Archive
-
▼
2012
(175)
-
▼
December
(22)
- ساڵی نوێتان پیرۆز بێ
- یادی کاک تەها عەتیقی لە دڵمدا زیندوە/ رەحیم رەشیدی
- لێرەو لەوێ!
- بە یادی شەرەفەدین ئالچی، سەرۆکی پارتی دێموکراتی بە...
- Rahim Rashidi's interview with Andrew J. Tabler an...
- نظر سنجی شماره -٢ در باره مهاجرت
- توجە، در مورد اقای منشە امیر مفسر رادیو اسرائیل
- پێوهندی به پێی کام میکانیزم؟
- Welcome to the Kurdish Youth Festival!
- جانتا ونبوەکەت!
- بۆ کاک رەحیم رەشیدی
- هەڵبەستێك بۆ ڕەحیم ڕەشیدی/ دڵدار جاف
- پیرۆز بێ ٢٦ سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان
- دەقی قسەکانی رەحیم رەشیدی لەسەر پێشمەرگە لە واشینگتۆن
- Rehîm Reşîdî li ser pêşmergeyên Kurdistanê qise kir
- بێ دەروەستی رووناکبیران لە ئاست نەمانی بەرنامەی "...
- بێ دەروەستی رووناکبیران لە ئاست نەمانی بەرنامەی "...
- بۆ مانگرتن نەکرا؟!
- نظرات عبداللە حجاب و رحیم رشیدی در مورد پیشمرگ کرد...
- ئەگەری دروست بوونی دەوڵەتی کوردستان
- ١٦ی سەرماوەز بەرێز بێ یادی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی
- Shin Abad near Piranshahr, Kurdistan
-
►
November
(19)
- وتووێژی هیفاء الحسیسنی لە الفیحاء لەگەڵ رەحیم رەشیدی
- وتووێژی جەماڵ پورکەریم لەگەڵ رەحیم رەشیدی
- ئەحمەد بارزانی لەگەڵ رەحیم رەشیدیو ئالان دیلانی دوا
- هيفاء الحسيني عید نوروز في السفارة العراقية في واشنطن
- راپۆرتێک سەبارەت بە دووهەمین کۆنگرەی جهیانی زانستی...
- دیداری مستەفا هیجری لەگەڵ کارۆڵ پۆرنهۆبێر، نووسەری...
- ڕوانگەی رەحیم رەشیدی سەبارەت بە داهاتووی سەرۆک ئۆباما
- خواستار عذرخواهی هستيم!
- Kurdish protests in Washington to support the pris...
- Peaceful Demonstration in Support of Kurdish Priso...
- ڕاپۆرت سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئامریکا
- وتاری سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی زانستی جیهانی کورد
- Minister Falah Mustafa Bakir spoke in Kurdish Cong...
- وتەکانی رەحیم رەشیدی بۆ رێزگرتن لە خوێندکارانی کورد
- وتووێژی رەحیم رەشیدی لەگەڵ دوکتۆر ئالان دیلانی
- وتووێژی رەحیم رەشیدی لەگەڵ هونەرمەند سەیوان سەعیدیان
- لێدوانێکی رەحیم رەشیدی بە ئاسمانی هەولێرەوە
- وتووێژی رەحیم رەشیدی لەگەڵ دوکتۆر کەنداڵ نەزان
- Carol Prunhuber spoke about 2and world Kurdish con...
-
▼
December
(22)
Monday, December 31, 2012
Saturday, December 29, 2012
یادی کاک تەها عەتیقی لە دڵمدا زیندوە/ رەحیم رەشیدی
وێنە: نەمر کاک تەها عەتیقی
هەموو شتێک لە نەکاو هاتە گۆڕێ، بە سەفەرێک لە پاریسەوە هاتبومە واشینگتۆن، رۆژێکی ساردو تووش، تفت هەڵخستایەت بە ئاسمانەوە دەیبەست. کۆمەڵێک هاورێ لە ماڵی دۆستێک کۆبووینەوە، دەمان هەویست لێوێک بە بادە تەڕ کەینو خەمێکی غەریبی بە "با" دەین. گەرەکمان بوو کە دەفتەری بیرەوەری پێشمەرگایەتی، ئاوارەیی، پەناخوازیو پەنابەری چەند ساڵەمان لە تورکیە، ئورووپاو ئامریکا، هەڵدەینەوەو ئەو بوخچانەی دڵ بکەینەوە کە ماوەیەکی زۆرە نەکراونەوە، بۆ ئەوەی دەمارەکانی ژیان تەژی لە هیوا کەینەوە.
هەورامیەکی کۆنە ناسیاو هەر خەریکی موبایلەکەیەتی، لە نەکاوو لە نێو ئەو حەشیمەتەدا، ڕوو لە من دەکاتو دەڵێ: "ئەزانی کاک تەها عەتیقی مرد". بێ ئەوەی پرسیاری لێبکەم، کە چی ڕووی داوە، بێ ئەوەی زارم گۆ بکا، لە جێگای خۆم سڕ دەبم.
دونیای منداڵی خۆم وەکوو فیلمێک، بە خێرایی شەمەندەفەر، بە رهێڵەکانی زەینمدا دێتو دەچێت، ئەرێ، من هەمیشە ئۆگری دەنگی بووم. هەموو کات بە دڵ خۆشم ویستوە، هیچ کاتێک سەبارەت بەو پیاوە هەستم بە دووریو غەریبی نەکردبوو. بە تایبەتی ئەو کاتانەی بەو دەنگە نەرمو نیانەی لە بەرنامەی "وڵامی نامەی گوێگرەکان" کە لە رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێراندا، رۆژانی هەینی هەموو حەوتوویەک، وەکوو نەقوڵو نەبات بەسەر کوردستانیان بە گشتییو ڕۆژهەڵاتی وڵات بە تایبەتی دەبەخشرایەوە. دەنگێک کە وەکوو تاڤگە هەر هەستێکی هەڵچووشی هێور دەکردەوە.
ئێستاش کە بیر لە ڕابردوو دەکەمەوەو بە کۆڵانی بیرەوەرییەکانمدا شۆڕدەبمەوە، زانستو قسەی نەستەقی کاک تەها سەرنجم ڕادەکێشن، هەستێکی سەیر دامدەگرێ کە بیری دەسنووسەکانی دەکەومەوە کە کاتی خۆی لە رادیۆ بە حەزو خولیایەکی بی سنوورەوە دەمخوێننەو لێیان فێر دەبووم. ئەوە ماوەی سێ ساڵی ڕەبەقە قورسایی مەرگی کوتوپڕی ئەم مرۆڤە شکۆمەندە بەری نەداوم...
ئێوارەی ٢٩ی مانگ، زۆر لە خۆم دەکەمو لەگەڵ دادە ئەسمەر خێزانی کاک تەها، تەوار شەریفی، هەروەها دەگەڵ دوو هەڤاڵی دێرینو تا سەر بە وەفای کاک تەها، بەرێزان عەلی پوورئامانو ئەحمەد شێربەگی دەدوێمو هاوخەمیان لەگەڵ دەکەم، لە راستیدا خەمیان لەگەڵ بەش دەکەم. کوڵی گریانێکی بە ژان سەرتاپای وجودم دەهەژێنێت، قسەکانی دادە ئەسمەرو لاواندنەوەکەی هەموو مرۆڤێکی بە ویژدانو خودان هەست، سڕ دەکات. کاک عەلی پوورئامان ئەم مرۆڤە بەهستو گەوورەیە، بە وردیو بەو پەڕی خەفەتبارییەوە هەموو ڕووداوەکەم بۆ دەگێرێتەوە کە چی ڕووی داوەو چلۆن کاک تەها لە کاتی وەرزش کردندا شەپڵە لێیداوە...
دەزانم کە دادە ئەسمەر ئەوە دوو جارە هێلانەکەی لێدەشێوێ، دوو جارە ئێشو ژان لە هەناوی رۆ دەچێت، ئەو ئۆفو ئێشی مەرگی سوورو سەربەرزانەی شەهید عەبدوڵا شەریفی سەر لە نوێ بۆ زیندوو بۆتەوە، دەردەکەی زیندوو بۆتەوە؛ لە بەر ئەوەی کاک تەها بەراستی، بە سۆزو مێهرەبانی بێ سنوورەوە، نەبوونو بێ بابی بۆ منداڵەکانی باجە ئەسمەر کاڵ کردبوەوە...
یەکەمین جار کاک "تەها"م لە رێکەوتی ٢٤ی ئاپریلی ساڵی ٢٠٠٤دا، لە بڕلین پێتەختی ئاڵمان لە کاتی دانانی لەوحی بیرەوەری شەهیدانی میکۆنۆس دیت، ئەو کات لە سوئێد دەژیام، ئەویش پێشتر لەوێ دەژیا، دوایە کە ژیانی هاوبەشی پێکهێنا هەواری گواستەوە بۆ سوئیس، لەبەر گرینگی دانانی ئەو لەوحە لەوێ بوو، ئاشنایەتیمان درێژەی کێشاو بە دەست بە کار بوونم لە تەلەویزیۆنی تیشک لە پاریس، دۆستایەتیمان چڕتر بویەوە، لەو ماوەدا کاک تەها بۆ من مامۆستاو رێنوێنکی یەکجار مەزنو گەورە بوو. هەر دەم، رێنوێنی دەکردم، هەڵەو پەڵەی بۆ پینە دەکردمو رێگای دروستی لە پێش دادەنام...
جارێک کاک هادی حوسێنی، بۆی باس کردم کە لە مێژە کاک تەها دەناسێو دواجاریش لەگەڵ کۆمەڵیک بەرپرسی حیزبی لە ماڵیان بوە کە پێیانی وتوە: "...ئاگاتان لە کاک رەحیم بێ، دڵی ڕاگرن..."
پاش ماوەیەکی زۆر، پرسیارم لێکرد کە شتێکی ئاوام بیستوە، سوپاسم لێکرد، یادی هەزاران جار بەخێر بێ، فەرمووی: "...ئەمن دەیانناسمو کارم لەگەڵ کردوون، پێم سەیرە کە ئەوندە خۆت ڕاگرتوە، دەزانم کە چ دەکەیتو چەندەش باشی دەکەیت...". بۆچوونی کەسێکی وەکوو کاک تەها، بەو هەموو لێزانیو زانستەوە لەسەر کارەکانم، بۆ من بایەخو پەیامێکی گەورەی تێدا بوو.
کاک تەها عەتیقی، قوتابخانەیەکی گەورە بوو، بێ گومان ئەدەبیاتی بەرگری کورد قەرزاری قەڵەمو خزمەتە بەرچاوەکانی ئەو مرۆڤەیە، باوەرم وایە کە پێویستە خوێندکارانی کورد تێزی دوکتۆرا لەسەر خزمەتەکانی کاک تەها بنووسن. دەشێ ئەوان سەبارەت بە کارو تێکۆشانی ئەو نەمرەو ئەو خزمەتە مەزنو بەرچاوانەی بە زمانو وێژەی کوردی بە گشتییو ئەدەبیاتی شۆڕشگێرانەو پێشکەوتوانە کە لە سەردەمێکی سەختو دژواردا پێشکەشی کردوە. توێژینەوە بکەن.
بە داخێکی گرانەوە، کاک تەها لە هەلومەرجێکدا گوڵی تەمەنی پڕ لە شانازی هەڵوەڕی کە، بزوتنەروەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی خۆ خۆریو دووبەرەکیەکی بێزئەستێنو دوژمن شادکەرەوە، تاکوو ئێستاو بەو جۆرەی شیاوی ژیانو ڕابڕدووی پڕشەنگداری ئەو نەمرەیە، یادی نەکراوەتەوە.
یادو ناوی کاک تەهای عەتیقی هەمیشە لە دڵماندا زیندوە.
لێرەو لەوێ!
