Archive
-
▼
2019
(256)
-
▼
May
(20)
- واشنگتن: هەوڵدان لە نێوان ئانکاراو قامیشلۆ
- ئەمریکا: ڕۆژی بیرەوەری و رێزگرتن لە سەربازەکان
- رۆژی بیره‌وه‌ری له ئه‌مریكا
- ئالۆزییه‌كانی نێوان #تاران_واشنگتن شه‌ڕ یان دانوست...
- Congressman Ruben Gallego
- Congressman Chris Smith
- ئەندامانی کۆنگرێس و پێوەندییەکانی #کوردستان_ئەمریکا
- There are more kurds in Iran than Kurds in Syria a...
- کتێبی ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان پێشکەش...
- ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له نێوان تاران_واشنگتن
- ژه‌نراڵ دەیڤید پێترایوس: ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێر...
- ئەمریکا، ئێران زەلیل و زەبوون دەکات
- ڕۆژی جیهانی باڵوێزخانه‌كان
- جیاوازی نيوان #هەولێر_بەغدا لە روانگەی سانتۆرێکەوە
- Denise Natali speaks about the future of Kirkuk
- Peter Galbraith: Kurdistan's independence referend...
- زانیاری ورد لەسەر ناردنی کەشتییە جەنگیەکەی ئەمریکا...
- كوردستان_واشنتن
- هاوڕێ لەگەڵ ڕێزدار لوئیس ئەیالا سکرتێری ئەنتەرناسی...
- Iran is going to continue to support Hizballah.
-
▼
May
(20)
Tuesday, May 28, 2019
رۆژی بیره‌وه‌ری له ئه‌مریكا
له ساڵی ١٩٨٧ به‌م لاوه وه‌كوو نه‌ریتێكی ساڵانه، دواین یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی مای به رۆژی بیره‌وه‌ری ناسراوه كه كه تێیدا به سه‌دان هه‌زار ماتۆرسوار له سه‌راسه‌ری ئه‌مریكاوه دێنه واشنگتنی پایته‌خت و به رێژه رۆیشتن رێز له‌و سه‌ربازه ئه‌مریكایانه ده‌گرن كه له شه‌ردا گیانیان له ده‌ست داوه یان بێسه‌روشوێن بوون.
ماتۆرسواره‌كان له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، واته پێنتاگۆنه‌وه له ولایه‌تی ڤیرجینیا، دێنه به‌رده‌م هێمای بیره‌وه‌ری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له شه‌ری ڤیتنام دا گیانیان له ده‌ست داوه.
گرمه‌ی هه‌وره تریشقه ناوی رێژه‌ی متۆر سواره‌كانه كه خه‌ڵكی ئه‌مریكا به نوێنگه‌ی ئازادی ناوی دێنن. ئه‌م ناوه‌ش واته گرمه‌ی هه‌وره‌تریشقه، له ناوی چالاكیه‌كی بۆردمان كردنی ئاسمانی له شه‌ری ڤیتامه‌وه هاتوه كه ساڵی ١٩٦٥ رووی داوه.
یه‌كه‌مین رێژه‌ی ماۆرسواره‌كان له ساڵی ١٩٨٧ دا بۆ ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكاییه بێسه‌روشوێنانه‌ی شه‌ری ڤیتنام بوو كه وابیر ده‌كرایه‌وه له ژیان دا ماون و ده‌سبه‌سه‌رن.
داتا‌و ژوماره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چاره‌نووسی پتر له ٨٠ هه‌زار كه‌س له هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا ناروونه. نزیك به ٧٣ هه‌زار كه‌س له شه‌ری دووهه‌می جیهانی و ٧ هه‌زار كه‌س له شه‌ری كۆریاو نزیك به ١٦٠٠ كه‌س له شه‌ری ڤیتنام دا تاكوو هه‌نووكه چاره‌نووسیان نادیاره‌و بێسه‌ورشوێنن.
كۆنگرێسی ئه‌مریكا له ساڵی ١٩٧١دا، به په‌سه‌ند كردنی یاسایه‌ك، دواین دووشه‌ممه‌ی مانگی مای، وه‌كوو رۆژی بیره‌وه‌ری ناودێر كرد كه پشووی فه‌رمییه‌و له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك له سه‌راسه‌ری ئه‌مریكاو به شێوه‌ی جۆراوجۆر رێز له‌و كه‌س و بنه‌ماڵانه ده‌گرن له سپای ئه‌مریكادا گیانیان به‌خت كردوه.
