Archive
-
▼
2022
(250)
-
▼
June
(28)
- شاندی وەزارەتی پێشمەرگە لە واشنگتن
- ئەمریكا: لەگەڵ كوردستان بەردەوام دەبین
- ههڵویستی ئهمهریكا لهسهر هێرشه مووشهكییهكان
- کۆساڵان:
- مایكرۆسۆفت: رووسیا بۆ کاری سیخوری 42 وڵاتی کردووه...
- سڕ کردن
- هەنگاونان بۆ بەهێز کردنی بەرگری ئاسمانی لە رۆژهەڵا...
- لە جیهاندا پتر لە 100 ملیۆن کەس ئاوارەن
- هەموو كات چاوەڕوانی كارو هەنگاوی گەورە لە مرۆڤە گە...
- بهگوێرهی ڕاپرسییهك زۆرینهی ڕۆژنامهنووسانی ئه...
- بە پێدانی زانیاری 10 ملیۆن دۆلار لە ئەمەریکاوە وەرگرە
- شەهیدان چرای ڕێگای تێكۆشانن
- کاک عەبدوڵا موهتەدی شیاوی سەرۆکایەتی ئێرانە!
- ئهمهریكا خەڵاتێكی 15 میلیۆن دۆلاری دهبهخشێت
- "شانێک بەبن باری نیشتمانەوە'' لە پەرتووکخانەی کۆنگرێس
- "ڕێگای گەیشتن بە یەکسانی"، بەسەرهاتی مرۆڤێکی کۆڵنەدەر
- ئهنجوومهنی پیرانی ئهمهریكا دژی ئێران پڕۆژهیه...
- ئاماندا، ئەو خانمەی ترەمپ لایدا و بایدن دەیگەڕێنێتەوە
- دەست خۆش کاک جەماڵی بەرێز
- واشنگتن: بەشداری لە ساڵیادی یەکیەتی
- ئەمریکا: پێوەندیمان لەگەڵ کوردستان درێژخایەنە
- (گهڕان بهدوای دادپهروهری) لە پەڕتووکخانەی کۆنگ...
- دۆخی شنگال لە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەمریكادا #مستەر_كورد
- خانمێكی كورد پۆلیسە لە ئەمریكا #مستەر_كورد
- ANALYTICS EDIT VIDEO گەڕان بەدوای دادپەروەری #مست...
- کێشەی پەیامەکەی لێپرسراوی گشتیی حیزب:
- نەشڤیل: نیشاندانی خۆشەویستی بۆ كوردستان و. پێشمەر...
- Nashville: Officer Nopel proud of Peshmarga #mrkurd
-
▼
June
(28)
Monday, June 27, 2022
کۆساڵان:
Sunday, June 26, 2022
مایكرۆسۆفت: رووسیا بۆ کاری سیخوری 42 وڵاتی کردووهتە ئامانج
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرای کرد، رووسیا لە رێگهی هاککردنەوە هەوڵی داوە کاری سیخوری بەسەر 42 وڵاتدا بکات، کە لە شەڕی رووسیا و ئۆکرانیادا هاوکاری و پاڵپشتی کیێڤیان کردوە.
براد سمیز، سەرۆکی مایکرۆسۆفت گوتی: ''لە دەسپێکردنی شەڕەکەوە، رووسیا هاوپەیمانەکانی ئۆکرانیای کردووهتە ئامانج و لەم بارەوە بە رێژەی 29% سەرکەوتوو بووە. کاتێک وڵاتە هاوپەیمانەکان بۆ داکۆکیکردن و یارمەتیدانی ئۆکرانیا یەکیان گرت، دەزگاکانی هەواڵگری رووسیا چالاکی و ئەرکە سیخوڕییەکانیان بە مەبەستی دزەکردنە نێو تۆڕەکانی ئینتەرنێتی حکومەتەکانی دەرەوەی ئۆکرانیا پەرە پێدا".
بە گوێرەی زانیارییەکانی مایکرۆسۆفت، نزیکەی دوو لەسەر سێی ئامانجی سیخوڕییە ئەلیکترۆنییەکانی رووسیا وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بوون. لەم هێرشه ئهلیكترۆنییهشدا واشنتن ئامانجی سەرەکی و پۆڵەندا دووەمین ئامانج بووە و سیخوڕییان بەسەردا کراوە. لە دوو مانگی رابردووشدا وڵاتانی سوید، دانیمارك، نهرویج و تورکیا بوونەتە ئامانجی هەوڵە سیخوڕییەکانی رووسیا.
راپۆرتەکەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت باس لەوەش دەکات، لەگەڵ هێرشە ئەلیکترۆنییەکاندا بۆ سەر ئۆکرانیا، هاککەرەکانی سهربە رووسیا بە پلانی تۆکمە و درێژماوە دژی حکومەت و رێکخراوە مرۆییەکانی 42 وڵات کاری سیخوڕیان ئەنجام داوە. کۆی ئەو 42 وڵاتەش کە لە لایەن رووسیاوە کراونەتە ئامانجی سیخوڕی، ئەو وڵاتانەن، كه یارمەتی ئۆکرانیایان داوە.
له راپۆرتەکەدا هاتووه: 128 رێکخراو کە نیوەیان پهیوەنیدار بە حکومەتەکانەوە بوون، کراونەتە ئامانج، 12%یشیان ئەو بنکە و دامهزراوانه بوون، كه پهیوهندی راستهوخۆیان حکومەتەکانهوه نەبوون.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە، لەم هەڵمەتەدا زۆرتر رێکخراوە مرۆییەکان و ناوەندەکانی راوێژکاری ئامانجی سەرەکی هەنگاوی سیخوڕییە ئەلیکترۆنییەکانی رووسیا بوون.
هەروەها کۆمپانیاکانی پەیوەندی گرتن، وزە و بەرگری بەشێکی دیکە لە ئامانجی سیخوڕ و هاكکەرە رووسییەکان بوون.
هێرشەکانی رووسیا لە 24ی شوباتی ئەمساڵدا دژی ئۆکرانیا دەستی پێکرد و لەگەڵ ئەوەی رووسەکان رایانگەیاندبوو لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئۆکرانیا داگیردەکەن، بەڵام شەڕەکە تاکو هەنووکەش درێژەی هەیە و بە هەزاران کوشتە و برینداری لێکەوتووهتەوە و بە سەدان ملیار دۆلار زیانی ئابووری بە هەر دوو وڵات گەیاندووە.
هەروەها رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاشکرای کردوە، بە هۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا، تا ئێستا پتر لە 6.5 ملیۆن کەس ئاوارە بوون و چاوەڕێ دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئەم رێژەیە بۆ 8.3 ملیۆن کەس زیاد بکات.
Friday, June 24, 2022
سڕ کردن
لەسەر داوای دۆستانەی کاک تەیموور مستەفایی، لەبەر ڕێزدانانم بۆ ئەو مرۆڤە شۆڕشگڕە، پۆستی ''بە جێگای .وڵامدانەوە بیانبەنە دۆکتۆر''، سڕ کرا
داوای لێبوردن لەو بەرێزانە دەکەم کە لایک و نووسراوەکانیان ئیدی نابیندرێ.
وەکوو وتراوە، بە جێگای نفرەت کردن لە تاریکی داگیرسانی مۆمێک چێژبەخشترە!
سپاس بۆ گشت لایەک
#مستەر_کورد
Tuesday, June 21, 2022
هەنگاونان بۆ بەهێز کردنی بەرگری ئاسمانی لە رۆژهەڵاتی نێوەراست
بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ئەندامانی پاڕڵمانی وڵاتەکەی راگەیاند هەنووکە ئامادەکاری بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی بەرگری ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی ئێسرائیل دەبارەی پرۆژەی بەرگری ئاسمانی رۆژهەڵاتی نێوەراست وتی:''ساڵی پار لەگەڵ هاوبەشەکانمان، وەزارەتی بەرگری ئەمریکاو بەرێوەبەرایەتی ئەو وڵاتە، سەرپەرستی پالانێکی بەرینم کردوە؛ ئەمەش پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە. پێشتریش پرۆژەکە چالاک بوەو بەرپەرچی هەوڵەکانی ئێرانی بۆ هێرش کردنە سەر ئیسڕائیل و وڵاتانی دیکە داوەتەوە."
حەوتووی ڕابردوو سەبارەت بەم هەوڵانەی ئەمریکاو ئیسرائیل دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی لە رۆژهەڵاتی نێوەراست بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتبوو: ''واشنگتن تێدەکۆشی بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو ڕازی بکات تاکوو پەیوەست بە پرۆژەی بەرگری ئاسمانی ئەمریکاو ئیسڕائیل ببن. پێشنیارەکە بۆ پڕ کردنەوەی ئەو بۆشایەیە کە لە کشانەوەی سیستەمی بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروست بوە، هەروەها یارمەتیدەر دەبێ تاکوو ئیسڕائیل و سعودیە لەیەکتر نزیک بکاتەوە بۆ ئەوەی رێکبکەن و پەیوەندییەکانی نێوانیان ئاسایی بکەنەوە."
