Archive
-
▼
2015
(213)
-
▼
November
(17)
- فیلمی بیرەوەری سەر بەرد نوێنەری کوردستانە
- ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه...
- زه‌لمای خه‌لیل زاد: جۆرج بووش بە سه‌رۆك بارزانی زۆ...
- پێشمەرگەیەکی رۆژئاوای کوردستان بۆ شەکانەوەی ئاڵای ...
- ڕوانگەی لێکۆڵەرانی ئەمریکایی لەسەر رۆڵی سەرۆکی هەرێم
- Department of State opinion an retaking Shingal or...
- وەزارەتی دەرەوە: پێشمەرگە کاری گەورەو بەنرخی ئەنجا...
- لە واشنگتن هەنگاوێکی دیکەی باشوری کوردستان بەرەو س...
- بۆ یەکەمین جار لەم پیشانگا نێونەتەوەییە ئاڵای کورد...
- روانگەی دیپلۆمات و لێکۆڵەرانی ئەمریکایی بۆ ئازادبو...
- Our hearts are with #Paris
- تاوسێ مەلەک، ئازادیت پیرۆز بێ و کوردستان بۆ هەتا ه...
- ئاکامی هەڵبژاردنی پاڕڵمانی تورکیا لە روانگەی سیاسە...
- دیارییەکی بەنرخ
- لیبراڵەکانی جیهان پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن
- گەشەی پێوەندی نێوان ئەمریکا و کوردستان لە دەرەوەی ...
- لە واشنگتن کوردەکان خوازیاری سەربەخۆیی کوردستانن
-
▼
November
(17)
Friday, November 27, 2015
Wednesday, November 25, 2015
ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ژنان
ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ژنان

توندوتیژی له بنه‌ڕه‌تدا یه‌کێک له گرفته به‌رچاوو داخهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه. ئه‌م په‌تایه له شکڵ‌و شێوازی جوراوجۆردا خۆی دهردهخاتو پتر گرێدراوی کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوو ناسه‌قاگیره‌کانه که دیکتاتۆری باڵی ڕه‌شه‌ی به‌سه‌ردا کێشاوه‌و له‌واندا کهشو هه‌وای له‌بار بۆ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌و دێموکڕاتیک وه‌کوو پێویست نه‌هاتۆته گورێ. ئه‌گه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا ته‌نیا ئاوڕ وه‌سه‌ر توندوتیژی دژی توێژی ژنان بده‌ینه‌وه، ئاماره‌کان له‌م بازنه‌یه‌دا گه‌لێک داخهێنه‌ره. ئه‌وه له حاڵێک دایه که توندوتیژی له نێو بنه‌ماڵه‌داو به شێوه‌ی که‌س پێنه‌زان زۆر زیاتر له ڕاده‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌یه که له کۆمه‌ڵگاداو له ئاستێکی به‌رینتردا ڕوو دهدهنو ئاشکرا دهبنو پینه‌وپه‌ڕۆ ناکرێن.لێره‌دا به کورتی ئاو‌ڕیک له چۆنیه‌تی هاتنه گۆڕێی بیرۆکه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ژناندا ده‌ده‌ینه‌وه.
رێکه‌وتی 25ی نوامبری ساڵی 1960ی زایینی له وڵاتی دۆمینیکن‌و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی رافایل تورجیلودا، سێ خوشک به نێوه‌کانی، ماریت ترزا، بتریه میرابل‌و منیروا پاش ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگ له به‌ندیخانه‌دا به تاوان وه‌پاڵدانی تێکۆشانی سیاسیی دژی حکوومه‌ت جه‌زره‌به‌یان دیت، دواتر له دار دران.
