ژوماره‌کان گرینگن!
کات باش دووره وڵات
لێره‌وه، له ئیواره‌یه‌کی ساردوچیایی شاری دڵڕفێنی پاریسه‌وه که دڵه بێ داده‌که‌ی من ئۆقره‌ی تێدا نه‌گرتوه، سڵاو له هه‌موو چرکه ساته‌کانت، نازانم سڵاو ئه‌توانێ برینی به‌ژان‌و سوێی نه‌دیتن‌و دووریت سارێژ بکاته‌وه یان نا، هه‌ر نه‌بێ مه‌رهه‌مێکی ده‌م‌وده‌سته ئه‌توانێ نه‌ختاڵێک سووکنایی به مرۆڤ ببه‌خشێ...
هه‌رچی بێ، کاتێ بۆت ده‌نووسم، وه‌ختێ په‌نجه سارد‌و باریکه‌کانم له‌سه‌ر ئه‌م کیبۆرده داده‌گرم پتر هه‌ست به نزیکیت ده‌که‌م، کۆڵێک هیوام تێدا ده‌ڕوێت، به خۆم ده‌ڵێم لانی که‌م جارێکی دیکه ده‌یبینمه‌وه، پێکه‌وه له یه‌که‌مین ئامێز گرتن‌دا هه‌موو شه‌خته‌و سه‌هۆڵبه‌ندانی ناخمان ده‌توێنینه‌وه، ده‌یبینمه‌وه ئه‌و کچه ڕه‌زا سووکه‌ی نیوه شه‌وێک هه‌موو دیواره‌کانی ترس‌و له‌رزم ڕووخاندوو درگای ژووره‌که‌یم له‌سه‌رخۆ خسته سه‌ر پست، به ئه‌سپایی هه‌نگاوم نا، گه‌یشتمه لای، له ته‌نیشتی راکشام، ده‌ستم هێنا به پشتی‌دا، بۆنم کرد به پڕجه خه‌واڵوه‌کانییه‌وه که بۆنی خاکی پاش بارانی پاییزی ده‌دا، ویستم ماچی بکه‌م، ئیزنی نه‌دا، ئیدی وه قسه هاتم‌و نه‌خاڵێک سفره‌ی دڵم کرده‌وه... حه‌ز ده‌که‌م جارێکی دیکه بچمه‌وه ژووره‌که‌ی، به‌خه‌یاڵ، به‌ڕاست، له ماڵی خۆی یان له میوانی قه‌ی ناکا، ته‌نیا جارێکی دیکه‌و هیچ، له‌وانه‌یه ببینه زێڕ، له‌وانه‌یه دونیامان برده‌وه؟!
هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و شه‌وه قسه‌م بۆ کردوه‌و که‌مێک زووخاوم هه‌لڕشتوه، ئاخر پێم وایه، جارێکیان به ئازیزێکم وتبوو ئه‌مه‌وێ لێی نزیک ببمه‌وه، له بیرمه ئه‌ویش زۆر به‌بڕشته‌وه وتی: " وازی لێ بێنه، بۆ تۆ نابێ".
ته‌زیم، زانیم دڵی داوه به‌وی، هیچم نه‌وت، به‌ڵام له خۆم‌دا وێران بووم، ڕووخام‌و گه‌لێک بێ باوه‌ڕیم تێدا ساز بوو نه‌مزانی خه‌تای چییه، سووچی کێییه، زه‌مان، ده‌وران، یان...؟!.دوایه زوو به خۆم‌دا هاتمه‌وه، خۆم ڕازی کرد به‌وه‌ی مرۆڤه‌کان هه‌میشه مافی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، هه‌میشه ده‌توانن بیروڕایان ده‌رببڕن‌و بیگۆڕن، ته‌نانه‌ت ئه‌توانن وه‌کوو هه‌نگ له گوڵێکه‌وه بۆ گوڵێکی دیکه بفڕن، به‌ڵام ئه‌مه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانی دیکه بێ، ئازادی له قوڵایی خۆێیدا یانی ئه‌وه‌ی که قه‌ت سنووری ئازادی ئه‌وه‌ی دیکه پێشێل نه‌کرێ!
یه‌که‌م جار هاوینێکی نه زۆر دوور به ئاسمانه‌وه ماچم کرد، جارێکیان له نێو پاپۆڕێکی مه‌زن‌دا به جووته سه‌یری ئه‌ستێره‌کانمان ده‌کرد، ڕاکشاین‌و گوێمان به سه‌رما نه‌دا که بێ ڕه‌حمانه چزووی له له‌شمان ده‌دا.
یادی ئه‌و ڕۆژانه به‌خێر که هه‌زاران ئاواتی دوور‌و نزیکم پێکه‌وه نابوو.
ئه‌زانم جارێکیان چووینه نێو دارستانێکی چڕه‌وه‌و ئه‌و بوو به ئاسک، من بوومه ڕاوچی‌و ڕاوم کرد، یان به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و شه‌وه هاورێیه‌کی من که‌مێک دوورتر چاوه‌ڕێمان بوو، دوایه له جێگایه‌ک شه‌رابی بۆ رشتینه لێوانێکه‌وه‌و پاشان له ژووره‌که‌ی من ئاوێته بووین، سه‌رخۆشی سه‌رخۆش بووم، ئه‌و کات کوڕێکی دیکه به‌ته‌مای بوو، من له دڵی خۆم‌دا هه‌تا بڵێت خۆشم ده‌ویست‌و قه‌ت ئه‌مه‌م نه‌درکاند، ئاخر قه‌ت نامهه‌وێ که‌سێک له‌به‌ر من ده‌ستی که‌سێکی دیکه به‌ردات، ئه‌مه‌وێ که‌سێک له‌به‌ر خۆی‌و بۆ خۆی ده‌ستی من بگرێت، ئا‌وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌نگاوه‌کان باشتر ده‌توانن له رێگا دژوار‌و ئاسته‌مه‌کان‌دا ده‌وام بێنن‌و به‌رگه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانیش بگرن. دوایه که خه‌به‌رم بویه‌وه هه‌موو گیانم که‌وتبوه سه‌ر ئاو، ماوه‌یه‌کی زۆر خه‌مۆک بووم، نه‌مده‌زانی خه‌ون بوه یان ڕاستی؟
ئه‌زانم، جارێکیان له ژووری هوتێلێک‌دا، شتێکی تایبه‌تیم له ئازیزێک دڕاند، یان ویستم بیدڕێنم، ئه‌زانم ئه‌و جاره بڕیار بوو پێکه‌وه باسی شتێک بکه‌ین، مخابن کات نه‌ما، بڕیار بوو من پێی بێژم دره‌نگ یان زوو کچێکمان ئه‌بێ له ڕه‌نگی هه‌تاوو بۆنی باران!
ئیستا، لێره هه‌تا دڵ بخوازێ هه‌وا سارده، تف هه‌ڵخه‌یت به ئاسمانه‌وه ده‌یبه‌ستێ، هه‌تاکوو ئه‌و جێگای که ئێستا نازانم کوێیه‌و له کام که‌له‌به‌ردا گیرساوییه‌وه، بیرت ده‌که‌م‌و ئه‌زانم ئیدی دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه کچێکمان ببێ له ڕه‌نگی هه‌تاوو بۆنی باران!
ئه‌مجاره که تۆم بینی، وه‌ها حه‌زی ماچی لێوه‌کانت ڕژابوه وجودمه‌وه ناچار بووم ساردوسڕ به ته‌نیشتت‌دا تێپه‌ڕ بم، خۆم ناچار کرد له‌گه‌ڵت سارد بم، ئه‌زانم تۆ شه‌وێک هه‌موو هیواکانی منت دا به ئاودا ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی به قسه‌ی خۆت ئه‌نفالیان کردیت‌و نه‌مردیت، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی پێم وایه قه‌ت ڕۆحی بریندارت له باوشی هیچ پیاوێکی دونیادا ئارام ناگرێ.
بیر کردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان، تێڕوانیین‌و چۆنیه‌تیی ئاخافتنیان، سیمای ئه‌وان نیگار ده‌کات، جوانترینه‌کان ئه‌کرێ بێ روحمترین که‌سه‌کان بن، ده‌کرێ بێ وه‌فا بن، جوانی مرۆڤه‌کان ده‌ورێکی ئه‌وتۆ نابینێ له‌وه‌ی مرۆڤ دڵی وه‌کوو کانی بۆ که‌سێکی دیکه قوڵت بدات.
ئه‌رێ کات ماوه شه‌وێک پێکه‌وه شه‌راب بنۆشین؟
تێپه‌ڕ بوونی چرکه‌کان، خوله‌ک، کاتژمێر، رۆژ، حه‌وتوو، مانگ، وه‌رزو ساڵه‌کان ژانی ئه‌م دابڕانه سارێژ ناکه‌نه‌وه. ئێستا ده‌زانم تاکوو کات تێپه‌ڕ ده‌بێ زۆرتر له هه‌میشه بیرت ده‌که‌م، بیری دیتنی چاوه ڕه‌شه‌کانت له هه‌موو شتێک پتر.به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و به‌ڵێنه‌م پێ بده، کچه‌که‌ت فێر که له‌به‌ر که‌س ڕوو له که‌س وه‌رنه‌گێڕێ، فێری که بۆت باس بکات چه‌نده حه‌زی له ژوانی دڵداره‌که‌یه‌تیی، ڕێنوێنی بکه، به‌ڵام هه‌رگیز خواسته‌کانی خۆتی به‌سه‌ردا مه‌سه‌پێنه، رێز له بیر‌و بۆچوونی بگره، هاوڕێ‌و هاوده‌می به، باوه‌ڕ به گه‌وره‌یی‌و توانای بێنه، ترس له ناخێدا بکوژه، لێگه‌ڕێ ژیان ئه‌زموون بکات، با هه‌میشه هه‌ست بکات ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شی کرد، ئه‌گه‌ر لاڕێ ڕۆیشت، ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه‌و که‌سێک هه‌یه هه‌میشه پشتیوانیه‌تی‌و له پشتی ڕاده‌وستێ.
باوه‌ڕ بکه ئا‌وا هه‌میشه هه‌ست ده‌که‌م لێت نزیکترم. باشه گیان؟
وه‌کوو دڵنیا بۆی نووسی بووم، دووری ئه‌وینه بچووکه‌کان له بیر ده‌باته‌وه، به‌ڵام هه‌ر دووری عه‌زه‌مه‌ت‌و مه‌زنایه‌تی به ئه‌وینه گه‌وره‌و به‌هێزه‌کان ده‌به‌خشێ، وه‌کوو بایه‌کی به‌هێز که گڕێکی بچووک ده‌کوژێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌مان با ئاگرێکی مه‌زن بڵێسه‌دارتر‌و به‌گڕتر ده‌کات...
ژوماره‌کان گرینگن، ساته‌کان ده‌ڕۆن، داری ته‌مه‌ن باڵا ده‌کات، بیر له دیتنه‌وه‌ت ده‌که‌مه‌وه.هێشتا هیچ زریان‌و ڕه‌شه‌بایه‌ک ئاگری ئه‌وینتی پێ نه‌کوژاوه‌ته‌وه، دژوارییه‌کان، هه‌ڵچوون‌و سوورهه‌ڵگه‌ڕانه‌کان ئاگری عه‌شقم بڵێسه‌دارتر ده‌که‌ن. ده‌سته‌کانم ساڕێژن له مێهره‌بانی، به ته‌نیات ناهێڵمه‌وه.
یادت بۆ هه‌میشه له ناخمدا ریشه‌ی داکوتاوه، ده‌ستت بێنه، ده‌ستم بگره، پێکه‌وه ئاواز ده‌خوێنیین‌و گوێ ناده‌ینه تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان...
Tuesday, December 30, 2008
Friday, December 26, 2008
کۆنفڕانسی قاسملوو
به‌رێوه‌چوونی حه‌وته‌مین کۆنفرانسی گشتیی لاوانی دێموکڕات له نوروێژ، کۆنفرانسی دوکتۆر قاسملوو
لاوانی دڵ پر له هیوا!
کوڕان‌و کچانی دێموکڕات!
خه‌باتگێرانی رێگای ئازادی کوردستان!
به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی‌و شانازییه‌وه، ڕاده‌گه‌یه‌نینن، حه‌وته‌مین کۆنفرانسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران_نوروێژ، کاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی 20ی دێسامبری 2008ی زایینی، به ئاماده بوونی کۆمه‌ڵیکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوان له نوروێژ، وه‌ڤدی نوێنه‌رایه‌رتی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران له ده‌ره‌وه، پێکهاتوو له به‌ریزان، ئه‌ژین ره‌زابی به‌پرسی ڕاگه‌یاندن، مه‌نسوور عه‌زیزی به‌رپرسی ته‌شکیلات، شیرکۆ پاڵانی ئه‌ندامی جێگر، به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب‌و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان کورد‌و کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد
ئه‌وجار ریزبه‌ندی کاری کۆنفرانس له لایه‌ن به‌رێزان مێهناز‌و ئومێد پاڵانی خوێندرانه‌وه.به‌دوای ئه‌مانه‌دا، کاک شۆرش قادر زاده وه‌کوو به‌رپرسی گشتیی لاوان له نوروێژ وێرای به‌خێرهاتن کردنی به‌شدارنی کۆنفرانس‌و میوانه‌کان، به‌رێزه‌وه داوای له کاک ره‌حیم ره‌شیدی به‌رپرسی پێشووی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه کرد، کۆنفرانس به فه‌رمیی بکاته‌وه.
پاشان هاورێی به‌رێزو تێکۆشه‌ر کاک ره‌حیم ره‌شیدی که له‌سه‌ر بانگهێشت کردنی فه‌رمیی لاوانی دێموکڕات له نوروێژ بۆ کۆنفرانس بانگهێشت کرابوو، له وتارێکی شایان‌و پڕ نێوه‌رۆک‌دا کۆنفرانسی به فه‌رمیی کرده‌وه.به دوای وه‌رگیرانی ده‌نگی مه‌شرووع بۆ کۆنفرانس، کۆنفرانس به ناوی رێبه‌ری گه‌وره دوکتۆر قاسملوو ناودێر کرا.
ئه‌وجار په‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران_ نوروێژ له لایه‌ن کاک کاوه عه‌بدالی به‌رپرسی کۆمیته، په‌یامی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی لاوان له لایه‌ن مه‌نسوور عه‌زیزی، خوێندکاران له لایه‌ن فه‌رزاد میران، ژنان له لایه‌ن گوله‌باغ فه‌تاحی، لاوانی سوئێد له لایه‌ن رزگار به‌هرامی، رێکخراوی ئه‌له‌نوو له لایه‌ن بیوڕداڵی، لاوانی سووری نوروێژی له لایه‌ن ماریا، پێشکه‌ش کران.
هه‌روه‌ها لاوانی دێموکرات له فینله‌ندو دانمارک بروسکه‌ی پیرۆزباییان بۆ کۆنفرانس ناردبوو.ئینجا کاک شۆرش قادرزاده، ڕاپۆرتی کاروچالاکی له نێوان دوو کۆنفرانس‌دا، هه‌روه‌ها به‌یان یارحوسینی ڕاپۆرتی ماڵی خوێنده‌وه، پاش ره‌خنه‌و تێبینی هاورێیانی به‌شداری کۆنفرانس، ڕاپۆرته‌کان به تێکڕای ده‌نگ په‌سه‌ند کران.
شایانی باسه، له کۆنفرانس‌دا به‌شێک له ئه‌ندامانی چالاک‌و دێرینی لاوان، له‌وانه، به‌رێزان، ڕه‌حیم ره‌شیدی، قادر ڕه‌سوولی، موحه‌ممه‌د سلێمانی، موختار ئه‌لیاسی، مه‌نسوور عزیزی، سامڕه‌ند ئه‌لیاسی، دیاریان پێشکه‌ش کراو رێزیان لێ‌گیرا.
له بڕگه‌ی کۆتایی کاری کۆنفرانس‌دا، له ژێر چاوه‌دێری ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی چوار، پاش هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دێموکراتیک، به‌رێزان، موختار ئه‌لیاسی، یاسین ئازه‌ری، ئاوات ئازه‌ری، فه‌رزانه به‌چه کورد، هیوا مه‌ولوودی، به‌یان یار حوسێنی، ئارام عه‌زیزی به ئه‌ندامی سه‌ره‌کی‌و ڕووناک که‌سیلی، شێرکۆ سوڵتانیان‌و ڕامیار ئیزه‌دیی به ئه‌ندامی جێگر هه‌ڵبژێردران.
له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی تیمی تازه هه‌ڵبژێردراودا، کاک موختار ئه‌لیاسیی وه‌کوو به‌رپرسی گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوان له نوروێژ هه‌ڵبژێردرا.به دوای ئه‌مانه‌داو له‌به‌ر شه‌وی یه‌ڵدا، شه‌وی له‌دایک بوونی دوکتۆر قاسمووی رێبه‌ر، هونه‌رمه‌ند دانیه‌ل گۆرانی چڕی‌و لاوان تاکوو دره‌نگانی شه‌و، به به‌شداری به‌شێک له بنه‌ماڵه‌کانی دێموکڕات شایی‌و ره‌شبه‌ڵه‌کیان گێرا.
کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران _نوروێژ

Monday, December 22, 2008
کۆنفرانسی دوکتۆر قاسملوو
لاوانی دڵ پر له هیوا
!کوڕان‌و کچانی دێموکڕات
!خه‌باتگێرانی رێگای ئازادی کوردستان!
Monday, December 1, 2008
له رێوره‌سمێکی به‌شکۆدا، یادی 10 ساڵه‌ی کوشتاره زنجیره‌یه‌کان له پاریس کرایه‌وه
شه‌وی شه‌ممۆ 29ی نوامبری 2008ی زایینی، کاتژمێر 8ی سه‌ر له ئێواره، له شاری پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به به‌شداری سه‌دان که‌س له چالاکان، هه‌ڵسووڕانی مافی مرۆڤ‌و هه‌واڵنێران، بۆ بنه‌ماڵه‌کانی قوربانیانی قاتڵه زنجیره‌یه‌کان، هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی ئێران له ده‌ره‌ره پێکهات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که نزیک به دوو کاتژمێرو نیووی خه‌یاند چه‌ند وتار له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانی داریووش‌و په‌روانه‌ی فرووهه‌ر، محه‌مه‌د مووختاری‌و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر پوویه‌نده‌و هه‌روه‌ها دوکتۆر عه‌بدوولکه‌ریم لاهیجی، جێگری کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی ئێران له ده‌ره‌وه، شیرین عیبادی پارێزه‌ری به‌شێک له بنه‌ماڵه‌ی کووشتاره زنجیره‌یه‌کان پێشکه‌ش کرا.
هه‌رکام له بنه‌ماڵه‌کانی کووشتاره زنجیره‌یه‌کان له وتاره‌کانیان ئاماژه‌یان به‌وه کرد کۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست ناهێڵی ئه‌و جۆره کۆڕانه بۆ یادی ئازیزان‌و قوربانیانی ده‌ستی تیرۆری رێژیم له ئێران پێک‌بێت، ئه‌وان نه‌شیان شارده‌وه که رێژیم ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م شێوه‌ی دادگایی کردنی تاوانباران.شایانی باسه پاییزی ساڵی 1377ی هه‌تاوی کۆمه‌لێک له هه‌ڵسووراوانی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی ئێران له نێوخۆی وڵات له لایه‌ن رێژیمه‌وه تیرۆر کران که دوایه ئه‌و ڕه‌وته به کوشتاره زنجیره‌یه‌کان ناوبانگی ده‌رکرد، پاشان له ژێر فشاری بیروڕای گشتیی‌و رێکخراوه‌کانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ‌دا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رێژیم ناچار بوو له به‌باننامه‌یه‌ک‌دا به‌رێوه‌بردنی ئه‌و کوشتاره به به‌رنامه‌یه وه‌ئه‌ستۆ بگرێ.

Tuesday, November 4, 2008
کۆبوونه‌وه‌ی به‌رینی سه‌رۆکی هه‌ریمی کوردستان؛ له‌گه‌ڵ کورده‌کانی دانیشتووی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا.
رێکه‌وتی 2ی نوامبری 2008ی زایینی، به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ژوماره‌یه‌کی به‌رچاو له کورده‌کانی دانیشتووی ئامریکا له یه‌کێک له ساڵۆنه‌کانی هۆتێل هیلتۆن له ده‌ڤه‌ری واشنگتۆن کۆبوه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر 1:30ی خوله‌کی دوانیوه‌رۆ به ڕاگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئامریکا، به‌خێرهاتنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی بۆ ئامریکا کرد، ناوبراو دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم‌و گه‌وره به‌رپرسانی ئامریکای به سه‌رکه‌وتوو نرخاند.
پاشان به‌رێز بارزانی سه‌باره‌ت به دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئامریکا‌و باقی به‌رپرسانی ولاتی ناوبراو به ئه‌رێنی‌و باش لێکدایه‌وه.
به‌رێزیان له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی لێدوانه‌کانی‌دا، تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان، له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشچوونی پتری هه‌رێم‌و دابین بوونی ئاشتی‌و ئارامی له‌و هه‌رێمه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی کوردستان پێداگری کرده‌وه‌و به‌شدارانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌وه دڵنیا کرده‌وه که کورد له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، به سیاسه‌تێکی یه‌کگرتوو به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا، تیشکی خسته‌سه‌ر پێوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و به‌غدا، له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، کورد له پێکهێنانی عێراقی نوێ‌دا ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه‌و مافی خۆیه‌تی له هه‌موو بواره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی فیدڕاڵ‌دا به‌شدار بێ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌وت به کێشه‌ی که‌رکوک‌و باقی ناوچه جێ ناکۆکه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا، بارزانی پێداگری کرد، هه‌رێمی کوردستان هیج شتێک له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌ستووری عێراق قبووڵ ناکات‌و ئه‌وان حه‌ول ده‌ده‌ن کێشه‌کان له‌و چوارچێوه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێن .
شایانی باسه، سه‌باره‌ت به ڕۆڵی وڵاتانی ناوچه‌که سه‌رۆکی هه‌رێم وتی، ئه‌وان پێیان خۆشه هه‌موو لایه‌ک کێشه‌کان به رێگای ئاشتیانه‌و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکه‌ن‌و ئیدی ده‌ورانی شه‌ڕو شۆرو زوره‌ملی به‌سه‌ر چوه.
پێویسته بوترێ، له‌بڕگه‌ی دووهه‌می کۆبوونه‌وه‌دا، به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێم به‌رێزه‌وه وڵامی پرسیاره‌کانی رۆژنامه‌نووسی تیشک تی‌ڤی دایه‌وه.
رۆژنامه‌نووسی تیشک پرسیاری له به‌رێز بارزانی کرد، ره‌خنه‌گرانی سیاسه‌تی سه‌ر‌ۆکایه‌تی هه‌رێم پێیان وایه ئه‌م دیداره ده‌بوایه پاش به‌رێوه چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئامریکا جێبه‌جێ بوایه، به‌رێزیان له وڵامدا وتیان، ئێمه له‌سه‌ر داوای فه‌رمیی کۆشکی سپی سه‌ردانی ئێره‌مان کردوه‌و زۆر سوپاسی سه‌رۆک بووشمان کرد بۆ ئه‌و هاوکاری‌و پشتیوانییه‌ی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیه‌که‌یدا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقی کردوه.
پاشان به‌رێز بارزانی له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که، ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی ڕووسیه‌و بایه‌خ په‌یدا کردنه‌وه‌ی زۆرتری تورکیه له‌و به‌ستێنه‌دا بۆ ئامریکا، چه‌نده ده‌توانێ بۆ کورد مه‌ترسیدار بێ که گه‌مه‌که له‌سه‌ر حیسابی کورد بێته ئاراوه، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان هاتنه ئارای وه‌ها بابه‌تێکی به‌دوور زانی‌و پێی وابوو له‌م بواره‌دا زه‌حمه‌ته پیلانێک له دژی کورد به‌رێوه بچێ.
شیاوی وتنه، ڕۆژنامه‌نووسی تیشک تی‌ڤی، له بارزانی پرسی، ئێوه به‌گوێره‌ی سیاسه‌تێکی ڕوون‌و ئاشکراو به‌جێ، پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جی بوونی ده‌ستوور ده‌که‌ن، وه‌کوو ئاگادارن وڵاتانی دراوسێ دژی پرۆسه‌ی ئاشتی له عێراقن‌و ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م جێبه‌جێ بوونی ده‌ستوور، ئه‌گه‌ر بێتوو یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق پشت گوێ بخرێ، ئایا کورد بیر له جیابوونه‌وه ده‌کاته‌وه، بۆ هاتنه ئارای وه‌ها بارودۆخیک، چ زه‌مینه سازیه‌ک بۆ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی کوردی کراوه؟، به‌رێز بارزانی له وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ره‌حیم ره‌شیدی خۆی بوارد.
ڕاپۆرت:
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
واشنگتۆن

