی مووشەکی ئەتۆمیی رابگرێت.
٥. هەموو هاووڵاتیانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ئەمەریکا ئازاد بکرێن كه له لایه‌ن ئێران، به‌ند كراون.
٦. کۆتایی بە پشتگیری گروپە تیرۆرستییەکانی وەک حزبوڵڵا، حەماس و گروپە جیهادییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بهێنێت.
٧. هەموو هێزەکانی لە سووریه بکشێنێتەوە.
٨. واز لە پشتگیریکردنی تاڵیبان و گروپە تیرۆرستییەکانی ئەفغانستان و ئەلقاعیدە بهێنێت.
٩. کۆتایی بە هەڕەشەکانی بەرامبەر بە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا بهێنێت کە وڵاتانی سعودییە، ئیمارات و ئیسرائیلیش دەگرێتەوە، هەروەها لە رێگای پۆستی گەیاندن و ئینتەرنێته‌وه په‌لامار ئه‌نجام نه‌دات.
١٠. رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و رێگا بدات میلیشیا شیعەکان هەڵبوەشێندرێنەوە.
١١. دەبێت سوپای قودس دەسبه‌رداری پاڵپشتی کردنی گشت لق و باڵەکانی لە تەواوی جیهان بهێنێت.
١٢. پشتگیری حوسییە یاخییەکانی یەمەن نەکات و هەوڵی هاتنه ئارای ئاشتی و سەقامگیری لە یەمەن بدات.
Saturday, November 3, 2018
له نێوان ره‌حیم ره‌شیدی و سه‌رۆكی ئه‌مریكادا
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نیویۆرك
چوارشه‌ممه، ٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٨
دۆناڵد تره‌مپ (ڕوو به ڕەحیم ڕەشیدی) بەڵێ فەرموو به‌رێز، میسته‌ر کورد!
خه‌ڵكی كورد خه‌ڵكێكی مه‌زنن، جه‌نگاوه‌ری ئازان و زۆرم خۆش ده‌وێن.
ڕەحیم ڕەشیدی: زۆر سپاس جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌من كوردێكی ئه‌مریكیم. جه‌نابی سه‌رۆك سپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته، دوو پرسیاری زۆر خێرا.
له داهاتوودا، پێوەندی وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمرێکا لەگەڵ کوردەکان چۆن دەبێ؟
دۆناڵد تره‌مپ: ئێستا وڵامی ئەو پرسیارەم دایه‌وە.
ڕەحیم ڕەشیدی: مەبەستم پاش نەمانی داعشە، پاش نه‌مانی داعش؟
دۆناڵد تڕه‌مپ:
ئێمە هەول دەدەین له‌گه‌ڵ كورددا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێ. هه‌ماهه‌نگیشمان هه‌یه، ێستا نێوانمان لە گەڵ کوردەکان زۆر باشە. حەول دەدەین زۆریان یارمەتی بدەین. لە بیرت نەچێ ئەوێ مه‌مله‌كه‌تی ئەوانە. ئێمە دەبێ یارمەتییان بدەین. ئەمن دەمەوێ یارمەتییان بدەم. فه‌رموو بەردەوام بە پرسیارەکەی دیکەت چ بوو؟. ئەوان شان بە شانی ئێمە شەڕی داعشیان ده‌كرد. له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی ئێمه‌دا لێیان ده‌كوژرا. ده‌یانهه‌زار كورد له شه‌ری داعش دا كوژران، له پێناو ئێمه‌دا مردن، له‌گه‌ڵ ئێمه مردن، له پێناو خۆشیان دا كوژران، به‌ڵام خه‌ڵكێكی مه‌زنن. ئێمه ئه‌مه له بیر ناكه‌ین و له‌بیرمان نه‌چۆته‌وه. ئەمن لە بیری ناکەم، ئەوەی کە دواتر ڕۆژێک چ ڕوو بدا، بەڵام ده‌مهه‌وێ پێت بڵێم كه ئەمن ئەوە لە بیر ناکەم. ئەوان گەلێکی گەورەو مه‌زنن. باشە.