بەرپرسانی ئیسرائیل هیوادارن بتوانن سەردانی بایدەن بۆ سعودیە لە ماوەی مانگی داهاتوودا، بۆ ئاسایکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ریازو ئورشەلیم بقۆزنەوە.
لە رێکەوتی 3ی مانگی 8ی ساڵی 2020، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، ئاشكرای كرد، محەمەد بن زاید شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی پێشووترری ئیسرائیل، لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و ئیمارات رێككهوتوون.
پاشان به ههوڵی بهردهوامی ئیدارهی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی پێشووی ئەمریکا، له چوارچێوهی "رێككهوتنهكانی ئیبراهیم"، بۆ ئاساییكردنهوهی پهیوهندییهكانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عهرهبی، سهرهتا ئیماراتی یهكگرتووی عهرهبی، پاشان بهحرهین و دواتر سودان پەیوەست بە پهیماننامهكه بوون. ئینجا مهغریب وەکوو چوارهمین وڵاتی عهرهبی لە چوارچێوهی ئهو رێككهوتنانهدا پهیوهندییهكانی خۆی لهگهڵ ئیسرائیل ئاسایی كردهوه، بەدوای ئەودا وڵاتی كۆسۆڤۆ پهیوهندی ههمه لایهنهی خۆی لهگهڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە.
لە ساڵی 1981وه، 6 وڵاتی کەنداو پێکهاتوو لە سعودیە، ئیمارات، عوممان، کوەیت، قەتەر و بەحرەین، له چوارچێوهی رێكخراوی ئهنجومهنی هاریكاری كهنداو، بۆ ههموو هاوکارییەکی سیاسیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و هەرێمی رێككهوتوون. هەنووکەش واشنگتن تدەکۆشی رێكخراوی ئهنجومهنی هاریكاری كهنداو لە هەموو روویەکەوە هاوکاری ئیسرائیل بکەن و بەم جۆرە دژی هژمونیخوازی ئێران لە پانتایی رۆژهەڵاتی نێوەراستدا بوەستنەوە.
لە جیهاندا پتر لە 100 ملیۆن کەس ئاوارەن
کۆمەڵەی گشتیی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە مانگی 12ی ساڵی 2000 دا، بڕیاری دا کە 20ی مانگی 6، وەکوو رۆژی رۆژی جیهانیی پەنابەران دیاری بکات. هەر بۆیە ساڵی دواترو لە 20ی مانگی 6ی ساڵی 2001، لە گشت جیهان بە فەرمیی یادی ئەم رۆژە، وەکوو رۆژی پەنابەران کرایەوە.
هەنووکە بە گوێرەی دوایین زانیارییەکانی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆکارەگەلی وەکوو شەڕ، توندوێژی و کارەساتە سروشتییەکان پەرەی بە دیاردەی کۆچکردن لە هەموو جیهان داوە.
داتاکانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەم پێوەندییەدا ئەو راستییە ئاشکرا دەکەن پاش شەری دووهەمی جیهانی، ژمارەی کۆچبەران لە 100 میلیۆن کەس تێپەڕ بوە.
بە گوێرەی داتاکانی کۆمسیۆنی پەنابەرانی ''UNHCR'' لە ئێستادا پاکستان 1.5 ملیۆن پەنابەر، تورکیا 3.8 ملیۆن و کۆلۆمبیا 1.8 ملیۆن، ئۆگەندا نزیکەی 1.5ملیۆن پەناخوازیان پەنا داوان، ئەم خەڵکەش بە هۆکاری شەڕو توندوتیژی، وشکەساڵی، کارەساتە سروشتییەکان و هەژاری زێدی خۆیان بەجێهێشتوە.
زانیارییەکانی کۆمسیۆنی پەنابەرانی رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتوەکان، باس لەوە دەکەن ژمارەی ئاوارەکان تا کۆتایی ساڵی 2021، زیاتر لە 90 ملیۆن کەس بوە. هەمان سەرچاوە ئەوەشی پشتراست کردۆتەوە لەئارادابوونی توندوتیژی لە ئەسیوپیا، بورکینا فاسۆ، میانمار، ئەفغانستان، کۆنگۆو نەیجەریا پەرەی بە دیاردەی ئاوارەیی و کۆچ کردن داوە.
