Archive

Friday, December 27, 2019

راپۆرتی بەشێک لە دیدارو چاوپێکەوتنەکانی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە لە ئەمریکا

شیاوی باسە کۆی ئەو دیدارانە بە هاوکاری و پاڵپشتی دۆستان و به‌ تایبه‌تی كاری چڕوپڕ و خۆبەخشانەی رۆژنامەوانی دلسۆزو خەمخۆری کوردستان، بەرێز رەحیم رەشیدی ناسراو بە  مستەر کورد بەرێوچووه‌، لێره‌وه‌ سپاسی خەمخۆری و دڵسۆزی و پەرۆشی مستەر کورد لە هەمبەر کوردستان و چارەنووسی نەتەوەکەمان دەکه‌ین و هیواخوزین کە كه‌سایه‌تیه‌ 
شوێندانەرەکانی کورد لە هەموو جێگاو شوێنێک باڵوێزی دڵسۆزی وڵاتە داگیرکراو و خەڵکە ستەم دیدەکەیان بن.

رۆژی ٨ی مانگی دێسەمبەری ٢٠١٩، هاورێی كاك عومەر ئیلخانیزادە سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە سەردانێکی سیاسیی و دیپلۆماسی گەیشتە واشنگتن. لە ماوەی ٨ ڕۆژ کاری چروو پڕدا وێرای ناساندنی زۆرتری كۆمه‌ڵه‌ و هێنانە بەرباسی دۆخ و پێگەی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، هاوکات سیاسەت و پیلانگێرییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کۆی رۆژهەڵاتی نێوەراست بە گشتیی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، لە قاودا.
رۆژی دووشەممە ٩ی مانگ دەستپێکی کۆبوونەوەو دیدارەکان:
هاورێی عومەر لەگەڵ ناوەندی داکۆکی لە دێموکراسی کە تینک تانکێکی کاریگەرەو لە لایەن ریژیمی ئێرانەوە گەمارۆی خراوەتەسەر، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌كه‌ کۆبوویەوەو لەو دانیشتنەدا بە تێروتەسلی باس لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان کرا. هاوکات لە دانیشتەنەکەدا بابەتی ناوەندی هاوکاری و ده‌وری كۆمه‌ڵه‌ و مێژووی خەباتی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان بە وردی باسی لێکرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو دانیشتنەدا، هاورێ عومەر وڵامی پرسیارەکانی خانەخوێی دایەوەو کۆی قسەوباسەکان لە دانیشتنی رۆژی دواتری تینکتانکەکەدا لەگەڵ برایان هووک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و راوێژکاری وەزیری دەرەوە، رەنگی دابویەوە.
کلیف مای سەرۆک و دامەزرینەری ناوەندەکە، هەروەها لێکۆڵەرو شارەزای کاروباری کوردستان و نێوچەکە جۆن هانا کە پێشتر راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی دیک چەینی و هەروەها سەرۆک بوش بوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەراست و لە دەورانی بیل کلینتۆن دا یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بوە، لەگەڵ تەزڤین کاهن لێکۆڵەر لە دامەزراوەی ئاماژە بۆکراو ئامادەی دانیشتنەکە بوون و گوفتگۆیەکی تێروتەس کرا.

رۆژی سيشەممە ١٠ی مانگ:
سکرتێری گشتیی سەردانی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای کردو لە دوو وتووێژی جیادا باسی لە پێگەی کوردستان و ئامانجی سەفەرەکەی بۆ ئەمریکاو پێویستی یەکریزی نێو ماڵی کوردستانی کرد.

له‌ دیدارێكی دیكه‌دا هاوڕێ عومه‌ر، لەگەڵ د. ساشا تۆپریج، دیپلۆمات. مامۆستای زانکۆو چالاکی مافەکانی مرۆڤ کۆبوویەوە، بە وردی  باس لە میکانیزمەکانی کار کردن لە واشنگتن کراو بەرنامەدانرا کە چۆن پرسی کوردی رۆژهەڵاتی لە واشنگتن پتر بهینرێتەوە گۆرێ و لەم بارەوە دوو لایەن کۆمەڵێک بیروبۆچونیان ئاڵوگۆر کرد..
دانیشتنێكی دیكه‌ی هاوڕێ عومه‌ر لەگەڵ کۆنگرێسمەن برایان مەست کۆبوویەوەو لەو کۆبوونەوەدا، بارودۆخی کوردستان بە گشتیی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی تاوتوی کرا. داوا لە کۆنگرێسمەن  کرا پشتیوانی لە دۆزی کورد بە گشتیی و لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بکات و ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی دا کە بە هەموو تواناوە پشتیوانی دۆزی رەوای کوردستان دەکات و خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەو دیدارە دەربری و لەسەر پێوەندی دوو لایەنە پێداگری کردەوە.
هەمان رۆژ لە دیدارێکی کورت دا هاورێ سکرتێری گشتیی چاوی کەوت بە باڵوێز سام براونباک بالوێزی نێونەتەوەیی ئەمریکا بۆ ئازادی ئایینەکان و باس لە پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئیران دژ بە سەرجەم ئازادییەکان کرا…
هەمان رۆرژ کاک عومەر لەگەڵ رۆژنامەوان جەستین تۆماس لە بەرنامەی سیاسەت لە ژوورەکانی پشتەوە، کە بەرنامەیەکی رادیۆیی بە ناوبانگە، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک بەشداری کردو وێرای لە قاودانی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، هاوکات داوای کرد کە ئەمریکا پشتیوانی دۆزی رەوای کوردستان و رەوتی دێموکراسی لە ئێران بکات.  هه‌روه‌ها له‌و وتووێژه‌دا پێداگری كرد له‌وه‌ی كه‌ کوردستان بەو پاشخانە خەباتگێرانەوە کە هەیەتی دەتوانێ فاكته‌ری گرینگی کۆکەرەوەی گشت هێزە دێموکراتەکانی ئێران بێ.