Tuesday, October 14, 2008
ده‌ردێکی گران.
یه‌که‌م جار بینیم، بیرم نه‌ده‌کرده‌وه، ئا‌وا سووک‌و ساده، به نیگایه‌ک داگیرم بکات. به ڕاده‌ی پانایی هه‌موو زه‌ریاکان بگره پتریش خۆشم ویست، ته‌نیاو ته‌نیا له‌به‌ر خۆی‌و خۆش ویستن ئه‌وم خۆش ده‌ویست، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرینگ بوو، دیتنی بوو بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م، بۆی باس بکه‌م له‌و کاته‌وه دیتوومه، وه‌کوو ده‌ڵێن: "گڕی له هه‌ناوم به‌رداوه".
هه‌ست ده‌که‌م شتێک هاتۆته ژیانمه‌وه به‌رده‌وام ڕه‌نگ‌و بۆنی شتنه‌کانم لا ده‌گۆڕێ، سات هه‌یه کات زۆر به‌خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بێ، هه‌شه به پێچه‌وانه‌وه، زۆرتر له جاران چاو له کاتژمێر ده‌که‌م، ده‌چمه به‌ر ئاوێنه، جار هه‌یه تاکوو ساغ ده‌بمه‌وه کام کراس له‌به‌ر بکه‌م، قیر سپی ده‌بێ.
باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد، ئا‌وا خێرا، ده‌م‌و ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ، که تازه ئه‌ستێره یه‌ک یه‌ک‌و دوو دوو به ئاسمانه‌وه به دیار ده‌که‌ون‌و ده‌که‌ونه چاو تروکاندن، من‌و ئه‌و پێکه‌وه له نێو ئوتوموبیلێک‌دا، له پشت که‌نیسه‌ی ته‌نیشت ئه‌و شاره‌ی ئه‌وی لێده‌ژیا، ڕووت‌و قووت ببینه‌وه‌و تێکه‌ڵ بین. وای چ ساتێکی سێحراوی، هه‌موو شتێک له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مه‌و به بێ به‌رنامه رێژی پێشوو هاته ئاراوه.
نایشارمه‌وه، خۆم بۆ شتێکی ئا‌وا ئاماده نه‌کردبوو، زۆر سه‌رسام بووم، به‌رده‌وام چاوم له ده‌وروو پشتی خۆم ده‌کرد، حه‌جمینم لێ بڕا بوو، هه‌رچی حه‌ولم‌دا ئه‌و ترسه‌ی له ناکاو خزابوه ده‌روونمه‌وه، نه‌شاردرایه‌وه، ئێستاش نازانم بۆچی‌و له چی ده‌ترسام؟!
پاش ئه‌م ڕووداوه، هه‌موو کار‌و پیشه‌ی ئێمه بووه ئه‌وه‌ی هه‌ر کون وکه‌له‌به‌رێک ده‌ست بکه‌وێ، یه‌کتر ببینین، ئامێز گرتن، ماچ‌و زۆر جاران تێکه‌ڵ بوون کاتی پێکه‌وه بوونمانی ده‌پچڕاند.
پاش ماوه‌یه‌ک، ناچار بووم له‌به‌ر کار کردن، نه‌ک ئه‌و شاره‌ی یه‌که‌م جار ئه‌وم تێدا ناسی، به‌ڵکوو وڵاته‌که‌شم به‌جێ هێشت.
هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌ی لێ دوور بووم، بیرم لێ ده‌کرده‌وه، تامه‌زرۆی دیداریم ده‌کرد، هه‌ستم ده‌کرد زۆرتر له جارن جێگا‌و شوێنی له نێو ژیانی من‌دا دیاره، نه‌بوونیم به ته‌واوه‌تی هه‌ست پێ ده‌کرد، ده‌ست کورتیش وه‌کوو هه‌میشه به‌ڵایه‌ک بوو رێگای نه‌ده‌دا زوو زوو ته‌له‌فوونی لێ بکه‌م، هه‌ر چه‌نده به رێگای دیکه‌دا ئاگاداری وه‌زعی بووم، به‌ڵام ئه‌و چاوه‌ڕوانی پتری هه‌بوو، به‌باشی له‌وه تێگه‌یشتبووم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام سه‌رقاڵی ئه‌وه بووم، رێگایه‌ک ببینینه‌وه، لانی که‌م مانگی جارێک یه‌کتر ببینین، که‌چی کوت‌وپڕ شته‌کان به ئاقارێکی دیکه‌دا رۆیشتن، ئه‌و دڵه ڕاوکه‌یه‌کی ئه‌وتۆی بۆ دیتنم له خۆی نیشان نه‌ده‌دا، رۆژێک پێی وتم: "هه‌موو هیوام ئه‌وه‌یه، ئه‌و هیوام بده‌یتێ پێکه‌وه ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنین، دوو کورپه‌له‌ی خرپنم هه‌بێت، تۆ باوکیان بیت...". هیچم نه‌وت‌و بێ ده‌نگ بووم، دوایه زانیم ئه‌م بێده‌نگیه‌ی من له‌و ساته‌دا، قه‌ڵای هیواکانی ئه‌وی رووخاندوه.
ئێستا تێده‌گه‌م، ئه‌و هه‌موو فیداکاری‌و خۆشه‌ویستیه‌که‌ی بۆ ئه‌وه بوو من ببمه باوکی منداڵه‌کانی، به‌ڵام بۆ خۆم ته‌نیا ئه‌وم له‌به‌ر خۆی‌و وه‌کوو خۆی خۆش ده‌ویست.
ئه‌زانم، هه‌رچی حه‌ول بده‌م، ناتوانم پێی بسه‌لمێنم، ئه‌گه‌ر ببمه باوکی منداڵه‌کانی، ئیدی ناتوانم وه‌کوو هه‌نووکه بمێنمه‌وه‌و دڵم به خێرایی بۆی بکه‌وێته ترپه ترپ، که ببمه باوک خه‌می په‌یدا کردنی نان‌و تێر کردنی زگی منداڵه‌کان، ده‌رفه‌تی بیر کردنه‌وه له زۆر شتم لێ زه‌وت ده‌کات...
بێ گومان ئه‌مه‌ش پتر لێکمان دوور ده‌خاته‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌ردێکی گرانه.

Thursday, October 9, 2008
نامه‌ی ده‌یه‌م
چیرۆکه‌کان جیاوازن.
ئێواره‌یه‌ک ده‌گه‌ڕیته‌وه ماڵ، زۆر جاران نا، هه‌موو جارێ که درگای ماڵێ ده‌که‌مه‌وه، خۆم گڵۆپه‌کان هه‌ڵده‌که‌م، سه‌ماوه‌ر داده‌گیرسێنم، ئه‌گه‌ر تاقه‌تم هه‌بێ که‌وچێک چێشت لێده‌نێم، وه‌کوو ئه‌و ئێواره‌یه، که‌مێک سه‌وزی جۆراوجۆرم ناسه‌ر ئاگر تاکوو هه‌ڵمی لێ هه‌ستا، پاشان که‌مێک برنجی خرم تێکرد، ئه‌وجار نه‌ختاڵێک نۆکی کۆڵاوم ڕژانده نێو قابله‌مه‌که‌و لێی گه‌ڕام تاوێک له‌سه‌ر گازه‌که بێ، دوایه دامگرت، پیوازم بۆ سوور کرده‌وه، ئه‌وجار ماستم کرد به سه‌ریدا، تێکم وه‌رداو پیوازو ڕۆنم ڕژانده بانی، دانیشتم، که‌وچێکم لێ خوارد، تامی هه‌تا بڵێت خۆش بوو، گه‌ره‌کم بوو که‌وچی دووهه‌م بخه‌مه نێو زارمه‌وه، دامناوه‌و ده بیر ڕاچووم، هێنده‌م که‌وچ تێوه‌ردا هه‌ر مه‌پرسه، خواردنه‌که سارد بوه‌وه، بوه ده‌می مردوو، به‌ڵام من هه‌ر له بیری که‌سێک دابووم، بیری ئه‌وه‌ی ئه‌و جاره بیبینمه‌وه، ئه‌زانم که‌لانه‌م بۆ دێنیت، ئه‌زانم ئه‌و جاره‌ش ره‌نگه خورادنه‌کانم سارد بێته‌وه، وه‌کوو ئه‌و "ئاشه‌ی" من که ته‌نیا که‌وچکێکم لێ خوارد، سارد بوه‌وه‌و نامه نێو یه‌خه‌چاڵه‌که.
جارێ نیه که دێمه‌وه، گڵۆپه‌کان هه‌ڵکرا بن، ده‌نگی موسیقا بێ، بۆنی چێشتێکی خۆش، هه‌رایه‌ک، ده‌نگێک، لێره من خۆم بۆنی ئاوه‌دانیم، به‌م حاڵه‌ش به‌م دونیا دڵ خۆشم، هیوادارم به ژیان، چوونکه ئه‌زانم دره‌نگ یان زوو، له‌گه‌ڵ ژنێک پێکه‌وه هه‌نار ده‌خۆین.
سوبه‌ی ده‌بێ بڕۆم بۆ بریتانیا، بۆ ژێر ئاسمانی هه‌ور گرتووی شاری مه‌نچه‌ستێر، بڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی نوێ ئه‌زموون بکه‌م، بڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک له گۆشه‌یه‌کی که‌س نه‌دیتووی ئه‌م دونیادا بدوێنم تاکوو به‌سه‌رهاتی پڕ له نه‌هامه‌تی ژیانی له بیر نه‌چێته‌وه‌و له زه‌ین‌و بیری من‌دا بۆ هه‌میشه، بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان بمێنێته‌وه. ئه‌م ئازاره که‌ڵه‌که بووانه، ئه‌بن به هه‌وێنی نووسین، ئه‌بن به تونێلی بیر کردنه‌وه‌م، به خۆم ده‌ڵێم، چ سه‌یره له‌و مه‌مله‌که‌ته به‌قوڕگیراوه‌ی مه‌دا مه‌رگه ساتێک ناوی ژیانی لێ نراوه...
سه‌فه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی ئازیز ببینیت، که‌سێک، که‌م یان زۆر بۆته به‌شێک له ژیانی تۆ، سووچێکی به‌رین یان به‌رته‌سک له ژیانی تۆ ده‌گرێته‌وه، نیگایه‌ک ده‌کارێ هیوا به ژیان له مرۆڤێکدا ببوژێنێته‌وه، ده‌کرێ بیروخێنێ، ده‌کرێ ئه‌و دیوی دیواره‌کانی بۆ نیگار بکات، تاکوو تێیبگه‌یه‌نێت ژیان به ئاقارێکی دیکه‌ش‌دا مسۆگه‌ره.
هه‌موو شه‌و بیر له سه‌فه‌ر ده‌که‌یته‌وه. له نێو ژووره‌که‌دا پیاسه ده‌که‌ی، ئه‌چیته باڵکۆنه‌که، گوێ له موسیقا ده‌گری، کتێب ده‌خوێنیته‌وه، دوایه ئه‌چی خۆت ده‌خه‌یته ژێر ئاوی سارد، سارد، وکوو هه‌موو جارێ له ژێر ئاوه‌که‌دا خۆ گرمۆڵه ده‌که‌ی‌و ئه‌زانی که کوێستان نیگه‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی گورچیله‌کانت وه‌ژان نه‌که‌ون...
پاشان دێت‌و له جێگاکه‌تا درێژ ده‌بیت، خۆت ده‌خافڵێنیت، ئه‌م دیوه‌و دیوو ده‌که‌یت، چرا ده‌کوژێنیته‌وه، ده‌نگی موسیقا که‌م ده‌که‌یته‌وه، دوایه ده‌نگی زه‌بته‌که‌ت ده‌گریته‌وه، پاش تاوێک، نه‌ختالێک خۆت وه‌رده‌سووڕێنیت،"CD"یه‌کی "Salvatore Adamo"، یان "Lara Fabian"، ده‌هاوێیته سه‌ر زه‌بته‌که‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی تاوێک رۆحی سه‌ر شێتت ئارام بگرێ.
به خۆت ده‌ڵێیت، له‌وانه‌یه دڵه ڕاوکه‌ی سه‌فه‌ر بێت، خه‌و له چاوه‌کانت تۆراوه، چاوێک به جانتاکهتدا ده‌گێرێته‌وه، هه‌موو شتێک حازرو ئاماده‌یه.
ئه‌م جاره‌ش ده‌چیت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، جارێکی دیکه‌ش ده‌چیت‌و ده‌گه‌رێیته‌وه...
ده‌مه‌و به‌یان له ژێر ڕێژنه‌ی نه‌رمه باران‌دا، ڕاست به‌و رێگادا که به‌هه‌زاران جار پێیدا تێپه‌ڕ بوویت، تێده‌په‌ڕیت‌و ژیان مانایه‌کی دیکه ده‌دات، ڕووناکی چراکان، بۆنی باران، ده‌نگی خه‌ڵک به‌و ده‌مه‌و به‌یانه که تازه له سه‌ماو خواردنه‌وه گه‌ڕاونه‌وه، کش‌وماتی شه‌قام، ماشێنه ڕاوه‌ستاوه‌کان، هه‌موویان له‌م ده‌مه‌و به‌یانیه‌ی سه‌فه‌ردا مانایه‌کی دیکه ده‌به‌خشن، جیاواز له ماناکانی پێشوو...
3 شه‌و ڕۆژ له ژوورێک‌دا ده‌مێنیته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌زانی خواردنی هۆتێل هیچ خۆش نیه، چه‌ند به‌رانبه‌ر گرانتر له خواردنی ده‌ره‌وه‌یه، دیسانه‌وه ده‌سازیت‌و بۆڵه‌ت نایه.
هه‌موو شتێک بۆنی ئاوه‌دانی ده‌دات، غه‌می قورسی گه‌ڕانه‌وه ساتێک به‌رۆکت به‌رنادات...
3 شه‌وو ڕۆژ، که‌س له‌م جیهانه پان‌و به‌رینه‌دا نازانێت من ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆم به رۆحی ماندووی ژنێکی سه‌رشێته‌وه ببستمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببم به به‌شیکی بچووک له ژیانی، خۆم له چاوی خه‌ڵکی شارێک، له هه‌موو دۆست‌و ناسیاوێک ده‌شارمه‌وه.
سێ شه‌و له قووڵترین شه‌وه‌کانی ژیانی 30 ساڵه‌ی من‌دا، به‌ته‌نیا تاکوو به‌یانی خۆم له مه‌لافه‌یه‌کی سپی ڕه‌نگ ده‌هاڵینم، بیر له ئه‌وین ده‌که‌مه‌وه، بیر له ئاشق بوون، بیر له‌و شته‌ی که رێگای دوور‌و نزیک، ئاسان‌و دژوار ده‌خاته به‌ر ده‌م مرۆڤه‌کان، ئازایه‌تی‌و باوه‌ڕ به خۆبوونیان پێ ده‌به‌خشێ، شادیان ده‌کات، ده‌یان گریه‌نێت، جه‌سوورو مێهره‌بانیان ده‌کات...
مێهره‌بانم، جه‌سوورو ئازام.
بیرت ده‌که‌م.

Monday, September 22, 2008
کۆنگره‌ی 14، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو!
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، "كۆنگره‌ی گه‌شه‌كردن‌و به جه‌ماوه‌ری‌تر كردنی خه‌بات"، رێکه‌وتی 24ی خه‌رمانانی 1387ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 14ی سپتامبری 2008ی زایینی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێک‌دا ڕاگه‌یاند: "خۆشحاڵین كه به ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نین كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سه‌عات 4ی دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 20ی خه‌رمانانی 1387ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به10ی سپتامبری 2008ی زایینی كونگره‌ی چوارده‌هه‌می خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی‌و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ندامانی حیزب پێكهێنا‌و پاش 4 رۆژ كاری به‌رده‌وام پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی خه‌رمانان كۆتایی به كار‌و به‌رنامه‌كانی كونگره هێنا".
ئه‌م کۆنگره‌یه، له ڕوانگه‌یه‌که‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که:
1. به رێکوپێکی‌و له کاتی خۆی‌دا، بێ په‌له کردن‌و زلکردنه‌وه‌ی له خۆڕا، ده‌ستی پێکردو پاشان کۆتایی هات. ڕاپۆرتی سیاسیی کۆنگره له لایه‌ن سکرتێره‌وه پێشکه‌ش کرا، که کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆنگره‌ی 13، هه‌ڵیبژاردبوو.
2. پێویست نه‌بوو، ته‌لاق، سوێندو قورئان بخوات که کۆنگره‌ی حیزبی دێموکڕاته.
3. هه‌یئه‌تێکی له سه‌رووی یاسای حیزبه‌وه دیاری نه‌کرد، هه‌ر کات پی خۆش بێ قه‌ڵسه له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بگێڕێ. هه‌ر که‌س به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌عبیرو ته‌فسیری بکات، یه‌ک بلێت ده‌سه‌ڵاتی ئیجرایی نیه، ئه‌وی دیکه بلێ وه‌کوو فڵان ناوه‌ندی ئامریکا هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات، خه‌ڵکی دیکه‌ش بڵێن ئه‌وه هه‌مان "مه‌جلیسی خوبره‌گان، یان مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزامه".
4. گۆڕانی نه‌کرد، ببێت به‌بار به‌سه‌ر شانیه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بفه‌رموون گۆڕانیان کردوه.
5. نای به رێفۆرمی درۆین وته‌وه. رێبه‌ریه‌کی هه‌ڵنه‌بژارد هه‌ر که‌س سازی خۆی لێ بدات.
6. نزیک به 100 په‌یامی پیرۆزبایی له لایه‌ن حیزبه جیددی، که‌سایه‌تییه خارجی، ئێرانی‌و کوردستانیه‌کانه‌وه پێگه‌یشت، بۆ به‌ده‌ست هێنانی مه‌شروعیه‌ت خۆی چووک نه‌کرده‌وه.
7. له تاقه یه‌ک په‌یامدا نه‌هاتبوو، بابه بیکه‌ن به خاتری هه‌رچی باوه‌ڕتان پێیه‌تی، ناوه‌ی حیزبه‌که‌تان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردی ئێران له‌م قۆناغه ناسکه‌دا، هه‌ر هیچ نه‌بێ، له‌وه پتر تووشی خه‌سار نه‌بێ.
8. که‌س، یان که‌سانێکی نه‌کرده ده‌مڕاست، جیا له حیزبی دێموکڕات نه‌بێ، سالانێکه درگای هه‌موو حیزب‌و رێکخراوێکیان کوتاوه...
9. ژنی ته‌نیا له‌به‌ر ژن بوون نه‌هێنایه نێو بازنه‌ی رێبه‌ری حیزب، به‌مه‌ش حورمه‌ت‌و که‌سایه‌تیی ژنی پاراست.
10. ئه‌ندامی رێبه‌ری هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی نه‌کرده ئه‌ندامی کۆمیته یان کۆمیسیۆنێک که که‌سێکی پله خوارتر له‌باری ته‌شکیلاتیه‌وه به‌رپرسی بێت.
11. دوو جێگری سکرتێری دیاری نه‌کرد، به بێ ئه‌وه‌ی سکرتێر بوونی هه‌بێت.
12. له حیزب جیا نه‌بوه‌وه، ئاڵوگۆڕی له ئاڕمی حیزبی‌دا نه‌کرد، ده‌ستی له دروشمی ستراتیژی وه‌رنه‌دا، وشه‌ی ئێرانی لانه‌برد، لای خه‌ڵکی فارس بڵێ ته‌نیا بۆ جیا کردنه‌وه‌ی ناوه، لای کوردیش بڵێ بیری نه‌ته‌وه‌ییم تۆختر کردوه، دوایه داوای یه‌کگرتنه‌وه بکات.
13. وه‌کوو ره‌واڵی ئاسایی‌و حیزبی، له کاتی خۆی‌دا سکرتێری هه‌ڵبژارد.
14. که‌س نه‌بوو بڵێت، ئه‌رێ بابه خۆ نه سکرتێرمان هه‌بووه، نه جێگری سکرتێر، ئه‌دی سه‌رمایه‌و پوڵه‌که لای کێه، کێ یارمه‌تیمان ده‌کات، چمان هه‌یه، چمان نیه؟
ئه‌و به‌ناو ناوه‌نده ئازادانه‌ی به لێشاو بوونته مه‌کۆی جنێو به خه‌ڵک، نهێنی ته‌شکیلاتی حیزبه‌که‌ی خۆیان به پانه‌وه بڵاوکردبێته‌وه، یه‌که‌مین ڕاگه‌یه‌ندراوی جیا بوونه‌وه له گه‌وره‌ترین هێزی کوردستانی ئێران‌دا، یه‌که‌مین جار له لای وان بڵاو کرابێته‌وه، ڕۆڵی سیخوڕی له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه کورده‌کان بگێڕن، مه‌سه‌له‌ن بڵێ، له هوتێلی فڵان، فلانه حیزب‌و پارت‌و سازمان له‌گه‌ڵ ئامریکا کۆبوونه‌وه، مرۆڤ له خۆی ده‌پرسێ، باشه، بڵێت کێ ئه‌مه‌ی درکاندبێ، خاوه‌ن هوتێله‌که، یه‌کێک له حیزبه‌کان، ئامریکایه‌کان، یان که‌سانێک له‌و کۆبوونه‌وه‌دا بوون‌و سه‌ر به کۆماری ئیسلامین، (وه‌کوو داستانه دڵته‌زێنه‌که‌ی میکۆنۆس)، پاشان خێری بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بۆ کورد ده‌بێ چ بێت؟
ناوه‌ندی ڕۆژنامه نووسانی ئازارده‌ر، نه‌ک ئازاد، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئاوی له ئاشی دوژمن کردبێت، هه‌وڵی لاواز کردنی فه‌رهه‌نگی شۆڕشگێڕی دابێت، سیمایه‌کی قیزه‌ون‌و ناشیرینی له ژیانی حیزبی نیشان دابێت، خاوه‌ن‌و به‌رێوه‌به‌رانیشی ئه‌ندامی یه‌کێک له حیزبه دابڕاوه‌کان بن‌و به خۆشیان بڵین ناوه‌ندی ڕۆژنامه نووسانی ئازاد؟
ده‌کرێ بڵێن ئازاد بۆ دۆرو ده‌سه‌له بڵاوکردنه‌وه، ئازاد بۆ تیرۆری که‌سایه‌تی تاکی شوێندانه‌ری کورد، ئازاد بۆ پێک هێنانی تۆڕێکی به‌رینی ناوزراندن‌و شکاندنی که‌سایه‌تی تاکه‌کان له ژێر ناوی شاراوه‌و درۆین‌دا، ئازاد بۆ چه‌واشه کردن‌و شێواندنی بۆچوون‌و لێکدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه...هتد.
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه هه‌موو مرۆڤه به‌رپرس‌و هۆشیاره‌کان، له پێناو پاراستنی حورمه‌ت‌و که‌سایه‌تی ئینسانی تاکه‌کان‌دا، له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ به‌هێز کردنی ریزی خه‌ڵکی کورد دژ به کۆماری ئیسلامی، جارێک بۆ هه‌میشه ئه‌و جۆره ناوه‌ندانه بایکوت بکه‌ن؟!