ئێمە هەول دەدەین له‌گه‌ڵ كورددا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێ. هه‌ماهه‌نگیشمان هه‌یه، ێستا نێوانمان لە گەڵ کوردەکان زۆر باشە. حەول دەدەین زۆریان یارمەتی بدەین. لە بیرت نەچێ ئەوێ مه‌مله‌كه‌تی ئەوانە. ئێمە دەبێ یارمەتییان بدەین. ئەمن دەمەوێ یارمەتییان بدەم. فه‌رموو بەردەوام بە پرسیارەکەی دیکەت چ بوو؟. ئەوان شان بە شانی ئێمە شەڕی داعشیان ده‌كرد. له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌كانی ئێمه‌دا لێیان ده‌كوژرا. ده‌یانهه‌زار كورد له شه‌ری داعش دا كوژران، له پێناو ئێمه‌دا مردن، له‌گه‌ڵ ئێمه مردن، له پێناو خۆشیان دا كوژران، به‌ڵام خه‌ڵكێكی مه‌زنن. ئێمه ئه‌مه له بیر ناكه‌ین و له‌بیرمان نه‌چۆته‌وه. ئەمن لە بیری ناکەم، ئەوەی کە دواتر ڕۆژێک چ ڕوو بدا، بەڵام ده‌مهه‌وێ پێت بڵێم كه ئەمن ئەوە لە بیر ناکەم. ئەوان گەلێکی گەورەو مه‌زنن. باشە.
ڕەحیم ڕەشیدی : ڕێزدار سەرۆک کۆمار، پرسیارێک سەبارەت بە ئێران، پلانی روون و ئاشكرای جه‌نابت چیه بۆ نه‌هێشتنی ده‌ستێورردانی ئێران لە عێڕاق، لە سووریا و بە تایبەتی لە هه‌رێمی كوردستانی عێراق؟.
دۆناڵد تڕه‌مپ: ڕەنگە ئەوەت دیتبێ
دۆناڵد تڕه‌مپ: ئێران جێگایەکی تایبەتییە. بەڵام ئەمن پێم وایە هیچ وڵاتێک نەبووە کە ئەوەندە بە قەد ئێران گۆڕدرابێ لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا، لە وەتا ئەمن ئەو پەیمانە قێزەوەنەی ئەوەی کە ناویان نابوو "رێكه‌وتنی ناو‌کی"و هەڵموەشاندوه. ئەوه گه‌مژانه‌ترین رێكه‌وتنێك بوو کە تا ئێستا کرا بێ. وەکوو نموونەیەک بۆچی لەو رێكه‌وتن دا هیچ لایان لە یەمەن نەکردەوە، بۆچی لەو رێكه‌وتنه‌دا هیچ باسی سووریای تێیدا نەبوو. دەزانی جۆن کێری (وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆك ئۆباما)، لەو دواییانەدا چی گوتووە، گوتوویە ئەوە زۆر ئالۆز بوو ، ١١٥ میلیارد دۆڵارمان دا، میلیاردێک پارەی نه‌ختینه، تەواوی ئەو ژورە بە ئەسکینساس و به‌رگی سەد دۆڵاری پڕ دەکاتەوە. ڕەنگە ٥ ژووری وه‌کوو ئەمەش. ئێمە یەک میلیارد و هەشت سەد هەزار دۆڵاری نەغدمان دانێ، لە جیاتی ئەوە ئێمە بۆ لامان لە یەمەن نەکردەوە؟ بۆچی لامان لە سووریا و جێی دی نەکردەوە؟.
