نم، نم باران ده‌چۆرێته خوار، من‌و خۆم له به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ی ژوورێکی ته‌نیا‌دا له شارێک که جووتێ چاوی ئاشنای له‌خۆدا شاردۆته‌وه، له له‌نجه‌ولاره‌کانی رێژنه‌ی باران ده‌ڕوانین.
بۆنی گڵ، خشه خشی ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی به نابه‌دڵی بارگه‌و بنه‌ی سه‌فه‌رێکی نادیار تێکه‌وه ده‌پێچن، هه‌ست پێده‌کرێت، سه‌فه‌ر بۆ لای ته‌نیایی، سه‌فه‌ر بۆ شارێکی دوور، سه‌فه‌ر بۆ وڵاتێکی دوور، سه‌فه‌ر بۆ لای یار.
چ وه‌رزێکی پڕ ئازاره، ژیان، ئاهه‌نگی خه‌م لێده‌دات، نیگاکان ته‌می گومانیان لێنیشتووه، رۆحه‌کان نامۆ به‌یه‌کتر، دڵه‌کان خانه‌ی گومان‌و دڵ پیسی، ترپه‌کان، ترپه‌ی ترس‌و بێ هیوایی، ترپه‌ی داهاتنی تاریکی، ترپه‌ی ئێواره‌یه‌کی پڕ له درۆ، پڕ له دووری، پڕ له گومان، پڕ له دڵته‌نگی.
ئه‌مرؤ، ده‌با من لات بام، تۆ لێره‌بایت، ئێمه پێکه‌وه سه‌مامان کردبا، گۆرانیمان چڕیبا، حه‌سره‌تی باوشی تۆ، خه‌می ماچ، تاسه‌ی دووریت، دڵته‌نگی ئامێز‌و پیرۆزبایی‌و پێکه‌نین منیان له نێو بازنه‌یه‌کی داخراودا هێشتۆته‌وه.
ده‌زانم، تۆش ده‌زانیت، ژیان له‌زه‌ریای خه‌یاڵه‌کانی ئێمه‌دا ون بووه، ئێمه‌ش ون بووین، ونی گه‌یشتن به یه‌ک، ونی خۆ شاردنه‌وه له نیگا ترسناکه‌کان، ونی ئه‌م حه‌یاو نه‌جابه‌ته.!
عه‌زیزی، عه‌زیزم، هه‌رچه‌نده تۆم نه‌دیت، بۆنم پێوه نه‌کردیت، تاسه‌م لێت نه‌شکا، پێکه‌وه به ئێواره‌یه‌کی ئه‌م شاره‌دا گوزه‌رمان نه‌کرد‌و سه‌رمه‌ستانه، ماچمان له لێوه‌کانی یه‌کتر گرێ نه‌دا، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵما بوویت له هه‌موو سات‌و کاتێک‌دا، له هه‌موو که‌لێن‌و که‌له‌به‌رێک‌دا
.
ئێستا، جانتای سه‌فه‌رم تێکه‌وه پێچاوه، به نابه‌دڵی ماڵئاوایی ده‌که‌م، پڕ حه‌سره‌ت ئاوڕ له پاش خۆم ده‌ده‌مه‌وه، نه تاسه‌م شکاوه، نه گوێم پڕ بووه له ئاهه‌نگی ده‌نگت.
نه دیتووتم، نه دیتوومی، به‌ڵام حه‌زی ماچ، حه‌زی دیتنت، حه‌زی داهێنانی پرچه‌کانت، حه‌زی چاو لێداگرتنت، حه‌زی خۆش‌ویستنت گه‌رم‌و گوڕ‌و پڕ که‌فوکوڵه، وه‌کوو شه‌پۆل بۆ زه‌ریا، وه‌کوو تیشک بۆ خۆر، وه‌کوو سه‌وزایی بۆ به‌هار
...