Thursday, August 28, 2008
نامه‌ی نۆهه‌م.
"خه‌ونم ئه‌دی تۆ هاوسه‌رمی".
15ی مانگ، سه‌فه‌رێکی کورتم کرد بۆ سوئێد، چه‌ند ڕۆژ مامه‌وه، ڕه‌نگه دوایین سه‌فه‌ر بێ، ڕه‌نگه به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌وو دووری دوور جانتای سه‌فه‌ر نا، جانتای کۆچ بپێچمه‌وه، دیسان سه‌رێکم له‌و هه‌رێمه هه‌ڵێنا.
کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌گه‌مه جێ، بێ هیچ هۆیه‌کی دیار، رێگا ده‌گۆڕم‌و به‌ره‌و شاری ستۆکهۆڵم ده‌که‌ومه رێ، پاش پشوویه‌کی کورت، خواردنه‌وه‌ی فنجانێک قاوه‌و بابۆڵه‌یه‌ک، رێگای شاری "sala"، ده‌گرمه به‌ر، دڵم هه‌تا بڵێی گیراوه، له شه‌مه‌نده‌فه‌ردا دانیشتووم، چاوم له ده‌رێ بڕیوه.
"کانی" ئا‌وا ده‌خوێنێ: "دڵم ته‌نگه‌و په‌رێشانم ده‌مێکه، خه‌یاڵم هه‌ر ده‌مه‌ی لانه‌ی خه‌مێکه، ئه‌ونده دڵ پڕم پێم خۆشه بگریم، که فرمێسک‌و هه‌ناسه‌ش مه‌رهه‌مێکه، ده‌مینێ هه‌ر بمینێ با بمینێ، یادی تۆ له دڵی من‌دا بمێنی، ژیانم پڕ له ڕه‌نجه‌و نامورادی، به هه‌ڵکه‌وتیش نه‌هاتم تووشی شادی، دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ‌و به‌س، ئه‌تۆش مه‌حکوومی حه‌پسی ئینفرادی، ده‌مینێ هه‌ر بمینێ با بمینێ، یادی تۆ له دڵی من‌دا بمێنی، ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له یادم، ده‌که‌م یادت به‌یادی تۆوه شادم، که بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێکنا گۆڵی من، شکاندت ئه‌ستوونده‌گی تاولی مورادم، ده‌مینێ هه‌ر بمینێ با بمینێ، یادی تۆ له دڵی من‌دا بمێنی".
کاتژمێر 17:00، گه‌یشتمه جێ، ماوه‌یه‌ک مامه‌وه، ڕوانیم‌و کوڵمدا، ڕوانیم‌و له خۆمم پرسی بۆ، بۆ، بۆ؟!
به‌شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره‌دا دێم‌و ده‌چم، به‌کۆڵانه‌کانیدا گوزه‌ر ده‌که‌م، چاو ده‌گێرم، له‌پارکی شاره‌که‌دا تاوێک ده‌مێنمه‌وه، به‌ڵام وه‌کوو ئه‌وه‌ی هه‌موو دونیا به‌سه‌ر‌مدا ڕووخابێ، وه‌کوو ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم گه‌یشتبێته 100 ساڵ، فرمێسک له گۆشه‌ی چاوه‌کانم ده‌زێ‌و من به‌خۆم ده‌ڵێم، به‌ڕاستی ژیان چییه؟
عه‌نایه‌ت ناهێڵێ له هۆتێل بمێنمه‌وه، شه‌و له‌ماڵی ئه‌وان پێکه‌وه لێوێک به‌شه‌راب ته‌ڕ ده‌که‌ین، من به‌رده‌وام له په‌نجه‌ره‌ی ماڵی ئه‌وانه‌وه بۆ ده‌رێ ده‌ڕوانم، باران به نه‌رم‌ونیانی له شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که ده‌دات، خۆم پێڕاناگیرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌تره‌که‌م له‌گه‌ڵ خۆم به‌رم، یان جل‌وبه‌رگێکی ئه‌تۆ بپۆشم له ژێر ڕێژنه‌ی باران‌دا، به یادی "بارانه‌وه"، له‌گه‌ڵ خۆم، له‌گه‌ڵ خوا، له‌گه‌ڵ هه‌موو شت ئه‌که‌ومه شه‌رێکی پان‌و به‌رینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زانم سه‌رکه‌وتووترین شه‌ڕ ئه‌و شه‌ڕه‌ییه قه‌ت ڕوو نادات، بۆ ڕوونه‌دانی ئه‌و شه‌ڕه، ئاگری ئه‌وینێکی هه‌میشه‌یی له دڵمدا ناکوژێته‌وه، له بڵێسه‌م خستووه، ئه‌م ئاگره بۆته سکڵ، بۆته پشکۆیه‌کی ئه‌به‌دی!، به‌هه‌موو یادوه‌ریه‌ک، ده‌گه‌شێته‌وه...
سوبه‌ی له‌گه‌ڵ کاک موحه‌مه‌د، کاک عه‌بدوڵا، خۆشکه ئاشتی‌و کا فایه‌ق، نه‌شمیل‌و کوڕه خرپنه ڕه‌زا سووکه‌که‌ی هه‌ڵته‌ک هه‌ڵته‌ک به‌دوماندا، به‌ره‌و شاری ئیسکلیستوونا به‌رێده‌که‌وم، پۆلیک له کۆنه هه‌واڵانم ده‌بینه‌وه‌و خۆشحاڵ ده‌بم، له نێو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا کڵافه‌ی ئاڵۆزی بیره‌کانم له سووچێک‌دا، له نیگای که‌سێکدا ده‌گیرسێته‌وه، وێنه‌یه‌ک، نیگای من له‌گه‌ل خۆی ده‌بات، ده‌مبات بۆ نێو دارستان، بۆ قه‌ڕاغ ڕووبار، بۆ ده‌شت‌و دۆڵ، بۆ وڵات‌و شاره دووره‌کان، بۆ باڵه‌خانه به‌رزه‌کان، بۆ نێو هوتێله چه‌ند قاته گرانه‌کان، ده‌مبات بۆ دوور، وه‌کوو ئه‌و کاته‌ی دواین جار له نێو ماشێنێکدا ناچاری له که‌سێک جودا بیته‌وه، ئه‌سرین له چاوه‌کانت ده‌زێ، هه‌موو رێگا بیر له نیگایه‌ک ده‌که‌یته‌وه، نیگایه‌ک له مێژه داگیری کردوویت...
سوبه‌ی به‌ره‌و شاری یوتۆبۆری به‌رێده‌که‌وم، له ماڵی کاک ساڵه‌م، کا جه‌لیل، مامه دیاکۆ، کاک حیسامی گوڵ، سه‌لیم، ئاواره..هتد، ده‌بینمه‌وه‌و هه‌مووان پێکه‌وه دونیایه‌کی بچووک‌و خۆش بۆ خۆمان ده‌خولقێنین، ڕاستی کاک حیسام سوپاس بۆ هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کانت.
سوبه‌ی ده‌گه‌رێمه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی کتێبم له نێو قه‌تاردا، له خۆم ده‌پرسم ئه‌م هاتووچۆیه‌م له‌چییه، به‌دوای چیدا ده‌گه‌ڕێم‌و بۆم نابیندرێته‌وه، وڵامێکی ئه‌وتۆ به‌خۆم ناده‌مه‌وه...
کاتژمێر 22:30 له وێسترۆس داده‌به‌زم، ده‌نگێک هیچ گه‌رمی‌و مێهره‌بانی جارانی تێدا نییه، ده‌نگێک ئیدی سه‌مفۆنی ده‌نگی من موچۆڕک به‌له‌شیدا ناهێنێ، شتێک هه‌میشه لێی ترساوم، ئێره دواین خاڵه، به‌خۆم ده‌ڵیم، کات باش کوڕی باش، کات باش.
لێره هه‌موو گیانم له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ، ئێره پڕه له بیره‌وه‌ری بۆم، پڕه له ئه‌زموون، ژیانه‌وه، چه‌مینه‌وه، شه‌ڕ، هه‌ڵچوون‌و داچوون، پڕه له شت، له‌و شتانه‌ی هه‌میشه له جانتای بیره‌وه‌ریه‌کانی من‌دا هه‌ن‌و ده‌بن...
ده‌چمه ماڵ کاک ئه‌سعه‌دو میوانه‌کانی بریتانیایان به‌دیتنم خۆشحاڵ ده‌بن، کاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یانی سوبه‌ی شه‌وه له‌گه‌ڵ کاک نه‌جمه به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه به‌رێده‌که‌وم، چه‌ند دژواره، ته‌نانه‌ت فریای خودا حافزیش ناکه‌وم، فریای سوپاسێک له‌و هه‌موو مێره‌بانی‌و دڵسۆزییه‌ی خوشکه ئایشێ، سوپاسی ته‌له‌فوونی تامی ئه‌وه نادات، ده‌ست له ده‌ستی که‌سێک بنێیت‌و چاو له چاوه‌کانی ببڕی‌و له دڵه‌وه سوپاسی بکه‌یت.
بیر له زۆر شت ده‌که‌مه‌وه، له‌و ساتانه‌ی جانتای تۆ پڕ بوو له بۆنی من، له بۆنی کوڕانی دراوسێ، گه‌ڕه‌ک، هاوپۆله‌کانت، سارێژ بوو له نیگای هه‌موو ئه‌و کوڕانه‌ی به‌کامێرای چاوه‌کانیان له‌حه‌ولدا بوون ساتێک له نیگات، دڵۆپێک له چاوه‌کانت، بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی حه‌زه هه‌ڵچووه‌کانیان وه‌ده‌ست بێنن. به‌ڵام من وه‌کوو هه‌میشه جیاواز بووم، پێویستم پێت بوو وه‌کوو نان، وه‌کوو ژیان، وه‌کوو ئازادی!
هیچ شتێکی تۆ لای من به‌ردباران ناکرێ، نه‌خۆت، نه‌یاد‌ت، نه‌دووریت، نه وڵام نه‌دانه‌وه‌ت، بێده‌نگیت دڵم ده‌له‌رزێنێ، هه‌میشه که بێده‌نگ ده‌بیت، که وڵامت نییه، هه‌ست ده‌که‌م کاره‌ساتێک له رێدایه، هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌که‌م، توڕه به له‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه نه‌متوانیوه بتپارێزم، نه‌متوانیوه بتبینم، سه‌رتاپات ماچ باران بکه‌م‌و له ژێر هه‌ناسه‌ی سۆز‌و مێهرمدا بتخوسێنم، ببوره بۆ خراپییه‌کانم.!
ئازیزی هه‌میشه‌یی من، وه‌سوه‌سه‌ی دیتنه‌وه‌ی من له خۆتدا بکوژه، یادم، ناوم، له جانتاکهتدا، له ملوانکه، بازنه، ئه‌نگوستیله‌و گواره‌کانتدا بکوژه، داوێنی ئه‌و کراسانه‌ت بدرێنه په‌نجه‌ی نامه‌حره‌می کورێکیان لێکه‌وتوه، به‌شێک له شته‌کان له خۆتدا بکوژه، مه‌ترسییه‌کان، رێگا دوور‌و نزیکه‌کان، ته‌نانه‌ت تاریکایی‌و ڕووناکایی ئه‌و ساتانه‌ی پێکه‌وه بووین، ئه‌و لێوانه ڕه‌نگ ئاوییه بشکێنه دواجار لای تۆ ئاوم تێدا خوارده‌وه، ئه‌و ئاوێنه وردوقاش که، ته‌نانه‌ت جارێک له جاران پڕچه‌کانتم له‌به‌ریا شانه نه‌کرد، یان هه‌ڵیگره، ره‌نگه ڕۆژێک تووشت هاتم...
به‌ڵام مه‌هێڵه کانی ئه‌وین‌و ئه‌ویندار مانه‌وه له ناخت‌دا ویشک بێ، ژیان به بێ قوڵته قوڵتی ئه‌و کانیه به‌رده‌وام بوونی گه‌لێک زه‌حمه‌ته، مه‌رگه‌ساتێکه هه‌ر مه‌پرسه، مه‌ترسه له تاقی کردنه‌وه، مه‌ترسه له گه‌شه‌و به‌ره‌وپێش چوون، خۆت به خۆتی خۆت، سنووره‌کانی ترس داڕمێنه، هه‌وڵ بده بۆشایه‌کان پڕ که‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر پڕ نه‌بوونه‌وه، بیر له بازدان بکه‌وه، تێپه‌ڕه‌و به‌ره‌و پێش بڕۆ...
سات، رۆژ، حه‌توو، مانگ‌و وه‌زه‌کان، ساڵانێکی زۆر ناتبینمه‌وه، به‌ڵام سۆراغی سڵامه‌تی‌و سه‌که‌وتنت له ئاسمان‌و زه‌وی، له مانگ‌و ئه‌ستێره، له ڕووناکایی‌و هه‌تاو، له زه‌مین‌و زه‌مان، له‌خوا ده‌پرسم‌و به‌رده‌وام دۆعای سڵامه‌تیت بۆ ده‌که‌م، شاد به که‌سه‌که‌م، شادی شاد، به‌ڵێن بده، به‌جێگای منیش شاد به، باشه؟سوپاس، بۆ هه‌موو ساته‌کانی له‌گه‌ڵ تۆ بوون، بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌مانه‌ی بیرم لێکردیته‌وه، بۆ ته‌واوی ئه‌و کاتانه‌ی پێکه‌و بووین، یان بیرمان له پێکه‌وه بوون کرده‌وه، یادو یادگارییه‌کانی تۆ بۆ هه‌موو سه‌رزه‌مینێک ده‌به‌م، به‌ڵام له هه‌موو شت‌و له هه‌موو که‌ست ده‌شارمه‌وه، له ته‌نیایی خۆم نه‌بێ، له‌شادیم نه‌بێ، له سپێده‌و ساته‌کانی نووستنم نه‌بێ...
ببوره کچی هه‌تاو، ببوره، جارێکیان شتێکی تایبه‌تیم لێ دڕاندیت، هه‌موو شه‌وێک به‌ر له نووستن، کانی، هۆمه‌ر دزه‌یی، خالید ره‌شید، ساڵح دیلان، مریه‌م ئیبراهیم پوور، کامکاران، ماملێ‌و...هتد، یادت له ڕۆحمدا زیندوو ده‌که‌نه‌وه، هه‌موو سپێده‌یه‌ک له ژووره‌که‌مدا چاوت بۆ ده‌گێڕم، هه‌ر کاتێک جلێکی جوان، کراوتێکی سپی، یان بۆنێکی خۆش له‌خۆم ده‌ده‌م، بیر له دیتنت ده‌که‌مه‌وه، وه‌کوو ئێستا که خه‌ونم پێوه دیتووی‌و کاتژمێر 4:30 خوله‌کی شه‌و، سه‌رقاڵی نووسینم...
ئێستاش کاتێ چاو له ئاوێنه ده‌بڕم، چاوه‌رێم له پشته‌وه باوشم پێداکه‌یت‌و گۆرانیه‌کم بۆ بچڕێ، منیش ئارام ئاوڕ بده‌مه‌وه‌و نه‌رمایی گوێچکه‌کانت ماچ بکه‌م، ده‌ست له پرچه‌کانت بژه‌نم، لێو له لێوه‌کانت وه‌رده‌م‌و به کۆڵانی مه‌مکه‌کانتا گوزه‌ر بکه‌م...
ڕۆژی هه‌ینی حه‌وتووی داهاتوو، 15ی مانگ، 30 مۆم داده‌گیرسێنم، جێژنێکی بچووک ده‌گرم، شه‌راب ده‌نۆشم، گوێ ده‌ده‌مه"CD گوڵی خوێناوی هۆمه‌ر دزه‌یی".
"دوێنێ شه‌و بینیم له خه‌وێ، له سه‌ر جێی به‌ر مانگه شه‌وێ، خۆم خزانده سه‌ر جێی فێنک، نه‌مهێشت به‌ر هه‌ناسه‌م که‌وێ، قژی خاوی، بالێداوی، ئاڵۆزاوی، جارجار دایده‌پۆش لاچاوی، خوایه گیان چه‌نده‌م خۆش ده‌وێ، زۆر به‌ئاسپایی‌و به‌نه‌رمی، ده‌مم برد بۆ لێوی گه‌رمی، چاوی هه‌ڵهێناو پێی گوتم، خه‌ونم ئه‌دی تۆ هاوسه‌رمی، نه‌یهێشت هه‌ستم، گرتی ده‌ستم، لێوی گه‌ستم، موچۆرکێکی خۆش دایگرت سه‌رتاپای هه‌ناوو هه‌ستم، وێکڕا تا مه‌لا بانگدانێ، تێکئاڵان‌و ده‌ست له‌ملانێ، له‌ناکاو ده‌نگی مه‌لای هات، دایبریم له‌به‌ژنی جوانێ، به‌سه‌ر سامی، به‌ناکامی، بێ ئارامی، به‌جێم هێشت به‌هه‌شتی خه‌ونم، چاوم پڕ بوو له گریانێ".
ببوره، نه‌مکردیته دایک، ببوره نه‌بووم به باوک!
به‌خۆڕ یادت ده‌که‌م، کوردانه بیرت لێده‌که‌مه‌وه، کوردانه‌تر خۆشم ده‌وێیت.

