Archive
-
▼
2018
(268)
-
▼
May
(14)
- خۆمانه له نێوان نهمر خهلهف زێباری و رهحیم ره...
- پێوهندی ههولێرو بهغدا پاش رێفراندۆمی سهربهخۆیی
- ئهمریكا: له یهك میلیۆن عێراقی شازده ههزار كه...
- واشنتن -KDP.info- تا دێت پشتیوانیكردن لە...
- ئهمریكا: وردهكاری ههڵبژاردنی پارڵمانی عێراق
- بهرهو گۆڕانی گهوره!
- Entifadh Qanbar: War was between Barzani and Qasim...
- ئهمهریكا_كهنهدا: گرفتهكانی بهردهم دهنگدان ...
- کاریگەری بڕیارەکەی سەرۆک ترەمپ لەسەر ئـێران
- واشنگتن: مهرگی ناوهختی سمایل سندی
- ئەمریکا: رهوهندی كوردستانی و پرسی هەڵبژاردنی پاڕ...
- ئەمریکا: پرسی هەڵبژاردنی پاڕڵمانی عێراق
- Iran: Imminent execution of Kurdish man must be ha...
- Congressman Steve King: Kurdish unity is important
-
▼
May
(14)
Sunday, May 27, 2018
Wednesday, May 23, 2018
Sunday, May 13, 2018
واشنتن
تا دێت پشتیوانیكردن لە لیستی 184ی پارتی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان زیاتر دەبێت و، ڕەوەندی كوردییش لە ئەمەریكا دەڵێن، ئومێدیان بە پارتی هەیە كە كار بۆ مافەكانی گەلی كورد دەكات، بۆیە دەنگیان بۆ لیستی پارتییە.
كوردستانیانی دانیشتووی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە تەواوی ویلایەتەكانی ئەو وڵاتەدا لەگەڵ واشنتنی پایتەخت، كە 51 ویلایەتن، بڕیارە بەشداریی دەنگدانی رۆژی 12ی ئایاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بكەن و، پارتی دیموركاتی كوردستانیش لە رێگای لقی 7ی پارتییەوە لە ئەمەریكا و كەنەدا، دەستی بە هەڵمەتی بانگەشە كردووە بۆ لیستی 184ی پارتی لە و وڵاتەدا.
حیكەمەت بامەڕنی، بەرپرسی لقی 7ی پارتی لە ئەمەریكا و كەنەدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە رێگای ناوچە و كادیر و رێكخستنەكانمانەوە، پەیوەندی بە ڕەوەندی كوردەوە دەكەین و كار و چالاكیمان هەیە لە تەواوی ئەمەریكا و خەڵكی خۆمان تێدەگەیێنین كە بەشداریكردنیان لەم هەڵبژاردنەدا گرینگە و، هەر دەنگێك سەنگی خۆی هەیە و رێژەی گەورەی دەنگی ڕەوەندی كوردییش لە سنووری ئێمەدا، بۆ لیستی 184ی پارتییە."
بامەڕنی گوتیشی: "پارتی بۆ هەموو لایەك سەلماندوویەتی، تاكە لایەن كە پارێزگاری لە مافی گەلی كورد و خاكی كوردستان و كەركووك و خورماتوو و تەواوی ناوچە كوردستانییەكان بكات و، كاریش بۆ سەربەخۆیی بكات، هەر پارتییە".
لای خۆیەوە، ڕەحیم ڕەشیدی، كە كوردێكی دانیشتووی ئەمەریكایە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كورد لە ئەمەریكا رێژەی زۆرە، بەڵام بەسەر ویلایەتەكاندا دابەش بوون و دوای نسكۆی 1975 هاتوونەتە ئەمەریكا و زۆربەیشیان لایەنگر و ئەندامی پارتین و سۆز و وەفایەكی زۆریان بۆ پارتی هەیە، لەم هەڵبژاردنەیشدا دەنگیان بۆ لیستی 184ی پارتییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕووداوانانەی كە ڕوویان دا، پێم وایە نەك تەنیا ئەندامانی پارتی، بەڵكوو بەشێكی بەرچاو لە كوردانی تاراوگە سۆزی خۆیان بۆ لیستی 184 دەردەبڕن، لەبەر ئەوەی پێیان وایە ئەو لیستە هەڵگری پەیامی سەربەخۆیی و سەركەوتنەكانی داستانی مەحموودییە و سحێلا و پردێیە."
