سه‌فه‌رێکی دوور.
له مێژه له پشت ئه‌م کامپیوتێڕه دانێشتووم، بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه، شتێک بنووسم، ڕه‌نگه له سه‌فه‌ر نه‌هاتمه‌وه، هاکوو دڵم گۆڕی، هاکوو شتێکی نوێ له‌م دڵه بێئۆقره‌دا هێڵانه‌ی کرد، به‌ڵکوو له‌سه‌فه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌و وه‌کوو ئێستام نه‌مام، له‌وانه‌یه من وه‌کوو خۆم مامه‌وه، به‌ڵام دونیا جۆرێکی دیکه‌ی لێهات.
بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه، له کوێوه ده‌ست پێبکه‌م، چۆن ده‌رده دڵێک، گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌ک، داخ‌وئاخێک هه‌ڵڕێژم، یان چه‌ند وشه‌یه‌ک به دوای یه‌کدا ریز بکه‌م‌و ئه‌مانه‌ش له سینگی ئه‌و ماڵه‌دا که په‌نجه‌ره‌ی به‌ڕووی هه‌موو که‌سدا ئاوه‌ڵایه، دابنیم، تاکوو ئه‌وانه‌ی چاوی پێدا ده‌خشێنن، له ژیانی ڕۆژانه‌ی کورێکی دوور‌و به‌سه‌رهاته‌رکانی ژیانی که‌مو زۆر ئاگادار بن.
به‌دڵنیایه‌وه، که‌سێک له نێو ئه‌و هه‌موو که‌سانه‌دا، جووته چاوێک له نێو هه‌موو چاوه‌کاندا، باشتر له‌م دێرانه ورد ده‌بێته‌وه‌و هه‌ر هیچ نه‌بێ، له دووری دووره‌وه یادێکم لێده‌کاته‌وه‌و دۆعای سڵامه‌تیم بۆ ده‌کات، ته‌نانه‌ت خێر‌و نه‌زر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سه‌فه‌رانه‌دا خێرم بێته رێگا‌و وه‌کوو ده‌ڵین: " له به‌ڵا به‌دوور بم".
ڕۆژه‌کان دێن‌و ده‌چن، ساته‌کان به‌خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بن، کۆمه‌ڵێک یادوه‌ری‌و ڕووداو له ژیانی مه‌وماندا جێیان گرتووه، قه‌ت بۆ ساتێکیش به‌رۆکمان به‌رناده‌ن.
هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردووه، ژیانی ئیمه نه‌ختاڵیک له‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌رمان جیاوازتر بێ.
ئه‌مڕۆ، ئه‌و دێرانه‌م ده‌خوێنده‌وه، له رێگای دووره‌وه؛ له نێو خانووه قوڕینه‌کانه‌وه بۆم هاتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له نووسراوه‌کانی دیکه گه‌لێک پڕ سۆزترو نزیکتر بوون، به‌ڵام دڵم گیرا.
دڵم گیراو له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم: ئیدی به‌شی که‌س نیم له دونیادا؟
ئه‌بێ سه‌رم له نێو کۆشی خۆمدا گڕمۆڵه بکه‌م، زۆربه‌ی ئێواره‌کان له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌مه‌وه بۆ ئاسمانێکی دوور بڕوانم، به کۆڵانی ته‌نگه‌به‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانمدا بێم‌و بچم، تاکوو له سووچێک‌دا قاقا پێبکه‌نم، له که‌لێنێکدا به‌دیار یادوه‌ریه‌کی هه‌ژێنه‌ره‌وه هه‌ڵتروشکێم‌و خۆم به‌ته‌نیا دڵخۆشی خۆم بده‌مه‌وه. ئه‌بێ زۆرتر له هه‌ر که‌س پشت به‌خۆم ببه‌ستم به‌بێ ئه‌وه‌ی له بیرم بچێته‌وه که ئه‌بێ هه‌میشه مێهره‌بان بم.!
ئێستا، بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه زۆربه‌ی ده‌رفه‌ته‌کان له کیس چوون، ئه‌و ساتانه‌ی ده‌با شتێک زۆرتر له قسه پێوه‌ندی ئێمه‌ی بته‌نیایه‌ته‌وه؛ ئیدی ڕۆیشتوون‌و بوونه‌ته مێژوو، بوونه‌ته یادوه‌ری.
ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی له نێو ئاوێنه‌دا ده‌مان گرێنن یان وه‌بزه‌مان ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی له گه‌نجیدا رۆح‌و ڕووخساری مرۆڤێکی به‌ساڵداچوومان پیشان ده‌دا، یان به پێچه‌وانه، له‌وساتانه‌دا پرچی چه‌رموو ده‌هۆنینه‌وه‌و ده‌سته‌کانمان ده‌له‌رزێ، هه‌ست به جه‌حێڵ بوون ده‌که‌ین‌و چاوه‌کانمان له خۆشی‌دا بریسکه‌یان دێت؟
ئێستا بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه، کردارێک، جووڵه‌یه‌ک، ڕووداوێک، هاتنه ئارای شتێک، نازانم ئه‌و شته چییه، به‌ڵام ئه‌زانم شتێک جیا له قسه پێویست بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و بازنه‌یه به‌رێته ده‌رێ به‌رده‌وام تێیدا ده‌سووڕاینه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ته‌قه‌لاکانمان، به شه‌که‌تی ده‌هاتینه‌وه ده‌ستیپێک‌و قه‌ت به هیچ کوێ نه‌ده‌گه‌یشتین، قه‌ت ڕازی نه‌بووین، تێیدا هێور نه‌بووینه‌وه‌و ئارامان نه‌گرت...
نازانم چی‌و چۆن، به‌ڵام ئه‌زانم ئه‌با شتێکمان کردبا، یان بیکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ودیوی ڕووداوه‌کان ببینین، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌رژینه‌ش ئه‌زموون بکه‌ین که به بیر‌و باوه‌ڕه‌کانی خۆمان ته‌نیومانه‌ته‌وه، پێمان وایه تێپه‌ڕین له‌م په‌رژینانه تاوانێکی نه‌به‌خشراوه، تاوانێکی خه‌یاڵی که له ساتی سه‌ما کردنیشدا به‌رۆکمان به‌رنادات؟!
ئه‌زانم، گه‌لێک جاران مرۆڤ له‌خۆڕا ته‌نانه‌ت بیانوو به‌خۆشی ئه‌گرێ، به‌تایبه‌تی ئه‌و ساتانه‌ی هۆیه‌ک بۆ ئه‌م هه‌موو دوورییه نیه، ئه‌و ساتانه‌ی زۆر بیری که‌سێک ده‌که‌یت، به‌ڵام مه‌ودا دووره‌کان، ئه‌و ناڕه‌وایه به‌سه‌رتا ده‌سه‌پێنن که‌می ببینیت، وه‌کوو ئه‌م هه‌موو ماوه‌یه، زۆر بیرت ده‌که‌م، که‌چی زۆر که‌م ئه‌تبینم، یان هه‌ر ناتبینم‌و پێم وایه ئه‌تبینم، یان ئه‌تبینمه‌وه...!
ئه‌م ساتانه کاتێک ترپه‌کانی دڵ خێراتر لێده‌ده‌ن‌و فرمێسکه‌کان به‌سه‌ر گۆنادا قه‌تاره ده‌به‌ستن، ئه‌و ساتگه‌له‌ی شته نوێیه‌کانت له جلوبه‌رگه‌وه بگره تاکوو گواره‌و بازنه، ملوانکه‌و کراسه ناسکه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانت، بۆنه‌کان، پێلاو، جانتا شینه بچووکه‌که‌ت، ده‌ستماڵ، کۆت‌و شه‌ڕواڵ، کراوات، کراس‌و کاتژمێر...هتد، ئه‌م خرتوپرتانه به‌تاقی ده‌که‌یته‌وه‌و نه‌رمه پێکه‌نینێک له سووچی لێوه‌کانت گرێ ده‌درێ‌و ساتێک له زه‌مان، له ئێستات، له‌وه‌ی هه‌یه داده‌بڕێت‌و شادی به ته‌مه‌ن کورتی، به‌ڵام پڕ په‌لوپۆ وه‌کوو ئه‌و دارانه‌ی له نیوه‌ی به‌هاردا گیانیان به‌به‌ر هاتۆته‌وه‌و سه‌وزایی گه‌ڵاکان ڕووخسارێکی ئه‌منده زیندوو پڕ ما‌نایان پێ ده‌به‌خشن، ده‌نوێنێت.
که‌چی، له پڕ، هه‌موو شتێک ئه‌بێته غه‌مێکی گه‌وره، غه‌م کاتێک بۆنی خۆی به‌سه‌ر ژووره‌کاتا ده‌پڕژێنێته‌وه، تۆ له خۆتت پرسیوه، بڵێیت بیبینمه‌وه، بڵێی ئه‌م شته تازانه‌م له‌به‌ردا ببینێت، بڵێی منی له‌بیر مابێ؟!
من به‌رده‌وام له خۆم ئه‌پرسم، ئێستا له کوێیه، چی ده‌کات، بڵێی بێ کێشه بێت، یان ئه‌گه‌ر کێشه‌و گرفتی هه‌بێت له‌گه‌لم باس بکات، تۆ بڵێی بتوانێ به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو چاڵ‌و بۆشایانه‌دا بازبدات‌و تێپه‌ڕێ...
ئه‌زانم، که‌سێک هه‌یه، دوور یان نزیک، شه‌و بێ یان ڕۆژ، له‌خه‌ودا بێ، به‌خه‌به‌ر بێ، بێکار بێ یان پڕ کار، بیرم لێده‌کاته‌وه‌و ئاواتی سه‌رکه‌وتنم بۆ ده‌خوازێ.
ئاخر من هه‌میشه بۆ ئه‌و وام، ئه‌ی ئه‌و چۆن ئه‌بێ وانه‌بێ، ئه‌و هه‌ر چۆن بێت زۆر بۆم گرینگ نیه، من بۆ ئه‌و هه‌ر وا ئه‌بم، مه‌گه‌ر ته‌مه‌ن ماوه‌ی چه‌نده مرۆڤ بوێرێ ده‌رفه‌ته‌کانی ئاشق بوون‌و له‌وه‌ش گرینگتر ئاشق مانه‌وه، له‌قیس بدات؟!
ئێستا بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه، له شارێکی ئه‌و سه‌ری دونیا، کلاوێکی به‌دیاری بۆ بکڕم، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رما ره‌نگی سیما به‌فرینه‌که‌ی نه‌بات، که‌ڵاوێک ئه‌و له‌سه‌ری بنێ‌و به‌نازو عیشوه‌وه بۆ ده‌وروو پشتی خۆی بڕوانێت، کڵاوێک که ڕووخساری شێلگیرترو ژنانه‌تر بکات...
مالئاوا، تا ساتێکی دیکه، تاکوو ئه‌و ده‌مه‌ی ئێمه ئه‌م هه‌موو رێگا دوورانه نزیک ئه‌که‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نیگاکانمان لێکگرێ بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه پێستی یه‌کتره‌وه، من بۆن به پرچه خاوه‌کانی ژنێکی ره‌زاسووکی یاغیه‌وه بکه‌م، خۆم به مه‌مکه‌کانیه‌وه بگرمه‌وه‌و هه‌ناسه‌و بۆنی ئاره‌قه‌ی ته‌وێڵی بۆ نێو سیه‌کانم هه‌ڵمژم...
جانته‌ی سه‌فه‌رێکی دوورم پێچاوه‌ته‌وه‌و خۆم به‌خۆم ئێژم، بڕۆ‌و سه‌فه‌رت خێر بێ، بۆ گێرانه‌وه‌ی ساته‌کانی سه‌فه‌ر سه‌ڵامه‌ت به، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ورچه سپیه بچووکه‌که‌ت بنێریت بۆ"دایکی باران"."باران" ڕه‌نگه زوڵمی بێره‌حمانه‌ی مێژوو ڕێگا نه‌دات چاو به‌دونیا هه‌ڵێنێ، جیا له زوڵمی بێره‌حمانه‌ی مێژوو که مرۆڤه‌کان بۆ خۆیانن پێکهێنه‌رین، هه‌ژێنه‌رتر له هه‌موو ئه‌وانه، باوه‌ڕ به‌خۆ نه‌بوون‌و گیرۆده بوون به نوڕم‌و یاسا پاشکه‌وتووه‌کانی ده‌ستی خۆمانه که رێگره له‌وه‌ی من ببمه باوکی "باران".؟!
