Archive

Friday, February 26, 2021

سه‌رۆك باید‌ن له‌ تۆڵه‌ی په‌لاماردانی هه‌ولێردا بڕیاری هێرشه‌كانی داوه‌

سوپای ئه‌مریكا به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆی جۆو بایدن وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ر دوو تاقمی کەتائیب حزبوڵڵاو کەتائیب ئەلشوهەدای له‌ سووریا بۆردمان كرد.









K24 – ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنتن:

سوپای ئه‌مریكا به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆی جۆو بایدن وه‌كوو فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا، هه‌ر دوو تاقمی کەتائیب حزبوڵڵاو کەتائیب ئەلشوهەدای له‌ سووریا بۆردمان كرد.

ئه‌و گروپانه‌ راسته‌وخۆ گرێدراوی ئێرانن. به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌و هێرشانه‌دا نزیك به‌ 20 كه‌س كوژراون و چه‌ند ئۆتۆمۆبێلی هه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیش سووتێندراون.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئه‌مریكا له‌م باره‌وه‌ وتی: "بۆردمانه‌كان لەسەر بڕیاری سەرۆک بایدن بوون وه‌كوو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌و گروپە چەکدارە شێعانه‌یه،‌ كه‌ له‌  رێكه‌وتی 15ی ئه‌م مانگه‌دا هێرشی موشه‌كیان كرده‌ سه‌ر شاری هەولێرو له‌ ئاكامدا  بەڵێندەرێکی سیڤیل كوژرا و چه‌ند سەربازێکی ئه‌مریكایی و هاوپەیمانان بریندار بوون."

هه‌روه‌ها شه‌وی پێنجشه‌ممه‌، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه‌ رایگه‌یاند: "هێرشەکان بە فەرمانی سەرۆک جۆو بایدن وەکوو وەڵامدانەوە به‌و هێرشانەیه‌ كه‌ لەم دوایـیانەدا لە دژی هێزەکانی ئه‌مریكاو هاوپەیمانان لە عێراق هاتنه‌ ئاراوه‌. له‌و هێرشانه‌دا پێوانه‌كانی دیپلۆماسی ڕه‌چاو كراون و هێرشه‌كان به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان ئه‌نجام دراون."

وته‌بێژی پێنتاگون سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بایده‌ن بۆ داكۆكیكردن له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا وتی: "هێرشه‌كان پەیامێکی روونه‌ كه‌ سەرۆک بایدن بۆ پارێزگاری کردن لە سەربازانی ئەمریكایی و هاوپەیمانان هەنگاو دەنێت."

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌مریكا به‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌ چه‌ند مۆڵگه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌ی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سوریا له‌ناو بردوه‌ كه‌ ئێران پشتیوانیان لێده‌كات.

داعشێکی ئەمەریکی لە فلۆریدا دادگایی کرا


محەمەد فەتحی سولەیمان

K24- ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن

تیمی دادوه‌رانی دادگای فیدراڵی، له‌ شاری گەینسڤیڵ، له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا، پاش لێكۆلینه‌وه‌ی ورد رایانگه‌یاند، محەمەد فەتحی سولەیمان پشتیوانی مالی و لۆجیستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كردوه‌. ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی یاسای دژه‌ تیرۆری ئه‌مەریكا رێگه‌پێنه‌دراوه‌ و سه‌زای توندی به‌دواوه‌یه؛ ره‌نگه‌ ماوه‌ی 20 ساڵ به‌ند بكرێت.

له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا، پارێزه‌ر‌ لۆرانس کیف، لە بەیاننامەیەکدا سه‌باره‌ت به‌م دۆسییه‌ رایگەیاند: "ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌ له‌ نووسینگەکەمان، پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌. ئێمە بە تەواوی پابەندین به‌وه‌ی‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆمان بده‌ین تاوەکو رێگا له‌ به‌رنامه‌ و پلانی ئه‌و كه‌سانه‌ بگرین كه‌ پشتیوانی له‌ رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی و ناسراو ده‌كه‌ن."

به‌ گوێره‌ی یاسای گرێدراو به‌ سکاڵای تۆمارکردنی تاوان، محه‌مە‌د سلێمان لە 14ی مانگی 6ی ساڵی 2014دا، تیكێتی یه‌كسه‌ره‌ی لە ئۆرلاندۆوە بۆ ئەسکەندەریەی میسر کڕیوە، كه‌ ترانزیتی لە شیکاگۆ و ئیستانبوڵ تێدابووە، بەڵام دواتر نه‌چووەته‌ مسیر و تیكێتێكی دیكه‌ی به‌ پاره‌ی كاش كڕیوه‌ و چووەته‌ توركیا، پاشان له‌سه‌ر سنووری نێوان سوریا و تورکیا له‌ شاری غازیعه‌نتاب ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌، به‌ تاوانی هەوڵدان بۆ به‌زاندنی سنوور به‌ شێوه‌ی نایاسایی.

محەمەد به‌ بڕی دوو هه‌زار لیره‌ی توركی سزادراوە، پاش 5 رۆژ بۆ سوودان سنوورداش كراوەتەوە‌‌.

به‌ گوێره‌ی زانییارییه‌كان، محەمەد كۆتایی مانگی 6، دووهه‌مین هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبووك كردووەته‌وه‌، له‌ رێكه‌وتی 8ی مانگی هه‌مان ساڵدا، له‌ سوودان له‌ رێگای جیمه‌یڵه‌وه‌ چۆته‌ نێو هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبووك.

رێكه‌وتی 8ی مانگی 10ی 2014، له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌ سوودان، به‌ ئێف بی ئای راگەیاندووە، بۆ كردنه‌وه‌ی فه‌یسبووك له‌ ئی مه‌یڵی زانكۆكه‌ی كه‌ڵكی وه‌رگرتوه‌.

له‌ مانگه‌كانی 8و  12ی  2014دا، هه‌ژماری خۆی به‌ ئاڵای و سیمبوله‌كانی داعش رازاندووەته‌وه‌.

له‌ 16 مانگی 8ی 2011دا، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ توركیاوه‌ بۆ نیۆیۆرك، به‌ پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مەریكای گووتووە،‌ نه‌خۆشی مێشكی هه‌یه‌ و له‌ مانگی 7ی ساڵی 2009وه‌ خواردنی ده‌رمانه‌كانی راگرتوه‌.

به‌ گوێرەی لێكۆڵینه‌وه‌كان؛ محەمەد له‌ نێوان ساڵه‌كانی 2009 تاكو 2014‌، پروپاگه‌نده‌ی بۆ جیهاد كردوه ‌و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاڵای رێكخراوی داعشی بڵاوكردووەته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ نێو ئی مه‌یڵه‌كه‌یدا نزیك به‌ 40 فایلی ده‌نگی  تایبه‌ت به جیهاد و هاندان بۆ توندوتیژی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر موحه‌ممه‌ فه‌تحی سلێمان:

ته‌مه‌نی 33 ساڵه، له‌ شاری واشنتن له‌ دایكبووه‌. ساڵی 2005 بۆ 2006 له‌ زانكۆی فلۆریدا له‌ بواری زانستی مرۆیی بۆ خۆراك، قوتابی بووه‌. زۆربه‌ی ژیانی له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا بووه‌. پێشتر گەشتی بۆ وڵاتانی سۆمالیا، جێبوتی، میسر، ئیمارات، هێند، سودان، سوریا ‌و توركیا‌ كردووه‌. محەمەد سلێمان له‌‌ مانگی 2ی 2021، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مەریكاوه‌، له‌به‌ر هه‌وڵدان بۆ هاوكاریكردنی ماددی و لۆجیستی داعش به‌‌ تاوانبار ناسێندراوه‌.