Saturday, August 2, 2008
نامه‌ی هه‌شته‌م!
گوزه‌ر به کێڵگه‌کانی مین‌دا.
ده‌م‌و ئێواره‌یه‌کی 12 مانگ به‌ر له ئێستا، کاتێک پێت وتم ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بگه‌ڕێمه‌وه دێیت بۆ دیتنم‌و پاش تێپه‌ڕ بوونی 10 ساڵ ئیدی ده‌تهه‌وێت له ئامێزم بگری، هه‌موو گیانم که‌وته سه‌رئاو، ته‌زوویه‌ک سه‌رتاپای له‌شی داگرتم، ده‌ست‌و دڵم له‌رزین، دوایه به‌خۆمم وت، له‌وه ناچێ ئه‌م قسه‌یه‌ی له دڵه‌وه بێ...
ئه‌و شه‌وه تاکوو به‌یانی خه‌و نه‌چووه چاوه‌کا‌نمه‌وه، به‌یانی ده‌م‌وده‌ست بلیتی هاتنه‌وه‌م کڕی، که به‌تۆشم وت سه‌رت زۆر سوڕماو پێت سه‌یر بوو چۆن شتی ئاوام کردوه، که‌س نه‌یزانی بۆچی خێرا بڕیاری جێبه‌جێ کردنی ئه‌و سه‌فه‌ره‌م‌دا، ئێستاش جیا له خۆمان که‌س نه‌یزانیوه، کاتێ له پاریسه‌وه بۆ وڵاتی سوئێد گه‌ڕامه‌وه، چه‌ند ڕۆژێک لای ئه‌میر مامه‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ هاورێیان که‌وتینه رێ، ئایشه‌و ئاریا بۆ ماڵێ گه‌ڕانه‌وه، ئه‌میر دواین ماچه‌کانی خۆی له ڕوومه‌ته خرپنه‌کانی ئاریای کوڕی‌دا، ئایشه به منی وت: (کاک ره‌حیم گیان، ئاگات له ئه‌میر بێ...).
کات نه‌ده‌ڕۆیشت، ده‌ت وت زه‌مان چه‌ق وه‌ستاوه‌و ناجوڵێ، له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم له فڕۆکه‌خانه‌ی "Arlanda"، چه‌ند په‌یکمان هه‌ڵدا، ئه‌ژین میوانی کردین، فه‌رزانه چاوه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌میر هه‌ڵنه‌ده‌گرت، مه‌نسوور وه‌کوو هه‌میشه عاشق بوو، منیش ساڵانێک بوو ته‌نیا بیرم له تۆ ده‌کرده‌وه، که‌چی ئێستا دێم بۆ ئه‌وه‌ی بمبینیت، دێم بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه پیاسه بکه‌ین، بیر له هیچ ناکه‌مه‌وه، مه‌ترسییه‌کانی رێگا نابینم، ده‌رنجامه‌کانی ئه‌م سه‌فه‌ره لێکناده‌مه‌وه، ته‌نیا بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه، شتێک ساڵانێکی زۆره منی زیندوو ڕاگرتوه، قه‌ت پێم وانیه له‌گه‌ڵم نیت!
فڕۆکه له شاری ئاتێن چه‌ند کاتژمێرێک ڕاده‌وه‌ستێ، ئارام‌وقه‌رارم لێبڕاوه، ئه‌گه‌ر به من بێ نابێ یه‌ک چرکه‌ش ڕاوه‌ستێ، پاش پتر له 7 کاتژمێر ده‌گه‌ینێ، ئه‌و شه‌وه خۆمان له شاره‌که‌ی مامه سێوه‌ی حه‌یرانبێژ ده‌بینینه‌وه، یادێک له حاجی قادر شاعیری شۆڕشگێر ده‌که‌ینه‌وه، من له نێو خانوه قوڕینه‌کانم، به‌رده‌وام چاو ده‌گێڕم، بۆن به ره‌زه‌کانی سکرتاریاوه ده‌که‌م...
دره‌نگانی ئه‌و شه‌وه که‌سێک دێت‌و ده‌ڵێت:"که‌سێک له نێوخۆوه چه‌ند جار پێوه‌ندی گرتوه‌وو تۆی ده‌وێت"، باوه‌ڕ ده‌که‌م، چوونکه ئه‌و ژوماره‌م دابوویتێ، دوایه ته‌له‌فوونه‌که‌ی به ئه‌مانه‌ت لێوه‌رده‌گرم‌و گوێم له ده‌نگت ده‌بێ، چه‌ند به‌بڕشته‌وه ده‌ڵێت:" سوبه‌ی لاتم، ئه‌بێ بێیت بۆسه‌ر سنوور به‌دواما"، ئه‌وشه‌وه پرس‌و‌ڕا ده‌که‌م، ئه‌ڵێن وه‌کوو جاران نیه، ته‌نیا حه‌وتووی 2 که‌س ئیزنیان هه‌یه بێن، ئه‌ویش ئه‌بێ پێشتر ناوه‌کانیان بدرێت به شوێنی پێوه‌ندیدار، که به تۆ ده‌ڵێمه‌وه نابێ‌و ناکرێ، به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێی:" ئه‌بێ‌و ئه‌کرێ، یان به‌یانی یان هیچ کات!"
تاکوو دره‌نگانی شه‌و پیاسه ده‌که‌م، که‌س نازانێ بۆ ئا‌وا شڵه‌ژاوم، بۆچی ئه‌ڵێی کێچ که‌وتۆته که‌وڵم، له‌به‌رچی ئۆقره ناگرم، به‌رده‌وام له خۆم پرسیار ده‌که‌م‌و خێرا خێرا وڵامی پرسیاره‌کان ده‌ده‌مه‌وه، قه‌ت وانه‌بووم، له وڵامه‌کان په‌شیمان ده‌بمه‌وه، جارێ ده‌ڵێم، نایه‌ت‌و سوبه‌ی ده‌ڵێت رێگا گیرابوو، هه‌وڵم‌داو نه‌کرا، هاتم به‌ڵام چوونکا نه‌هاتیت به‌شوێنما بۆ سه‌رسنوور گه‌ڕامه‌وه...
گزینگی هه‌تاو له پشت چیای به‌هیبه‌تی هه‌یبه‌ت سوڵتانه‌وه خۆ ده‌رده‌خات، ته‌له‌فوونه‌که‌ت وڵام ناداته‌وه، دڵه‌ڕاوکه‌مه، ژوماره‌ی خاڵۆزاکه‌ت ده‌گرم‌و پێم ده‌ڵێ:"تاریک‌ولێڵی به‌ره‌به‌یان که‌وتۆته رێ".
ئیدی تابڵۆی هه‌زاران ترسی جۆراوجۆر که‌وته به‌رچاوم.
به‌ره‌و شاری شێخی نه‌مر به‌رێده‌که‌وم، ئه‌و شاره‌ی له‌وێ زۆر به‌دواتا گه‌ڕام‌و نه‌مدیتیته‌وه، ده‌چمه لای کوڕه‌کان، له‌وێ به‌گه‌رمی پێشوازیم لێده‌کرێ، پیزام بۆ داوا ده‌که‌ن، "رێبین" له شڵه‌ژاوی‌و حه‌په‌ساوی من سه‌ری سوڕماوه، باش ئه‌زانم نابێ هیچ بدرکێنم.
گه‌رما هه‌موو ژووره‌که‌ی داگیر کردوه، کوڕه‌کان به دزی‌و ئاشکرا سیره‌ی چاویان تێگرتووم، حوسێن که له سوئێد گه‌ڕاوه‌ته‌وه به خۆی‌و چه‌وشه‌قه‌که‌یه‌وه دێت‌و ده‌چێت‌و جاروباره قسه‌یه‌ک ده‌کات، چاو له‌سه‌ر کاتژمێره‌که‌م هه‌ڵناگرم.
ته‌له‌فوونه‌که زه‌نگ لێده‌دات، ڕاده‌چڵه‌کێم، له جێگای خۆم ویشک ده‌بم، "تاکوو نیو کاتژمێری دیکه، وه‌ره بۆ لای به‌نزینخانه‌ی ژنان، با که‌س نه‌تبینێت...".
یه‌کسه‌ر به‌ڕێده‌که‌وم، له‌وێ له دوکانێکدا خۆم ده‌خافڵێنم، له‌پڕ ده‌رده‌که‌ویت، هیچم بۆ ناوترێت، له ماشێنه‌که‌دا ده‌ستت ده‌گرم، چاو له چاوه‌کانت ده‌بڕم‌و هه‌موو ڕه‌نگه جوان‌و بۆنه خۆشه‌کانی دونیا له تۆدا کۆده‌بنه‌وه، پێم وتبوویت، چه‌نده گه‌وره بوویت، چه‌نده ژنیت...
له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وماڵه‌دا، ده‌مێنینه‌وه، درگای ژوورکه قایم ده‌که‌م، بۆنی ڕێگا، بۆنی نیشتمان، بۆنی ئه‌و هه‌موو ساڵه که دوور بووم بۆ نێو سیه‌کانم هه‌ڵمژی، سه‌رتاپام ماچ کردیت، له ته‌پڵی سه‌رته‌وه تاکوو خوار ئه‌ژنۆکانت...
ئێوارێ به‌بێ هیچ ترس‌و دڵه ڕاوکه‌یه‌ک، خزاینه نێو شار، سه‌رمان له دوکانه‌کان هه‌ڵێناو تۆ یه‌ک دوو ملوانکه‌ی به‌ردینت کڕی، چووینه سه‌رچنارو پێکه‌وه په‌یکێکمان هه‌ڵدا، له‌بیرت دێ، کوڕه گارسۆنه‌که هه‌ر به‌ده‌وروو پشتت‌دا ده‌هات‌و منیش پێده‌که‌نیم؟ من‌و تۆ ئه‌و شه‌وه بووین به گوناهبارترین عاشقی دونیا، چووینه پێستی یه‌کتره‌وه...
3 شه‌و پێکه‌وه بووین، سێ شه‌و بۆ هه‌میشه، بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان، پێکه‌وه قومێک شه‌رابمان نۆشی، نه‌کرا ئه‌و بوتڵه شامپاینه‌ی لێره‌وه هێنابووم پێکه‌وه بیخۆینه‌وه، دوایه بوو به نسیبی که‌سێکی دیکه، که‌سێک که له نێو ئه‌م هه‌موو مرۆڤه‌ی جیهان‌دا ئه‌زانێ تۆ له هه‌موو ژنه‌کانی ئه‌م گۆی زه‌وییه جیاوازی، تۆ به کێڵگه‌کانی "مین"دا تێپه‌ر بوویت، مه‌ترسییه‌کانت نایه پشت سه‌ر، بووی به ئازاترین ژنی دونیا، به‌راستی بۆ من بووی به مونالیزا...
که گه‌ڕایته‌وه، چاوه‌کانت پڕ بوون له ئاو، شانه‌کانم ڕاته‌کاندیت وتم نابێ بگریت، ئه‌گه‌ر بگریت نامبینیته‌وه، تکایه شاد به، ئێمه یه‌کتر ده‌دۆزینه‌وه...
به‌و به‌یانییه زووه، هه‌ڵته‌ک هه‌ڵته‌ک جانتاکانمان به‌دوای خۆمان‌دا ڕاده‌کێشا، تاکوو به‌تاکسی چووینه لای به‌نزینخانه‌ی ژنان، له نانه‌وایه‌که کولێره‌یه‌کی تازه‌مان کڕی، دڵم زۆر گیرابوو، زۆر، وه‌کوو ئێستا که بۆت ده‌نووسم، وه‌کوو ئێستا که زۆر ده‌مێکه‌یه ئاگامان لێک نییه.
به تاکسی چووم بۆ گاراج، له نێو تاکسیه‌که‌دا به‌کوڵ گریام‌و شۆفیره‌که پیاوێکی به‌ساڵدا چووی ره‌زا سووک بوو، ده‌یوت: "باوکه‌که‌م، کاکه گیان، براکه‌م، بۆ وا دڵته‌نگی، چی بووه...". گه‌یشتمه شوێنی مه‌به‌ست‌و چنگێک پاره‌م پێدا، نه‌مهێشت پاره‌که ببژێرێت، به‌ڵام چه‌ند به‌رانبه‌ری ئه‌وه بوو که ده‌با پێم دابا.
گه‌رامه‌وه کۆیه، له‌وێوه چوومه جێژنیکان، من حه‌په‌ساو، وڕوکاس، ئه‌و هه‌موو لاوه‌ش ده‌وریان لێدا بووم‌و وێڕای وێنه گرتن له‌گه‌ڵم، پێده‌که‌نیین، به‌ڵام هه‌موو وجودم له‌گه‌ڵ تۆدا سه‌فه‌ری کردبوو، تۆ هه‌موو شتێکت بردبوو، هه‌مووشتێک.
ئه‌زانی ویستت بوتڵی شه‌رابه‌که به‌ریته‌وه بۆ ئه‌وێ من نه‌مهێشت، وتت لای لێوانی مه‌شروبه‌که‌ی مامه‌ت دایده‌نێیت، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسی رێگا نه‌مهێشت، ئه‌و بوتڵه‌م له هه‌ولێر فرێدا.
کاتێ زه‌نگتداو وتت:"ئه‌وه له سه‌قز تێپه‌ڕ بووم..."، من بوومه‌وه به‌خۆم، زیندوو بوومه‌وه، هه‌موو ئه‌م شتانه خۆبه‌خۆ هاتنه ئاراوه.
ده‌فته‌ری شێعره‌که‌ی داتمێ، وتت بۆ منت هۆنیوه‌ته‌وه، شیرینی‌و پسته‌و دیارییه‌کانی دیکه‌ش هه‌موویم له‌بیر ماوه، ئودکلۆنه بۆن خۆشه‌که، کراسه قۆڵ کورته‌که، ماچه‌کان‌و...
من به یادی ئه‌و خه‌ونه که سه‌رتاپای ژیانمی بۆ هه‌میشه داگیر کردوه، سێ شه‌وه شه‌راب ده‌نۆشم‌و نانووم.
ئاره‌زوو ده‌که‌م ئه‌م خه‌ونه ببێته‌وه به حه‌قیقه‌ت!
ئه‌مه‌وێ به قسه‌ی شاعیرێکی عه‌ره‌ب کۆتایی به‌م نامه‌یه بێنم،
"سێ خۆشه‌ویستم هه‌بوو، هه‌ر سێکیانم له قیس چوو، یه‌که‌میان مرد، دووهه‌میان شووی کرد، سێهه‌میان بوو به ژنم".!
ئاگات له چاوه‌کانت بێت، هه‌میشه باوه‌ڕم به ده‌سته به‌هێزه‌کانت هه‌یه.

Friday, August 1, 2008
پێویستی به‌رده‌وامی رێکخستن به زانیاری رێکخراوه‌یی.
حاشا له‌و ڕاستیه ناکرێ، یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی کوردستان، پاش به‌رێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی چواره‌م، له نێوه‌ڕاستی مانگی گه‌ڵاوێژی ساڵی 2007ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 86ی هه‌تاوی، به‌دوور له خۆهه‌ڵکێشان‌و ته‌بلیغاتی بێجێ‌و فریوده‌رانه، که زۆر زیانباره، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ پێشه‌وه هاویشتووه، له ئاکامی ئه‌و هه‌نگاوانه‌دا، له هه‌موو بواره‌کان‌دا په‌لوپۆی ده‌رکردووه، ده‌ستکه‌وتی دیپڵۆماسی، سیاسیی‌و ته‌شکیلاتی دیار‌و به‌رچاوی ده‌سته‌به‌ر کردوون.
به‌ڵام له کاری ته‌شکیلاتی‌دا، قه‌ت نابێ به‌وه‌ی هه‌مانه‌و به‌ده‌ستمان هێناوه ڕازی بین، ئه‌بێ ده‌ستکه‌وته‌کان پردی په‌ڕینه‌وه‌ی ئێمه بێت بۆ کاری گه‌وره‌تر، له هه‌مان کاتدا، به‌کار هێنانی ده‌ستکه‌وته‌کانمان بۆ گه‌شه‌و به‌ره‌وپێش چوونی ڕیکخراوه‌یی بێ له هه‌موو بواره‌کان‌دا.
حاشا له‌وه‌ش ناکرێ، بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌م ئامانجه، پێویسته ئێمه خاوه‌ن ته‌شکیلاتیکی مودێرن، جێکه‌وتوو، یه‌کگرتوو، سه‌رده‌میانه، به‌رین‌و به‌هێز بین.
ئه‌گه‌ر بێتوو رێبه‌ری یه‌کیه‌تییه‌که‌مان، ژیرانه‌و به‌به‌رنامه له‌م ده‌ستکه‌وتانه بڕوانێ، به ئامانجی به‌کارهێنانی درێژخایه‌ن میکانیزم‌و رێگای گونجاو بۆ که‌ڵک لێوه‌رگرتنیان ببینێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ل‌و ده‌رفه‌تانه زۆرتریین به‌هره به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، ئه‌وا ده‌کرێ هیوادار بین، ده‌ستکه‌وته‌کانمان ئه‌بنه ده‌سمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ی، ئابوری، سیاسیی‌و مه‌عنه‌وی، به‌چه‌شنێک پێکهاته‌ی رێکخراوه‌یمان زۆر پتر له هه‌نووکه به‌هێزو به‌رین ده‌بێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌که‌شی، ده‌سکته‌وته‌کان ده‌بنه به‌ڵاو خۆرکه‌ی ناسه‌قامگیری رێکخراوه‌یی.
ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌وتمان هه‌بوه، گه‌شه‌مان کردوه‌و به‌روپێش چووین، نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه خاوه‌نی ته‌شکیلاتین، ئه‌مه‌ش یانی کۆی ئه‌وانه‌ی له بازنه‌ی تێکۆشانی ئێمه‌دا کار ده‌که‌ن‌و ده‌ور ده‌گێڕن.
هه‌موومان، باش ده‌زانیین ته‌شکیلات وه‌کوو چه‌کی هه‌ره گرینگی ئێمه له خه‌باتدا چاوی لێده‌کرێ، سه‌نگ‌وسووکی ئێمه، له هه‌ر هه‌نگاونانێکدا، له هه‌ر دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ویه‌کدا، له هه‌ر حیساب بۆ کردنێکدا، گرێدراوی به‌رینی ته‌شکیلاتی ئێمه‌یه، ئه‌م بابه‌ته ئاستی قورسایی‌و ده‌ستڕۆیشتووی ئێمه له هه‌ر بازنه‌یه‌کدا به ڕوونی دیاری ده‌کات، وه‌دیهاتنی دروشم‌و ئامانجی گه‌وره، به ته‌شکیلاتی به‌رین‌و رێبه‌ری کارامه مسۆگه‌ر ده‌بێ.
ڕوونه، ته‌شکیلات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام خۆراکی پێویستی هزری‌و سیاسیی نه‌بێ، به‌رینیه‌که‌ی ده‌بێته به‌ڵاو زوو یان دره‌نگ به شێوه‌و رێگای جۆراوجۆردا، به‌ره‌و قه‌یران‌و چووک بوونه‌وه پاڵپێوه‌ده‌ندرێ.
ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تیی لاوان بیهه‌وێت، وه‌کوو رێکخراوێکی سه‌رده‌میانه‌ی شێلگیر له مه‌یدانه جۆربه‌جۆره‌کاندا ئاماده‌یی هه‌بێت، جیا له سازدان‌و ره‌خساندنی بوارێکی شاد بۆ سه‌رتاپای پێکهاته‌ی ته‌شکیلاتیمان، زۆر پێویسته به‌رده‌وام زانیاری ته‌شکیلاتی، له رێگای پێکهێنانی کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتییه‌وه بگوازرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ، رێکخراوی ئێمه وه‌کوو رێکخراوی لاوان، له ئاستێکی به‌رین‌دا تێکۆشانی هه‌یه‌و له چوار گۆشه‌ی جیهان خاوه‌نی ئه‌ندام‌و لایه‌نگره، ئاشکرایه، به‌رینی تێکۆشانی مه‌و جیاوازی مه‌یدانه‌کانی خه‌باتمان، ئه‌رکێکی زۆر قورس ده‌خاته سه‌رشانی رێبه‌رایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو ڕوونانه‌تر له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م گرینگایه‌تییه، به دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی گونجاو، خۆراکی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ته‌شکیلاتی، بگه‌یه‌نێته مه‌ڵبه‌نده‌کانی ڕیکخستنی خۆی له هه‌موو جێگایه‌ک.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موومان، بۆ یه‌ک ئامانجی هاوبه‌ش خه‌بات ده‌که‌ین، به‌ڵام نابێ ئه‌و راستیه له‌بیر بکه‌ین، خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی جۆراوجۆر ده‌خاته سه‌رشانمان، هاوکات پێویسته له‌و راستییه تێبگه‌ین، هه‌ر شوێن‌و وڵاتێک رێگا‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌وێت‌و ئێمه ناتوانین یه‌ک ڕوانگه‌و یه‌ک به‌رنامه‌ی کار بۆ هه‌موو پێکهاته‌ی ته‌شکیلاته‌که‌مان بێنینیه ئاراوه‌و بیسه‌پێنین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، رادیۆمان هه‌یه، له ته‌له‌ویزیۆن به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به لاوانمان هه‌یه، به‌ده‌یان ماڵپه‌ڕو چه‌ند بڵاوکراوه‌ی گشتیی‌و کۆمه‌ڵێک نامیلکه‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن کۆمیته‌کانمانه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه، وێرای به‌رز نرخاندنی گرینگی ئه‌م تێکۆشانه پڕ وزه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌چاوی رێزه‌وه له ماندوو بوون‌و ئه‌رکداری هاورێیان له هه‌موو بواره‌کان‌دا ده‌ڕوانم، به‌ڵام پێم وایه هه‌موو ئه‌م ماندوو بوون‌و تێکۆشانه بۆ ته‌شکیلات به‌بێ حزوورو ئاماده بوونی به‌رپرسان‌و رێبه‌ری لاوان له کۆڕۆکۆبوونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی‌و ڕێکخراوه‌یی، ناتوانێ ئاکامی دڵخواز به‌ده‌سته‌وه بدات.
ئه‌زموونی کاری ته‌شکیلاتی‌و رێکخراوه‌یی، پێمان ده‌بێژێ، هیچ بابه‌تێک به‌ڕاده‌ی کۆبوونه‌وه ڕاسته‌وخۆکان، ناتوانێ بۆ ته‌شکیلاتێکی کراوه‌و دێموکراتیک به‌رهه‌مدار بێ.
که‌وایه، ده‌بێ له‌م بواره‌دا، هه‌رچی زۆرتر کاری بروکراتیک که‌م که‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا وڵامی داخوازیه‌کانی خۆمان له ته‌شکلات وه‌رگرینه‌وه، ده‌بێ گرینگی پتر به کاری راسته‌وخۆی به‌رپرسانمان له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی کاری ته‌شکیلاتی‌دا بده‌ین.
به‌و هیوایه، هیچ کار‌و ئه‌رکێک، بایه‌خی ئه‌م بابه‌ته گرینگه‌مان لا که‌م نه‌کاته‌وه.
یه‌که‌م بوون گرینگه، به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر، چۆنیه‌تی هونه‌ری یه‌که‌م مانه‌وه‌یه.
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته، یه‌که‌مین جار له ستوونی "لاوانه"، له ژماره 30ی گۆڤاری "لاوان"، ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه.

Monday, July 28, 2008
به‌شداری تیمێکی حیزب له هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوی یه‌کیه‌تیی فیدائیانی گه‌لی ئێران
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 25ی ژوئیه‌یی 2008، به‌رانبه‌ر به 4ی گه‌ڵاوێژی 1387ی هه‌تاوی، هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوی یه‌کیه‌تیی فیدائیانی گه‌لی ئێران کاتژمێر 9ی سه‌رله به‌یانی به ڕاگرتنی یه‌ک خوله‌ک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی شه‌هیدانی رێگای ئازادی به گشتیی، شه‌هیدانی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسیی ساڵی 1367ی هه‌تاوی به‌تایبه‌تی، به فه‌رمیی کاره‌کانی خۆی ده‌ستپێکرد.
ساڵۆنی کۆنگره به دروشمگه‌لی: "یه‌کگرتووانه بۆ پێکهێنانی کۆمارێکی دێموکراتیکی لائیک، به‌جێگای کۆماری ئیسلامی تێ‌بکۆشین، بژی ئازادی، بژی سوسیالیزم، له بیسته‌مین سالڕۆژی کوشتاری به‌کۆمه‌ڵی زیندانیانی سیاسیی‌دا، یادیان به‌خێر بێ، ڕازابوه‌وه.
شایانی باسه په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه، وه‌کوو یه‌که‌مین په‌یامی میوانانی کۆنگره، له لایه‌ن هاورێ ئه‌بوو که‌ریمی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حدکاوه پێشکه‌ش به به‌شدارانی کۆنگره کرا.
پاشان به‌رێز که‌ریمی سه‌باره‌ت به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێرانی فره نه‌ته‌وه‌داو شوێن‌و جێگای کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ له ئێستا‌و داهاتووی ئێران‌دا لێدوانێکی پێشکه‌ش کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی کاری کۆنگره‌دا، هاوڕێ ره‌حیم ڕه‌شیدی سه‌باره‌ت به پرسی دیاری کردنی مافی چاره‌نووس‌و گشتگیر بوونی خواستی فیدڕاڵیزم له نێو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا، باسێکی پێشکه‌ش به کۆنگره‌ی دۆستانی فیدائی کرد.
شیاوی ئاماژه‌یه قسه‌و لێدوانه‌کانی وه‌ڤدی حیزب له هه‌شته‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوی ناوبراودا، له‌گه‌ڵ پێشوازی‌و خۆشحاڵی به‌رچاوی به‌شدارانی کۆنگره ڕووبه‌ڕوو بوو.
پێویسته بگوترێ، رێکخراوه‌کانی فیدائیانی گه‌لی ئێران زۆرینه، شۆرای کاتی سۆسیالیسته‌کانی چه‌پی ئێران، سازمانی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێران‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران‌و...هتد، ئه‌و لایه‌نانه بوون بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه بانگهێشت کرابوون.
وه‌ڤدی حیزبی به‌شداری ئه‌و کۆنگره‌ییه، پێکهاتبوو له هاورێیان ئه‌بوو که‌ریمی‌و ڕه‌حیم ڕه‌شیدی له میانه‌ی کۆنگره‌دا، چاویان به نوێنه‌رایه‌تی حیزب‌و ڕێکخراوه‌کانی دیکه که‌وت‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌گه‌ل کردن‌و سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی حدکا‌و بارودۆخی کوردستان زانیاری پێویستیان پێدان.