هاوکات لە سەرەتای ساڵی 2022 بە هۆی شەری ڕووسیا دژ بە ئۆکراینا، تاکوو ئێستا 6.5 میلیۆن کەس ئاوارە بوون. هاوکات نەتەوەیەکگرتوەکان پێیی وایە رێژەی ئاوارەبوونی خەڵکی ئۆکراینا تاکوو کۆتایی ئەمساڵ بۆ 8.3 میلیۆن کەس زیاد بکات.
گرێدراو بەم باسەوە، سەرۆک بایدەن، ئەمرۆ بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەرانەوە، پەیامێکی بڵاوو کردەوەو رایگەیاند کە لە ئێشوئازاەکانی پەنابەران تێدەگات و هەروەها هێرشەکانی رووسیای بۆسەر ئۆکراینا بە هۆکاری پەرپێدەری دیارەی ئاوارەیی زیاتر وەسف کرد. بایدەن هاوکات ئاشکرای کرد تاکوو ئێستا ئەمریکا زۆرترین هاوکاری و یارمەتی بۆ ئاوارەکان لە هەموو جیهان دابین دەکات.
Friday, June 17, 2022
هەموو كات چاوەڕوانی كارو هەنگاوی گەورە لە مرۆڤە گەورەكان دەكرێ
Thursday, June 16, 2022
بهگوێرهی ڕاپرسییهك زۆرینهی ڕۆژنامهنووسانی ئهمهریكا خولیای پیشهكهیانن
بهگوێرهی ڕاپرسییهك كه زیاتر له 10 ههزار ڕۆژنامهنووس بهشدارییان تێدا كردووه، دهركهوتووه كه ڕۆژنامهنووسان سهرهڕای مهترسی و دژواری كاری ڕۆژنامهنووسی، خولیای پیشهكهیانن و خۆشیان دهوێت.
ڕاپرسییهكه ناوەندی لێکۆڵینەوەی پیو (PEW) لەنێوان 16ی مانگی دوو تا 17ی مانگی سێی ئەمساڵ ئهنجامی داوه به بهشداریی 11،889 رۆژنامەوان، ئهنجامهكهشی زۆرینەی رۆژنامەوانانی ئەمریکا سەرەڕای مهترسی و دژواری لە تێکۆشان بۆ ئاشکراکردن و گهیشتن به راستییەکان، له كارهكانیان بەردەوامن و کەیفیان بە پیشهی ڕۆژنامهنووسی دێت.
له ڕاپرسییهكهدا ڕێژەی 77%ی رۆژنامەنووسەکان جهختیان كردۆتهوه ئەگەر جارێکی دیکە دەرفەتی هەڵبژاردنی کارێکیان پێ بدرێت، ئەوا سەرلەنوێ کاری رۆژنامەوانی هەڵدەبژێرنەوە.
بهشدارانی راپرسییهكه سێ لەسەر چواری ئەو ڕۆژنامەوانانه بوون كه تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵییهوهیه و ئاماژهیان بهوهداوه كه پیشەی ڕۆژنامهوانی کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشبوونی باری دەروونیان هەبووه.
ههر له ڕاپرسییهكهدا داوا لە رۆژنامهنووسهكان کراوە بە وشەیەک پێناسەی پیشەکەیان بکەن، بۆ ئهم مهبهسته 72%ی وشەیەکی نەرێنیان هەڵبژاردوە و ئاماژەیان بە وشەگەلی وەک "بێزار، دژوار، ئاژاوە، حیزبی و گوشاری دەروونی کردووە".
كاتێكیش داوایان لێ كراوه به وشەیەک باسی هەستی خەڵک سهبارهت به پیشەی رۆژنامەوانی بکەن، تەنیا 3%ی بهشدارانی ڕاپرسییهكه وشەی ئەرێنیان بەکار هێناوە و له بەرامبەریشدا زۆرینەیان ئاماژەیان بەم وشانە کردووە "لایەنگری، ناڕاست، حیزبی و بێ متمانە".
جێی باسه ناوەندی لێکۆلینەوەی پیو دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە و له ساڵی 2004 لە واشنتۆن دامەزراوه و ئێستا خاوهنی 160 کارمەنده.
بە پێدانی زانیاری 10 ملیۆن دۆلار لە ئەمەریکاوە وەرگرە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا، لە ههژماری فەرمیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر رایگهیاند، ''لە پێناو دادپەروەری'' بڕی 10 ملیۆن دۆلار خەڵات دەبەخشن بەو کەسەی هەر چەشنە زانیارییەك لەسەر ''محەمەد جەعفەر قوسەیر'' بداتە ئەمەریکا.
