Mr. Kurd
رهحیم رهشیدی
Wednesday, July 12, 2023
شرح مختصری از زندگی و مبارزات رحیم رشیدی (آقای کورد)
Tuesday, October 11, 2022
Saturday, October 1, 2022
Friday, September 9, 2022
یادت بەخێر مێرخاسی وەفار
Saturday, August 27, 2022
گوشارەکانی کۆنگرێس بۆ سەر وەزارەتی دەرەوە دەربارەی چارەسەری کێشەی وزە لە نێوان بەغداو هەولێر پەرەی گرتوە
رۆژی 15ی مانگ لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی سینات لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوە داوای کردبوو ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لە بواری وەزەدا بە چڕی دەور بگێرێ. پاش ئەم نامە لە رێکەوتی 19ی مانگدا ئهندامانی كۆنگرێس، مایکل واڵتز، دینا تیتۆس و دۆگ لامبۆرن، لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوە داوایان کرد ئەمریکا هاوکاری بێ تاکوو کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداو دەربارەی وزە چارەسەر بکرێن.
رۆژی دووشەممەش مایکل مەککۆل سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران (TX-10) نامەیەکی بۆ وەزیری دەرەوە ئانتۆنی بلینکەن ناردوە سەبارەت بە ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی عێراق (GOI) و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی کۆمەڵێک پرس کە هەڕەشەن لەسەر گشت سەقامگیری عێراق و گەشەسەندنی ئابووری. له نامهكهدا مهككۆڵ داوای له ئیدارەی بایدەن كردووه فشار بخاته سهر هاوتاكانی له عێراق بۆ چارهسهركردنی ئهو كێشه لهمێژینه به شێوهیهك كه بهرژهوهندییهكانی گهلی عێراق پەرە پێبدات.
مەککۆل ئاماژەی کردووە: ”ئەمریکا پابەندبوونێکی لەمێژینەی هەیە بۆ پشتیوانی کردن لە عێراقێکی سەقامگیر، خاوەن سەروەری و دێموکراسی دوور لە کاریگەریی خراپەکاری دەرەکی، بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانی و پارێزراوبوونی هاوڵاتیانی. زۆر گرنگە کە بەشداری کردنی دیپلۆماسیمان لە هەموو ئاستەکاندا ئەم ئامانجانە زیاتر بکات و یارمەتیدەر بێت لە پێگەی وڵات و هاوڵاتیانی تاکوو هەموو تواناکانیان بەدیبێن.”
دەقی نامەکە:
بەڕێز بلینکەن، وەزیری دەرەوە
من بە نیگەرانییەوە بۆتان دەنووسم کە ناکۆکییە سەراسەری و بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵێک پرسدا سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابووری عێراق تێکدەدەن. داوا له ئیدارهکە دهكهم لهگهڵ هاوتاكانی له بهغدا و ههولێر هوکار بن بۆ ئهوهی ڕێگایهك بۆ پێشكهوتن لهسهر ئهم پرسانه بۆ بهرژهوهندی گهلی عێراق دیاری بكهن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم لە ناکۆکییەکی دەستووری دیرۆکیدان و لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ سامانە سروشتییەکانی عێراقدا گیریان خواردووە. لە ئۆکتۆبەری 2021ەوە، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق وەستاوە، ئەمەش کاریگەرییەکانی ئەم ناکۆکییەی ئاڵۆزتر کردووە. لەم نێوەدا گەلی عێراق ئازار دەچێژێت، حکوومەتێکیان نییە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانیان بکات و ناتوانن سوودی تەواوی داهاتەکانی نەوت، غازو سەرچاوە سروشتییەکانی دیکەی عێراق بچننەوە.