Sunday, July 20, 2008
نامه‌ی حه‌وته‌م!
سه‌رزه‌مینێکی سێحراوی!
کات باش که‌سه‌که‌م، ده‌سته‌کانم بگره له‌م تاریکاییه بپه‌ڕینه‌وه، ڕێگا هه‌رچه‌ند دوور‌و هه‌ڵدێر بێ، تێپه‌ڕ بوونی کات له‌گه‌ڵ تۆ، ئه‌مکاته زێر، ئه‌بێته هۆکاری هه‌ناسه‌دان‌و به‌رده‌وام بوونی ژیان بۆ خۆڕاگری له ئاست دژواری‌و نه‌هامه‌تییه‌کان‌دا، بیرت ده‌که‌م.
ڕۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی 24ی مانگی پێنج، دووهه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی ته‌له‌ویزیۆنی"تیشک"، رێگای دوورتریین سه‌فه‌ری ژیانم گه‌رته‌به‌ر، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش وه‌کوو هه‌موو سه‌فه‌ره دوور‌و نزیکه‌کانی دیکه، ته‌نیا جانتاو چه‌ند په‌ڕتووکێک، ئاڵبۆمی وێنه‌کان‌و کۆمه‌ڵێک ورده‌واڵه‌ی دیکه که پێویستیه‌کانی منیان دابین ده‌کرد، هاورێ له‌گه‌ڵ یادوه‌ریه‌کانم هاورێم بوون.
کاتێ له فڕۆکه‌خانه‌ی به‌ناوبانگی شارل دوو گوڵ (Charles de Gaulle)، له ریزی دوور‌و دڕێژی چاولێکردنی پاسپۆرت‌دا مامه‌وه، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه به‌جانتاکانیانه‌وه درگای زۆر پرسیاری جۆراوجۆریان به‌ڕوودا کردمه‌وه.
پرسیارم له خۆم ده‌کرد، باشه ئه‌بێ چی له نێو جانتاکانیاندا هه‌بێ، چ بۆن‌و دیاریه‌کیان بۆ ئازیز‌و خۆشه‌ویسته‌کانیان کڕیبێ، چه‌ند که‌سیان دڵیان شکاوه‌و به هه‌ناسه ساردی رێگای ئه‌م سه‌فه‌ره تێپه‌ڕ ده‌که‌ن، چه‌ندیان تازه پێکه‌وه ئاشنا بوون، چه‌ند که‌س پاش ساڵانێک ده‌گه‌نه‌وه نیشتمانی خۆیان‌و بۆنی خاک هه‌ڵده‌مژن‌و عه‌زیزی عه‌زیزه‌کانیان له ئامێز ده‌گرن، رایانده‌مووسن‌و بۆنیان پێوه ده‌که‌ن، ئه‌دی چه‌ندیان وه‌کوو من یه‌که‌مین جاره ده‌گه‌نه ئه‌وسه‌ری دونیا‌و شتێکی ئه‌وتۆ له جانتاکه‌یاندا نییه، که‌سێکی ئه‌وتۆش چاوه‌ڕییان ناکات که جیاواز له هه‌موو که‌س‌و هه‌موو شته‌کان بێت...
12 کاتژمێر له نێو فڕۆکه‌دا ده‌مێنمه‌وه، له‌و ماوه‌دا بۆ ساتێکیش له شوێنی خۆم هه‌ڵنه‌ستام، جێگه‌که‌م بۆ هیچ کارێک به‌جێ نه‌هێشتووه، به‌رده‌وام ده‌خوێنمه‌وه، ڕۆمانێک هێشتا چاپ نه‌کراوه، پێشتر خوێندومه‌ته‌وه، دیسان له ئاسمان‌دا ده‌یخوێنمه‌وه. ده‌سته‌کانت خۆش بێ بۆ نووسینی ئه‌و رۆمانه، پێش هه‌موو که‌س من دیتم‌و خوێندمه‌وه، سوپاس.
له فڕۆکه‌خانه‌ی "وانکوور" نه‌ختاڵێک رامده‌گرن‌و جانتاکانم ده‌پشکنن، پاشان دێمه ده‌ره‌وه، سمکۆ، کیومه‌رس‌و شاهین ده‌بینم، پاش تێپه‌ڕ بوونی پتر له 7 ساڵ شاهین له ئامێز ده‌گرم‌و دڵم پڕ ده‌بێ، ئه‌وجار وێکڕا به شاری هه‌ره جوان‌و دڵڕفێنی وانکوور هه‌ڵکه‌وتوو له ڕۆژئاوای کانادا، به‌و سروشته سێحراویه‌وه، ده‌که‌وینه گه‌ڕان‌و باسی چاره‌نووس ده‌که‌ین.
ئێستا من له دوایین قوژبنی دونیا‌م، هه‌رگیز ئه‌ونده لێت دوور نه‌بووم، به‌ڵام ره‌نگی چاوه‌کانت وه‌کوو هه‌میشه له هه‌موو ڕه‌نگه جوانه‌کانی دونیادا بۆ من ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه...
دیتنی مێهری هاوسه‌ری شاهین‌و رۆزای کچیان بۆم شادی هێنه‌ر بوون، ده‌رده دڵه‌کانی نیگار‌و باس کردنی ویڵۆنه‌که‌ی، نامێهره‌بانییه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی‌و قه‌ده‌غه کردنی ژه‌نینی ویڵۆن لێی، لێدان‌و بێ رێزی کردن پێی، بۆم هه‌ژێنه‌ر بوون‌و قه‌ت له‌بیرم ناچنه‌وه.
به خۆم نه‌بوو، نیگار به‌و هه‌موو غه‌مه‌وه قسه‌ی ده‌کرد، بێزم له پیاو بوون هه‌ڵده‌ستا، به‌ڕاستی مرۆڤ چه‌نده ده‌توانێ دڵ ره‌ق بێت؟
گه‌وره بوونی سمکۆو سۆما، چێشته خۆشه‌کانی داده کوێستان، میوانداری ماڵ کاک سه‌عدی‌و کا فه‌ره‌یدوون، ئه‌و سه‌یرانه‌ی لاوانی ئه‌وێ به‌بۆنه‌ی سه‌ردانی منه‌وه رێکیان خست، شه‌ڕه ئاوی ئه‌و کچ‌و کوڕانه له‌گه‌ڵ یه‌کترو نوقم بوون له شادی‌دا هه‌موویان شادی خولقێن بوون.
بینینی خه‌لیل‌و فه‌رهاد، قسه خۆشه‌کانی فه‌رهاد به‌شێک له یادوه‌رییه‌کانی شاری وانکوورن، بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵم ده‌مێنه‌وه، بۆ هه‌موو جێگایه‌کیان ده‌به‌م.
خاتوو"گوڵه گه‌نم"، یه‌که‌م وبلاگنووسی کورد، ساڵی 2004 زه‌حمه‌تی سازکردنی ئه‌م وێبلاگه‌ی کێشا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بینیبێتم، بۆ قاوه خواردنه‌وه‌یه‌ک داوه‌تی ده‌که‌م، به‌ڵام له وڵامی ئی‌مه‌یله‌که‌م‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناونیشانی شوێنێکی خۆشی قاوه خواردنه‌وه‌م بۆ ده‌نێرێ ده‌ڵێ: "کاکه ناکرێ رێگای پتر له 6 کاتژمێر به فڕۆکه بێم بۆ ئه‌وسه‌ری کانادا بۆ قاوه‌یه‌ک...".
ئۆباڵ به‌گردنم ڕاستی ده‌کرد.
ئاخر گوڵه خانم، نه‌مده‌زانی له کام شاری ئه‌وێیت، ته‌نیا ویستم بزانی قه‌ت چاکه‌که‌ت له‌بیر ناکه‌م، سوپاس.!
پاش چوار رۆژ مانه‌وه له ڕۆژئاوای کانادا، به‌ره‌و (United States of America)، به‌رێده‌که‌م، له شاری سانفرانسیسکۆ فرۆکه ده‌گۆڕم، له فڕۆکه‌خانه‌ی شاری واشنگتۆن دی‌سی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا، جه‌عفه‌رو جه‌ماڵ هاتوونه‌ته پێشوازیم، پاش 10 کاتژمێر مانه‌وه له فرۆکه‌دا، ده‌گه‌شێمه‌وه.
بیر ده‌که‌مه‌وه، ئامریکا سێهه‌مین وڵاتی پڕ حه‌شیمه‌تی دونیا، چواره‌مین وڵاتی پان‌و به‌رینی جیهان، به‌و هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ره‌نگ‌و پێسته جیاوازانه‌وه، ره‌نگاڵه‌ترین وڵاتی دونیایه، وڵاتێک به به‌رهه‌م هێنانی نێوخۆ‌یی پتر له 13 میلیارد دۆلار له ساڵدا، به کڕینی 19% شت‌ومه‌کی جیهان، مه‌زنترین ئابوری دونیای بۆ خۆی پێکهێناوه.
(USA)، ئه‌و وڵاته‌ی به شێوه‌ی کۆماری فیدڕاڵ به‌رێوه ده‌چێ، ساڵی 1776ی زایینی له ژێر داگیرکاری بریتانیادا رزگاری بوو، سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند، ئه‌وڕۆ من له‌باوشی ده‌گرم‌و زیندوو بوونی سروشت، هاتووچۆی خه‌ڵکه‌که‌ی‌و ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنانه‌ی ئه‌وێ، جیاوازی سیسته‌می کاناداو ئامریکا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی دیکه که دیتوومن، سه‌رسامم ده‌که‌ن.
ئامریکا له رۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌قیانووسی ئه‌تڵه‌س، له ڕۆژئاواوه ئه‌قیانووسی ئارام، له شیماله‌وه کانادا، له جنووبه‌وه ده‌گاته‌وه مکزیک‌و له ڕێگای ئالاسکاوه له‌گه‌ڵ ڕووسیه سنووری ئاوی هه‌یه، له رێگای پێگه‌ی ده‌ریایی گوانتانامو، له‌گه‌ڵ وڵاتی کوبا نه‌ختاڵێک سنووری هه‌یه. زۆر دورگه، گۆل، زه‌ریا‌و باژێر له دونیادا هه‌ن که ئامریکا خاوه‌نیانه.
گوانتانامو، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵسووکه‌وتی نه‌شیاوی سه‌ربازه ئامرکاییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کانی گروپی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده، ویژدانی هه‌مووانی هه‌ژاند.
لێره، دیدار‌و چاوپێکه‌وتن‌و دیتنی دۆستان، بینینی قه‌ڵه‌م، کۆشکی سپی، سه‌ناو بینای پنتاگۆن‌و گیرسانه‌وه له ویرجینیا، سه‌ردان له به‌شی کوردی رادیۆ ده‌نگی ئامریکا که پتر له 6 ساڵه هاوکاریان ده‌که‌م‌و که‌سیانم له نزیکه‌وه نه‌دیبوو، وتووێژه‌که‌م له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ته‌له‌ویزیۆنی ئامریکا‌و ده‌نگدانه‌وه‌که‌ی به‌شێک له ئاکامه‌کانی ئه‌و سه‌فه‌ره بوون، میوانداری کاک عه‌لی، زه‌حمه‌ته‌کانی کاک جه‌عفه‌رو ماندوو بوونی کاک جه‌ماڵ به‌تایبه‌تی له‌بیر ناکرێ.
زیره‌کییه‌کانی دونیا‌و ئه‌و داهاتوه ڕوونه‌ی که هه‌یه‌تی، ئاشنا بوونم له‌گه‌ڵ نه‌ئیمه‌و قوڵتربوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیمان، مێهرهبانییهکانی، ڕۆح سووکی‌و بزه‌کانی ڕه‌نگه داگیرم بکه‌ن، ڕه‌نگه به‌ره‌و ئه‌وسه‌ری دونیا‌م بگوازنه‌وه....
پاش چوار ڕۆژ مانه‌وه له واشنگتۆن‌و نه‌دیتنی لوقمان له ویلایه‌تی تکزاس، به‌ره‌و پڕ حه‌شیمه‌تریین شاری ئامریکا که 22 میلیۆن که‌س حه‌شیمه‌تیه‌تی، دڵی ئابوری ئه‌و وڵاته‌یه، یه‌کێک له گرینگتریین شاره ئابوری، سیاسیی، هونه‌رییه‌کانی جیهان که بنکه‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی لێهه‌ڵکه‌وتووه، واته نیویورک به‌رێده‌که‌وم‌و دتینی ئه‌و شاره له فڕۆکه‌وه گه‌لێک سه‌رنج ڕاکێشه، پاشان به‌ره‌و شاری بوفالو فڕۆکه ده‌گۆڕم.
پاش که‌مێک ده‌گه‌مێ جێ‌و له‌وێ کاک ستار چاورێمه.
دوایه ده‌زانم، ئه‌م رێگایه‌یان بۆیه هه‌ڵبژاردوه تاکوو من تاڤگه‌ی به‌ناوبانگی (Niagara) ببینم، به‌ڵام پتر له دوو کاتژمێر له سه‌ر سنوور ده‌مانهێڵنه‌وه، هه‌موو که‌لێن‌و که‌له‌به‌ری ماشێنه‌که ده‌پشکنن، پاش دره‌نگانێ ده‌گه‌ینه کۆنفرانس له شاری سه‌نکاترین، دیتنی کاک ره‌حیم‌و ته‌هاو شه‌ریف که‌مێک له ته‌نهایم دوور ده‌خاته‌وه.
رۆژی دواتر، به‌ره‌و شاری ئوتاوا، پێته‌ختی کانادا ده‌که‌وینه رێ، پاش پتر له 7 کاتژمێر بڕینی ڕیگا به ماشێن، ده‌گه‌ینه جێ‌و له هوتێل بارگه‌وبنه ده‌خه‌ین‌و ستارو شه‌ریف بۆ پێکهێنانی دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانیان سه‌ردانی پاڕلمان ده‌که‌ن، منیش یه‌ک جێ بیرم دێته‌وه پتر له 4 ساڵه له‌گه‌ڵ "س" پێوه‌ندیم هه‌یه به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نیا جارێک له نزیکه‌وه بینیبێتم.
ته‌له‌فوونه‌که‌م ده‌ست ده‌ده‌مێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆره قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌کردوه، یان ئه‌و له‌گه‌ڵ منی نه‌کردوه، ده‌نگم ده‌ناسێته‌وه، به‌وه‌ی ژوماره‌ی شاری ئوتاو که‌وتۆته سه‌ر موبایله‌که‌ی سه‌رسام ده‌بێ، بێ ڕاوه‌ستان کاره‌که‌ی به‌جێدێڵێ‌و دێته هوتێل، تاوێک چاو له‌یه‌کدی ده‌که‌ین‌و پاشان هه‌ردووکمان بزه‌مان دێتێ...
ده‌چینه ده‌رێ، به‌کۆڵانه خوارو خێچه‌کانی ئوتاوادا دێین‌و ده‌چین، به‌سه‌ر ئه‌و ڕووباره‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ین که‌وتۆته نێوان شاری ئوتاواو ده‌ڤه‌ری کبک که به زمانی فه‌رانسه‌وی ده‌په‌یڤن‌و زۆربه‌ی مافه‌کنایان دابین کراوه‌و هه‌مووان له پێشکه‌وتن‌و شادی وڵاته‌که‌دا هاوبه‌شن...
پێکه‌وه له چێشخانه‌یه‌کی ئێرانی شێو ده‌خۆین، شه‌راب ده‌خۆینه‌وه‌و دوایه‌ش شه‌رابی "شیراز" ده‌نۆشین.
له‌وه‌ی من هاورێکانم پشت گوێ خستوه که‌مێک توڕه دیارن!.
کێشه‌ی من نیه، ئه‌بێ له‌گه‌ڵ "س"، بم، باسی ئه‌وه ده‌که‌ین ئه‌و ماوه چۆن یه‌کمان ناسی‌و دوایه پێوه‌ندیمان چۆن پچرا، ئه‌و چۆن ژیانی هاوبه‌شی پێکهینا، دوایه نه‌یتوانی ده‌زگیرانه‌که‌ی به‌رێته کانادا، ئێستا سه‌رقاڵی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه‌یه، ئه‌م قسانه ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کانی من‌و ئه‌ون.
سوپاس بۆ میوانداریه‌که‌ت، بۆ شه‌رابه‌که‌ت، بۆ هه‌موو شتێک...
پاشان له‌گه‌ڵ شه‌ریف‌و ستار، وێرای دیتنی باڵوێزی عێراق له کانادا، سه‌ردانی پاڕڵمان‌و وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کانادا ده‌که‌ین...
شه‌وی دووهه‌م، له ماڵ کاک سه‌عید کۆده‌بینه‌وه، ئه‌وانه‌ی ساڵی 2000 له تورکیه ناسیومن، زۆری دیکه‌ش ده‌بینمه‌وه بۆ دیتنم زه‌حمه‌تیان کێشاوه‌و هاتوون بۆ ماڵی کاک سه‌عید، باسه‌کان گه‌رمن، له کۆمونیستی کارگه‌رییه‌وه بگره، تاکوو کۆمه‌ڵه‌کان‌و زۆری دیکه، په‌یدا کردنی هاورێ‌و دۆستی نوێ خۆشه، به‌تایبه‌تی ناسینی تیشک که ته‌مه‌نی له 3 ساڵ که‌متره‌و له ده‌نکی ترێ ده‌چێ.
دیتنی فیلمی شایه‌ک له شاری سه‌قز، هه‌موو گیانم ده‌خاته‌سه‌ر ئاو، دونیایه‌ک شتم لا زیندوو ده‌کاته‌وه...
پاش دوو ڕۆژ ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ سه‌نکاترین، پاشان نیگارا ده‌بینین، نیاگارا، له دوو تاڤگه‌ی مه‌زن‌و یه‌کی چووکه پێکهاتوه، له سه‌ر ڕووباری نیاگارا هه‌ڵکه‌وتووه، نیاگارا له نێوان ویلایه‌تی نیویورک، هه‌روه‌ها جنووبی پارێزگای ئونتاریۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کانادایه.
تاڤگه گه‌وره‌که به تاڤگه‌ی کانادایی یان سمی ئه‌سپ به‌ناوبانگه، ئه‌وی چووکه‌ش به نێوی تاڤگه‌ی ئامریکایی ده‌ناسرێ.
یه‌که‌م شه‌و چووینه ته‌نیشتی، به‌ڵام کاتژمێر 00:00، ڕووناکییه‌کان کوژانه‌وه‌و ئێمه نه‌مانتوانی وێنه بگرین.
له خوله‌کێکدا پتر له 110 هه‌زار میتری موکه‌عه‌ب ئاو له‌و تاڤگه‌وه دڕژێته خوار.
ئه‌و تاڤگه‌یه ماوه‌ی 20 خوله‌ک له شاری بوفالوی ئامریکا، 90 خوله‌ک له توره‌نتۆی کانادا دوره.
پاڕیزگای ئونتاریۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا، به حه‌شیمه‌تێکی پتر له 16 میلیۆن که‌سییه‌وه که نیوه‌ی پتری هه‌موو حه‌شیمه‌تی کانادایه، له هه‌موو بوارێکه‌وه زیندووترین باژێری ئه‌و وڵاته‌یه.
کاک ستار سوپاس بۆ ئه‌و لاپتۆپه‌ی (Laptop) به‌دیاری بۆت کڕیم، ده‌ستت خۆش بێ.
له‌نده‌نی کانادا دوو کاتژمێر به ماشێن له سه‌نکاترینه‌وه دووره، شه‌وه‌که‌ی له ماڵی دۆستێکی سه‌رده‌شتی شێو ده‌خۆین، پاشان له‌گه‌ڵ جه‌لال‌و کامران بۆی ده‌رده‌که‌وین، قومێک ده‌نۆشین‌و جه‌فه‌نگی دونیایه ده‌که‌ین.
وه‌کوو خۆیان ده‌ڵێن، بۆ خواردنی (Breakfast)، ده‌چینه ماڵ کامران، پاشان بۆ شێو له ماڵی کاک ره‌حیم ده‌گیرسێینه‌وه، ...
دره‌نگانی ئه‌و شه‌وه، مه‌ستووره به ڕوخۆشی‌و دڵخۆشییه‌کی زۆره‌وه داوه‌تمان ده‌کات بۆ یاری "بۆلینگ"، تاکوو دره‌نگانی شه‌و به یاری کردن، خواردن‌و خواردنه‌وه سه‌رقاڵین.
له‌گه‌ڵ شه‌ریف‌و بنه‌مه‌ڵه‌که‌ی بۆ خه‌وتن ده‌چینه‌وه ماڵه خۆش‌و گه‌وره‌که‌ی مه‌ستووره، ئیمه تاکوو به‌ره به‌یان له حه‌وشه گه‌وره‌که‌ی ماڵی مه‌ستووره پێکه‌وه قسه ده‌که‌ین، پاشان نانی به‌یانی ئاماده ده‌که‌م، وه‌کوو ئه‌وه‌ی ساڵانێکه ماڵی خۆمه، کامران‌و جه‌لالیش هاتوون، ئێستا مه‌ستووره له‌و کچه نامێهره‌بانه‌ی پشت ته‌له‌فوون ناچێ، ئه‌و ڕۆژه من ده‌گه‌رێمه‌وه، ئه‌ویش ده‌ڕوات بۆ ئاڕژانتین، هه‌مووان بڕیارمان داوه سه‌فه‌رێک بۆ وڵاتی کوبا بکه‌ین، که‌نگێ نازانم...
پاش تێپه‌ڕ بوونی نزیک به دوو حه‌وتوو، شه‌شی مانگی 6، له توره‌نتۆوه ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ پاریس، له رێگای له‌نده‌ن توره‌نتۆدا، له‌گه‌ڵ ساڵه‌و کاک ره‌حیم باسی حیزبایه‌تی‌و ژیان له هه‌نده‌ران ده‌که‌ین، جاروباره نوکته‌یه‌کیش ده‌گێڕینه‌وه، ساڵه زۆر شێلگیرانه پێده‌که‌نێ، خۆزگه‌م به‌خۆی...
نازانم، له‌م سه‌فه‌ردا چی روویداوه، خه‌ریکه گوڵی نێوانمان سیس هه‌ڵده‌گه‌ڕێ، من له‌چی ماندووم، شه‌ڕ به‌خۆم ده‌فرۆشم، بیانوو به‌خۆم ده‌گرم، توڕه نیم، تۆ دڵت له هه‌ر جێگایه‌ک دابنێیت، مادام سارێژه له مێهره‌بانی‌و خۆشه‌ویستی، ژیان له‌وێ هه‌ڵده‌بژێرم...
له هه‌موو جێگایه‌ک، له سه‌رماو گه‌رمادا، له هه‌ر وه‌رزو ساڵ‌و ته‌مه‌نێکدا بێت، حه‌ول ده‌ده‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاوه‌کانت، رێگای سه‌فه‌ره دووره‌کان بگرمه‌به‌ر، ده‌ست لێدانت، له ئامێز گرتن‌و بۆن پێوه‌کردنت سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ فێر بوونی زۆر یه‌ک له‌و شتانه‌ی نه‌مده‌زانی‌و به‌ته‌مام له‌گه‌ل تۆ پتر فێریان بم.؟!
دڵم ته‌نگه بۆ سفره‌یه‌کی بچووک، دوو سێ‌و، بۆڵێ ترێ، کارت‌و په‌نیر، چا شیرین، قاپێک به وێنه‌ی تۆوه، من له‌گه‌ڵ ده‌ستدان له په‌نجه‌کانت، چاو له چاوه‌کانت ببڕم‌و به‌ده‌م ناشتا خواردنه‌وه بڕیار بده‌ین، بڕۆین بۆ جێگایه‌ک، بۆ کوبا، خانوه قوڕینه‌کان، بۆ ئاوه دوره‌کان، نازانم، بۆ هه‌ر کوێ بێت قه‌یناکا، ته‌نها له‌گه‌ڵ تۆ بم، ته‌نها تۆ‌و که‌سی دیکه نا، هه‌تاوی پڕ تیشک‌وتاوی من...
حه‌ز ده‌که‌م، تۆ ته‌له‌فوونه‌که‌ت به گوێته‌وه بنێیت، به توڕه‌ییه‌وه بڵێی: "خوله‌کی 2000 تمه‌ن پۆڵی ته‌له‌فوون بده‌م، باسی سۆران بکه‌ین...".
له‌م کاته‌دا به‌ده‌ورو پشتا بێم‌و به زمانی هێما‌و ئیشاره قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م، له ئامێزت بگرم، پنجه له نێو پرچه‌کانتا بێنم‌و به‌رم...
په‌شیمان نیم له‌وه‌ی هێشتا خۆشم ده‌وێت، بیر ده‌که‌یته‌وه جارێکی دیکه ئه‌و سکڵانه بگه‌شێنینه‌وه له گڕ گرتنێکی تایبه‌تیدا بوونه پشکۆ؟
پێم بڵێ، ئه‌توانم چی بکه‌م خۆشی به‌تۆ بده‌م، یان خۆشی خۆمت زۆرتر له‌گه‌ڵ به‌ش بکه‌م.
عه‌زیزی، هه‌میشه عه‌زیزم، ئه‌و ساتانه‌ی هه‌لومه‌رجی ژیانی من زۆر دژواره، من زۆرتر له هه‌موو که‌س‌و هه‌موو شت، بارودۆخ له خۆم ته‌نگه‌به‌ر ده‌که‌مه‌وه، ببووره، ئه‌م ڕۆژانه زۆر که‌م ئاگام لێته، به‌ڵام دڵم وه‌کوو هه‌میشه له‌لاته‌و له‌گه‌ڵته.
نه‌گۆڕاوم، وه‌کوو هه‌میشه خۆشم ده‌وێیت.
سه‌رتاپات ماچ ده‌که‌م، ئاگات له خۆت بێت.