ئه‌وێرم، به‌خۆم بڵیم ره‌حیم، یان ره‌ها گیان، ئاگات له خۆت بێت.
ساته‌کان پڕ بێ له شادی.
Friday, May 23, 2008
Wednesday, May 21, 2008
لێره با هه‌میشه
وه‌ک خۆیه‌تی
به‌ڵام ئه‌وێ که تۆی لێ‌بیت
با ئه‌بێته هاوار
ئه‌بێته گریانی دڵ
هه‌موو شه‌وه‌کان
له گۆشه‌ی ده‌سته‌کانتا ئارام ئه‌بێته‌وه...
Tuesday, January 3, 2006
8:32:34
ک. ع
(به‌یان)
وه‌ک خۆیه‌تی
به‌ڵام ئه‌وێ که تۆی لێ‌بیت
با ئه‌بێته هاوار
ئه‌بێته گریانی دڵ
هه‌موو شه‌وه‌کان
له گۆشه‌ی ده‌سته‌کانتا ئارام ئه‌بێته‌وه...
Tuesday, January 3, 2006
8:32:34
ک. ع
(به‌یان)
Sunday, May 18, 2008
گوێبگره
پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی تێـكده‌رانه‌ی ئێران
سه‌ردانی سه‌رۆك بوش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شـداریكردنی له بیره‌وه‌ری 60 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی ئیسرائیل، پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی تێـكده‌رانه‌ی ئێران له‌و پـرۆسه‌یه و پـشـتیوانیكردنی له كۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه‌كان له‌و هه‌رێمه به لوبنان و عێراقیشه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ڕشه‌كانی سه‌رۆك بوش له ئێران سه‌باره‌ت به پـشتیوانی ئێران له تێرۆریسـتان و له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی چه‌ند جیدینه؟
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڕه‌شـه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ڕه‌خنه‌ی سه‌رۆك بوش له‌وانه‌ی كه پـێشـنیاری دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ تێرۆریسـتان ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو كه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كرد:
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، پـرۆفسۆر له زانكۆی نیویۆرك.
ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی، ڕۆژنامه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه و بێژه‌ر له ته‌له‌فیزیۆنی تیشـك له فه‌ره‌نسا.
مه‌سعود كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان وسـیاسه‌تكار له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:33 خوله‌كه.

Saturday, May 17, 2008
وه‌ڵامێك بۆ هه‌موو دوژمنانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی حیزبی دیمۆكرات!
حیزبی دیمۆكرات له هه‌لومه‌رجێكی ناسك‌و بارودۆخێكی ئاڵۆز‌و پڕ له گۆڕانكاریدا جێگای گرتوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه وه‌كو پرنسیپێكی دیمۆكراتیك‌و نه‌گۆڕ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 13هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی پێك بێنت.
له كۆنگره‌دا سه‌رجه‌م گۆڕانكاری، ڕووداو‌و پێشهاته‌كان بداته به‌ر تیشكی لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن‌و له ئاكامدا بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی سیاسیی گرینگ له‌مه‌ر چاره‌نووسی ئێستای حیزب‌و ئاسۆی خه‌باتی داهاتوو بێنێته ئاراوه‌و جێگه‌و پێگه‌ی حیزب هه‌م له‌نێو خۆ‌و هه‌م له ناوچه‌و ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یشدا به‌هێزترو قایمتر بكات.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه كه حیزب جێگه‌و ڕێگه‌یه‌كی زۆر گرینگی له سیاسه‌تی كوردیدا بۆخۆی پێكهێناوه؛ به سه‌رنجدان به‌وه كه له ماوه‌ی نزیك به شه‌ش ده‌یه‌ی ڕابردوودا به هۆی خه‌بات‌و تێكۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی له‌پێناو وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا‌و به هۆی فیداكاری ڕێبه‌ران، كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانییه‌وه له هه‌مووی ئه‌مانه‌ش به‌رچاوتر به ڕچاوكردنی سیاسه‌تی ڕوون‌و ئاشكرا‌و ئوسولی‌و به‌رپرسانه، خۆبواردن له دروشمی ناواقیعبینانه، ئه‌م حیزبه لای سه‌رجه‌م خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌رو ئازادیخوازی كورد خۆشه‌ویست‌و جێگای ڕێزه.
ئه‌م خۆشه‌ویستییه كاتێك به ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه هه‌واڵێك (خۆش یان ناخۆش) كه پێوه‌ندی به حیزبی دیمۆكراته‌وه هه‌بێت، به خێرایی ده‌نگدانه‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانانی هه‌میشه‌یی‌و ڕاسته‌قینه‌ی حیزب به سه‌رنجه‌وه باسی ده‌كه‌ن‌و به په‌رۆشه‌وه ده‌یانهه‌وێت له درووستی‌و نادرووستی هه‌واڵه‌كه بزانن.
لێره دایه به شێوه‌ی سیستماتیك به‌ره‌ی دوژمن شكڵ ده‌گرێت، ئه‌م به‌ره هه‌وڵ ده‌دات كه له كاته ناسك‌و ئاڵۆزه‌كاندا ده‌نگوباسی وه‌ها بڵاوبكاته‌وه كه ڕێگر بێت له خوڵقاندنی فه‌زاێكی فیكری سالم‌و ئارام. هه‌موو ده‌زانین كه باشترین لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها له فه‌زاێكی سالم‌و ئارام‌دا له‌دایك ده‌بێت‌و گونجاوترین بڕیاریش هه‌ر ئاكامی وه‌ها دۆخێكه‌و كه‌س ناتوانێ حاشا له‌م ڕاستییه بكات.
كۆنگره گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی عه‌مه‌لی‌و هزری حیزبه. هه‌ر بۆیه دوژمن هه‌وڵده‌دات هه‌موو هێزی خۆی بۆ زه‌بروه‌شاندن له كۆنگره ته‌رخان بكات.له‌م ڕێگایه‌وه گه‌وره‌ترین زه‌بر له‌و پێكهاته‌ی حیزب بوه‌شێنێت كه ئامرازی هه‌موو جووڵه‌و ڕێكخستن‌و ئاماده‌كارییه‌كه بۆ خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێ‌و له‌م سه‌نته‌ره‌وه هه‌موو ڕاسپارده‌كان شكڵی كرداری له‌خۆ ده‌گرن، له سه‌كۆی بڕیاره‌وه بۆ مه‌یدانی پراكتیك ده‌گوازرێنه‌وه. ئاوڕدانه‌ویه‌ك له‌و هه‌وڵانه‌ی كه دوژمن بۆ زه‌بر وه‌شاندن له كۆنگره داونی، زۆر به ڕوونی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیانییه.
گرینگ‌ترین هه‌وڵی دوژمن هه‌میشه ئه‌وه بووه كه شوێن، سات‌و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره بزانێت، تاکوو له ڕێگای هێرشی سه‌ربازی، بۆردمان، ته‌قینه‌و‌ه‌و تیرۆره‌وه قورسترین زه‌بر له جه‌سته ی بزووتنه‌وه بوه‌شێنێت، حیزب تووشی سه‌رلێشواوی و لێكترازان بكات.
له خۆڕا نییه، هه‌رگیز شوێن، سات‌و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره پێشتر ڕاناگه‌ێندرێت. دوژمن قه‌ت به‌وه‌نده ڕازی نه‌بووه‌و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ‌و قسه‌ی ناڕوونی داوه‌و ئه‌م لایه‌نه‌شی وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ هه‌میشه له دژی حیزب به‌ڕێوه بردووه، له سه‌رده‌می به‌ستنی كۆنگره‌دا گه‌یاندوییه‌ته لوتكه.
مه‌به‌ست ڕوون‌و ئاشكرایه. ئامانجی سازدانی فه‌زایه‌كی ناسال‌م‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی تووی گومان‌و دڕدۆنگییه. به‌داخه‌وه هێندێك جار قاوو درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی نه‌یاران ده‌گاته شوێنێك كه كۆمه‌ڵێك له دۆستان‌و دڵسۆزانی حیزبیش ده‌كه‌ونه لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی نادرووست، له‌م ڕێگایه‌وه ئاو ده‌ڕژێننه ئاشی دوژمنه‌وه‌و زۆر جار بێ‌ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن، له سه‌نگه‌ری دوژمنه‌وه ته‌قه له حیزب ده‌كه‌ن.
حیزب به‌بێ دیمۆكراسی پێناسه ناكرێت، ڕه‌قابه‌تیش به‌شێكی جیانه‌كراو له دیمۆكراسییه.
هه‌ر ئه‌وه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا چندین كه‌س خۆیان بۆ پۆستێك ئاماده ده‌كه‌ن، نیشانه‌ی زیندوو بوون ودیمۆكرات بوونی حیزبه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی شاره‌زای مێژووی حیزبن، باش له‌و ڕاستییه ده‌گه‌ن تاكو ئێستا تاقه یه‌ك كه‌سیش له‌سه‌ر ڕه‌خنه یان باوه‌ڕی جیاواز له‌و حیزبه‌دا هیچ چه‌شنه سه‌زاێك نه‌دراوه ، بێ گومان تاكوو ئه‌م حیزبه له‌سه‌ر پرۆسه دیمۆكراتیكییه‌كان جیددی‌و پێ‌داگر بێت، هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌و باوه‌ڕیشم واییه غه‌یری ئه‌مه مه‌حاڵه قه‌بووڵ بكرێت.
كه‌واته ئه‌وانه‌ی به ناوی جۆراوجۆره‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی گومان‌و دوودڵیدا قسه ده‌كه‌ن درۆ‌و ده‌له‌سه بڵاو وده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك ناتوانن هیچ خزمه‌تێك به حیزب بكه‌ن، به‌ڵكو ڕێك خزمه‌ت به‌و ئامانجا‌نه ده‌كه‌ن كه له به‌رنامه‌ی دوژمن‌دا بۆ لاوازكردنی بزووتنه‌وه گونجاون.
بۆ هه‌موو ئێمه كه ڕۆژێك له ڕۆژان له حیزب‌دا چالاكیمان بووه‌و سه‌ركه‌وتنی حیزبیـشمان بۆ گرینگه، باش ده‌زانین ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌گرتن شتێكی زۆر ئاسایی‌یه، هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه ڕه‌خنه بگرێت. ڕه‌خنه گرتن له سكرتێر، ده‌فته‌ری سیاسیی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی شتێكی ڕه‌وایه، هه‌میشه بووه‌و هه‌ر ده‌شبێت، جا كه وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی پرس‌و بابه‌تی نێوخۆ‌یی (ئه‌ویش به دوور له ڕاستی) ده‌كرێت چ لێكدانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكرێت؟.
به‌ش به حاڵی خۆم پێمخۆشه هه‌موو كه‌س له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب بنووسێت‌و بیر‌و باوه‌ڕی خۆی ده‌ربڕێت‌و پرسیار بكات. حیزب حیزبی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه باوه‌ڕیان به وه‌دیهاتنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه. جیا له‌مه‌ش هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه بۆی هه‌یه پرسیار بكات‌و له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت. ئه‌مه هه‌رگیز به مانای تیرۆری كه‌سایه‌تی‌و بوخاتان‌و قسه‌ی سووك نییه.
تاكو ئێمه بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی گه‌ل له خه‌باتێكی سه‌خت‌و دژوار‌دا بین، بێ گومان دوژمن به ڕه‌نگی جۆراوجۆره‌وه بۆ لاوازكردن‌و تێكشكانی ئێمه ئاماده ده‌بێت‌و پێویسته له‌م پێوه‌ندییه‌دا وشیارتر بجووڵێینه‌وه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره رێکه‌وتی 16 05 2004، له به‌ره‌به‌ره‌ی پێکهاتنی کۆنگره‌ی 13دا له ماڵپه‌ڕی "دیمانه"دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه. ئێستا له به‌ره‌و کۆنگره‌ی 14ی حیزب ده‌چین به پێویستم زانی بۆ جاڕێکی دیکه بڵاوی بکه‌مه‌وه.