21ساڵ دوای ئه‌و رووداوه واته ساڵی 1981 له رۆژانی 17 تا 21 ژوئیه له شاری بوگوتا پێته‌ختی وڵاتی کۆلۆمبیا کۆنفرانسێک له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی داکۆیکاری مافی ژنان‌و لایه‌نگرانی مافی یه‌کسانی له ئه‌مریکای لاتین‌و دوورگه‌کانی کارائیب به‌رێوه چوو. له‌و کۆنفڕانسه‌دا پێشنیار کرا، وه‌کوو به بیر هێنانه‌وه‌و رێزگرتن له خه‌باتی ئه‌و سێ خوشکه رۆژی ئێعدامی وان به رۆژی خه‌بات دژ به توندوتیژی دژی ژنان دیاری بکرێت، به‌ڵکوو ئه‌وه ده‌ره‌تانێ بێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پتر له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژ به ژنان ئاشنا بن، لایه‌نه‌کانی بناسن‌و دژبه‌ری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن.
دوای ئه‌مه، ساڵی 1999ی زایینی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و رۆژه‌ی وه‌کوو رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به توندوتیژی دژی ژنان په‌سه‌ند کرد، ساڵێک دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بریارنامه‌ی 1325ی له ژێر ناوی "ژنان گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی‌و ئاسایش" په‌سه‌ند کرد.
کۆمیسیۆنی ژنانی سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1946دا بۆ کار کردن له هه‌مبه‌ر گرفتی ژنان‌و مافه‌کانیان پێکهات. سه‌ره‌ڕای تێکۆشانی ئه‌م کۆمیسیۆنه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به مافی ژنان له ساڵی 1967دا په‌سه‌ند کرا. ئه‌و به‌رنامه‌یه بوو به بناخه‌ی جارنامه‌ی مافی ژنان که له ساڵی 1979 له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه په‌سه‌ند کراوه.
تاکوو کاتی نووسینی ئه‌م وتاره له 114 وڵاتی جیهاندا به کار هێنانی توندوتیژی دژی ژنان له ڕووی یاسایه‌وه هیچ به‌ربه‌ستێکی له به‌رده‌مدا دانه‌ندراوه. ته‌نیا له ماوه‌ی 13 ساڵی ڕابردوودا له کۆماری کۆنگۆ پتر له 200 هه‌زار ژن ده‌سدرێژیان کراوه‌ته سه‌ر، په‌ره گرتنی ئه‌م دیارده ئه‌و ئاکامه‌ی لێکه‌وته‌وه که رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگرێ که ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر ژنان له کاتی شه‌ڕو داگیرکاری‌دا وه‌کوو تاوان دژی مرۆڤایه‌تی چاوی لێده‌کرێ.
یاسای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌م جۆره توندوتیژی دژی ژنان پله به‌ندی ده‌کات:
1. هه‌ر شێوه توندوتیژییه‌ک که ئاکامه‌که‌ی ببێته هۆی زیان یان ئازاری رۆحی، جیسمی یان جنسی، هه‌ره‌ها هه‌ڕه‌شه کردن، یان به زۆر یان خۆ به ناوی دڵسۆزی بۆ به‌رته‌سک کردنی ئازادی ژنان له کۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵه‌دا له خۆ ده‌گرێت.
شێوه‌کانی توندوتیژی دژی ژنان:
1. جیسمی:
لێدان له هه‌ر شکڵ‌و شێوه‌یه‌کدا، له قژکێشان‌و داپلۆسینه‌وه بگره هه‌تا قه‌تلی نامووسی، تۆندوتیژییه.
2. رۆحی:
هه‌ڕه‌شه لێکردن، جنێو پێدان، بێحورمهتی کردن، تۆمه‌ت وه‌پاڵدان، ئه‌مه هه‌موو ئه‌و بوارانه ده‌گرێته‌وه که له باری ڕۆحییه‌وه ئازاری ژنانی لێبکه‌وێته‌وه.