کورد کێیە:




ئەو نەتەوەیە، تاکە داهێنەرەکانی لای خۆی ڕیسوایە و لە دەرەوەی کۆمەڵگا و خاکەکەی، دەبێتە داهێنەر و زانا! هەر ئەوەش هۆکاری ئەوەیە (۱٦ی ئۆکتۆبەر) ڕوودەدات و لەساڵی (۲۰۱۹)دا عەوداڵی دەوڵەت و قەوارەی سیاسییە؟ ئەم زانا و داهێنەر و کەسایەتیانە وەک نموونە:
٭٭(کۆچەر بیرکار)ی کوردی شارستانی مەریوانی خۆرهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی (فیلدز)ی ساڵی (۲۰۱۸) بۆ زانستی بیرکاری لەشاری (ریۆدی جانیرۆ)ی وڵاتی (بەرازیڵ) وەردەگرێ.
٭٭(نادیە موراد)ی ئێزدی خەڵکی شارستانی شەنگالی باشووری کوردستان، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ساڵی (۲۰۱۸) وەردەگرێ.
٭٭(دکتۆر ئازاد نەجار) کوردی خەڵکی شارستانی زاخۆی باشووری کوردستان، یەکەم دڵی دەستکرد دروست دەکات لە وڵاتی (سوید)و دەبێتە داهێنانێکی پزیشکی گەورە بۆ جیهان.
٭٭(ڕەحیمی ڕەشیدی) خەڵکی شارستانی سەقزی خۆرهەڵاتی کوردستان وەک کەسایەتی ساڵی (۲۰۱۹) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ساڵ دەست نیشان دەکرێ.
٭٭(بەهرۆزی بوچانی) خەڵکی شاری ئیلامی خۆرهەڵاتی کوردستان، لە ئاوارەیی و دەستبەسەریدا لە دوورگەیەکی وڵاتی ئوسترالیا، بەنووسینی ڕۆمانێک، خەڵاتی گەورەی ئەدەبیاتی وڵاتی ئۆسترالیا وەردەگرێ.
٭٭من وێڕایی دەستخۆشی و پیرۆزبایم لەو کوردە داهێنەرانە، هیوادارم ڕۆژێک کورد بگاتە ئەو ئاستەی ڕێز لە زانا و داهێنەرەکانی خۆی بگرێ، نەک پەراوێزیان بخات.

د. كه‌یوان ئازاد


Wednesday, February 24, 2021

كۆڕۆنا كۆشكی سپی ماته‌مبار كرد


ڕێكه‌وتی 25ی مانگی 3ی 2020، یه‌كه‌مین ئه‌مریكایی به‌ هۆی گیرۆده‌بوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ ده‌ستدا. ئێستا و پاش نزیكه‌ی ساڵێك، رێژه‌ی مردن به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ ئه‌مریكا، 500 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه‌. ئه‌م دۆخه‌ وای كرد كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكاو جێگره‌كه‌ی و هاوژینه‌كانیان و ستافی كۆشكی سپی ماته‌م بگێڕن.
سه‌رۆك بایده‌ن له‌ كاتی دیدار له‌ كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسێنی كۆڕۆنا، به‌ سه‌ر سووڕمانه‌وه‌ وتی: "500 هەزار! ئەو رێژه‌ 70 هەزاری پتره‌، له‌ رێژه‌ی ئه‌و ئه‌مریكایانه‌ی له‌ شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیداو له‌ ماوه‌ی 4 ساڵدا گیانیان لە دەستدا."
بایده‌ن له‌ وتاره‌كه‌ی دا باسی له‌وه‌ش كرد ڕه‌نگه‌ تاكوو كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵ ره‌وتی ژیان ئاسایی ببێته‌وه‌.
ئانتۆنی فاوچی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان، كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، ئه‌ندامی كارای تیمی كۆشكی سپی بوه‌ بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هه‌نووكه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕاوێژکاری سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌، له‌م به‌ستێیه‌ندا وتی: "شتێکی زۆر ناخۆشە، ئه‌مه‌ له‌ دیرۆكدا ده‌مێنێته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا و له‌ دوای تاعونه‌كی ساڵی 1918وه‌، هاوشێوەی ئەم ڤایرۆسه‌مان نەبینیوە."
ڕۆژی سێشەممە، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاكانی مۆدێرناو فایزەر بۆ دەرمانسازی، بە كۆمیته‌كانی وزه‌و بازرگانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان راگه‌یاند كه‌ هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستۆته‌گڕ تاكوو کۆتایی مانگی 7ی ئه‌مساڵ بڕی ڤاکسێنی پێویست بۆ کوتانی 300 میلیۆن کەس لە ئه‌مریكا ئاماده‌ بكه‌ن.
پەتای جیهانداگری كۆرۆنا، لە مانگی دیسەمبەری 2019، لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، تا ئێستا لە ئه‌مریكا پتر له‌ 28 میلیۆن و 735 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، له‌م نێوه‌دا، پتر له‌ 511 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه،‌ به‌م پێیه‌ ئه‌مریكا له‌ رووی ژوماره‌ی توشبوون و مردن به‌ هۆی كۆرۆناوه‌؛ له‌ جیهان دا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه‌.
له‌ ئاستی جیهاندا، نزیكه‌ی‌ 112 میلیۆن و 500 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، هه‌روه‌ها تاكوو ئێستا پتر لە 2 میلیۆن و 500 هەزار كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

شه‌رمه‌زاری ڕێكه‌وتنی تاران و رۆژئاوا له‌ ساڵرۆژی تیرۆری د. قاسملوودا

شه‌رمه‌زاری ڕێكه‌وتنی تاران و رۆژئاوا له‌ ساڵرۆژی تیرۆری د. قاسملوودا

#مسته‌ر_كورد

Saturday, February 20, 2021

هەنگاوێکی نوێ.. "مه‌زنترین" لۆبی لە ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردن لە کوردستان

 

K24 - ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنتن

رێكخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ كورد كه‌ له‌ لایه‌ن دۆستانی كورد له‌ رۆژئاوا دامه‌زراوه‌ و ملیاردێری ئه‌مەریكی تۆماس كاپلان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له‌ نوێترین هه‌نگاویدا له‌ نیویۆرك "باشترین" کۆمپانیای پارێزەرانی ئه‌مەریكایان بۆ پشتیوانی و داكۆكیكردن له‌ كوردستان هه‌ڵبژارد.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، به‌رنامه‌ و ئامانجی هه‌ره‌ له‌ پێشی ئه‌و هه‌نگاوە ئه‌وه‌یه:‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك كاربكه‌ن تاوەكو سیاسەت و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سەرۆک بایدن ده‌رباره‌ی كورد و كوردستان، له‌ قازانجی دۆزی كوردستان له‌ پانتایی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بشكێته‌وه‌.