ئاگات له خۆت بێت، بۆ من، بۆ خۆت، بۆ پیاسه‌ی ئێواره‌یه‌کی پڕ له ماچ
Archive
-
▼
2006
(66)
-
►
March
(39)
- ڕوونکردنهوهڕهحیم ڕه‌شیدی 2005.12.08ڕێکه‌وتی 27ی ...
- ساڵێک چ زوو تێپه‌ری! ئه‌مرۆ ساڵێک به سه‌ر دامه‌زرا...
- نازانم بۆ ده‌بێت بێت و له به‌رانبه‌ری من دا کزۆل و...
- هه‌موو رۆژێ چه‌ندین جار ئه‌چێته به‌ر ئاوێنه‌ی ها...
- دوێ شه‌و له قولایی ته‌نهایی خۆم دا ته‌له‌فونم بۆ ک...
- ئازیزم!نازانم دڵم ئۆقره ده‌گرێت، که ئیتر بیرت لێنه...
- تێ‌بی‌نی: ئه‌م بابه‌ته له ژوماره 552ی گۆڤاری گولا...
- دیارت نیه ئازیز! نازام چی رووی داوه و چی ده‌بێت. ن...
- خه‌ون له چاوه‌كانم زڕاوه. خه‌فه‌تی قه‌لاچۆ كردنی خ...
- جاری واییه له ناخی هاوارێكی پڕ ئازاردا دهتوێیتهو...
- مه‌زنترین تابلۆ! ئه‌زانیت چه‌نده بیرت ده‌كه‌م؟ هه...
- له راستی‌دا ده‌مێكه له به‌رده‌م ئه‌م كومپیوتێره‌دا ...
- زه‌رده‌ی خۆره‌تاوو خۆی به سه‌ر شان و پیلی چیادا شۆ...
- "له یادی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ د...
- هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م! هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م...
- بۆنی هاتنت ده‌كه‌م نازانم تاكوو كه‌نگێ له به‌رده‌م...
- كه زستان تێپه‌ڕده‌بێت! خۆره كه‌وتۆته گیانم و خه‌وم...
- [به‌شی ده‌یه‌م و كۆتایی]ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من له‌م...
- [به‌شی نۆیه‌م]چه‌سپانی دوو ده‌وره سكرتێری له دوو ك...
- كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان[به...
-
►
March
(39)
Friday, November 17, 2006
Wednesday, November 8, 2006
سه‌مای تاریکی
ئێو اره‌یه بۆنی تاریکی ده‌گاته به‌ر لوتم. سه‌رما به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به‌ردرگای پێگرتووین‌و وه‌کوو ئه‌وه‌ی قه‌رزی کۆنی لامان بێت ده‌ست له یه‌خه‌مان به‌رنادات.
دڵم به هیچ خۆش نابێت، هه‌واڵه‌كان بۆنی دابڕانیان لێدێت، بۆنی دوورکه‌وتنه‌وه‌و مه‌رگی له‌سه‌ره‌خۆ...
له کاتێک‌دا خۆم گرمۆڵه ده‌که‌م، ده‌سته‌کانم له‌به‌ر چۆکم هه‌ڵده‌پێکم، موبایله‌که‌م نوزه‌ی لێدێت، ناچارم ده‌ستی بده‌مێ‌و وڵام بده‌مه‌وه.
ره‌حیم،
چۆنیت، خاسیت؟
سوپاس باشم، خۆتان چۆنن؟
بببوره ئێوه؟
....
ده‌مێکه ته‌له‌فوونت بۆ ده‌که‌م، به‌لام هه‌ر وڵام ناده‌یته‌وه‌و سه‌رت قاڵه. ئه‌و هه‌مووه له‌گه‌ل کێدا ده‌په‌یڤیت؟،
راسته!
له‌گه‌ل چه‌ند دۆست‌و هاورێ‌دا قسه‌م ده‌کرد، به‌راستی هه‌واڵه‌کانی ئه‌م رۆژانه هیچ دڵم خۆش ناکه‌ن، له‌جاران پتر هه‌ست به ته‌نهایی ده‌که‌م...