3. جنسی:
به زۆر تیکه‌ڵ بوون له‌گه‌ل ژن، ئه‌گه‌ر مێردیشی بێ، هه‌ر جوره هه‌وڵدان بۆ پێوه‌ندی جنسی له گه‌ڵ ژنان به بێ ئۆگری‌و ره‌زامه‌ندی ژن، توندوتیژی دژی ژنانه.
4. کۆمه‌ڵایه‌تی:
ئا. له په‌راوێز خستن، هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوو سارد‌و سڕی له پێوه‌ندیدا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و کچ و ژنانه‌ی که له قسه‌ی نێرینه‌و ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه وه‌ک باب، خاڵ، باوه گه‌وره، دایک، خوشک، پور، برا، مێرد، مام، دایه گه‌وره‌و... لایان داوه، یان به پێی ویست‌و دڵخۆازی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن، به‌شێک له توندوتیژی دژی ژنانه.
ب. چاوه‌دێری کردنی توندوتۆڵی کچان و ژنان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و کهسو کاره‌وه.
س. بێبه‌ش کردنی کچان‌و ژنان یان به‌رته‌سک کردنی ئاستی به‌شداری ئه‌وان له چالاکییه سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به بیانووی پاراستنی شهرهفو ناوبانگی بنه‌ماڵه‌وه.
د. ناچار کردنی کچان‌و ژنان به له‌به‌ر کردنی جل‌و به‌رگی تایبهتیو ڕه‌چاو نه‌کردنی مافی له‌به‌ر کردن‌و پۆشین بۆ ئه‌وان توندوتیژییه.
5. ئابووری:
له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ژنان ئه‌رکی کار کردن‌و خزمه‌ت به بنه‌ماڵه‌یان له‌سه‌ر شانه، لێ به جێ گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه وه‌کوو کار بۆیان حه‌ساو ناکرێ، هه‌ر بۆیه پتر ژنان له باری ئابوورییه‌وه به مێرد یان پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. کچان به هۆی ئه‌وه‌ی که له زۆر کۆمه‌ڵگادا مافی کار کردنیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نییه ده‌بێ له لایه‌ن باب یان برا یارمه‌تی ئابووری وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش گه‌لێک جاران مێینه له به‌رانبه‌ر فهرمانبهریو ویستی نێرینه‌دا مل که‌چ ده‌کات.
گومانی تێدا نیه کۆمه‌ڵی کورده‌واری له لایه‌ک به هۆی نه‌بوونی ئازادی، له ئارادا بوونی کولتووری پیاو مه‌زنانه‌و زاڵ بوونی سیسته‌مێکی کۆنه‌په‌رستانه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا بۆته مه‌یدانێکی پان‌و به‌رین بۆ به‌رهه‌م هاتنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان. ئه‌م توند‌و تیژییه له ئاخاوتن، قسه‌ی سووک‌و ناشرینه‌وه بگره تاکوو لێدان، داپڵۆسین، دارکاری کردن، دا‌غ کردن‌و له ئاکام‌داو له دوایین پله‌ی خۆیدا واته کوشتن‌و له نێو بردن به‌رچاو ده‌که‌وێت، دیارده‌یه‌ک که به جۆریک شه‌ره‌ف پارێزی‌و ئازایه‌تی چاوی لێده‌کرێ...ئیدی ئه‌وه ته‌نیا یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌و داوو ده‌زووی سیسته‌می داڕزاوی ده‌سه‌لاتی نا خه‌ڵکی نیه که کۆسپ‌و کڵو له به‌رده‌م ئازادی‌و مافه‌کانی ژنانی مه‌دا داده‌نێ، به‌ڵکوو کولتوری قیزه‌وه‌نی پیاو مهزنیو به که‌م گرتنی مێینه سه‌رتاپای جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه‌و زۆربه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان به ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو له په‌ره پێدان‌و چڕترکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی دژ به ژنان ده‌ور دهبیننو به‌داخه‌وه تێیدا به‌شدارن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینێ، زۆر زوو له‌و ڕاستییه ده‌گه‌ین که ده‌ست بردن بۆ ژنان، وه‌دوو که‌وتنیان له لایه‌ن پیاوانه‌وه، تانه‌و ته‌شه‌ر لێدان، قسه بۆ ههڵبهستنو ناوزڕاندن له پانتایی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و که‌س ناتوانێ حاشای لێبکات، ئه‌م ڕه‌فتاره بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێ خزمه‌ت کردنه به‌و داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره که هه‌موو ژیانی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌گه‌ڵ دژواری‌و تاقه‌ت پڕووکێنی ڕووبه‌ڕوو کردوه.