رەحیم رەشیدی
کە جانتای سەفەرم پێچایەوەو بە دڵە ڕاوکەیەکی زۆرەوە رێگام گرتەبەر، تۆ تەنیا بیانوی ئەم کردارە بوویت. لە هەموو دێرەکانی ئەو پەڕتووکانەدا سیمات دەردەکەوت کە بۆ کورت کردنەوەی ئەم رێگا دوورە لە نێو چەمەدانە بچووکەکەم ئاخنی بوونو لەو مەودا بەرینەدا سەرقاڵی خوێندنەوەیان بووم.
شێعرەکان هەر لە خۆت دەچووون، دەنگت هەر دەم ئاوێتەی موسیقی دەبویەوەو بۆم دەبوە هۆنراوەو ئاواز، هەموو ئەو ماوەیە پێم وابوو کە دەگەمە ئاستانەی دیدارت، چ روو دەدا، بیرم لە ماچ کردنی دەستەکانت دەکردەوە، لەوەی کە لە ئامێزی پڕ مێهرەبانیتدا ئۆقرە دەگرمو تۆ پەنجەکانت لە پرچەکانم دەژەنی. پێم وابوو کە لەم ساتە وەختەدا، تۆ نوێترین شێعرەکانت بە هەوێنی ئەوین دەخولقێنیو ئیدی روخسارم بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر سەمای پرچەکانی تۆدا دەمێنێتەوەو گەرم دادێت.
ئێستا بە خۆم دەڵێم، هیچ کەس لەم گەردوونەدا، بە رادەی من تۆی ناوێت، تۆ کە ئەزانم ئیدی ناتوانی هاوکات دوو کەست خۆش بوێ؟! من هەموو دەریاکان دەپێوم، دووری هەموو شتێکی لە مندا سەبارەت بە تۆ پاراستوە بۆ ئەوەی بگەمەوە تۆ، هەر چەندە ئەتۆ بەو بێ مەیلیە تێبکۆشی قەڵەمەکەم کول بکەیت من هەدا نادەم...
حەزی دیداری چاوەکانت، بۆتە هەتاوی ژێر باران، سەد بریا هاتبایت بۆ لام، سەد بریا هێشتبات سەر بکەمە سەر شانەکانت، دوای ئەوەی چەند کاتژمێر لە سەر تەختەکەم ئەملاوو لام کرد، نەهاتی، ئەو ساتانە زۆر بە لەسەرە خۆییو قورس تێدەپەڕین، وەکوو ئەوەی کە گیراوێک پاش ماوەیەکی زۆر بیهەوی کەسێکی ئازیزی ببینی. خۆزگە دەتزانی کە نەهاتیت، چەندە دڵتەنگانە بە خۆمم دەوت، منت نەویستو فرێت دامە کۆشی فەرامۆشیو بێ کەس تر لە هەمیشە بە تاریکیت سپاردم...
گەرەکمە لەوە دڵنیا بیت کە نفرەتێکم نیە لە تۆی بکەم، هەموو هەوڵم ئەوە بوو کە مەودای نێوانمان کورت کەمەوە، دیوارەکان بروخێنمو تۆ بە کەسێکی ئاسایم ببینی. قسەیەکم نەکردوە بۆ ئەوەی بترەنجێنم، کە کورتە نامەیەکم بۆ ناردیتو باسم لە دوو ڕوویت کرد تەنیا مەبەستم ئەوە بوو کە بێژم روویەکت هەتاوەو ڕوویەکت مانگ، سەرم سووڕمابوو کە چلۆن شەو ڕۆژ وێکراو پێکەوە دەرکەوتوون...
من کاتی ئەوەم نیە کە نفرەتت بۆ بنێرم، ماومەوە بۆ جموجوڵەکانی ئەم رێگا بێ بڕانەوەیە، ئێستا تەنیا دەمهەوێ بێیتە گۆ، شتێک بکەی، بنووسی، تشتێک وەکوو بارانو لە جنسی هەتاو...
هەرگیز بۆم مەنووسە، "باشه گیان ئارام به، چیت ئهوێ بهرانبهر من بیکه، حهز ئهکهی بمکوژه، ئامادهم، بهڵام ئاگات له دڵت بێ".
ئاگام لە دڵمە، لەبەر ئەوەی کە تەنیا تۆی تێدایت، هەرگیز ناتوانم ئەو دڵە ژاراوی بکەم کە خۆشەویستی تۆی لە ناخیدا هەڵگرتوەو ئەم خۆشەویستییە بەردەوام گەرا دەخاتەوە.
ئێستاش یادەکانت کە لە ئێوارەیەکی حەزیندا، کە لە تەنیشتەوە دانیشتبوومو تەمەنام کردیت بێیتە ژورەکەمەوە، چرۆیان کردۆتەوەو سەرتاپام دەخوسێنن.
بە خولیایەکی سەیرەوە بیرت لێدەکەمەوە، هەر بۆیە حەزی چلێسم لێت تێر نابێت. هیوام بدەیە کە ئەم جارە وەکوو جاری دیکە نابێ، بۆم بنووسە کە دەتوانم سەر لە ماڵەکەت بدەمو پێکەوە قاوەیەک دەخۆینەوە. من کە دەتوانم بیر لە بڕینی ئەم رێگا بکەمەوە، خولیایی دیداری چاوەکانتم لە سەردا پاراستوە...
کەسم، ئەمەوێ تۆ هەر دەم شەکری قاوەی ژیانم بیت.
Tuesday, December 25, 2012
بە یادی شەرەفەدین ئالچی، سەرۆکی پارتی دێموکراتی بەشدارو ئەندامی پاڕڵمانی تورکیە/ رەحیم رەشیدی
بە داخێکی گرانەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ٢٥ی مانگی ١٢ی ٢٠١٢ی زایینی، لە رێگای ئیمەیلەوە ئاگادار کرام کە شهڕهفهدین ئاڵچی، سیاسهتمهداری كوردو نوێنەری شاری دیاربەکر لە پاڕلمانی تورکیە، پاش دوو ساڵ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ئانکارا، کۆچی دوایی کردوە. ئالچی پاش تێکۆشانێکی بەرچاوی سیاسیی لە پێناو دابین کردنی مافو ئازادییەکانی کورددا، بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.
وێنە: نەمر شەڕەفەدین ئاڵچی
بۆ یەکەمین جار، ساڵی ٢٠٠٧، لە رێگای کاک
عوسمان بایدەمیر، سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر، لەگەڵ شەرەفەدین ئالچی
ئاشنا بووم، ئەو کات لە پاریس دەژیامو رۆژنامەوانی تەلەویزیۆنی
تیشک بوم.
لە ماوەی ٥ ساڵ پێوەندیو ئاشنایەتی لەگەڵ بەرێز ئالچیدا،
جیا لەوەی کە چەند وتووێژم سەبارەت بە پرسو بابەتی پێوەندیدار بە بارودۆخی
تورکیەو کوردستان لەگەڵ پێکهێنا، هاوکات ئاڵقەی ناسینو پێوەندیم لەگەڵ چەند کەسایەتی سیاسییو
چالاکوانی دیکەی کوردو تورک لە وڵاتی تورکیەو دەرەوە بو.
بەرێز شەڕەفەدین ئالچی لەو ماوەداو هەر کاتێک سەبارەت بە هەر باسێک کە
پێوەندی بە کوردەکانو ئاڵوگۆڕەکانی نێوچەوە هەبا، بە دڵفراوانیەوە وڵامی
پرسیارەکانی دەدامەوە، لە ڕاستیدا ئەو نەمرە
سەرچاوەیەکی باشو باوەڕپێکراوی زانیاری بۆ کەسانی وەکوو ئێمە بوو کە بە هۆی پیشەکەمانەوە
دەست ڕاگەیشتن بەو جورە سەرچاوانە کە ئاگاداری
ڕووداوەکانی پشتی پەردەی دنیای سیاسەتی ئالۆزو تەماوەی ئەو
دەڤەرەن، گەلێک گرینگو بە بایەخەن.
مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٠، بۆ کارێکی پێویست دەبا بۆ شاری ئیستانبوڵ سەفەرم کردبا، بەر
لە سەفەرەکەم لە ئورووپاوە بۆ تورکیە، تەلەفوونم لێکردو بڕیار بوو هەڤدو ببینین،
کەچی بە داخەوە بە هۆی هێندێک گرفتی تایبەتییەوە ئەم دیدارە سەری نەگرت، پێوەیستە
ئاماژە بەوەش بکەم کە لەو ماوەدا کە لە ئیستانبوڵ بووم چەند جار بە تەلەفوون
قسەمان کردو لە رێگای ئەویشەوە سەردانی
ئەنستیتۆی کوردم لە ئیستانبوڵ کردو لەگەڵ کاک سامی تان سەرۆکی ئەنستیتۆ، دیدارو
چاوپێکەوتنم پێکهێنا...
سیاسەتمەدارو تێکۆشەری کورد شەڕەفەدین ئاڵچی، ساڵی 1938 له
جهزیرەی بۆتان له دایك بوە، ساڵی 1965 له دامەزراندنی پارتی دێموكراتی كوردستانی توركیەدا بەشداری
کرد. ناوبراو ساڵی 1977 بە نوێنەرایەتی شاری مێردین بۆتە ئەندامی پاڕڵمانو لە
ساڵی 1978 بۆ 1979 لهو کاتەی کە بڵند ئهجهوید سەرۆک وەزیری تورکیە
بو، ئالچی پۆستی وهزیری ئاوهدان کردنهوەی بە ئەستۆ گرتبو.
پێویستە بگوترێ کە پاش کودیتاکەی ساڵی 1980 لە تورکیە، ئالچی بە
هۆی کوردایەتیو پێدارگری لەسەر ناسنامەی کورد بوونی خۆی، دوو ساڵو سێ مانگ سزای گیرانی
بۆ بڕایەوەو هاوکات تێکۆشانی سیاسیی لێ قهدهخه كرا. ئەو نەمرە بەردەوامو
شێلگیرانە بە پشت بەستن بە پێوانە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ، بەرپەرچی گوتاری
رەگەزپەرەستانەی دەدایەوە.
وێنە: هێژا شەڕەفەدین ئاڵچی
ئالچی،
ساڵی 1994 لهگهڵ هاوڕێیانی پلاتفۆڕمی كوردی دێموكراتیكی بونیاد نا. هەروەها
ساڵی 1997 پارتی کۆبوونەوەی دێموکراتیکی دامەزراند کە ئەم حیزبە ساڵی 1999 لە
لایەن دەسەڵاتدارانی تورکیەوە هەڵوەشاوە ڕاگەیەندراو چالاکییەکانی بەربەست کرا.
لە ئاکامدا، ئالچی ساڵی 2000 پارتی دێموكراتی
بهشداری دامەزراندو تاکۆ ئەو کاتەی کۆچی دوایی کرد سەرۆکایەتی ئەو حیزبەی لە
ئەستۆ بو. هەروەها بە نوێنەرایەتی شاری دیاربەکر ئەندامی پاڕلمانی تورکیە بو.
ئالچی، باوەڕێکی زۆری بە خەباتی ئاشتیخوازانەو پاڕڵمانی هەبوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر
بە بایەخەوە چاوی لە تێکۆشانی حیزبەکانی دیکەی کوردستان دەکردو بەردەوام ئەوەی
دوپات دەکردەوە کە ئەگەر دەسەڵاتداران کەشی لەبار بۆ کاری سیاسیی برەخسێننو دەست
لە کردەوەی کوشتارو داپلۆسین هەڵگرن، کوردەکان هیچکات حەز لە توندوتیژی ناکەنو
پەنا بۆ چەک نابەن.
بەم چەشنە شەڕەفەدین ئالچی، بوێرانە سیاسەتی شەڕو خوێن رشتی لە کوردستان، بە
ئاکامی پاوانخوازیو پێشێل کردنی مافەکانی کورد لە لایەن دەوڵەتانی زاڵ بەسەر
کوردستاندا دەزانی.