له‌پڕ جل‌وبه‌رگه‌کانم له‌به‌ر ده‌که‌م، له مال ده‌رده‌که‌وم، به نێو تاریکی‌و گڤه گڤی سه‌رماو سۆڵدا بێ ئاوڕدانه‌وه‌و دواکه‌وتن تێپه‌ر ده‌بم.
هه‌ست به دڵه ڕاوکه‌و نیگه‌رانیه‌کی زۆر ده‌که‌م، ده‌یبینم‌و نوقمی ئاوه‌دانی ده‌بم، هه‌زاران وشه‌ی نه‌وتراو که له ناخی خۆم‌دا هه‌ڵمگرتوون، به‌یان ناکرێن.
پاش چه‌ند چرکه دیسان ماندوو، ته‌نیا ده‌مێنمه‌وه. نیگای وه‌کوو تابلۆیه‌کی پاییزی، وه‌کوو ره‌نگی گێلاس خزاوه‌ته چاوه‌کانمه‌وه، په‌نجه‌کانم بۆنی پرچه‌کانی هه‌لگرتووه...
به هیوای ئێواره‌یه‌کی دیکه‌و وتنی هه‌موو وشه نه‌وتراوه‌کان، نوقمی بیرکردنه‌وه ده‌بم...

Friday, October 27, 2006
وای، وای
!وای له‌م رۆژگاره
پائیزه‌و من به نێوگه‌ڵکان‌دا دێم‌و ده‌ڕۆم. شه‌وانه به ته‌نیایی ده‌ستی خۆم ده‌گرمـ‌م‌و له نێو سه‌مای گه‌ڵاکان‌دا دێم‌و ده‌چم.
ئه‌م رۆژانه هه‌واڵه‌کان هێنده خه‌فه‌ت هێنه‌رن که هیج شتێک شادم ناکات، هه‌موو دیارده‌کان بوونی گومان‌و دوو دڵیان گرتووه، ئی‌مه‌یله‌کانم که چاو لێده‌که‌م گه‌لێک جاران واقم وڕ ده‌مێنێت.
له خۆم پرسیار ده‌که‌م ئێمه چه‌ند ده‌توانیین بێ ره‌حم بین، چه‌نده ده‌توانین، گوێ به‌وانه‌ی دیکه نه‌ده‌ین، چه‌نده به پێچه‌وانه‌ی خۆمان رێگا برۆین.
چه‌نده...؟
من کاتی ئه‌وه‌م نیه وه‌کوو پێویست بێم‌و بتبینم، بێم‌و بۆنت پێوه‌که‌م، بێم‌و باسی ئه‌م دڵه زامداره‌ت بۆ بکه‌م.
ئای که بیرت ده‌که‌م، ئای که تینووم، چه‌نده حه‌ز ده‌که‌م هه‌ر ئێستا بکه‌ومه رێ‌و بێمه به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ت...
من ئاوا بۆنی پائیز ناگرم نا...

Saturday, October 21, 2006
ڕوونکردنه‌وه!
ڕوونکردنه‌وه!
هاوڕێیانی هێژا!
دۆستانی خۆشه‌ویست!
له چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوودا، کۆمه‌ڵێک ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن، وێرای دۆستانی خۆشه‌ویستم، ئاگاداریان کردوومه‌وه که که‌س یان که‌سانێک به که‌ڵک وه‌رگر‌تن له ناونیشانی ئی‌مه‌یلی " rahemrashdeswaden@yahoo.se "، بۆ جارێکی دیکه‌ش کۆمه‌ڵیک قسه‌و بابه‌تی نه‌شیاویان بڵاوو کردۆته‌وه...
له رێگای ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌وه، هه‌موو ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، ئی‌مه‌یلی ناوبراو هیچ په‌یوه‌ندی به منه‌وه نیه.