کێ هه‌یه که بتوانێ چاو له ئاست ئه‌و ڕاستییه‌دا بقونجێنێ که ئێستاش به‌شێکی زۆر له ژنان له ترسی ئابڕووی خۆیان‌و له‌به‌ر تێکبه‌رنه‌بوونی پیاوان ئه‌و توند‌و تیژییه‌ی له شوێنی کار، یان سه‌ر شهقامهکانو کۆڵانه‌کانی نیشتمانی مه‌دا دژ به‌وان ده‌کرێ ده‌شارنه‌وه‌و به‌مه‌ش ئه‌وان بۆ خۆیان ڕاست له جێگر کردنی ئه‌و نوڕم‌و یاسایانه‌دا ده‌بنه ئه‌کته‌رێکی ده‌ورگێر که ئه‌وه‌ش به مه‌یلی پیاوانی چاوچنۆک‌و چلێسه...
به‌ڕاستی ئه‌وان ده‌بی چ بکه‌ن، ده‌رکاندنی ڕه‌نگه ببێته هۆکاری سووربوونی ده‌ستی باوک، برا، مام، برازا‌و...به خوێن، ده‌بێته ده‌ره‌تانێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روجیران، خزم‌و ناسیاوان هه‌ر ژنه‌ی قوربه‌سه‌ر به تاوانبار‌و هۆکاری کێشه‌که بزانن‌و به قسه‌ی سووک‌و بردنه ژێر پرسیای که‌سایه‌تی ئه‌و ته‌نیا له‌به‌ر ژن بوونی، سه‌دان جار له خۆیدا ورد‌و خاشی بکه‌ن، ئالێره‌دایه که ژن بوون ده‌بێته جۆرێک له شورهییو پرۆسه‌ی ژێر ده‌سته بوون‌و خۆم به که‌م گرتن، ته‌نانه‌ت خۆ به سه‌رچاوه‌ی نهگبهتیو نه‌هامه‌تی زانیین به قوڵی جێده‌گرێ‌و له هه‌ناویدا ریشه داده‌کوتێ.ئه‌گه‌ر نایدرکێنێ هه‌ر خۆی ده‌خواته‌وه‌و پیش ده‌باته‌وه. ناشبێ بۆ خۆی زار بکاته‌وه چوونکه ئه‌و ژنه‌و له‌و وێرانه نیشتمانه‌دا ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ژنان له‌سه‌ر مافه‌کانیان ئه‌گه‌ر بۆ پیاوان ئازایهتیو بوێرییه، ئه‌وا بۆ خاتوونه‌کان زمان درێژی‌و بێ حهیاییو ڕوو هه‌ڵماڵدراوییه!
