هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز ئانتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوە باسی گرینگی پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكامان كرد. هەروەها دوورە دیمەنی سیاسەتەكانی ئەمریكامان لە هەمبەر تاران تاوتوێ كرد... بەڕێز وەزیری دەرەوە هەموو كات دۆستی كوردستان و پاڵپشتی ڕاستگۆی پێشمەرگە بوەو هەیە!
Archive
-
▼
2021
(261)
-
▼
April
(31)
- دیداری وه‌زیری ده‌ره‌وه
- لە كۆنگرێس داوای یادكرنەوەی نەوای ئارام لە هەرێمی ...
- هه‌وڵ ده‌درێت كوردانی رۆژئاوا مافی مانه‌وه‌یان له...
- هه‌وڵ ده‌درێت كوردانی رۆژئاوا مافی مانه‌وه‌یان له...
- پرۆژه یاسای كۆنگرێس بۆ پشتیوانی له كوردستان و ما...
- ئه‌مریكا پشتیوانی قوڵ و به‌هێزی خۆی بۆ كوردستان دو...
- نێوه‌رۆكی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو توركیا
- توركیا له چاوه‌ڕوانی رۆژێكی ڕه‌شدا
- چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوشتاری ئه‌رم...
- كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی (رۆژی زه‌وی) به به‌شداری 40...
- نه‌ورۆزانه‌ی كاك حاجی میرخان
- فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مر...
- ئه‌و پۆلیسه‌ی جۆرج فلۆیدی كوشت ره‌نگه 40 ساڵ به‌ن...
- “JFK explains broad support in US, Europe for Kurds.”
- كاریگه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق و ئهفغانس...
- هۆكاره‌كانی پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له هه‌ولێر
- یادو ناوی به‌رزیان له دڵماندا زیندوه. #مستەر_كورد
- ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه
- گورزی كاریگه‌ری ئیسرائیل له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تاران
- ئاگاداری بۆ لایڤی رۆژی دووشه‌ممه:
- پێوه‌ندی به‌غداو واشنگتن پاش نه‌مانی سه‌دام حوسێن
- سیروان نه‌جمه‌دین كه‌ریم به سه‌رۆكی نوێی ئهنستیت...
- 300 كه‌سایه‌تی زانستی ئێرانی خوازیارن بایدن دژی تا...
- سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی له‌به‌ر ناردنی كه‌ل...
- سه‌ره‌ڕای تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، نه‌تانیاهو بۆ پێكهێنا...
- گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر توركیا زۆرتر ده‌بن
- دۆخی خراپی پەناخوازان لە ئورووپا #مستەر_کورد
- ئایا ئێران و ئه‌مریكا نزیكن له رێكه‌وتن؟
- ئێران به پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ئامێری پێشکەوتو...
- ئێواره‌ی خوێناوی كۆنگرێس
- پێشوازی واشنگتن له رێكه‌وتنی نێوان به‌غداو هه‌ولێر
-
▼
April
(31)
Friday, April 30, 2021
دیداری وه‌زیری ده‌ره‌وه
هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز ئانتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوە باسی گرینگی پێوەندییەكانی نێوان كوردستان و ئەمریكامان كرد. هەروەها دوورە دیمەنی سیاسەتەكانی ئەمریكامان لە هەمبەر تاران تاوتوێ كرد... بەڕێز وەزیری دەرەوە هەموو كات دۆستی كوردستان و پاڵپشتی ڕاستگۆی پێشمەرگە بوەو هەیە!
لە كۆنگرێس داوای یادكرنەوەی نەوای ئارام لە هەرێمی كوردستان دەكرێت
ره‌حیم ره‌شیدی، واشنگتن\ باس‌نیوز
ئەمڕۆ هەینی پرۆژەیاسایەك پێشكەشی کۆنگرێسی ئەمریکا كرا کە تێیدا داوا كراوە کۆنگرێس یادی 30 ساڵەی ناوچەی دژە فڕین لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.