چوارشەممە ١١ی مانگ:
هاورێ سکرتێری گشتیی لە کۆبوونەویەکی ئەنستیوتی گۆڵد بۆ کاروباری ئیستراتیژی نێونەتەوەیی بەشداری کرد. سەرەتا ئێلی گۆڵد سەرۆکی پەیمانگەکە  بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانی کردو دواتر کاک عومەر لە وتارێکی ٤٥ خوله‌كی دا کۆی پیلانگێرییەکانی تارانی لە قاوداو لە برگەیەکی دیکەدا وڵامی پرسیاری لێکۆڵەرو ميدیاکارانی دایەوە کە بانگهێشت كرا بوون و لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون.

هەمان رۆژی دیدارێکی لەگەڵ سیامەند حەجۆ ئەندامی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی کورد لە سوریا پێکهات و لەسەر هاوپێوندی کوردستانی و کاری هاوبەش بۆ هێنانەگۆری پتری دۆزی کورد پێداگری کرایەوە. لە هەمان کات هاورێ عومەر چاوی کەوت بە دەیڤید پۆلاک راوێژکاری بەرێی وەزارەتی دەرەوەو لێکۆڵەری پلەبەرز لە ئەنستیتوتی واشنگتن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک.
لە پال ئەمانەدا، هاورێ عومەر لەگەڵ ستافی هەر دوو کۆنگرێسمەن، جۆ ویلسۆن و  لی زیلدەن و کۆمیتەی راهێنانی  پەروەردی لاوانی کۆمارییەکان دیداری هەبوو کە تێیدا داوای لێکردن بە مەبەستی پاشەکشە کردن بە ئێران پێویستە بایەخ بە ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بدەن و بە فەرمیی بیانبینن و درگا جۆراوجۆرەکانیان لەسەر بکەنەوە.
ئێواری هەمان رۆژ، سکرتێری گشتیی لە دیدارێکی پڕ بایەخ دا لەگەڵ کەسایەتی بە ناوبەناگی ئەمریکی وەلید فارس راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترەمپ لە کێبەرکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠١٦دا،  کۆبوویەوەو بە وردی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی نێوەراست و کردەوەکانی ئێران لە نێوخۆو ناوچه‌كه‌ کەوتە بەرباس و هاوکات دۆخی سەرکوتی بێبەزەیانەی کۆماری ئیسلامی لە دژی خۆنیشاندانەکانی ئەم دوایە گوفتگۆی لەبارەوە کرا،  لەو نێوەدا دەورو رۆڵی هێزە دەرەکییەکان وەکوو، میلیشیای شێعەو حیزبوڵا بە وردی شیکرایەوە. وەلید فارس لای خۆیەوە بەڵێنی دا کە ئەو زانیاری و داوایانە بگەیەنێتە ناوەندەکانی بڕیارو سەرۆکایەتی لە ئەمریکاو هەر لەو چوارچێوەش دا کار بکات بۆ ناساندنی پتری دۆزی کوردستانی رۆژهەڵات لە بنکەو بونیادەکانی ئەمریکا و مێدیای ئەو وڵاتەدا.
هەمان رۆژ، هاورێ سکرتێری گشتیی لەگەڵ تەلەویزیۆنەکانی کوردستان ٢٤، کوردستان تی ڤی و تیشک تی ڤی وتووێژی هەبوو کە بە وردی دۆخی کوردستانی رۆژهەڵاتی شیکردەوە.