وەزارەتی دەرەوە لەو ئاگادارییەدا وتوویەتی :"محەمەد جەعفەر قوسەیر یەکێک لە گەورەترین پاڵپشتیکاری حزبوڵڵای لوبنانە کە چەک و پارە بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دابین دەکات. قوسەیر لە رێگەی قاچاخچییەتی و چەند هەنگاوی تاوانبارانەی دیکەشەوە پاڵپشتی دارایی بۆ ڕێکخراوی حزبوڵڵای لوبنان دابین دەکات."وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە زاری ''محەمەد جەعفەر'' کە لەگەڵ ئێرانییەکان کار دەکات و لەم بارەوە گوتی: ''قوسەیر لە رێگای ئێرانەوە، چەک و پارە بۆ حزبوڵڵای لوبنان دابین دەکات".
لە ساڵی 2001وە، رێکخراوی حیزبوڵای لوبنان، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناسێندرا.
شیاوی بە بیرهێنانەوەیە ماوەی چەند رۆژ بەر لە ئێستا، بەشی ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا، لە ههژماری فەرمیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر رایگهیاند، "بڕی 15 ملیۆن دۆلار خەڵات دەبەخشن بۆ هەر چەشنە زانیارییەك سەرچاوە داراییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرا بكات".
به گوێرهی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا، ''سوپای پاسداران و فیلەقی قودسی ئەو سوپایە، بۆ دابینکردنی تێچووی چالاکییەکانیان لە جیهان، له چهند رێگهیهكهوه كهڵكیان وهرگرتووه، کۆمپانیای وەهمی و بونیادی جۆراوجۆری ساختە بەکاردەهێنن، تا خۆیان لە گەمارۆکانی ئەمهریکا و سزا نێودهوڵهتییهكان بدزنەوە".
شەهیدان چرای ڕێگای تێكۆشانن
Wednesday, June 15, 2022
کاک عەبدوڵا موهتەدی شیاوی سەرۆکایەتی ئێرانە!
Monday, June 13, 2022
ئهمهریكا خەڵاتێكی 15 میلیۆن دۆلاری دهبهخشێت
بەشی ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا، لە ههژماری فەرمیی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی تویتهر رایگهیاند، بڕی 15 ملیۆن دۆلار خەڵات دەبەخشن بۆ هەر چەشنە زانیارییەك سەرچاوە داراییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرا بكات.
به گوێرهی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا، ''سوپای پاسداران و فیلەقی قودسی ئەو سوپایە، بۆ دابینکردنی تێچووی چالاکییەکانیان لە جیهان، له چهند رێگهیهكهوه كهڵكیان وهرگرتووه؛ کۆمپانیای وەهمی و بونیادی جۆراوجۆری ساختە بەکار دێنن، تا خۆیان لە گەمارۆکانی ئەمهریکا و سزا نێودهوڵهتییهكان بدزنەوە.''
سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی ئێران و لقی دەرەوەی ئەو سوپایە، واتە فەیلەقی قودس، لە لیستی تیرۆری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکادان.
(5ی ئایار/ مایۆی 2022)، گرێدراو بە سپای پاسداران، ئەنجومەنی سینات دوو پرۆژە یاسای بە 66 دەنگی بەڵێ، هەروەها گەلاڵەیهکی دیکەی هاوچەشنی بە 86 دەنگی بەڵێ پەسەند کرد، کە نابێت لە ئەگەری رێکكەوتنی ئهتۆمی لەگەڵ ئێران، سوپای پاسدران لە لیستی تیرۆر لابدرێت.
بە گوێرەی ئەو یاسایەی ئەنجوومەنی پیران، ئەگەر ئیدارهی ئەمهریکا، لهبارهی پرسی ئهتۆمی لەگەڵ ئێران رێکبکەوێت؛ ئەوا پێویستە سوپای پاسداران لە لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكاندا بمێنێتەوە، لهكاتێكدا له (15ی نیسان/ ئهپرێلی 2019)ـهوه سوپای پاسداران لە لایەن ئەمهریکاوە خراوهتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لهبارەی ئەو دوو گەڵاڵە پەسەندکراوەی ئەنجومەنی سینات دژی ئێران، ئاماژهی کردبوو: ''ئێمەش وەکو سیناتۆرەکان سەبارەت بە کردەوەکانی دیکەی ئێران نیگەرانین، لە نێویاندا بەرهەمهێنانی موشەکی بالستیکی و تیرۆریزم، هەر بۆیە زۆرترین گەمارۆکانی ئیدارهی بایدن دژی ئێران، گرێدراوی ئەم دوو مژارەیە.''