له‌ رێكخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ كورد: كه‌سانی پسپۆر، نووسه‌ر، دیپلۆمات، فیلمساز، فه‌یله‌سووف و چالاكانی سیاسی و كولتووری، كه‌سایه‌تییه جیهانییەکان له‌نێویاندا ئه‌ندامانی دیار و ده‌ستڕۆیشتووی هه‌ردوو حیزبی كۆماری و دیموكراتی هەن، وەک:

  •  بێرنارد هێنری لیڤی، نووسه‌ر، ده‌رهێنه‌ر و فه‌یله‌سوفی فه‌رەنسی.
  •  ژه‌نه‌راڵ ده‌یڤید په‌ترایه‌س، سه‌رۆكی پێشووی ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئه‌مەریكا (CIA) و به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
  •  جێب بووش، حاکمی پێشووی ویلایەتی فلۆریدا و به‌ربژێری كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا.
  •  ھاوارد بێرمان، سەرۆکی پێشووی لیژنەی پەیوەندیی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا.
  •  ستیڤن رێدبێکەر، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئه‌مەریكا لە ئیدارەی جۆرج بووش، سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا.
  •  سیناتۆره‌كانی وه‌ك: جۆزیف لیبەرمان، مێری کاندرۆ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی پێشووی كۆنگرێس: مارک کێرک و ستیڤ ئه‌سرێیال.

هێنری لیڤی، بیرمه‌ندی فه‌رەنسی بۆ یه‌كه‌من جار له‌ گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کوردستان24 له‌ واشنتن؛ ئاشكرای كرد شێلگیرانه‌ هه‌وڵده‌دات بۆ رێزگرتن لە قارەمانیێتی پێشمەرگە و خەبات و تێکۆشانی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌م هێزه‌ بۆ ئازادی، گوتیشی "پێویسته‌ په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری نیویۆرك یان واشنتنی پایته‌خت دابندرێت".

ئەو بیرمەندە فەرەنسییە له‌ کۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ پاریس، سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌ 25ـی سێپته‌مبه‌ری 2017 سازکرا و، تێیدا پتر له‌ 93% خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ سەربەخۆیی دا، رایگه‌یاند: ''یەکێک لە پرۆژەکانی رێکخراوەکەمان دانانی پەیکەرێکە لە یەکێک لە مەیدانەکانی شاری نیویۆرک، بۆ بەرزڕاگرتن و رێزلێنان لە پێشمەرگه، كه‌‌ لەپێناو رۆژئاوا، ئامریکا و ئەوروپا گیانیان لەدەستدا و شه‌هید بوون".

پاش ره‌زامه‌ندیی شاره‌وانی شاری نیویۆرك، كه‌ به‌ پایته‌ختی ئابووریی جیهان ناسراوه‌، له‌ رێوڕه‌سمێكی شكۆداردا په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه‌ به‌ فه‌رمی داده‌نرێت.

هێنری ده‌رهێنه‌ری فیلمی پێشمه‌رگه‌یه، کە لە 28ـی نۆڤەمبەری 2017‌ له‌ بنكه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكکه‌وتی 6ـی 3ـی 2020 له‌نێو كۆنگرێسی ئه‌مەریكاش پیشاندرا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و، به‌ "پشتیوانییه‌كی سیاسی و مه‌عنه‌ویی گه‌وره‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ و كوردستان" ئه‌ژماركرا.

رێكخراوی دادپه‌روه‌ری بۆ كورد، پاش شه‌ڕی داعش و به‌رخودانی قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، هەروەها رۆڵی دیاری هێزی پێشمه‌رگه‌ دامه‌زراوه،‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كیی له‌ شاری نیویۆركه، تاوەكو ئێستا هه‌وڵی داوه‌ له‌ رێگەی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و كۆنفرانسی زانستی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی دروست، پشتیوانی سیاسی و مه‌عنه‌وی بۆ دۆزی ره‌وای كوردستان ده‌ستبه‌ربكات‌.

باید‌ن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن: چاومان له‌سه‌ر فیتنه‌گێڕییه‌كانی ئێرانه


کۆنفرانسی ئاسایشی مینوشن رۆژی هه‌ینی بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو،‌ تێیدا ژمارەیەک: سه‌رۆك، وەزیر، شارەزا و پسپۆری وڵاتانی جیهان، گفتوگۆیان لەبارەی چەند تەوەرێک کرد و بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکانیش بەهێزکردنی هاوپەیمانیی نێوان وڵاتانی سەر کەناری زەریای ئەتڵەسی و بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە جیهانییەکان بوو.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌و كۆنفرانسه‌دا به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌ گرینگیدان به‌ هاوبه‌شه‌ ئەوروپییه‌كانی واشنتن کرد و گوتی "ئه‌مڕۆ، من وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مەریكا قسه‌ده‌كه‌م، له‌ ده‌ستپێكی كاری ئیدارەکەمدا، رامگه‌یاند ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. هاوكاریكردنی نێوان ئێمه ‌و کەناری زەریای ئەتڵەسی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. به‌ پێداگرییه‌وه‌ ده‌ڵێم‌ ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ به‌ڵێنه‌كانی خۆمان له‌ ناتۆدا. به‌ندی پێنجه‌می ناتۆ، زۆر گرنگه‌، كه‌ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه‌، ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ ده‌ستبه‌كار ده‌بن. له‌ مێژووی ناتۆدا یه‌ك جار ئه‌و به‌نده‌ كارا كرا، ئه‌ویش پاش هێرشه‌كانی 11 سێپته‌مبه‌ر كه‌ پێكه‌وه‌ چووینه‌ شه‌ڕی ئه‌فغانستان...".
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا به‌شی زۆری قسه‌كانی تەرخانکرد بە باسکردنی مه‌ترسییه‌كانی چین و رووسیا، بەو هۆکارەش به‌هێزكردنی ناتۆ و كاری چڕوپڕی ئه‌مەریكا و ئەوروپای بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین و و رووسیا و قه‌یرانه‌ جۆربه‌جۆره‌كان به‌ پێویست و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌‌ لێكدایه‌وه‌، گوتشی "من، گواستنەوەی هێزه‌كانمانم له‌ ئاڵمانیا وه‌ستاند".
سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له‌ دووتووێی قسه‌كانیدا باسی له‌ "رۆڵی تێكده‌رانه‌ی ئێران" كرد و، ئاماژەی بەوە دا "رامانگه‌یاندووه‌ ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ده‌رباره‌ی پرسی ناوەكی ئێران وتووێژ بكه‌ین. ئێمه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێ باسی كرده‌وه‌ی تێكده‌رانه‌ی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکەین، لەمبارەیەوەش له‌گه‌ڵ ئەوروپییەکان و هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ هاوكاری ده‌كه‌ین".
پێشتر 120 ئەندامی كۆنگرێس، لە نامەیەكدا داوایان لە سەرۆك بایدن كردووە نەگەڕێتەوە رێكکەوتنی ناوەكی لەگەڵ ئێران. لە روانگەی واژۆكەرانی نامەكەوە دەقی سەرەكیی رێکكەوتنەكە، خاڵی لاوازی بەرچاوی تێدایە و پێویستە بەر لە گەڕانەوەی ئەمەریكا بۆ ئەو رێكکەوتنە، پێداچوونەوەی پێدا بكرێت.
ئەو 120 ئەندامەی كۆنگرێس پێیان وایە؛ رێكکەوتن نابێتە رێگر لەبەردەم ئێران بۆ ئەوەی دەستی بە چەكی ناوەكی رانەگات، بەڵكو ئێران لە رێگەی رێكکەوتنەوە هەوڵدەدات دەستی بە چەك و پارەیەكی زۆر بگات.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ، ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە دیارترین بەشداربووانی ئه‌مساڵی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشنن.
كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ساڵی 1962 له‌ لایه‌ن ئێدوارد هاینره‌یش، كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازیی ئاڵمانیایی بوو، دامه‌زرا و له‌ ده‌ستپێكدا به‌ (كۆنفرانسی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی یان كۆنگره‌ی به‌رگریناسی) ناوی ده‌برا.