پێنجشەممە ١٢ی مانگ:
ئه‌و ڕۆژه‌ كاك عومه‌ر لە کۆبوونەوەیەکی  “ئەنستێتوی کورد لە واشنگتۆن” دا بەشداری کرد کە بۆ هەر دوو بەرێزان کاک عەبدوللا موهتەدی و کاک عومەری ئیلخانیزادە پێکهاتبوو. کۆبوونەوەکە بە بەشداری کۆمەڵیک لێکۆلەر و شرۆڤەکاری سیاسی ئەمریکایی و کوردی بەرێوەچوو کە تێیدا باس لە چونیەتی و ئاکامەکانی ئەمدوایانەی راپەرینی شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و ئێران، سیاسەتی هەناردەکردنی تیرۆریسمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکە، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیران و پێگەی کوردی رۆژهەڵات لەو پەیوەندیاندا کرا. پاشان له‌ لایه‌ن هه‌ر دوو كۆڕگیره‌كه‌وه‌ وڵامی پرسیاری ئامادە بووان درایەوە.

دواتر لە دیدارێکی جیاوزداو لە ئۆفیسی سەرەکی خۆی، سەناتۆری دیارو خاوەن پێگەی ئەمریکا ڤان هۆلن کە بە دۆستیکی دڵسۆزی کوردستان ناسراوەو یەکێک لەو کەسانەیە کە بڕیارنامەی سەباندنی گەمارۆکانی بەسەر تورکیادا وروژاند، هاورێ لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشیی نەتەوەیی، پێشوازی گەرمیان لە هاورێ عومەر کردو سەناتۆر دڵنیایی دا کە لەمەو پاش جیا لە باس کردنی دۆخی کوردەکان لە باشورو رۆژئاڤای کوردستان، پرس و بابەتی پێوەندیدار بە رۆژهەلاتی کوردستان دەوروژێنێ. هاورێ عومەر باسی لەوە کرد لە بۆ هەر گوشار خستنە سەر ئێران، پێویستە پاڵپشتی له‌ کوردی رۆژهەڵات بكرێ و هەروەها مانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە باشور و ڕۆژئاوای كوردستانی بە گرینگ زانی بۆ ئەوەی بەر بە گێرە شێوێنی و ئاژاوەکانی گروپه‌ تیرۆریسته‌ ئیسلامیه‌كان و ئێران بگیردرێ.
 
هەینی ١٣ی مانگ:
لەم دیدارەدا هاورێ عومەر لەگەڵ کۆنگرێسمەن مایکێڵ والتز کۆبوویەوەو بە وردی باس لە سیاسەتی تێکدەرانی ئێران لە نێوچەکەو رەوتی سەرکوتی خۆنیشاندەران کراو هەروەها باس لە بایەخی خەرمانەی خەباتی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کراو ئەو باسە هاتە گۆرێ کە دەکرێ و دەشێ بۆ کۆکردنەوەی هێزە دێموکراتەکانی بەرهەڵستکاری ئێران، پشت بە کوردستان ببستن هەر وەکوو چۆن کوردەکان لە عێراق بۆ رووخانی سەدام دەورێکی بالاو هەمە لایەنەیان گێرا. هاورێ عومەر باسی لەوە کرد کە پێویست نیە ئەمریکا سەربازی خۆی بنێرێتە ئێران، بەڵکو پستیوانی ماڵی و مەعنەوی و کۆ کردنەوەی ئوپۆزیسیۆن دەوانێ دەورێکی بنەرەتی بۆ روخانی کۆماری ئیسلامی بگێرێ. کۆنگرێسمەن مایکێڵ بەڵێنی بە شاندەدا کە لە پێوەندی بەردەوام دا دەبن و هەروەها بە جیدی هەوڵ دەدات کە پێوەندی نێوان کوردی رۆژهەلات و ئەمریکا بەرەوە باشتر بوون بکات و لەم باروە کۆمەڵێک پێشنیارو راوبۆچوون بۆ دیداری فەرمیی و کرانەوەی دەرگای وەزارەتی دەرەوە ئاڵوگۆر کران.

هاوکات لە دیدارێکی دیکەدا، لەگەڵ مایکێڵ پرەجێنت، لێکۆڵەر لە ئەنستیتۆی هادسۆن و ئەفسەری پشوی هەواڵگری ئەمریکا، دیدارێکی پڕ بایەخ هاتە گۆرێ و لەم بارەوە مایکێڵ لەگەڵ بۆچوون و روانگەکانی هاورێ عومەر سەبارەت بە هەڵەی سیاسەتەکانی واشنگتن لە ناوچه‌كه‌ بە گشتیی و روو بە ئێران بە تایبەتی هاورا بوو. مایکێڵ وێرای خۆشحالی خۆی لەو دیدارە، بەڵێنی دا کە له‌ پێوەندی بەردەوامان دەبێ و پێکەوە کار بۆ پاشەکشە بە ئێران لە کۆی ناوچەکە دەکەین و لەم بارەوە رۆڵی کوردەکانی رۆژهەڵات و ناوەندی هاوکاری بە گرینگ وەسف کرد.
هەروها هاورێ عومه‌ر، سەردانی ئەنستیتۆی واشنگتن  بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیکی کردو لەگەڵ د. بیلال وەهاب پسپۆری کاروباری کوردستان و جاناتان سارەزا لە دۆخی ئێران کۆبوویەوە لە ماوەی نزیک بە دوو کاتژمێردا باسیان لە پرسی کۆڵبەران، دۆخی سیاسیی، سەربازی و ئابوری کوردستان کردو هەروەها بە وردی پەرژانە سەر گرینگی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی کوردستانی ئێران.