Tuesday, May 13, 2008
وتووێژ له‌گه‌ڵ "کوردستان"
له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی"کوردستان"ه‌وه، سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنتنان ده‌که‌ین بۆ کوردستان.
کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، ئه‌و گیر‌و گرفته‌ی که له‌سه‌ر ڕێگای لاوی کورد هه‌ن، لاوان چۆن جێگه‌ی خۆیان له‌و سیستمه نوێیه‌دا که له ئورووپا ده‌دۆزنه‌وه به به‌راوردکردنی جیاوازییه زمانی، ئایینی‌و ڕه‌گه‌زی، ئاستی خوێنه‌واری‌و زانستیه‌کانیانه‌وه، چۆن ده‌بینن؟
ڕه‌حیم:
پێشه‌کی سوپاسی ڕۆژنامه کوردستان ده‌که‌م که ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساندوه، ئه‌گه‌ر به کورتیش بێ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخ‌و تێکۆشان‌و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی ژیان‌و گوزه‌رانی لاوانی کورد له هه‌نده‌ران، بیروڕای ئێمه وه‌ربگرن.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاره‌که‌تاندا، ده‌توانم عه‌رزتان بکه‌م، ئێمه ناتوانین فۆرمێکی گشتی‌و گشتگیر‌و تایبه‌ت به لاوی کورد یان ئه‌و که‌ندو کۆسپانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌و بۆ چوونه نێو سیستمی ئورووپایی، یان هاوگونجی، یان به مانایه‌کی گشتگیرتر "ئه‌نتگراسیۆن"، به‌ده‌سته‌وه بده‌ین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه بمانه‌وێ پرسیاره‌که تایبه‌تی‌تر بکه‌ینه‌وه، ئیزن وه‌رده‌گرم، زۆرتر له‌سه‌ر بارودۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی لاوانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه، که من به‌شێوه‌یه‌کی چڕ‌و پڕتر له‌گه‌ڵ ئه‌واندا تێکۆشانم هه‌بوه، ناسیاوییه‌کی زۆرترم له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه، قسه بکه‌م.
ئه‌وانه دوو به‌شن:
به‌شێکیان له ڕێکخراوه سیاسییه شۆڕشگێڕه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا په‌روه‌رده بوون، نه‌شونمایان کردووه، به هه‌ر هۆکارێک؛ ڕێگای هه‌نده‌رانیان گرتوه‌ته به‌رو ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین.
به‌شێکیان، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی به کولتووری دێموکراتیک‌و بنه‌ما دێموکراتیکه‌کان ئاشنان، فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای کراوه به‌لایانه‌وه بایه‌خداره، زۆر زوتر ده‌توانن له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا خۆیان ببیننه‌وه‌و قۆناخه جۆربه‌جۆره‌کانی پێشکه‌وتن ببڕن.
له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا، کۆمه‌ڵێک که‌سی دیکه هه‌ن، به‌هۆی ئه‌و ئیدۆلۆژیه داسه‌پاوه‌ی له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا حاکمه‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک به‌شێک له ئێران له قۆناخی ئێستادا، ئیدۆلۆژی ده‌سه‌ڵات که‌مو زۆر کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌وانیش هه‌یه، که‌متر یان دره‌نگتر خۆ ده‌گونجێنن، به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌رییه ده‌توانم ڕاشکاوانه بڵێم، به له‌به‌رچاوگرتنی ناسیاوییه‌ی ئێمه له‌سه‌ر لاوی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه هه‌مانه، له‌سه‌ر لاوانی کورد زۆر که‌متره، ئه‌وه جێگای دڵخۆشییه
به‌ڵام هه‌مومان ده‌زانین، پێنانه نێو دنیایه‌کی تازه، به کولتوور‌و روانینێکی تازه‌وه، خۆ ئاماده کردنێکی ده‌وێ، تێڕوانینی تازه‌ی ده‌وێ، کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری ده‌وێ له ڕوانگه‌دا، له بیرکردنه‌وه‌دا، له هه‌موو بوار‌و ڕه‌هه‌نده‌کاندا، جا بۆیه، له‌و پێوه‌ندیه‌شدا هێندێ پێشوه‌چوون‌و پاشه‌کشه‌ش هه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین، به‌شێکیان که زۆرینه‌شن، له ئه‌نتگراسیۆنه جۆراوجۆره‌کاندا، له رێکخراوه کولتووری‌و دێموکراتیکه جۆراوجۆره‌کاندا، بۆ نمونه له یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا، خۆیان سازمان داوه، جیا له‌وه توانیویانه ماهییه‌ت‌و ناوه‌رۆکی کوردی خۆتان بپارێزن، توانیویانه قۆناخی زۆر گه‌وره‌و به‌رچاویش له پێشکه‌وتنی زانستی له کۆمه‌ڵگای ئوروپایی‌دا ببڕن، هه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌ش، ئه‌و چه‌مک‌و بایه‌خانه‌ی هه‌وڵی داوه بیانکاته ئامانج‌و ئامانجدارن له لای، وه‌کوو خۆشه‌ویستی خاک‌و نیشتمان، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌لای ئه‌و لاوانه به بایه‌خه، ده‌توانم بڵێم ئه‌م تێڕوانینه که ڕێکخراوه‌کان جێی ده‌خه‌ن جۆرێک له بیر‌و باوه‌ڕ له نێو لاوانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا دروست ده‌کا که له ڕێگای ئه‌و رێکخراوانه‌وه، لاوانی ده‌ره‌وه خۆیان به خاک‌و نیشتمان گرێ ده‌ده‌نه‌وه...
پێم وایه ئه‌و رێکخراوانه ده‌توانن له ڕێکخستن‌و ئیداره‌کردنی ژیانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیستمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داهاتووی وڵات، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و په‌روه‌رده دێموکراتیک، لانیک‌و پێشکه‌وتووه‌ی له کۆمه‌ڵگای ئورووپایی‌دا هه‌یه، ده‌سکه‌وتێکی زۆر گه‌وره بن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری داهاتووی کۆمه‌ڵگای کوردستان.
کاک ڕه‌حیم، چۆنیه‌تی به‌شدارانی لاوانی کورد له حیزب‌و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان‌و رێژه‌ی به‌شداریکردنی له خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد‌و چالاکی له ئورووپا، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ئه‌وانه دوو توێژن، ئه‌گه‌ر زۆر به کورتی بڵێم، توێژێکیان که زۆر که‌من، نه‌یانتوانیوه ڕه‌هه‌ندێکی ئه‌وتۆ ڕوون‌و به‌رچاو به‌ده‌سته‌وه بگرن یان له پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی گۆڕانکارییه‌کاندا خۆیان ببیننه‌وه.ئه‌و توێژه زۆرتر توێژێکی ئاکادیمیکه یان ده‌توانم بڵێم نه‌ک ئاکادیمیک، توێژێکی به‌رزه‌فڕه، له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه، له ڕوانگه‌ی تیۆرییه‌کانی کتێب یان له روانگه‌ی ئه‌و سیستمه ئاکادیمیکه‌ی له زانستگادا فێری ده‌بێ؛ پێی وایه ده‌بێ ڕێبه‌ڕایه‌تی هه‌موو حیزبه‌کان به‌ده‌سته‌وه بگرێ، بۆ هه‌موو شتێک پرس‌و ڕا به‌وان بکرێ، له حاڵێکدا توێژێکی دیکه هه‌یه په‌روه‌رده‌کراوی نێو حیزبه سیاسییه‌کانه، هاتۆته ده‌ره‌وه، ئه‌و توێژه، ڕوانگه‌ی زۆر واقێعبینانه‌تری هه‌یه به نیسبه‌ت ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ناسیۆنالیستی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م قۆناخه‌دا تێیدا ده‌ژی، واته به‌رله‌وه‌ی ڕوانگه‌یه‌کی به‌رزه‌فڕانه‌ی هه‌بێ، عه‌تفێکی هه‌یه.
ئه‌و له‌و بارودۆخه‌دا ژیاوه، نه‌شونمای کردوه، زۆر که‌ندو کۆسپ‌و ئا‌سته‌نگو گیروگرفتی دیوه‌و ده‌ست‌و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم کردوون.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، توێژێک هه‌یه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی خۆشگوزه‌رانی، به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی سه‌رمایه‌و پوڵ له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه.
ئه‌و توێژه، زۆرتر له کۆمه‌ڵگای ئورووپادا، توشی جۆرێک له سه‌رلێشێواوی، بێ‌شوناسی‌و بێ ناسنامه‌یی ده‌بێ.ده‌توانین بڵێین ئه‌م دۆخه تابلۆیه‌کی گشتییه له ڕوانینی لاوی کوردی هه‌نده‌ران، به نیسبه‌ت جوڵانه‌وه.
دوا قسه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌ی کوردستان؟
زۆر سپاستان ده‌که‌م، هیوای گه‌شه‌سه‌ندن‌و پێشکه‌وتنی زیاتر بۆ ڕۆژنامه‌ی کوردستان ده‌خوازم
تێبینی:
ئه‌م وتووێژه، له ڕۆژنامه‌ی "کوردستان"، ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا، ژوماره 471، بڵاو کراوه‌ته‌وه.
سوپاس بۆ شنه ره‌زابی که ئه‌رکی تایپ کردنی ئه‌م وتووێژه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
که‌مێک ده‌ستکاری کراوه.
پێکهێنه‌ری وتووێژ: فاتێح ساڵحی

Sunday, May 11, 2008
رۆژی جیهانی دایک‌و ئه‌رکه‌کانمان!
دووهه‌مین یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی مای هه‌موو ساڵێک، رۆژی جیهانی دایکه. رێزگرتن له دایک‌و ده‌ربڕینی ئه‌مه‌گناسی به‌رانبه‌ر به گه‌وره‌یی دایک، له کۆمه‌ڵگاو وڵاته جۆراوجۆره‌کاندا، له کۆنه‌وه به‌رێوه چووه‌و وه‌کوو نه‌ریتێک باو بووه.
ئه‌وه‌نده‌ی زانیارییه‌کان پێمان ده‌ڵێن، ئه‌م یاده له یونانی کۆندا له نێوه‌ڕاستی مانگی مایدا، جێژنێکی گه‌وره بۆ رێزلێنان له خودای باروه‌ری، هه‌روه‌ها له "رئا" دایکی "ژئوس"، خوای خوداکان پێکهاتووه.
له وڵاتی بریتانیا یه‌که‌مین جێژنی رۆژی دایک یان یه‌کشه‌ممه‌ی دایک، Mothering Sundy))، بۆ رێزگرتن له که‌نیسه وه‌کوو دایکی دین، له لایه‌ن شا هنری سێهه‌م له ساله‌کانی 1216_ 1239ی میلادی، به‌رێوه چووه. ناوبراو سێهه‌مین یه‌کشه‌مه‌ی مانگی مارس، واته کۆتایی وه‌رزی زستان‌و سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار، بۆ ئه‌و جێژنه دیاری کردوه.به‌رێوه چوونی ئه‌م رێوره‌سمانه، تاکوو ده‌ورانی رێنسانس له ئورووپا به‌رده‌وام بووه.
له‌م رۆژانه‌دا ته‌نانه‌ت کڵفه‌ت‌و خزمه‌تکاره‌کان، نه‌ده‌چوونه سه‌رکاره‌کانیان، ئه‌وان شیرینی تایبه‌تیان ساز ده‌کردو سه‌ردانی دایکیانیان ده‌کرد، تاکوو به‌و چه‌شنه رێز له کار‌و کوێره‌وه‌ری دایکه‌کانیان بگرن.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، له تورینگینی ئاڵمانیش یه‌کشه‌ممه‌ی دایک به‌رێوه چووه، منداڵه‌کان به‌ساز کردنی شیرینی‌و چێشتی خۆش میوانداری دایک‌و بابیان ده‌کردو رێز‌و ئه‌مه‌گناسی خۆیان بۆ دایک نیشان داوه.
