Why is the Sister Cities program between Nashville and Erbil important? #mrkurd
Archive
-
▼
2022
(250)
-
▼
May
(45)
- Why is the Sister Cities program between Nashville...
- "رۆژی بیرەوەری" نهریتێكی ساڵانهیه و یادی سهربا...
- ژووری بازرگانی ناشڤیل: داهاتووی پێوەندی لەگەڵ كورد...
- گەشەی پێوەندی ناشڤیل و هەولێر لە دیدی بەرپرسانەوە
- ناشڤیل و هەولێر ئەزموونەكانیان دەگۆڕنەوە
- ئەمریكا: پێشوازی لە شاندی هەولێر بە دابی كوردستان
- پۆلیسی فیدراڵ: عێراقییەک بەنیاز بوو جۆرج بوش تیرۆر...
- گەنجێکی 18 ساڵ لە قوتابخانەیەكی سەرەتایی 21 کەسی کوشت
- کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەو...
- ئەمریكا: عێراقییەك ویستیویەتی سەرۆك بووش تیرۆر بكات
- شاندی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە واشنگتن
- دیداری کۆمیتەی حیزب لەگەڵ پارێزگاری هەولێڕ
- شاندی هەولێر لە واشنگتن
- شاندێكی وهزارهتی پێشمهرگه و سوپای عێراق به دا...
- Walking Trail in Kurdistan
- كێ پارەی شاندی هەولێری بۆ ئەمریكا دابین كردوە
- بیرەوەریەكی پێشمەرگانە لەگەڵ سەرۆك بارزانی
- هەولێرییەكانی ناشڤیل زۆر دڵخۆشن
- ئەمریكا: هەولێر شانازی خولقاند!
- پارێزگاری هەولێر باسی سەردانەكەی بۆ ناشڤیل دەكا
- ئەمریكا: شاندی هەولێر لە كوردستانی بچووك
- ناشڤیل و هەولێر پێكەوە
- ناشڤیل و هەولێر پێكەوە
- ناشڤیل: پۆلیسێکی کوردی -ئەمریکایی
- پاش دهۆك، پارێزگاری هەولێر لە واشنگتنە
- ئەو قسەی هەموو کاتێک بۆ لێفێربوون دەبێ:
- ازادی
- كرماشان، داڵاهۆ: دادە رەها ئەفزەلی
- فەرموون پێکاکا لە زمان خۆیانەوە:
- ئۆكراینی و خۆشەویستی بۆ وڵات
- Dr. Zebari
- Civîna Komîteya Giştî Ya Konfederasyona Revenda Ku...
- کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردس...
- کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کورستانی لە...
- کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدارێکی دۆستانە لە...
- Konfederasyona Revenda Kurdistanî Civînek Ligel Se...
- کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردس...
- ئهمریكا: هۆكاری گیران و سنوورداش كردنی عێراقییەك
- Stand with Ukraine #mrkurd
- سپای پاسداران گرێكوێرەی نێوان تاران و واشنگتن
- یالا حاجی یاڵا وەستا
- سوپای پاسداران گرێکوێرەی نوێی نێوان تاران و واشنتن
- لە ئاستی جیهاندا بۆ ئازادی راگەیاندن ئێران و عێراق...
- كۆشكی سپی: بایدن و خێزانەکەی رێورەسمی جهژنی رەمەز...
- چێژنیان لێ بۆتە شین
-
▼
May
(45)
Tuesday, May 31, 2022
"رۆژی بیرەوەری" نهریتێكی ساڵانهیه و یادی سهربازه كوژراوهكانی ئهمهریكا دهكرێتهوه
Friday, May 27, 2022
Wednesday, May 25, 2022
پۆلیسی فیدراڵ: عێراقییەک بەنیاز بوو جۆرج بوش تیرۆر بکات
ئۆفیسی لێکۆڵینەوەی پۆلیسی فیدراڵ، واتە ''FBI'' رایگەیاند پیلانێکی تیرۆرکردنی جۆرج بوش، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکایان ئاشکرا کردوە کە هاووڵاتیەکی تەمەن 50 ساڵی عێراقی بەناوی شەهاب ئەحمەد بە نیاز بووە بەرێوەی بەرێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "زە گاردیەن"، ئەو عێراقییە هاوسۆزی داعش بووە و ویستوویەتی لە تۆڵەی شەڕی ئەمەریکا لە دژی عێراق، 43هەمین سەرۆکی ئەمریکا، جۆرج بوش تیرۆر بکات.