ماوهی ساڵێك زیاترە ئێران و ئەمهریکا بە بەشداری ئەندامانی دیکەی نێو رێککەوتنی ئەتۆمی، ناڕاستەوخۆ دەستیان بە دانوستان كردووه، تا رێككهوتنه ئهتۆمییهكهی 2015، كه دۆناڵد ترمپ، سهرۆكی پێشووی ئهمهریكا له ساڵی 2018 لێیكشایهوه، زیندووبكهنهوه، یەکێک لە داواکانی ئێران لەم پرسه، لابردنی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆری ئەمهریکا.
"شانێک بەبن باری نیشتمانەوە'' لە پەرتووکخانەی کۆنگرێس
Saturday, June 11, 2022
"ڕێگای گەیشتن بە یەکسانی"، بەسەرهاتی مرۆڤێکی کۆڵنەدەر
Friday, June 10, 2022
ئهنجوومهنی پیرانی ئهمهریكا دژی ئێران پڕۆژهیهكیان پهسند كرد
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی كۆنگرێس، رهشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد، کە ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی بواری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و کردەوە ناسەقامگیرەکانی گروپەكانی سەر بە ئێرانه لە ناوچەکەدا.
بۆب مێندێز، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمهریکا دەربارەی ئەم هەنگاوە رایگەیاند، "لیژنەکە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەرچوونی یاسای ژمارە 6089ی دژەفڕۆکەوانی تایبەت بە ئێران و هەموارکردنەوەی یاسایەك، کە رێگری دەكات لەوەی ئێران و هەروەها هیچ گروپێکی تیرۆریستی و میلیشیاكانی گرێدراوی ئێران دەستیان بە داهێنانی تەکنەلۆژیای فڕۆكەی بێفڕۆکەوان بگات، چونكە ئێران و ئەو گرووپانە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی".
پڕۆژەی یاسای ژمارە 6089، لە چوارچێوەی سیاسەت و یاسای گەمارۆكانی چەك لە دژی ئێرانە، دوای پەسەند كردنی لە لایەن ئەنجوومەنی سێنات، دواتر واژووكردنی ئەو یاسایە لە لایەن جۆ بایدنی سهرۆكی ئهمهریكاوه، بە كردەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
پەسەند كردنی ئەم گەڵالەیە لە كاتێدایە، شهوی چوارشهم لهسهر پێنجشهممهی رابردوو، له رێگهی درۆنێكهوه رێگای سهرهكی ههولێر_پیرمام كرایه ئامانج، له ئاكامدا وێڕای برینداربوونی سێ هاووڵاتی، زیانی ماددی به ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیان گهیشت، ئهو پەلامارەش كاردانهوهی ناوخۆیی و نێودهوڵهتی لێكەوتەوە.
Thursday, June 9, 2022
ئاماندا، ئەو خانمەی ترەمپ لایدا و بایدن دەیگەڕێنێتەوە
لیژنهكانی ئهنجوومهنی سێنات سهرقاڵی دیاریكردنی (ئاماندا بێنێت) كاندیدی جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمهریكان بۆ بهڕێوهبردنی (رێكخراوی میدیا جیهانییهكانی ئهمهریكا).
سیناتۆره ئهمهریكییهكان لهبارهی ئاستهنگهكانی بهردهم رهوتی رۆژنامهوانی ئازاد له جیهاندا پرسیاریان رووبهڕووی (بێنێت) كردووه، ناوبراو لهمبارهیهوه رایگهیاند، ئێمه له قۆناغێكی ههستیاری مێژوویدان، رهوتی رۆژنامهوانی و دیپلۆماسی له جیهاندا به شێوهیهكی بێ وێنه لهلایهن دكتاتۆرهكان كراونهته ئامانج، ئهوان له سوود له بابهتی ساخته وهردهگرن، رووماڵی باوهڕ پێكراو، لهسهر بنهمای راستی و بێلایهنی لاواز دهكهن.
یهكێك له سیناتۆرهكانی بهرهی دیموكرات له ئاماندای پرسی، چۆن دهتوانیت رێكخراوی میدیا جیهانییهكانی ئهمهریكا بپارێزێت و ئهو ههسته چۆن له سهرانسهری جیهان زیندوو بكهنهوه و تهنیا پشت به زانیاری راست و باوهڕپیكراو ببهستن، بێنێت له وهڵامدا گوتی: ''لە ماوەی 50 ساڵی کاری پیشەیانەی رۆژنامەوانیدا، تێکۆشاوم بۆ ئهوهی بنەماکانی بێ لایەنی بپارێزم و پشتیوانی هەواڵنێری سەربەخۆ بم، هەوڵ دەدەم درێژە بەم پێوهرانه بدەم، ئەمەش بنەمایەکە بە دڵ و گیان دهیانپارێزم".