له ناوچه‌ی شامپانی وڵاتی فه‌ڕانسه، هه‌روه‌ها والونین له بلژیک، رێوڕه‌سمی هاوچه‌شن به‌رێوه ده‌چوون.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن، پاش ساڵی 1644ی میلادی، ئه‌م جۆره رێوره‌سمانه به بێ ده‌ستتێوه‌ردانی که‌نیسه، به‌رێوه ده‌چوون‌و خزم‌و که‌س‌و کار له ده‌وری یه‌کتر کۆده‌بونه‌وه‌و دایکان رێزیان لێنراوه.
کورته‌یه‌ک له مێژووی رۆژی جیهانی داییک:
بۆ یه‌که‌مین جار، خاتوو جولیا وارد هووه (Julia Ward Howe)، (1819_ 1910)، شاعیر، نووسه‌رو یاسا ناسی ئه‌مریکایی، که شه‌ڕه نێوخۆییه‌کانی ئامریکا، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئاڵمان‌و فه‌ڕانسه شوێنی خراپی له‌سه‌ر دانابوو، پێشنیاری کرد، رۆژێک وه‌کوو ڕۆژی دایک دیاری بکرێ.خاتوو جولیا وه‌کوو خه‌باتگێرێکی ئاشتیخواز حه‌ولی ده‌دا، ژنان وه‌کوو قوربانیانی سه‌ره‌کی شه‌ڕ، ڕۆڵێکی مه‌زن بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی‌و سه‌قامگیری ئاشتی بگێرن. له‌م رۆژه‌دا زۆرتر دایکی ئه‌و سه‌ربازه کوژراوانه له ده‌وری یه‌کتر کۆده‌بوونه‌وه که له شه‌ڕی نێوخۆ‌یی ئامریکادا گیانیان له‌ده‌ست دابوو.
پاش ناوبراو، خاتوو ئاننا جارویس (Anna Jarvis)، له ساڵی 1872، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مان بیرۆکه‌ی خاتوو جولیا، له دووهه‌مین یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی مای ساڵی 1908ی زایینی، به‌ئامانجی رێزلێنان له ڕۆلی دایکی له ژیانی ناوبراودا، له رێوڕه‌سمێکی ئایینی‌دا، ئه‌و ڕۆژه‌ی جێژن گرت. ئه‌و ژنه پاش رێوره‌سمه‌که کارێکی به‌ربڵاوی ته‌بلیغی به‌رێخست.
ئاننا جارویسی دایک، له نێوان ساڵه‌کانی (1832_1905)، وه‌کوو ژنێکی زه‌حمه‌تکێشی کابان، هه‌روه‌ها هه‌ڵسووڕی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی حه‌وڵیکی زۆری له خۆی نیشان‌دا تاکوو لایه‌نی پاک‌و خاوێنی‌و بێهداشت بۆ رزگار کردنی منداڵان له مردن په‌ره پێبدات.
ئاننا جارویس، بۆ خۆی 11 مندالی به‌دونیا هێنابوو که ته‌نیا 4 دانه‌یان له ژیان‌دا مان. ناوبراو به وتاردان‌و رێکخستنی ژنان به مه‌به‌ستی پێشکه‌وتن له بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا، چالاکی خۆی له‌م بواره‌دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر ده‌ست پێ‌کرد.ئه‌و له سالی 1858دا، "رۆژی کاری دایکان"ی دامه‌زراندو به رێخستنی ژنان خه‌باتی کرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بیرۆکه‌ی کاری به‌کۆمه‌ڵ گه‌شه پێبده‌ن‌و به به‌ره‌وژوور بردنی زانیارییه‌کانی خۆیان، ژیانی منداڵان له نه‌خۆشی‌و مه‌رگ له‌وسه‌رده‌مه‌دا، رزگار بکه‌ن.
کارێکی دیکه‌ی ئه‌و ژنه خه‌باتگێڕه ئه‌وه بوو، پاش کۆتایی شه‌ڕه نێوخۆییه‌کانی ئامریکا، هه‌وڵی ده‌دا به کۆکردنه‌وه‌ی دایکان له ده‌وری یه‌کتر، وێرای به‌هێز کردنی هاودڵی‌و هاوپێوه‌ندی له نێو وان‌دا، تێده‌کۆشا به‌م چه‌شنه، دۆستایه‌تی‌و خۆسه‌ویستی له نێوان سه‌ربازه‌کانیش په‌ره پێبدات تاکوو به‌م جۆره ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رچی زۆرتر به‌هێز بێت‌و په‌ره بستێنێ.
ڕۆژی 9ی مانگی مای ساڵی 1905، ئاننا جارویس مالئاوایی له ژیان کرد‌و کچی ناوبراو که ئه‌ویش هه‌ر ناوی ئاننا بوو، خه‌باتی خۆی ده‌ستپێکرد.(1868_1948)، ناوبراو به نووسینی نامه بۆ یاسا دانه‌رانی ئامریکایی داوای کرد، رۆژێک وه‌کوو ڕۆژی دایک دیاری بکرێ.ئاننا بۆ یه‌که‌مین جار رۆژی 10 مانگی مای 1908، له‌و شاره‌ی که دایکی رۆژانی یه‌کشه‌ممه له که‌نیسه وانه‌ی ده‌وته‌وه، رۆژی دایکی له رێوره‌سمێکدا رێز لێگرت. ئه‌مه وای کرد، تاکوو ساڵی 1912، 45 ویلایه‌تی ئامریکا ئه‌مرۆژه‌یان وه‌کوو رۆژی دایک به فه‌رمیی ناسی.
کار گه‌یشته جێگایه‌ک، ویلسۆن سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاتی ئامریکا، له ساڵی 1914دا، رۆژئ دایکی له سه‌راسه‌ری ئامریکا، وه‌کوو ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یاند.
ئه‌م ڕووداوه بووه هۆکارێکی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی ناردنی کارتی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی رۆژی دایکه‌و بره‌و په‌یدا بکات. له‌م نێوه‌دا گۆڵفرۆشه‌کان، داهاتێکی زۆریان وه‌سه‌ریه‌ک ده‌نا‌و له‌و سه‌روبه‌نده‌دا نرخی گوڵه‌کانیان زۆرتر ده‌کرد. ئه‌مه وای له خاتوو ئاننا جارویس کرد به شێوه‌یه‌کی یاسایی دژی دیاری کردنی رۆژی دایک بوه‌ستێته‌وه. به‌ڵام سه‌رکه‌وتنێکی له‌م بواره‌دا وه‌ده‌ست نه‌هێنا.
ناوبراو بۆ به‌ربه‌ست کردنی به‌رێوه نه‌چوونی رێوره‌سمه‌کانی رۆژی دایک، له‌م رۆژانه‌دا کارگه‌لێکی کردن که به هۆیانه‌وه که‌وته به‌ندیخانه.ئاننا ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له مردنی له ساڵی 1948ی میلادی، به هه‌واڵنێرانی وت: "بریا رۆژه‌ی دایکم پێکنه‌هێنابا".له راستی‌دا ئێستا له وڵاتێکی وه‌کوو ئامریکا، شوێنه‌کانی ته‌له‌فوون کردن، رێستۆران‌و گۆڵ فرۆشییه‌کان له ڕۆژی جیهانی دایکدا، به هۆی فرۆشی زۆره‌وه، زۆرتریین داهات بۆ خۆیان ده‌ستبه‌ر ده‌که‌ن.
ڕۆژی دایک له ساڵی 1923دا له وڵاتی ئاڵمان، جێژن گیرا. ته‌نانه‌ت له ساڵی1933دا، نازییه‌کان، رۆژی جیهانی دایکیان وه‌کوو پشووی گشتیی ڕاگه‌یاند.
پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، رێوره‌سمه‌کانی رۆژی دایک له سه‌راسه‌ری ئورووپا به‌رێوه چوو. له‌م ڕۆژه‌دا به دانی گوڵ‌و دیاری تایبه‌ت رێز له دایکه‌کان ده‌گێڕا. ئێستا رۆژی جیهانی دایک، له به‌شێک له وڵاتانی ئورووپایی، له ئوستوڕاڵیاو ئامریکا رێزی لێده‌گیردرێ.
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و راستییه که کۆمه‌ڵگای کوردستان، له لایه‌ن هێزه دژبه‌ره‌کانی ئازادی‌و مرۆڤ دۆستییه‌وه، ساڵانێکی دوور‌و درێژه شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، سیاسه‌تی کوشتن‌و بڕیین به پانه‌وه له دژی هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵی کوردستان به‌رێوه ده‌چێ، دایکان له‌م به‌ستێنه‌دا زۆر زیانیان پێگه‌یوه‌وه پێده‌گات.
ڕۆڵه‌کانیان ئێعدام‌و زیندانی ده‌کرێن، مێرده‌کانیان شه‌هید ده‌بن، سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌مانه، به‌شێکیان ڕاسته‌وخۆ له خه‌بات‌و ژیانی پێشمه‌رگانه‌دا به‌شدار بوون‌و به‌شدار ده‌بن‌و کۆڵ‌یان نه‌داوه...
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م سه‌ختیانه، دایکانی کورد هه‌رگیز ڕۆڵی دایکایاتی خۆیان، که بریتییه له سۆز، مێهره‌بانی، خۆشه‌ویستی بنه‌ماڵه‌و وڵات، هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست چاره‌نووسی جگه‌ر گۆشه‌کانیان‌و تێکۆشان بۆ مسۆگه‌ر کردنی داهاتوویه‌کی ڕووناک بۆیان، غافڵ نه‌بوون‌و نابن، مافی بێئه‌ملاولای خۆیانه جیا له هه‌موو ڕۆژه‌کانی دیکه، ئه‌بێ له رۆژی جیهانی دایکدا رێزی تایبه‌تییان لێبگیرێ‌و فیداکاری‌و خه‌باتیان نرخی بۆ دابندرێ.
ئه‌م رێزلێنانه له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌کرێ شیاوی ئاوڕلێدانه‌وه بێ، کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌هۆی سیاسه‌تی زاڵی داگیرکه‌ران، زاڵکردنی قه‌یدوبه‌ندی کۆنه‌په‌رستانه‌و ناسه‌رده‌میانه، جیا له‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه ژنان له بازنه‌ی تێکۆشانی سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی دوورخه‌نه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته تا ڕاده‌یه‌ک له نێو ئێمه‌ومه‌مانیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و له هه‌ندێک ناوچه‌و ده‌ڤه‌ری جیاجیا به خه‌ستی‌و خۆڵی هه‌ستی پێده‌کرێ.
ئه‌م دیارده بۆ خه‌ڵکی کورد به گشتیی، خه‌باتگێرانی رێگای ئازادی به تایبه‌تی، که ساڵانێکی دوور‌و درێژ دژی نیزامی نابه‌رانبه‌رو چه‌وسێنه‌ر تێکۆشاون‌و تێده‌کۆشن، بۆ به‌دیهێنانی ئازادی‌و دێموکراسی فیداکاریان کردوه‌وو له رێره‌وه‌دا کوێره‌وه‌ری زۆریان دیووه، شایان نیه ئیزن بده‌ن دایکان‌و ژنانی کوردستان به‌هیچ بیانوویه‌ک زوڵمیان لێبکرێ‌و مافی ڕه‌وایان به بیانوگه‌لی پیاومه‌زنانه‌و کۆنه‌په‌رستانه پێشێل بکرێ.