بارزان محەممەد، كە ئەویش كوردێكی تری نیشتەجێی ئەمەریكایە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەرچەندە هەڵبژاردنی ئەمجارە وەكوو پێشوو نییە و گۆڕانكاری هەیە، بەڵام دەنگمان بۆ لیستی 184ی پارتییە، پێشمان خۆشە نوێنەرانمان ئەو كەسانە بن كە بەرگرییان لە كوردستان كرد و ئامادە بوون لە داستانی پردێ و سحێلا و مەحموودییە، ئەوانەی كاریان بۆ سەربەخۆیی كردووە و دژی داگیركەران ڕاوەستاون، بۆیە وەكوو كوردێك داوا دەكەم هەموو خەڵكی خۆمان بەشداری لەو هەڵبژاردنەدا بكەن و، دواجار گەلی كوردستان هەر دەیباتەوە."
دڵشاد خالیدیش، كوردێكی دیكەیە و دانیشتووی ئەمەریكایە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئومێدمان بە پارتی هەیە كە بۆ سەربەخۆیی كوردستان و پاراستنی كوردستان هەوڵ دەدات، بۆیە دەنگمان بۆ لیستی 184ی پارتییە".
Saturday, May 12, 2018
بهرهو گۆڕانی گهوره!
بهرهو گۆڕانی گهوره!
ههواڵی زۆر خۆش بۆ گۆرانكاری گهوره له نێوچهكه به گشتیی، روو به نێوخۆی ئێران به تایبهتی بهرێوهیه. هیوام وایه حیزبه سیاسییهكانی رۆژههلاتی كوردستانی داگیركراو، خۆیان بۆ ئهو گۆرانه مهزنه ئاماده بكهن. كات لهسهر ئێمه ناوهستێ، یهكریزی و بهرنامهی ڕوونی كوردستانی مافهكانی خهڵكی ئێمه له رهوتی ئالوگۆڕێكی پڕ ههورازوو نشێو، بهڵام چارهنووسسازدا مسۆگهر دهكات...
رهحیم رهشیدی
Wednesday, May 9, 2018
Tuesday, May 8, 2018
Friday, May 4, 2018
Wednesday, May 2, 2018
Iran: Imminent execution of Kurdish man must be halted
Iran: Imminent execution of Kurdish man must be halted
Ahead of the scheduled execution on Thursday of Ramin Hossein Panahi, a 22-year-old man from Iran’s Kurdish minority who was sentenced to death in January for “taking up arms against the state” after a grossly unfair trial and amid serious torture allegations, Philip Luther, Amnesty International’s Research and Advocacy Director for the Middle East and North Africa, said:
“Ramin Hossein Panahi’s case has been a breathtaking miscarriage of justice from start to finish. After appearing at his trial reportedly bearing torture marks on his body he was convicted in less than an hour.
A breathtaking miscarriage of justice from start to finish
Philip Luther, Amnesty International’s Research and Advocacy Director for the Middle East and North Africa
SHARE THIS TwitterFacebookEmail
“During the investigation period he was denied access to both his lawyer and his family, as well as to any details of the evidence against him. In a complete mockery of the judicial process, intelligence officials also repeatedly pressured him to make a televised ‘confession’ in exchange for the quashing of his death sentence. His refusal to submit to this pressure has seen him languishing in solitary confinement.
“We urge the Iranian authorities not to compound this shocking catalogue of human rights violations by proceeding with what is the ultimate and irreversible denial of human rights. Ramin Hossein Panahi’s death sentence must be quashed now before it’s too late.”
Background
Ramin Hossein Panahi was sentenced to death in January 2018 for “taking up arms against the state” (baqi). His conviction was based upon his membership of the armed Kurdish opposition group Komala, but no evidence linking him to activities involving intentional killing – the required threshold under international law for imposing the death penalty – was presented at his trial.
Amnesty International opposes the death penalty in all cases without exception regardless of the nature of the crime, the characteristics of the offender, or the method used by the state to kill the prisoner. The death penalty is a violation of the right to life and the ultimate cruel, inhuman and degrading punishment.
Subscribe to:
Posts (Atom)