ئەو گوتویه‌تی (مەبەست جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئۆباما) چونکە ئەوە زۆر ئاڵۆز بوو. ئەتۆ هەموو کارتەکانی خۆت ئاشكرا كرد، ١١٥ میلیارد دۆڵارت دا و ئێستا ئەوە یەمەن سەروژێر بووە، بارودۆخی ئه‌وێ باشتر نابێ، سووریاش ژێره‌وژوور بووە، ئەمن بەرپرسیارم و هیوادارم بەو شێوەیە بیڵێ ئەو کاتەی من چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌وپێش لە مێدیایاكان دا لە سه‌باره‌ت به پارێزگای ئیدلیب نووسیم. ئەمن گوتم ئەوە مەکە. با پێت بڵێم چ بوو، لە کاتێک دا ئەمن لە میتینگێک بووم لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگران، لە نێو خەڵکەکە دا ژنێک هەستا و گوتی لە سووریا پارێزگایه‌ك هەیە کە ٣ میلیۆن خەڵکی تێدا دەژی و هه‌نووكه ئێرانییەکان و ڕووسەکان و سووریایەکان ئەو شوێنەیان گەمارۆ داوە، ئەگەر هێرش بکەن خوشکەکەم دەکووژن و بە میلیۆنان خەڵک دەکووژن بۆ ئەوەی ٢٥ هەزار یان ٣٥ هەزار تێڕۆریست لە نێو بەرن. ئەوانە دوژمنی ئەو سێ لایەنانەن و ئەمن پێم وایە دەکرێ پێیان بلێین تێرۆریست و ئەمن گوتم شتی وا نابێ ڕوو بدا. ئەمن ناوی پارێزگای ئیدلیبم نەبیستووە، کە گەڕامەوە نیویۆرک و چاوم بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دا خشاند – باشە بلێم نەم دەزانی نیویۆرک تایمزە. لە لاپەڕەی یەکەم دا نا، بەڵام ڕاپۆرتێکی زۆر گەورە هەبوو و ئەوە هەمان ئەو چیرۆکە بوو کە ژنەکە بە منی گوتبوو ، بۆ من دژوار بوو باوەر بکەم کە چون ئەوە لەگەڵ ٣ میلیۆن خەڵک دەکرێ؟ لەوێدا هاتبوو کە ئیدلیب گەمارۆ دراوە و ڕۆژی دواتر بۆمباران دەست پێ دەکا، ڕەنگە ئەوە ببێتە هۆی کوشتاری بە میلیۆنان خەڵک بۆ ئەوەی دەست بە ٣٥ هەزار تێڕۆریست ڕابگا.
ئەمن لە میدیای گشتی دا ئەوەم نووسی و لە جی دیکەش فەرمانم دا بە مایک پومپێئۆ (وه‌زیری ده‌ره‌وه)، جان بۆڵتن (ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی)، هه‌روه‌ها هەموو ئەوانه‌دیی دیكه‌س كه مەهێڵن ئەوە بقەومێ. ئەوە بە مانای ئەوە نییە کە عەمەلیاتی بە دانستە نەکرێ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەوانەی بە تێڕۆریست دادەندرێن. بەڵام بە میلیۆنان خەڵک مەکوژن. ئەوە ڕاوەستا، وەک دیتت. ئەوە ڕەنگە لە سایەی سه‌ری منەوە نەزاندرێ، بەڵام كێشه نییە. زۆر لە خەڵکی سووریا لەو بارەیەوە سپاسیان کردووم. ئەوە نزیکی چوار حەوتوو لەوەی پێش بوو ئەوەم نووسی.
ئەمن گوتم گەمارۆ دانی شارێک کە ٣ میلیۆن کەسی تێدایە، دەستپێکردنی بۆمباران کردنی شارەکە، مەیەڵن ئەوە بقەومێ. ئەوە بە جیدی مەبەستی من بوو. بە میلیۆنان خەڵک ژیانیان ڕزگار کراوە و ئەوە ئعتبارێکی گەورەیە بۆ ئێران، نازانم ئێوە ئەوەتان بیستووە. ئەمن ئیعتبارێکی گەورەش دەدم بە ڕووسیاو بە سووریا کە ئەوەیان نەکرد. هیوا دارم ئێستا ئیدی عەمەلیاتی بە دانستە ببێ و دەکرێ ئەوە بکرێ و ئەگەر ئەوە ڕانەگیرابا بە میلیۆنان خەڵک دەکووژران و ئەوە شەرێکی گەورە دەبوو. هیوادارم، ئەوەشتان پێ بڵێم تورکیاش یارمەتیدەرێکی گەورە بووە. تورکیاش گەورەیە و لە سەر گشت ئەو بارودۆخە یارمەتی ئێمەی کردوه‌و به‌ڵێینی داوه له‌م باره‌وه هاوكاریمان بكات...
Subscribe to:
Posts (Atom)