شەممە ١٤ی مانگ:
هاورێ عومەر سەردانی لقی ٧ی پارتی کردو بە گەرمی لە لایەن بەرێز حیکمەت بامەرنی بەرپرسی لق و ئەندامانی لق بە گەرمی پێشوازی کراو دو لایەن لەسەر هاوپێوەندی کوردستانی پێداگریان کردەوەو لەم هەمان کات دا بە پێویستیان زانی کە دەبێ تایبەتمەندییەکانی هەر پارچەیک رەچاو بکرێ و هێزی پارچەکانی دیکە هاوکاری یەکتر بکەن نەک دەست لە کاروباری نێوخۆیی یەکتر وەربدەن.

یەکشەممە ١٥ی مانگ:
هاورێ سکرتێری گشتیی لە سیمیانارێکدا بەشداری کرد کە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی پێشمەرگەو لەم باروە وێرای پیرۆزبایی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێشمەرگەکانیان کرد، پاشان وتارێکی هەمە لایەنەی لەسەرکوردستان، ئێران و نێوچەکەو گرینگی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێرانی شی کردەوەوبەرخۆدان و رچەشکێنی کوردستانی رۆژهەلاتی لە کۆی ئێران دا بەرز نرخاند. لە برگەیەکی دیکەدا کۆرگێر به‌ وردی وڵامی پرسیارو تێبینی ئامادە بووانی دایەوە. شیاوی باسە کە وتاری هاورێ عومەر لەگەڵ پێشوازی گەرمی بەشداران بەرەو روو بوویەوە.

دووشەممە ١٦ی مانگ دواین رۆژی دیدارەکان:
هاورێ سکرتیری گشتیی لەگەڵ کۆمەڵی ئێرانییەکانی دەڤەری واشنگتن کۆبویەوەو بە وردی باسی لە داهاتووی ئێران و پێگەی گرینگی کوردستان کردو بە پێداگریەوە رایگەیاند کە کوردستان خاوەن هێزو شوناس و وزەی خۆیەتی و بە بێ چارەسەر بنەرەتی پرسی کوردستان، ئێران و ناوچە  رووی ئاشتی بە خۆیەوە نابینێ.

شیاوی باسە کە لە پەرواێزی ئەو سەفەرەدا، کۆمەڵێک دیداری تایبەتی و کۆرو کۆبوونەوە ئەنجام دران هەروەها بە هۆی نەبوونی کات و پرسی گەرانەوەی کاک عومەر بۆ کوردستان، زۆر دیدارو چاوپێکەوتنی مێدیایی، کۆنگرێس، ئەنجوومەنی پیران و ناوەندەکانی بیرکردنەوە، کاتەکەیان گۆردرا بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پێکبێن.
شیاوی باسە کۆی ئەو دیدارانە بە هاوکاری و پاڵپشتی دۆستان و به‌ تایبه‌تی كاری چڕوپڕ و خۆبەخشانەی رۆژنامەوانی دلسۆزو خەمخۆری کوردستان، بەرێز رەحیم رەشیدی ناسراو بە  مستەر کورد بەرێوچووه‌، لێره‌وه‌ سپاسی خەمخۆری و دڵسۆزی و پەرۆشی مستەر کورد لە هەمبەر کوردستان و چارەنووسی نەتەوەکەمان دەکه‌ین و هیواخوزین کە كه‌سایه‌تیه‌ شوێندانەرەکانی کورد لە هەموو جێگاو شوێنێک باڵوێزی دڵسۆزی وڵاتە داگیرکراو و خەڵکە ستەم دیدەکەیان بن

پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئه‌مریكا

Regime change in Iran!