باس له‌وه ده‌كرێ كه به هۆی گیروگرفتی رێكخستن و تێچووی زۆر بۆ واشنگتن و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ماتۆرسواره‌كان كه پتر له ٨٠ ساڵ ده‌بن، ره‌نگه ساڵی ٢٠١٩، دواین رێژه‌ی ماتۆرسواره‌كان بێ كه به‌رێوه ده‌چێ.
Tuesday, May 21, 2019
Monday, May 20, 2019
Saturday, May 18, 2019
Friday, May 17, 2019
کتێبی ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان پێشکەش بە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا
کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان)، لە نووسینی بەرهەم عەلی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس کە بە بۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نووسراوە و ساڵی ٢٠١٨ چاپ و بڵاو کرایەوە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی کوردەوە لەگەڵ کتێبێکی دیکە پێشکەش بە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کران.
هەردوو کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان) و "دۆزینەوەی کوردستان" لە نووسینی هاوڕێ حەدادی لە ڕۆژانی ڕابردووا لەلایەن ڕەحیم ڕەشیدی ناسراو بە (مستەر کورد) ڕۆژنامەنووسی کوردەوە پێشکەش بە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کراون
لەمبارەوە ڕەحیم ڕەشیدی (مستەر کورد) بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: " هەردوو کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان) لە نووسینی بەرهەم عەلی، "دۆزینەوەی کوردستان" لە نووسینی هاوڕێ حه‌دادی، لەلایەن مایکل چایەت نووسەر و زمان‌زان و یەکێک لە بەرپرسانی کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکاوە لێم وەرگیراوە و خۆشحاڵیی خۆی بەو هەردوو کتێبە دەربڕی.
ڕەحیم ڕەشیدی ئاماژەی بەوەش کرد: "مایکل چایەت کتێبی کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان)ی زۆر بەرز نرخاندووە و گوتی: "ئەمە یەکێک لە بەڵگەنامە و سەرچاوە گرنگەکانە سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و پێویستە ئەو جۆرە سەرچاوانە لەلایەن کوردەوە کۆ بکرێنەوەم چونکە بەڵگەی سەلمێندراون لەبارەی دۆزی ڕەوای نەتەوەیەک".
مایکل چایەک کە نووسەر و زمانزانێکی شارەزا و دۆستی کوردە و نزیکەی ٣٠ زمانی زیندووی دونیا دەزانێت کە یەک لەو زمانانە کوردییە و شارەزاییەکی زۆری لەسەر هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی هەیە و قسەیان پێدەکات".
ئەم کتێبە کە یەکێکە لە چاپکراوەکانی دەزگایی میدیایی (باس) و لەدووتوێی ٦٢٤ لاپەڕە و بە ئەژماری ١٠٠٠ دانە ساڵی ٢٠١٨ لە هەولێر چاپ کراوە.
کاری دیزاینی ناوە و بەرگی لەلایەن "ئاراس ئەکرەم"ەوە کراوە و فەرهاد ئەکبەری هەڵەبڕیی کردووە و فۆتۆکانی لەلایەن محەمەد دەرگەڵەوە گیراوە.