تاکوو ئێستاش ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال، ژنانی دیل‌و گیراو له به‌ندیخانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستاندا له ترسی په‌راوێز که‌وتنی خۆیان‌و درز بردنی شان‌و شه‌وکه‌تی پیاوو بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌یانوێراوه‌و نا‌وێرن سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو تاوان‌و ده‌سدرێژیانه بێنه گۆو بنووسن‌و درگای قه‌ڵای بێده‌نگی بکه‌نه‌وه، به‌و کاره هه‌م سیسته‌مه داڕزاوه‌کانی زاڵ له قاو بده‌ن، هه‌م باری ده‌روونی خۆیان سووک بکه‌ن، بوار ره‌خساندن بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ئه‌و مه‌یدانه‌وه به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌رکی پیاوانه که په‌راوێزی ئاسایشی‌و رێزگرتنیان بۆ مسوگه‌ر بکه‌ن، ئه‌رکی پیاوانه چونکه کۆمه‌ڵگاکه، کۆمه‌ڵگایه‌کی نێرسالاره‌و پیاوه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بواره‌کاندا به ناڕه‌وا خاوه‌ن ماف‌و بڕیار ده‌ره...
دواخستنی خه‌بات بۆ وه‌دی هاتنی مافه‌کانی ژنان به هه‌ر بڕوبیانوویه‌ک‌و له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا ناڕه‌وایه، جا ئه‌و ناڕه‌وایه چ به ناوی ئایین‌و خوداوه بێ، یان خه‌بات بۆ دابین بوونی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بێ، یان شه‌ق کردنی ریزی یه‌ک گرتووی چینی کرێکار، خه‌بات بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژی ژنان هه‌ر ئێستا، هه‌ر ئه‌مڕۆ، چوونکا ئه‌زموون ئه‌و ڕاستییه‌ی نیشان داوه که پاش هاتنه ئارای ئازادی‌و نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له زۆر کۆمه‌ڵگادا دیسانه‌وه به هۆی نه‌بوونی کولتووری دێموکڕاتیک ژنان هه‌ر ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر هاتۆته‌وه که له‌سه‌رده‌می داگیرکاری‌و سهرهرۆییدا داوێن گیریان بوه، بگره زۆر جاران ئه‌گه‌ر ئاستی به‌شداری ئه‌وان له گۆڕان‌و خه‌باتدا ڕه‌چاو بکه‌ین، ڕاده‌ی سته‌م له‌سه‌ریان زۆرتر بوه...
خه‌بات بۆ دژبه‌ری له هه‌مبه‌ر توندوتیژی دژ به ژنان ئه‌رکی هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن شکۆو ویژدان زیندوه، خه‌بات بۆ پاراستنی مافی ژنان، خه‌بات بۆ داکۆکی له مافی مرۆڤه.
Tuesday, November 24, 2015
Friday, November 20, 2015
Thursday, November 19, 2015
Wednesday, November 18, 2015
Tuesday, November 17, 2015
Monday, November 16, 2015
Sunday, November 15, 2015
Saturday, November 14, 2015
تاوسێ مەلەک، ئازادیت پیرۆز بێ و کوردستان بۆ هەتا هەتایە لە باوش بگرە.
Sunday, November 8, 2015
ئاکامی هەڵبژاردنی پاڕڵمانی تورکیا لە روانگەی سیاسەتوانێکی کوردوە

هەڤپەیڤین: رەحیم رەشیدی
بە ئامانجی تاوتوێ کردنی ئاکامەکانی هەڵبژارنی پاڕڵمانی تورکیە کە رێکەوتی ١ی نوامبری ٢٠١٥، بەرێوەچوو. ئەم وتووێژەم لەگەڵ سیاسەتوانی کورد رێزدار عەبدوڵا حیجاب پێکهێنا:
پ: لێکدانەوەتان لەسەر هەڵبژاردنی پاڕڵمانی تورکیا چیە؟
و: هەڵبژاردنی ٧ی مانگی ٦، تابلۆیەكی ناڕوونی سیاسیی له توركیه خوڵقاند. جەمسەره دژبەرەكان تا ڕادەیەك خۆیان نواند و له بەرامبەر یەكتر دا ڕاست بوونەوه و هەر لایەك له هەوڵی ئەوه دا بوو كه زیاتر هێز و شیانی خۆی به ڕووی لایەكەی دیكەدا بكێشێ، بۆیه هیچ لایەك نەیتوانی حكوومەتی نوێ دابمەزرێنێ. بڕیاری پارتی دەسەڵاتدار بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت تەنیا ڕێگەچارەی پێشی گرتن له قەیرانی دەسەڵات و بشێویی سیاسیی بوو كه توركیه ئەزموونی وەها بشێوییەكی هەیه.