له گه‌ل رێزم‌دا
ره‌حیم ره‌شیدی
21 10 2006

Thursday, October 19, 2006
به مه‌به‌ستی رێز گرتن له بیروڕای گشتیی!
ره‌حیم ره‌شیدی
17 09 2006
"وڵام به نامه‌ی 19ى ره‌زبه‌رى 1385ى هه‌تاوى..."
رێکه‌وتی 19ی ره‌زبه‌ری ساڵی 1385ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 11ی ئوکتۆبری 2006ی زایینی، نوسراوه‌یه‌ک له ژێر سه‌ردێری " بۆ ئاگاداریى ئه‌ندامانى حیزبى دێموکرات و بیروڕاى گشتیى خه‌ڵکى کوردستان"، به ئه‌ده‌بیاتێکی زۆر نادۆستانه، کۆمه‌لێک زانیاری ناڕاستی بڵاوو کردۆته‌وه.
لێره‌دا، وه‌کوو که‌سێکی به‌رپرس‌و به‌رپرسیار، به مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه‌ی راستییه‌کان، به به‌لگه‌وه سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی لاوان، راستی‌یه‌کانی په‌یوه‌ندی‌دار ڕوون ده‌که‌مه‌وه. به‌ش به حالی خۆم شعوری ئه‌ندامانی حیزبی، لاوان‌و وشیاری بیروڕای گشتیی ئه‌ونده به به‌رزوو تێگه‌یشتوو ده‌زانم، که لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆیان به‌جێ بێڵم. هاوکات هه‌ر که‌س‌و لایه‌نێکی په‌یوه‌ندی‌داریش بخوازێت، ئاماده‌م ته‌واوی به‌ڵگه‌کانی له ئیختیار بنێم.
له بڕگه‌یه‌کی ئه‌م نامه‌دا هاتووه: "... له رۆژانى 20 تا 22 گه‌لاویژى 1384ى هه‌تاوى ( 11 تا 13 ئووتى 2005 زایینى) دا سێیه‌مین کونگره‌ى یه‌کیه‌تیى لاوانى دێموکراتى کوردستانى ئێران به به‌شداریى نوینه‌رانى هه‌موو کومیته‌کانى لاوان له کوردستان و وڵاتانی ئۆرووپایى پێک هات . کار‌و بارى ئه‌م کۆنگره‌یه به شێوه‌ى دێموکراتێک به‌ڕێوه چوو‌و هیچ که‌س گومانێکى نه‌خسته سه‌ر مه‌شرووع بوونى. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌ندامانى کونگره لایه‌نگرى ئه‌و لایه‌نه بوون که زۆرایه‌تیى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى به نامه‌حره‌میان ده‌زانێ. رێبه‌رایه‌تییه‌کیان هه‌ڵبژارد که نوینه‌رانى هه‌ر دوو قۆڵى به شێوه‌یه‌کى عادڵانه تێدا به‌شدار بوون. که‌چى هه‌ر به" تاوان" ى ئه‌وه‌ى زۆرایه‌تیى ئه‌و رێبه‌رىیه به دڵى زۆرایه‌تیى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیى حیزب نه‌بوو لێیان که‌وتنه کار شکێنى و بۆ وێنه له رۆژى 2005.10.14 دا بێ ئاگادارىو موافه‌قه‌تى به‌ڕێوه‌به‌ریى گشتیى یه‌کیه‌تیى لاوان کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له دانمارک به به‌شداریى چه‌ند که‌سى ده‌ست بژێر (نه‌ک نوێنه‌ر) به ناوى کونفرانسى یه‌کیه‌تیى لاوان له ئورووپا پێک هێنا‌و چه‌ند که‌سێکیان به ناوى کۆمیته‌ى ئورووپاى یه‌کیه‌تیى لاوان ده‌سنیشان کردن.... ".
