Archive

Sunday, September 19, 2021

ئەمریكا: بڵاوبوونەوەی دوو كتێب لەسەر كوردستان و پێشمەرگە

#مستەر_كورد

شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ كوردستانی بچووكی ئه‌مریكایه‌


ره‌حیم ره‌شیدی

شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه،‌ له‌ به‌شی ڕاهێنانی سه‌گ، ناسراو به‌ k-9، ماوه‌ی چه‌ند رۆژه‌ له‌ شاری نه‌شڤیلی ولایه‌تی تێنێسیه‌، كه‌ به‌ كوردستانی بچووكی ئه‌مریكا ناسراوه‌.

ئه‌و شانده‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری لە کۆنفرانسی سالانەی K-9 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا‌ هاتوونه‌ته‌ نه‌شڤیل.

ساڵانه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، راستەوخۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و راهێنانه‌ ده‌كات و  کۆنفرانسی ساڵانه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ساز ده‌كات.

به‌شداران له بەشی K-9، بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌توو ڕاهێنانیان پێده‌كرێ. ئه‌و یەکە سەربازیانه‌ له‌ بواری K-9، سه‌ر به‌ سپای وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا، له‌‌ ئاستی جیهان، بانگھێشتی ئه‌مریكا دەکرێن بۆ بەشداری کردن لە ده‌وره‌كانی ڕاهێنان و کۆنفرانسی ساڵانه‌.

ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، یەکێك له‌و لایەنە گرینگ و چالاکانەیه‌ کە سپای ئه‌مریكاو له‌ كه‌رتی تایبه‌ت به‌ K-9،  گرینگی زۆریان پێده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ کارمەندانی بەشی K-9، سه‌ر به‌ وەزارەتی پێشمەرگە، بانگھێشتی  کۆنفرانسی ساڵانه‌ ده‌كرێن.

 کۆنفرانسەكه‌ له‌ بواری بەرەوپێشچونی کاروباری گرێدراو به‌ بەشی K-9، لەناو یەکە سەربازیەکان بۆ خۆگونجاندن و فێربوونی زانستی بواره‌كه‌ بەشێوەیەکی سەردەمیانە بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه‌.

شانده‌كه‌ی كوردستان،‌ جێگری ئەفسەر کارزان خالید گراوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌ هاورێیه‌تی عه‌ریف موحه‌ممه‌د ره‌شید و عه‌ریف ھەردی مستەفا. ئه‌فسەر کارزان خالید گراوی، ساڵی ٢٠١٧ بە باشترین کەسایەتی ساڵ بۆ بوای K-9 هەلبژێردراوه‌.

شانده‌كه‌ له‌ لێدوانێكی تایبه‌تی دا وێرای به‌رزنرخاندنی به‌شداری له‌و كۆنفرانسه‌دا، هاوكات به‌ گه‌رمی سپاسی دڵسۆزی و خه‌مخۆری و هاوكاری ره‌وه‌ندی كوردستانیان له‌ شاری نه‌شڤیل كرد.

سێ پرسیار له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق

#مسته‌ر_كورد

‎واشنگتن: كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی پێشمەرگە

#مستەر_كورد

Thursday, September 9, 2021

ئه‌حمه‌د مه‌سعوود سه‌رۆكی به‌ره‌ی خۆراگری نیشتمانی ئه‌فغانستان: سڵاوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان

ئه‌حمه‌د مه‌سعوود سه‌رۆكی به‌ره‌ی خۆراگری نیشتمانی ئه‌فغانستان: سڵاوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان

#مسته‌ر_كورد

ئه‌مریكا: شه‌ڕی تیرۆرو به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری پێوه‌ندی هه‌ولێر و واشنگتۆن به‌هێزتر ده‌كا


 

ده‌قی وتووێژی ره‌حیم ره‌شیدی له‌گه‌ڵ جۆوی هوورد یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا

پرسیار: ده‌كرێ بفه‌رموون كه‌ بۆچی جۆری كشانه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ ئه‌فغانستان له‌ عێراق دووپات نابێته‌وه‌؟