QUESTION: Thank you very much. I am Rahim Rashidi, or Mr. Kurd, from Kurdistan TV. As you know, in last demonstration in Iran, the majority – strong majority of demonstrators, we heard saying no Islamic – no Islamic Republic of Iran. That’s mean that strong majority of Iranian people looking for regime change in Iran. And same time, you don’t have any plan for regime change. Any comments about that and how you can help Iranian people?
MR HOOK: Well, we have helped the Iranian people by giving voice to their demands for a more representative government, and that is a reversal of the prior administration’s policy, which gave voice to the regime’s policies and views. We’ve stood with the Iranian people. We’ve sanctioned their oppressors. We support their demands for a more representative government. And many of the things that we’re asking the regime to stop doing are the same things that the Iranian people are asking them to stop doing. They are tired of their national wealth squandered in Lebanon, Iraq, Syria, Bahrain, Yemen, and terrorism across five continents over the last 40 years. They would like to have a government that is more responsive to the people instead of the proxies. And these are all legitimate demands.
I think the Iranian people have been, over many, many decades – even over the last century – working toward a government that truly represents them. And these last 40 years will not be remembered as a government that represents the people. And so – but – and all of that said, the future of Iran will be decided by Iranians. It will be decided by the people. It will not be decided by the United States Government.
We have put in place the strongest economic pressure in this government’s history, and we have also stood with the people in ways that are very innovative, very creative, and very consistent. And we will continue to do that.
ASSISTANT SECRETARY DESTRO: I think when you look at what the Secretary had to say today, he was responding basically to your question. And the Iranian Government themselves will say do you want to change the regime, or do you want to change our behavior? The Secretary was very clear this morning: He wants them to change their behavior, because it’s not the role of the American Government to change the Iranian Government. I mean, it’s – if we really believe in democracy, the Iranians have to shoulder that burden themselves, but it’s going to be very, very hard to do that the more repressive the regime becomes.

Thursday, December 19, 2019

ره‌وتی لێپێچینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆك تره‌مپ

لێپێچینەوەی ترەمپ، له‌ نێوان ململانێ سیاسیی و یاسا سه‌روه‌ری دا

رەحیم رەشیدی



 شەوی چوارشەممە، رێكه‌وتی ١٨ی دێسه‌مبه‌ر،، زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه‌ له‌ ٤٣٥ ئه‌ندام پێكدێت، دوای پتر له‌ ٨ كاتژمێر مشتومری هه‌مه‌ لایه‌نه‌، سەرۆک تره‌مپی بە فەرمیی به‌وه‌ تاوانبار كرد كه‌ ده‌سه‌ڵاتی خراپ به‌كار هێناوه‌و ئاستەنگی له‌ به‌رده‌م  لێکۆڵینەوەی کۆنگرێس دروست كردوه‌.

دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لە لایەن یاسادانەری دێموکراته‌كان، نوێنەری کۆلۆرادۆ دایانا دگێت سەرۆکایەتی کرا، یەکە بە یەکە یاسادانەرانی کۆماری و دێموکراتەکان کاتیان پێدرا بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆیان لەسەر پرۆسەکە ده‌رببڕن. زۆرینه‌ی نزیك به‌ كۆی دێموکراتەکان پێیان وابوو کە پێویستە سەرۆک تره‌مپ تاوانبار بکرێت و لە کار لاببردرێت. هاوکات سه‌رجه‌م کۆمارییەکان بەرگریان لە تره‌مپ دەکردو پێیان وابوو کردارەکانی تره‌مپ دژی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات نین.
دوای قسه‌و باسه‌ چڕوپڕه‌كان، سەرەتا ١٥ خولەک درا بە یاسادانەران تا دەنگ لەسەر بەندی یەکەم واته‌ (خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات) بدەن، سه‌رئه‌نجام به‌ ٢٣٠ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ١٩٧ دەنگی نەخێر لێپێچینه‌وه‌كه‌ پەسەند کرا. له‌م پرۆسه‌دا ٢ ئه‌ندامی دێموكرات دەنگیان لە دژی لێپێچینه‌وه‌كه‌ دا، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆماریش له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كه‌ ناته‌با بوون و ده‌نگیان پێنه‌دا.

پاشان یاسادانەران دەنگیان لەسەر بەندی دووهەم (ئاستەنگ خستنە  بەردەم لێكۆلینه‌وه‌كانی کۆنگرێس) دا. له‌م بڕگه‌دا‌، به‌ ٢٢٩ دەنگی بەڵی بەرامبەر ١٩٨ دەنگی نەخێر، لێپیچینه‌وه‌كه‌ پەسەند کرا. لەم پرۆسه‌ش دا سێ ئه‌ندامی دێموکراته‌كان دەنگیان نەدا.
بۆ هەر دوو بەندەکان، ئەندامێکی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگی به‌ پرۆژه‌ی دێموكراته‌كان دا و  له‌ ئاكام دا بە فەرمیی تاوانبارکردنی سەرۆک پەسەند کرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نانسی پیلۆسی دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه‌ کردەوەو بە یاسادانەرانی گوت:‌ "تره‌مپ بە گوشار خستنه‌ سەر ئۆکرانیا بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە بەرهەڵستی سیاسیی خۆی واته‌ جۆ بایدن، جێگری ئه‌وكاتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا (ئۆباما)، دواتر ئاستەنگ دروست کردن بۆ لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێس، هیچ بژارەیەکی تری بۆمان نەهێشتەوە، ئەم لێپیچینه‌وه‌ نەبێت. ئەگەر ئێمە کارێک نەکەین ئەوا ئەرکی خۆمان بەجێ ناگەیەنین. ئەمڕۆ ئێمە بۆ داكۆكی كردن لە دێموکراسی لێره‌ین."