به‌ر له هه‌موو شتێک جێگای داخه که ئه‌م دۆستانه ئاوا به ناڕه‌وا راستییه‌کان به‌راوه‌ژوو ده‌که‌نه‌وه. دووهه‌مین کۆنفڕانسی گشتیی لاوان له ده‌ره‌وه که له دانمارک پێک هات، ئاکامی هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لای کۆمیته‌کانی لاوان له ده‌ره‌وه‌و، رازی بوونی بێئه‌ملاولای رێبه‌ری لاوان له کوردستان بوو. له‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌دا ئاماژه به‌م راستی‌یانه گرینگن.
پێش گرتنی کۆنگره، سکرتێری پێشووی لاوان رێکه‌وتی 27 06 2005 به نامه هاوڕێیانی ده‌ره‌وه، که هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره 2ی لاوان‌و یه‌که‌مین کۆنفرانسی گشتیی ده‌ره‌وه بوون، ئاگادار کردبوو که گرتنی کۆنفڕانسی ئورووپا بخرێته دوای کۆنگره. هه‌ر چه‌نده ئه‌م داوای سکرتێری پێشووی لاوان به‌رێز کاک سۆران عه‌لی پوور که ئاکامی بڕیاری کۆبوونه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی له رێکه‌وتی 26 06 2005دا بوو داوایه‌کی ڕه‌وا نه‌بوو، به‌ڵام رێبه‌ری لاوان له ده‌ره‌وه داواکه‌ی ڕچاو کرد، کۆنفڕانس بۆ پاش کۆنگره، دوا خرا.
به‌ڵام دوای ته‌واو بوونی کۆنگره‌ی سێ، کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره، له بڕیارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی نادێموکراتیک‌دا، ده‌یویست به شێوه‌ی ئینتسابی به‌ڕیوه‌به‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات دیاری بکات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێکه‌وتی 22/5/1384ی هه‌تاوی گه‌لاڵه‌یه‌کی په‌سه‌ند کردبوو که له به‌ندی یه‌که‌مدا هاتووه:
"... ناوی کۆمیته‌ی ئورووپا بگوڕدرێت به ده‌سته‌ی نوێنه‌ری گشتیی لاوان له ده‌ره‌وه.
له به‌ندی سێهه‌م‌دا هاتووه:
" دوو که‌سی ده‌ست نیشان کراوی کوردستان که هه‌لبژێردراوی کۆنگره بوون‌و به پێی دابه‌ش کردنی کاری به‌رێوه‌به‌ری به بێ پرسوڕا به کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه، ده‌توانن سێ که‌س له به‌رپرسانی کۆمیته‌کانی لاوان له ده‌ره‌وه وه‌کوو هاوکار هه‌ڵبژێرن‌و...".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی هاورێیانی کوردستان، ره‌خنه‌و گازه‌نده‌ی سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لێکه‌وته‌وه. له ئاکام‌دا رێکه‌وتی 12 09 2005ی زایینی‌دا، کۆمیته‌کانی، نوروێژ، سوئێد، دانمارک، فینله‌ند، سوئیس، یونان، ئالمان نامه‌یه‌کی هاوبه‌شمان ئاڕاسته‌ی رێبه‌ری لاوان له کوردستان‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندی‌داره‌کان کرد‌و گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاریمان قبوڵ نه‌کرد. چوونکا کۆمیته‌ی ئورووپا ئاکامی هه‌لبژاردنی کۆنفرانسی یه‌که‌م بوو که له ئۆسلۆ پێک هاتبوو...
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه ئاماده نه‌بوون بڕیاری بێ لێکدانه‌وه‌ی هاورێیانی کوردستان قبوڵ بکه‌ن، ڕیبه‌ری لاوان له کوردستان له‌گه‌ل کۆمیته‌کان‌و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندی‌دار که‌وته دیالۆگ‌و بیروڕا گۆرینه‌وه، ئاکامی ئه‌م قسه‌وباسانه ئه‌وه بوو که رێبه‌ری لاوان له کوردستان به بڕیاری هه‌ڵه‌ی خۆی‌دا بچێته‌وه‌و واز له مێتۆدی داسه‌پاندن بێنێت.