وڵام: عێراق ئه‌فغانستان نیه‌ له‌ هیچ روویه‌كه‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ له‌ عێراق زۆر قوڵ و فره‌ لایه‌نه‌یه‌. عێراق شوێنێكی زۆر گرینگه‌ بۆ بازاری وزه‌ی جیهان، عێراق هاوبه‌شێكی گرینگه‌‌ بۆ تێكشكاندنی داعش كه‌ هه‌ره‌شه‌یه‌ك‌ نه‌ك ته‌نیا له‌ هه‌رێمه‌كه‌، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو جیهان، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ له‌ پێناوی تێكشكاندنیان درێژه‌ به‌ كاری هاوبه‌ش بده‌ین. عێراق شوێنی میراتێكی جیهانییه‌ و پاپا فرانسیس له‌ سه‌ردانه‌‌ پڕ بایه‌خه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی جوان نیشاندا، ئه‌م میراته‌ ده‌بێ پارێزگاری لێبكرێ و بپارێزرێ و له‌ لایه‌ن جیهانه‌وه‌ چێژنی بۆ بگیردرێ. عێراق له‌ مێژووی خۆیدا رێبه‌رایه‌تی په‌ره‌پێده‌ری چه‌ند دیرۆكی مرۆیی بوه‌. پێم وایه‌ ده‌توانین پێكه‌وه‌ داهێنان بكه‌ین، بۆچوونم وایه‌ ده‌شێین بۆ زۆر بابه‌ت پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی و تێبكۆشین بۆ ئه‌و داهاتوه‌ دره‌وشاوه‌ی كه‌ لاوانی عێراق كار بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌كه‌ن.

پرسیار: ئاستی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو واشنگتن چۆن ده‌بینین؟

وڵام: پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكاو هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌هێزه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ، چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ش گرینگه‌ كه‌ وه‌ها بێ، تاكوو‌ پێكه‌وه‌ درێژه‌ به‌ شه‌ڕی تیرۆر بده‌ین، نه‌ك ته‌نیا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پێكاكاو داعش و تاقمه‌كانی دیكه له‌ ره‌وه‌تی زه‌ماندا، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ رووی ئابوریشه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ گه‌لێك گرینگه‌، زۆر هه‌لی ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه‌و ئه‌وان له‌ ئارادایه‌، له‌به‌ر ئه‌مانه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌‌ له‌ نزیكه‌وه‌ درێژه‌ به‌ كاری هاوبه‌ش بده‌ین. 


#مسته‌ر_كورد

فه‌هیم ده‌شتی وته‌بێژی به‌ره‌ی خۆراگری نیشتمانی ئه‌فغانستان: كورد مافی خۆیانه‌ سه‌ربه‌خۆ بن.



وتووێژ: ره‌حیم ره‌شیدی


 پرسیار: ده‌كرێ دیدو روانگه‌ی خۆتان سه‌باره‌ت به‌ كوردستان به ‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌ تایبه‌تی وه‌كوو‌ كیانێكی ده‌ستووری به‌یان بكه‌ن؟


وڵام: ئه‌مه‌‌ له‌ ماوه‌ی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵی رابردوودا له‌ ئه‌فغانستان به‌ چه‌شنێك له‌گه‌ڵ كێشه‌و ململانێكانی خۆمان ده‌سته‌ویه‌خه‌ بووین كه‌ كه‌متر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بوه‌ ده‌رباره‌ی پرسه‌كانی دیكه‌ جیهانه‌وه‌ بیر بكه‌ینه‌وه‌. به‌ڵام بێ گومان له‌م ناوه‌دا پرسگه‌لی تایبه‌تیش له‌ نێویان دا كوردستان جیاوازه‌ بوه‌. ئێمه‌ بۆ كێشه‌ی كورده‌كان به‌ گشتی له‌ عێراق، ئێران و توركیا، یان باشتر بڵێم پرسی كورده‌كان به‌ گشتیی، جاروباره‌ به‌دواداچونمان كردوه‌. پێم وایه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ یان چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوودا سته‌مێكی زۆر له‌ كورده‌كان كراوه‌. كوردو وڵاته‌كه‌یان دابه‌ش كردوون، بێ گومان كورده‌كان وه‌كوو هه‌ر میله‌تێكی دیكه‌ له‌ دونیادا، مافی خۆیانه‌ بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و وڵاتی خۆیان هه‌بێ.