ئەندامی کۆنگرێسی کۆماری داگ کولینس، یەکێک لە پشتیوانە دیاره‌كانی تره‌مپ، هەڵسەنگاندنەکەی پیلۆسی ڕەتکردەوەو ئاماژەی بەوە کرد کە: "له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، دێموکراتەکان لەو ڕۆژەوەی کە تره‌مپ بۆته‌ سەرۆک هەوڵیان داوە لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بکەن. لە کاتێکدا بۆ هەڵبژاردن کەمتر لە ساڵێکی ماوە،  باشتر وایە ئەم لێپێچینه‌وه‌ دەنگدەران بڕیاری لەسەر بدەن."

لە بەندی یەکەمی لێپێچینه‌وه‌كه‌دا، تره‌مپ به‌وه‌ تاوانبار کراوه‌ كه‌  هەوڵێکی زۆری داوە تا سەرۆکی ئۆکرانیا لێکۆڵینەوە لەسەر جۆ بایدن و هەنتەر بایدنی کوڕی بکات کە بۆ کۆمپانیایەکی گازی ئۆکراینی کار دەکات.  بەندی دووهەمی لێپێچینه‌وه‌كه‌‌ سه‌رۆك به‌وه‌ تاونابار ده‌كات كه‌ ئاستەنگی لەبەردەم لێکۆڵینەوەکانی کۆنگرێس دروست کردووە بەوەی ئامادە نەبووە هەزاران پەڕە بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە بابەتی ئۆکرانیاوە ڕادەستی کۆنگرێس بکات بۆ لێکۆڵینەوەکان و هەروەها ڕێگەی لە یاریدەدەرە سەرەکییەکان گرتووە تا له‌ ماوه‌ی لێکۆڵینەوەکاندا گەواهی لەسەر کردارەکانی تره‌مپ بده‌ن.

پاش ده‌نگدانه‌كه‌، سەرۆک تره‌مپ لەبەردەم کۆمەڵێک لە لایەنگرانی دا لە شاری باتلکریکی ولایەتی مشیگەن، كه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠ له‌ّوێ بوو، بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی شەرمەزار کرد.
سەرۆک تره‌مپ گوتی: "ئێمە خەریکی ڕەخساندنی دەرفەتی کارین، لە پێناو مشیگەن تێدەکۆشین، لەم کاتەدا چەپڕەوە ڕادیکاڵەکانی نێو کۆنگرێس، به‌غیلی، ڕق و کینە ده‌رونیانی ته‌نیوه‌، ئەوەتا دەبینن ئێستا چی ڕوو دەدات. دیموکراتەکان هەوڵ دەدەن دەنگی ئەو دەیان ملیۆن ئەمەریکاییەی کە لە ساڵی ٢٠١٦دا وەکو سەرۆک هەڵیانبژاردووم پوچەڵ بکەنەوە".
مایک پێنس جێگری سەرۆک تره‌مپ، كه‌ به‌ گوێره‌ی یاسا ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌رۆك له‌ كاره‌كه‌ی لادرێ، جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌،  لە مشیگان هەنگاوەکەی کۆنگرێسی شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەمڕۆ لێرەم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتیوانی لە سەرۆک دانۆڵد تره‌مپ دەکەم. ئەوەی کە لە واشنتن دی سی بەڕێوە دەچێت شەرمەزارییە. لە یەکەم ڕۆژه‌وه‌ کە ئەم بەڕێوەبەرایەتییە دەسبەکار بوه‌ دێموکراتەکان دەیانەوێت ئاكامه‌كانی هەڵبژاردن پوچەڵ بکەنەوە. ئه‌وان ئەمشەو بە ببڕیاری لێپێچینه‌وه‌، كه‌ كرده‌وه‌یه‌كی تاك حیزبییە پشتیوانیان لە هەوڵەکەی خۆیان کرد. ئەوان هەوڵ دەدەن ئەم سەرۆکە لە کار بخەن چونکە دەزانن ناتوانن لە هەڵبژاردنەکان دا شکستی پێ بده‌ن."
پێشتر نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاندبوو، ترەمپ هەڕەشەیەکی بەردەوامه‌ دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و  یاسای بنه‌ره‌تی وڵاتی پێشێلکردووە. دێموکراتەکان هیچ بژاردەیەکیان بۆ نەماوه‌ جیا لە لێپێچینەوە. 
له‌ به‌رانبه‌ردا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێش بڕیاری لێپێچینەوەکە گوتی: "هیچ بەرپرسیاریه‌ك هەڵناگرم، بە جیددی وەری ناگرم،  پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا ئەنجامداوە، پەیوەندییەکە زۆر بێ غه‌ل و غه‌ش بوه‌. ئێوە هەمووتان دەزانن، هیچ شتێکی هەڵە نەگوتراوە. بەڕاستی شەرمە لەسەر ئەمە لێپێچینەوە لە سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت، ئەمە پەڵەیەکە بە وڵاتەکەمانەوە دەمێنێتەوە".
  