لەم ساڵانەی دوایی دا، توانایی دەوڵەت بۆ گۆڕینی دەنگەكان و كاریگەریی ڕاستەوخۆ له سەر ئەنجامی دەنگدان سنووردار كراوه، بۆیه دەكرێ بڵێین كه ئەنجامی هەڵبژاردنی یەكی نوامبر به پێی هەل و مەرجی زاڵ به سەر توركیه دا و له نەبوونی دێمۆكراسیەكی فره ڕەهەندی ڕیشەداكوتاو له ناخی سیستەم و كۆمەڵگادا، نوێنگەی ڕای گشتیی له توركیەیه.
بەڵام هەر لەو كاتەش دا دەبێ ئەوەمان له بەر چاو بێ كه هەڵبژاردنی ئەم جاره له كاتێك دا بەڕێوه چوو كه هەموو كوردستان له ڕەوشی ئاوارته و ئاتموسفەری شەڕ دا بوو. سەرەڕای ئەوەش، خۆتەقێنەرانی داعش به ریز له كەمین دا بوون كه میتینگەكانی هەڵبژاردنی لایەنی كورد بكەنه گۆمی خوێن. بۆیه ئەو پارتەی كه نوێنەرایەتی داخوازەكانی گەلی كورد دەكا به شێوەی سنووردار، و پارتی دەسەڵاتداریش به هەموو ئیمكاناتی ڕاگەیاندن، پاره، هێزی چەكدار و دەسدڵاتی دەوڵەتیەوه كەوتنه ڕەوتی هەڵبژاردنەوه.
ئێستا پێشبركێی هەڵبژاردن كۆتایی پێهاتوه و پارتی داد و گەشه پێدان، وەكوو لایەنی سەركەوتوو سەرخۆشی ئەو سەركەوتنه گەورەیه كه بۆی گونجا.
پ: ئەمجارە هۆكاری له دەستدانی ٢٠ كورسی كورد چ بوو کە لە مانگی شەش دا دەستەبەری کردبوون؟
و: ئینكار ناكرێ كه لایەنی كورد لەو خولەی هەڵبژاردن دا تووشی نسكۆیەكی بەر چاو بوو و یەك میلیۆن دەنگی له دەست دا، بەشی زۆری ئەو دەنگانەش له ستەنبۆل و هەرێمەكانی دەرەوەی كوردستان له دەست چوون. له كوردستانیش به ڕێژەیەكی بەرچاو دەنگیان له دەست دا. با ئەو بەشەی وەك خۆی قبووڵ بكەین و چاوەڕوان بین بزانیین كه HDP چ دەرسێك لەو پاشەكشەیه وەردەگرێ. بەڵام بۆ بۆیەكەی ناكرێ تەنیا هۆكاره بەرچاوەكان یا خود تێڕوانیین و هێڕشەكانی ڕەخنەگرانی سیاسەتی HDP به بنەما بگرین.
پارتی دەسەڵاتدار واتا AKP هەر پاش هەڵبژاردنی ٧ی مانگی ٦، سیاسەتی خۆی به نیسبەت پرسی كوردەوه گۆڕی و ڕووی كرده دوو بەش له كۆمەڵگا، نەتەوەپەرسته توندڕەوەكان و توێژی پارێزكاری كۆمەڵگای تورك. بۆ ڕازی كردنی ئەو دوو توێژەش، به مستی پۆڵایینەوه له بەرامبەر بزووتنەوەی كورد، هەم هێزی چەكداری هەمیش بە باسكی سیاسییی بزووتنەوەدا ڕاوەستا. ڕەنگه لایەنی كوردیش بیانووی بۆ ئەردۆغان خۆشتر كردبێ. بەڵام بڕیاری شەر له ئەنجامی كوشتنی دوو پۆلیسی هاوكاری داعش له لایەن PKK وه نەدرا و بەڕێوەش نەچوو.