Tuesday, June 24, 2008
30
کاتێ ئه‌سپی ته‌مه‌ن به‌زینکراوی چوارناڵ‌و بێ ڕاوه‌ستان به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی تۆ چیت‌و چت ده‌وێ، له‌کوێ ڕاوه‌ستاویت‌و ده‌بێ که‌نگێ‌و چۆن پشوو بده‌یت، به‌ره‌و پێش ده‌چێت‌و ناسره‌وێ.
که‌وایه، ئه‌بێ شاد‌و سه‌وز، زیندوو هیوادار بژین‌و زۆر کۆڵ به‌م دونیاوه هه‌ڵنه‌گرین که ته‌نانه‌ت ناتوانین یه‌ک چرکه سات ئه‌سپی ته‌مه‌ن له‌غاو بکه‌ین، ئه‌گه‌ر شانسی گه‌یشتن به‌و قوناغه هه‌بێ، ته‌مه‌ن ده‌ڕوات‌و ده‌سته‌کان ڕۆژیک ده‌له‌رزن، ئه‌بێ ئه‌ونده بیره‌وه‌ری له جانتای ئه‌م سه‌فه‌ره‌دا بمێنێته‌وه که له‌به‌رده‌م ئاوینه‌دا بزه بڕژێنێته روخسارمانه‌وه.
پێم ده‌ڵێن، یه‌که‌مین حه‌وتووی مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی 57ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 78ی زایینی، چاوم به ژیان هه‌ڵیناوه.ئه‌مڕۆ، سێی پووشپه‌ڕ، به‌رانبه‌ر به 24ی ژوئه‌ن، کاتێ له نێو پتر له 5 میلیارد مرۆڤی گۆی زه‌ویدا، ته‌نیا که‌سێک، گرینگ نیه، دوور یان نزیک، به‌بیرت دێنێته‌وه 30 ساڵ به‌ر له‌ئێستا تۆ له گوندێکی وڵاتیکی دوور، چاوت به‌ژیان هه‌ڵێناوه، له‌وێ ئاشنا به ده‌نگی ڕووبار‌و بۆنی به‌هار بوویت، ره‌نگی سروشت‌و باغه جۆراوجۆره‌کانی بۆ هه‌میشه له نیگاتدا قه‌تیس ماوه‌ته‌وه، شادی هه‌موو گیانت داده‌گرێت‌و سه‌رتاپای رۆژه‌که‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س له هاوکاره‌کانت بزانن بۆ ئا‌وا شادیت‌و بسکه‌ی سمێڵت دێت، تێپه‌ڕ ده‌بێ.ده‌وروبه‌رت له‌گه‌ڵ هه‌موو نزیکیان، لێت دوورن، وه‌کوو زۆربه‌ی کاته‌کان...
لێره، له شاری پاریس، هه‌تاوی به‌تین‌وتاوی ئه‌م سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینه، باڵای به‌سه‌ر شان‌و پیلی شاردا شۆڕکردۆته‌وه، شاریش وه‌کوو پرچی خاوێن‌و ئاڵتونی کچانی به‌عیشوه‌وو ناز، وێرای کوڕانی کراوه‌و ئه‌وینداری ژیان، به‌له‌شی ڕووت‌و نیوه پۆشته‌وه، جه‌سته‌ی ناسکیان داوه‌ته ده‌م هه‌تاوی چۆمی "سێن"، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌رم نه‌رم بیگه‌زێ، من له‌گه‌ڵ "عه‌زیز"، به‌سواری "ماتۆر"، به‌شێکی زۆر له که‌لێن‌و قوژبنه‌کانی شار ده‌پشکنین‌و بزه له کۆڵان‌و شه‌قامه‌کان‌و رووخساری ئه‌م شاره‌دا به‌جێدێڵین.
له چێشتخانه‌یه‌کی شه‌قامی به‌ناوبانگی شانزالیزه (Champs-Elysées)، ده‌فره‌کانمان سارێژ ده‌که‌ین له "شامپاین"، پاشان به شه‌رابی سوور لێوه‌کانمان ده‌خوسێنین.چ شه‌وێکی ئه‌فسووناوییه، من‌و هاوڕێکه‌م، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یه‌کی فه‌رانسه‌وی کۆنه ئاشنای، شه‌وێک به‌سه‌رخۆشی‌و به‌خۆشی تێپه‌ڕ ده‌که‌ین، نهۆمی سه‌روو ماڵی ئه‌و خاتوونه‌ی هاورێی هاورێکه‌م، کۆمه‌ڵێک گه‌نجی لێکۆبۆته‌وه‌و هه‌موویان پێکه‌وه سه‌مایانه‌و ده‌نۆشن.
ساڵرۆژی له دایک بوونی کوردێک، ئه‌بێته هۆکارێ چه‌پڵه لێدانی ئه‌وان له نهۆمی بان ئێمه‌وه، ئه‌مه‌ش دڵی خانه خوێ نه‌رم ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی قاپێک "ڤودکا"یان به رووخۆشییه‌وه پێببه‌خشی‌و هه‌مووان پێکه‌وه بڵین:" happy birth day ".
هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه، منیان به‌خۆیان‌و شاری پاریسه‌وه، گرێنه‌داوه‌ته‌وه، کڵافه‌ی ئاڵۆزی بیره‌کانم له شوێنێکی دیکه‌یه، له دووری دووره.
ئێستا بیر ده‌که‌مه‌وه، رۆژی 22ی مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1375، به‌رانبه‌ر به 96، بۆ یه‌که‌مین جار گه‌یشتمه بنکه‌کانی پێشمه‌رگه، 4ی مانگی 8ی 2000، له پیره "هه‌ولێر"ه‌وه به‌ره‌و شاری "وان" له تورکیه به‌رێکه‌وتین‌و 14ی مانگی 6ی ساڵی 2002، له سوئێد گیرساینه‌وه.
سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2006، له پاریس بارگه‌و بنه‌م خست، ئێستا بیر له ژیان له‌وپه‌ڕی دونیا ده‌که‌مه‌وه، به‌وردی‌و له‌سه‌ره‌خۆ، گرێچنی ژیان له‌وێ بۆخۆم ساکارو ساده ده‌که‌مه‌وه. ئیدی ئێره جێگای من نیه، له‌مێژه ئه‌مه ده‌زانم، به‌ڵام فێڵ له خۆم ده‌که‌م، هیج باش نابێ، ئاو ناچێته‌وه ئاوه‌ڕۆ!
مۆمه داگیرساوه‌کان، گوڵێکی سوور، قاپێک "شامپاین"، چه‌ند جۆر له‌و خواردنه‌وانه‌ی سه‌رت گه‌رم دا‌دێنن، له‌گه‌ڵ هه‌موو مێهرهبانییهکانی خزم‌و باوکی هاورێی هاورێکه‌م، ناتوانن دڵم لێره بحه‌وێنه‌وه.
به‌ڵام به خۆم ئێژم، پیرۆزه، درگای 30 ساڵی ته‌مه‌ن به ئارامی‌و ڕووخۆشی بکه‌ره‌وه، بیری سه‌فه‌ری رێگا دووره‌کان له وجو‌ددا مه‌کوژه.
له‌م رێگا دوور‌و درێژانه‌دا، ئه‌گه‌ینه یه‌ک‌و شه‌راب ده‌نۆشین، که‌سه‌که‌م وه‌کوو هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌که‌م!

Monday, June 16, 2008
به یادی ئه‌و کچه‌ی فێری فرێنی کردم!
سه‌لام "سه‌ڵته‌نه" گیان!
هه‌ستێکی سه‌یر داگیری کردووم، لێت ناشارمه‌وه ئه‌م هه‌موو ساڵه به ڕاده‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه بیرم نه‌کردوویت، ئه‌م هه‌موو ساڵه ئا‌وا وه‌کوو ئێستا که ئه‌م دێڕانه ده‌نووسمه‌وه، بۆ بیستنی ده‌نگت تامه‌زرۆ نه‌بووم.
قه‌ڵافه‌تی شوێندانه‌رت، بریسکه‌ی چاوه‌کانت، پێڵاوه "که‌تانی‌و ئادیداسه‌کان"، ئه‌و پێڵاوانه‌ی به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی لای خۆمان تاکوو ئێستاش به هه‌ڵه به "ئاریداس"، ناوی دێنن، تۆ به‌رده‌وام ئه‌و جۆره که‌وشانه‌ت له پێده‌کرد.
بیر له‌و جه‌مه‌دانییه ده‌که‌مه‌وه، زۆربه‌ی کاته‌کان پرچه قه‌ترانیه‌کانت له ژێریدا ده‌شارده‌وه، به‌ڵام نه‌ختاڵێک له قژت هه‌میشه به‌ده‌ره‌وه بوو، ئه‌و پانتۆڵه خاکی ڕه‌نگییه‌ی له‌پێت ده‌کردو گورجوگۆڵ‌و خێرا‌و به‌بڕشت، بێ پسانه‌وه له هاتووچۆ کردن‌و بیر کردنه‌وه‌دا بوویت. به‌رده‌وام ده‌م به‌بزه‌و شاد‌و قسه خۆش بووی.
ئازیزم!
قه‌ت بیرم نه‌ده‌کرده‌وه، ڕۆژیک له ڕۆژان، ئه‌و کردارانه‌ت ببێته هه‌وێنی نووسین، من به‌شێک له برینی دووری خۆمی پێسارێژ که‌مه‌وه. به ئه‌مگدارییه‌وه له‌و هه‌موو شوێندانانه‌ت ده‌ڕوانم که له‌سه‌ر من هه‌تبوه.
بیر له زۆر شت ده‌که‌مه‌وه، له‌و هه‌موو وره، هێزو ماندوویی نه‌ناسییه‌ی له وجوودات دابوو.سپاس، کردارت وای کرد، تانه‌و ته‌شه‌رو لاتاوی ئه‌م‌و ئه‌و، که که‌میش نه‌بوون، شوێنی نه‌رێنی له مه‌دا به‌رانبه‌ر به ژن دانه‌نا، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌سه‌ر باوه‌ڕمه‌ندی ئێمه به ژن‌و تواناکانی مێینه، له ناخماندا بۆ هه‌میشه ریشه‌ی داکوتا، لانی که‌م من بۆ هه‌میشه باوه‌ڕم به توانا‌و بیر‌و هێزی ژنان هێناوه، سپاس بۆ هه‌میشه‌ی ده‌سته به‌هێزه‌کانت، ئه‌مه وای وه‌کوو مرۆڤ بیر بکه‌مه‌وه، مرۆڤ به کردار‌و ڕوانگه‌و باوه‌ڕی به‌رانبه‌رانه‌وه زۆرتر چێژ له ژیان وه‌رده‌گرێ.
سوپاس بۆ ئه‌م باندۆره مرۆڤانیه له‌سه‌ر هزر، رۆح‌و بیرکردنه‌وه‌م...
.
ئێستا باڵای بیر کردنه‌وه‌م نه‌ختاڵێک هه‌ڵکشاوه، کاتێک به ڕووداوه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانی ڕابردوودا ده‌چمه‌وه، بیریان لێده‌که‌مه‌وه، یادی ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تی‌و وره به‌رزیانه‌ت، وره‌م وه‌به‌ر ده‌نێت، له‌م دووری دووره‌وه، به‌رێزه‌وه له به‌رانبه‌ر گڵکۆ هه‌میشه پیرۆزه‌که‌ت‌دا سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنم، بڕیار نوێ ده‌که‌مه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌مو کورتیه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه‌و گازاندانه‌ی هه‌مه، ئه‌بێ ئه‌م رێگا هه‌تڵه نه‌که‌م، ئه‌م هه‌سته زۆرتر ده‌روازه‌کانی یادی تۆ له‌سه‌ر من ئاوه‌ڵا ده‌کات، ئارامی‌و هێمنایه‌تیه‌کی بێ سنوورم پێده‌به‌خشێ.
ئێمه منداڵ بووین، ئه‌ونده که نه‌مانده‌توانی له نهێنی گیران‌و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی باوک‌و براکانمان تێبگه‌ین، ته‌نیا ئه‌ونده‌م به‌بیر دێته‌وه کاتێک گڕومان ده‌گرت بۆ شتێک، یان دایکمان زۆر ماندوو وه‌ڕز ده‌کرد، ئه‌و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگووت: "ده بێده‌نگ بن، تاعوونتان تێکه‌وێت، چی هاری کردوون، باوکتان ئه‌وه‌تا له کوونه ڕه‌شا، به‌چی پێده‌که‌نن، بۆ دانامرکێن، هاکا ته‌رمه‌که‌ی "حاجی مارف"، هاته‌وه به‌ر درگا".
ڕاستی نه‌مانده‌زانی "حه‌لیم" باسی چی ده‌کات، به‌ڵام له‌بیرمه ئێمه هه‌موو بێده‌نگ ده‌بووین، به‌ڵام تۆ بێده‌نگ نه‌ده‌بوویت، هه‌میشه تۆ له‌م ساتانه‌دا وه‌ده‌نگ ده‌هاتیت، چه‌ند له‌سه‌ره‌خۆ به "حه‌لیم"ت ده‌گووت: "ئه‌رێ نه‌بڕایه‌وه ئه‌م سینگ کووتان‌و ناشوکری کردنه‌ی تۆ، خۆ له‌سه‌ر دزی نه‌گیراون، ناخۆشی له خه‌ڵکی ئازا ده‌قه‌ومێ، واز له‌و منداڵانه بێنێه...".
ئه‌زانی، دایکم نه‌ختالێک لێت ورد ده‌بوه‌وه، ده‌یگووت: "نۆره‌ی تۆمه، جا بۆ تۆش ناچیت بۆ لایان، نا، نا فه‌رموو بده‌ره شاخ، چه‌تیوه بێده‌نگ نه‌بیت قژ به‌سه‌رته‌وه ناهێڵم، زۆری لێبڕێسیت ئه‌نێرم به شوێن "مامتا"، بێت بیرازت کات، داکه‌وه...".
دایکم، گوێی ده‌دایه ڕادیۆکه، ئه‌و ڕادیۆ که کابرا ده‌نگ خۆشه‌که به دلێری‌و گۆڕه گۆڕ قسه‌ی تێدا ده‌کرد، ده‌با ئێمه هه‌موومان بێده‌نگ باین، دایکم ده‌یان جار به‌قوربانی ده‌بوو، له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌یووت: "ئاخ کوێرایم دایه‌ت، پیر بووم ده‌نا تفه‌نگم له شان ده‌کرد، ده‌ک سه‌به‌بکارتان زوخاو هه‌ڵینێت، ده‌ک ره‌بی ته‌عالا خوا ژێره‌و ژووری کات، کاک ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌ست به عومرتانه‌وه بگرێ".
دوایه زانیم، ئه‌و کابرا ده‌نگ دلێره، ناوی "ئه‌حمه‌د شێربه‌گی"ه. یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه ده‌نگ نه‌رم‌و نیانه‌که‌ی تۆ زۆرت خۆش ده‌ویست، که ناوی "ته‌ها عه‌تیقی" بوو، له رێکه‌وتی 20ی ئاوریلی ساڵی 2004ی زایینی، له به‌رده‌م رێستورانی میکۆنووس، له بێڕلینی ئاڵمان دیتمن که بۆ یادی "لوحه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی میکۆنووس" چووبووین."خه‌جم" هاوینی 97 دیت، بوومه هاوکاری، ئه‌و کات له شاری "که‌رکووک" بووین، تۆ هه‌میشه کاتێ شتێک شاد یان ئالۆز ده‌بوو، له‌به‌ر خۆته‌وه ده‌ت وت: "که‌رکووکه".
هه‌میشه جیاواز بوویت، له هه‌ڵسووکه‌وتدا، له گوێدانه موسیقا، جلوبه‌رگ له‌به‌ر کردن، جارێک نه‌مدیت خۆت جوان بکه‌ی، نه‌چوونت بۆ شایی، هه‌ڵنه‌په‌ڕین، به‌رده‌وام گوێدانه ڕادیۆ "توشیبا"، چووکه‌که‌ت، ئه‌وه‌ی جاره‌که له "ته‌ورێز" زانیم هه‌میشه له نێو جانتاکه‌ت دایه، ئه‌و ده‌مانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری"شێرپه‌نجه‌ی خوێن"، ده‌چووین بۆ ئه‌وێ، نه‌خۆشیه‌ک که ئازارێکی بێ‌کۆتایی ڕژاندبوه جه‌سته‌ته‌وه.
رادیۆکه، پاییزی ساڵێکی دوور، کاتێک ئاهه‌نگێکی غه‌مگینی لێدا، تۆ ڕه‌نگت گۆڕا، ڕادیۆکه‌ت ده‌ست دایه‌و له‌به‌ر خۆته‌وه وتت: "قوڕ به‌سه‌ر‌م، هاوار، ماڵی وێرانم، ده‌ستی شکاوم، کاک "موسته‌فا" شه‌هید بووه".
ئه‌و کات نه‌مده‌زانی کاک "موسته‌فا" کێییه، به‌ڵام تۆم قه‌ت ئا‌وا ڕه‌نگ بزرکاوو ده‌سته‌وه‌ستان نه‌دیتبوو، پاش که‌مێک له پڕ بوژایته‌وه‌و له‌به‌ر خۆته‌وه وتت: "ڕۆڵه‌کانی مه‌هاباد جێگات پڕ ده‌که‌نه‌وه، ڕۆحت شاد بێت".دوایه له‌گه‌ڵ تۆ گویم له رادیۆکه گرت، "رزگار‌و پرشنگ" باسی شه‌هید بوونی بابیان ده‌کرد له "کاوڵان‌و کورانی مه‌هاباد"، من بۆ هه‌میشه ناوی ئه‌وانم له‌به‌ر کرد، دوایه به ته‌له‌فوون له‌گه‌ڵ ئه‌وان له وڵاتی سوئیس قسه‌م کرد، تاکوو ئێستا ئه‌مه‌م بۆ نه‌گێڕاونه‌ته‌وه.پاییزی ئه‌و ساڵه،کاک "عه‌بدوڵا"، له بۆسه‌ی دوژمن‌دا به گولله‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستی چووبوه کاروانی نه‌مرانی دیموکڕاته‌وه.
پاش ساڵانێکی زۆر، من له‌م شتانه تێگه‌یشتم. جارێکیان مام "ره‌حمان ئاخکه‌ندی"، له‌و دیوه‌وه شریتێکی بۆ هێنابوویت، به‌رده‌وام ده‌ت وت: " لێگه‌رێن با سه‌لاح داوده، بیڵێت".من گۆرانی "ئه‌و ڕۆژه‌ی ئازادییه به‌هارم لێشادیه"، زۆر پێ خۆش بوو، له‌به‌رم کردبوو به‌رده‌وام ده‌موته‌وه.
ئێستا، بیر له‌و ساتانه ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و ده‌مانه‌ی به قه‌ولی دایکم، باوک‌و براکانم له "کوونه ڕه‌ش" دابوون، من له نووسراوه‌کانم‌دا به گرتووخانه، یان به‌ندیخانه ناوی لێده‌به‌م، ئه‌و ساڵه، تۆ چه‌ند شێرانه ده‌ستت دایه ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان، چه‌ند به‌تواناوه نه‌تهێشت به‌رو بوومی ئه‌و ساڵه‌ی "به‌رده ڕه‌شه‌و کانی به‌راز"، به‌فیڕۆ بچێت، وه‌کوو خۆت ده‌ت وت: " نابێ بێڵین تانه‌ی نه‌یارانمان بێته‌وه سه‌ر، نابێ بێ پیاویمان پێوه دیار بێ".
باوکم‌و کاکم‌و ئه‌وان، کاتێ هاتنه‌وه، باوکم چه‌ند به‌حه‌زه‌وه له باوشی گرتی‌و وتی: "هه‌ر حه‌وت کوڕه‌که‌م به‌قوربانت بێت، ئۆخه‌ی که وه‌جاخ کوێر نیم".
تۆ به حزووری گه‌رم‌و گوڕی خۆت، زۆر کێشه‌و هه‌ڵات ده‌بڕانده‌وه، وه‌کوو کورد ده‌ڵێ: "ئاوت ده‌کرد به‌سه‌ر ئاگردا"، ئه‌و کێشانه‌ی مه‌لاو ردێن چه‌رمووی ئاوایی، له چاره‌سه‌ریان ده‌سته‌وه‌ستان بوون، تۆ به‌رچاو ڕوونانه رێگا چاره‌ی شایان‌و شیاوت بۆ ده‌دیتنه‌وه.
ئه‌و ده‌مانه‌ی پیاوه ره‌زاگرانه ڕدێن درێژه‌کان، به جلوبه‌رگی خاکی‌و ماشێنه ڕه‌نگ بۆره‌کانه‌وه هاتن‌و تۆیان برد، باوکم که خۆمان هه‌میشه به "کاکه" ناومان دێنا، "کاکه"، تاکوو هاتنه‌وه‌ی تۆ که نازانم چه‌ند ڕۆژ، حه‌وتوو، مانگ‌و ساڵ بوو، له حه‌وشه‌که داده‌نیشت، له بن دار چناره به‌رزه‌که‌ی کاتی خۆی چه‌قاندبووت، له‌به‌رده‌م باغچه‌ی گوڵتۆپ‌و گوڵه‌باخه‌کانی ته‌نیشت بیره‌که، داده‌نیشت‌و وڵامی پرسیاری که‌سمانی نه‌ده‌دایه‌وه. تووڕه‌ش نه‌ده‌بوو، "حه‌لیم" ئه‌و کاتانه هه‌ر بۆڵه‌ی بوو، ده‌هات‌و ده‌چوو، سه‌ری قابله‌مه برنجه‌که‌ی لاده‌به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌می کێشاوه، سه‌ماوه‌ره‌که وه گیزه گیز ده‌که‌وت‌و ئه‌و به‌که‌سمانی نه‌ده‌وت‌و خۆی کزی ده‌کرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: "ئه‌م ئاوه خۆت ڕژاندوته، له قه‌دیم‌و ئه‌یامه‌وه وتویانه، گه‌وره ئاو ده‌رێژێ، بچووک پای تێده‌نێ، خوایه ئه‌وانه‌ی بوونه سه‌به‌بی کچه‌که‌م خێر‌و خۆشی له خۆیان نه‌بینن، ماڵیان ئاگری تێبه‌ربێ، کڵوکۆیان دامرێ، جه‌رگیان بسووتێ".
ئه‌زانم، تۆ ساڵی 1347ی هه‌تاوی چاوه‌کانت به دونیا هه‌ڵێناوه، ڕۆژی 27ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1374 هه‌تاوی، راست له‌م رۆژه‌دا وا تۆ چاوه‌کانت بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر یه‌ک دانا، "ده‌نگی کوردستان" دامه‌زاوه، ئه‌و ڕادیۆ که داخرانه‌که‌ی جار‌ی دوایی زۆر تووڕه‌ی کردبوویت...
که‌سه‌که‌م، لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری وڵات، له "که‌لی قه‌بران" ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه پیرۆزه‌که‌تی تێدا شاردراوه‌ته‌وه له ئاوایی "مه‌رخوز"، له "کانی که‌ڵانته‌ر، چۆمی قه‌مته‌رێ، له به‌ری بفره چاڵ، چیای وه‌نه‌وشه‌و کێوی ئاڵمه‌ڵو"، بۆ "به‌ری قه‌بران" ده‌ڕوانن‌و ئه‌ڵێن:
"یادت به‌خێر، رێگات پڕ رێبوار، به خاتر جه‌می بنوو، شێره کچ رێگات به‌رناده‌ین".
منیش ساڵانێکه، له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌م شێعره ده‌ڵێمه‌وه:
"شه‌هید نه‌مره وه‌کوو شاخ،
وه‌کوو به‌فر، وه‌کوو دره‌خت، وه‌کوو به‌هارو گوڵه‌باخ
شه‌هید ئاوه، تینوێتیی زه‌وی ده‌شکێنێ
په‌نجه‌و ده‌سته، ئازاری خاک راده‌ژێنێ
سۆمای چاوه، کام دواڕۆژ دووره ده‌یبینێ.
شه‌هید باڵای به‌قه‌د باڵای کوردستانه
دڵی ئازادی‌و،
به‌یداخی لووتکه‌ی هه‌ڵوێستی ئینسانه".
شێرکۆ بێکه‌س.

Wednesday, June 11, 2008
گوێ بگره
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ده‌ڵێت: ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئێران كۆكن.
ڕۆژنامه‌وانی كوردی بنكه له پاریس ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت وڵاتانی به‌هێزی ئه‌وروپا ئێسـتا كۆكن له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ زیادكردنی فشـاریان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.