دواین جار، مانگی سپتامبری ٢٠١٢، تەنیا بۆ ئەحواڵپرسیو ئاگادار بوون لە بارودۆخی لەش
ساغی ئەو تێکۆشەرە پێوەندیم لەگەڵ گرتو قسەم لەگەڵ کرد. ئێستاش دەنگی لە گوێمدا
دەزرنگێتەوە کە بە چ ورەو هیوایەکەوە قسەی دەکرد.
نەتەوەی کورد بە گشتییو خوشکو برا کوردەکانمان بە تایبەتی لە تورکیە، کەسایەتیەکی
گرینگو شوێندانەرمان لە قیس چوو کە بۆ کەم کردنەوەی خوێن رێژیو هەنگاو نان بۆ لێکتێگەیشتن،
بوونی لە نێوماندا پێویستیەکی حاشا هەڵنەگر بوو.
بێ گومان رۆڵو دەوری ئالچیو هاوبیرەکانی بۆ گەشەو بەرەوپێش چوونی پرسی کوردو
ئەوەی ئەمرۆ لە تورکیە پاش ئەو هەموو سەرکوتو حاشا لێکردنەی دەوڵەت لە هەمبەر
مافی کوردەکان هاتۆتە گۆڕێ، لە بیر ناکرێ.
ناوو یادی نەمر شەڕەفەدین ئاڵچی، بۆ هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوەو ڕۆڵەکانی
نەتەوەی کوردو تەنانەت ئاشتیخوازانی تورکیەش تێکۆشانی شکۆمەندانەی ئەم کەسایەتییە
مەزنە لە پێناو ئاشتیو دێموکراسیدا بە بایەخەوە چاو لێدەکەن.
Rahim Rashidi's interview with Andrew J. Tabler and Jeffrey White in Washington DC
Rahim Rashidi's interview with Andrew J. Tabler and Jeffrey White in Washington DC.
Jeffrey White:Jeffrey White is a defense fellow at The Washington Institute, specializing in the military and security affairs of the Levant and Iran.
Andrew J. Tabler:Andrew J. Tabler is a senior fellow in the Program on Arab Politics at The Washington Institute, where he focuses on Syria and U.S. policy in the Levant.
Monday, December 24, 2012
نظر سنجی شماره -٢ در باره مهاجرت
دوستان از شما خواهش میکنم برای تغییر قانون پناهندگی در استرالیا و ژنو این نظر سنجی را پر کنید. گزارش این نظرسنجی بسیار مهم است. بسیاری از ما پناهنجو و پناهنده بودەایم. بیایید در انتشار این نظر سنجی برای کمک بە هم میهنان خودمان شرکت کنیم. هدف این است که نشان دهیم فرار از ایران دلایل سیاسی دارد نه مالی و اقتصادی...
سپاس
لطفا، جهت پر کردن فرم نظر سنجی شماره -٢ در باره مهاجرت، اینجا را کلیک کنید
سپاس
لطفا، جهت پر کردن فرم نظر سنجی شماره -٢ در باره مهاجرت، اینجا را کلیک کنید
توجە، در مورد اقای منشە امیر مفسر رادیو اسرائیل
عکس: منشە امیر
دوستان بندە شخصا با اقای منشە امیر صحبت کردەام، ایشان در فیسبوک هیچ صفحەای ندارند، و بە زودی در رادیو اسرائیل، راجع بە نوشتەهایی کە بە اسم او بر علیە کردها پخش شدە است، توضیح خواهند داد. ایشان فکر میکنند کە این کار عواملین جمهوری اسلامی است...
مرسی
رحیم رشیدی
Sunday, December 23, 2012
پێوهندی به پێی کام میکانیزم؟
بۆ ئەوەی هەڵوێستو بوێری ون نەبێت. ئەم وتارەم هاوینی ٢٠٠٨ نوسیوە، تەنانەت ئەم بۆچوونەم بە ڕاشکاوی لە تیشک تیڤی باس کرد، ئەو کاتە شتەکان لەگەڵ ئیستا زۆر جیاواز بوون!
کاتێک باس له رێکخراوێکی دێموکراتیک دێته گۆرێ، دهبێ بهر له ههر شت بیر لهو چهمکو پێوانانه بکهینهوه که کۆڵهکهی راستهقینهی دێموکراسی نێو رێکخراون.
به ورد بوونهوه لهو یاسا، پێوانه، رێگاو شوێنانه که بهرههمی کۆدهنگییه له رێکخراوێکی دێموکراتیکدا، دهتوانیین چاوهروان بین دێموکراسی به باشترین شێوه جێگیر بێو ئهم جێگیرییه باڵ بهسهر کارو تێکۆشانی رێکخراوهکهدا بکێشێ، به چهشنێک ئیدی رای تاکه کهس به بێ ئاڵوگۆڕی بیروڕای ههموو ئهوانهی له کۆمیته یان ئۆرگانێکدا بهشدارن، ناتوانێ بڕیارێکی دێموکراتی بێ له پێناو دابین کردنی بهرژهوهندی گشتییدا.
ههمووان دهزانیین رێکخراوه خۆشهویستهکهمان، واته یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان، له ڕۆژهکانی 13 تاکوو 16ی مانگی گهلاوێژی 1386ی ههتاوی، چوارهمین کۆنگرهی خۆی سهرکهوتوانه به بهشداری سهرجهم نوێنهرانی بهشه جیا جیاکانی ئهم رێکخراوه پانو بهرینه پێکهێناو له ڕهوتی کاروباری کۆنگرهدا زۆر باسو پرسی جۆراوجۆر هاتنه گۆڕێ، چاوهڕوان دهکرێ رێبهرایهتیی ههڵبژێردراوی کۆنگرهی چوارهمی یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران؛ به پشت بهستن بهو بڕیارانه که بهرههمی بیروڕای گشتیی رێکخراوهکهمانه، ههنگاو بنێو بهرههمی ههنگاونانی به پێی میکانیزمه دیاری کراوهکان بۆ هەموو رێکخراوهکه بگێڕێتهوه.
یهکێک لهو باسانهی که دهخوازم له ستوونی "لاوانه"ی ئهم جارهدا قامکی بۆ ڕادێرمو به کورتی باسی لێبێنمه گۆرێ، بهندی 11ی بڕیارنامهی کۆنگرهی چوارهمی یهکیهتیی لاوانی دێموکراته سهبارهت به هاورێیانی پێشوومان که پتر له ساڵێک بهر له ئێستا جوودا بوونهوه، به داخهوه دهستپێکی جوودابوونهوهیان له رێکهوتی 2/9/2006 پاش پێکهاتنی حهوتهمین کۆنفراسی گشتیی یهکیهتیی لاوان له سوئید بو کە ههنگاویان بۆ ههڵگرتو پاشان دابڕانهکهیان سهرتارسهری کرد.
ئهو خاڵهی بڕیارنامهی کۆنگرهی چوارم که له بارهی ئهوانهوهیه، وههایه: " کۆنگرە وێڕاى مەحکوم کردنى جودابوونەوەى هاوڕێیانى پێشوومان کە هیچ هۆکارێکى سیاسیی لە پشت نەبوو، پێداگرى دەکات، تاکوو لە ناوو هێماکانى یەکیەیتى لاوان کەڵک وەرگرن هیچ فەرمییەتێکیان نابێ".
جێگای خۆیهتی رێبهری ئێمه ئهو راستییه قبووڵ بفهرمووێ سهرهڕای ئهوهی تاکوو ههنووکه ڕهوتی کارهکانی لاوان پاش کۆنگرهی چوار به باشی چۆته پێش، لهم بارهوه وهکوو پێویست ههنگاو ههڵنهگیراوه، هیوادارم به زوویی ئهم بۆشایه پڕ بکرێتهوه.
پێویسته یهکیهتیی لاوان لهو راستییه به باشی تێبگا پێوهندی گرتن لهگهڵ هاوڕییانی پێشوو یان قبوڵ کردنی داوای وان بۆ دانیشتنو پێوهندی، یان کاری هاوبهش له چوارچێوهی دیاری کراودا به گوێرهی بڕیارنامهکانی کۆنگره، جیا لهوهی کارێکی یاسایی، مەشرعو پیرۆزه، هاوکات به ئاوڕدانهوه له بهندی 11ی بڕیارنامهی کۆنگره که راستهوخۆ پێوهندی بە هاوڕێیانی پێشوەوە ههیه، ئهرکێکی بێ ئهم لاو لایه، رێبهری دهبێ به باوهڕ به خۆ بوونێکی به هێزو شوێنهدانهرهوه کاری بۆ بکاتو لهم بهستێنهدا وهکوو ههمیشه بهرپرسانه بجوڵێتهوه.
بڕیارنامهکه جیا له مهحکووم کردنی هۆکاری جودا بوونهوهی وان، میکانیزمهکانی هاوکاریو پێوهندی بهوانهوه دیاری کردوه. کاتێک ئهم خاڵهی بڕیارنامهی مه به ئاشکرا ڕادهگهێنێ تاکوو وان له ناوو هێمای یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کهڵک وهرگرن، فهرمیهتیان نابێ. مانای راستی ئهوهیه ئهوان مادام ئهو کارهیان کردبێ با لهبهر داوای ئێمهش نهبووبێ، کارێکی باشو بهرپرسانهیان کردوه، کە لە کۆنگرەی خۆیاندا ناوو ئاڕمیان گۆڕیوە.
ئاشکرایه ئهوان له ژێر ههر لێکدانهوه یان خوێندنهوهیهکدا ناوو هێمای خۆیان گۆری بێت، یان گۆرانکاریان تێدا کردبێ، ئێمه دهبێ پێشوازی لێبکهینو ههنگاوهکه به بابهتێکی ئهرێنی بزانیینو رێزی بۆ دابنێین، چوونکا داوای ئێمهش ههر ههمان شت بووه که ئهوان کردوویانه.
ڕوونه یهکهمین کار دهبێ ههر چهشنه بایکوت کردنێک لهسهر وان ههڵگیرێت، پاشان به گوێرهی سیاسهتی وان له ئاست لاوانی کوردو ههڵوێستو ڕوانگهیان سهبارهت به پرسی کورد، رادهی هاوکاریو یارمهتی کردن بهوان دیاری بکرێتو بۆ خولقانی وهها دۆخێک پێویسته رێبهرایهتیی ههنگاوی به کردوه بهاوێژی، بۆ ئهم ههنگاونانهش وهکوو وترا به بڕیاره گشتیییهکان پشت ئهستوور بێ.
چوونکا ئێمه بۆ ههر پراکتیکو کارێک میکانیزمی دێموکراتیکمان ههیه، دهتوانیین ڕوونو ئاشکرا کهڵک لهم میکانیزمانه وهرگریین تاکوو دێموکراسی وهکوو ههمیشه ههرچی باشترو بهربڵاوتر له رێکخراوهکهماندا جێبگرێ...
ێبینی:1. ئهم بابهته بۆ یهکهمین جار له ستوونی "لاوانه"، له هاوینی ٢٠٠٨، لە ژماره 28ی گۆڤاری "لاوان" ئۆرگانی یهکیهتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا بڵاوو کراوهتهوه، ئهم ستوونه رهحیم رهشیدی دهینووسێت.

Wednesday, December 19, 2012
Monday, December 17, 2012
جانتا ونبوەکەت!
