Wednesday, April 29, 2009
بیانووی کوردایه‌تی!
نامه‌یه‌کم بۆ دێت، بۆم هاتوه، پڕه له‌و شتانه‌ی که قورسایی کاری ئه‌م ڕۆژانه له‌سه‌ر شان‌و پیلم قورس‌تر ده‌کات.
لانیکه‌م، هه‌موو رۆژێک پتر له 15 کاتژمێر بێ پسانه‌وه کار ده‌که‌م. ئه‌م ڕۆژانه، که پتر له دوو مانگه تووشی پشت ئێشه هاتووم، له‌به‌ر گیرفانی به‌تاڵ بۆم نه‌کراوه سه‌رێک له دوکتۆر هه‌ڵێنم. ئاخر، هیچ دوکتۆرێک ناناسم به قه‌رز چاوی پێم بکه‌وێ. بژی کوردایه‌تی!
ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه بیانوو بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ساتانه‌ی نه‌ختاڵێک ده‌ستم به‌تاڵ ده‌بێ، دوکتۆره‌کان، یان ده‌چنه‌وه ماڵ، یان بۆ پیاسه له یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی پاریس درگای شوێنی دیتنی نه‌خۆشه‌کانی خۆیان گاڵه ده‌ده‌ن، ئیدی ئه‌گه‌ر گیرفانیشم پڕ بێ، چۆن‌و که‌نگێ ڕوویان تێکه‌م؟
خه‌باتگێرێکم، گیرفانم پڕه له سوپاس. بلیمه‌تێکم تام نیه، له هیوا خولقێنی‌دا که‌س نامگاتێ، جێگای شادی‌و شانازی زۆر که‌سانم، به‌ڵام شه‌رمه‌نده‌و شه‌رمه‌زاری ئه‌وه‌م ته‌نانه‌ت ناتوانم نه‌وسی خۆم کوێر که‌مه‌وه...
به خۆم ده‌ڵێم، سه‌د شوکور منداڵم نییه، ده‌نا له سایه‌ی سه‌ری باوکیانه‌وه درگای یه‌خه‌چاڵه‌که‌یان که ده‌کرده‌وه به جێگای خوارده‌مه‌نی، بۆنی کوردایه‌تی لێ ده‌کات!
ئیدی ئه‌وان ڕه‌نگه بۆ هه‌میشه قیزیان له کوردایه‌تی کردباوه؟ منیش ئه‌وانم به ناشکور، ناڕه‌سه‌ن‌و نمه‌ک به حه‌رام ده‌زانی، تاوانبارم ده‌کردن که پشتیان له خاک‌و خه‌ڵکه‌که‌یان کردوه، پێم ده‌گووتن ئه‌وان نه‌بوونیان نه‌کێشاوه، بۆیه قه‌دری عافیه‌ت نازانن. به بێ ئه‌وه‌ی به خۆم بڵێم، بۆ بیزانن‌و له‌به‌ر چی بیکێشن؟
وای، ئه‌گه‌ر بێتوو لێیان پرسیبام باوکه، بۆ منداڵی هێندێکان پۆشته‌وپه‌رداخن، تێروته‌سه‌لن، یه‌ک به‌خۆم هاوارم ده‌کردو ده‌مگوڕاند، ئه‌وه زارۆکی تاقمی واوالێکراوی واواپێکراوو دنه‌یان داون‌و له خشته‌یان بردوون،هه‌ر بۆیه بڕیارم ده‌دا بۆ ئه‌وه په‌ل نه‌بزێون‌و له قسه‌م ده‌رنه‌چن، ئیدی نابێ قه‌ت توخنی ئه‌وانه بکه‌ون، ئیدی با دونیاش سارێژ بێ، له قین‌و نفره‌ت‌و بێزاری. ئاوێکه من ده‌یڕژێنم‌و ئه‌وانیش ئه‌بێ، دره‌نگ، یان زوو پێی تێنێنه‌وه...