مایکڵ واڵتز خاوەنی پرۆژەكەیە و لە سوپای ئەمریکادا ئەفسەر بووە، هەروەها لە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەفغانستان خزمەتی کردووە، هەنووكە مایکڵ واڵتز، کۆنگرێسمانی بەرەی کۆماری و نوێنەری ویلایەتی فلۆریدایە و پرۆژەیاساکەی ئامادە كردووه و پێشکەشی کۆنگرێسی كردووە.
كۆنگرێسمەن واڵتز گەرەكیەتی جیا لەوەی لەم ڕێگاوە ڕێز بگیردرێ لە سەركردە سیاسیی، سەربازی و دیپڵۆماتكارانی ئەمریكایی كە ڕۆلیان بووە له‌وه‌ی ناوچەی ئارام بۆ كورد بێتە ئاراوە، هاوكات ئامانجیەتی لە ڕێگای پرۆژە یاساكەیەوە پێوەندی كوردستان و ئەمریكا وەكو هاوپەیمانی راستەقینە و پشتپێبەستراو پتەوتر و بەهێزتر بكرێ.
والتز له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه كردووە كه ئه‌و كوردانه‌ی ئێمه پاراستمانن له مه‌رگ، هه‌نووكه ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیریان ساز كردووه و بوونه‌ته سه‌رپه‌نای ئه‌وانه‌ش كه به هۆی سه‌ركوتی سیاسی و كێشه‌ی ئایینه‌وه هه‌ڵاتوون.
لە رۆژەکانی دەسپێكی سەرهەڵدانی قەیرانی پەنابەران و ئەو کۆڕەوەی کە لە ساڵی 1991 رووی دا، رۆژانە لەسەر سنوورەکان لانی کەم هەزار کەس بەهۆی برسیەتی، سەرما و نەخۆشی دەمردن.
ئەو کارەساتە کاردانەوەی ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێنا کە بووە هۆی دروستبوونی "ئۆپەراسیۆنی دروستکردنی نەوای ئارام" کە بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی دەناسرێت و تێیدا هاوکاری مرۆیی پێشکەشی خەڵک کرا و ناوچەی دژە فڕینی سەپاند.
"ئۆپەراسیۆنی دروستکردنی نەوای ئارام" هەر ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە کورد تاوەکو ئێستا بەرز دەینرخێنێت بەدیاریکراوی دروستکردنی ناوچەی نەفڕین کە کوردی تاوەکو ساڵی 2003 پاراست و كەشێكی لەباری بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی سەقامگیر و هێمن رەخساند، کە ئەم کوردستانەی ئەمڕۆی لێكەوتۆتەوە.
هەنووكە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە گەورەترین ناوچە ئارام و سەقامگیرەکانی جیهان دادەنرێت بە لەخۆگرتنی ئاوارە و پەنابەرانی قەیران و هەڵاتووان لەبەر داپلۆسینی سیاسیی و ئاستەنگە ئایینییەكان.
لە هەرێمی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە کوردەکان، یەکێكن لەو لایەنە متمانەپێكراوانەن كە بەردەوام لە شەڕی تیرۆردا هاوپەیمانی ئەمریكا بوون.
بۆیە ئێستا لەم پرۆژە یاسایەدا ئەم داواکارییانە خراونەتەڕوو:
-یەکەم؛ یادکردنەوەی 30مین ساڵیادی ئۆپەراسیۆنی دروستکردنی نەوای ئارام.
- دووەم؛ یادکردنەوە و بەرزنرخاندنی ئەمریکاییە قارەمانەکان لە سەرباز، دیپلومات، ڕێبەرانی سیاسیی و هاوپەیمانانی ئەمریکا کە ئۆپەراسیۆنی دروستکردنی نەوای ئارامیان بەڕێوە برد.
