Archive

Tuesday, September 28, 2010

له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی کاروانی رێگای هه‌تاوی، به‌م لێڕه‌واره‌ چڕانه‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ین، ده‌سته‌کانی تۆ پڕ له‌ هێزن، ئه‌ونده‌ که‌ من‌ به‌ متمانه‌وه‌ پێم له‌ شوێنی پێکانت داده‌نێم. چه‌نده‌ وره‌م پێده‌به‌خشی که‌ له‌ تاریکای‌دا چه‌ند هه‌نگاو له‌ به‌رمه‌وه‌ی. هه‌زاران جار ژین‌و ژیان، بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانی له‌ چاوه‌کانی تۆدا ده‌بینم، لێگه‌ڕێ با نزیکتر ببمه‌وه‌، ئا‌وا بۆنی خاوی پرچه‌کانت ده‌ره‌تانێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ دواتا بێم تاکوو کۆتایی دونیا. به‌ بێ ئه‌وه‌ی ترسی هه‌ڵبڕان له‌ ناخم‌دا ڕه‌گ داکوتێ، به‌دواتا دێم‌، ئه‌زانم که‌ ته‌نیا تۆ رێگای نیشتمانی به‌خته‌وه‌ری ده‌زانی. هه‌ناسه‌که‌م، له‌ نێو ڕه‌شه‌باو کرێوه‌دا، له‌ تۆف‌و گه‌رده‌لوول‌دا؛ کلوو کلوو له‌ کۆشت‌دا کۆ ده‌بمه‌وه‌...

Monday, September 27, 2010

همیشه‌ می نوشتم، بخصوص زمانی که‌ باد می وزید و من انگشتان خودم را در میان موهای او گم می کردم، هنوز هوایی در سر دارم که‌ برای دستان خورشید و رقص دریا بنویسم. از زمانی که‌ در "کوهستان" راه‌ ابادی را گم نمودم، انگشتانم سرد شدند، اکنون دیریست که‌ خویش را گم کرده‌ام، شاید دچار فراموشی شده‌ام. می دانم اگر او مرا صدا زند شاید به‌ دامنه‌ کوه‌ برگردم، به‌ او بگوید که‌ صدایم کند، تنها اوست که‌ اهنگ صدایش مرا به‌ سوی روشنایی‌ و آب خواهد برد، اوست که‌ نمی گذارد در میان مه‌ها برای همیشه‌ ناپدید شوم...
تنها با صدای او به‌ خویشتن باز خواهم گشت، و تنها در‌ همین" کوهستان" با باد خواهم رقصید و تا ابد جودانه‌ خواهم ماند. او خورشیدی است که‌ مرا از یخ زدگی نجات خواهد داد.
به‌ او بگوید که‌ صدایم کند، زیرا تنها با او از پژمردگی رهایی خواهم یافت.
لطفا به‌ او بگوید که‌ صدایم کند...

Tuesday, September 14, 2010

Tuesday, September 7, 2010

شێخ عێزه‌دینی به‌ عێزه‌ت!