شەهاب ئەحمەد، ساڵی 2020 بە ڤیزای سەفەر هاتووەتە ئەمریکا و نەگەڕاوەتەوە. ناوبراو ساڵی 2021 لە ئەمەریکا داوای مافی مانەوەی کردووە.
شەهاب لە چێشتخانەیەکی شاری کۆڵومبس، لە ویلایەتی ئۆهایۆ کاری کردووە، ئەو داوای لە چەند کەسێک کردبوو ماڵی جۆرج بوشی لە داڵاسی تێکساس نیشانبدەن، کەسەکان لەگەڵی رۆیشتوون و ماوەیەک لە رێگەی واتسئەپەوە نامە و ڤیدیۆیان لەگەڵی ئالوگۆڕ کردووە، دواتر ئاشکرا بووە ئەو کەسانە کاریان بۆ هەواڵگری ئەمریکا کردووە.
هەروەها دەرکەوتوە شەهاب لە مانگی مارسدا لەسەر چەک و ساختە کردنی ناسنامە راهێنانی کردووە تا لە پیلانی تیرۆرەکەدا بەکاریانبهنێت.
شەهاب ئەحمەد لە کاتی لێپێچینەوەدا، دانی بەوەدا ناوە کە سەر بە گروپێکی چەکدارییە بەناوی ''رەعد''.
ناوبراو هەوڵی داوە 7 چەکداری داعش لە وڵاتانی تورکیا، میسر، دانیمارک و عێراقەوە لە رێگای مەکسیکەوە بە ڤیزای گەشتیاری بباتە نێو ئەمەریکا و پاشان جۆرج بوش لە ئۆفیسەکەی یان لە نێو ماڵەکەی بکوژن.
شەهاب لە بەرنامەیدا بووە ئەو فەرماندە عێراقیانەی لە ئەمەریکان تیرۆر بکات کە ساڵی 2003 لە شەری عێراق هاوکاری ئەمریکان کردوە، لە لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەشدا ناوە کە لە نێوان ساڵانی 2003 تا 2006 لەژێر ناوی ''بەرەی خۆڕاگری عێراق''، زۆر هاوڵاتی ئەمەریکایی کوشتووە.
رۆژی سێشەممە، جەسیکا نایت یاریدەدەری دادئەستێنی ئەمەریکا دەربارەی ئەم دۆسییە گوتی: ''شەهاب بە تاوانی مانەوەی نایاسایی لە ئەمەریکا ماوەی 10 ساڵ زیندانی دەکرێت، ئەگەر بێتوو پیلانی تیرۆری سەرۆک بوشی بەسەردا ساخبێتەوە ئەوە ماوەی 20 ساڵ بەند دەکرێت''.
گەنجێکی 18 ساڵ لە قوتابخانەیەكی سەرەتایی 21 کەسی کوشت
چەکدارێکی تەمەن 18 ساڵ چووەتە سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە باشووری ڕۆژئاوای ویلایەتی تێکساس و تەقەی لە مامۆستا و قوتابیان كردووە.
بەگوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی دەیلی مەیڵ، بکوژەکە پێش ئەوەی لە ماڵ دەربچێت تەقەی لە داپیرەی کردووە و تاكو ئێستا 19 قوتابی منداڵ و دوو كەسی گەورەساڵ كوژراون.گرێك ئابۆت، حاكمی ویلایەتی تەکساس لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكرای كرد: ”سالڤادۆر ڕامۆس تەمەن 18، ساڵ ئەو كەسە بووە كە تەقەی كردوە و دواتر لە ڕووبەڕووبوونەوەی پۆلیسدا کوژراوە. دوو پۆلیس بریندارن و تەقەكەرەكە بە شێوەیەکی ترسناک تەقەی کردووە و قوتابی و مامۆستای کوشتووە کە قەرەبوو ناکرێنەوە."فەرمانڕەوای ویلایەتەكە لە بەشێكی دیكەی ئاخافتنەكەیدا گوتی: ”تاوانبارەکە ئوتومبێلەکەی بەجێهێشتووە، بە چەکەوە چووەتە ناو قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆبەوە لە یوڤاڵدی، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و تا ئێستا چەند زانیاریەك ماون کە پشتراست بکرێنەوە."تەقەکردنە یەکێکە لە کوشندەترین ڕووداوەکانی تەقەکردن لە قوتابخانەکانی ئەمەریکادا، کوشندەترین تەقەکردن لە مانگی دوانزەی ساڵی 2020 دا بوو کاتێک چەکدارێک 26 کەسی لە قوتابخانەی سەرەتایی ساندی هووکی ویلایەتی کۆنێتیکێت کوشت، 20 كەس لە كوژراوەكانی ئەو ڕووداوە منداڵ بوون.هەروەها لە 2018 دا خوێندکارێک لە قوتابخانەیەكی ئامادەیی مارجۆری ستۆنمان دۆگلاس لە پارکلاندی ویلایەتی فلۆریدا 17 خوێندکار و مامۆستایەکی کوشت.
تەقەكردنەكەی دوێنێ سێشەممە 24ـی ئایاری لە قوتابخانەی سەرەتایی ڕۆب لە شارۆچکەی یوڤاڵدی ویلایەتی تەکساس ڕوویداوە.
ئەمە دووەم کۆمەڵکوژی ئەم مانگەیە کە لە ئەمەریکادا روودەدات، یەکەمیان نزیکەی 10 رۆژ لەمەوبەر بوو کە لە ناوچەی بافێلۆی سەر بە نیویۆرک گەنجێکی 18 ساڵانی سپیپێست بە هەڕەمەکی 10 رەشپێستی کوشتن و 3ـی دیکەشی بریندار کردن و هێرشکردنەکەشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە راستەخۆ بڵاوکردەوە.
کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەی پارێزگاری هەولێر لە ئامریکا بەشداریی کرد
ئێوارەى شەممە ڕێکەوتی ٣١ی بانەمەڕ ١٤٠١ی هەتاوی لەسەر داوای لقی ٧ی پارتی دێموکراتی کوردستان، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا بە سەرپەرەستیی بەرپرسی گشتیی ئەو کۆمیتەیە لە کۆبوونەوەیەکدا کە لەلایەن لقی ٧ـەوە بۆ "ئومید خۆشناو" پارێزگاری هەولێر لە ئامریکا پێک هاتبوو، بەشداریی کرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە بەخێرهاتنی ئامادەبووان لەلایەن "حیکمەت بامەڕنی" بەرپرسی لقی ٧ی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا و کانادا دەستی پێ کرد. پاشان ناوبراو چەند وتەیەکی سەبارەت بە هاوپشتیی کوردستانی و هۆکارەکانی هاتنە ئارای هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد.
دواتر "ئومید خۆشناو" پارێزگاری هەولێر، لەسەر ئامانج و هۆکاری سەفەرەکەی بۆ ئامریکا دوا و لە درێژەدا لەسەر بەرنامەى کاریی کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، کار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاى هەولێر چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
"خۆشناو" لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا دەور و ڕۆڵی کوردەکانی ئامریکای بەرز نرخاند و سپاسی هاوکاری و پشتیوانیی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی بەرپرس بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کرد. ناوبراو لەم بەستێنەدا ڕایگەیاند کە کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوو لە پێناو پاراستن و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەورێکی باڵا و بەرپرسانەیان گێڕاوە.
پارێزگاری هەولێر لە درێژەی وتەکانیدا لەسەر دۆخى عێراق بەگشتی و پەیوەندییەکانى نێوان ئامریکا و هەرێمى کوردستان دوا و تیشکی خستە سەر باری "سیاسی، ئابوورى، مرۆیى و ئەو ئارامى و ئاسایش و پێشکەوتنانەى کە لە هەرێمى کوردستان لە ئارادایە. هەروەها لەسەر پێوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و هەولێر پێداگریی کرد.