ژنان‌و دایکانی هێژای کوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌کانیان، ئه‌بێ به یه‌کگرتوویی‌و هێزێکی زۆره‌وه له مه‌یداندا بن؛ له‌وه‌ش دڵنیا بن تاکوو هێز نه‌بن‌و وزه‌کانیان وه‌سه‌ر یه‌ک نه‌خه‌ن، ناتوانن وه‌کوو پێویست به‌ره‌وڕووی داب‌ونه‌ریته پاشکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگا ببنه‌وه.ئه‌و داب‌ونه‌ریتانه‌ی، له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، له به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی کولتووری پیاوسالاری‌و هێژموونی پیاودا، له کۆمه‌ڵ‌و خێزان‌دا ده‌ور دبینێ، به‌داخه‌وه زۆرجار ژنان بۆ خۆیان بواری بۆ ده‌رخسێن‌و له ئاست نابه‌رانبه‌ری‌و ماف پێشێلکاریاندا، وه‌کوو پێویست ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵنابڕن.
له ڕاستی‌دا، ژنان به‌و بێده‌نگییه له ئاست پێشێلکارییه‌کانی مافی خۆیان، جیا له پێشل‌کردنی مافه‌کانیان، سته‌مێکیش له ته‌واویه‌تی ئه‌و خه‌باته ده‌که‌ن؛ له پانتایی کۆمه‌ڵگادا له لایه‌ن هه‌موو یه‌کسانی خوازانی کۆمه‌ڵه‌وه بۆ ئازادی، دێموکراسی‌و پێکهێنانی کۆمه‌ڵیکی یه‌کسان‌و به‌رانبه‌ر له ئارادایه...

Tuesday, May 6, 2008
رۆژی جیهانی پێکه‌نین!
یه‌که‌م یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی مای هه‌موو ساڵێک، رۆژی جیهانی پێکه‌نینه.
پێکه‌نین ئه‌و زمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه، ئه‌گه‌ر به شێوازێکی دوروست‌و له جێگای خۆی‌دا که‌ڵکی لێوه‌رگرێت، وێرای خولقاندنی شادی، بۆ ته‌ندورتستی‌و له‌ش ساقی مرۆڤه‌کانیش به‌كه‌ڵکه.
له راستی‌دا ئه‌مڕۆ زۆریه‌ک له پزیشکانی وڵاتانی پێسکه‌وتوو بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌ییه ده‌روونیه‌کان له پێکه‌نین که‌ڵک وه‌رده‌گرن، له کۆمه‌ڵگای خودا پێداودا، ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌توانن به هه‌ڵسووکه‌وت، کردار‌و قسه‌ی خۆش خه‌ڵک بخه‌نه پێکه‌نین، رێز‌و حورمه‌تیان پارێزراوه‌و زۆرینه‌ی خه‌ڵک وه‌کوو ئه‌کته‌رو هونه‌رمه‌ندی مه‌زن حیسابیان بۆ ده‌که‌ن‌و هونه‌ری بزه خولقێنی ئه‌و جۆره که‌سانه؛ ده‌ره‌تانی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆشیان بۆ پێکدێنێ‌و ئه‌وان له به‌روبوومی هونه‌ره‌که‌یان ده‌حه‌سێنه‌وه.
له کۆمه‌ڵگا پاشکه‌وتوو نابه‌رانبه‌ره‌کاندا، ئه‌و جۆره هونه‌رمه‌ندانه ده‌که‌ونه به‌ر لۆمه‌و قسه‌ی سووک‌و که‌سایه‌تیان ده‌شکێندرێ. هه‌ر بۆیه لای مه که‌متر خه‌ڵک بیر له‌و جۆره هونه‌رانه ده‌کاته که پێکه‌نین خولقێنه. ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی خراپ‌و جێگای داخه.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی کورت‌و سه‌رپێیی له به‌شێک له په‌ندو قسه نه‌ستقه‌کان، به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین، شادی ته‌نیا بۆ توێژێک که‌ڵکی هه‌یه‌و باشه، بۆ توێژه‌که‌ی دیکه خراپ‌و زیانهێنه‌ره. له‌م باره‌وه ئاماژه به په‌ندێکی پێشینیان ده‌توانێ زۆرتر ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت.
"ژنی شه‌رمن شارێک دێنێ، پیاوی شه‌رمن بزنێک دێنێ".ئه‌م په‌نده له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا، له ڕوانگه‌یه‌کی پیاوسالارانه‌وه بۆ پرسی شادی نێوان ژن‌و پیاو ده‌ڕوانێ‌و ئه‌یهه‌وێت به ده‌م کووت کردنی ژنان شارێکی خه‌یاڵیان پێببه‌خشێ. به گوێره‌ی ئه‌م په‌نده، ژنان ئه‌بێ شه‌رمێوون بن‌و که‌س نابێ گوێی له پێکه‌نین‌و قاقای ئه‌وان بێ، نه‌کوو پێیان بوترێ، ڕووهه‌ڵماڵدراوو بێ حه‌یاو نانه‌جیب. به گوێره‌ی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌نده، ئه‌گه‌ر ژنان له حاند هه‌موو ناخۆشی‌و نابه‌رابه‌ریه‌کدا بێده‌نگ بوون‌و سه‌ریان داخست، ئیدی قورس‌و سه‌نگینن، ڕه‌گه به‌م جۆره باشتر لای پیاوان په‌سه‌ند بکرێن.
ژنان له‌م جۆره کۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵانه‌دا، له کاتی شادی‌و خۆشی‌و بیستنی قسه‌ی پێکه‌نین خولقێن، ده‌بێ سووچی له‌چکه‌کانیان له زار بنێن، نه‌وه‌کوو ده‌نگیان هه‌ست‌و هه‌وه‌سی پیاوان بجوڵینێ‌و کۆمه‌ڵگا به‌م شێوه‌یه تووشی گوناح‌و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی کۆمه‌لایه‌تی‌و فه‌ساد بێت...
ئه‌مڕۆ جیا له‌م جۆره ڕوانگانه، له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی سیستمی کۆنه‌په‌ره‌ستانه به‌سه‌ریدا زاڵه، هه‌موو پێوندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ڕوانگه‌یه‌کی داخرراوو ته‌سک بونیادنه‌راوه، ئیدی پرسی شادی‌و پێکه‌نین پرسێکی قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ڵاواردن له پێناوی پاداشه دوره ده‌سته‌کاندا، له جه‌وهه‌ری خۆی‌دا بۆته دیارده‌یه‌کی باو‌و له پانتایی کۆمه‌ڵگادا ڕچاو ده‌کرێ. له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌سلاتداران به که‌یفی خۆیان کولتووری شادی‌و بزه قه‌ده‌غه ده‌که‌ن‌و وه‌کوو دیارده‌یه‌کی ناحه‌زی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یقبڵێنن. له حالێک‌دا ئه‌و کۆمه‌ڵگای پیکه‌نینی که‌متره، به‌خته‌وه‌ریشی که‌متره.
لێره‌دایه، پێکه‌نین ده‌توانێ وه‌کوو پرسی شادی‌و خۆشی که مافی بێئه‌ملاوو لای مرۆڤه‌کانه، رێگایه‌ک بێت بۆ ماف ویستی‌و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌به‌رانبه‌ر دژبه‌رانی پێکه‌نین‌و شادی‌دا. ئه‌وانه‌ی ده‌یان هه‌وێت له جیهانی دیکه شادی، بزه‌و حۆریمان بۆ ده‌سبه‌ر بێت.
کورته‌یه‌ک له مێژووی رۆژی جیهانی پێکه‌نین:
ساڵی 1995 دوکتورێکی هێندی به ناوی "مادان کاتاریا"، پێوه‌ندی نێوان پێکه‌نین‌و له‌ش ساقی مرۆڤی به‌بیردا هاتووه، دوای لێکۆڵینه‌وه به‌و ئاکامه گه‌یشت، پێکه‌نین له‌سه‌ر له‌شساغی مرۆڤ به‌گشتیی، له بواری دروونناسیدا به تایبه‌تی، ده‌ورێکی کاریگه‌ر ده‌گێڕێ.
له هه‌مان کاتدا، دوکتۆر مادان کاتاریا، سه‌ری له‌وه سووڕما بوو، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ی ناوبراو لێی ده‌ژی، بزه‌یان له‌سه‌ر لێوان نییه.
ئیدی، دوکتۆر مادان، کاتژمێر 4ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێزده‌ی مانگی مارسی 1995، بۆ یه‌که‌مین جار بیری له پیکهێنانی ریکخراویکی تایبه‌ت به پێکه‌نین کرده‌وه. سێ کاتژمێر دواتر له مه‌یدانی شاردا سه‌باره‌ت به ئاکامه‌کانی پێکه‌نین قسه‌ی بۆ خه‌ڵک کرد.
رۆژی یه‌که‌م، دوکتۆر مادان دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێکی زۆر قسه‌ی کرد، توانی ته‌نیا سه‌ره‌نجی چوار که‌س بۆ لای خۆی ڕابکێشێ. ئه‌م چه‌ند که‌سه له شوێنێکی پارکی شار دانیشتن‌و به گێرانه‌وه‌ی قسه‌ی خۆش‌و نوکته، پێده‌که‌نین.
پاش ئه‌مه، ئه‌م گروپه هه‌موو رۆژێک 10 تا 15 خوله‌ک، له‌و پارکه‌دا کۆ ده‌بوونه‌وه‌و پێده‌که‌نیین، به‌م چه‌شنه راده‌ی خه‌ڵکه‌که رۆژبه‌رۆژ پتر ده‌بوو. به تێپه‌ڕ بوونی دوو حه‌وتوو، بۆیان ده‌رکه‌وت نوکته‌و قسه خۆشه‌کان به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چن، ئیدی وته‌گه‌لی ناحه‌ز، ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه، نازیزستانه‌و شتی له‌و چه‌شنه، جێگای قسه خۆشه‌کانی ده‌گرته‌وه. ئه‌مه‌ش هۆکارێک بوو پێکهێنانی ئالۆزی‌و تووڕه بوونی به‌شێک له به‌شدانی ئه‌و کۆبوونه‌وانه.
هه‌مووان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به‌کاره‌که‌یان بده‌ن هاوڕاو هاوده‌نگ بوون، بۆیه ده‌با بیریان له رێگا چاره‌یه‌ک کردبایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌که‌یان درێژه بده‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناخۆشی بێته ئاراوه.
باشترین ڕێگا بۆ ده‌رچوون له‌و بارودۆخه ئه‌وه بوو له گرووپی گه‌وره‌تردا کۆ ببنه‌وه، ده‌یانزانی کاتێک خه‌ڵكه‌که زۆرتربێ، سه‌یری ناوچاوی یه‌کتری ده‌که‌ن، پێکه‌نین ده‌یانگرێ و به‌م شێوه‌یه هه‌موو ده‌که‌ونه پێکه‌نین.
ئه‌وجار خه‌ڵكه‌که کۆده‌بوونه‌وه، ده‌سته‌کانیان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌کرده‌وه، نه‌فه‌سێکی قوڵیان هه‌ڵده‌کێشا، هه‌ناسه‌کانیان له سییه‌کانیاندا راده‌گرت، دوای تاوێک به له‌سه‌ره‌خۆیی هه‌ناسه‌کانیان ده‌دا ده‌ره‌وه. ئینجا هه‌موو پێکه‌وه ده‌ستیان ده‌کرد به: "هاهاها هی هی هی هووهوو"، ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی پێبکه‌نن، به‌ره به‌ره درێژه‌یان به‌م شیوازه‌دا. دۆکتۆر مادان ئه‌م رێبازه‌ی، له یارییه‌کی "یۆگا"وه‌رگرتبوو.
دوکتۆر "مادان" له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س ده‌ستیان به پێکه‌نین کرد، ئێستا زیاتر له 80 هه‌زار که‌س هه‌موو به‌یانییه‌ک بۆ له‌ش ساغی خۆیان پێده‌که‌نن.
تاکوو ئێستا، ته‌نیا له وڵاتی هێند، زیاتر له 800 رێکخراوی پێکه‌نین پێک هاتووه.له ئامریکا پتر له 50 رێکخراوی هاوچه‌شن هه‌یه.
له وڵاتانی ئامریکا‌و بریتانیا، به‌ش‌و کلینیکی تایبه‌تی پێکه‌نین هه‌یه، به‌ڵام له‌و جۆره شوێنانه‌دا ته‌نیا به فیلمی کۆمێدی‌و جۆکی خۆش‌و کلاون (ده‌لوو) نه‌خۆشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.