ئه‌مڕۆ، رێکه‌وتی۱۶‌ی خه‌رمانانی ۱۳۸۹ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به‌ 7ی سێپتامبری 2010ی زایینی، به‌رنامه‌ی "به‌ عبارت دیگر"، که‌ هه‌موو ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌شی فارسی ته‌له‌ویزیۆنی "بی‌بی‌سی"دا، به‌ پێشکه‌شکاری‌ ڕۆژنامه‌وان"عنایت فانی" بڵاو ده‌کرێته‌وه‌، وتووێژێکی له‌گه‌ڵ به‌رێز مامۆستا شێخ عێزه‌دین حوسێنی؛ که‌سایه‌تی ناسراوی کوردستان پێکهێنا.
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ جیا له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌، ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌، پێج شه‌ممه‌‌و هه‌ینی پێنج جاری دیکه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌مه‌وێ له‌م نووسراوه‌ کورته‌دا، ئه‌و وتووێژه‌ به‌ پێزه‌ بکه‌مه‌ ده‌رفه‌تێک بۆ ئه‌وه‌ی به‌ کورتی ڕای خۆم سه‌باره‌ت به‌ بیر کردنه‌وه‌ی شێخی مه‌زن باس بکه‌م‌.
هه‌ر چه‌نده‌ پێشتر تا ڕاده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌و بیرو بۆچوونه‌کانی به‌رێز مامۆستا شێخ عێزه‌دین ئاشنا بووم، به‌ڵام یه‌که‌مین جار سه‌ره‌تاکانی به‌هاری 20006ی زایینی بوو که‌ بۆ پێکهێنانی وتووێژ سه‌باره‌ت به‌ کرانه‌وه‌ی ده‌نگ‌و ڕه‌نگی تیشک تی‌ڤی، له‌ شاری ئوپسالا له‌ وڵاتی سوئێد، چومه‌ خزمه‌تی‌و له‌ نزیکه‌وه‌ به‌ دیداری شاد بووم.
له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا به‌ ڕوونی بۆم ده‌رکه‌وت، مامۆستا شێخ عێزه‌دین که‌ یه‌کێک له‌ دیارتریین رێبه‌رانی ئایینی کوردستانه‌، خوێندنه‌وه‌یه‌کی مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌ی بۆ دینی ئیسلام هه‌یه‌، پێی وایه‌ هه‌موو یاساو رێسایه‌ک ده‌بێ بۆ خزمه‌ت کردن به‌ مرۆڤ‌و مرۆڤایه‌تی‌ بێت، ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ‌ به‌ گوێره‌ی پاساوی ئایینی به‌ ناڕه‌وا ده‌زانێ‌و له‌م به‌ستێنه‌دا پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ به‌ باش‌و به‌ ده‌سکه‌وتی خودا بۆ دانیشتوانی گۆی زه‌وی لێکده‌داته‌وه‌، به‌ قوڵی باوه‌ڕی وایه‌ جیایی دین‌و ده‌سه‌ڵات له‌ یه‌کتر پێویستیه‌کی حاشا هه‌ڵنگره‌و به‌م چه‌شه‌ رێزی دین‌و دیندار پتر ده‌پارێزرێ‌. ئاشکرایه‌ ئاکام‌و ئه‌زموونی مێژووی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی ئیدئولوژیک به‌ ڕوونی ڕاستی‌و دروستی ئه‌م ڕوانگه‌ ده‌سه‌لمێنێ.
پێدارگری له‌سه‌ر جیای دین له‌ ده‌وڵه‌ت، ئه‌ویش له‌ لایه‌ن که‌سایه‌تێکی دیاری وه‌کوو مامۆستا شێخ عێزه‌دین، به‌ گوێره‌ی گرێچنی باوه‌ڕه‌ ئایینیه‌کان‌و ڕه‌وته‌کانی ئیسلامی سیاسیی له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و ناوچه‌که‌دا، که‌ جیا له‌ وێرانی‌و سازدانی دۆزه‌خ هیچی بۆ کورد لێ شین نه‌بوه‌، بایه‌خێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنی کوردی له‌ هه‌موو بوارو ئاسته‌کان‌دا وه‌کوو پێویست ئاوڕی له‌‌م بواره‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، له‌ حالێکدا شه‌ن‌وکه‌و کردنی ئه‌م بابه‌ته‌و باس کردنی بۆ سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی، پێویستیه‌کی بێ پاساوه‌و نابێ ساڵانه‌ به‌ چه‌ند په‌یام‌و لێدوانی شێخه‌ به‌ عێزه‌ته‌که‌مان ڕازی بین‌و ئه‌بێ پتر گرینگی به‌ ڕوانگه‌و بۆچوونه‌کانی بده‌ین...
مامۆستا ته‌نیا به‌ قسه‌و لێدوان‌و شیکردنه‌وه‌ی زاره‌کی‌و سه‌رپێی ده‌قه‌کان نه‌وه‌ستاوه‌و به‌ کردوه‌ خه‌باتگێرێکی وره‌ به‌رزی نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌واویه‌تی‌‌و زۆردارییه‌ له‌ کوردستان‌و له‌م به‌ستێنه‌دا بێ وچان تێکۆشاوه‌و جه‌فای زۆریشی دیوه‌، که‌چی به‌و حاڵه‌ش هه‌ر شوکرانه‌ بژێره‌و له‌ تێکۆشان بۆ رزگاری‌ نیشتمان‌و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی کورد په‌ژیوان نیه‌.
ئه‌وه‌ی له‌م وتووێژه‌دا له‌گه‌ڵ "بی‌بی‌سی"سه‌رنجی ڕاکێشام پێداگری شێخی به‌ عێزه‌تمان له‌سه‌ر ماف‌و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بو.
شێخه‌ ئیماندارو به‌ ویقاره‌که‌مان، له‌و به‌رنامه‌دا نه‌ چاوپۆشی له‌ مافی کورد کرد، نه‌ هه‌وڵی‌دا‌ کورد وه‌کوو پاشکۆ به‌ هیچ ڕه‌وت‌و رێبازێکه‌وه له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان‌ ببه‌ستێته‌وه‌، به‌ڵکوو به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌سمایه‌ی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئازاد‌ی‌و دادپه‌روه‌ری‌، جارێکی دیکه‌ له‌و‌ تریبوونه‌ گرینگه‌وه‌ پێداگری له‌سه‌ر ڕه‌وایی ماف‌و ویسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کرده‌وه‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆر یه‌ک له‌ سیاسه‌بازانی بێ ئیستراتیژی کورد که‌ دیتومانه‌ له‌و کاتانه‌دا بۆ ده‌سماڵێک قه‌یسه‌ریه‌ک ده‌سووتێنن‌و له‌ ئاست کۆمه‌ڵێک باسی چاره‌نووس سازدا زمانیان له‌ گۆ ده‌که‌وێ‌و له‌رزۆکی‌و بێ باوه‌ڕی دایانده‌گرێ‌، که‌چی خۆشیان به‌ که‌س ناگۆڕنه‌وه‌و به‌ خه‌یاڵی خۆیان سوار چاک‌و پێشه‌نگی ئه‌م قۆناغه‌ ئاسته‌مه‌ی خه‌باتی کوردایه‌تین...
به‌و هیوایه‌ی که‌ ڕێبه‌رانی باوه‌ڕ به‌ خۆ نه‌بووی به‌شێک له‌ حیزبه‌کان، که‌ زۆرتر به‌ هۆی سات‌وسه‌ودای سیاسیی‌و له‌ ڕاستی‌دا به‌ گره‌وی داشکانه‌وه‌ له‌ همبه‌ر مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردا؛ جاروبار ده‌رفه‌ت‌و ده‌ره‌تانی به‌شداریان له‌و به‌رنامه‌ گرینگانه‌دا بۆ پێکدێت، هه‌رهیچ نه‌بێ په‌ڕۆیه‌ک له‌ مامۆستا شێخ عێزه‌دین دابدڕن‌‌و لێوه‌ی فێر بن‌‌و له‌ ئاست مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کورددا چیدی چاو نه‌نوقێنن‌و‌ به‌م کردارانه‌ له‌وه‌ پتر زیان به‌ یه‌کریزی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له‌ ئاست سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌گه‌یه‌نن‌...
info@rahimrashidi.com