ئەو کاتەی کە من بە تاریکی بسپێری، یان پشتم تێکەی، ئیدی من گۆڕێکی قوڵ لە سەر بەری دەستی چەپم هەڵدەکەنم، هەرچی ئاواتو هیوام هەن لەوێدا، دەنێژم. پەنجەکانم لەم بەخاکسپاردنەدا رۆڵیکی گەورەیان دەبێ. کە تۆ نەبی، ئیدی ژیان لە مێژە بۆ من کۆتایی هاتوە، ئەوەتا ساڵانێکی زۆرە کە ژیانی من هەر لە نێوان دەستەکانمدا دەرباز دەبن، جەمسەرەکانی دونیا نامگەیەنەوە تۆ، تۆیەک کە جانتای سەفەرێکت ون کردوەو من ناتوانم یارمەتیت بدەم، ئەمەوێ بزانی کە من جانتای ژیانم ون کردوە کە بێ توانام لە یارمەتی دانت، تەنیا دەستەکانی تۆ سوکنایم پێ دەبەخشن... ببوورە کە هێندە بیرت لێدەکەمەوە!، باوەڕ بکە یادەکانت پشکۆن بڵێسەی ئاگرن...
رەحیم لەو پەری ئاوە دوورەکانەوە بیر لە دیداری چاوەکانت دەکاتەوە...
رەحیم لەو پەری ئاوە دوورەکانەوە بیر لە دیداری چاوەکانت دەکاتەوە...
Sunday, December 16, 2012
بۆ کاک رەحیم رەشیدی
وێنە: رەحیم رەشیدیو جەماڵ پوورکەریم
سڵاو لە تیشک و لە بینەرانی
لە کاك ڕەحیم و لە کارمەندانی
ڕەحیم زیرەکی بۆ گەل و وڵات،
هیوام ڕۆژێك بێ بگەی بە ئاوات
تۆ تێکۆشەری بۆ خاک و ئاوت
رەحیم رەشیدی سڵاو لە ناوت
تۆ زۆر هەوڵت دا لە تیشک کردت کار
بەرابەر دوژمن کورد کوژی غەدار
هیوام بەم جۆرە هیچ کات کۆڵ نەدەی
بە گیانت ڕەحیم کوڕی ئەم سەدەی
وەك رۆژنامەنوس ناوت مەزنە
هەوڵت زیاتر کە بۆ گەلی منە
کوردی ڕۆژهەڵات ڕێزت لێ دەگرن
ڕەحیم نەوەستی تا ماف وەر ئەگرن
قەدمت ڕەحیم وە سەریی چاوم
دوژمنم دەرکرد لە خاک و ئاوم
رەحیم بێرە دی ئاواتی رێبەر
قازی سەرکۆمار قاسملوی سەروەر
هەوڵت بخەگڕ رەحیم رەشیدی
تێکۆشەرەکەی رێی شەرەفکەندی
سڵاو هەم لە تۆ لە کاکە جەماڵ
بژین بۆ گەل و بۆ ماڵ و مناڵ
موحەممەد پاڵانی جاف
سوید/ کارلستاد
١/٢/٢٠١٢
لە کاك ڕەحیم و لە کارمەندانی
ڕەحیم زیرەکی بۆ گەل و وڵات،
هیوام ڕۆژێك بێ بگەی بە ئاوات
تۆ تێکۆشەری بۆ خاک و ئاوت
رەحیم رەشیدی سڵاو لە ناوت
تۆ زۆر هەوڵت دا لە تیشک کردت کار
بەرابەر دوژمن کورد کوژی غەدار
هیوام بەم جۆرە هیچ کات کۆڵ نەدەی
بە گیانت ڕەحیم کوڕی ئەم سەدەی
وەك رۆژنامەنوس ناوت مەزنە
هەوڵت زیاتر کە بۆ گەلی منە
کوردی ڕۆژهەڵات ڕێزت لێ دەگرن
ڕەحیم نەوەستی تا ماف وەر ئەگرن
قەدمت ڕەحیم وە سەریی چاوم
دوژمنم دەرکرد لە خاک و ئاوم
رەحیم بێرە دی ئاواتی رێبەر
قازی سەرکۆمار قاسملوی سەروەر
هەوڵت بخەگڕ رەحیم رەشیدی
تێکۆشەرەکەی رێی شەرەفکەندی
سڵاو هەم لە تۆ لە کاکە جەماڵ
بژین بۆ گەل و بۆ ماڵ و مناڵ
موحەممەد پاڵانی جاف
سوید/ کارلستاد
١/٢/٢٠١٢
هەڵبەستێك بۆ ڕەحیم ڕەشیدی/ دڵدار جاف
وێنە:موحەممەد پاڵانی جاف/ دڵدار
ڕەحیم
ڕەشیدی ڕۆڵەی تێکۆشەر
بۆ گەلی کوردم هەر وەك تاجی سەر
زۆر خەباتگێڕی بۆ گەلو خاکت
بەرابەر دوژمن پیسی ناپاکت
تێکۆشانی تۆ قەد ناچی لە بیر
سڵاوت لێ بێت کاك ڕەحیمی ژیر
گەلی بەش خوراو کوردی ڕۆژهەڵات
بە ئاوات ئەوەن بێ تەوە وڵات
چون ڕێبازەکەت ڕیی سەر کۆمارە
ڕێگای قاسملوو پیاوی ناودارە
خۆت تێکۆشەریی بۆ چین چەوساوە
ڕەحیم ئەو ناوەت لە سەریی چاوە
دەنگت زوڵاڵە بەرابەر دوژمن
ڕەحیم کۆڵ نەدەی ئەی هەواڵی من
بۆیە ئەم شێعرەم نوسیی بۆ باڵات
ڕەشیدی ئازیز ڕۆڵەی دێمۆکرات
بۆ گەلی کوردم هەر وەك تاجی سەر
زۆر خەباتگێڕی بۆ گەلو خاکت
بەرابەر دوژمن پیسی ناپاکت
تێکۆشانی تۆ قەد ناچی لە بیر
سڵاوت لێ بێت کاك ڕەحیمی ژیر
گەلی بەش خوراو کوردی ڕۆژهەڵات
بە ئاوات ئەوەن بێ تەوە وڵات
چون ڕێبازەکەت ڕیی سەر کۆمارە
ڕێگای قاسملوو پیاوی ناودارە
خۆت تێکۆشەریی بۆ چین چەوساوە
ڕەحیم ئەو ناوەت لە سەریی چاوە
دەنگت زوڵاڵە بەرابەر دوژمن
ڕەحیم کۆڵ نەدەی ئەی هەواڵی من
بۆیە ئەم شێعرەم نوسیی بۆ باڵات
ڕەشیدی ئازیز ڕۆڵەی دێمۆکرات
موحەممەد پاڵانی جاف/ دڵدار
سوید/ کارلستاد
١٦/١٢/٢٠١٢
٢٦ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی
کاکە ئەوەش پێشکەش بە تۆ، هەر چەند من قەسەمم خواردوە هیچ هۆنراوەیەك بۆ کەس نەڵێم بەڵام لە بەر خاتری دێمۆکرات و خۆشەویستی تۆ لای من، ئەو دەنگە زوڵاڵەت کاری لێ کردوم، بۆیە رێگام بە خۆم دا بۆت بنۆسم.

پیرۆز بێ ٢٦ سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان
فرخندە باد ٢٦ اذر سالروز پیشمرگ کردستان
Saturday, December 15, 2012
Rehîm Reşîdî li ser pêşmergeyên Kurdistanê qise kir
Friday, December 14, 2012
بێ دەروەستی رووناکبیران لە ئاست نەمانی بەرنامەی "ڕامان"دا
وێنە: فەریدون ئەرشەدی
رەحیم رەشیدی/
واشینگتۆن
بەرێز فەریدوون ئەرشەدی شاعیرو ڕووناکبیری خۆشەویستی
کورد، یەکێک لەو هۆزانڤانانەی نەتەوەکەمانە کە جێ پەنجەی لە دونیای شێعری کوردیدا
دیارە؛ ئەو تاکوو ڕادەیەکی باش شارەزای ئەدەبیاتی فارسییەو لەم بوارەشدا فارسی
نووسێکی بە توانایە.
تەنانەت ئەگەر مرۆڤ نەیناسێ، پێی وادەبێ کە ئەو شاعیرە هەر لە بنەڕەتەوە فارسە کە ئاوا لەو مەودا بەرینەدا دەتوانی یاری بە وشەکان بکاتو وەستایانە لە تەنیشت یەکو بەو هەموو جوانییە سەرەنج ڕاکێشەوە، وەکوو ئەندازیارێکی بە خاوەن تەجرەبە، دیواری وشە لەسەر یەک هەڵدەچنێت.
هەر چەندە بەر لەوەی کاک فەریدوون بێتە تەلەویزیۆنی تیشک تیویو دەست بە بەرێوەبردنی بەرنامەی "رامان" بکات، ئەزموونی کاری ئەدەبی هەبوو. هاوکات ناوبراو لە بواری ڕاگەیاندندا بە گشتییو مێدیایی دەنگو ڕەنگدا بە تایبەت کاراو چالاک بوو.
هەر بۆیە کاتێک دەستی بە بەرێوەبردنو بڵاوکردنەوەی بەرنامەی "ڕامان" کرد، بۆ تووێژی ئەدیبانو ڕووناکبیرانی نەتەوەکەمان بە گشتییو رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی ناسراو بوو. ئەمە لە تەواویەتی خۆیدا هۆکارێکی گرینگ بوو بۆ ئەوەی کە لە نێوان ڕامانو میوانەکانی ئەو بەرنامە بە پێزەدا، پەرژینو دیوارێک بوونی نەبێ. هەر کەس بیویستایە دەیوانی لە باغو بێستانی ئەو بەرنامەدا گوڵو میوەی بە تامو چێژی خۆی ببینێتەوە.
دەکرێ بێژم، "ڕامان" لە تیشک چاوی نەپشکووت کە پێویستی بە دارە دارە بێ، ئەو پێشتر پێی گرتبوو تەنیا پێویست بوو گزینگی هەتاو هەوری دووریو تارای تارمایی لە رووخساری پڕ بەهرەی لادات بۆ ئەوەی دەرکەوێ بەو بەژنو باڵا لاولاوەوە. خۆشەویستیو بایەخی تیشک لە نێو هەناوی گەلدا، هێندەی دیکە لە جێگیر کردنو جێخستنی ئەو بەرنامەدا کارسازو دەلوێ بەوپەڕی تێرادیووی باس لەوە بکەین کە ئەم بەرنامەیە باغچەیی بوو نەک تاقچەیی.
واتە کاتێک دەهاتیە نێو ڕامانەوە وەکوو ئەوە وابوو لە وەرزی بەهاری پڕ لە گوڵدا بیتو خێرا بۆنو بەرامەی ئەو هەموو چیمەنو گوڵو گوڵزارە لەو دەشتە بە پیتو زەنوێرەی دونیای ئەدەبدا سەرمەتی پەیڤو وشەی نایابو دەقی پڕ نێوەرۆکی دەکردیت. تاقچەیی نەبوو کە گوڵی ویشکهەڵاتووی بێ رۆح سەرەنجت ڕانەکێشێو پشتی تێکەیو بڵێی پشتر ڕازاوەو جوانتر بوو. ڕمان هەر وەکوو گوڵی سەر تاقە وابوو لە وەرزی بەفرو سەرمادا.
لەم مێرگو لالەزارەی دونیای زمانو وێژەدا، هەتا دڵ ویستبایو تاکوو دەروون مەیلی لێبا دەتوانی بۆنی نوێ بوونەوە لەگەڵ بارانو هەتاو بۆ نێو سییەکانت هەڵمژی. چێژ وەرگریو سنوورە دوورەکانی ڕەخنەی بونیادنەر گرێ پووچکەی زۆر رەمزو ڕازی نێو لاپەرە، دەقو بابەتەکانی دونیای فەرهەنگی بۆ دەکردیتەوە.