بەشداربووانی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لەو کۆبوونەوەیەدا لەسەر پەیوەندیی دوولایەنە پێداگرییان کردەوە و باسیان لەوە کرد کە پێویستە وێڕای هاوکاری و پشتیوانیی کوردستانی بارودۆخی هەر پارچەیەک لە خەباتدا لەبەرچاو بگیردرێت.
بیرەوەریەكی پێشمەرگانە لەگەڵ سەرۆك بارزانی
بیرەوەریەكی پێشمەرگانە لەگەڵ سەرۆك بارزانی
Saturday, May 14, 2022
ئەو قسەی هەموو کاتێک بۆ لێفێربوون دەبێ:
Thursday, May 12, 2022
فەرموون پێکاکا لە زمان خۆیانەوە:
Wednesday, May 11, 2022
Sunday, May 8, 2022
Civîna Komîteya Giştî Ya Konfederasyona Revenda Kurdistanî Hat Lidarxistin
Ji bo nirxandina helwest û çalakiyên Navendên Revenda Kurdistanî û hilbijartina Komîteyên Çavdêrî û Şêwirê, Konfederasyona Revenda Kurdistanî civînek li dar xist.
29.04.2022 li ser înternetê di saet 21:30an de gotûbêj li ser hin mijaran hatin kirin bi mebesta pêşvebirina karê konfederasyonê di demê kombûnan de û temamkirina pêşniyar û biryarên kongreya Hewlêrê.
Civîn ji aliyê Serokê Konfederasyonê ve hat birêvebirin û Cîgirê Serok çend zanyarî dan.
Pişt re ji bo raporên çalakiyan, bernameya navendan, konfederasyon, komele, platform û rêxistinan çend nirxandin hatin kirin û hin mijarên din jî hatin gûftûgokirin.
Xaleke din jî ew bû ku Birêz Rehîm Reşîdî (Mr. Kurd) weke endamê Desteya Rêveberiyê ya Konfederasyonê hate hilbijartin.
Xala dawî dengdana li ser hilbijartina Komîteya Çavdêrî û Komîteya Şêwirê bû.
Komîte bi vî şiklî hatin hilbijartin:
Komîteya Şêwirê:
1- Hifzullah Nêrweyî, Swêd
2 – Şêx Ceza, Almanya
3- Diyar Mele Mihemed Emîn, Belçîka
4 – Ferîdûn Reza Koyî, Brîtanya
5- Kardo Mihemed Ebdulkerîm, Swîsre
Komîteya Çavdêr:
1- Selam Kurde, Swêd
2- Yadgar Emîn, Norwêc
3- Şû’le Hebîb, Holanda
4- Jiyan Şêx Selam, Almanya
5- Mazlûm Ronî, Belçîka
کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا
بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی راپۆست و چالاکیەکانی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی و، دیاریکردنی هەردوو لیژنەی چاودێری و راوێژ، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە.
لە ڕێککەوتی 29.04.2022 کاتژمێر: 21:30 و بە ئۆنلاین، لە بەردەوامی کۆبوونەوەکان و تەواوکردنی ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرەی ھەولێر، هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی دیکە بەمەبەستی بۆ بەرەوپێش بردنی کارەکانی کۆنفدراسیۆن تاوتوێکران.
کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە بەڕێوەبرا و، بەپێدانی ھەندێک زانیاری لەلایەن جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە .
دواتر ھەڵسەنگان بۆ ڕاپۆرتەکانی کاروچالاکی و پلانی کاری ناوەندەکان و کۆنفدراسیۆن و، کۆمەڵە و پلاتفۆرم و ڕێکخراوەکان کراو و ھەندێ گفتوگۆش لەسەر چەند بابەتێک ئەنجامدرا.
خاڵێکی دیکە، ئەوەبوو بەڕێز ڕەحیمی ڕەشیدی، (مستەر کورد)، وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ھەڵبژێردرا .
خاڵی کۆتایی دەنگدان بوو لەسەر ھەڵبژاردنی لیژنەی چاودێری و لیژنەی ڕاوێژ .