Friday, February 19, 2021

ناوه‌رۆكی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی جۆو بایده‌ن و بنیامین نەتانیاهۆ




ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن


پاش ئه‌وه‌ی بایده‌ن له‌ 20ی مانگی یه‌كدا ده‌ستبه‌كار بوو،  تاكوو هه‌نووكه‌ له‌گه‌ڵ پتر له‌ 10 سەرۆک و سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی جیهاندا قسه‌ی كردوه‌.   شه‌وی چوارشه‌ممه‌، كۆشکی سپی ڕایگەیاند نەتانیاهۆ یەکەمین سەرۆکه‌ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا كه‌ سه‌رۆك بایدن به‌ تەلەفوون قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوه‌. هه‌روها له‌ به‌یاننامه‌كه‌شدا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ دواکەوتنی پەیوەندییەکەی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكاو و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌ مه‌به‌ستی پشتگوێ خستنی نەتانیاهۆ نەبووە.

سه‌باره‌ت به‌م پێوه‌ندییه‌، سه‌رۆك بایده‌ن له‌ رێگای تویته‌ره‌ نووسی: "له‌سه‌ر به‌ڵێنی نه‌گۆری ئه‌مریكا بۆ ئاسایشی ئیسرائیلی هاوپه‌یمانمان، پێداگریم كرده‌وه‌. هه‌ر دوو وڵات، له‌سه‌ر به‌هێز كردنی هاوكاری درێژخایه‌نی دوو لایه‌ن، سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌كانی نێوچه‌، له‌ نێویاندا ئێران، له‌ پێوه‌ندی به‌رده‌وامداین"

هه‌روه‌ها ئۆفیسی نەتانیاهو ده‌رباره‌ی قسه‌ كردنه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردكه‌ بایدن و نەتانیاهۆ نزیکەی کاتژمێرێک قسەیان کردووە تێیدا بابەتەکانی گرێدراو به‌ ئێران، پەیوەندییە نوێیەکانی نیوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ كراون. هه‌ر دوو لاش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون كه ده‌بێ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر تك وڵات درێژه‌یان هه‌بێث.

لە به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌: "سەرۆک بایدن و سەرۆک وه‌زیران نەتانیاهۆ باسیان له‌ درێژه‌دان به‌ ڕێکەوتنەکانی ئاشتی کردووە، هەروەها له‌سه‌ر هەڕەشەو کێشەکانی ئێران له‌ نێوچه‌كه‌دا قسه‌یان كردوه. دوو لایه‌ن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی‌ وتووێژی نێوانیان و درێژه‌دان به‌ پێوه‌ندییه‌ توندوتۆڵه‌كانیان پێداگریان كردۆته‌وه‌."

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیواخوازه‌ تاكوو كۆتایی ساڵ دۆخه‌كه‌ ئاسایی بێته‌وه‌



ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن


 سه‌رۆك بایده‌ن له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤێزیۆنی سی ئێن ئێن دا، له‌ شاری میلواكی ولایه‌تی ویسكانسێن، كه‌ تێیدا كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵك به‌شدار بوون و سه‌رۆك وڵامی پرسیاره‌كانی ده‌دانه‌وه‌،له‌ وڵامی پرسیارێدا ده‌رباره‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان، سه‌رۆك هیوای خواست به‌ پشتیوانی خوا تاكوو كریسمه‌س بارودۆخه‌كه‌ باشتر ده‌بێ و ئه‌و دۆخه‌ی كۆرۆنا سازی كردوه‌، ئاسایی ده‌بێته‌وه‌. سه‌رۆك له‌م بازنه‌دا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و له‌م به‌ستێنه‌دا ناخوازێ به‌ڵێنی زیاتر بدات.

له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، بایده‌ن ده‌رباره‌ی ئاستی پێویستی ڤاكسێنی كۆرۆنا بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "من دڵنیام تاكوو كۆتایی مانگی 7، بڕی 600 میلیۆن  ڤاكسێنی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌مریكاییه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت. كاتێك ده‌ست به‌ كاربووم ئه‌و ژوماره‌یه‌ ته‌نیا بۆ 50 میلیۆن كه‌س به‌رده‌ست بوو."

له‌ پاڵ ئه‌مانه‌دا، ئه‌مرۆ، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای كرد به‌رنامه‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ کوتانی ڤاکسینی كۆرۆنا كردو له‌م باره‌وه‌ وتی: "جیهان دەستبەجێ پێویستی بە به‌رنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کوتانی ڤاکسینی كۆرۆنا هەیە، بۆ ئەمه‌ش ده‌بێ بتوانیین هەموو توانا، شارەزایی زانست و بەرهەمهێنان، هه‌روه‌ها توانا داراییەکان وه‌سه‌ریه‌ك بخه‌ین. پێویسته‌ ئێمه به‌ زووترین كات‌ له‌وه‌ دڵنیابینه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌موو جێگایه‌ك گشت كه‌س دژ به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بكوترێن."


پەتای كۆرۆنا لە مانگی دیسەمبەری 2019 لە شاری ووهانی چین سەریهەڵدا، تا ئێستا لە ئه‌مریكا 28 میلیۆن و  216  هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و له‌م نێوه‌دا، 496 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌. له‌ ئاستی جیهانییش دا، نزیكه‌ی 110 ملیۆن 50 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و پتر لە  2 میلیۆن و 430 هەزار كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران داوای پشتیوانی زیاتر له‌‌ مه‌سروور بارزانی ده‌كا


ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن


پاش ئه‌وه‌ی شەوی دووشەممە، چەند مووشەکێک هه‌ولێری پایه‌ته‌خت و فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان كرده‌ ئامانج و دواتر تاقمی "سەرایا ئەولیای دەم"،  به‌رپرسیاری ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت، رووداوه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی به‌رینی، نێوخۆیی، نێوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه‌و شه‌پۆلێكی به‌رینی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هه‌ولێر هاته‌ ئاراوه‌‌.

گرێدراو به‌م باسه‌وه‌،‌ سه‌ناتۆری دێموكرات بۆب مێنیندێز، سەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، له‌ رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر هاته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێ: "به‌ توندی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌كه‌م، پـرسەو سەرەخۆشی خۆم پێشكه‌ش به‌ ماڵبادی ئەو بەڵێندەرە ئه‌مریكایه‌ ده‌كه‌م کە بە هۆی هێرشەکەوە گیانی لە دەستداوه‌."

سه‌ناتۆر بۆب له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی دا نووسیویه‌تی: "ئەم هێرشە نیشانی دا كه‌ زۆر گرینگه‌ هێزه ئه‌منییه‌كانی‌ عێراق و هێزەکانی کوردستانی عێراق، پێكه‌وه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی پته‌و‌ له‌ بواری ئاسایش دا‌ هاوكاری یه‌كتر  بكه‌ن. من هانی حکومەتی ئه‌مریكا ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ هاوهه‌نگاوی له‌ بواری ئاسایش دا به‌رده‌وام بێ. عێراقیـیەکان ده‌مێكه‌ دەناڵێنن بە دەست ئه‌و توندوتیژیـیە قێزەونانەی کە تەنیا سەروەری و سەقامگیری وڵاتەکەیان لاواز دەکات."