Wednesday, June 4, 2008
گوش کنید
گفت و گو در مورد مسائل کردستان، با بخش فارسی تلویزیون امریکا.
Friday, May 23, 2008
نامه‌ی شه‌شه‌م!
سه‌فه‌رێکی دوور.
له مێژه له پشت ئه‌م کامپیوتێڕه دانێشتووم، بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه، شتێک بنووسم، ڕه‌نگه له سه‌فه‌ر نه‌هاتمه‌وه، هاکوو دڵم گۆڕی، هاکوو شتێکی نوێ له‌م دڵه بێئۆقره‌دا هێڵانه‌ی کرد، به‌ڵکوو له‌سه‌فه‌ر گه‌ڕامه‌وه‌و وه‌کوو ئێستام نه‌مام، له‌وانه‌یه من وه‌کوو خۆم مامه‌وه، به‌ڵام دونیا جۆرێکی دیکه‌ی لێهات.
بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه، له کوێوه ده‌ست پێبکه‌م، چۆن ده‌رده دڵێک، گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌ک، داخ‌وئاخێک هه‌ڵڕێژم، یان چه‌ند وشه‌یه‌ک به دوای یه‌کدا ریز بکه‌م‌و ئه‌مانه‌ش له سینگی ئه‌و ماڵه‌دا که په‌نجه‌ره‌ی به‌ڕووی هه‌موو که‌سدا ئاوه‌ڵایه، دابنیم، تاکوو ئه‌وانه‌ی چاوی پێدا ده‌خشێنن، له ژیانی ڕۆژانه‌ی کورێکی دوور‌و به‌سه‌رهاته‌رکانی ژیانی که‌مو زۆر ئاگادار بن.
به‌دڵنیایه‌وه، که‌سێک له نێو ئه‌و هه‌موو که‌سانه‌دا، جووته چاوێک له نێو هه‌موو چاوه‌کاندا، باشتر له‌م دێرانه ورد ده‌بێته‌وه‌و هه‌ر هیچ نه‌بێ، له دووری دووره‌وه یادێکم لێده‌کاته‌وه‌و دۆعای سڵامه‌تیم بۆ ده‌کات، ته‌نانه‌ت خێر‌و نه‌زر ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م سه‌فه‌رانه‌دا خێرم بێته رێگا‌و وه‌کوو ده‌ڵین: " له به‌ڵا به‌دوور بم".
ڕۆژه‌کان دێن‌و ده‌چن، ساته‌کان به‌خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بن، کۆمه‌ڵێک یادوه‌ری‌و ڕووداو له ژیانی مه‌وماندا جێیان گرتووه، قه‌ت بۆ ساتێکیش به‌رۆکمان به‌رناده‌ن.
هه‌ر ئه‌مه‌شه وای کردووه، ژیانی ئیمه نه‌ختاڵیک له‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌رمان جیاوازتر بێ.
ئه‌مڕۆ، ئه‌و دێرانه‌م ده‌خوێنده‌وه، له رێگای دووره‌وه؛ له نێو خانووه قوڕینه‌کانه‌وه بۆم هاتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له نووسراوه‌کانی دیکه گه‌لێک پڕ سۆزترو نزیکتر بوون، به‌ڵام دڵم گیرا.
دڵم گیراو له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم: ئیدی به‌شی که‌س نیم له دونیادا؟
ئه‌بێ سه‌رم له نێو کۆشی خۆم‌دا گڕمۆڵه بکه‌م، زۆربه‌ی ئێواره‌کان له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌مه‌وه بۆ ئاسمانێکی دوور بڕوانم، به کۆڵانی ته‌نگه‌به‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانمدا بێم‌و بچم، تاکوو له سووچێک‌دا قاقا پێبکه‌نم، له که‌لێنێکدا به‌دیار یادوه‌ریه‌کی هه‌ژێنه‌ره‌وه هه‌ڵتروشکێم‌و خۆم به‌ته‌نیا دڵخۆشی خۆم بده‌مه‌وه. ئه‌بێ زۆرتر له هه‌ر که‌س پشت به‌خۆم ببه‌ستم به‌بێ ئه‌وه‌ی له بیرم بچێته‌وه که ئه‌بێ هه‌میشه مێهره‌بان بم.!
ئێستا، بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه زۆربه‌ی ده‌رفه‌ته‌کان له کیس چوون، ئه‌و ساتانه‌ی ده‌با شتێک زۆرتر له قسه پێوه‌ندی ئێمه‌ی بته‌نیایه‌ته‌وه؛ ئیدی ڕۆیشتوون‌و بوونه‌ته مێژوو، بوونه‌ته یادوه‌ری.
ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی له نێو ئاوێنه‌دا ده‌مان گرێنن یان وه‌بزه‌مان ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌و یادوه‌ریانه‌ی له گه‌نجیدا رۆح‌و ڕووخساری مرۆڤێکی به‌ساڵداچوومان پیشان ده‌دا، یان به پێچه‌وانه، له‌وساتانه‌دا پرچی چه‌رموو ده‌هۆنینه‌وه‌و ده‌سته‌کانمان ده‌له‌رزێ، هه‌ست به جه‌حێڵ بوون ده‌که‌ین‌و چاوه‌کانمان له خۆشی‌دا بریسکه‌یان دێت؟
ئێستا بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه، کردارێک، جووڵه‌یه‌ک، ڕووداوێک، هاتنه ئارای شتێک، نازانم ئه‌و شته چییه، به‌ڵام ئه‌زانم شتێک جیا له قسه پێویست بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و بازنه‌یه به‌رێته ده‌رێ به‌رده‌وام تێیدا ده‌سووڕاینه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ته‌قه‌لاکانمان، به شه‌که‌تی ده‌هاتینه‌وه ده‌ستیپێک‌و قه‌ت به هیچ کوێ نه‌ده‌گه‌یشتین، قه‌ت ڕازی نه‌بووین، تێیدا هێور نه‌بووینه‌وه‌و ئارامان نه‌گرت...
نازانم چی‌و چۆن، به‌ڵام ئه‌زانم ئه‌با شتێکمان کردبا، یان بیکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ودیوی ڕووداوه‌کان ببینین، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و په‌رژینه‌ش ئه‌زموون بکه‌ین که به بیر‌و باوه‌ڕه‌کانی خۆمان ته‌نیومانه‌ته‌وه، پێمان وایه تێپه‌ڕین له‌م په‌رژینانه تاوانێکی نه‌به‌خشراوه، تاوانێکی خه‌یاڵی که له ساتی سه‌ما کردنیشدا به‌رۆکمان به‌رنادات؟!
ئه‌زانم، گه‌لێک جاران مرۆڤ له‌خۆڕا ته‌نانه‌ت بیانوو به‌خۆشی ئه‌گرێ، به‌تایبه‌تی ئه‌و ساتانه‌ی هۆیه‌ک بۆ ئه‌م هه‌موو دوورییه نیه، ئه‌و ساتانه‌ی زۆر بیری که‌سێک ده‌که‌یت، به‌ڵام مه‌ودا دووره‌کان، ئه‌و ناڕه‌وایه به‌سه‌رتا ده‌سه‌پێنن که‌می ببینیت، وه‌کوو ئه‌م هه‌موو ماوه‌یه، زۆر بیرت ده‌که‌م، که‌چی زۆر که‌م ئه‌تبینم، یان هه‌ر ناتبینم‌و پێم وایه ئه‌تبینم، یان ئه‌تبینمه‌وه...!
ئه‌م ساتانه کاتێک ترپه‌کانی دڵ خێراتر لێده‌ده‌ن‌و فرمێسکه‌کان به‌سه‌ر گۆنادا قه‌تاره ده‌به‌ستن، ئه‌و ساتگه‌له‌ی شته نوێیه‌کانت له جلوبه‌رگه‌وه بگره تاکوو گواره‌و بازنه، ملوانکه‌و کراسه ناسکه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانت، بۆنه‌کان، پێلاو، جانتا شینه بچووکه‌که‌ت، ده‌ستماڵ، کۆت‌و شه‌ڕواڵ، کراوات، کراس‌و کاتژمێر...هتد، ئه‌م خرتوپرتانه به‌تاقی ده‌که‌یته‌وه‌و نه‌رمه پێکه‌نینێک له سووچی لێوه‌کانت گرێ ده‌درێ‌و ساتێک له زه‌مان، له ئێستات، له‌وه‌ی هه‌یه داده‌بڕێت‌و شادی به ته‌مه‌ن کورتی، به‌ڵام پڕ په‌لوپۆ وه‌کوو ئه‌و دارانه‌ی له نیوه‌ی به‌هاردا گیانیان به‌به‌ر هاتۆته‌وه‌و سه‌وزایی گه‌ڵاکان ڕووخسارێکی ئه‌منده زیندوو پڕ ما‌نایان پێ ده‌به‌خشن، ده‌نوێنێت.
که‌چی، له پڕ، هه‌موو شتێک ئه‌بێته غه‌مێکی گه‌وره، غه‌م کاتێک بۆنی خۆی به‌سه‌ر ژووره‌کاتا ده‌پڕژێنێته‌وه، تۆ له خۆتت پرسیوه، بڵێیت بیبینمه‌وه، بڵێی ئه‌م شته تازانه‌م له‌به‌ردا ببینێت، بڵێی منی له‌بیر مابێ؟!
من به‌رده‌وام له خۆم ئه‌پرسم، ئێستا له کوێیه، چی ده‌کات، بڵێی بێ کێشه بێت، یان ئه‌گه‌ر کێشه‌و گرفتی هه‌بێت له‌گه‌لم باس بکات، تۆ بڵێی بتوانێ به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو چاڵ‌و بۆشایانه‌دا بازبدات‌و تێپه‌ڕێ...
ئه‌زانم، که‌سێک هه‌یه، دوور یان نزیک، شه‌و بێ یان ڕۆژ، له‌خه‌ودا بێ، به‌خه‌به‌ر بێ، بێکار بێ یان پڕ کار، بیرم لێده‌کاته‌وه‌و ئاواتی سه‌رکه‌وتنم بۆ ده‌خوازێ.
ئاخر من هه‌میشه بۆ ئه‌و وام، ئه‌ی ئه‌و چۆن ئه‌بێ وانه‌بێ، ئه‌و هه‌ر چۆن بێت زۆر بۆم گرینگ نیه، من بۆ ئه‌و هه‌ر وا ئه‌ب‌م، مه‌گه‌ر ته‌مه‌ن ماوه‌ی چه‌نده مرۆڤ بوێرێ ده‌رفه‌ته‌کانی ئاشق بوون‌و له‌وه‌ش گرینگتر ئاشق مانه‌وه، له‌قیس بدات؟!
ئێستا بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه، له شارێکی ئه‌و سه‌ری دونیا، کلاوێکی به‌دیاری بۆ بکڕم، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌رما ره‌نگی سیما به‌فرینه‌که‌ی نه‌بات، که‌ڵاوێک ئه‌و له‌سه‌ری بنێ‌و به‌نازو عیشوه‌وه بۆ ده‌وروو پشتی خۆی بڕوانێت، کڵاوێک که ڕووخساری شێلگیرترو ژنانه‌تر بکات...
مالئاوا، تا ساتێکی دیکه، تاکوو ئه‌و ده‌مه‌ی ئێمه ئه‌م هه‌موو رێگا دوورانه نزیک ئه‌که‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نیگاکانمان لێکگرێ بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بچینه پێستی یه‌کتره‌وه، من بۆن به پرچه خاوه‌کانی ژنێکی ره‌زاسووکی یاغیه‌وه بکه‌م، خۆم به مه‌مکه‌کانیه‌وه بگرمه‌وه‌و هه‌ناسه‌و بۆنی ئاره‌قه‌ی ته‌وێڵی بۆ نێو سیه‌کانم هه‌ڵمژم...
جانته‌ی سه‌فه‌رێکی دوورم پێچاوه‌ته‌وه‌و خۆم به‌خۆم ئێژم، بڕۆ‌و سه‌فه‌رت خێر بێ، بۆ گێرانه‌وه‌ی ساته‌کانی سه‌فه‌ر سه‌ڵامه‌ت به، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ورچه سپیه بچووکه‌که‌ت بنێریت بۆ"دایکی باران"."باران" ڕه‌نگه زوڵمی بێره‌حمانه‌ی مێژوو ڕێگا نه‌دات چاو به‌دونیا هه‌ڵێنێ، جیا له زوڵمی بێره‌حمانه‌ی مێژوو که مرۆڤه‌کان بۆ خۆیانن پێکهێنه‌رین، هه‌ژێنه‌رتر له هه‌موو ئه‌وانه، باوه‌ڕ به‌خۆ نه‌بوون‌و گیرۆده بوون به نوڕم‌و یاسا پاشکه‌وتووه‌کانی ده‌ستی خۆمانه که رێگره له‌وه‌ی من ببمه باوکی "باران".؟!
ئه‌وێرم، به‌خۆم بڵیم ره‌حیم، یان ره‌ها گیان، ئاگات له خۆت بێت.
ساته‌کان پڕ بێ له شادی.

Wednesday, May 21, 2008
لێره با هه‌میشه
وه‌ک خۆیه‌تی
به‌ڵام ئه‌وێ که تۆی لێ‌بیت
با ئه‌بێته هاوار
ئه‌بێته گریانی دڵ
هه‌موو شه‌وه‌کان
له گۆشه‌ی ده‌سته‌کانتا ئارام ئه‌بێته‌وه...
Tuesday, January 3, 2006
8:32:34
ک. ع
(به‌یان)
وه‌ک خۆیه‌تی
به‌ڵام ئه‌وێ که تۆی لێ‌بیت
با ئه‌بێته هاوار
ئه‌بێته گریانی دڵ
هه‌موو شه‌وه‌کان
له گۆشه‌ی ده‌سته‌کانتا ئارام ئه‌بێته‌وه...
Tuesday, January 3, 2006
8:32:34
ک. ع
(به‌یان)
Sunday, May 18, 2008
گوێبگره
پـرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی تێـكده‌رانه‌ی ئێران
سه‌ردانی سه‌رۆك بوش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شـداریكردنی له بیره‌وه‌ری 60 هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی ئیسرائیل، پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕۆڵی تێـكده‌رانه‌ی ئێران له‌و پـرۆسه‌یه و پـشـتیوانیكردنی له كۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه‌كان له‌و هه‌رێمه به لوبنان و عێراقیشه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ڕشه‌كانی سه‌رۆك بوش له ئێران سه‌باره‌ت به پـشتیوانی ئێران له تێرۆریسـتان و له مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی چه‌ند جیدینه؟
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ڕه‌شـه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ڕه‌خنه‌ی سه‌رۆك بوش له‌وانه‌ی كه پـێشـنیاری دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ تێرۆریسـتان ده‌كه‌ن.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو كه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كرد:
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، پـرۆفسۆر له زانكۆی نیویۆرك.
ڕه‌حیمی ڕه‌شیدی، ڕۆژنامه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه و بێژه‌ر له ته‌له‌فیزیۆنی تیشـك له فه‌ره‌نسا.
مه‌سعود كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان وسـیاسه‌تكار له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.
ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:33 خوله‌كه.

Saturday, May 17, 2008
وه‌ڵامێك بۆ هه‌موو دوژمنانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی حیزبی دیمۆكرات!
حیزبی دیمۆكرات له هه‌لومه‌رجێكی ناسك‌و بارودۆخێكی ئاڵۆز‌و پڕ له گۆڕانكاریدا جێگای گرتوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه وه‌كو پرنسیپێكی دیمۆكراتیك‌و نه‌گۆڕ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه 13هه‌مین كۆنگره‌ی خۆی پێك بێنت.
له كۆنگره‌دا سه‌رجه‌م گۆڕانكاری، ڕووداو‌و پێشهاته‌كان بداته به‌ر تیشكی لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن‌و له ئاكامدا بڕیار‌و ڕاسپارده‌ی سیاسیی گرینگ له‌مه‌ر چاره‌نووسی ئێستای حیزب‌و ئاسۆی خه‌باتی داهاتوو بێنێته ئاراوه‌و جێگه‌و پێگه‌ی حیزب هه‌م له‌نێو خۆ‌و هه‌م له ناوچه‌و ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یشدا به‌هێزترو قایمتر بكات.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه كه حیزب جێگه‌و ڕێگه‌یه‌كی زۆر گرینگی له سیاسه‌تی كوردیدا بۆخۆی پێكهێناوه؛ به سه‌رنجدان به‌وه كه له ماوه‌ی نزیك به شه‌ش ده‌یه‌ی ڕابردوودا به هۆی خه‌بات‌و تێكۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی له‌پێناو وه‌دیهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا‌و به هۆی فیداكاری ڕێبه‌ران، كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانییه‌وه له هه‌مووی ئه‌مانه‌ش به‌رچاوتر به ڕچاوكردنی سیاسه‌تی ڕوون‌و ئاشكرا‌و ئوسولی‌و به‌رپرسانه، خۆبواردن له دروشمی ناواقیعبینانه، ئه‌م حیزبه لای سه‌رجه‌م خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌رو ئازادیخوازی كورد خۆشه‌ویست‌و جێگای ڕێزه.
ئه‌م خۆشه‌ویستییه كاتێك به ڕوونی به‌رچاو ده‌كه‌وێت كه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه هه‌واڵێك (خۆش یان ناخۆش) كه پێوه‌ندی به حیزبی دیمۆكراته‌وه هه‌بێت، به خێرایی ده‌نگدانه‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانانی هه‌میشه‌یی‌و ڕاسته‌قینه‌ی حیزب به سه‌رنجه‌وه باسی ده‌كه‌ن‌و به په‌رۆشه‌وه ده‌یانهه‌وێت له درووستی‌و نادرووستی هه‌واڵه‌كه بزانن.
لێره دایه به شێوه‌ی سیستماتیك به‌ره‌ی دوژمن شكڵ ده‌گرێت، ئه‌م به‌ره هه‌وڵ ده‌دات كه له كاته ناسك‌و ئاڵۆزه‌كاندا ده‌نگوباسی وه‌ها بڵاوبكاته‌وه كه ڕێگر بێت له خوڵقاندنی فه‌زاێكی فیكری سالم‌و ئارام. هه‌موو ده‌زانین كه باشترین لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها له فه‌زاێكی سالم‌و ئارام‌دا له‌دایك ده‌بێت‌و گونجاوترین بڕیاریش هه‌ر ئاكامی وه‌ها دۆخێكه‌و كه‌س ناتوانێ حاشا له‌م ڕاستییه بكات.
كۆنگره گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ی عه‌مه‌لی‌و هزری حیزبه. هه‌ر بۆیه دوژمن هه‌وڵده‌دات هه‌موو هێزی خۆی بۆ زه‌بروه‌شاندن له كۆنگره ته‌رخان بكات.له‌م ڕێگایه‌وه گه‌وره‌ترین زه‌بر له‌و پێكهاته‌ی حیزب بوه‌شێنێت كه ئامرازی هه‌موو جووڵه‌و ڕێكخستن‌و ئاماده‌كارییه‌كه بۆ خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانێ‌و له‌م سه‌نته‌ره‌وه هه‌موو ڕاسپارده‌كان شكڵی كرداری له‌خۆ ده‌گرن، له سه‌كۆی بڕیاره‌وه بۆ مه‌یدانی پراكتیك ده‌گوازرێنه‌وه. ئاوڕدانه‌ویه‌ك له‌و هه‌وڵانه‌ی كه دوژمن بۆ زه‌بر وه‌شاندن له كۆنگره داونی، زۆر به ڕوونی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م ڕاستیانییه.
گرینگ‌ترین هه‌وڵی دوژمن هه‌میشه ئه‌وه بووه كه شوێن، سات‌و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره بزانێت، تاکوو له ڕێگای هێرشی سه‌ربازی، بۆردمان، ته‌قینه‌و‌ه‌و تیرۆره‌وه قورسترین زه‌بر له جه‌سته ی بزووتنه‌وه بوه‌شێنێت، حیزب تووشی سه‌رلێشواوی و لێكترازان بكات.
له خۆڕا نییه، هه‌رگیز شوێن، سات‌و كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره پێشتر ڕاناگه‌ێندرێت. دوژمن قه‌ت به‌وه‌نده ڕازی نه‌بووه‌و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ‌و قسه‌ی ناڕوونی داوه‌و ئه‌م لایه‌نه‌شی وه‌كو پرۆسه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ هه‌میشه له دژی حیزب به‌ڕێوه بردووه، له سه‌رده‌می به‌ستنی كۆنگره‌دا گه‌یاندوییه‌ته لوتكه.
مه‌به‌ست ڕوون‌و ئاشكرایه. ئامانجی سازدانی فه‌زایه‌كی ناسال‌م‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی تووی گومان‌و دڕدۆنگییه. به‌داخه‌وه هێندێك جار قاوو درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی نه‌یاران ده‌گاته شوێنێك كه كۆمه‌ڵێك له دۆستان‌و دڵسۆزانی حیزبیش ده‌كه‌ونه لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی نادرووست، له‌م ڕێگایه‌وه ئاو ده‌ڕژێننه ئاشی دوژمنه‌وه‌و زۆر جار بێ‌ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن، له سه‌نگه‌ری دوژمنه‌وه ته‌قه له حیزب ده‌كه‌ن.
حیزب به‌بێ دیمۆكراسی پێناسه ناكرێت، ڕه‌قابه‌تیش به‌شێكی جیانه‌كراو له دیمۆكراسییه.
هه‌ر ئه‌وه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا چندین كه‌س خۆیان بۆ پۆستێك ئاماده ده‌كه‌ن، نیشانه‌ی زیندوو بوون ودیمۆكرات بوونی حیزبه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی شاره‌زای مێژووی حیزبن، باش له‌و ڕاستییه ده‌گه‌ن تاكو ئێستا تاقه یه‌ك كه‌سیش له‌سه‌ر ڕه‌خنه یان باوه‌ڕی جیاواز له‌و حیزبه‌دا هیچ چه‌شنه سه‌زاێك نه‌دراوه ، بێ گومان تاكوو ئه‌م حیزبه له‌سه‌ر پرۆسه دیمۆكراتیكییه‌كان جیددی‌و پێ‌داگر بێت، هه‌روا ده‌مێنێته‌وه‌و باوه‌ڕیشم واییه غه‌یری ئه‌مه مه‌حاڵه قه‌بووڵ بكرێت.
كه‌واته ئه‌وانه‌ی به ناوی جۆراوجۆره‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی گومان‌و دوودڵیدا قسه ده‌كه‌ن درۆ‌و ده‌له‌سه بڵاو وده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك ناتوانن هیچ خزمه‌تێك به حیزب بكه‌ن، به‌ڵكو ڕێك خزمه‌ت به‌و ئامانجا‌نه ده‌كه‌ن كه له به‌رنامه‌ی دوژمن‌دا بۆ لاوازكردنی بزووتنه‌وه گونجاون.
بۆ هه‌موو ئێمه كه ڕۆژێك له ڕۆژان له حیزب‌دا چالاكیمان بووه‌و سه‌ركه‌وتنی حیزبیـشمان بۆ گرینگه، باش ده‌زانین ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه‌گرتن شتێكی زۆر ئاسایی‌یه، هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه ڕه‌خنه بگرێت. ڕه‌خنه گرتن له سكرتێر، ده‌فته‌ری سیاسیی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی شتێكی ڕه‌وایه، هه‌میشه بووه‌و هه‌ر ده‌شبێت، جا كه وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی پرس‌و بابه‌تی نێوخۆ‌یی (ئه‌ویش به دوور له ڕاستی) ده‌كرێت چ لێكدانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكرێت؟.
به‌ش به حاڵی خۆم پێمخۆشه هه‌موو كه‌س له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب بنووسێت‌و بیر‌و باوه‌ڕی خۆی ده‌ربڕێت‌و پرسیار بكات. حیزب حیزبی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه باوه‌ڕیان به وه‌دیهاتنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه. جیا له‌مه‌ش هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه بۆی هه‌یه پرسیار بكات‌و له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی گه‌ل‌و نیشتمانه‌كه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت. ئه‌مه هه‌رگیز به مانای تیرۆری كه‌سایه‌تی‌و بوخاتان‌و قسه‌ی سووك نییه.
تاكو ئێمه بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی گه‌ل له خه‌باتێكی سه‌خت‌و دژوار‌دا بین، بێ گومان دوژمن به ڕه‌نگی جۆراوجۆره‌وه بۆ لاوازكردن‌و تێكشكانی ئێمه ئاماده ده‌بێت‌و پێویسته له‌م پێوه‌ندییه‌دا وشیارتر بجووڵێینه‌وه.
تێبینی:
ئه‌م وتاره رێکه‌وتی 16 05 2004، له به‌ره‌به‌ره‌ی پێکهاتنی کۆنگره‌ی 13دا له ماڵپه‌ڕی "دیمانه"دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه. ئێستا له به‌ره‌و کۆنگره‌ی 14ی حیزب ده‌چین به پێویستم زانی بۆ جاڕێکی دیکه بڵاوی بکه‌مه‌وه.