ئێمه‌ تاكوو ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌ ئاشناین كه‌ كورده‌كان كردویانه‌، كورده‌كان له‌ ئێران، عێراق، توركیاو سوریا خه‌باتیان كردوه، به‌ڵام هه‌نووكه‌ ته‌نیا رووناكایه‌كی بچووك هه‌یه‌و هیوامان وایه‌ ببێته‌ رووناكایه‌كی مه‌زن بۆ گشت كورده‌كان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورده‌كان له‌ عێران ده‌رفه‌تێكیان ده‌ست كه‌وتوه‌ كه‌ به‌رچاو روونتر، ئه‌وه‌ی كه‌ ئامانجی كورده‌كانه‌وه‌ وه‌كوو یه‌كریزی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ وه‌دیهاتنی تێده‌كۆشن. من وه‌كوو كه‌سێك كه‌ به‌شێك له‌ ژیانی له‌ پێناوی خه‌بات بۆ ئازادی تێپه‌ڕ كردوه‌، بۆ سه‌رجه‌م كورده‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی‌ بۆ ازادی خۆیان خه‌باتیان كردوه‌ رێز داده‌نێین.


#مسته‌ر_كورد

احمد مسعود رهبر جنبش مقاومت ملی افغانستان: سلام و درود به‌ مردم كردستان


#مستر_كورد

Wednesday, September 1, 2021

ئه‌مریكا: بڵاوبوونه‌وه‌ی رۆمانێك له‌سه‌ر ئه‌ڤینداری پێشمه‌رگه‌


#مسته‌ر_كورد

ده‌قی وتووێژی مسته‌ر كورد له‌گه‌ڵ جۆوی هوود یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌


پرسیار: سپاس بۆ كاته‌كه‌تان، تكایه‌ ده‌كرێ بفه‌رموون هه‌نووكه‌‌ دیدی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی كوردستان چییه‌؟

ولام: ڕه‌حیم سپاس بۆ ده‌عوه‌ته‌كه‌ت، هه‌موو كات خۆشحاڵم‌ قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.‌ ئێوه‌مان خۆش ده‌وێ و دڵمان له‌ لاتانه‌و بیرتان ده‌كه‌ین، هیواخوازین كۆرۆنا كۆتایی بێ و بتانبینیننه‌وه‌. ئێمه‌ زۆر كارمان هه‌یه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ بیكه‌ین. ئێمه‌ بۆ عێراق به‌ گشتیی و كوردستان به‌ تایه‌بتی زۆر روانگه‌مان هه‌یه‌. ئێمه‌ ده‌خوازاین بنه‌ماڵه‌و هاورێكامان بێن و كوردستانی جوان ببینن و چێژ له‌ خواردنه‌‌ خۆشه‌كانیان و هه‌روه‌ها میواندارییه‌ ده‌گمه‌نه‌كه‌یان ببین‌ له‌و به‌شه‌ی جیهاندا. هیواخوازین هه‌زاران كه‌س له‌ بێزنیسمه‌ن و سه‌ربازه‌كان له عێراق و به‌ تایبه‌ت له‌ كوردستان ببینین و پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن. گه‌ركمانه‌ كه‌ عێراق به‌ رووی جیهاندا بكرێته‌وه‌و ئه‌وان له‌و پێوه‌ندی و كرانه‌وه‌ قازانج ببینن. باوه‌ریشم وایه‌ ئه‌م پێكه‌وه‌و شان به‌ شان ده‌توانین تێبكۆشین و ئه‌م داهاتووه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ین.