بۆ لادانی سه‌رۆك، له‌ كۆی ١٠٠ ئه‌ندامی سه‌نا،  رێژه‌ی دوو لە سێی دەنگی سەنای ئەمریکا پێویستە. به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمارییه‌كان زۆرینه‌ن وێناچێ له‌كار لادانه‌كه‌ ڕوو بدا، پێشتریش کەسایەتییه‌ پایەبه‌رزه‌كانی كۆماری له‌ سه‌نا، ڕایانگەیاندووە کە دەنگ بە بێ تاوانی تره‌مپ دەدەن. سەرۆکی سەنا وتویه‌تی كه‌ تاكوو مانگی یه‌كی ساڵی ٢٠٢٠، دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌ هه‌مبه‌ر لپێچینه‌وه‌كه‌ بۆ لابردنی تره‌مپ نایه‌ته‌ ئاراوه‌. 

ترەمپ دەبێتە سێیەم سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا كه‌ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، ئەگەر لەکارەکەی دوور بخرێتەوە دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە بە هۆی لێپرسینەوە ناچار ده‌كرێ پۆسته‌كه‌ی به‌جێ بێڵێت.
هاوکات لە چەندین شاری ئەمریکا خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە ترەمپ بەڕێوە چوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ خۆپیشاندان بۆ دوورخستنەوەیشی لە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجامدران.
تاكوو هه‌نووكه‌ هیچ سەرۆکێكی ئه‌مریكا لە رێگەی پرۆسه‌ی لێپێچینه‌وه‌، دوور نەخراونەتەوە، بەڵام پرۆسەی لێپێچینەوە لە دوو سەرۆک لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کراو، بەڵام لە ئەنجوومەنی پیران شکستی پێهاتووە، کە ئەوانیش ئاندرو جۆنسن لە ساڵی ١٨٦٨  و بیڵ کلینتۆن لە ساڵی ١٩٩٨ دا بوه‌.
هه‌روه‌ها ١٩٧٤،  ریچارد نیکسن، بۆ ئەوەی لە لایەن کۆنگرێسەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا نەکرێت، دەستی لەکار کێشایەوە، ئەمەش 
بەهۆی ئابڕووچوونەکەی وەتەر گەیت بوو.
#مستەر_کورد

Friday, December 6, 2019

شاره‌كه‌م سه‌قز


شاره‌كه‌م سه‌قز، شاری شاران، شاری ١١ سه‌رداری سه‌ردار، شاری برینه‌ قورسه‌كان، شاری خوێناوی و كۆڵنه‌دان، زامه‌كانت به‌‌ خوێنی دڵ ده‌نووسمه‌وه‌.



Thursday, December 5, 2019

پیرۆزە سه‌ركه‌وتنی گروپی گۆڤه‌ندی"دیلانا ئورمیێ"




گروپی گۆڤه‌ندی"دیلانا ئورمیێ" كه‌ كۆمه‌ڵه‌ك لاوی ده‌روه‌ست له‌ شاری ورمێ، له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر ئه‌رك و ماندوو بوونی خۆیان بونیادیان ناوه‌، له‌ وڵاتی ئیسپانیا به‌شداری فێستیڤاڵی چاندو هونه‌ری بوون و له‌ ئاكام دا پله‌ی دووهه‌مین به‌ ده‌ست هێنا.

لەم فێستیڤاڵه‌، ۳۲ وڵات بەشدار بوون، گرووپی هەڵپەرکێی وڵاتی رووسیە پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ست هێنا.
گرووپی هەڵپەرکێی "دیلانا ئورمیێ"، شایانی پلەی یەکەم بوو، بەڵامم بە هۆی نەبوونی ژن لە نێو گرووپەکەدا، لە ڕێزبەندی پلەی دووهەمدا جێی گرت. هەروەها کۆی ئەو گرووپانەی له‌ فێستڤاڵه‌كه‌دا به‌شداری بوون لە لایەن وڵاتەکانیانەوە پشتیوانی مادی و لۆجیستیکی کرابوون بۆ به‌شداری له‌م چالاكییه‌دا، بێجگە لە گرووپی کوردی هەڵپەرگێی دیلانا ئورمیێ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌ی دژایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له‌گه‌ڵ چاندو كولتووری كوردستانه‌...

Wednesday, December 4, 2019

دوو سیناتۆره‌ ناوداره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای سزادانی به‌ په‌له‌ی توركیا ده‌كه‌ن.