- سێیەم؛ یادکردنەوە و بەرزنرخاندنی زیاتر لە 2 ملیۆن ژنی کورد، منداڵ و پیاو کە بەنەهامەتی برسیێتی و مەترسییە سەختەکاندا تێپەڕبوون و هاوکارییە مرۆییەکانی ئەمریکایان وەرگرت و ژیانێكی نوێیان دەستپێكرد.
- چوارەم؛ جەختکردنەوە لە هاوپەیمانی بەهێزی کوردی-ئەمریکایی و پێشکەشکردنی پاڵپشتی و رێزی بەردەوام بۆ هاوڕێ کوردەکانمان کە بوێرانە شان بە شانی ئەمریکا دژی توندئاژۆیی و تیرۆر وەستاون.
هه‌وڵ ده‌درێت كوردانی رۆژئاوا مافی مانه‌وه‌یان له ئه‌مریكا پێبدرێت
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن، باس‌نیوز
دوو ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكای سه‌ر به هه‌ردوو حزبی كۆماری و دیموكراتەكان، هه‌وڵ دەدەن مافی مانەوە لە ئەمریكا بە ژمارەیەك لە كوردانی رۆژئاوای كوردستان بدرێت.
كۆنگرێسمه‌ن جەیسن کرۆ سه‌ر به دیموكراتەكان و مایکڵ واڵتز سه‌ر به كۆمارییەكان كۆنگرێس هەوڵ دەدەن له رێگای پرۆژه‌یاسایه‌كه‌وه سه‌ردان و مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س، هێز و لایه‌نه كوردیانه‌ی له شه‌ری دژ به داعشدا هاوكار و یارمه‌تیده‌ری ئه‌مریكا بوون له سووریا، كارئاسانیان بۆ بكرێت تاكو سه‌ردانی ئه‌مریكا بكه‌ن و ئه‌گه‌ر بخوازن بۆ ژیان لەوێ بمێننه‌وه.
هەردوو كۆنگرێسمانەكە پرۆژه‌یاسایه‌كه‌یان ئاماده كردووە و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی پێویستی له كۆنگرێسدا بۆ كۆبكه‌نه‌وه.
بە گوێره‌ی ئه‌و پرۆژە یاسایه، پێویسته شەڕڤانانی هەسەدە هه‌مان ئەو ڤیزایەیان پێبدرێت کە ئەمریکا بە وەرگێڕە عێراقی و ئەفغانییەکانی داوە، كه بە هۆی کارکردنیان لەگەڵ سەربازە ئەمریکییەکان له وڵاته‌كانی خۆیان، مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووه.
له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێسدا كه ره‌شنووسه‌كه‌یان ئاماده كردووە، هاتووه "هاوپەیمانە کوردەکانمان مه‌ترسیان خسته سه‌ر ژیانی خۆیان و ئەگەری تۆڵەسه‌ندنه‌وه هاتۆته سه‌ر ژیانیان، چونكه ئه‌وان شەڕی دوژمنەکانی ئێمەیان كرد و بەرژەوەندیییه‌كانی ئێمه‌یان پەرە پێدا، ئەوان شیاوی ستایش و هاوکاریی ئێمەن. کورده‌كانی سووریا، بۆ تێكشكاندنی خه‌لافه‌تی داعش، رۆڵێکی مه‌زنیان لە هاوکاریکردنی ئه‌مریكا گێڕا و وەک هاوبەشێکی سەرەکیی کاریان لەگەڵدا کردووین. کۆنگرێسی ئەمریکا پێویستە رێز لەوانە بگرێت كه شانبه‌شانی ئێمە جەنگاون".
ئه‌زموونی (ڤیزای سه‌فه‌ری تایبه‌ت) له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ پاش شەڕی ئه‌مریكا له ڤێتنام له نێوان ساڵانی 1955 بۆ 1975، ژمارەیەک لەو ڤێتنامییانەی هاوكاری ئەمریکایان كردبوو، دوای کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە، کوژران. بۆ به‌رگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه، لە شەڕی ئه‌مریكا له ئەفغانستان له ساڵی 2001، هه‌روه‌ها شه‌ری ئه‌مریكا له عێراق لە ساڵی 2003، له رێگای به‌رنامه‌ی (ڤیزای سه‌فه‌ری تایبەت)، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە کاریان بۆ سوپا و حکوومەتی ئەمریکا كردبوو هاتنه ئەمریکا و ژیانیان لێره هه‌ڵبژارد.