سه‌رۆکی کۆمیتەی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران ده‌رباره‌ی بایه‌خی پشتیوانی واشنگتن له‌ هه‌ولێر ده‌نووسێ: "ئه‌مریكا ده‌بێ بەردەوام بێت لە پشتیوانی کردنی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوكات هانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق بدات لێکۆڵینەوەیەکی تەواو لەسەر ئەم هێرشە بکات."

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، سه‌ناتۆری كۆماری ماركۆ ڕۆبیۆ، جێگری سەرۆکی کۆمیتەی هەواڵگری ئه‌نجوومه‌نی پیران، سه‌باره‌ت به‌ پلاماردانی هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ و له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا ده‌ڵێ: "هێرش بۆسه‌ر هەولێر کارێکی دوژمنکارانەی پاساو هه‌ڵنه‌گره‌ لە دژی خەڵکی عێراق و ئه‌مریكا. ناکرێت ئێران خۆی لە پشت ئەو گروپانه‌ بشارێتەوە کە لە عێراقدا به‌ وه‌كاله‌ت کار دەکەن، بۆیە پێوسیته‌ جیهان ڕوونی بکاتەوە کە ئازاردانی ئه‌مریكاییه‌كان و هاوپەیمانانی باجێکی گەورەی هەیە. پشتیوانی ئێران له‌و گروپانه‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه‌ كه‌ ناكرێ باوه‌ڕ به‌ خامنه‌یی بكرێت كه‌ رێز له‌ رێكه‌وتنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌گرێ، هه‌ر بۆیه‌ نابێ ئێران هه‌رگیز  ده‌ستی به‌ چه‌كی ناوكی ڕابگات."

شیاوی به‌ بیر هێنانه‌وه‌یه‌‌، دوێنێ، تێد پـرایس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگره‌ی ڕۆژنامەوانی دا وتی: "واشنگتن هێرشەکەی بە جیددی وەرگرتووە، بۆیە ئێمه له‌م باره‌وه‌‌ پشتیوانی لە لێکۆڵینه‌وه‌ی‌ عێراقیـیەکان ده‌كه‌ین، ئیدی ئه‌وه‌ ئێران یان میلیشیاکانی سەر بە ئێران یان خۆ ئەندامانی ئەو هێزانە هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام دابێ، پەلە ناکەین لەوەی بڕیار بدەین کێ لە هێرشەکە بەرپـرسیارە."

پرایس هه‌روه‌ها باسی لە پەیوەندیـیە تەلەفۆنیـیەکەی نێوان ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها مستەفا کازمی سەرۆک وەزیری عێراق کردو وتی: ."لەگەڵ کاربەدەستانی کوردو عێراقی لە پەیوەندیداین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئەو هێرشانه‌ بدۆزینه‌وه‌."

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ وتی" بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک بایدن مافی خۆیەتی کەی و چۆن وڵامی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌داته‌وه‌."

هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ مێدیاكانی ئاشكرا كرد كه‌ :"هه‌نووكه‌ وەزاره‌تی به‌رگری سەرقاڵی دۆزینه‌وه‌ی لایەنی بەرپـرسە لە هێرشەکەی سەر هەولێر. فەرماندە سه‌ربازییه‌كان بۆ وڵامدانه‌وه‌ به‌و هێرشانه‌ پێشنیارو بژارەکانی خۆیان بۆ بڕیاردان پێشكه‌ش به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بایده‌ن ده‌كه‌ن."

هه‌روه‌ها ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیاو به‌ریتانیا، به‌ پێنج قۆڵی پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێر دووپات كرده‌وه‌و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا به‌ توندی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێریان سه‌ركۆنه‌ كردو ڕایانگه‌یاند له‌ هێرشبه‌رانی سه‌ر هه‌ولێر خۆش نابن.

به‌رزو پیرۆزبێ ۳۰ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتی لاوانی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران.



،کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتی لاوانی دیموکڕاتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ۷۵مین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتی لاوان
وێبینارێک بۆ بەڕێز (ڕەحیم ڕەشیدی) بەرپرسی پێشووی یەکیەتی لاوان لە دەرەوەی وڵات ڕێکدەخات، سەبارەت بە ڕۆڵی لاوان لە دونیای ئەمڕۆدا...


ئامادەبوونتان لە وێبینارەکە جێگای خۆشحاڵیمانە  

یەکیەتی لاوانی دێموکراتی كوردستانی ئێران/ئاڵمان

كۆنگرێسمانێك داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر بێده‌نگ نه‌بێت

پێنتاگۆنیش خوازیاری به‌رگرییه



K24 - ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن


رۆژی چوارشه‌ممه‌، جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا له باره‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر رایگەیاند: "لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەستیپێکردووە، ئه‌گه‌ر داوامان لێبكرێت ئەمه‌ریکا ئامادەیە رۆڵی یارمەتیدەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا ببینێت. چاكتریشه‌ چاوەڕێ بکرێت بزانرێت ئاكامی لێکۆڵینەوەکە چی دەبێت و ئێستاش پڕۆسەی وەرگرتنی زانیاری لەو بارەوە دەستی پێکردووە".

شه‌وی په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌كه‌ بۆ سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌ ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرد، به‌ گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ش، ئه‌مه‌ریكا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

هه‌رچی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكایه‌، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وڵامه‌كه‌یدا له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌ی كرده‌نی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "هێزەکانمان و فەرماندەکانمان مافی داكۆكیكردن لە خۆیان هەیە، ئەگەر سوپای ئه‌مه‌ریكا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە ئەوا کات و شوێنەکەی خۆمان به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ عێراقییه‌كان دیاری ده‌كه‌ین".

سه‌رۆكی كۆمارییه‌كانی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكومكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر و ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆی له‌گه‌ڵ برینداره‌كان، هاوكات داوا ده‌كات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بایده‌ن چاوپۆشی له‌و په‌لاماردانه‌ نه‌كات.

هه‌ر له‌ باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئاست په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌كه‌، مایكل مه‌كماكۆڵ، كۆنگرێسمان، له‌ سه‌ره‌تای به‌یاننامه‌كه‌ی دا ده‌ڵێت: "به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌م. هاوخه‌می خۆم له‌گه‌ڵ زیانلێكه‌وتووان و خه‌ڵكی عێراق ده‌رده‌بڕم. ئه‌و گرووپه‌ی‌ به‌رپرسایه‌تی ئه‌و هێرشه‌ ترسه‌نۆكانه‌ی خستۆته‌ ئه‌ستۆی خۆی، پێشینه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیان له‌ عێراق هه‌یه‌".

ئه‌م ئه‌ندامه‌ی كۆنگرێس، هاوكات رایگه‌یاندووه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاوی له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی گرێدراو به‌م هێرشه‌وه‌یه‌ و داواش له‌ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له‌ ئاست ئه‌م هێرشه‌ بێده‌نگ نه‌بن و ده‌ڵێت: "داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بایدن ده‌كه‌م‌ به‌دواداچوونی ورد بكات تاكو روون بێته‌وه‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌ لایه‌ن ئێران یان خۆی تاقمه‌كانی سه‌ر به‌ ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه ‌و نیشانی بده‌ین ئه‌مه‌ جێگای قبووڵ كردن نییه‌. من له‌ نزیكه‌وه‌ چاوه‌دێری به‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانی گرێدراو به‌و هێرشه‌ دڕه‌ندانه‌یه‌ ده‌كه‌م."