راستیتان ده‌وێ، زۆر باس له‌وه دکه‌ن، پێکه‌نین بۆ له‌ش ساغی‌و ته‌ندوروستی باشه‌و غه‌م ڕه‌وێنه. ته‌نانه‌ت ئه‌مه له باری زانستیه‌وه مسۆگه‌ر کراوه. به‌ڵام من بیر له‌م په‌نده کوردییه‌ش ده‌که‌مه‌وه: " ئه‌وه‌ی ده‌گری ده‌ردێکی هه‌یه، ئه‌وه‌ی پێده‌که‌نێ هه‌زار ده‌ردی هه‌یه".
ئه‌گه‌ر هه‌زار ده‌ردیشمان هه‌بێت، ساته‌کانی پێکه‌نین ئه‌ونده شیرین‌و شادی هێنه‌رن که سه‌رجه‌م ده‌رده‌کان له بیر ده‌به‌نه‌وه. که‌واته پێبکه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاوا گه‌نج‌و به‌که‌یف بیت.
هاورێ‌و هاوکارم حامید درودی، هانده‌ری نووسینی ئه‌م وتاره بوو، حامید، مرۆڤێک که زۆر کار ده‌کات‌و که‌م پێده‌که‌نێ، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ من زۆر مڕومۆچه، هیوا ده‌خوازم هه‌ر هیچ نه‌بێ له رۆژی جیهانی پێکه‌نین‌دا که‌مێک رووی له‌گه‌ڵمان خۆش بێ.... هاهاهاهاهاهاهاهاهاها، هااااااااااااااااااااااااااااااا هاهاهاهاها.
پێبکه‌نه پووڵ ناده‌یت.

Monday, May 5, 2008
نامه‌ی پێنجه‌م!
رێکه‌وتی سێ مای 2008، به‌رانبه‌ر به 14ی بانه‌مه‌ڕ، کاتژمێر 16:42، نامه‌که‌تم به ده‌ست گه‌یشت؛ پاش خوێندنه‌وه‌ی گه‌لێک شادمان بووم. هۆکاری سه‌ره‌کی شاد بوونم پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆی به زانیارییه‌کانی نێو نامه‌که‌وه نه‌بوو، ئاگادار بوون له سڵامه‌تیت، له هه‌موو زانیاری‌و هه‌والێک بۆ من شادی هێنه‌رتره.
له نامه‌که‌دا فه‌رمووتانه، جارێ کومپیوتێره‌که‌تان فۆنتی کوردی تێدا نیه، تاکوو بتوانی به کوردی بۆم بنووسی، به‌ڵام ئه‌مه‌ی نووسیوته، بۆ من تامی زمانی زگماکی ده‌دات، ئه‌و زمانه‌ی ئێمه پێیده‌نووسین‌و پێیده‌خوێنینه‌وه.نازانم ئه‌ته‌وێ دڵ خۆشیم بده‌یته‌وه، یان به‌راست نامه‌ت بۆ نووسیووم‌و وه‌کوو خۆت ده‌ڵێیت، هه‌ڵت گرتووه تاکوو له ده‌رفه‌تێکدا بۆم پۆست بکه‌یت. تۆ که قه‌ت وڵامی نامه‌کانم ناده‌یته‌وه.
ئازیزی مامه، له‌م ناونیشانه‌ی خواره‌وه، ئه‌توانی به کوردی بنووسی؛ فۆنتی کوردی بۆ نێو داتاکه‌ت دابه‌زێنێتhttp://www.kurditgroup.org/
خۆت باشتر ئه‌زانی، نامه نووسین له‌سه‌ر کاغز تاموچێژێکی دیکه‌ی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و کاتانه‌ی نووسینی نامه‌که‌ت به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌ڕوات، هه‌ست ده‌که‌یت ئه‌بێ شتێکی دیکه‌شی لێ زیاد بکه‌یت. بۆیه له سوچێکی نامه‌که به وردی شتێکی سه‌رنجڕاکێش ده‌نووسی.یان هێڵێک به‌سه‌ر دێرێکدا دێنێت‌و شتێکی دیکه ده‌نووسی.
له‌بیرته، ئه‌و کاته‌ی تازه ده‌ستت دابووه قه‌ڵه‌م، چیرۆکی"سه‌گی به‌ڕه‌ڵا"ی سادق هیدایه‌تت وه‌رگێرابوو، دوایه داوات لێکردم من پێیدا بچمه‌وه، له کۆتایی پێداچوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند دێرێکم نووسیبوو، به‌ڵام دوایه له‌به‌ر هێندێک شت، ڕه‌شم کرده‌وه. زۆر دره‌نگ له‌و دێڕانه‌ت ڕوانی، زۆر درنگتر بۆت بوونه هه‌وێنی پرسیار؟قه‌ت نه‌مویستووه باوه‌ڕ به خۆم بێنم، له‌و کاته، ماوه‌ی 10 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێ، من لێره‌و تۆ له‌وێ، پاش ئه‌م ماوه تۆم ته‌نیا دوو جار دیتبێت، ئه‌ویش له دوو وڵاتی جیاواز، به‌سه‌ر یه‌که‌وه که‌متر له دوو حه‌وتوو؟.تۆ ئاوا گه‌وره بوویت، ئه‌ونده ژن بوویت، منت سه‌رسام کرد، هێنده خۆشحال بووم هه‌ر مه‌پرسه.من بوومه مامت، دوایه بۆت گێڕامه‌وه "مام" بوون بۆ تۆ یانی چی...
هێندی جار له خۆم پرسیار ده‌که‌م، ئه‌م ماوه دوور له چاوه‌کانت چۆن ژیاوم؟ هه‌ستی دیتنه‌وه‌ت منی زیندوو ڕاگرتووه، که‌واته زیندووم!
باست له‌وه کردووه، وه‌کوو هه‌میشه به‌رنامه‌کانم ده‌بینی، پرسیوته چی ده‌که‌م، فێر بوونی زمانی فه‌رانسه‌و‌یم چۆن ئه‌ڕواته پێش، ئه‌گه‌ر ڕاستت ده‌وێت، خۆم هه‌ڵناکێشم، به‌خێرایی رۆیشتنی کیسه‌ڵ خه‌ریکه فێری فێربوونی زوانی فه‌رانسه‌یی ئه‌بم.به تایبه‌ت ئه‌م ماوه، مه‌نسوور لێره نییه، زۆربه‌ی کاره‌کان ئه‌بێ من به‌ڕێوه‌یان به‌رم.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه بیانوویه‌کی باشه بۆ پاساوی ته‌بنه‌ڵی!
ڕاستی زۆر سوپاس بۆ ناردنی کتێوی فه‌رهه‌نگی فه‌رانسه‌وی_فارسی، له‌سه‌ر به‌رگه‌که‌ی نووسیوته: "هیوادارم خه‌ونه‌کانیشت به فه‌رانسه‌وی ببینیت". له نامه‌که‌شدا باست له‌وه کردووه، له‌گه‌ڵ خاڵوزاکه‌ت کڕیوته‌و ئه‌و زمانی فه‌راسه‌وی ئه‌زانێ. که‌مێکی لێ فێربه باشه؟!، به‌ڵکوو ڕێگات که‌وته پاریس، زووتر من ده‌بینیته‌وه.وه‌رده ورده خه‌ریکه فه‌رانسه‌وی فێر ئه‌وم، ناهێڵم دووا که‌وم، ته‌له‌فوون بۆ ماۆستاکه‌م مه‌که، زۆر به قسه‌وباسه، له پشت ته‌له‌فوون زۆرت ڕاده‌گرێ، خه‌رجت زۆر ئه‌بێ. ئه‌وه‌ی ئه‌ته‌وێ خۆم بۆت باس ئه‌که‌م!
سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ره‌کم بۆ ئامریکا‌و کانادا، پرسیووته، ئه‌بێ چاوه‌رێ بکه‌م تاکوو ئه‌و هاورێیه‌م دێته‌وه، "تیشک" نابێ چۆڵ بێ. به‌ڵام، وڵامی "نا"م به‌و شوێنه داوه‌ته‌وه، وا قه‌رار بوو بۆ کار کردن بچم بۆ واشنگتۆن.ئه‌مه‌وێت لێره بمێنمه‌وه، ڕه‌نگه خه‌ونه‌کانم به فه‌ڕانسه‌وی ببینم...
ئه‌وه‌ی راستی بێ، ئه‌م ماوه هیچی تازه‌م نه‌کرێوه، خوێندنه‌وه‌ش وه‌کوو هه‌میشه، به‌رده‌وامم‌و بۆی نه‌وسنم، شه‌قامه‌کانی پاریس ده‌گه‌ڕیم، شوێنه‌کان ده‌بینمه‌وه، به‌ڵکوو رۆژێک تۆم لێره بینی‌و له کۆڵانێک، شه‌قامێک، گه‌ره‌کێک، ماڵێ، شوێنێک تووشت هاتم‌و له ئامێزم گرتی...
زۆر جاران هه‌ست ده‌که‌م، ئه‌م دونیا بریتییه له جاده‌یه‌کی بێ کۆتایی، به میلیۆنان ڕیبواره‌وه، هه‌موو شته‌کان‌و پێشهاته‌کان، له‌م سه‌فه‌ره‌دا رووده‌ده‌ن، سه‌فه‌رێک که ناومان ناوه، ژیان، ژیان. له ڕیگادا، مرۆڤه‌کان پێکده‌گه‌ن‌و لێکهه‌ڵده‌بڕێن، یه‌ک ده‌ناسن‌و یه‌کتر له‌بیر ده‌که‌ن، یه‌کتر شاد یان غه‌مگین ده‌که‌ن.ئه‌وانه‌ی پێش ئێمه هاتن‌و ڕۆیشتن، نه‌یانتوانی ئاکامی ئه‌م سه‌فه‌ره بگۆڕن، ئێمه‌ش ئه‌بێ هه‌ر به‌و ئاقاره‌دا هه‌نگاو بنێین...به‌م هه‌موو جادانه‌دا دێم‌و ده‌چم، گه‌وره‌تریین ترس، ترسی نه‌دیتنه‌وه‌ته...
باست له‌وه کردووه، له کوردستانی گه‌رمێنه‌وه، له بانه، مه‌ریوان، سه‌قزو مه‌هاباده‌وه میوانت بۆ هاتووه، هه‌مووان چوون بۆ پێشانگای کتێب، تۆ تاقه‌تت نه‌بووه ئه‌وڕۆ له‌گه‌ڵیان بچی...
ئه‌زانم ئه‌م رۆژانه زۆر ماندوو ئه‌بی، من له لات نییم به‌ره‌ڵبێنه‌ت بۆ گرێده‌مه‌وه، ئاوی ساردت بۆ بێنم، چایه‌کت بۆ تێکه‌م‌و که‌مێک شانه‌کانت بۆ بشێلم، نیم، تاکوو یارمه‌تیت بده‌م‌و تۆ هێنده ماندوو نه‌بیت.ببووره بۆ هه‌موو خراپییه‌کانم.
له‌و وڵاته به‌قوڕ گیراوه، کتێوه‌کان سانسۆر ده‌کرێن، ده‌قه سه‌ره‌کییه بیانییه‌کان نابێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات‌و ڕوانگه سه‌ده نێوه‌ڕاستییه‌کانیان له دژبه‌ریدا بێ، وێنه‌ی نێو په‌ڕتووکه‌کان نابێ ڕووت‌و هه‌ست بزوێن بن، گرانی کاغزو وه‌شان با له‌ولاوه بوه‌ستێت. ئیدی که‌س ناوێری به‌دڵی خۆی بۆنی کاغز بکات.زۆر بیری کتێبی کاغز "کاهی"م کردوه.
له‌وێ نووسه‌ره‌کان سانسۆڕیان له‌سه‌ره، ده‌گیردرێن، ئه‌شکه‌نجه ئه‌درێن، ده‌رفێندرێن‌و ده‌کوژرێن، نرخی ڕاستوێژی چ قورس‌و گرانه.!