ئەمریکا وەبەرهێنانی بەرچاوی لە عێراقدا کردووە بۆ یارمەتیدانی گەلی عێراق بۆ شکستهێنان بە لە خەلافەتی دڕندانەی داعش و بوژانەوەی وڵاتەکە. ئەمریکا لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 12.7 ملیار دۆلاری وەک هاوکاری دەرەکی و هاوکاری پاراستن و مرۆیی پێشکەش بە عێراق کردووە، ئەمەش وایکردووە ئەمریکا وەکوو مەزنترین و تاکە بەشداربووی جیهانی لە بوژانەوەی عێراقدا بێت. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هەوڵە بەرفراوانە هاندانی وەبەرهێنانە لە عێراقدا، لەوانە لەڕێگەی ئەو قەرزانەی کە لەلایەن کۆمپانیای دارایی گەشەپێدانی ئەمریکاوە بۆ کۆمپانیاکانی وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق (KRG) کار دەکەن، کە بڕی نزیک بە 300 ملیۆن دۆلار قەرزە. ئەم وەبەرهێنانانەی دۆلاری باجدەران دەبێت پاڵنەرێکی دیپلۆماسی هاوتای لەگەڵیدا بێت بۆ داواکردن لە سەرکردەکانی عێراق لە بەغدا و هەولێر بۆ دانوستان لەگەڵ یەکتر تاکوو بڕیارە سیاسییە پێویستەکان بدەن بۆ پاراستنی سەروەری و خۆشگوزەرانی عێراق بۆ ئەوەی سوودی بۆ گەلی عێراق هەبێت.
جگە لەم ناکۆکیانەی نێو عێراق، ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە عێراق، لەوانە لە ڕێگەی ئەو هێرشە موشەکییانەی لەم دواییەدا ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران کردیانە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئیدارەکە دەبێت وەڵامی توندی ئەم پێشێلکارییە ڕوونانەی سەر سەروەری عێراق بداتەوە، کە مەترسی لەسەر ژیانی بێتاوانەکان دروست دەکەن و سەقامگیری و دێموکراسی عێراق تێکدەدەن. ئەمەش دەبێت پشتگیریکردنی هاوبەشە عێراقییەکانمان لە خۆ بگرێت کە هەوڵدەدەن وڵاتەکەیان لە کاریگەرییە خراپەکانی ئێران بپارێزن.
ئەمەریکا پابەندبوونێکی دێرینی هەیە بۆ پشتگیری کردنی عێراقێکی سەقامگیرو خاوەن سەروەری دێموکراسی بە دوور لە کاریگەریی خراپەکاری دەرەوە، بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانی و پارێزراو بوونی هاوڵاتیانی. زۆر گرنگە کە بەشداری کردنی دیپلۆماسیمان لە هەموو ئاستەکاندا ئەم ئامانجانە زیاتر بکات و یارمەتیدەر بێت لە پێگەی وڵات و هاوڵاتیانی تاکوو هەموو تواناکانیان بە دیبێن.”
سوپاس بۆ گرنگیدانی بەپەلەتان بەم بابەتە.
مستەر_کورد
بە بڕیاری سەرۆک بایدەن پەلامارێکی ئاسمانی دژی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە سووریا هاتە ئاراوە
رەحیم رەشیدی\ کوردستان
24
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، ئەمرۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 23ی ئاگوستی 2022، بە بریاری سەرۆک جۆو بایدن، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سوپای ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانیان لە دێرزووی سووریا بۆسەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەڕێوە بردوە.
بە پێی بەیاننامەکە لەو هێرشەدا تاقمێکی چەکداری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کراوەتە ئامانج و لە لایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە بۆردمان کراون.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، ئەو هێرشەکە ئاسمانییە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا بوە لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی لە ناوچەکەدا لە لایەن ئەو گروپانەی سەر بە ئێران دەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکادا باس لەوە کراوە کە واشنگتن بە دوای هەڵایساندنی شەرو نانەوەی پەشێویدا ناگەرێ؛ بەڵام هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە خەڵکەکەیان ڕەچاو دەکەن. هەروەها لەسەر ئەوەش پێداگری کراوەیەوە کە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا تێکۆشانە لە پێناوی تێکشکانی داعش.
رۆژی 15ی ئاگوست، گروپە چەکدارەکانی گرێدراوی ئێران لە سووریا هێرشیان کردبووە سەر هێزەکانی ئەمریکاو ئەم گورزە ئاسمانییەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو گروپانەی سەر بە ئێران لە سووریا لە تۆڵەی ئەو هێرشانەدا بوە.
وردەکاری خنکانی ئەفسەرێکی عێراقی لە ئەمەریکا
رۆژی 20ـی ئابی 2022، خنکانی ئەفسەرێکی عێراقی بە ناوی (عەقید عەممار حەمدان زاهیر) تەمەن 36 ساڵ و لەدایکبووی بەغدا، لە کاتی راهێناندا لە ولایەتی ئالاباما لە بنکەی (رۆکەر بەیس)، ئاشکرابوو.