ئاشکرایە کە ئەم پێگە هزرییە دەرەتانێ بوو بۆ ئەوەی تووێژی ئەهلی رۆشنبیری بە متمانەو خاترجەمییەکی پترەوە ڕوو لەو پەنجەرە کراوە بکەن. لە لایەکی دیکەوە شارەزاییو وەستایی باوکی "یەسنا" لە کارەکەیدا، هەر وەها ئەو پاشخانە ئەدەبییەی هەیبوو وای کردبوو هەر لە دەسپێکەوە داری ئەو بەرنامە بە پڕ بەهرەییو زەنگینیو چڕوپڕییەوە لقو پۆییەکانی بۆ نێو گوڵزاری ئەدەبی کوردەواری شۆڕ بێتەوە.
لە پاڵ ئەمەدا، نەبوونی ڕاگەیاندنی ئازادو کراوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بەرتەسک بوونەوەی مەیدانی چالاکی رۆشنبیران لە نێو خۆو لە ئارادا بوونی سیاسەتی قوڵتو بڕو هەڵپاچینو مەقەست کردنی بەرهەمی ئەو خۆشەویستانە لە لایەن ملهوڕانەوە، وەکوو مۆتەکەی ترس و دڵە ڕاوکە بەسەر سەریانەوە قورسایی دەکرد.
لەم کاتەدا هەتاوی بە تینو تاوی "ڕامان" بە تیرێژی هیوا بەخشەوە دڕی بە شەوە زەنگدا، بەشێک لەو شاعێرو نووسەرانەی کە جاروبار بەرهەمەکانیانو ناوو ناوبانگیان لە گەڕەکی شارو زێدەکانی خۆشیان تێنەدەپەڕی، درگایان بۆ خرایە سەر پشتو بە بێ جیاوازیو بە بێ لەبەر چاو گرتنی ڕوانگەو باوەڕی تایبەتیان، لە دیوەخانی شێعرو ئاوازو ئەدەبی کوردیدا بە بۆنو بەرامەیەکی خۆشەوە هاتنە نێو شەو چلەی ئەم بەرنامەیەو دەرکەوتنو لە ئاکامدا هەر خۆیان ئاماژەیان دەکرد کە قەدرو قیمەتیان هەڵکشاوەو رێزو خۆشەویستیان وردە وردە دەرواو وا خەریکە سەرجەم جومگەکانی کۆمەڵگا دەتەنێو رەگاژۆ دەبێ. ئەوە کە شەمشەممە کوێرەکان کۆڕو سمینارو پێشانگاو تابڵوو نیگارو گۆرانیو سەماوو سینەماوو هەرچی بۆنی فەرهەنگی ئازایانەو پێشکەوتوانەی ئەوتۆ کە ورەی کولتووری زنجیر پسێنیو بەزاندنی کۆتو بەندی دابا، دەسڕیەوەو دەسڕێتەوە، لێ کە "ڕامان" هەبوو بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو دۆزەخە مەرگ خولقێنەدا گەلێک ساناتر بوو...
کاریگەریو خۆشەویستی ڕامان بە ڕادەیەک بوو کە ئەو کەسانەی وا زۆر جار لێیان بیستراوە کە حیزبەکان ناکرێو نابێ کاریان لەگەڵ بکرێ، بە حەزو خولیایەکی قوڵەوە تامەزرۆی بەشداری کردن لەو بەرنامەیەدا بوون، ئەوانەی لەگەڵ ئەو کاروانە نەکوتبوون وەیان دەزانی گەوهەری پڕ بەهایان لە بن دەریا کەوتوەو بە پشوو سوارییەوە چاوەڕوان بوونو ڕوویان لە هەموو لایەک دەکرد بۆ ئەوەی لەو دیوەخانەدا ئامادە بنو بەسەر بکرێنەوە.
ڕەوا نیە بێژیین کە "ڕامان" تەنیا رامانێک بوو لەسەر شێعر، وێژە یان رەخنەی زانستی لە هەموو بوارەکانی دونیای هونەردا، بە باوەڕی من تۆز تەکانی ئەو بەرهەمانەش بوو کە ماوەیەکی زۆر بوو لە نێو سنوقی بیردا مابونەوەو درگایان لێ گاڵە درابوو، یان لە گۆشەیەکەوە تۆزی فەرامۆشیان لەسەر نیشتبوو.
دەکرێ بڵێم، "ڕامان" لە سەردەمێکدا کە نووسەرانی بوارە جۆربەجۆرەکانی دونیای هونەرو هۆنیینەوەو ئافراندن، بە دەست هەژاریو دەست کورتییەوە دەناڵێننو ناتوانن بەرهەمەکانیان چاویان بە ژیانی بەرهەم هێنان یان چاپەمەنی هەڵبێت، ئەوە "رامان" بوو کە بەوپەڕی مشوورخۆرییەوە شەختەو بەستەڵەکی ئەم بەستێنەی دەتواندەوەو دەوری وەشانخانەیەکی زارەکی دەگێڕاو لەسەر زۆر بەرهەمو داهێنان قسەی دەکردو خاوەنەکانی دەدواندن کە ڕەنگە هەرگیز دەرەتان نەرەخسێ چاویان بە دونیای وێژە، ئەدەبو هونەر ڕوون بێتەوەو وەکوو کۆرپەی هونەر بێنە گوڵزاری فەرهەنگەوە.
شایان نیە، لەم سەردەمەداو بەو هەموو کەندوکڵۆیەوە، بەو گشتە ئاستەنگەوە کە لە بەردەم توێژی خاوەن پێنووسی کۆمەڵی مەدا هەیە، ئەوان ئاوا لە ئاست نەمانیدا بێ دەروەست بن، یان ڕاوەستانی ئەم بەرنامەیە هیچ چەشنە باسو خواستێک بە دوای خۆیدا نەهێنێ...
مرۆڤ بی هیوایی دایدەگرێ کە بەو حەشیمەتە زۆرو زەوەندەوە، بەو هەموو لاوو پیر، ژنو پیاوە بە بەرهەمانەوە نەکرێ وێکڕا هەنگاوێک بنرێ کە لانی کەم چرای ئەو بەرنامەیە نەکوژێتەوە، ئەوە لە حاڵێک دایە کە شەوە زەنگی ئەنگوستە چاو تروسکایی بەرەو پاش پاڵ پێوە دەنێت. "ڕامان" لە ڕەوتی کارو خەباتی پڕ بەهرەی خۆیداو لەو ماوە کەمەدا، بە بێ بەرچاو تەنگیو هەڵاواردن، بە بێ خۆمانە خۆمانە کردن، هەر کەس کە قسەیەکی بۆ کردن لە چوارچێوەی یاساکانی ئەو بەرنامەیەدا هەبوو بەسەر کردەوە یان لە بەرنامەیدا بوو کە بەسەریان بکاتەوە.
ئەم بەرنامەیە، کێلگەکانی وەرد دایەوە، ڕەزو بەغەکانی لە هەرێزو کاڵە پاقژ کردەوەو هەمووان بە ڕوویەکی خۆشو گەشەوە لە وەرزی خەلەو خەرماندا وتمان خەرمان بەرەکەتو دانەوەێڵەی وەرزی تۆفمان پاشکەوت کرد!
پێویست بوو کە خوازیارانو ئەویندارانی ئەو بەرنامەیە لە ئاست ئاوابوونی خۆری تەمەنیدا هێندە سادەو ساکار نەبن، هەر وەکوو ئەوەی لێوانێک ئاو بکەن بە دەرووندا. خۆ ئێوە بە دەم زەمزەمەی شێعرەوەو هەر لەو پەنجەرەیەی ڕوو بە هەتادا، لێوتان لەگەڵ پەیکی بادە ئاشت بوویەوەو سرودی دڵداریی هەر مانەوەتان وتەوەو لە یەک کەلامدا بووژانەوەیەکی فرە ڕەهەند پانتایی دونیای خەونەکانی ئێوەی گرتەوە.
ڕەنگە مەیلی ئێوە بۆ بێدەنگی بێ کە ئاوا ساڵانێکە هیچ شنەیەک هەوری ئاسمانی ئەم هەرێمە ڕانامالێتو هەتاوی بەتینوتاو وەکوو پێویستە پرچی شارو شاخ داناهێنێت. خێڵو خزمانی ئەدەب دۆست، لە قاپوخی ئەو بێدەنگییە وەرنە دەرێو شوشەی ترس کە تەنیا تەنووری داوماوی نێڵ دەدات بشکێنن، با گوڵە ڕەنگاو ڕەنگەکان جوانتر بپشکوونو شکۆفە دەرکەن.
ئەم بێدەنگییەی ئێوەو ئەو پاساو هێنانەوەیە کە گۆیا دۆخەکە نالەبارە، بێ ناوەرۆکەو ئەم بێ دەروەستیە دەستی لە بینەقاقای کۆمەڵگا ناوەو ئەوەتا تەنیا لاڵیو بێ زوانی پەرە دەگرێت. کەوایە ئەرکی ئێوە چییەو لە کوێوە دەست پێدەکاتو پێویستە کەنگێو لە کام وێستگە ڕاوەستێ؟
ئەگەر "ڕامان" نەشگەڕێتەوە، ئەوا دیرۆکێکی پڕشنگداری لە پاش خۆی بەجێهێشتوەو بەردەوام لە نێو بڕگەو بوارە جیا جیاکانی رۆشبیریدا بە پیرۆزیو سەر بڵیندییەوە یادی دەکرێتەوەو وەکوو ئەستێرەی ئاسمان هەر دەم دەبریسکێتەوە...

Thursday, December 13, 2012
بۆ مانگرتن نەکرا؟!
دەقی ئەم نوسراوەیەم لە نێوخۆی پیرانشارەوە بۆ هاتوە:
ئهمرۆ له شیناوێ بووم. به داخهو که س به دهم بانگهوازهکه نههاتبوو. چووم بۆ مزگهوت پیره مێردێک له بهر دهم دهرکی مزگهوت بوو. لێم پرسی کاکه قهبرهستان له کام شوێنه وتی برا ئهم شهقامه موستهقیم برۆ دهیبینی بهلام ئێستا کهس له وێ نانێژن و دهیان بهن بۆ قهبرهستانی کۆنهخانێ. زۆرم پێ سهێر بوو. بهلام له بهردهم مهدرهسه هێزهکانی ئهمنیهتی لێ بوون لهگهل چهن کارگهرێک که دیواری مهدرهسهیان رهنگ کردبوو و دهیان ویست که دیوێک درووست کهن بۆ ماتۆرخانه که له مه و به دواوه شوفاژ دابنێن بۆ مهدرهسه (نوش دارویه بعد از مرگ سهراب). به داخهوه پێم وابێ خهلکی مه هێشتا نهیان زانیوه که چ کاره ساتێک رووی داوه.
----------------------------------------------
رۆژی پێنجشهمه 23ی سهرماوهزی 1391ی ههتاوی بهرامبهر به 13ی دیسامبری 2012 وهك رۆژی ماتەمینیی گشتیی له كوردستانی ئێران، رادهگهنرێتو هاوكات داوا له خهڵكی كوردستان دهكرێت ههمان رۆژ له گۆرستانی شیناوێ به مهبهستی هاوخهمی دهربرین لهگهڵ كهسوكاری قوربانیانی كارهساتی قوتابخانهی شیناوێ كۆببنهوه.
ژمارهیهك چالاكوانی كۆمهڵگای مهدهنی له رۆژههلاتی كوردستان به دهركردنی بانگهوازێك كه داوا له ههموو حیزبو رێكخراوه سیاسیهكان، رۆژنامهوانو چالاكانی كۆمهڵگای مهدهنی دهكهن كه هاوكاریان بكهن به راگهیاندنی ماتهمینی گشتی بۆ رۆژی پێنجشهمهی داهاتوو راشیانگهیاندووه كه ههمان رۆژ له سهر قهبرستانی شیناوی كۆ دەبنەوە.
جیا لە چالاکانی مەدەنی، ئەم رێکخراوانەش داویان کردبوو کە مانگرتن ببێ!