Tuesday, May 13, 2008
وتووێژ له‌گه‌ڵ "کوردستان"
له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی"کوردستان"ه‌وه، سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنتنان ده‌که‌ین بۆ کوردستان.
کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، ئه‌و گیر‌و گرفته‌ی که له‌سه‌ر ڕێگای لاوی کورد هه‌ن، لاوان چۆن جێگه‌ی خۆیان له‌و سیستمه نوێیه‌دا که له ئورووپا ده‌دۆزنه‌وه به به‌راوردکردنی جیاوازییه زمانی، ئایینی‌و ڕه‌گه‌زی، ئاستی خوێنه‌واری‌و زانستیه‌کانیانه‌وه، چۆن ده‌بینن؟
ڕه‌حیم:
پێشه‌کی سوپاسی ڕۆژنامه کوردستان ده‌که‌م که ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ڕه‌خساندوه، ئه‌گه‌ر به کورتیش بێ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارودۆخ‌و تێکۆشان‌و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی ژیان‌و گوزه‌رانی لاوانی کورد له هه‌نده‌ران، بیروڕای ئێمه وه‌ربگرن.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاره‌که‌تاندا، ده‌توانم عه‌رزتان بکه‌م، ئێمه ناتوانین فۆرمێکی گشتی‌و گشتگیر‌و تایبه‌ت به لاوی کورد یان ئه‌و که‌ندو کۆسپانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای ئه‌و بۆ چوونه نێو سیستمی ئورووپایی، یان هاوگونجی، یان به مانایه‌کی گشتگیرتر "ئه‌نتگراسیۆن"، به‌ده‌سته‌وه بده‌ین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه بمانه‌وێ پرسیاره‌که تایبه‌تی‌تر بکه‌ینه‌وه، ئیزن وه‌رده‌گرم، زۆرتر له‌سه‌ر بارودۆخی ژیان‌و گوزه‌رانی لاوانی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ره‌وه، که من به‌شێوه‌یه‌کی چڕ‌و پڕتر له‌گه‌ڵ ئه‌واندا تێکۆشانم هه‌بوه، ناسیاوییه‌کی زۆرترم له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه، قسه بکه‌م.
ئه‌وانه دوو به‌شن:
به‌شێکیان له ڕێکخراوه سیاسییه شۆڕشگێڕه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا په‌روه‌رده بوون، نه‌شونمایان کردووه، به هه‌ر هۆکارێک؛ ڕێگای هه‌نده‌رانیان گرتوه‌ته به‌رو ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین.
به‌شێکیان، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی به کولتووری دێموکراتیک‌و بنه‌ما دێموکراتیکه‌کان ئاشنان، فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگای کراوه به‌لایانه‌وه بایه‌خداره، زۆر زوتر ده‌توانن له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا خۆیان ببیننه‌وه‌و قۆناخه جۆربه‌جۆره‌کانی پێشکه‌وتن ببڕن.
له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا، کۆمه‌ڵێک که‌سی دیکه هه‌ن، به‌هۆی ئه‌و ئیدۆلۆژیه داسه‌پاوه‌ی له کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا حاکمه‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک به‌شێک له ئێران له قۆناخی ئێستادا، ئیدۆلۆژی ده‌سه‌ڵات که‌مو زۆر کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌وانیش هه‌یه، که‌متر یان دره‌نگتر خۆ ده‌گونجێنن، به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌رییه ده‌توانم ڕاشکاوانه بڵێم، به له‌به‌رچاوگرتنی ناسیاوییه‌ی ئێمه له‌سه‌ر لاوی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه هه‌مانه، له‌سه‌ر لاوانی کورد زۆر که‌متره، ئه‌وه جێگای دڵخۆشییه
به‌ڵام هه‌مومان ده‌زانین، پێنانه نێو دنیایه‌کی تازه، به کولتوور‌و روانینێکی تازه‌وه، خۆ ئاماده کردنێکی ده‌وێ، تێڕوانینی تازه‌ی ده‌وێ، کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری ده‌وێ له ڕوانگه‌دا، له بیرکردنه‌وه‌دا، له هه‌موو بوار‌و ڕه‌هه‌نده‌کاندا، جا بۆیه، له‌و پێوه‌ندیه‌شدا هێندێ پێشوه‌چوون‌و پاشه‌کشه‌ش هه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین، به‌شێکیان که زۆرینه‌شن، له ئه‌نتگراسیۆنه جۆراوجۆره‌کاندا، له رێکخراوه کولتووری‌و دێموکراتیکه جۆراوجۆره‌کاندا، بۆ نمونه له یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا، خۆیان سازمان داوه، جیا له‌وه توانیویانه ماهییه‌ت‌و ناوه‌رۆکی کوردی خۆتان بپارێزن، توانیویانه قۆناخی زۆر گه‌وره‌و به‌رچاویش له پێشکه‌وتنی زانستی له کۆمه‌ڵگای ئوروپایی‌دا ببڕن، هه‌ر ئه‌و رێکخراوه‌ش، ئه‌و چه‌مک‌و بایه‌خانه‌ی هه‌وڵی داوه بیانکاته ئامانج‌و ئامانجدارن له لای، وه‌کوو خۆشه‌ویستی خاک‌و نیشتمان، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌لای ئه‌و لاوانه به بایه‌خه، ده‌توانم بڵێم ئه‌م تێڕوانینه که ڕێکخراوه‌کان جێی ده‌خه‌ن جۆرێک له بیر‌و باوه‌ڕ له نێو لاوانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا دروست ده‌کا که له ڕێگای ئه‌و رێکخراوانه‌وه، لاوانی ده‌ره‌وه خۆیان به خاک‌و نیشتمان گرێ ده‌ده‌نه‌وه...
پێم وایه ئه‌و رێکخراوانه ده‌توانن له ڕێکخستن‌و ئیداره‌کردنی ژیانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیستمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داهاتووی وڵات، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و په‌روه‌رده دێموکراتیک، لانیک‌و پێشکه‌وتووه‌ی له کۆمه‌ڵگای ئورووپایی‌دا هه‌یه، ده‌سکه‌وتێکی زۆر گه‌وره بن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری داهاتووی کۆمه‌ڵگای کوردستان.
کاک ڕه‌حیم، چۆنیه‌تی به‌شدارانی لاوانی کورد له حیزب‌و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان‌و رێژه‌ی به‌شداریکردنی له خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد‌و چالاکی له ئورووپا، چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ئه‌وانه دوو توێژن، ئه‌گه‌ر زۆر به کورتی بڵێم، توێژێکیان که زۆر که‌من، نه‌یانتوانیوه ڕه‌هه‌ندێکی ئه‌وتۆ ڕوون‌و به‌رچاو به‌ده‌سته‌وه بگرن یان له پرۆسه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی گۆڕانکارییه‌کاندا خۆیان ببیننه‌وه.ئه‌و توێژه زۆرتر توێژێکی ئاکادیمیکه یان ده‌توانم بڵێم نه‌ک ئاکادیمیک، توێژێکی به‌رزه‌فڕه، له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه، له ڕوانگه‌ی تیۆرییه‌کانی کتێب یان له روانگه‌ی ئه‌و سیستمه ئاکادیمیکه‌ی له زانستگادا فێری ده‌بێ؛ پێی وایه ده‌بێ ڕێبه‌ڕایه‌تی هه‌موو حیزبه‌کان به‌ده‌سته‌وه بگرێ، بۆ هه‌موو شتێک پرس‌و ڕا به‌وان بکرێ، له حاڵێکدا توێژێکی دیکه هه‌یه په‌روه‌رده‌کراوی نێو حیزبه سیاسییه‌کانه، هاتۆته ده‌ره‌وه، ئه‌و توێژه، ڕوانگه‌ی زۆر واقێعبینانه‌تری هه‌یه به نیسبه‌ت ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و ناسیۆنالیستی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م قۆناخه‌دا تێیدا ده‌ژی، واته به‌رله‌وه‌ی ڕوانگه‌یه‌کی به‌رزه‌فڕانه‌ی هه‌بێ، عه‌تفێکی هه‌یه.
ئه‌و له‌و بارودۆخه‌دا ژیاوه، نه‌شونمای کردوه، زۆر که‌ندو کۆسپ‌و ئا‌سته‌نگو گیروگرفتی دیوه‌و ده‌ست‌و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم کردوون.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، توێژێک هه‌یه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی خۆشگوزه‌رانی، به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی سه‌رمایه‌و پوڵ له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه.
ئه‌و توێژه، زۆرتر له کۆمه‌ڵگای ئورووپادا، توشی جۆرێک له سه‌رلێشێواوی، بێ‌شوناسی‌و بێ ناسنامه‌یی ده‌بێ.ده‌توانین بڵێین ئه‌م دۆخه تابلۆیه‌کی گشتییه له ڕوانینی لاوی کوردی هه‌نده‌ران، به نیسبه‌ت جوڵانه‌وه.
دوا قسه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌ی کوردستان؟
زۆر سپاستان ده‌که‌م، هیوای گه‌شه‌سه‌ندن‌و پێشکه‌وتنی زیاتر بۆ ڕۆژنامه‌ی کوردستان ده‌خوازم
تێبینی:
ئه‌م وتووێژه، له ڕۆژنامه‌ی "کوردستان"، ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا، ژوماره 471، بڵاو کراوه‌ته‌وه.
سوپاس بۆ شنه ره‌زابی که ئه‌رکی تایپ کردنی ئه‌م وتووێژه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
که‌مێک ده‌ستکاری کراوه.
پێکهێنه‌ری وتووێژ: فاتێح ساڵحی

Sunday, May 11, 2008
رۆژی جیهانی دایک‌و ئه‌رکه‌کانمان!
دووهه‌مین یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی مای هه‌موو ساڵێک، رۆژی جیهانی دایکه. رێزگرتن له دایک‌و ده‌ربڕینی ئه‌مه‌گناسی به‌رانبه‌ر به گه‌وره‌یی دایک، له کۆمه‌ڵگاو وڵاته جۆراوجۆره‌کاندا، له کۆنه‌وه به‌رێوه چووه‌و وه‌کوو نه‌ریتێک باو بووه.
ئه‌وه‌نده‌ی زانیارییه‌کان پێمان ده‌ڵێن، ئه‌م یاده له یونانی کۆندا له نێوه‌ڕاستی مانگی مایدا، جێژنێکی گه‌وره بۆ رێزلێنان له خودای باروه‌ری، هه‌روه‌ها له "رئا" دایکی "ژئوس"، خوای خوداکان پێکهاتووه.
له وڵاتی بریتانیا یه‌که‌مین جێژنی رۆژی دایک یان یه‌کشه‌ممه‌ی دایک، Mothering Sundy))، بۆ رێزگرتن له که‌نیسه وه‌کوو دایکی دین، له لایه‌ن شا هنری سێهه‌م له ساله‌کانی 1216_ 1239ی میلادی، به‌رێوه چووه. ناوبراو سێهه‌مین یه‌کشه‌مه‌ی مانگی مارس، واته کۆتایی وه‌رزی زستان‌و سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار، بۆ ئه‌و جێژنه دیاری کردوه.به‌رێوه چوونی ئه‌م رێوره‌سمانه، تاکوو ده‌ورانی رێنسانس له ئورووپا به‌رده‌وام بووه.
له‌م رۆژانه‌دا ته‌نانه‌ت کڵفه‌ت‌و خزمه‌تکاره‌کان، نه‌ده‌چوونه سه‌رکاره‌کانیان، ئه‌وان شیرینی تایبه‌تیان ساز ده‌کردو سه‌ردانی دایکیانیان ده‌کرد، تاکوو به‌و چه‌شنه رێز له کار‌و کوێره‌وه‌ری دایکه‌کانیان بگرن.
له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، له تورینگینی ئاڵمانیش یه‌کشه‌ممه‌ی دایک به‌رێوه چووه، منداڵه‌کان به‌ساز کردنی شیرینی‌و چێشتی خۆش میوانداری دایک‌و بابیان ده‌کردو رێز‌و ئه‌مه‌گناسی خۆیان بۆ دایک نیشان داوه.
له ناوچه‌ی شامپانی وڵاتی فه‌ڕانسه، هه‌روه‌ها والونین له بلژیک، رێوڕه‌سمی هاوچه‌شن به‌رێوه ده‌چوون.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن، پاش ساڵی 1644ی میلادی، ئه‌م جۆره رێوره‌سمانه به بێ ده‌ستتێوه‌ردانی که‌نیسه، به‌رێوه ده‌چوون‌و خزم‌و که‌س‌و کار له ده‌وری یه‌کتر کۆده‌بونه‌وه‌و دایکان رێزیان لێنراوه.
کورته‌یه‌ک له مێژووی رۆژی جیهانی داییک:
بۆ یه‌که‌مین جار، خاتوو جولیا وارد هووه (Julia Ward Howe)، (1819_ 1910)، شاعیر، نووسه‌رو یاسا ناسی ئه‌مریکایی، که شه‌ڕه نێوخۆییه‌کانی ئامریکا، هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئاڵمان‌و فه‌ڕانسه شوێنی خراپی له‌سه‌ر دانابوو، پێشنیاری کرد، رۆژێک وه‌کوو ڕۆژی دایک دیاری بکرێ.خاتوو جولیا وه‌کوو خه‌باتگێرێکی ئاشتیخواز حه‌ولی ده‌دا، ژنان وه‌کوو قوربانیانی سه‌ره‌کی شه‌ڕ، ڕۆڵێکی مه‌زن بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی‌و سه‌قامگیری ئاشتی بگێرن. له‌م رۆژه‌دا زۆرتر دایکی ئه‌و سه‌ربازه کوژراوانه له ده‌وری یه‌کتر کۆده‌بوونه‌وه که له شه‌ڕی نێوخۆ‌یی ئامریکادا گیانیان له‌ده‌ست دابوو.
پاش ناوبراو، خاتوو ئاننا جارویس (Anna Jarvis)، له ساڵی 1872، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مان بیرۆکه‌ی خاتوو جولیا، له دووهه‌مین یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی مای ساڵی 1908ی زایینی، به‌ئامانجی رێزلێنان له ڕۆلی دایکی له ژیانی ناوبراودا، له رێوڕه‌سمێکی ئایینی‌دا، ئه‌و ڕۆژه‌ی جێژن گرت. ئه‌و ژنه پاش رێوره‌سمه‌که کارێکی به‌ربڵاوی ته‌بلیغی به‌رێخست.
ئاننا جارویسی دایک، له نێوان ساڵه‌کانی (1832_1905)، وه‌کوو ژنێکی زه‌حمه‌تکێشی کابان، هه‌روه‌ها هه‌ڵسووڕی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی حه‌وڵیکی زۆری له خۆی نیشان‌دا تاکوو لایه‌نی پاک‌و خاوێنی‌و بێهداشت بۆ رزگار کردنی منداڵان له مردن په‌ره پێبدات.
ئاننا جارویس، بۆ خۆی 11 مندالی به‌دونیا هێنابوو که ته‌نیا 4 دانه‌یان له ژیان‌دا مان. ناوبراو به وتاردان‌و رێکخستنی ژنان به مه‌به‌ستی پێشکه‌وتن له بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی‌دا، چالاکی خۆی له‌م بواره‌دا به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوتر ده‌ست پێ‌کرد.ئه‌و له سالی 1858دا، "رۆژی کاری دایکان"ی دامه‌زراندو به رێخستنی ژنان خه‌باتی کرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان بیرۆکه‌ی کاری به‌کۆمه‌ڵ گه‌شه پێبده‌ن‌و به به‌ره‌وژوور بردنی زانیارییه‌کانی خۆیان، ژیانی منداڵان له نه‌خۆشی‌و مه‌رگ له‌وسه‌رده‌مه‌دا، رزگار بکه‌ن.
کارێکی دیکه‌ی ئه‌و ژنه خه‌باتگێڕه ئه‌وه بوو، پاش کۆتایی شه‌ڕه نێوخۆییه‌کانی ئامریکا، هه‌وڵی ده‌دا به کۆکردنه‌وه‌ی دایکان له ده‌وری یه‌کتر، وێرای به‌هێز کردنی هاودڵی‌و هاوپێوه‌ندی له نێو وان‌دا، تێده‌کۆشا به‌م چه‌شنه، دۆستایه‌تی‌و خۆسه‌ویستی له نێوان سه‌ربازه‌کانیش په‌ره پێبدات تاکوو به‌م جۆره ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رچی زۆرتر به‌هێز بێت‌و په‌ره بستێنێ.
ڕۆژی 9ی مانگی مای ساڵی 1905، ئاننا جارویس مالئاوایی له ژیان کرد‌و کچی ناوبراو که ئه‌ویش هه‌ر ناوی ئاننا بوو، خه‌باتی خۆی ده‌ستپێکرد.(1868_1948)، ناوبراو به نووسینی نامه بۆ یاسا دانه‌رانی ئامریکایی داوای کرد، رۆژێک وه‌کوو ڕۆژی دایک دیاری بکرێ.ئاننا بۆ یه‌که‌مین جار رۆژی 10 مانگی مای 1908، له‌و شاره‌ی که دایکی رۆژانی یه‌کشه‌ممه له که‌نیسه وانه‌ی ده‌وته‌وه، رۆژی دایکی له رێوره‌سمێکدا رێز لێگرت. ئه‌مه وای کرد، تاکوو ساڵی 1912، 45 ویلایه‌تی ئامریکا ئه‌مرۆژه‌یان وه‌کوو رۆژی دایک به فه‌رمیی ناسی.
کار گه‌یشته جێگایه‌ک، ویلسۆن سه‌رۆک کۆماری ئه‌و کاتی ئامریکا، له ساڵی 1914دا، رۆژئ دایکی له سه‌راسه‌ری ئامریکا، وه‌کوو ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یاند.
ئه‌م ڕووداوه بووه هۆکارێکی گه‌وره بۆ ئه‌وه‌ی ناردنی کارتی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی رۆژی دایکه‌و بره‌و په‌یدا بکات. له‌م نێوه‌دا گۆڵفرۆشه‌کان، داهاتێکی زۆریان وه‌سه‌ریه‌ک ده‌نا‌و له‌و سه‌روبه‌نده‌دا نرخی گوڵه‌کانیان زۆرتر ده‌کرد. ئه‌مه وای له خاتوو ئاننا جارویس کرد به شێوه‌یه‌کی یاسایی دژی دیاری کردنی رۆژی دایک بوه‌ستێته‌وه. به‌ڵام سه‌رکه‌وتنێکی له‌م بواره‌دا وه‌ده‌ست نه‌هێنا.
ناوبراو بۆ به‌ربه‌ست کردنی به‌رێوه نه‌چوونی رێوره‌سمه‌کانی رۆژی دایک، له‌م رۆژانه‌دا کارگه‌لێکی کردن که به هۆیانه‌وه که‌وته به‌ندیخانه.ئاننا ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له مردنی له ساڵی 1948ی میلادی، به هه‌واڵنێرانی وت: "بریا رۆژه‌ی دایکم پێکنه‌هێنابا".له راستی‌دا ئێستا له وڵاتێکی وه‌کوو ئامریکا، شوێنه‌کانی ته‌له‌فوون کردن، رێستۆران‌و گۆڵ فرۆشییه‌کان له ڕۆژی جیهانی دایکدا، به هۆی فرۆشی زۆره‌وه، زۆرتریین داهات بۆ خۆیان ده‌ستبه‌ر ده‌که‌ن.
ڕۆژی دایک له ساڵی 1923دا له وڵاتی ئاڵمان، جێژن گیرا. ته‌نانه‌ت له ساڵی1933دا، نازییه‌کان، رۆژی جیهانی دایکیان وه‌کوو پشووی گشتیی ڕاگه‌یاند.
پاش شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، رێوره‌سمه‌کانی رۆژی دایک له سه‌راسه‌ری ئورووپا به‌رێوه چوو. له‌م ڕۆژه‌دا به دانی گوڵ‌و دیاری تایبه‌ت رێز له دایکه‌کان ده‌گێڕا. ئێستا رۆژی جیهانی دایک، له به‌شێک له وڵاتانی ئورووپایی، له ئوستوڕاڵیاو ئامریکا رێزی لێده‌گیردرێ.
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و راستییه که کۆمه‌ڵگای کوردستان، له لایه‌ن هێزه دژبه‌ره‌کانی ئازادی‌و مرۆڤ دۆستییه‌وه، ساڵانێکی دوور‌و درێژه شه‌ڕی به‌سه‌ردا سه‌پاوه، سیاسه‌تی کوشتن‌و بڕیین به پانه‌وه له دژی هه‌موو زینده‌وه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵی کوردستان به‌رێوه ده‌چێ، دایکان له‌م به‌ستێنه‌دا زۆر زیانیان پێگه‌یوه‌وه پێده‌گات.
ڕۆڵه‌کانیان ئێعدام‌و زیندانی ده‌کرێن، مێرده‌کانیان شه‌هید ده‌بن، سه‌ڕه‌رای هه‌موو ئه‌مانه، به‌شێکیان ڕاسته‌وخۆ له خه‌بات‌و ژیانی پێشمه‌رگانه‌دا به‌شدار بوون‌و به‌شدار ده‌بن‌و کۆڵ‌یان نه‌داوه...
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م سه‌ختیانه، دایکانی کورد هه‌رگیز ڕۆڵی دایکایاتی خۆیان، که بریتییه له سۆز، مێهره‌بانی، خۆشه‌ویستی بنه‌ماڵه‌و وڵات، هه‌ست کردن به به‌رپرسایه‌تی له ئاست چاره‌نووسی جگه‌ر گۆشه‌کانیان‌و تێکۆشان بۆ مسۆگه‌ر کردنی داهاتوویه‌کی ڕووناک بۆیان، غافڵ نه‌بوون‌و نابن، مافی بێئه‌ملاولای خۆیانه جیا له هه‌موو ڕۆژه‌کانی دیکه، ئه‌بێ له رۆژی جیهانی دایکدا رێزی تایبه‌تییان لێبگیرێ‌و فیداکاری‌و خه‌باتیان نرخی بۆ دابندرێ.
ئه‌م رێزلێنانه له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌کرێ شیاوی ئاوڕلێدانه‌وه بێ، کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌هۆی سیاسه‌تی زاڵی داگیرکه‌ران، زاڵکردنی قه‌یدوبه‌ندی کۆنه‌په‌رستانه‌و ناسه‌رده‌میانه، جیا له‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌وڵیان داوه ژنان له بازنه‌ی تێکۆشانی سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی دوورخه‌نه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌م سیاسه‌ته تا ڕاده‌یه‌ک له نێو ئێمه‌ومه‌مانیشدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌و له هه‌ندێک ناوچه‌و ده‌ڤه‌ری جیاجیا به خه‌ستی‌و خۆڵی هه‌ستی پێده‌کرێ.
ئه‌م دیارده بۆ خه‌ڵکی کورد به گشتیی، خه‌باتگێرانی رێگای ئازادی به تایبه‌تی، که ساڵانێکی دوور‌و درێژ دژی نیزامی نابه‌رانبه‌رو چه‌وسێنه‌ر تێکۆشاون‌و تێده‌کۆشن، بۆ به‌دیهێنانی ئازادی‌و دێموکراسی فیداکاریان کردوه‌وو له رێره‌وه‌دا کوێره‌وه‌ری زۆریان دیووه، شایان نیه ئیزن بده‌ن دایکان‌و ژنانی کوردستان به‌هیچ بیانوویه‌ک زوڵمیان لێبکرێ‌و مافی ڕه‌وایان به بیانوگه‌لی پیاومه‌زنانه‌و کۆنه‌په‌رستانه پێشێل بکرێ.
ژنان‌و دایکانی هێژای کوردستان، سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌کانیان، ئه‌بێ به یه‌کگرتوویی‌و هێزێکی زۆره‌وه له مه‌یداندا بن؛ له‌وه‌ش دڵنیا بن تاکوو هێز نه‌بن‌و وزه‌کانیان وه‌سه‌ر یه‌ک نه‌خه‌ن، ناتوانن وه‌کوو پێویست به‌ره‌وڕووی داب‌ونه‌ریته پاشکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگا ببنه‌وه.ئه‌و داب‌ونه‌ریتانه‌ی، له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، له به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی کولتووری پیاوسالاری‌و هێژموونی پیاودا، له کۆمه‌ڵ‌و خێزان‌دا ده‌ور دبینێ، به‌داخه‌وه زۆرجار ژنان بۆ خۆیان بواری بۆ ده‌رخسێن‌و له ئاست نابه‌رانبه‌ری‌و ماف پێشێلکاریاندا، وه‌کوو پێویست ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵنابڕن.
له ڕاستی‌دا، ژنان به‌و بێده‌نگییه له ئاست پێشێلکارییه‌کانی مافی خۆیان، جیا له پێشل‌کردنی مافه‌کانیان، سته‌مێکیش له ته‌واویه‌تی ئه‌و خه‌باته ده‌که‌ن؛ له پانتایی کۆمه‌ڵگادا له لایه‌ن هه‌موو یه‌کسانی خوازانی کۆمه‌ڵه‌وه بۆ ئازادی، دێموکراسی‌و پێکهێنانی کۆمه‌ڵیکی یه‌کسان‌و به‌رانبه‌ر له ئارادایه...

Subscribe to:
Posts (Atom)