له‌م خۆم ده‌پرسم، چییه ئه‌م هه‌موو وزه‌مان بۆ کار کردن ده‌داتێ، ئه‌دی چییه له‌م بارودۆخه‌دا، له‌م بازاره بێ سه‌ودایه‌دا، چاوی له هه‌موومان سه‌ندۆته‌وه؟
هه‌زار جار شوکر، که منداڵم نیه، تاکوو شه‌وانه به هه‌نیسکدان‌و چاوی فرمێسکاوییه‌وه داوای پرته‌قاڵم لێ بکات‌و سه‌ر بنێته‌وه، منیش یه‌ک به خۆم هاوار بکه‌م، تووتکی سه‌گ به‌م نیوه شه‌وه بۆ ناتۆپی، چیت لێم ده‌وێت؟
سه‌د شوکور به‌وه‌ی خێزاندار نیم، وه‌کوو توێژی نوێ خواز‌و چاکسازی خوازی ئه‌مڕۆی دونیای سیاسه‌تی کوردی، له زستانی شوم‌و چیایی‌دا، درۆزنانه موژده‌ی به‌هارو گوڵزاریان بده‌مێ، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌مه‌وه، ئه‌وه ئه‌و شه‌ویش ڕازییم کردن‌و هیچیان نه‌ویست، ئه‌دی رۆژ، حه‌وتوو، مانگ، ساڵ‌و ساته‌کانی دیکه چی، ئه‌وه ئه‌مڕۆش له‌به‌ر تانه‌وته‌شه‌ر وه‌فا به‌عه‌هدیان کرد‌و زاریان نه‌کرده‌وه، ئه‌دی سبه‌ی چی؟
هێنده تووڕه‌م، ئه‌منده بیانوو به خۆم ده‌گرم، خه‌ریکه حه‌زی باوک بوون له خۆم‌دا توونا ده‌که‌م. کێ له به فیڕۆدانی ئه‌م هه‌موو سات، ده‌رفه‌ت‌و وزانه به‌رپرسیاره، کێ، چۆن‌و که‌نگێ لێپرسینه‌وه‌و پێداچوونه‌وه بۆ لێ فێر بوون‌و پاته نه‌کردنه‌وه‌یان ده‌کاته‌وه…
ده‌زانم، قورسایی کاری ئه‌م ڕۆژانه هه‌تا هه‌تایی نیین، ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌کی زۆره سه‌فه‌ری ئاوه دووره‌کانم له پێناوی‌دا په‌ک خستوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌بێ هه‌ر بڕۆم‌و بۆنی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی‌و ناکامییه له‌گه‌ڵ خۆم بۆ ئه‌وسه‌ری دونیا به‌رم، ڕه‌نگه له سووچێک‌دا ناشتمن، ڕه‌نگه تۆزێک به دیار قه‌بره‌که‌یانه‌وه دانیشتم‌و فرمێسکم هه‌ڵوه‌راندو ئارامم گرت.
ڕه‌نگه توانیم زۆر شت له بیر خۆم به‌رمه‌وه، خۆم ڕازی بکه‌م که هیچم له بیر نه‌ماوه.
ڕه‌نگه ئیمانم هێنا، ئه‌وانه‌ی باس له پێکهێنانی به‌هه‌شتی به‌ریین ده‌که‌ن، هه‌مان خولقێنه‌رانی دۆزه‌خی ئه‌مڕۆن، هه‌مان ئه‌وانه‌ی که به ده‌یان‌و سه‌دان که‌س له هه‌ڤاڵانیان به زگی برسییه‌وه سه‌ر له سه‌ر سه‌ریین ده‌نێن، ئه‌وانیش مێشێکیان لێ میوان نیه...؟!
کۆیله‌دار دونیای بێ کۆیله‌ی پێ کۆیله‌دارییه. سته‌مکار جیهانی بێ سته‌می پێ دۆزه‌خه.
هیچ نامته‌زێنێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که کارمه‌ندێکی بانک له وڵامی سۆراغ گرتنی ژوماره حه‌ساوه‌که‌م‌دا به ئارامی‌و له‌سه‌ره‌خۆ پێم بڵێ: "ببوو‌ره، وه‌زعی حه‌ساوه‌که‌تان باش نیه، له مێژه ڕه‌نگی پاره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، خۆتان ده‌زانن ئه‌مه‌ش باش نییه، چاڵ‌و چۆڵی زۆری تێدایه‌و هه‌ر به‌ره‌وخوار داده‌شکێ، له دڵی خۆم‌دا ده‌ڵێم هیچ نییه، ڕه‌نگه خۆره لێیدابێ...
بزه‌یه‌کی تاڵ، که‌ناری لێوه‌کانم داگیر ده‌کات، شانێک هه‌ڵده‌ته‌کێنم، بێ ئه‌وه‌ی زمانم بگه‌ڕێ، به ڕووخسارم سپاسی زانیارییه‌کانی ده‌که‌م‌و دێمه ده‌ره‌وه.