بەم شێوەیە ئەم لیژنانە ھاتنە دیاری کردن:
لیژنەی ڕاوێژ:
1-حافزوڵا نێروەیی، سوید
2- شێخ جەزا، ئەڵمانیا
3- دیار مەلا محەمەد ئەمین، بەلجیکا
4- فەرەیدون ڕەزا کۆیی، بەریتانیا
5- کاردۆ محەمەد عەبدولکەریم، سویسرا
لیژنەی چاودێر:
1- سەلام کوردە، سوید
2- یاد ئەمین، نەرویج
3- شوعلە حەبیب، هۆڵەندا
4- ژیان شێخ سەلام، ئەڵمانیا
5- مەزڵوم ڕۆنی، بەلجیکا
کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کورستانی لەگەڵ لیژنەکانی چاودێری و ڕاوێژکاری کۆبووە
دوێنێ ئێوارە 04.05.2022لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لە ڕێگایی پرۆگرامی Zoom کۆمیتەی بەڕێوەبەر کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورستانی کۆبوونەوەێکی ئاسایی لەگەڵ لیژنەکانی چاودێرو ڕاوێژکاری کرد
دوابەدوایی کۆبوونەوەی 24 ی مانگی ڕابردووی کۆمیتەی گشتی و دەنگدانی بە ھەردوو لیژنەی چاودێرو ڕاوێژکاری بەپێی بەندەکانی دەستوری کۆنفدراسیۆن ئەو بابەتە یەکلایکرایەوە و دەنگی لەسەردرا .
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دیدارێکی دۆستانە لەگەڵ سەرۆکی پەیمانگای گۆڵد بۆ ستراتیژی نێونەتەوەیی سازدەکات
لەدرێژەی چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەئەمەریکا ڕەحیم ڕەشیدی ناسراو بە( مستەر کورد)ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی کوردستانی دیدارێکی دۆستانەی لەگەڵ دکتۆر ئێلی گۆڵد سەرۆکی پەیمانگایی گۆڵد بۆ ستراتیژی نێونەتەوەیی سازکرد
لە دیدارەکەدا ، هەوڵەکان لەبارەی دامەزراندنی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی هۆکار ئامانجەکانی بە وردی شیکرانەوە ،هەروەها هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی کوردستانیان باسکران .
Konfederasyona Revenda Kurdistanî Civînek Ligel Serokê Peymangeha Gold Bo Stratejiya Navneteweyî Li Dar Xist
Di çarçoveya çalakiyên xwe de Konfederasyona Revenda Kurdistanî li Amerîkayê Rehîm Reşîdî ku weke Mr. Kurd tê nasîn û endamê Desteya Rêveber ê Konfederasyona Revenda Kurdistanî ye bi Serokê Peymangeha Gold bo Stratejiya Navneteweyî Dr. Ely Gold re hevdîtineke dostane pêk anî.
Di civînê de hewldanên damezrandina Konfederasyona Revenda Kurdistanî bi hûrgilî behsa sedemên armancên xwe û her wiha hewldanên komkirina Kurdistaniyan hate kirin.
Dr. Gold pîrozbahî û kêfxweşiya xwe ya ji bo pêngava ku Kurdên li derveyî welat bi dest xistine anî ziman û soz da ku bi hemû hêz û şiyanên xwe piştgîriya doza Kurdistanê li gel Konfederasyona Revenda Kurdistanî bike û amadebûna xwe jî bo hevkariyê diyar kir.
Di beşeke din ya civîna dostane de behsa pêşhatên dawî yên Rojhilata Navîn û Kurdistanê hate kirin.
کۆبوونەوەی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەنجامدرا
بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی راپۆست و چالاکیەکانی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی و، دیاریکردنی هەردوو لیژنەی چاودێری و راوێژ، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە.
لە ڕێککەوتی 29.04.2022 کاتژمێر: 21:30 و بە ئۆنلاین، لە بەردەوامی کۆبوونەوەکان و تەواوکردنی ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆنگرەی ھەولێر، هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی دیکە بەمەبەستی بۆ بەرەوپێش بردنی کارەکانی کۆنفدراسیۆن تاوتوێکران.
کۆبوونەوەکە لەلایەن سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە بەڕێوەبرا و، بەپێدانی ھەندێک زانیاری لەلایەن جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنەوە .
دواتر ھەڵسەنگان بۆ ڕاپۆرتەکانی کاروچالاکی و پلانی کاری ناوەندەکان و کۆنفدراسیۆن و، کۆمەڵە و پلاتفۆرم و ڕێکخراوەکان کراو و ھەندێ گفتوگۆش لەسەر چەند بابەتێک ئەنجامدرا.
خاڵێکی دیکە، ئەوەبوو بەڕێز ڕەحیمی ڕەشیدی، (مستەر کورد)، وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ھەڵبژێردرا .
خاڵی کۆتایی دەنگدان بوو لەسەر ھەڵبژاردنی لیژنەی چاودێری و لیژنەی ڕاوێژ .
بەم شێوەیە ئەم لیژنانە ھاتنە دیاری کردن:
لیژنەی ڕاوێژ:
1-حافزوڵا نێروەیی، سوید
2- شێخ جەزا، ئەڵمانیا
3- دیار مەلا محەمەد ئەمین، بەلجیکا
4- فەرەیدون ڕەزا کۆیی، بەریتانیا
5- کاردۆ محەمەد عەبدولکەریم، سویسرا
لیژنەی چاودێر:
1- سەلام کوردە، سوید
2- یاد ئەمین، نەرویج
3- شوعلە حەبیب، هۆڵەندا
4- ژیان شێخ سەلام، ئەڵمانیا
5- مەزڵوم ڕۆنی، بەلجیکا
Friday, May 6, 2022
سوپای پاسداران گرێکوێرەی نوێی نێوان تاران و واشنتن
جەمیز لانکفۆرد، سیناتۆری کۆماری له ولایەتی ئۆکلاهاما، رۆژی پێنجشەممە (5ی ئایار/ مایۆی 2022)، پێشنیازه یاسایهكی خستەبەردەم ئەنجومەنی سینات، کە تێیدا دیموکراتەکان تێیدا زۆرینەن، تا به گوێرهی یاسا سوپای پاسدارنی ئێران لە لیستی تیرۆر بمێنێتهوه.
لە ئاکامی پێشنیازهكهدا ئەنجومەنی سینات بە 66 دەنگی بەڵێ دهنگی دا و لە بەرامبەر 23 ئهندامی ئهنجومهنهكهش دەنگیان نهدا، بهمشێوهیه پڕۆژەکەی سیناتۆر لانفۆردیان پەسەند کرا.
بە گوێرەی ئەو یاسایە، ئەگەر ئیدارهی جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا لهبارهی پرسی ئهتۆمی لەگەڵ ئێران رێکبکەوێت، ئەوا پێویستە سوپای پاسداران لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا بمێنێتەوە، لهكاتێكدا له (15ی نیسان/ ئهپرێلی 2019)ـهوه سوپای پاسداران لەلایەن ئەمهریکاوە خراوهتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
لە لایەکی دیکەوە، تەد کروز، سیناتۆری کۆماری له ولایەتی تەکساس، بەربژێری کۆمارییەکان لە ساڵی 2016 بۆ سەرۆکایەتی ئەمهریکا، دەربارەی درێژەدانی گەمارۆکانی ئەمهریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و بانکی ناوەندیی ئهو وڵاته، گەڵاڵەیەکی پێشکەش به ئەنجومەنی سینات کرد. لەو گەڵاڵەدا هاتووە: "ئەگەر ئێوە پشتیوانی لە گەمارۆکان دژی سوپای پاسداران دەکەن؛ دەبێت بە بەڵێ دەنگ بەو گەڵاڵەیە بدەن". لە ئاکامدا، گەڵاڵەکەی سیناتۆر تەد کروز بە 86 دەنگی بەڵێ و 12 دەنگی نهخێر پەسند کرا.
لە بەرامبەر ئەم هەوڵانەی ئەنجومەنی پیراندا، نەد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئهمهریكا رایگەیاند، ''ئێمە لێدوانەکانی سەرۆک بایدن بە بیردەهێنینەوە، کە گوتبووی "نابێت ئێران دەستی بە چەکی ئهتۆمی بگات و باشترین رێگهش بۆ ئەوەی رێگری لە ئێران بکرێت، رێکكەوتنە لەگەڵ ئەو وڵاتە".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لهبارەی ئەو دوو گەڵاڵە پەسەندکراوەی ئەنجومەنی سینات دژی ئێران ئاماژهی بهوه كرد، ئێمەش وەکو سیناتۆرەکان سەبارەت بە کردەوەکانی دیکەی ئێران نیگەرانین، لە نێویاندا بەرهەمهێنانی موشەکی بالستیکی و تیرۆریزم، هەر بۆیە زۆرترین گەمارۆکانی ئیدارهی بایدن دژی ئێران، گرێدراوی ئەم دوو مژارەیە.