ئاتموسفەری شەر كاریگەریی ڕاستەوخۆی له سەر پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن و دابەش بوونی دەنگەكان هەبوو. هەر لەو كاتەش دا به سەدان كەس له كادره چالاك و خۆبەخشەكانی پارتی دێمۆكراسیی گەلان له لایەن دەوڵەتەوه گیران و خرانه بەندیخانەوه. بەشێكی زۆری كۆمەڵگای كوردستان ڕاستەوخۆ كەوته ژێر دۆخی نائاسایی شەڕەوه و ترس و دڵەخورپەی تێكچوونی ژیانی ئاسایی باڵی به سەر كوردستان دا كێشاوه. HDP له لایەن داعشیشەوه كرا به ئامانج. ڕەنگه زێدەڕۆیی نەبێ كه بڵێین هێڕشه خۆكوژییەكانی داعش له دژی كوردەكان بوو به كەرەسەی تەبلیغاتی بۆ پارتی دەسەڵاتدار. واتا HDP له هەموو لایەكەوه خرایه بەر هێڕش و تا ڕادەیەكی بەرچاو سەركوت كرا. كه باسی سەركوت دەكەین، ناكرێ سەركوت به شێوەی سەركوتی دڕندانەی كۆماری ئیسلامی بێنینه بەر چاو. لێره دا سەركوت له چوارچێوەیەكی ڕێژەیی دا و به پێی هەل و مەرجی توركیه دەبێ باس بكرێ.
بەلام ڕەنگه كاریگەرترین فاكتۆر بۆ دابەزینی دەنگەكانی HDP دەست پێ كردنەوەی شەڕ بوو كه بەشێك له دەنگدەران پێیان وابوو HDP دەبوایه بتوانێ پێش به هەڵایساندنەوەی بگرێ و نەیكرد. ئاشكرایه كه بەشێكی دوودڵ له كۆمەڵگا دا كه چاوەڕوانیەكی زۆریان لەو پارته هەیه كه دەنگی دەدەنێ، كاتێك كەوتنه ڕەوشێكی نائاساییەوه زۆر به ڕاحەتی ڕوو وەردەسووڕێنن و هیوایان به دەسەڵات و لایەنی به هێز دەبەستن. بۆ ئەوان AKP دوباره بووه به سەمبولی توانایی و دەسەڵات، بۆیەش دەنگیان دا بەو پارته.
HDPش له سەركەوتنی ٤ مانگ لەوه پێشی به ڕادەیەك سەرخۆش ببوو كه پێی وابوو تەنانەت به بێ پرۆپاگەندەی هەڵبژاردنیش دەتوانێ سەركەوتنی زیاتر وەدەست بێنێ. هەڵبژاردنی ١ی ١١، پێچەوانەی ئەو ڕوانگەیەی سەلماند.
پ: چ چاوەڕوان دەكرێ ڕووبدات دەربارەی پرسی كورد له توركیه؟
و: HDP یەك میلیۆن دەنگ و چارەکێكی كورسیەكانی له دەست دا، بەڵام توانی له بەرامبەر ئەو هەموو هێڕشانەی كه كرانه سەری خۆی ڕابگرێ و بەربەستی تێپەڕبوون بۆ پارلەمان تێپەڕ بكا. ئەو بەشەی بۆ خۆی سەركەوتنێكه. هەبوونی فڕاكسیۆنێكی ٦٠ كەسی له نوێنەران یا پشتیوانانی مافی كورد له پارلەمانی توركیه دیاردەیەكی گرینگی سیاسیه.