له هه‌موو ژیانم‌دا یه‌که‌مین جاره ڕووبه‌ڕووی بابه‌تێکی له‌م چه‌شنه دبمه‌وه. که‌چی ئه‌مانه دامناچڵه‌کێنن، دیسانه‌وه به خۆم ده‌ڵێم، گه‌لێک چاوی له مه‌یه، خه‌ڵکێک هیوای پێمانه، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ئه‌گه‌ر وتت نانی شه‌وت نیه، تاوانبارت بکه‌ن چه‌ن له‌خۆرازیی‌و پوڵ په‌ره‌ستیت، یان بێ یه‌ک‌و دوو لێ کردن بڵێن نه‌تکردبا؟
دێڕه‌کانی نامه‌یه‌ک چزووم لێ ده‌ده‌ن، ده‌مته‌زێن، چی وای کردوه کۆمه‌ڵێک پێیان وابێ ئێمه‌ومانان له‌سه‌ر گه‌نجی قاڕوون پاڵمان داوه‌ته‌وه‌و ڕۆژانه له خودا ده‌پاڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نان بڕاو بیین. به‌ڕاستی، نازانن ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی برسییه؟
ئێستا ئیدی به‌ڕاستی له بیانوو هێنانه‌وه بێزارم. له‌وه‌ی نه‌کرا، نابێ، ناکرێ، نه‌متوانی.
به خۆم ده‌ڵێم، ئه‌مانه هه‌موو پاساوێکی ساویلکانه‌یه بۆ نه‌ویستن، نه‌ویستنێک که دڵی دوێت ڕوون‌و ڕاشکاوانه به خۆتوو خه‌ڵکه‌که‌ت بڵێیت نامه‌وێ، هه‌ر بۆیه پێم واییه ناکرێ، ئه‌مه کای کۆن به با کردنه‌و هیچی تر نا. شتی مودێڕن به عه‌قڵی نامودێڕن به‌ڕێوه ناچێ، بیری کۆن‌و قه‌تیس ماوو نوێ خوازی‌و داهێنانی سه‌رده‌میانه‌ی لێ ناکه‌وێته‌وه...
به خراپ باس کردن‌و خراو دیتنی ئه‌وانی دیکه، به مانای باش بوونی هه‌موو شته‌کانی ئێمه نییه، ناڕازی بوونی خه‌ڵک له‌وان به مانای له مه رازی بوون نییه...
ده‌زانم، دره‌نگ یان زوو شنه بای ڕاستی، قورسایی هه‌وری ئه‌م ڕۆژانه ڕاده‌ماڵێ، ته‌پوتۆزی به‌رده‌م بیناییه‌کان لا ده‌دات‌و هه‌مووان جوانتر ده‌بینیین‌و باشتر بڕیار ده‌ده‌ین...
به ته‌مای دره‌وشانه‌وه‌ی تیشکی هه‌تاو له ده‌لاقه‌ی زێڕینی هیوا‌و خۆزگه‌کانه‌وه چاوڕوان ده‌مێنمه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕۆش نه‌بێ، سوبه‌ی خۆر ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌وجار به حه‌زه‌وه دێڵم خۆری هیوا‌و حه‌قیقه‌ت، ده‌روونم ڕووناک بکاته‌وه‌و تینی موژده‌به‌خشی له هه‌ناوم‌دا بێت‌و بچی...
rahim.rashidi@gmail.com
Thursday, April 23, 2009
گوێبگره
له لایه‌ن Balen Salih
22/04/2009
ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی ئه‌ندامی فیدراسـیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ڕۆڵی خۆی له به‌ره‌وپـێشبردنی زمانی کوردی‌دا بینیوه.
ڕۆژنامه‌وان ڕه‌شیدی ده‌شڵێت له ئێران چونکه ئازادی ڕۆژنامه‌وانی نیـیه هه‌ربۆیه‌شه ڕۆژنامه‌گه‌ریـیه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورده‌کان له ئارادا نیه
Sunday, April 5, 2009
گوێبگره
له لایه‌ن Balen Salih
05/04/2009
ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی ئه‌ندامی فدراسـیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئێران هه‌رگیز ده‌ست له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی هه‌ڵـناگرن، وه ئه‌مه‌ش فاکته‌رێـکی سه‌ره‌کیـیه له په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان تاران و واشـنتن.
Wednesday, April 1, 2009
17
ئه‌و ئه‌ونده به په‌له بوو بۆ ئه‌وه‌ی جێم بێڵێت‌و هه‌موو شتێک کۆتایی بێت، ته‌نانه‌ت له ماشێنه‌که نه‌هاته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر سێبه‌ری ئه‌و دارانه‌ی زۆر جاران ئێمه‌یان حه‌شار دابوو دوو قسه بکه‌ین.