شەوی دووشەممە، چەند مووشەکێک هه‌ولێری پایه‌ته‌خت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌یان كرده‌ ئامانج. رۆژێك دوای هێرشه‌كه‌، گرووپی "سەرایا ئەولیای دەم"، ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت كه‌ تێیدا بەڵێندەرێکی مه‌ده‌نی كوژراو 9 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. كاردانه‌وه‌ نێوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ باره‌ی ئیدانه‌كردنی ئه‌و په‌لاماره‌ و پشتیوانی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: په‌لاماردانی هه‌ولێر پێویستی مانه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌سه‌لمێنێت

"ئه‌و هێرشە مووشەکییەی به‌م دواییەی كرایه‌ سه‌ر هەولێر، ده‌ریده‌خات كه‌ گرنگه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ بمێنێته‌وه‌ و درێژه‌ به‌ كاره‌كانی

K24 – واشنتن:

ره‌حیم ره‌شیدی

پنتاگۆن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئه‌مه‌ریكا، لە کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە "په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی- ناتۆ"دا له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی دووشه‌ممه‌، بۆ سه‌ر هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، "ئه‌و هێرشە مووشەکییەی به‌م دواییە كرایه‌ سه‌ر هەولێر، ده‌ریده‌خات كه‌ گرنگه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ بمێنێته‌وه‌ و درێژه‌ به‌ كاره‌كانی بدات".

دوێنی، یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ، رایگەیاند، وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، به‌وه رازین چالاکییەکانی ناتۆ لە عێراق فراوانتر بکەن و ئه‌مه‌ ساغ بووه‌ته‌وه‌ ژمارەی راوێژکار و سه‌ربازه‌كانیان لە (500) کەسەوە بۆ نزیکەی (4) هه‌زار کەس زیاد بكه‌ن.

بەگوێرەی زانیارییه‌كانی پنتاگۆن، وەزیری بەرگریی ئەمه‌ریکا، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا خۆشحاڵی خۆی بۆ بڕیاری زیاتركردنی چالاکییەکانی ناتۆ لە عێراق ده‌ربڕیوه ‌و رایگه‌یاند،‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ متمانه ‌و دڵنیایی زياترى نێوان ناتۆ و هێزه‌ عێراقییه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه،‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا سەربازییه‌كان و راهێنان و پشتیوانیكردنی هێزه‌كانیان، كاریگه‌ری به‌رچاو‌ی له‌سه‌ر ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ناتۆ و چالاكییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ له‌ عێراق ده‌بێت‌، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و وڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌یران و رووداوه‌ كوتوپڕانه‌ی درووست ده‌بن‌.

پێشتر، یێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هەولێری كردبوو، له‌م باره‌وه‌ گوتی: "ئیدانەی ھێرشە مووشەكییەكانی سەر ھەولێر دەكەم، كە بەو ھۆیەوە ژمارەیەك گیانیان لەدەستدا و برینداربوون، سەرەخۆشی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانیان رادەگەیەنم و ھیوای زوو چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم".

رۆژێك دوای هێرشه‌كه‌، لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ جومعه‌ سه‌عدون، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری شه‌رمه‌زار كرد.

شەوی دووشەممە، (15ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، چەند مووشەکێك هه‌ولێری پایه‌ته‌خت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه‌یان كرده‌ ئامانج. رۆژێك دوای هێرشه‌كه‌، گرووپی "سەرایا ئەولیای دەم"، ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت، كه‌ تێیدا بەڵێندەرێکی مه‌ده‌نی كوژرا و (9) کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. كاردانه‌وه‌ ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی ئیدانه‌كردنی ئه‌و په‌لاماره‌ و پشتیوانی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌

Wednesday, February 17, 2021

تره‌مپ داوای لابردنی رێبه‌ری كۆمارییه‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌كات

 "میچ، سیاسییەکی رەزا قورس و خوێن تاڵه‌ و ده‌م به‌ بزه‌ و رووخۆش نییه"





دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رۆژی سێشه‌ممه‌ له بەیاننامەیەکدا، داوای كرد‌ "میچ مه‌ككۆنه‌ڵ"، رێبه‌ری كه‌مینه‌ی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاببه‌ن.

تره‌مپ، له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ رێبه‌ر‌ی كۆمارییه‌كان جیا له‌وه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری ناوبراو له‌ كه‌می داوه‌، له‌ درێژه‌دا نووسیوویه‌تی: "میچ، سیاسییەکی رەزا قورس و خوێن تاڵه‌ و ده‌م به‌ بزه‌ و رووخۆش نییه‌، ئەگەر سیناتۆرە کۆمارییەکان لەگەڵیدا درێژه‌ به‌ كاركردن بده‌ن، ئەوا جارێکی دیکە ناتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێننه‌وه‌."

رۆژی شه‌ممه‌، له‌ كاتی لێپێچینه‌وه‌ی تره‌مپدا، (43) کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران دەنگیان بۆ بێتاوانی تره‌مپ دا، لە کاتێکدا (57) ئەندامی دیكه‌ ناوبراویان بە تاوانبار زانی و تۆمه‌تباریان كرد به‌وه‌ی خه‌ڵكی هانداوه،‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له (6)ی مانگی رابردوودا.

له‌ رووی یاساییه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ به‌ فه‌رمی به‌ تاوانبار بناسرێت، پێویست بوو،‌ له‌ كۆی (100) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، دوو لە سەر سێ، واته‌ (67) ئه‌ندام ده‌نگ به‌ تاوانباركردنی بده‌ن.

له‌م پرۆسه‌یه‌دا، دیموكراته‌كان پێویستیان بە (17) دەنگی کۆمارییەکان بوو، كه‌چی  له‌ كۆی (50) ئه‌ندامی به‌ره‌ی كۆمارییه‌كان، ته‌نیا (7)  ئه‌ندام له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان هاوڕابوون، كه‌ تره‌مپ تاوانباره‌.

میچ مه‌ككۆنه‌ڵ، رێبه‌ری كه‌مینه‌ی كۆمارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، یه‌كێك له‌و (44) ئه‌ندامه‌ی كۆمارییه‌كان بوو، كه‌ به‌ قازانجی تره‌مپ ده‌نگی دا، چونكه‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوو،‌ لێپێچینه‌وه‌ی تره‌مپ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌مریكایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نه‌ماوه‌. به‌ڵام هاوكات باوه‌ڕیشی وابوو، تره‌مپ سه‌باره‌ت‌ به‌ رووداوه‌كانی (6)ی مانگی رابردوو و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆنگرێس له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانیه‌وه‌ به‌رپرسه‌. ناوبراو له‌م باره‌وه‌ وتی: "ئەو تاوانبارانە له‌ كاتێیدا هاتوهاواریان ده‌كرد، ئاڵا و دروشمەکانی ترامپیان بەرز دەکردەوە".

ناوه‌رۆكی پێوه‌ندی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو توركیا


ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن


نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی ته‌له‌فوونی نێوان نتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ مەولود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: "بلینکن، پرسەو هاوخه‌می خۆی بۆ كوژرانی بارمتە تورکەکان دەربڕیوەو پێداگریشی كردۆته‌وه‌ كه‌ تیرۆریستانی پێكاكا به‌رپرسی ئه‌و كرده‌وه‌ن."

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌ته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌و پێوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونیه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ پێداگری له‌سه‌ر بایه‌خی پێوه‌ندی نێوان واشنگتن و ئانكارا كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ قازانجی هه‌ر دوو لایه‌ پێكه‌وه‌ به‌رنگاری تیرۆر ببنه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی قسه‌كانی نێد پرایس، هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ داواشی له‌ توركیا كردوه‌: "پێویسته‌ ئانكارا دەستبەرداری كڕین و به‌كارهێنانی موشەکی ئێس 400ی رووسیا بێت."