بەڵام لەوەش گرینگتر چۆنیەتیی داڕشتن و بەڕێوەبردنی سیاسیەت له چوارچێوەی سیستەمی سیاسی توركیه و پلانەكانی پارتی سەركەوتوو بۆ داهاتووی توركیەیه. لەو ڕوانگەیەوه ڕۆڵی ٦٠ نوێنەری ئێستای HDP له ڕۆلی ٨٠ نوێنەری پێشوو گرینگتره. ڕەنگه ئەو قسەیه بۆ ڕای گشتیی سەیر بێ، بەڵام بۆ زانستی سیاسیی ڕاستیەكه. هۆكارەکەی زۆر ڕوونه:
AKP دەیەوێ یاسای گشتی وەڵات به پێی پلانەكانی داهاتووی بگۆڕێ.
بۆ گۆڕینی یاسا دوو ڕێگا هەن: ڕێفراندۆم یا بڕیاری دوو له سەر سێی پارلەمان. بۆ ڕێفراندۆم پێویستی AKP بە ٣٣٠ دەنگ هەیه كه به هاوپەیمانی لەگەڵ پارتی ڕەگەزپەرستی MHP دەتوانێ بەو ئامانجه بگا. بردنی گەڵاڵەی یاسای گشتیی بۆ ڕێفراندۆم ڕیسكێكی گەورەیه كه هیچ پارتییەك به بێ لێكدانەوەی قووڵ ناتوانێ خۆی لێ بدا. ڕێگای دووهەم بڕیاری پارلەمانه كه بۆ ئەو كارەش AKP پێویستی به ٣٦٦ دەنگ هەیه. كۆی گشتیی دەنگەكانی MHP و AKP ناگاته ئەو ڕادەیه، بەڵام نوێنەرانیAKP و HDP پێكەوه له ٣٦٦ زیاترن. بۆیه AKP ناچاره ئەو جاره ڕوویەكی خۆشتر پێشانی HDP بدا و لەو ڕوەشەوه، جێگه و پێگەی ئەو جارەی HDP له پارلەمانی توركیه گرینگتره.
Wednesday, November 4, 2015
دیارییەکی بەنرخ

رەحیم رەشیدی
هەموو ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە من دەناسن دەزانن کە هیچ دیارییەک ئەوەندی کتێب لە لام بەنرخ نیەو خۆشحاڵم ناکات، چوونکە خوێندنەوەو نووسین بەشێکی دانەبراوو سەرەکی ژیانی من پێکدێنن.
هەر بۆیە دۆستە نزیکەکانم بەردەوام بەم دیارییە "پەڕتووک"، بەسەرم دەکەنەوە.
لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا برای زێدە بەرێزو هێژام کاک ئاسۆ قادر لە شاری هەولێرەوە بە ناردنی بەرگی سێهەمی کتێبی "بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کورد" لە نووسینی کاک "مەسعود بارزانی" بەسەری کردوومەوە.
دیارە ئەم دوو کتێبە تەنیا بەگری سێهەم، بەشی یەکەم و دووهەم لە خۆ دەگرێ.
هیوام وایە کە بتوانم لە ماوەی داهاتوودا بەشەکانی دیکەی ئەو بەرهەمە بەنرخە بە دەست بهێنم.
ئاشکرایە کە ئەم بەرهەمە بە ئاسانی دەست ناکەوێ و هەر ئەمەش وای کردوە کە دیارییەکەی کاک ئاسۆی لەم وەرزی خەزانەدا نرخەکەی چەند بەرانبەر بێ و ئەم پاییزی تاراوگەمان گەرموگور بکات.
بەرێز کاک Asso Kadir دیسان دەست خۆش و مەمنوون و هەزار جار ماڵت ئاوەدان بێ بۆ ناردنی ئەو کتێبانە...
Tuesday, November 3, 2015
Sunday, November 1, 2015
Subscribe to:
Posts (Atom)