ئاشکرایه که بڕیاری لاوانی کوردستان بێ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و لێکدانه‌وه درا بوو، چوونکا کۆمیته‌کانی لاوان ساڵانه کۆنفرانس ده‌گرن، به‌رێوه‌به‌ری نوێ هه‌ڵده‌بژێرن، ناکرێ به گوێره‌ی میکانیزمی دیاریکراو‌و، کار‌و باری لاوان بچێته پێش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌رج نیه هه‌موو جارێ ئه‌و هاورێیانه‌ی پێشوو ده‌نگ بێنه‌وه، پرسیار ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر که‌سێک له کۆنفرانسی ساڵانه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆی ده‌نگ نه‌هێنێته‌وه، چۆن ده‌کرێت مه‌شروعیه‌تی رێبه‌ری کردنی ئۆرگانی سه‌رووتری هه‌بێت؟ یان خۆ ئه‌گه‌ر ده‌نگی هێنایه‌وه، به‌رپرسایه‌تی یه‌که‌می پێنه‌درا چاره چی ده‌بێت؟ خۆ ناکرێت له کۆمیته‌ی وڵات ئه‌و که‌سه ژێر ده‌ستی که‌سێک بێت که له راستی‌دا له ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌دا به پێی سه‌لاحیه‌ت‌و به‌رپرسیاری توانا‌و ئیزنی بڕیاردانی له‌سه‌ر کۆمیته‌ی وڵاته‌که هه‌یه...
پاش ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌و زۆر شتی دیکه بۆ لاوانی کوردستان، به نامه‌ی فه‌رمی ئیزنی کۆنفرانسی دووهه‌میان‌دا‌و به نامه‌ی ژوماره 1121 رێکه‌وتی 12 10 2005ی زایینی، به مۆری کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی یه‌کیه‌تی لاوان‌و واژووی به‌رپرسی یه‌که‌می لاوان، کۆنفرانسی ئورووپا به ڕێنمایی به‌رپرسانی ده‌ره‌وه له دانمارک پێک هات...
له‌م کۆنفرانسه‌دا، کۆمیته‌کانی سوئێد، نوروێژ، دانمارک، فینله‌ند، ئاڵمان به‌شداریان کرد. کۆمیته‌کانی یونان، سوئیس به هۆی تایبه‌تی نه‌یانتوانی به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام په‌یامی خۆیان بۆ کۆنفرانس نارد، پاشانیش ئه‌نجامه دێمۆکراتی‌که‌کانی کۆنفڕانسیان قبوڵ کرد.
له دووهه‌مین کۆنفراسنی گشتیی لاوان له ده‌ره‌وه که له دانمارک پێک هات، هاورێی به‌رێز سادق زه‌رزا وه‌کوو نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌شداری کۆنفرانس بوو، ناوبراو به وردی چاوه‌دێری هه‌موو باسه‌کانی کۆنفرانس بوو... هتد، هاوکات کۆمیته‌ی حیزبی له دانمارک زه‌حمه‌تی کاروباری ته‌داروکاتی ئه‌م کۆنفرانسه‌ی کێشابوو، به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆش تاکوو کۆتایی کۆنفرانس به‌شداری سه‌رجه‌م قسه‌و باسه‌کان بوون. بۆ وێنه کاک ڕه‌شید قازی له هه‌موو باسه‌کان‌دا به‌شدار بوو...
کۆمیته‌ی حیزبی له سوئێد، وێرای یه‌کیه‌تی کوردان نوێنه‌ریان وه‌کوو میوان له کۆنفڕانس ئاماده بوو. کۆمیته‌ی یه‌کیه‌تی ژنان له سوئێد، له‌گه‌ل کۆمیته‌کانی حیزبی له ئاڵمان، فینله‌ند‌و نوروێژ، هوله‌ند په‌یامی پیرۆزباییان بۆ کۆنفرانس ناردبوو. سه‌رجه‌م ئه‌م په‌یامانه خوێند‌رانه‌وه، فیلمی ئه‌م کۆنفرانسه وێرای به‌ڵگه‌کانی دیکه له‌به‌ر ده‌ست دایه.