ئەم کتێبە کە لەلایەن نووسەر "بەرهەم عەلی"یەوە گرد و کۆ کراوەتەوە و هەر یەکە لە نووسەران "نووری بێخاڵی و حوسێن مستەفا" یارمەتییان داوە و نووسەر لە پشتە بەرگی کتێبەکە لەبارەی ئەم بەرهەمەوە نووسیویە ئەم کتێبە وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە: "سەرەتای بیرۆکەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، چۆن سەری هەڵدا و لای کێوە؟ بۆچی بیر لە ڕیفراندۆم کرایەوە؟ چۆن لە میدیا کوردستانی و عەرەبی و جیهانییەکانەوە زەمینە بۆ بڕیارەکە خۆش کرا؟ کێ لەگەڵی و کێ دژی بوو؟ چۆن بڕیاری لێ درا؟ بڕیارێکی یاسایی و دەستووری بوو یان نا؟ ئایا بارودۆخی ناوخۆیی و هەرێمی و ناوچەیی و نیودەوڵەتیی گونجاو بوو بۆ ئەو بڕیارە؟ ڕۆڵی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە کوردستان لە چ ئاستێک‌دا بوو؟ چۆن هەڵمەتی بانگەشەی بۆ کرا؟ کاردانەوەی ناوخۆیی و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان و زلهێزەکان، لەسەر ئاستی میللی و نوخبە و حکوومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، پێش و پاش ڕیفراندۆم چۆن بوو؟ چۆن سەرکەوت و کێ سەری خست و ڕۆڵی خەڵکی کوردستانی باشوور و کوردستانی تاراوگە لە چ ئاساتێکدا بوو؟ ڕیفراندۆم لەڕووی مێژووییەوە، ڕیفراندۆم بۆ ئێستا و ئایندەی کوردستان گرنگە یان نا؟ ئەنجام چی رووی دا و کێ بەرپرسیارێتییەکەی هەڵگرت؟
لەبارەی کتێبی "دۆزینەوەی کوردستان" ڕەحیم ڕەشیدی گوتی: " نووسه‌ر چیرۆك و به‌سه‌رهاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به وردی و به شێوازێكی رۆژئاوایی بۆ خوێنه‌ر ده‌گێرێته‌وه‌و له‌م رێگایه‌وه خه‌ڵكی بیانی و نه‌وه‌ی نوێ به خه‌باتی ڕابردوو و ژیانی ئێستای كۆمه‌ڵی كورده‌واری ئاشنا ده‌كات.
نووسه‌ر كه لاوێكی پێگه‌یشتووی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه، له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌وداسه‌ری ئازادی و ئه‌ندامی حیزبی دیموكراتدا چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه نووسه‌ر بۆ خۆی نه‌ك له شاری سه‌رده‌شت كه زێدی باوباپیرانیه‌تی، به‌ڵكوو له باشووری كوردستان چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه".
هاوڕێ وێرای بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ره‌تاكانی ساڵی ١٩٩٠ دا، هاتۆته ئه‌مریكا و له ویلایه‌تی "مه‌ین" نیشته‌جێ بووه و خوێندنی
سه‌ره‌تایی، دواناوه‌ندی و زانكۆی له ئه‌مریكا ته‌واو كردووه و زانستی سیاسه‌تی خوێندووه.
Wednesday, May 15, 2019
Monday, May 13, 2019
ژه‌نراڵ دەیڤید پێترایوس: ئه‌گه‌ری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران له ئارادایه
ژه‌نراڵ دەیڤید پێترایوس، فەرماندەی باڵای پێشووی سوپای ئەمەریکا و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری CIA ی، ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ئەمەریکا و ئێران له وتووێژێك دا روانگه‌ی خۆی خسته‌ڕوو.
لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، پێترایوس پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا، بۆچوونی چییە لە بارەی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و ئایا شه‌ڕ روو دەدات؟، لە وەڵامدا پێترایوس وتی: "من له‌و شه‌ڕه نیگەران نیم، بەڵام ئەگەر ئێران بیەوێت شه‌ڕ هەڵبگیرسێنێت، ئەوە خۆکوژییە بۆ ئێران، خۆشیان باش ئەمە دەزانن، ئێمە سوپایەکی مه‌زنمان هەیەو لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەتوانین هێزی زیاتر لە نێوچەکە بڵاو بکەینەوە".
ژه‌نراڵ دەیڤید پێترایوس، ساڵی ٢٠٠٣، یەکێک بوو لە فەرماندە چالاکەکانی سوپای ئەمەریکا كه توانیان هێڕش بكه‌نه سه‌ر عێراق و له ئاكام دا توانیان ژێژیمی سه‌دام بروخێنن.
ژه‌نراڵ ساڵی ٢٠١٥ له دیمانه‌یه‌ك دا پێی وتم كه كورده‌كان پێشتر ده‌یانوت كه ته‌نیا شاخه‌كان دۆستی كوردن، به‌ڵام هه‌نووكه جیا له شاخه‌كان، كوردستان له ئاستی نێوچه‌و جیهان دۆستی راسته‌قینه‌ی زۆرن.
#مسته‌ر_كورد
Thursday, May 9, 2019
Wednesday, May 8, 2019
Tuesday, May 7, 2019
Subscribe to:
Posts (Atom)