 پرسیار: په‌‌یامت بۆ پێشمه‌رگه‌كان، شه‌هیدان و خه‌ڵكی كوردستان چیه‌و چۆن ره‌نگرێژی سیاسه‌تی ئه‌مریكایان بۆ ده‌كه‌ن؟

وڵام: دیسان سپاس بۆ قوربانیداتان، هاوخه‌می خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق ده‌رده‌بڕین كه‌ له شه‌ری ئه‌و دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌دا دا گیانیان به‌خت كرد. ئێمه‌ هه‌رگیز پشتان تێناكه‌ین و پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین تاكوو دڵنیا بینه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌ی له‌م جۆره‌ سه‌رهه‌ڵناداته‌وه‌، ئێمه‌ سپاستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی جیهان ئه‌و هه‌ره‌شه‌تان سریه‌وه‌، چونكه‌ ده‌مانزانی ئه‌گه‌ر له‌ عێراق سه‌ركه‌وتوو بن له‌وێ ناوه‌ستن، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ تاكوو ئه‌و كاته‌ی كه‌ پێویستانه‌ له‌گه‌ڵتان ده‌مێنینه‌وه‌

 سپاس ره‌حیم ئێمه‌ به‌ تیمێكی به‌هێز له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ كار ده‌كه‌ین و هیوام وایه‌ به‌ زووترین كات له‌ هه‌رێمی كوردستان بتانبینمه‌وه‌.

ره‌شیدی: بێ سه‌برانه‌ چاوه‌ڕوانتانم

هوود: یوادارم و زۆر سپاس

دوایین سه‌ربازی ئه‌مریكا ئەفغانستانی جێهێشت




‎ره‌حیم ره‌شیدی - كوردستان تی ڤی - واشنتۆن
وەزارەتی بەرگری ئه‌مریكا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك ئاشكرای كرد‌ كه‌ دوایـین چه‌كداری ئه‌مریكا خاکی ئەفغانستانی جێهێشتووه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پنتاگۆن دواین كه‌س ژه‌نه‌راڵ کرێس داناهیو بووه‌ كه‌ به‌رپرسیاریه‌تی فەرماندەی هێزی 82ی پەڕەشووتی ئه‌مریكای له‌ ئه‌فغانستان له‌ ئه‌ستۆ بووه.
پێشتر ژه‌نه‌راڵ کێنێز مکێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا لە پەنتاگۆن ڕاگەیاند دوایـین فڕۆکەی C-17ی ئه‌مریكا فڕۆکەخانەی کابوولی لە کاتژمێر 11:59ی شەوی دووشەممە به‌جێهێشتوه‌و كۆتایشیان به‌ گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵك هێناوه‌ كه‌ له‌و ماوه‌دا پتر له‌ 123 هەزار کەس لە فڕۆکەخانەی کابوولەوە بۆ دەرەوەی ئەفغانستان گوازراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ بگوازنه‌وه‌ كه‌ خوازیار بوون وڵاته‌كه‌ جێبێڵن. ئه‌مه‌ش رۆژێک پێش کۆتاییهاتنی ماوەی دیاریکراو بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکی و بیانییەکان بوو كه‌ واده‌كه‌ی دواین رۆژی مانگی هه‌شت بوو.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، چه‌ند فەرماندەی سەربازی و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفغانستان، له‌و دوایین کەسانه‌ بوون كه‌ دوه‌نێ کابوولیان جێهێشتووه‌.
شەڕی ئەفغانستان لە 7ی مانگی 10 ساڵی 2001 دەستی پـێکرد، پاش ئەوەی تاڵیبان ئامادەنەبوو ئوسامە بن لادن ڕێبەری رێكخراوی تیرۆریستی ئەڵقاعیدە راده‌ست بكات كه‌ بەرپـرس بوو لە هێرشە تیرۆریستییه‌كانی 11 ی سێپتەمبەری ساڵی 2001ی سه‌ر ئه‌مریكا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ نزیك به‌ 3000 كه‌س كوژران.
دواتر هاوپه‌یمانی ناتۆ بە ڕێبەرایەتی واشنگتن توانیان لە ماوەیەکی کورتدا تاڵیبان لەسەر دەسەڵات لابده‌ن و شەڕه‌كه‌ش بووە درێژترین شەڕی ئه‌مریكا لە مێژوودا.