ئه‌و ماوه که پێکه‌وه بووین، هه‌موو ژیانمان له سێبه‌ردا تێپه‌ڕاند، ته‌نانه‌ت له هه‌ناسه‌ی خۆشمان ده‌ترساین، له ئاشکرا بوونی ئه‌وه‌ی که پێکه‌وه قاوه‌یه‌کمان خواربێته‌وه، یان که‌سێک دیتبینی پیاسه ده‌که‌ین. که‌چی هه‌موو شتیک ڕازاوه‌وو جوان بو، بۆنی ژیان به‌رده‌وام تێمان ئاڵابوو...
ئه‌زانم، 17ی ئه‌و مانگه بۆ ئه‌و له گۆڕنانی هه‌موو ئه‌و سێبه‌رانه‌ی ژیانی بوو که ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌روونی ئه‌ویان ده‌سته‌به‌ر کردبو. گه‌ڕانه‌وه بوو بۆ نێو ڕاستیه‌کانی ژیانه ته‌نگه‌به‌ره‌که‌ی، چوونه‌وه نێو بازنه‌ی حه‌یاو نه‌جابه‌ت‌و ڕازی کردنی دایکی بو. له ڕاستی‌دا ئه‌و به‌ڵگه‌ی دیلیه‌تی خۆی به ده‌ستی خۆی مۆر ده‌کرد، بێ ئه‌وه‌ی تاوانێکی هه‌بێ درگای به‌ندیخانه‌یه‌کی هه‌تاهه‌تایی له‌سه‌ر خۆی ده‌خسته سه‌رپشت، کۆشێک غه‌می‌و ژانی له هه‌ناوی من ڕۆ ده‌کرد...
به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو جاره‌کانی دیکه له‌وه که چاوه‌کانی نه‌ده‌بریسکاوه‌و لێمی نه‌ده‌ڕوانی، ده‌گریاو خێرا خێرا فرمێسکه‌کانی به پشت ده‌سته سپیه نه‌رمو‌نیانه‌کانی ده‌سڕیه‌وه‌و ده‌یوت: " ببوو‌ره بۆ هه‌موو شتێک"، تاسابووم.
ئه‌و ڕۆژه بۆ من مه‌رگی حه‌قیقه‌تێکی مه‌زن بوو، ساز بوونی بۆشایه‌کی گه‌وره له ژیانم‌دا. ڕووداوی ئه‌و رۆژه گرێ پووچکەی پرسیارێکه منی به‌خۆیه‌وه سەرقاڵ کردوه‌و عه‌وداڵی دیتنه‌وه‌ی وڵامه‌که‌یم.
به‌رده‌وام له خۆم ده‌پرسم، هێشتا ڕابردوویه‌کمان نه‌بو، ئه‌دی بۆ ئاوا درگای له‌سه‌ر پێوه دراو بو به هیچ!
ئه‌و رۆژه هه‌ڵپاچوداپاچی باغچه‌ی خه‌ونه‌کان بو، ڕۆژی خواردنه‌وه‌ی تاڵاوی ژیان، ڕووخانی کۆشکی هیواکان، له‌و رۆژه‌دا ده‌ماری ترسێک له ناخم‌دا ریشه‌ی داکوتاو تاکوو دێت مه‌زنتر ده‌بێ، ترس له‌وه‌ی دڵ به که‌س بده‌م، ترس له‌وه‌ی که‌س به هیواکه‌م، ترس له‌وه‌ی رۆژێک بڵێم هه‌موو شتێک ته‌واوو ته‌نانه‌ت خۆشم غه‌مداگرتوو ده‌سته‌وه‌ستان نیشان بده‌م؟.
په‌له‌کوتێ ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌م زلکاوه‌دا نوقم نه‌بم، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بێنم پاش هه‌ر تاریکایه‌ک، ئه‌گه‌ر نه‌ختاڵێک بجوڵێیت ده‌روویه‌ک ده‌بینیه‌وه که ڕووناکایی تێدا شک به‌ریت.
نابێ بێڵم، "موژده"ی بارانێک بۆ سڕینه‌وه‌ی ته‌پوتۆزی ئه‌م دابڕانه له هه‌ناوم‌دا که هه‌نووکه‌ش تژییه له ئێش‌و ژان، له گۆڕ بنرێ!
هه‌موو کات ڕووناکایی له ئارادیه، گرینگ ئه‌وه‌یه چاوه‌کانم هه‌ڵگڵۆفم‌و نه‌ختالێک ئه‌ولاتر بڕوانم، خۆزگه‌یه‌ک مرد، به‌سه‌ر بۆشایه‌ک‌دا بازده‌ده‌م‌و بیر له خۆزگه‌یه‌کی دیکه ده‌که‌مه‌وه. به بێ ئه‌وه‌ی موژده‌کان بمرن.
ژیان له‌گه‌ڵ هه‌موو دژوارییه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کان به‌رده‌وامه.