ماوهی ساڵێك زیاترە ئێران و ئەمهریکا بە بەشداری ئەندامانی دیکەی نێو رێککەوتنی ئەتۆمی، ناڕاستەوخۆ دەستیان بە دانوستان كردووه، تا رێككهوتنهكهی 2015، كه دۆناڵد ترمپ، سهرۆكی پێشووی ئهمهریكا له ساڵی 2018 لێیكشایهوه، زیندووبكهنهوه.
Wednesday, May 4, 2022
لە ئاستی جیهاندا بۆ ئازادی راگەیاندن ئێران و عێراق لە پلەی هەرە خراپدان
رۆژی سێشەممە، ریکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، بۆ ریزبەندی ئازادی رۆژنامەگەری لە جیهاندا، ئاشکرایکرد لە 180 وڵاتدا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی سەبارەت بەم بابەتە کردووە.
بە گوێرهی راپۆرتەکەی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، نهروێژ، دانمارک و سوێد، 3 وڵاتی سکاندناڤی لە رۆژئاوای ئهوروپا، لە رووی ئازادی رۆژنامەگەری لە پلەی یەکەمدان.
هەر لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە بارودۆخی رۆژنامەگەری لە 28 وڵاتی دیکەی جیهان و لە نێوایاندا، وڵاتانی ئێران و عێراق زۆر خراپە.
راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، هەلومەرجی ئازادی رۆژنامەگەری لە وڵاتانی عێراق، سوریا، بێلاڕووس، ئازەربایجان، رووسیا، ئەفغانستان، پاکستان، کوهیت، ڤەنزوێلا، عەرەبستانی سعوودی، میسر، یەمەن، چین و میانمار بە "زۆر خراپ" پێناسە دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ساڵی رابردووی ئەو رێکخراوە جیهانیە، ئێران لە پلەی 174ی ریزبەندییەکەدا بووە، بەڵام ئەمساڵ ریزبەندی ئێران 4 پلە دابەزیووە.
بۆ وێنە ئێران لە کۆی ئەو 180 وڵاتەی رێکخراوەکە بۆ ئازادی بەیان و رەوشی رۆژنامەوانان لێکۆڵینەوەی لێکردوون، لە پلەی 178مین وڵاتدا جێدەگرێ.
راپۆرتی رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە وڵاتی چین بە بەند کردنی 127 رۆژنامەوان، ئێران بە گرتنی 24 رۆژنامەوان، پلەی یەکەم و دووهەمیان هەیە و ئەو دوو وڵاتە گەورەترین بەندیخانەی رۆژنامەوانانن لە جیهاندا.
رێکخراوەکە سەبارەت بە دۆخی رۆژنامەوانان لە تورکیا ئاماژهی پێكردووه، ئەو وڵاتە لە پلەی 149هەمین دایە و رایگهیاند، "لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی 2023ی تورکیا، ئەردۆغان هێرشەکانی خۆی بۆ سەر رۆژنامەنووسان زۆرتر کردووە تاوهكو سەرنجی خەڵکەکەی لەسەر قەیرانی ئابووری و نەمانی دیموکراسی لە وڵاتدا بەلاریدا بەرێت.''
هەروەها عێراق لە پلەی 172 دایە و بەم پێییە دۆخی رۆژنامەوانان لەو وڵاتە لەوپەڕی خراپیدایە، لەم بارەیهوه لەو راپۆرتەكهدا هاتووە: ''رۆژنامەنووسان لە نێوان تیرۆر، ناسەقامگیری سیاسیی و خۆپیشاندانی جەماوەری رووبەڕووی هەموو جۆرێکی هەڕەشەیهك دەبنەوە، حکومەتی لاوازی عێراقیش ناتوانێ ئەرکی پاراستنی رۆژنامەوانان جێبەجێ بکات.''