کچێ، کوا من تۆم توڕه کردووه، منی هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تان، کوا ئه‌زانم تووڕه‌ت بکه‌م.ئه‌زانی، قه‌ت فێری ئه‌وه‌م مه‌که ئه‌گه‌ر توڕه‌شت بکه‌م، هه‌ر خۆشت بوێم، نا، نابێ من بیر له‌وه بکه‌مه‌وه توڕه‌ت بکه‌م. هیچ کات.سوپاس بۆ هه‌موو باشیه‌کانت، بۆ ئه‌وه‌ی له دوور، نزیک، شه‌وو یان رۆژ بێ، بێ جیاوازی خۆشت ئه‌وێم. خۆشم ئه‌وێت.
کام یه‌ک له میوانه‌کانت من ئه‌ناسێ؟چاوه‌ڕێم قسه‌م بۆ بگێریته‌وه، هه‌میشه له سڵامه‌تی خۆت ئاگادارم بکه‌ره‌وه، تووڕه‌یه‌کانیشت به‌سه‌ر مندا به‌تاڵ به‌که، به‌ڵام قه‌ت دڵته‌نگ مه‌به.شاد، زیندوو، هیوادارو شایی به‌خۆبه.
رێکه‌وتی ناردنی نامه‌که‌ت هاوکاته له‌گه‌ڵ، رۆژی جیهانی ئازادی چاپه‌مه‌نی، له رێکه‌وتی 20ی مانگی 12ی 1993دا، کۆڕی گشتیی ریکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له بڕیاری ژوماره 432/48ی خۆی‌دا، ڕایگه‌یاند: "رێکه‌وتی 3ی مای بـبێته ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی چاپه‌مه‌نی".ئه‌م کاره‌ش، ئامانج رێزلێنان له ڕاگه‌یاندنی ویندهۆك " Windhoek" بوو.
ڕاگه‌یاندنی ویندهۆك، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێـك ڕۆژنامه‌نووسه‌وه له چه‌ند سمینارێـكی یۆنیسـكۆ "UNESCO "دا له رێکه‌وتی 29ی ئاوریل، تاکوو 3ی مای، سـاڵی 1991، له شاری ویندهۆكی پێته‌ختی وڵاتی نامیبیا به‌رێوه چوو. پاشـان، 26هه‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوی یۆنیسـكۆ، 3ی مای وه‌کوو رۆژی جیهانی ئازادی چاپه‌مه‌نی دیاری کرد.
له‌م بانگه‌وازه‌دا، داوا کرا، وه‌کوو بنه‌ماکانی دێموکراسی‌و مافی مرۆڤ، ڕه‌وتی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی چاپه‌مه‌نی، ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی ده‌وڵه‌تان له کاروباری ڕۆژنامه‌نووسی، له سه‌رانسه‌ری دونیادا، مسۆگه‌ر بکرێ.
لێره ڕۆژنامه نووسه‌کان ئازادن، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی تاقمه‌کانی مافیا، کێشه شه‌خسییه‌کان، هه‌ڕه‌شه‌ی بانده شاراوه‌کان له رۆژنامه‌نووسه‌کان، گرفتێکه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه، ئه‌وه‌یه، یاسایه‌ک بۆ به‌ربه‌ستی ئازادی به‌یان له گۆڕێ‌دا نییه.
له لای ئێوه، کۆماری ئیسلامی له نێو 167 وڵاتی جیهاندا، له‌هه‌مبه‌ر ئازادی چاپه‌مه‌نی، له پله‌ی 148دا ڕاوه‌ستاوه، به گوێره‌ی راپۆرتی رێکخراوی هه‌والنێرانی بێ‌سنوور، ئه‌وێ، گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌کانه. به باوه‌ڕی من ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری کاری بوێرانه‌ی ئێوه‌یه له پێناوی وتن‌و ده‌رکاندنی راستی‌دا، کارێک که نرخه‌که‌ی له چاوی تیژی مێژوو ون نابێ.
ماندوو نه‌بن، هه‌میشه سڵامه‌ت، هه‌میشه شاد.
مه‌ستانه‌که‌م، گیانه‌که‌م، ئاگات له خۆت بێت.
به هیوای دیدار!
پاریس
04 05 2008

Thursday, May 1, 2008
نامه‌ی چوارم!
ڕۆژه‌کانت پڕ عه‌تری بارن، ئه‌و بارانه‌ی ڕه‌نگی خه‌مه‌کانی ئێمه ئه‌شواته‌وه، ئاشنا به ڕۆح‌و جه‌سته‌مانه.
بێ من ئارام ئه‌گریت، یان نا؟
به‌ڵام، من به نه‌بوونت خوم نه‌گرتووه، تاکوو پترهه‌وڵ بۆ وشکاندنی داری یادت له ناخم‌دا ده‌ده‌م، زۆرتر یاده‌کانت، بۆنی خۆت‌و پرچه ڕه‌نگ شه‌رابیه‌که‌تم بیر دێنێته‌وه.
دوایین جار دیتمی، یان هه‌ر نه‌مدیووی‌و پێم وایه دیتوومی، ڕه‌نگی قژت شه‌رابی بوو، شه‌رابی پاریس، ئه‌و شه‌رابه‌ی له مێژه من سه‌وداسه‌ری ئه‌وه‌م، له نێو ناو‌کی تۆدا بیخۆمه‌وه.
ئه‌زانی!
له مێژه له‌وه تێگه‌یشتووم، زۆر جار، به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و شتانه‌ی له ناخت‌دا ریشه‌یان داکووتاوه، قه‌ت ناتوانی ببیته خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی.
ئه‌بێ وازی لێبێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یتێ، یان بتگاتێ.
که‌چی که به‌ده‌ستت نه‌هێناوه، ئای خۆشه سه‌ودای به‌ده‌ست هێنانی، دڵه ڕاوکه‌کان، هه‌ڵچوون‌و داچوونه‌کان، زیز بوون‌و ئاشت بوونه‌وه‌کان، ئه‌و ڕۆژانه‌ی به‌رگی درۆ له‌به‌ر بیره‌کانت ده‌که‌یت، نامه یان ئسێمێس نانێریت‌و خۆت له ته‌له‌فوون کردن ده‌بوێری.
تاکوو بڵێی ئه‌توانیت بێ ئه‌و بژی...
ئه‌م حه‌ولانه، هه‌موو خۆفریودانێکی منداڵانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی شتێک بڵێت.
جارجاره تامی منداڵیش خۆشه.
که‌چی ده‌مه‌و به‌یان، باران به نه‌رمی له شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ت ده‌دا، یان نه‌رمه بارانێک ده‌بارێ‌و تۆ به‌لاساری چه‌تره‌که‌ت هه‌ڵناکه‌یت‌و تێپه‌ڕ ده‌بی‌و ته‌له‌فوونێک له من ناکه‌ی؟!
یان ئه‌وه‌تا، چاوه‌کانت هه‌ڵده‌گڵۆفی، له ژێر په‌تووه تووکنه نه‌رم‌و نیانه‌که‌ی نێو ته‌خته‌که‌ت، دێیته ده‌رێ، گۆشه‌ی پرده‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ت لاده‌ده‌ی، پاشان گوێ له گۆرانیه‌کی ئارام ده‌گری، ده‌ستپێکی ڕۆژه‌که‌ت، بریتییه له‌وه‌ی، دوێنێ شتێکت ون کردوه، یان ده‌با کارێکت کردباو نه‌تکردووه. که‌واته بێ وڵام مانه‌وه‌ش خۆی ده‌بێته جۆرێک له پێوه‌ندی!
له‌گه‌ڵ ئه‌مه چ ده‌کرێ، جیا له چاوه‌ڕوان مانه‌وه؟
ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ژیانه‌و به مه ناگۆڕدرێ، هه‌وڵدان بۆ گۆڕانی، یانی له دایک بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ی ده‌تهه‌وێ بیگۆڕی.
ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه له ناخی خۆی‌دا؛ شێوازێک بێت له چاره‌سه‌ری.
پێت وانییه؟
ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ناکامیه‌کان، به‌هه‌موو دژوارییه‌کانه‌وه، به ئیراده‌وه چاوه‌کانمان کرده‌وه، هه‌نگاومان نا، که‌چی به‌شێکی زۆر له ژیانمان، تاکوو ئێستا به‌سه‌رسوڕمانی له هه‌مبه‌ر کێشه‌کان‌و ئاڵوگۆڕه‌کان تێپه‌ڕ ده‌بێت، ده‌ترسم به حه‌سره‌ته‌وه سه‌ر بنێینه‌وه.
هه‌رچه‌ند جاڕێک پێت وتم، ئیدی من بۆت حه‌سره‌ت نیم!
غه‌مه‌کانم بۆ تۆ ناگوازمه‌وه، حه‌سره‌ته‌کانیش، ئاخه‌کان له ناخم‌دا راده‌گرم، هه‌ناسه قوڵه‌کانیش به پشت په‌نجه‌ره‌ی ژووره ته‌نیاکه‌مه‌وه به‌با ده‌که‌م، وه‌کوو دوکه‌ڵی جگه‌ره کێشێکی سه‌رخۆش، له ژێر باران‌دا.
ئێستا ئیدی خواش، ئاگای له غه‌مم نیه، که‌س به هه‌ناسه ساردی من نازانێت، چوونکه به‌رده‌وام به‌خۆم ده‌ڵیم به‌خته‌وه‌رم، به‌خته‌وه‌رم، بیر له جوانی، ساکاری، پاکی، خۆشی‌و شادی ده‌که‌مه‌وه.
به‌خته‌وه‌رم، هه‌ست ئه‌که‌م که‌سێک هه‌یه‌و بیر له ژوانی من ده‌کاته‌وه؟
ئاخر، من ڕاهاتووم ده‌ره‌قه‌تی غه‌مه‌کانم بێم.
ئه‌زانم نیوه‌ی ژیان له‌ده‌ست خۆمان‌دا نیه، منیش به‌ڕه‌وای نازانم، نیوه‌که‌ی دیکه به بۆڵه بۆڵ‌و گله‌یی کردن، ناشیرین بکه‌م.
نازانم بۆچی ئاوایه، ئه‌و که‌ڕه‌تانه‌ی له هه‌موو کات زۆرتر خۆشم ده‌وێیت، زۆرتر بۆت ده‌سووتێم، بیرت ده‌که‌م، تۆ ئاوا ئه‌ته‌وێت شتیک بڵێیت‌و قه‌تی ناڵێی؟
ئازیزی هه‌میشه‌ی من، هه‌ناره‌که‌م، گوێت بۆ ده‌گرم، درگا له‌سه‌رهه‌زاران پرسیاری قه‌تیسی ماوی نێو سینگت ئاوه‌ڵا که.
ئێمه هه‌میشه ئاگامان لێکه، ئێمه قه‌دری ئه‌م ساتانه ده‌زانیین...
ئه‌وکاتانه‌ی خۆشمانیان ده‌وێن، لامسه‌رلایی‌و لاساری ده‌که‌ین، تاکوو پێمان نه‌ڵێن سووک‌و چروک؟.
ئه‌م کولتووره سه‌قه‌ته، وایه؟
سه‌خته، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستی ده‌ده‌ی، به‌داخ بی، ئێشی ئه‌م به‌داخیه کاتێک به‌سوێتره، هۆکارێک بۆ له‌ده‌ستدان به‌ده‌سته‌وه نه‌بێ.
ئاگات له خۆت بێت، له چاوه‌کانت.
وه‌کوو هه‌میشه بیره‌ت ده‌که‌م.
پاریس
01 05 2008

1ی ئه‌یار، رۆژی هاوپێوه‌ندی کرێکاران، پێویستی خه‌باتێکی یه‌کگرتوو!
وه‌کوو ده‌زانیین، مێژووی یه‌کی مانگی ئه‌یار، به‌رانبه‌ر به 11ی بانه‌مه‌ڕ، ده‌ستپێکه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رێپێوانێکی به‌رینی کرێکارانی شاری شیکاگۆ، له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا.