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سازمانی خەباتی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان (لایەنی جیاوەبوو)
پارتی سهربهخۆیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
پژاک...
؟!
Wednesday, December 12, 2012
ئەگەری دروست بوونی دەوڵەتی کوردستان
رەحیم رەشیدی _ واشینگتۆن/کوردستان تیڤی
ئەنجومەنی
زانیاری نەتەوەیی ئامریکا، کە ناوەندێکی شرۆڤەو ههڵسهنگاندنی سـتراتیژیـیه کە
سەبارەت بە پـێشـهاتو گۆڕانکاریـیە جیهانیەکان له پاشهڕۆژدا، هەر چوار ساڵ
جارێک زانیاری بڵاو دەکاتەوە، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا کە ١٦٠ لاپەڕە لە خۆ
دەگرێ، باسێکی سەبارەت بە داهاتووی کوردستان هێناوەتە گۆڕێو دەنووسی کە شیمانە
دەکرێ لە رۆژهەڵاتی نێوەراستدا، وڵاتی کوردستان دروست ببێ.
هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات کە، قارەی ئاسیا تاکوو سالی ٢٠٣٠، واتە لە ماوەی دوو دەیەی داهاتوودا، دەبێتە بەهیزترین کیشوەری جیهانو پێش ئامریکاو ئورووپا دەکەوێتەوە. زانیاریەکانی هەمان راپۆرت باس لەوە دەکات کە وڵاتی چین لە بواری ئابوریدا وەپێش ئامریکاش دەکەوێتەوە.
ئەو راپۆرتە لە بارهی پـێشـهاتهکانی جیهان لە ماوەی دوو دەیەی داهاتوودا، باس لەوە دەکات کە ڕهنگه سنوورهکانی وڵاتانی ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست، بە هۆی دروست بوونی دەوڵەتی کوردستانەوە گۆڕانکاریان تێدا پێکبێتو ئەوەش لەوانیە کە یەکپارچەیی وڵاتی تورکیە لەگەڵ گرفتو ئاستەنگ ڕوو بە ڕوو بکاتەوە. هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ زیاد بوونی حەشیمەتی کورد، ئەوەش هاتۆتە گۆڕێ کە ڕهنگه ههر ژنێـکی کورد له باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیە، کە مەبەست "کوردستانە" نزیکهی 4 منداڵیان لێبکەوێتەوە.
هەر بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەو ڕاپۆرتە، رەنگە لە سوریەی پاش ئەسەدا، کەسێکی سونی مەزهەب بە هاوپەیمانەتی لەگەڵ کوردو ئیخوان ئهلموسلیمین حکومەت پێکبێنن.
ئەو ڕاپۆرتە سەبارەت بە ئێران نوسیویەتی، ئهگهر کۆماری ئیسلامی توانی له سهر دهسهڵات بمێنێتهوهو دەستی بە چهکی ناوکی ڕابگات، ئهوا ڕۆژههڵاتی نێوهڕاست ڕوو به ڕووی پاشهڕۆژێـکی زۆر شپڕێوو ناسەقامگیر دهبێتهوه.
ئەو بوارانەی کە ئاسیا وەپێش ئوروپاو ئامریکا دەخاتەوە، بەرهەم هێنان، چەکداریو سەرمایەدانانو ئی دیکەش لە خۆ دەگرێو رەنگە وڵاتی سین بە تەنیایی ببێتە گەورەترین ئابوری جیهانو پێش ئامریکا بکەوێتەوە، لەوەش ناچێ کە چین بۆ چارەسەر کردنی قەیرانە نێونەتەوەییەکان هاوپەیمانی بکات وەکوو ئەوەی ئامریکا کردویەتیو دەیکات.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕاپۆرتی ئاماژە بۆ کراو، وڵاتە یەکگرتوەکانی ئامریکا، لە ماوەی دو دەیەی داهاتودا، لە بواری وزەدا، سەربەخۆ دەبێت.
ڕاوێژکاری شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیو سەبارەت بە بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زانیاری نەتەوەیی ئامریکا وتی: "...ئەوە کە وڵاتێک مەزنترین ئابوری جیهانی ببێ، بەو مانا نیە کە زلهێترین وڵاتی جیهانیشە..."

ڕاپۆرتەکە بۆ یەکەم جار بەم چەشنە باسی دروست بوونی
دەوڵەتی کوردستان لە ماوی داهاتوودا دێنیتە گۆڕێو بەگوێرەی سەرنجو لێکدانەوەشیان
بۆ ڕووداو پێشهاتەکانی پێشووتری ئەو ناوەندە لە ئاستی جهیانیدا، ئەم بابەتە
بایەخی تایبەتی هەیە لەبەر ئەوەی کە کەسانی زۆر شارەزاو پسپۆر کە زانیاری وردو
هەمەلایەنەیان لە بەر دەست دایە، ئەو باسانە سەبارەت بە ڕووداوو پێشهاتە جیهانیەکان
لە داهاتوودا، دەخەنە رۆژەڤەوە...
ئەنجوومەنی
زانیاری نەتەوەیی، سەنتەری
توێژینەوەی دڕێژخایەنە لە نێو كۆمەڵگای هەواڵگریی ئامریکادا.
ساڵی 1979 دامەزراوەو توێژینەوەكانی لە لایەن بەرپرسانی كۆشكی سپیو دەزگای هەواڵگریی ئامریکاوە جێی بایەخن، ئەوەش بە هۆی ئەوەی بە شێوەیەكی بێلایەنانەو زانستیانە شیكاری ڕووداوو پێشهاتەكان دەكەن.
چوار ساڵ جارێكو پێش دەستبەكار بوونی هەر سەرۆكکۆمارێک، ڕاپۆرتێكی نوێ دەربارەی جیهانو گۆڕانكارییە پێشبینیكراوەكان ئامادە دەكات.
سەرۆکۆماریش، پێش دەستبەكاربوونی ئەم ڕاپۆرتە وەردەگرێتو زۆر بە وردی دەیخوێنێتەوەو پێشنیارە ئاماژە بۆ کراوەکان لە سیاسەتی خۆیداو لە پێناو بەرژەوەندی ئامریکادا، ڕەچاو دەکات.
بۆ خوێندنەوەی هەموو راپۆرتەکە، ئەم تالۆکەیە بچرکێنە.ساڵی 1979 دامەزراوەو توێژینەوەكانی لە لایەن بەرپرسانی كۆشكی سپیو دەزگای هەواڵگریی ئامریکاوە جێی بایەخن، ئەوەش بە هۆی ئەوەی بە شێوەیەكی بێلایەنانەو زانستیانە شیكاری ڕووداوو پێشهاتەكان دەكەن.
چوار ساڵ جارێكو پێش دەستبەكار بوونی هەر سەرۆكکۆمارێک، ڕاپۆرتێكی نوێ دەربارەی جیهانو گۆڕانكارییە پێشبینیكراوەكان ئامادە دەكات.
سەرۆکۆماریش، پێش دەستبەكاربوونی ئەم ڕاپۆرتە وەردەگرێتو زۆر بە وردی دەیخوێنێتەوەو پێشنیارە ئاماژە بۆ کراوەکان لە سیاسەتی خۆیداو لە پێناو بەرژەوەندی ئامریکادا، ڕەچاو دەکات.
Thursday, December 6, 2012
Wednesday, December 5, 2012
Tuesday, November 20, 2012
Monday, November 19, 2012
Sunday, November 18, 2012
ئەحمەد بارزانی لەگەڵ رەحیم رەشیدیو ئالان دیلانی دوا
Saturday, November 17, 2012
Friday, November 16, 2012
Tuesday, November 13, 2012
ڕوانگەی رەحیم رەشیدی سەبارەت بە داهاتووی سەرۆک ئۆباما
Monday, November 12, 2012
خواستار عذرخواهی هستيم!
به تلويزيون "انديشه"
روز يکشنبه، مورخ 30 سپتامبر 2012، شاهد پخش برنامهی
"نسيم شمال" از تلويزيون "انديشه" بوديم. در آن، "مهمان"
برنامه طبق روال هميشگی خود و به سبک و ادبيات 'جمهوری' اسلامی ایران، هر آنچه به
اقتباس از رژيم کردستيز و آزادیکش و ضد ايرانی ولايت فقيه خامنهای در چانته داشت،
نثار مبارزان کردستان نمود. اين حرکت تلويزيون "انديشه" را بشدت تقبيح میکنم
و مصراً خواستار عذرخواهی آن ارگان از مردم کردستان هستم.
جالب توجه است که "مهمان" کنترل کامل برنامه را در دست داشت و ماتريال
تصويری مورد نظر خود را در اختيار آن رسانه گذاشته بود و "فرمان" گذاشتن
اين يا آن تصوير بر صفحهی تلويزيون را میداد! در همين راستا تصويری از من با دبير
کل حزب دمکرات کردستان ايران، آقای مصطفی هجری، نشان داده شد که به اين شکل مونتاژ
شدهی دستگاههای اطلاعاتی و رسانهای حکومت اسلامی ايران بود. گذاشتن عکس مونتاژ شده،
آن هم بر بستری چنين منفی، به لحاظ عرفی و قانونی جايز نيست. ضمن محکوميت آن، خواستار
آنم که اقرار گردد که هر آنچه که نشان داده شده، نه حاصل روش ژورناليستی خود
رسانه، بلکه تهيه شده از سوی شخص متهم کننده بوده است و بابت آن عذرخواهی شود.
صد البته که اين جانب بسيار هم مفتخرم با آقای هجری، اين
مبارز پیگیر راه ازادی، عدالت و دمکراسی، چندين عکس دارم و همچنين مايهی سربلندی من است که اين تصاوير نشان
داده شوند. اما تکرار و تأکيد میگردد که عکس نشان داده شده از سوی شما به اين
شيوه و در اين بستر بحث ساختگی بوده و از سايتهای وابسته به ادارهی اطلاعات ايران
اخذ شده است. از اين گذشته، خود شما نيز مستحضريد که بدون اجازهی صاحبان معنوی
و مادی اين تصاوير مجاز به نشان دادن آنها، آن هم در همچون شرایطی، نبوديد.
هدف مشخص و سازماندهی و هدايت شده از کل ماجرای آن برنامه
تحريف، تحقير و تخريب مبارزان کردستان بود و توجيه و تطهير جنايات بيشمار اين رژيم
تروريستی. بديهی است که نمیتوان از عامل چنين حکومتی توقع داشت که در تمجيد مبارزهی
حقطلبانه و آزاديخوانهی مردم کردستان دهان بگشايد، اما شايستهی هيچ انسان شرافتمند
و به ويژه ژورناليستی که ادعای دمکرات بودن
و متعهد به اخلاق حرفهای نمیدانم که به آلت دست و بلندگوی اين حکومت فاشيستی
در اين راستا تبديل گردد.
بنده ضمن ابراز نارضايتی شديد از اين اقدام کاربدستان تلويزيون
"انديشه" که برای چندمين بار است انجام میشود، شايسته و بايسته میدانم
که اين ارگان بخاطر ميزبانی اين عنصر، به ويژه به جهت بی حرمتيهای بيشمار وی به
مبارزان کرد و حتی دربندان سياسی کشورمان [سوژهی تازهی مهمان برنامه!] و همچنين
نشان دادن تصوير جعلی من و آقای هجری از مبارزان کردستان و آزاديخواهان ايران عذر
خواهی کند [البته اگر اين ارگان و مجريان و دستاندرکاران آن برايشان ارزشمند است
که مردم کردستان به آن با ديدهی ظن و بعنوان هم رأی و هم راستای حکومت اسلامی
در عناد آن با آزاديخواهی و حقطلبی ننگرند].