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ گفتوگۆمان سه‌باره‌ت به‌ بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو توركیا كردو جه‌ختم كرده‌وه‌، به‌رده‌وام چاودێری دۆخی سووریاو هه‌وڵه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرو گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كه‌م."  ڕۆژی یەکشەممەی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌مریكا لەگەڵ به‌داخبوون بۆ مردنی تورکەکان لە باکوری عێراق، ئاماژەشی بەوە کردبوو کە چاوەڕوانی روونبوونه‌وه‌و سه‌لماندنی‌ بابه‌ته‌كه‌یه‌ له‌ لایه‌ن توركیاوه‌. پاش ئه‌مه‌ هه‌ڵوێسته‌ی واشنگتن، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌مریكای بە گاڵتەرجاڕی ناوبرد. هاوكات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، دەیڤد ساترفێڵد، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئانكارا بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی توركیا بانگێهێشتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ كرد.

وەزیری بەرگری توركیا، خلوسی ئاكار، پاش شه‌ڕو پێكدادانی نێوان سپای وڵاته‌كه‌ی و گریلاكانی پێكاكا، كه‌‌ 10ی مانگدا، له‌ چیای گاره‌ هاته‌ ئاراوه‌، ئاشكرای كرد سەربازانی توركیا 13 تەرمیان لە ئەشكەوتێكدا دۆزییەوە دوای ئەوەی ئەشكەوتەكە لە لایەن ھێزەكانی توركیاوه‌ كۆنترۆڵ كرا لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازییاندا دژ بە پەكەكە به‌ ناوی ئۆپراسیۆنی "چنگی هه‌ڵۆی 2". 

تاكوو هه‌نووكه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان، كوژرانی ئه‌و 13 دیله‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتوه‌و له‌م باره‌وه‌ توركیا به‌ به‌رپرسیاری كوژرانی ئه‌وان ده‌زانێت.

ئه‌مریكاو 4 هاوبه‌شی گرینگی ئورووپایی ڕایانگه‌یاند له‌ په‌لامارده‌رانی سه‌ر هه‌ولێر خۆش نابن





ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فه‌رانسا، ئاڵمانیا، ئیتالیاو بریتانیابه‌ پێنج قوڵی پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێر دووپات كرده‌وه‌.

ئه‌مریكا وێرای چوار وڵاتی ئەوروپایی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا به‌ توندی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر مه‌حكووم ده‌كه‌ن.
له‌ ڕاگه‌یندراوی ئه‌و پێنج وڵاته‌دا هاتوه‌: "ئێمە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی، ئه‌مریكا،، فەرانسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا بە تووندترین شێوە هێرشەکەی رۆژی 15ی فیبره‌واری بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراق، مه‌حكووم دەکەین کە به‌ هۆیه‌وه‌ بەڵێندەرێکی مه‌ده‌نی كوژراو 9 کەسی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین"
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ له‌‌و به‌یاننامه‌ 5 قۆڵییه‌دا، پشتیوانی خۆیان بۆ حكوومه‌تی عێراق ده‌ربڕیوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ ئامانجی سه‌زادانی ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر هه‌ولێر.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌: "ئێمە لە روانگه‌ی خۆمانه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێستین‌ سه‌باره‌ت به‌و هێرشەی كرایه‌ سه‌ر کارمەندان، سەربازانی ئەمریکا، هاوپەیمانان و دامەزراوەکانیان و چاوپۆشی لێناكه‌ین."
شەوی دووشەممە، چەند مووشەکێک هه‌ولێری پایه‌ته‌خت و فرۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان كرده‌ ئامانج. رۆژێك دوای هێرشه‌كه‌، تاقمی "سەرایا ئەولیای دەم"، ئه‌و په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كان وه‌ئه‌ستۆ گرت. لە به‌یاننامه‌ی ئه‌و تاقمه‌دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبارکراوە کە کار بۆ ئەمریکا دەکات و گوایە ئێستاش هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات هێزه‌كانی ئه‌مریكا بگوازرێنەوە بۆسەر خاکەکەی و لەوێ بنکەی سەربازی بکەنەوە.

#مسته‌ر_كورد

Siyaseta Navxweyî ya Amerîka di Qonaxa Piştî Trump de

Siyaseta Navxweyî ya Amerîka di Qonaxa Piştî Trump de


Tevî ku serokê berê yê Amerîka Donald Trump rastî du proseyên împîçkirinê hat, Demokrtan û hinek Komarîyan jî ew bi gurkirina tundûtûjîyê tawanbar kir li dor êrîşên roja 6ê meha Çile li ser Kongresa Amerîkî, Trump hîn piştgirîya hejmareke mezin ya Amerîkîyan werdigre.

Li gor şarezayan biserneketina împîçkirian duyem ya Trump li Sînatoyê, dabeşbûna di navbera Demokrat û Komarîyan de derxist pêş û pêwendîyên wan dê rastî astengîyan bibin.

Di demekê de ku Demokratan serokayetîya Amerîka wergirt, encûmena nûneran û sînatoyê jî kontrol dikin û di rewşeke siyasî ya baş de ne, Komarî hewl didin ku xwe careke din bidin ser hev û dabeşbûna di nava partîya xwe de jinav bibin.

Sînatorê Komarî Linsey Graham ku hevalbendê Donald Trump e, got ew bi Trump re axifîyê li dor yekkirina partîya Komarî di bin serkirdayetîya wî de.

Lê hejmareke berbiçav ya Komarîyên berê, avakirina partîyeke sêyem ya dijî Trump didine berçavan û wan berî çend rojan kombûnek ji bo vê yekê li dar xist.

Ev dabeşbûna di nava partîya Komarî de, hîştîye ku çarenûsa wê û siberoja siyasî ya Trump bimîne birsiyaereke vekirî di roj û meh û salên bê de.

Berê van rakêşan û nakokîyên sîyasî yên navxweyîya Amerîka li ku ye?

Rehîm Reşîdî û Luqman Reşîd Berwarî
Rehîm Reşîdî û Luqman Reşîd Berwarî

Bernameya Hest û Helwest bi beşdarbûna du mêvanan ronî dide ser vê mijarê:

Luqman Reşîd Berwarî, şîrovekarî sîyasî ku li bajarê Nashville yê wîlayeta Tennessee dimîne û Rehîm Reşîdî, Endamê Peymangeha Gold ji bo Stratejîya Navnetewî ku li wîlayeta Virginia dimîne.

Ji bo guhdarîkirina li bernameyê fayla deng veke

كاردانه‌وه‌ی واشنگتن ده‌رباری هێرش بۆسه‌ر هه‌ولێر

كاردانه‌وه‌ی واشنگتن ده‌رباری هێرش بۆسه‌ر هه‌ولێر

#مسته‌ر_كورد


Monday, February 15, 2021

چی روویده‌دا ئه‌گه‌ر تره‌مپ به‌ تاوانبار ناسێنرابا؟



  K24 ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن


رۆژی شه‌ممه‌، 43 کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران، دەنگیان بۆ بێتاوانی سه‌رۆك تره‌مپ دا، لە کاتێکدا 57 ئەندامی دیكه‌ ناوبراویان بە تاوانبار زانی.