ساڵی 1886ی زایینی، کرێکارانی بێبه‌ش‌و بێده‌ره‌تانی کارگه‌که جۆراوجۆره‌کانی شاری شیکاگۆ، وه‌کوو هێزی به‌رهه‌م هێنه‌ری سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگا، به ئامانجی ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کانیان‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌ستمایه‌داره‌کان له ژیان‌و گوزه‌رانی پڕ له کوله مه‌رگی ئه‌و کریکارانه، رێپێوانێکی هێمنانه‌و ئاشتیخوازانه‌یان وه‌رێخست، ئه‌و ڕێپێوانه به فیتی ده‌ستمایه‌داره‌کان، له لایه‌ن پۆلیسی شاری شیکاگۆوه به شێوه‌یه‌کی بێبه‌زه‌یانه، که‌وته به‌ر شاڵاوی سه‌رکوتی هه‌مه لایه‌نه‌و خه‌ڵتانی خوێن کرا.
ئاشکرایه، یه‌کێک له ئامانجی ئه‌و کرێکارانه‌ی رێپێوانی رۆژی ئه‌وه‌ڵی مانگی مای ساڵی 1886 یان له شاری شیکاگۆ وه‌رێخستبوو، دابین کردنی مافی 8 کاتژمێر کار کردن له رۆژدا بوو.
ئه‌م داوا ڕه‌وایه، له لایه‌ن لایه‌نه به‌رپرسه پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه نه‌ک وڵامی ئه‌رێنی پێنه‌درایه‌وه، به‌ڵکوو له لایه‌ن ده‌ستمایه‌داره چاوچنۆکه‌کانی تینووی که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌وه وه‌کوو هه‌ره‌شه‌یه‌ک بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و باندۆری ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌موو پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگا، لێکدرایه‌وه، هه‌ر بۆیه به دنه‌دان‌و ته‌ماح وه‌به‌رنانی ده‌ستمایه‌داره‌کان، پۆلیس رێپێوانی هێمنانه‌ی کرێکارانی خسته ژێر نیری زۆرداری، دڵرقانه سه‌رکوتی کرد.
پاش ئه‌م رووداوه، ئینگلس، ساڵی 1889، واته سێ ساڵ پاش رێپێوانی مه‌زن‌و به‌ربڵاوی کرێکاران له شاری شیکاگۆ، له کاتی کۆبوونه‌وه بۆ پێکهێنانی ئه‌نته‌رناسیۆناڵی دووهه‌م، پێشنیاری کرد رۆژی 1ی ئه‌یار، به‌رانبه‌ر به 11ی بانه‌مه‌ڕ، بکرێته رۆژی هاوپێوه‌ندی کرێکاران.
له‌و کاته‌وه تاکوو ئێستا، له زۆریه‌ک له وڵاتانی دونیا، رێوره‌سمه‌کانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، به به‌شداری سه‌دان هه‌زار کرێکار به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌و کرێکارانه‌ی که به کار‌و تێکۆشانی خۆیان پێشکه‌وتن دێنه ئاراوه‌و به‌رده‌وامی به ژیان ده‌به‌خش.
دیارده‌ی سه‌رکوت‌و چه‌وسانه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه، به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای پێشکه‌وتووی ئامرازه‌کانی زانست‌و گواستنه‌وه‌و په‌ره گرتنی هه‌رچی خێراتری زانیاری‌و ده‌نگ‌و باسه‌کان، تاکوو ئه‌مرۆش لێره‌و له‌وێ، له بوار‌و شێوازی جۆراوجۆردا ده‌بیندرێ‌و به ئاشکرا به به‌رچاوی مرۆفایه‌تییه‌وه، زۆر جاران رووخسارێکی قیزه‌ون‌و بێزئه‌ستێن به‌خۆوه ده‌گرێ، له لایه‌ن سیستمه سه‌ره‌ڕۆو نادێموڕاتیکه‌کانه‌وه، به‌رێوه ده‌چێت.
سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه‌و ماف پێشل‌کردنی کرێکاران به تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگاو وڵاتانه‌ی ناوه‌نده پیشه‌یه‌کانی کرێکاران‌و توێژه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌ستیان ناڕوات‌و ده‌ورو ڕۆڵیکی ئه‌وتۆیان نییه، ئاشکراترو به‌رچاوتره دێته ئاراوه، ده‌ستمایه‌داره‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا، هه‌وسار پچڕاوانه‌ته‌ر سیاسه‌تی که‌ڵه‌که کردنی ده‌ستمایه به‌رێوه ده‌بن، ئه‌وان بۆ خۆیان ده‌سه‌ڵاتدارن‌و له پێناوی هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان‌دا، یاسا‌و رێسا، پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌و میکانیزمه‌کانی ئیداره‌ی وڵات به‌چه‌شنێک داده‌مه‌زرێنن‌و به‌رێوه‌ی ده‌بن له خزمه‌ت به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی هێژمونی‌و باڵاده‌ستی توێژی ده‌سه‌ڵاتداردا بێت‌و له‌م باره‌یه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و یاسا‌و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی بۆ خۆیان ده‌بێ پاپه‌ند به به‌رێوه بردنی بن، ڕه‌چاو ناکه‌ن.
له کوردستان، کرێکاران به هۆی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌رۆو نادێموکڕاته‌کان، که هه‌رچه‌شنه تێکۆشانێکی پیشه‌یان له‌گه‌ڵ دژواری تاقه‌ت پروکێن به‌ره‌وڕوو کردوه، له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیش ئازار ده‌بینن‌و له ڕاستی‌دا وێرای نه‌ته‌وه ژێرده‌سه‌ته‌کانی دیکه، دووقات سته‌میان له‌سه‌ره، ئه‌وان هاورێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌بێ بۆ دابین بوونی ژیانێکی مرۆڤ ته‌وه‌رانه تێ‌بکۆشن، ئه‌رکی سه‌رشانیانه بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی که هۆکاری سه‌ره‌کی به‌شێکی زۆر له چاره‌ڕشیه‌کانی زه‌حمه‌تکێشانه، خه‌باتی خۆیان له‌گه‌ڵ باقی نه‌ته‌وه ژێر سته‌مه‌کانی دیکه له ریزی یه‌کگرتوودا بۆ پێشه‌وه به‌رن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست، بۆ وێنه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئێران، په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانیان واژو کردوه، به‌وحاڵه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی وه‌عدو به‌ڵێنی خۆیان له‌م به‌ستێنه‌دا، مافی هاوڵاتیان پێشێل ده‌که‌ن‌و هه‌رچه‌شنه بزاوت‌و جووڵه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیشه‌ی گرێده‌ده‌نه‌وه به دورشمی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، پاشان له‌م بازنه‌یه‌دا، سووک‌و ساکار، یان وه‌کوو گێره شێوێن‌و سه‌ره‌رۆ سه‌رکوتیان ده‌که‌ن، یان به تاوانی گرێ‌دراو بوون به بێگانه، له به‌ندیخانه‌یان ده‌په‌ستێوون‌و له نێویان ده‌به‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له ڕاده‌ی نایاسایی‌و سه‌ره‌رۆیی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه له‌هه‌مبه‌ر زه‌حمه‌تکێشانی وڵاته‌که‌یان‌دا تێبگه‌ین، ئاماژه به چه‌ند خاڵ‌و بڕگه له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌که‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێک بێت زۆرتر به مافه‌کانمان ئاشنا بین، هاوکات کردار‌و کرده‌وه‌ی سه‌ره‌رۆیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته ناخه‌ڵکیه‌کان ڕوونتر له‌قاو به‌ده‌ین‌و به به‌رنامه‌ی تۆکمه‌وه له دژیان ڕاوه‌ستین.
مافی پێکهێنانی رێکخراوگه‌لی پیشه‌یی:
ماده‌ی 23ی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، ئه‌و ئیزنه به‌هه‌موو که‌س ده‌دات، بۆ به‌رگری کردن له مافه‌کانی خۆی، رێکخراوو کۆمه‌ڵی دڵخواز پێک‌بێنێ، یان ئه‌ندامی یه‌کیه‌تییه‌کان بێ.
ماده‌ی 8، په‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، ئازادی رێکخراو بوون‌و مافی رێکخراو ده‌ستنیشان ده‌کات، هه‌وه‌ها ماده‌ی 22، سه‌باره‌ت به مافه سیاسیی‌و مه‌ده‌نییه‌کان، مافی ئه‌وه‌ی که هه‌مووان کۆمه‌ڵی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ ده‌سته‌به‌ر ده‌کا‌و داوا ده‌کات ئه‌و مافه بۆ هه‌مووان به فه‌رمیی بناسرێ.
مافی مانگرتن:
به‌ندی 1_د، ماده‌ی 8، له په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، ئاماژه ده‌کرێ، ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌کان، ده‌بێ پابه‌ند بن به‌وه‌ی، کۆمه‌ڵه‌کان‌و ناوه‌نده جۆراوجۆره‌کان مافی مانگرتنیان بۆ مسۆگه‌ر بکرێ.
مافی که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجێکی باش بۆ کار:
ماده‌ی 23ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ، هه‌ر که‌س کار ده‌کات، ده‌بێ مووچه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بدرێتێ، سه‌ربه‌رزانه ژیان‌و گوزه‌رانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی دابین بکات.
به‌ندی ئه‌لف، مادی 7، مافی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگری ده‌کات، ده‌بێ حه‌قده‌ستێکی باشیان بدرێتێ، ئه‌مه‌ش له خاڵه‌کانی گرێبه‌ستی 26، 95و 131دا به ڕووبی به‌رچاو ده‌که‌وێت.
ماده‌ی 23ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، ده‌ڵێ، هه‌مووان به ژن‌و پیاوه‌وه، ئه‌و مافه‌یان هه‌یه به بێ هه‌ڵاواردن، بۆ کاری وه‌کوو یه‌ک مافی وه‌کوو یه‌کیان هه‌بێ‌و مووچه‌ی وه‌کوو یه‌کیش وه‌ربگرن.
به‌ندی ئا_ئه‌لف، ماده‌ی 7، سه‌باره‌ت به مافی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی له‌سه‌ر جێبه‌جی بوونی ئه‌و خاڵه پێداگری ده‌کات.
کاری منداڵان:
ماده‌ی 25ی جاڕنامه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ، وێرای پشتیوانی له مافی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو مندالان، له خاڵه‌کانی به‌ندی 3 ماده‌ی 9دا، هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ڕاده‌سپێرێ سه‌رجه‌م مافه‌کانی منداڵان ده‌سته‌به‌ر به‌که‌ن.
ئه‌م خاڵ‌و به‌ندانه به باشی ئه‌و ڕاستیه نیشان ده‌ده‌ن، ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆکان، بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی دۆزه‌خ ئاسایان، تا چ ڕاده‌یه‌ک مافی هه‌مه لایه‌نه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پێشێل ده‌که‌ن. مافێک که بۆ وه‌ده‌ست هێنانی، ده‌بێ هه‌مووان له ریزێکی یه‌کگرتوودا به‌گژ هه‌موو ئه‌و تانوپۆیانه‌دا بچینه‌وه که سته‌م‌و نابه‌رابه‌ری سیاسیی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، دینی..هتد، دێنه گۆرێ‌و به‌رهه‌می دێنه‌وه‌و دیپارێزن.
کۆنه‌په‌رستان، به چڕکردنه‌وه‌ی ناکۆکی له نێو ئێمه‌ی بێبه‌ش له شادی‌و ژیانێکی ئینسانی، به به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن‌و دابه‌ش کردنمان به‌سه‌ر چین‌و توێژی جیاجیادا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له خه‌باتێکی ڕه‌وا بۆ به‌دی هێنانی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری هه‌مه لایه‌نه، لێکمان هه‌ڵاوێرن، ئه‌رکی ئێمه‌یه به هاوپشتی کردنی یه‌کترو خه‌بات له ریزێکی یه‌کگرتوودا، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی نه‌یارانی دێموکراسی‌و دادپه‌روه‌ری ناکام بێلینه‌وه‌و به‌م هه‌نگاوه‌مان خه‌بات له دژی سه‌رۆیی به‌گوڕترو شێلگیرتر بکه‌ین.

Subscribe to:
Posts (Atom)