در پايان به اطلاع شما میرسانيم که ما حق هرگونه اقدام
حقوقی بر عليه اين تلويزيون را برای خود محفوظ
میدانيم. آمريکا کشوری نيست که بتوان به آسانی در يک رسانهی همگانی به افترازنی،
بی حرمتی و جعل و تزوير پرداخت، به ويژه اگر منادی و متولی آن حکومت تروريستی اسلامی
ايران باشد.
با احترام
رحيم رشيدی
روزنامهنگار و عضو فدراسيون بينالمللی روزنامهنگاران
سوم اکتبر 2012
واشنگتن
Friday, November 9, 2012
Thursday, November 8, 2012
Peaceful Demonstration in Support of Kurdish Prisoners Hunger Strike
Out: 57th day of the Kurdish Hunger Strike is continuing and Turkish government has not responded yet as the prisoners have declared that they would not revert unles their demans are meet.
On September 12th, 2012 nine women prisoners started a hunger strike in Diyarbekir Prison, their numbers exceeded 700 and Kurdish Political P...
On September 12th, 2012 nine women prisoners started a hunger strike in Diyarbekir Prison, their numbers exceeded 700 and Kurdish Political P...
risoners announced that on November 5th, 10,000 more political prisoners joining the hunger strike.
They have 3 demands:
1- Provision of education in Kurdish
2- Provision of defense right in Kurdish
3- The removal of obstacles preventing imprisoned Kurdish leader Abdullah Ocalan from negotiating in peace talks with the Turkish state
In solidarity with the Kurdish Political Prisoners on Hunger Strike please join us to hold a protest and draw attention to the deteriorating health conditions of the hunger strikers in front of the Turkish Embassy in Washington, DC on Friday (November 9, 2012) @12:00 PM
All members of Kurdish community, friends of Kurds and concerned people are encouraged to join to make the voice of these brave young and women in Turkish prisoners for their very basic and reasonable demands to be meet.

Tuesday, November 6, 2012
Sunday, October 14, 2012
Konferansa Kongreya Cîhanî ya Kurdî li Hewlêrê Berdewam e
Kongreya Cîhanî ya Kurdî roja Pêncşemê li Hewlêrê destpê kir û heta roja Duşemê, 15’ê vê mehê, berdewam dibe.
Armanca serekî ya duwemîn konferansa Kongreya Cîhanî ya Kurdî pêşvebirina Kurdistanê ye bi rêya zanist û kulturê, li gor rêkxeran.
Di hevpeyvînekê de ligel Dengê Amerîka, Dr. Alan Dîlanî serokê Kongreya Cîhanî ya Kurdî dibêje ku Kurd xwedan kesayetîyên pir buhayên zanistî û kulturî ne lê belê mixabin ew li derveyî welat dijîn. Dr. Dîlanî dibêje em bizavê dikin ku kesên pispor, zana û şareza vegerin Kurdistanê û xizmeta welatî bikin.
Rojnamevan Rehîmî Reşîdî, endamê Fedrasyona Navneteweyî ya Rojnamevanan, yek e ji berşdarên kongreya Hewlêrê dibêje ku hejmareka berçav ya Kurdên Îran, Tirkîye, Sûrîye û şarezayên bîyanî di wê kongreyê de beşdar in. Birêz Reşîdî herwiha dibêje ku di kongreya Hewlêrê de gotûbêj li ser biwarên cuda têne kirin, wek tenduristî, perwede, bînasazî û parastina jîngehê
Yekemîn konferansa Kongreya Cîhanî ya Kurdî sala 2011’ê li bajarê Rotterdam hate lidarxisitn.
Tuesday, October 2, 2012
باز فروزنده، باز قانعیفرد
ناصر ایرانپور
باری ديگر تلويزيون "انديشه" ميزبان قانعیفرد معلومالحال شد. اقرار کنم که
برايم تصميمگيری در مورد شنيدن يا نشنيدن "مصاحبه"ی اين "دانشمند" و "تاريخدان
بنام کشورمان" و اين اواخر "زندانی سياسی" بسيار برايم دشوار بود،
چون هم وی را میشناسم و هم از وی دانشمندتر و فرهيختهتر آقای فروزندهی
مصاحبهگر را. به هر حال، حاصل آن باز چيزی جز سردرد و تأسف و تأثر توأم با خشم
نبود.
تأسفم همچنين از اين يا آن سايتی بود که اقدام به بازانتشار اين نمايش
نمودهاند. چرا؟!
محض اطلاع دوستان رسانهای: بنده در آلمان بعد از کالج چهار سال در دانشگاه
درس ژورناليستيک خواندهام. طبق آموزههای من هيچ رسانهای بدون ضابطه نيست، هيچ
رسانهی مسؤول و متعهدی هر چرت و پرتی که برايش فرستادند را درج نمیکند، چه که
آزادی بيان و دمکراسی مطلقا بدين معنی نيست که بايد به تريبون افراد و نيروهای
ضدآزادی و ضددمکراتيک و متحجر و فاشيستی تبديل شد. يک رسانهی مسؤول و دمکرات به
يک عنصر مشکوک و فاشيست و ضددمکرات اجازهی اين را نخواهد داد که به بلندگوی وی
تبديل شود. اگر هم با همچون کسی گفتگويی صورت دهد، اين گفتگو چالشی و برای افشای وی
خواهد بود و به همراه آن تفسير و دست کم توضيحی خواهد آمد تا نزديکی احتمالی خود
رسانه و مصاحبهگر با مصاحبهشونده مشتبه نشود. لذا اظهرمنالشمس است که هر
نظری ـ حتی اگر به "محترمانهترين" شيوه نيز طرح شده باشد ـ شايستهی درج
نيست.
بر همين مبنا نمیدانم چه اصراری به پخش چنين گفتگوهای حسابشدهای که تهوع
هر کنشگر کرد و هر ايرانی شرافتمندی را برمیانگيزاند، وجود دارد. اين شارلاتان
"ننه من غريبم" درمیآورد، به مصداق مثل "حمله بهترين دفاع است" میگويد که "از
بیاحترامی بدور است" و چنين و چنان متمدن است، اما هر آنچه از زبانش بيرون
میآيد، هتک حرمت است. نکند "غده" و "لاشه" ناميدن حزب دمکرات کردستان ايران و
حزب کوملهی کردستان ايران "احترام" باشد، ما نمیدانستيم؟ وانگهی، بیاحترامی در
اهانت شخصی و بلاواسطه خلاصه نمیشود. دروغ، افترا، تحقير و انتساب صفات جعلی به
حريف نيز بیاحترامی است. آيا اين ادعا که گويا "وزارت اطلاعات ايران زمينهای فلان
سرآمد جنبش کردستان را اجاره داده و اجارهاش را برای وی به فلان کشور میبرد"
در چهارچوب"نقد محترمانهی نظر" میگنجد؟!!
آيا آنانی که پز "اپوزيسيون"بودن را میدهند و به ميزبان همچون عنصری تبديل
میشوند از خود پرسيدهاند که چرا اين "تاريخدان معاصر" ما تاکنون در مورد انبوه
جنايتات دهشتناک رژيم اسلامی ايران مثلا در ارتباط با زندانيان سياسی [غير از اين
چند نازی که در اين مصاحبه از خود نشان داده است] و به ويژه در ارتباط با
کردستان لام تا کام چيزی نگفته است؟ مگر اين نيز جزو "تاريخ معاصر" کشورمان
نيست؟!! آيا جای پرسش نيست که چرا و با چه انگيزه اين عنصر منفور گناه ستم بر
کردستان و جنايات رژيم اسلامی در آن را گردن احزاب کردستان میاندازد؟ آيا
"ژورناليست" "زبده" و "حرفهای" و مخصوصا "بیطرف" ما به عقلش نمیرسد بپرسد که
اگر احزاب کردستان خود باعث و بانی اين شدهاند که مردم کردستان قلع و قمع شوند و
از ابتدايیترين حقوق خود محروم، باعث و بانی کشتار تعداد بيشماری از زندانيان
سياسی ايران که سلاحی جز باورشان را نداشتهاند، به سلاخهکشيدن جانبداران آن
دسته از احزاب سياسی که هيچگاه به دفاع مسلحانه در مقابل رژيم دست نزدهاند و
سرکوب خشن هزاران انسان در خيابانهای تهران که تنها "رأی" خود را میخواستند، چه
کسانی هستند؟ آيا جای ترديد نيست که چرا وی بصورت نوشتاری و گفتاری جنايت قتل
ناجوانمردانهی دکتر عبدالرحمان قاسملو را گاه به عراق، گاه به مجاهدين، گاه
به روسيه، گاه به بخش ديگر حزب دمکرات کردستان ايران منتسب میسازد، اما
هيچگاه به خود رژيم جنايتکار نسبت نمیدهد؟! جای پرسش نيست که چرا اين انسان
تمام نيروهای ضدرژيم اسلامی را مورد يورش تخريبی خود قرار داده و تقريبا هيچ نيروی
واقعی اپوزيسيون را از مشموليت تخريب خارج نساخته است، اما خود رژيم در قاموس وی
غيبت کبری دارد؟ اصلا کس و نيرويی هست که اين دانشمند در مورد آن زبان گشوده باشد
و صدای آن را درنياورده باشد؟ آن هنگام که اين آقا بر عليه کردستان قلمفرسايی
میکرد، هشدار داده شد که وی بايد مأمور ويژهی وزارت اطلاعات رژيم باشد. اما چون
گفتههای وی خوشايند اين يا آن حضرت ناسيوناليست و شووينيست میآمد، پیدرپی
ميزبانیاش را میکردند. اکنون اما رسالت اين حضرت گسترش يافته و زندانيان سياسی
ايران و کل نيروهای اپوزيسيون رژيم اسلامی را نيز در برگرفته است و اما فروزندهها
همچنان به تريبونش هستند. آيا اين حتی از نظر ماهيت و هويت خود اين تلويزيونها و
افراد مجری و مسؤول آنها گمانبرانگيز نيست؟ مگر کم شنيدهام که رژيم اسلامی
تعدادی از تلويزيونهای خارج از کشور را تأمين مالی میکند؟
من بطور واقع نمیدانم که جناب قانعیفرد، اين شرور رسانهای، چه سر و سری با
ولینعمتان خود در وزارت اطلاعات ايران و سپاه پاسداران دارد. اما همهی شواهد و
قراين نشان میدهند که هر چه وی میکند و هر چه وی میگويد در راستای سياستهای
اطلاعاتی رژيم ولايت فقيه قرار دارد. آنانی که کودکانه باور دارند که فعاليت
وزارت اطلاعات رژيم ناب محمدی تنها منوط به نفوذ در سازمانهای سياسی، شکار و کشتار
مبارزان است، سخت در اشتباهند. رژيم خود کتمان نمیکند که ارتش سايبری بر عليه
اپوزيسيون براه انداخته است. يکی از وظايف آن به يقين ضداطلاعات و تخريب رقيبان
سياسی است. و آقای قانعیفرد "پژوهشگر تاريخ" در همان چهارچوب و راستا کار
میکنند.
مصاحبهگر، جناب فروزنده، ادای انسانهای "متمدن" و "دمکرات" را درمیآورند و
میگويند که اجازه توهين در تلويزيونش را که نام جعلی "انديشه" را يدک میکشد،
نمیدهد. آيا فاشيستناميدن حريف، قاچاقچیناميدن آن، "معلم ابتدايی" ناميدن يکی از
رهبران آن، "شرور" ناميدن احزاب کردستان، ... اهانت نيست؟ مصاحبهگر "ژورناليست"
(!) هنوز متوجه نشده است که از نظر مردم کردستان توهين به احزابی که قربانيان
اصلی رژيم ولايت فقيه بودهاند و بار اصلی مبارزه بر عليه رژيم را برعهده
دارند، توهين به خود آنان است. قانعیفرد در خود اين "مصاحبه" يکی از ميزبانان
پيش اين تلويزيون را "بیسواد" و به تعبير خود "با سواد کلاس پنجم" معرفی میکند،
چون در "دانشگاه امام صادق" زير استادان مکتبی بر عليه کردستان پرورده نشده و
رساله ننوشته است. به هر حال در قاموس جناب فروزندهی "متمدن" اين توهين
نيست.