هه‌ردوو سیناتۆری به‌ ده‌سه‌ڵات، لیندسی گراهام له‌ كۆمارییه‌كان و كریس ڤان هۆلن له‌ دیموكراته‌كان، له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌، مایك پۆمپیۆ، داوایان كردوه‌، چیدی نابێ ئه‌مه‌ریكا ددان به‌خۆی دا بگرێ، ئیدی كاتی سزادانی‌ توركیایه‌.
له‌ نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كردوه‌ كه‌‌: ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ شكستبهێنێت له‌ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیادا، ئاماژه‌یه‌كی خراپه‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌، به‌ جۆرێك كه‌ ده‌توانن سوكایه‌تی به‌ یاساكانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن و به‌ بێ سزا ده‌رباز بن.
له‌ ئه‌مه‌ریكا یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌یارانی ئه‌مه‌ریكا له‌ رێی سزاكانه‌وه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٧ به‌ داوه‌ ده‌رچووه‌و به‌ گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ هه‌ر وڵاتێك كه‌رسته‌ی سه‌ربازی له‌ رووسیا بكڕێت، له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ سزا ده‌درێت.
به‌م جۆره‌و به‌ گوێره‌ی یاساكانی واشنگتن، كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس٤٠٠ی رووسی، له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ رێگا پێدراو نیه‌و ئانكارا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر سه‌زادانی توركیا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش روو بدات ئابووری توركیا شپرزه‌و لاواز ده‌بێ.
پێشتر له‌ كۆی ٤٣٥ ئه‌ندامی كۆنگرێس كه‌ زۆرینه‌یان دێموكراته‌كانن، ٤٠٣ ده‌نگی به‌ڵێ له‌ به‌رانبه‌ر ١٦ ده‌نگی نا، سه‌زادانی ئابوری توركیایان په‌سه‌ند كرد، هه‌نووكه‌ كار ده‌كرێ كه‌ هه‌مان پرۆژه‌یاسا‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران كه‌ كۆمارییه‌كان تێیدا باڵا ده‌ستن، په‌سه‌ند بكرێ، ئه‌گه‌ر له‌ كۆی ١٠٠ ئه‌ندامی سه‌نه‌ت، دوو له‌سه‌ر سێ ده‌نگ به‌ پرۆژه‌یاساكه‌ بده‌ن، ئه‌وه‌ تەنانەت سەرۆک لە رووی یاساییەوە نەکارێ ڤتۆی بریارەکە بکات، بەڵام بۆ ئەوەی یاساکە ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێ و بکەويتە بواری جێبەجێ کردنەوە پێویستە کە سه‌رۆكی زۆرایه‌تی سه‌نه‌ت، سیناتۆر میچ مکانۆڵی تەمەن ٧٧ رێگری نه‌كات...
#مسته‌ر_كورد

Tuesday, December 3, 2019

سه‌ركه‌وتنی لاوێكی كورد له‌ به‌لژیك




نیما ئه‌حمه‌دپوو، ساڵی ٢٠٠٥ له‌ شاری نه‌غه‌ده‌، له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ دایك بوه‌. سه‌ره‌تاكانی ساڵی ٢٠١٩ هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ هۆی زۆرداری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، په‌ریوه‌ی هه‌نده‌ران بوون و له‌ به‌لژیكا گیرساونه‌ته‌وه‌. نیما له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ساڵێك دا توانیویه‌تی به‌ تۆماری كردنی ٣٤ گوڵ پله‌ی قاره‌مانه‌تی به‌ ده‌ست بهێنێ و له‌ ئاكام دا بۆ تیپی هه‌ڵبژارده‌ی وڵات (ته‌مه‌ن ١٧) دیاری بكرێ.
سه‌ركه‌وتن و دره‌وشانه‌وه‌ی لاوانی كورد هیوایه‌كی مه‌زنه‌و ئاسۆیه‌كی روونه‌ بۆ دۆزی ره‌وای كوردستان.
پیرۆزبایه‌كی گه‌رم به‌ كاكه‌ نیما ده‌ڵێین و هیوای سه‌ركه‌وتنی پتری بۆ ده‌خوازین و چاوه‌ڕوانیین له‌ به‌رزترین پله‌كانی سه‌ركه‌وتن دا بیبینین. هیواخوازین كه‌ كاكه‌ نیما ئاڵای وڵاته‌كه‌مان به‌ شانازییه‌وه‌ له‌ نێو مه‌زنترین یانه‌كانی وه‌رزشی جیهان دا‌ 
بشه‌كێنه‌ته‌وه‌..
#مسته‌ر_كورد 
وێنه‌: نیما ئه‌حمه‌دپوور

ئه‌مریكا: كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان

Mr. Kurd talking to the AP about the Kurdish situation in Syria