سیناتۆرێكی ئهمهریكی له رهوتی كۆماری لهبارهی ههڕهشهكانی سهر ئازادی رۆژنامهوانی گوتی: ''لە کاتێکدا ئازادی چاپەمەنی و دیموکراسی روو لە کەمبوونەوەدایه، هەواڵدەری نێونەتەوەیی ئەمهریکا رۆڵێكی مەزنی هەیە، بە نەمانی هەواڵ و دانانی سانسۆر لە سهری ''رێکخراوی میدیا جیهانییەکانی ئەمهریکا'' دەتوانێت زانیاری راست لە کاتی خۆیدا پێشکەش بکات، جیهان پێویستی بە هاوسەنگی هەیە، بە تایبەت لەو شوێنانەی ئایدۆلۆژی تیرۆریستی زاڵە".
"رێکخراوی میدیا جیهانییەکانی ئەمهریکا"، دامەزراوەیەکی سەربەخۆی دەوڵەتی فیدراڵە، 1ـی ئۆکتۆبەری 1999 دامەزراوە، بودجەی ساڵانەی 840 ملیۆن دۆلارە.
هەرچەندە بووجەی دامەزراوەکە لە لایەن ئەمهریکاوە دابین دەکرێت، بەڵام بە گوێرەی یاسا بەرپرسانی حکومەت ناتوانن هیچ دەستێوەردانێک لە کاروباری بواری رۆژنامەگەری بکەن.
مایکڵ پەک، فیلمساز دواین سەرۆکی ''رێکخراوی میدیا جیهانییەکانی ئەمهریکا'' بوو کە دۆناڵد ترەمپ داینابوو.
مایکڵ ساڵی رابردوو، لە ژێر گوشاری ئیدارهی بایدندا لە پێناوی ئەوەی سەربەخۆیی رێکخراوەکەی نەپاراستووە دەستی لە کار کێشایەوە.
ئاماندا بێنێت، پێشتر بەرێوەبەری دەنگی ئەمهریکا بووە، ناوبراو براوەی خەڵاتی پولیتزەرە، پێشتر سەرنووسەری بڵاوکراوەی بلومبێرگ نیوز و بەڕێوەبەری رۆژنامەی ئۆریگۆنیان بووە، پتر لە دوو دەیە پەیامنێری بۆ رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ کردووە.
بەو پێیەی دیموکراتەکان زۆرینهی ئەنجوومەنی سیناتیان بەدەستە، چاوەڕی دەکرێ ئاماندا بێنێت وەک بەرێوەی ''ئاژانسی میدیا جیهانییەکانی ئەمهریکا'' دهستنیشان بكرێت.
Wednesday, June 8, 2022
دەست خۆش کاک جەماڵی بەرێز
دەست خۆش کاک جەماڵی بەرێز، خۆت دەزانی ئەوانە لە دیدی من دا هێندە بچووک، ریسواوو دۆراون هیچکات ئامادە نیم لە کولەکەی تەردا ناویان بێنم. لەوانەش سووکتر ئەوانەن هیچ خێرێکیان بۆ کەس و بۆ خۆشیان نیە، بوونەتە پاڵەوانی فەسیبووک و سۆشیالمێدیاو بە زمانێکی نزم و ژەهراوی قسە دەکەن...
Tuesday, June 7, 2022
ئەمریکا: پێوەندیمان لەگەڵ کوردستان درێژخایەنە
رەحیم رەشیدی\ کوردستان 24، واشنگتن
رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 6ی جوونی2022، ''ئەنستیتوتی واشنگتن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک''، پانێلێکی سازدابوو کە تێیدا جێنیفەر گاڤیتۆ، یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆ کاروباری ئێران و عێراق، هاورێ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە وردی سەبارەت بە پێوەندییەکانی نێوان واشنگتن و هەولێرو پێگەی هەرێمی کوردستان قسەیان کرد.
لەو دیدارەدا بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوە دەربارەی دیرۆکی پێوەندییەکانی نێوان ئەمریکاو کوردستان رایگەیاند: ''ئێمە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوودا لە نزیکەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کارمان کردوە، ئەو پێوەندیانە گەشەی کردووە، ئەمەش بۆتە پێکەوە کارکردنێکی هاوسەنگ. پشتیوانییەکانیشمان لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ڕابردوودا، نیشانی دەدات کە پێکەوە کارکردنمان بابەتێکی تەکتیکی نییە، بەڵکو پەیوەندییەکی ستراتیژو درێژخایە."
بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوە لە گرێچنی قسەکانی داو سەبارەت بە چۆنیەتی هاوپەیمانی کوردستان و ئەمریکاو دۆخی کوردستان وتی: '' ئێمە پێکەوە شەری تیرۆرمان کرد، بە تایبەتی رووبەرووی داعش بووینەوە. وێکرا ئابوورییەکی فرە سەرچاوەمان لە هەرێمی کوردستان خولقاندوە؛ شانبەشان بۆ پاراستنی سامانی کولتووری تێکۆشاوین، لە پێناو پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکاندا کارمان کردوە. وەختێکی ئاسان نەبووە بۆ هەرێمی کوردستان، ڕامان وایە باشترین رێگا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گەلی کورد لە بەغدا بریتیە لە یەکریزی و هاوهەڵوێستی کورد، ئێمە لە وردەکاری پێکهێنانی حکوومەتدا دەستێوەردان ناکەین و بەشدار نابینن، بەڵام روون و ئاشکرایە کە بۆ گەلی کورد باشترینمان دەوێت."
یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی لە درێژەی قسەکانیدا لەبارەی پێگەی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان وتی: "ئەو نەخشاندنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بابەتێکی بنەرەتییە، ئەوەی سەرنجی دەسەڵات و خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەماوەی چەند دەییەی رابردوودا بۆ هەرێمی کوردستان راکێشاوە ئەو پێکەوە ژیانەیە کە بۆتە شوناسی هەرێمی کوردستان و پێویستە درێژەی هەبێت."
جێنیفەر گاڤیتۆ، لە دووتووێی قسەکانیدا، بە بایەخەوە پەرژایە سەر هەلومەرجی شنگاڵ و لەم بەستێنەدا بە پێداگرییەوە دیدی ئەمریکای دووپات کردەوەو وتی: ''بە لای ئێمەوە گرینگە رێککەوتنی شنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق؛ جێبەجێ بکرێ و بارودۆخەکە لە شنگاڵ ئاسایی بکرێتەوە.''
لەو کۆبوونەوەدا، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە روانگەو بەرنامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کرد، ناوبراو بە بایەخەوە لەسەر درێژەی پرۆسەی چاکسازی لە کوردستان و پێوسیتی هاوکاری و پشتیوانی هەمە لایەنە لە هەرێمی کوردستان بۆ هەنگاونانی پتر بەرەوپێشەوە پێداگری کردەوە.
Sunday, June 5, 2022
(گهڕان بهدوای دادپهروهری) لە پەڕتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمهریکایه
پەڕتووکی (گەڕان بە دوای دادپەروەری)، لە نوویسنی تێکۆشەری دێرین، حاجی میرخان دۆڵەمەرییه، لەلایەن رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد، بە فەرمیی پێشکەش بە پەرتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمهریکا کرا.
ئهم پهرتووكه له ئێستادا وەک سەرچاوەیەک بۆ خوێندنەوە و تێگەیشتن لە رووداوهكانی ساڵی 1943 تاوهكو راپهڕینی بههاری 1991 بەردەستە، نووسەر خۆی راستهوخۆ له بهشێكی زۆری ئهو رووداوانهدا ئامادە بووه و بە زمانێکی سادە و رەوان دەیانگێرێتەوە و تۆماری کردوون.
پهرتووكهكه 700 لاپهڕهیه و قهبارهكهی مامناوهند و پێكهاتووه له دوو بهرگدا، ساڵی 2021 چاپ و بڵاو بووەتهوه و لهلایهن بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كتێبخانه گشتییهكانی ههرێمی كوردستان ژمارهی سپاردنی 882ی ساڵی 2020ی پێ دراوه.
ئهم بهرههمه له لایهن نهریمان تاڵیب ئاماده كراوه، محهمهد حاجی كهریم پێیدا چووەتهوه و لوقمان رهشیدی كاری گرافیك و دیزاینی بۆ كردووه.
بەرێوەبەرانی پەڕتووکخانەی کۆنگرێسی ئەمهریکا، لە نامەیەکی فەرمییدا بۆ مستەر کورد، وێڕای سوپاسگوزاری لە پێشکەشکردنی ئەو دیارییە، هاوکات ئاگاداریان کردووهتەوە پەرتووکەكه هەنووکە لە کتێبخانەی کۆنگرێس دا جێگای بۆ کراوەتەوە.