از نظر من آقای قانعیفرد اتفاقا در بهترين حالتش مأمور [و معذور] ويژهی وزارت
اطلاعات رژيم است و اما در حالت تراژيکترش يک بيمار ساديست است. اين ارزيابی نه
به جهت نفرتی که از وی دارم، بلکه اشارهای است به حالت روانی و گفتاری وی. وی
به گفتهی خودش عين خيالش نيست که اين همه احساس را جريحهدار میسازد، عين
خيالش نيست که اين همه بدوبيرا نثارش میکنند و من اضافه میکنم چه بسا از آنها
خوشش هم بيايد. آيا کسی که از تحريک ديگران برای برانگيختن بدوبيراگفتن به خود
ارضا شود، بيمار نيست؟ کينهی اين آدم "شريف" وصفنشدنی است: ايشان بخاطر "مصاحبه"
با رهبران جنبش کردستان از "ملت بزرگ ايران" عذرخواهی میکند، اما "مصاحبه" با
شنيعترين چهرههای رژيم کنونی از جمله محسن رضايی و حشر و نشر با مهرههای ساواک
رژيم پيشين را امری "پژوهشگرانه" مینامد.
جناب فروزندهی دانشمند نيز که بعنوان "خبرنگار" خبر و اطلاعاتش از رود
میسیسیپی بيشتر است تا در مورد "اين بخش از ميهن" [کردستان]، دست به دامان عنصر
اين چنين منفوری شده است، تا کردستيزی خود را بر زبان قانعیفرد جاری سازد، تا از
زبان وی بشنود که فرزاد کمانگر، اين شخصيت والا و انسانی که خفاشان رژيم اسلامی
جانش را گرفتند و بخاطر آن مردم کردستان دست به اعتصاب عمومی زدند، "معلم يک
روستای مريوان" [پنداری معلمبودن جرم است] و "بمبگذار" بوده است، تا از وی بشنود
"عدهای از زندانيان" سياسی ايران برای اينکه وجههای برای خود کسب کنند، در
زندان هستند"، تا مناسبت ديگری داشته باشد که جار بزند که چقدر شيفتهی "تماميت
ارضی ايران" است و ضد جنبش ملی ـ دمکراتيک مردم کردستان. ارزانی هر دوتايشان باد.
واقعا آدم اينقدر "شريف" و "محبوب" مردم خود نباشد، به چه درد میخورد؟!
2 اکتبر 2012
قانعی فەرد: نەتەوەی کورد بوونی نییە و سەرکردەکانیشی خائین
قانعی فەرد و سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ساکار عەبدوڵڵازادە/ رووداو- هەولێر
عیرفان قانعی فەرد هێڕش دەکاتە سەر سەرجەم سەرکردەکانی کوردستان و هەموویان بە "خائین" ناو دەبات و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "ئەو کەسە لە شوێنێکی دیاریکراو راسپێردراوە بەڵام وا بۆی ناچێتە سەر".
ئەمڕۆ کاژێر 4ی ئێوارێ بەکاتی ئەمریکا، عیرفان قانعی فەرد لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کاناڵی ئەندێشە تی ڤی (کە سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانە و لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بڵاو دەبێتەوە) وەک لێکۆڵەرێکی کورد مێژووی خەباتی سیاسی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستانی خستە ژێر رەخنەو هێڕشەوە و رایگەیاند "حیزبەکانی کوردستان هیچ پێگەیەکیان لەناو خەڵکی کورد دانییە و بەزۆر خۆیان بەسەر خەڵکدا سەپاندووە".
قانعی فەرد گوتیشی "خاکی کوردستان بەشێکی دانەبڕوای خاكی ئێرانە و چەمکی نەتەوە چەمکی کەسانی دواکەوتوو و کۆنەپەرستە کە بۆ کورد بەکاری دێنن. لە ئێراندا نەتەوەی کورد و خاکی کوردستان بوونی نییە، تەنها یەک نەتەوە و یەک خاک هەیە کە ئەویش نەتەوەی ئێران و خاکی ئێرانە".
د. کاوە مەحمود گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەو بارەوە بە (رووداو)ی راگەیاند"هۆشمەندی خەڵکی کوردستان ئەوەندە بەرفراوانە کە بتوانێت هەڵسەنگاندنی هەبێت بۆ سەرکردەکانی خۆی و ئەم جۆرە هێڕشە پڕوپوچانە کاریگەری ناکات لەسەر تێڕوانینی خەڵکی کوردستان و کار و کۆششی سەرکردەکانی".
د. کاوە گوتیشی "تێگەیشتوویی خەڵکی کوردستان لەوە لەسەرترە فریوی کابرایەک بخوات لە لایەنێکی دیاریکراوەوە پارەی پێدراوە و راسپێردراوە بۆ شێواندنی مێژووی کورد و خەباتی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و ئەو کەسە بەو شێوەیە بۆی ناڕواتە سەر و ناتوانێت هیچ بکات".
هەر لەو بەرنامەیەدا، قانعی فەرد سەرجەم مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە مێژووی پڕ لە خەیانەت و ناپاکی ناوبرد و گوتی "حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە بەکرێگیراوی سەدام و رژێمی بەعس بوون کە لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا لەگەڵ سەربازانی بەعس تەقەیان لە سەربازانی ئێران دەکرد. ئەو دوو حیزبە ئەو شیاویەیان نییە بێن و بەناو کۆمەڵگای کورد قسە بکەن. من رێگە لە خەیاڵ و رۆیاکانی ئەو دوو حیزبە ناگرم بەڵام بەمەرجێک رۆیاکانیان لەسەر لاپەرەکان بکێشنەوە و بەناوی خەڵکی کورد قسە نەکەن. کۆمەڵە و دیموکرات وەک دوو گرێی شێرپەنجەئاسا وان کە پێویستە لەناو ببردرێن و ئێران و ئێرانی بتوانن بزووتنەوەیەکی ئاشتیانە و عاقڵانەیان هەبێت".
قانعی فەرد سەبارەت بە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK گوتی "PJAK گروپێکە کە مامەڵە بە مادە هۆشبەرەکان دەکات و تەنها هۆکاری دامەزراندنی لاوازکردنی بزووتنەوەی کوردە. ئێستاکە ئەوان لەگەڵ بەشار ئەسەد رێککەوتننامەیان واژۆ کردووە و پاڵپشتی لە ئەسەد دەکەن. ئێستاکە PJAK و PKK لە کوردستانی سووریا ئاڵایان هەڵکردووە و وێنەی ئۆجەلان و بەشار ئەسەدیان بەیەکەوە داناوە".
ناوبراو لە بەشێکی دیکەدا هێڕشی کردە سەر مێژووی سیاسی باشووری کوردستان و بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی و گوتی "مستەفا بارزانی خوێندەواری نەبووە تا مەلا بێت و بەپێی بەڵگەنامەکانی سۆڤییەت، هیچ خولێکی ئاکادیمی سەربازی نەبینیوە تا ژەنەڕاڵ بێت. بارزانی تەنانەت مەلازمیش نەبووە چبگا بە ژە نەڕاڵ بوون".
قانعی فەرد گوتیشی "بارزانی ئێستا لە تورکیا نزیک بووەتەوە و لە کۆنگرەی AKP رایگەیاند (سیاسەتی ئێمە لە سیاسەتەکانی تورکیا نزیکە). کەچی سیاسەتی تورکیا شتێک جگە لە کورد کوژی نییە. بارزانی ستراتیژییەکی ناڕوونی گرتووەتە بەر کە دیار نییە کوردستان بەرەو کوێ دەبات. بارزانی بازرگانی بە پرسی دەوڵەتی کوردی دەکات".
ئەو هەروەها پاڵپشتی لە سیاسەتەکانی نوری مالیکی کرد و گوتی "بنەماڵەی بارزانی خەریکی حەپەلۆش کردنی نەوت و سامانی ئەو وڵاتەن بەبێ ئەوەیکە پارە و داهاتی ئەو نەوتە بۆ حکومەتی عێراق بگەڕێننەوە".
قانعی فەرد لەو دیدارەدا عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانیشی لە هێڕشەکانی بێبەش نەکرد و گوتی "ئۆجەلان خۆی بە سەرۆکی کوردستان ناساندووە کەچی زمانی کوردی نازانێت و لەکاتی دەستگیرکردنیدا لە هەموو ئامانجەکانی پاشەکشەی کرد و تەنانەت گوتی من تورکم و دایکیشم تورکە".
عیرفان قانعی فەرد، بە گوتەی خۆی، لەدایکبووی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستانه و دکتۆرای لە بەشی زمانناسی له زانکۆی کامبریجی بەریتانیا وەرگرتووە و وەک دەڵێت "ماوەیەک مامۆستای زانکۆی میشیگانی ئەمریکا و کامبریجی بەریتانیا بووە".
ناوبراو دوای ئەوەی سەردانی هەرێمی کوردستان کرد و هەڤپەیڤینی لەگەڵ هەندێک سەرکردەی کورد ئەنجامدا و لەوانەش: مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی و عەبدوڵڵا حەسەنزاده لەناو خەڵکدا ناسرا و ئێستا خۆی وەکو لێکۆڵەر، وەرگێڕ، نووسەر، رۆژنامەنووس و رەخنەگری کورد دەناسێنێت.
قانعی فەرد دەڵێت "لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ جەلال تاڵەبانی، مۆڵەتی نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی ژیانی لێ وەرگرتووە هەرچەند بڵاوکردنەوەی بیرەوەرییەکانی مام جەلال لە دوو بەرگدا لەژێر نێوی (دوای شەست ساڵ) هەڵایەکی زۆری لە شەقامی کوردی نایەوە و کاردانەوەی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لێکەوتەوە و یەکێتی رایگەیاند ئەو واژۆیەی بەناوی مام جەلال لەسەر کتێبەکەی قانعی فەرد دانراوە ساختەیە و مام جەلال کتێبەکەی قانعی فەردی واژۆ نەکردووە".
لەکاتی بڵاوبوونەوەی ئەو بەرنامەیە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەندییان بە بەرنامەکەوە گرت و رایانگەیاند کە قانعی فەرد نوێنەرایەتی خەڵکی کورد ناکات و قسەکانی چەواشەکاری میژووی سیاسی کوردستانە.
رەحیم رەشیدی، ئەندامی رۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگەیاند "قانعی فەرد لە روانگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەڕوانێتە پرسی کورد. ناوبراو نەتەنها زمانی کوردی نازانێت بەڵکو بەناو کوردەوە هەوڵی چەواشەکردنی مێژووی سیاسی کورد دەدات".
ماوەیەک لەمەو پێش، 65 شاعیر، نووسهر، ئهندامی پێشووی پهرلهمان، كهسایهتی سیاسی و چالاكڤانی مهدهنی رۆژههڵاتی كوردستان لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردرابوو، "شێواندنی مێژووی كوردستان" و "بێ رێزی" به كهسایهتییه سیاسی و مێژووییهكانی كورد بهتایبهت مهلا مستهفا بارزانی، له كتێبهكهی قانعیفهرددا سهركۆنه دهكرد.
ئەو کەسایەتییانەی رۆژهەڵاتی کوردستان مەبەستی قانعی فەردیان بۆ بێ بایهخ نیشاندانی كهسایهتییه مێژووییهكانی كورد و یاریكردن به مێژووی بهرخۆدانی گهلی كورد زانی و داوایان لە ناوبراو کرد داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان بکات.
وێنەکانی قانعی فەرد لەگەڵ سەرکردەکانی کوردستان
Subscribe to:
Posts (Atom)