له‌ رووی یاساییه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ به‌ فه‌رمیی به‌ تاوانبار بناسرێ، پێویست بوو كه‌ له‌ كۆی 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، دوو لە سەر سێ، واته‌ 67 ئه‌ندام ده‌نگ به‌ تاوانبار كردنی بده‌ن.

له‌م پرۆسه‌دا، دێموكراته‌كان پێویستیان بە 17 دەنگی کۆمارییەکان بوو، كه‌چی له‌ كۆی 50 ئه‌ندامی به‌ره‌ی كۆماری، ته‌نیا 7  ئه‌ندام له‌گه‌ڵ دێموكراته‌كان هاوڕا بوون كه‌ تره‌مپ تاوانباره‌.

تیمی به‌رگریكاری ترەمپ کە لە سێ پارێزەر پێکهاتوون سەرجەم بەڵگەکانیان لە گرتەی ڤیدیۆیی و تۆماری دەنگی خستەڕوو و تێیدا تاوان وه‌پاڵدانی دێموکراتەکانیان رەتکردنەوە کە ترەمپ بە هاندانی تووندوتیژی و هێرش کردنە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس تۆمەتبار دەكرد.

بروس کاستۆر، پارێزەری دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم دەستەی بەڕێوەبەرانی دادگاییکردنی ترەمپ و ئەندامانی دیکەی ئەنجوومەنی پیران رایگەیاند: "ترەمپ نە بەشێوەیەکی راستەوخۆ و نە بە ناراستەوخۆ هانی هیچ جۆرە تووندوتیژییەکی نەداوە."

پاش شكه‌ستی دێموكراته‌كان تره‌مپ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو وتی: "سوپاسی تیمی پارێزەرانم ده‌كه‌م، لە ناخی دڵمەوە زۆر سوپاسی ئەو سیناتۆرو ئەندامانەی کۆنگرێس دەکەم كه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ لەم دۆسیه‌دا بەرگریان لە یاسای بنه‌ڕه‌تی و ئەو پرنسیپە یاساییانە کرد کە لە دڵی وڵاتەکەمان دایە."

لە پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئەنجومەنی پیراندا سیناتۆرەکان له‌ پله‌ی گروپی سوێنخۆراندا ڕۆڵیان دەبینی، دێموکراتەکان له‌م پرسه‌دا به‌رده‌وام تره‌مپیان به‌وه‌ تاونابار ده‌كرد ئه‌و هۆكاری ئه‌و ئاژاوه‌و توندوتیژیانه‌یه له‌ رێكه‌وتی 6ی مانگی 1 دا له‌ لایه‌ن لایه‌نگرانییه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌و په‌لاماری كۆنگرێسیان دا به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی كه‌ تره‌مپ ده‌یوت فرتوفێڵ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2020دا كراوه‌و ددانی به‌ شكه‌ستی خۆیدا نه‌نا.

ئەگەر پرۆسه‌ی تاوانباركردنی تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بوایه‌ ئەوا چیدی بە ترەمپ نه‌ده‌وترا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەڵکو وەکو سەرۆکی دادگاییکراوی ئەمریکا ناوی ده‌هات و نه‌شیده‌توانی جارێکی دیکە خۆی بۆ بوون به‌ سەرۆکی ئەمریکا بپاڵێوێت.

 پڕۆسه‌ی دادگاییه‌كه‌ له‌ مێژووی 240 ساڵه‌ی ئه‌مریكادا بێ وێنه‌یه‌، به‌و پێیه‌ی هیچ سه‌رۆكێك جیا له‌ تره‌مپ نه‌بووه‌ دووجار لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. 

له‌ مێژووی ئه‌مریكادا 3 سه‌رۆك لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌، هه‌ر چه‌نده‌ لێپێچینه‌وه‌ی هیچكامیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه‌، به‌ڵام تڕه‌مپ له‌ دیرۆكی ئه‌مریكادا، یه‌كه‌م سه‌رۆكه‌ كه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات دا نه‌ماوه‌، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.

Saturday, February 13, 2021

ئه‌مه‌ریكا حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ لیستی تیرۆر ده‌رده‌هێنت





ئەنتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌ تویتێكدا ئاشكرای كرد‌ رۆژی سێشەممه‌، رێكکەوتی 16ی مانگ، ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌ كه‌ حووسییه‌كانی یه‌مه‌نی خستبووه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، له‌ تویته‌كه‌ی دا نووسیویه‌تی: "ئه‌م بڕیاره‌ پاش ئه‌وه‌ دێت، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان و ئه‌ندامانی كۆنگرێس، له‌ هه‌ر دوو حیزب؛ هۆشداریان پێداوین كه‌ دانانی حووسییه‌كان له‌ لیستی تیرۆردا، هه‌لومه‌رجی مرۆیی له‌ یه‌مه‌ن زۆر خراپتر ده‌كات. ئه‌م كاره‌ لە پێناو خەڵکی لێقەوماوی یەمەنە کە بۆ چەند ساڵە بە دەست شه‌ڕه‌وه‌ دەناڵێنن، بەڵام ئەمەریکا هه‌ر چاوی لە رەفتاری قێزەونی حووسیـیەکانەو لە بەرامبەریاندا هەڵوێستی دەبێت".

ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتن له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ 4 ناوه‌ندی سه‌ر به‌ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشكرایان كردووه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌ په‌له‌ خۆراك و داوده‌رمان نه‌گاته‌ یه‌مه‌ن، ئه‌وا ئه‌مساڵ لانیكه‌م 400 هەزار منداڵی یەمەنی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 5 ساڵ كه‌متره‌، بە هۆی برسیه‌تی ده‌مرن. ئه‌م قه‌یرانه‌‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌‌‌ به‌رده‌وامی شه‌ڕی نێوخۆیی و په‌تای كۆرۆنا دۆخه‌كه‌ی دژوارتر كردووه‌.

لە ساڵی 2014ـه‌وه،‌ شه‌ڕی ناوخۆیی یه‌مه‌ن دەستیپێکردووە، حووسییەکان کە ئێران پشتگیریان دەکات، کۆنتڕۆڵی سەنعای پایتەختیان کردووه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر پتر له‌ 80% خاكی یه‌مه‌نیان دا گرتووه‌.

مایک پۆمپێیۆ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، لە رێككه‌وتی 19ی مانگی یەک، ڕۆژێک به‌ر له‌ دەستبەکاربوونی بایدن، رایگه‌یاند‌ ئه‌مه‌ریكا حووسییەکانی یەمەنی خستۆته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ئیداره‌ی تره‌مپ گرووپەکانی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان، خاچی سوور، شتومه‌كی کشتوکاڵی، کەلوپەلی دەرمان و تەندروستی نه‌ده‌گرته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نەتەوە یەکگرتووەکان و گرووپەکانی هاوکاری مرۆیی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون.

بە هۆی شه‌ڕی ناوخۆیی یه‌مه‌ن، له‌ ماوه‌ی پتر له‌ 7 ساڵی رابردوودا، جیا له‌وه‌ی دانیشتووانی‌ 29 میلیۆنی كه‌سی ئه‌و وڵاته، رووبه‌رووی برسیه‌تی و هه‌ژاری بۆته‌وه‌، تاكوو ئێستا زیاتر لە 130 هەزار کەس کوژراون كه‌ نزیکه‌ی 13 هەزار كه‌سیان خەڵکی بێ چه‌ك بوون. هه‌روها 85 هەزار منداڵ به‌ هۆی قاتوقڕی و نه‌بوونی خواردن و ده‌واوده‌رمان مردوون.

#مسته‌ر_كورد