ئەو ڤیزایەی پرۆژە یاساکە داوای دەکات بۆ ئه‌و كوردانه‌ی هاوكاری ئه‌مریكایان كردوه له دژی داعش له سوریا، پێی دەگوترێت (ڤیزای سه‌فه‌ری تایبەت)، وەرگرانی ڤیزاکە بۆیان هه‌یه پاش 6 مانگ کارتی مانه‌وه له ئه‌مریكا وەرگرن، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 ساڵ مانەوە لە ئەمریکا، دەتوانن ببنە هاووڵاتی ئەمریکا.
ساڵی 2019، دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، هه‌مان پرۆژه‌یاسا، پێشکه‌شی کۆنگرێس کرابوو، به‌ڵام كارا نه‌كرا. ئێستا جارێکی دیکە کۆنگرێسمانەکان دەیانەوێت پرۆژە یاساکە بخەنەوە بەردەستی کۆنگرێس تاكوو به‌ڵكوو بتوانن كارای بكه‌ن و كورده هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا له‌و ده‌رفه‌ته سوودمه‌ند بن.
#مسته‌ر_كورد
Wednesday, April 28, 2021
Tuesday, April 27, 2021
Friday, April 23, 2021
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان به جنۆساید بناسێنێت
K24 – ره‌حیم ره‌شیدی واشنتن، ئه‌مریكا
هەموو ساڵێك لە رێككه‌وتی (24)ی مانگی نیساندا، له ئه‌رمینیا و وڵاتانی جیهان، ساڵیادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌كرێته‌وه، كه به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه، له (24ی نیسان/ ئه‌پرێلی 1915) و له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مدا له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه دژ به پێكهاته‌ی ئه‌رمه‌نی كراوه.
دوای هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كان و دزه‌كردنی زانیارییه‌كان بۆ ده‌ره‌وه، له‌باره‌ی دۆسیه‌ی به جنۆساید ناساندنی ئه‌م رووداوه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، له ئاكامدا سیناتۆر "چاک شومەر"، رێبەری زۆرینه‌ی دیموکراتەکان، لە ئەنجومەنی سینات، له رێگای توویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، "جۆ بایدن، به نیازه ببێته یەکەم سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا، كوشتاری ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپراتۆری عوسمانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به جینۆساید بناسێنێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له مێژوه‌وه بۆ سه‌رۆكه‌كانمان ماوه‌ته‌وه. بڕیاره رۆژی شەممە، یادی ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدەكه بکەینەوە؛ به‌مه‌ش حکومەتی ئه‌مه‌ریكا راستییه‌كان ده‌سه‌لمێنێت".
پێشتر له (29ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019)دا، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیارێكی په‌سه‌ندكرد، كه تێیدا کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکانی به جینۆساید ناسێندرا، دواتر دوای دوو مانگ له بڕیاره‌كه‌ی كۆنگرێس، ئه‌نجومه‌نی پیرانیش بڕیارێکی هاوچه‌شنی پەسەندکرد و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كانی به جنۆساید ناساند، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، لە نێوان ساڵانی (1915 تا 1923) نزیکەی (1.5) ملیۆن ئەرمەنی بە دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی كۆمه‌ڵكوژكراون و ئه‌وه‌ش به جینۆساید هه‌ژمار ده‌كرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆشكی سپی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئانقه‌ره واشنتن به‌ره‌و ئاڵۆزی پتر ببات و توركیا كاردانه‌وه‌ی توندی له هه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌بێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌وباسانه، هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، بایه‌خی لیره‌ی توركی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و بازاری بۆرسه‌ی توركیا تووشی شڵه‌ژان هاتووه.
كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی (رۆژی زه‌وی) به به‌شداری 40 رێبه‌ری جیهان
Thursday, April 22, 2021
نه‌ورۆزانه‌ی كاك حاجی میرخان
Wednesday, April 21, 2021
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئێران هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ر ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست.
ئه‌و پۆلیسه‌ی جۆرج فلۆیدی كوشت ره‌نگه 40 ساڵ به‌ند بكرێ
Tuesday, April 20, 2021
Sunday, April 18, 2021
Friday, April 16, 2021
Thursday, April 15, 2021
ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه
Sunday, April 11, 2021
ئاگاداری بۆ لایڤی رۆژی دووشه‌ممه:
Friday, April 9, 2021
سیروان نه‌جمه‌دین كه‌ریم به سه‌رۆكی نوێی ئه‌نستیتوتی كورد له واشنگتن هه‌ڵبژێردرا.
300 كه‌سایه‌تی زانستی ئێرانی خوازیارن بایدن دژی تاران سیاسه‌تێكی توند په‌یڕه‌و بكات
Wednesday, April 7, 2021
سه‌رۆكی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی له‌به‌ر ناردنی كه‌لوپه‌ل بۆ ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرا
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكی، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد هاوڵاتیه‌كی ئه‌مریكی له شاری نیویۆرك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به نهێنی كه‌لوپه‌لی جوانكاری بۆ ئێران نارده‌وه‌و به‌و كاره‌ش گه‌مارۆكانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی دژی ئێران پێشێل كردوه، ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، مایكه‌ڵ رۆز، سه‌رۆكی كۆمپانیای (لۆنگ ئیسله‌ند)، دوو تاوانی وه‌پاڵ دراوه. ناوبراو له نێوان ساڵه‌كانی 2015 بۆ 2018، گه‌مارۆكانی ئه‌مریكای دژی ئێران پێشێل كردوه‌و بڕی 350 هه‌زار دۆلار شتومه‌كی جوانكاری داوه‌ته كۆمپانیایه‌ك له دوبه‌ی كه كه‌لوپه‌ل بۆ ئێران ده‌گوازێته‌وه‌و هه‌ر له‌و رێگاوه‌ش پاره بۆ نیویۆرك هاتوه. هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه به‌وه تاوانباره بۆ خۆدزینه‌وه له باجدان و ده‌ربازبوون له رێوشوێنه گومركییه‌كان، نرخی شتومه‌كه‌كانی كه‌متر ئه‌ژمار كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی پۆلیسی فیدراڵ، له نیویۆرك، باسی له‌وه كردوه ئامانجی كۆمپانیاكه هه‌رچی بێ، ئه‌وان ئه‌و شوێنه‌یان شاردۆته‌وه كه‌وا شته‌كانیان بۆ به‌رێ كردوه، هاوكات خۆشیان له دانی گومرگ دزیوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، له به‌یاننامه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردوه گیرانی ئه‌و بازرگانه ئه‌مریكایه، شێلگیری واشنگتن له به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا نیشان ده‌دات كه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران پێشێل ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی یاسای ئه‌مریكا، پێشلكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران، تاوانێكی فیدراڵیه، ئه‌گه‌ر تاوانه‌كانی مایكه‌ڵ رۆز وه‌راست بگه‌رێن، ئه‌وه ناوبراو لانیكه‌م ماوه‌ی 20 ساڵ به‌نده ده‌كرێ. له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داددا هاتوه، تاكوو تۆمه‌ته‌كانی رۆز له دادگا پشت‌راست نه‌كرێنه‌وه، ناوبراو وه‌كوو بێ تاوان چاوی لێده‌كرێ.
یه‌كێتی ئه‌ورووپا و به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته‌ی واشنتن له هه‌مبه‌ر ئێران هاوهه‌ڵوێستن.
#مسته‌ر_كورد