هەر سەبارەت بەم باسە، رێکخراوەکە جهختی لهوه كردهوه، سووریا لە پلەی 171دا جێدەگرێ و لە درێژەدا هاتووە:"سووریا پتر لە 10 ساڵە تووشی شەڕی نێوخۆیی هاتووە، رۆژنامەوانان بۆیان نییە بچنە چەند ناوچەیەک، رژێمی بەشار ئەسەد میدیا و رۆژنامەوانەکان وەکوو ئامراز بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای بەعس بهكار دههێنێت. رۆژنامەنووسانی سووریا رووبەڕووی مەترسی دەستگیرکردن، رفاندن، ئەشکەنجە و کووشتن دەبنەوە، هەر بۆیەش زۆربەیان ناچار بوون وڵاتەکەیان بەجێبهێڵین و روو لە تورکیا و وڵاتانی دیکە بکەن.''
رێکخراوی جیهانی پەیامنێرانی بێ سنوور (RSF)، ساڵی 1985 لە فەرانسا دامەزراوە، بەپێی مادەی 19ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ بەرگری لە ئازادی راگەیاندن لە هەموو جیهان دەکات.
كۆشكی سپی: بایدن و خێزانەکەی رێورەسمی جهژنی رەمەزانیان بەرێوەبرد
دووشەممەی رابردوو، لە یەکەمین رۆژی جەژن، بایدن و خێزانەکەی، به یاوهری بهرپرسانی کۆشکی سپی رێورەسمێکیان بە بۆنەی جهژنی رەمەزانی پیرۆز بۆ موسڵمانان بەرێوەبرد.
لەم جهژنهدا نوێنەرانی مەدەنی رێکخراوەکانی موسڵمانان و باڵیۆزی بەشێک لە وڵاتانی موسڵمان، تێیدا بەشدار بوون.
جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا گوتارێکی پێشکەش کرد، ناوبراو وێڕای پێداگیری لەسەر ئازادی بیروباوەڕ کە بە گوتەی خۆی لە ههنگاوه بنچینەییەکانی ئەمهریکایە، هاوکات گوتی: "موسڵمانانی ئەمهریکا وڵاتەکەمان بەھێزتر دەکەن".
بایدن لە بەشێکی دیكهی گوتارهكهی گوتیشی: ''لە کاتێکدا موسڵمانانی ئەمهریکا و جیهان جهژنی رەمەزان بهرز رادهگرن، من و جیڵ بایدن، گەرمترین پیرۆزبایی لەوانە دەکەین یادی ئەم جهژنه خۆشە دەکەنەوە. کاتێک یادی جەژنی رەمەزان دەکەینەوە، دڵمان لای ملیۆنان کەسە لە جیهاندا، کە لە ماڵی خۆیان دەرکراون و ئاوارەبوون، ئەوان ئەم پشووە پیرۆزە دوور لە خێزانەکانیان بەسەردەبەن، لە داهاتوویاندا دڵنیا نین، بەڵام هێشتا هیوایان بە دوارۆژێکی رووناکتر هەیە''.
لەو رێورەسمەدا، ''تالیب شەریف'' نوێنەری مزگەوتی موحەممەد، قسەی کرد و ئاماژەی بە گرنگی برایەتی نێوان کۆمەڵگە جیاوازەکان و ئایینەکان کرد، هەروەها ناوبراو سوپاسی پشتیوانی بایدنی لە موسڵمانانی ئەمهریکا کرد.
بۆ یەکەمین جار ساڵی 1996 هیلاری کلینتن، خانمی یەکەمی ئەمهریکا جهژنی رەمەزانی لە کۆشکی سپی پیرۆز کرد و ئەم بۆنەیە وەک نەریتێک بەرێوەدەچوو تاوهكو ساڵی 2017، ترەمپ شێوازی یادکردنەوەکەی گۆڕی و بەرتەسکی کردەوە.
بایدەن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی ساڵی 2020دا، بەڵێنیدابوو ئەو بۆنەیە دەستپێبکاتەوە.
له ئێستادا لە پاش کریستییان و جووەکان، موسڵمانان سێهەمین پێكهاتهی ئایینی ئەمهریکان.