ئەو ئەفسەرە عێراقییە لە خولێکدا بەشداری کردبوو کە رێکەوتی 5ی نیسانی ئەمساڵ دەستی پێکردووە و بڕیاربوو 1ی ئەیلول کۆتایی بێت.
بە گوێرەی زانیاری و بەدواداچوونەکانی کوردستان24، رۆژی رووداوەکە باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمەریکا لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە.
تەرمی ''عەقید عەممار حەمدان'' پاش 36 کاتژمێر لە پشکنین و گەڕان، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی ولایەتی ئالاباما و بەنکەی سەربازی ''رۆکەر'' و چەند لایەنێکی پەیوەندیداری دیکەوە دۆزاوەتەوە.
د. سەلوان سەنجاری، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمەریکا سەبارەت بە رووداوەکە بۆ کوردستان24 دوا و لەم بارەوە دەنگۆی بەشێک لە میدیا عێراقییەکانی رەتکردەوە کە گوایە مەرگی ئەفسەرە عێراقییەکە گوماناوی بووبێت.
ناوبراو گوتیشی: لە کاتی رووداوەکەدا، گرووپێکی 20 کەسی لە قوتابیانی سەربازی نێودەڵەوتی لەوێ بوون و هەروەها جیا لە سەربازە ئەمەریکاییەکان ئەفسەرێکی عێراقیش لەو گروپەدا بووە و بە چاوی خۆیان رووداوەکەیان بینیووە، هیچ گومان و ناڕوونیەك لەسەر مردنەکەی نییە و بەداخەوە خنکاوە.''
کوردستان24 زانیویەتی کە هەنووکە تەرمی ئەو ئەفسەرە عێراقییە لە بنکەی سەربازی 'رۆکەر'' لە ولایەتی ئالابامەیە و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە بەشداری نوێنەرانی سوپای ئەمەریکا و باڵوێزخانەی عێراق لە واشنتن، تەرمی ''عەقید عەممار حەمدان زاهیر''، لە رێورەسمێکی فەرمیی و سەربازیدا بۆ عێراق بەڕێبکرێتەوە.
هاوسهری سەرۆكی كونگرێسی ئهمهریكا دەستبەسەر كرا
رۆژی سێشەممە، دادگایەكی ویلایهتی كالیفۆرنیا، سزای 6 ههزار و 800 دۆلار و 5 رۆژ زیندانیكردن بۆ ئیما پاوڵ پێلۆسی، هاوسهری نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پەسەند كرد.
ئەم سزایە بۆ ئێما پاوڵ پێلۆسی تەمەن 82 ساڵ، لەبەر سەرپێچی یاساكانی هاتووچۆ بووه، ناوبراو بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخۆریووه، لە لایەن پۆلیسەوە دهستگیركراوە. ئیما لە دادگادا دانی بە تاوانەكەیدا نا، كە مانگی 5 ـی ئەمساڵ لە ناوچەی ناپا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخۆریووه.
بهگوێرهی بڕیارهكهی دادگا، ئیما پاوڵ بۆ ماوهی سێ ساڵ لهژێر چاودێریدا دهبێت، پێویستیشە بۆ ماوهی سێ مانگ بهشداری له خولێكی تایبهت به كاریگهرییهكانی بهكارهێنانی مادده هۆشبهرهكان بكات.
ئێما پێلۆسی لە ساڵی 1963، لەگەڵ خاتوو پێلۆسی هاوسەرگیری کردووە. نانسی کە باڵاترین بەرپرسی دیموکراتەکانە لە کۆنگرێسی ئهمهریكا، بهگوێرەی دەستوور سێیەمین كەسایەتی سیاسیی ئهمهریكایه. بڕیارەكەی دادگاكهی ویلایهتی كالیفۆرنیاش لە نـاو خەڵك و میدیای ئەمهریكادا كاردانەوەی زۆری لێكهوتووتهوه، لهههمانكاتدا هاووڵاتییان پێیان وایه سزادانی هاوسهری پیلۆسی دەرخەری سەروەری یاسایە لە ئەمهریكا.