ئیدی هاوڕێیانی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی لاوان له کوردستان چۆن ئاگایان له گیرانی کۆنفڕانس نیه، به‌لام نامه‌ی مۆرداریان ناردوه‌و پیرۆزبایی گرتنی کۆنفرانس ده‌که‌ن، ده‌بێت له‌و هاورێیانه پرسیار بکرێت. پرسیار ئه‌وه‌یه نووسه‌ر یان نووسه‌رانی، نووسینی:"بۆ ئاگاداریى ئه‌ندامانى حیزبى دێموکرات و بیروڕاى گشتیى خه‌ڵکى کوردستان" بۆ کام مه‌به‌ست ئاوا راستییه‌کان به‌راوه‌ژوو نیشان ده‌ده‌ن، به پێی کام زانیاری‌و به‌ڵگه ئاوا قه‌ڵه‌م ده‌ئاژوون؟!
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م نووسراوه‌دا هاتگه: " ... پاش ئه‌و به ناو کۆنفراسه کۆمیته‌ى به‌رێوه‌به‌ریى گشتیى یه‌کیه‌تیى لاوان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌و کونفراسه‌ى به نامه‌شرووع زانى و به‌ڵێنى دا که له ده‌رفه‌تى گونجاو دا کۆنفرانسێکى مه‌شرووع به پاراستنى پره‌نسیپه‌کان و له به‌رچاوگرتنى بۆچوون و روانگه جۆراوجۆره‌کان پێک بێنێ...".
ئیدی لێره‌دا ده‌ربڕینی ناراستی‌یه‌کان ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. بۆ ئاگاداری ئه‌و به‌رێزانه، ڕاگه‌یاندنی ناومه‌شروع بوونی کۆنفڕانسی دووهه‌م، رێکه‌وتی 02 11 2005 بڵاوو کرایه‌وه، له حاڵێکدا کۆنفرانس 14 10 2005 پێک هاتبوو. پاشان ئێمه که‌وتینه قسه‌وباس، کۆمیته‌کانی لاوان له ده‌ره‌وه بۆ جارێکی دیکه به تێکرای ده‌نگ، یه‌کگرتووانه دژ به بێ پڕنسیپی‌و سه‌ره‌رۆیی به‌شێک له رێبه‌ری لاوان وه‌ستانه‌وه، ڕاشکاوانه ڕایانگه‌یاند که مل بۆ بڕیاری زۆره ملێی یه‌کلایه‌نه‌ی به‌رپرسی گشتیی لاوان ناده‌ن. لاوانی یونان رێکه‌وتی 28 10 2005، نوروێژ 30 10 2005، دانمارک 09 11 2005، سوئیس 01 11 2005، ئاڵمان‌و سوئێد 13 11 2005، به نامه‌ی فه‌رمی له ئاست ڕاگه‌یاندراوی 02 11 2005ی به‌شێک له لاوانی کوردستان هه‌ڵوێستیان گرت. ئه‌م هه‌ڵوێسته یه‌کگرتوانه‌یه که ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به‌رپرسی یه‌که‌می لاوان مل بۆ خواستی دێمۆکراتیکی کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه بدات، له ئاکام‌دا به هێندێک ئاڵوگۆر له سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵبژێردراوی دووهه‌مین کۆنفرانسی گشتیی لاوان له ده‌ره‌وه، به گوێره‌ی بڕیاری نامه‌ی 09 12 2005، کێشه‌کان کۆتایان هات. ئێمه به مه‌به‌ستی رێزدانان بۆ بڕیاری ئۆرگانی سه‌ره‌وه‌تری خۆمان، رێکه‌وتی 15 12 2005، 14 12 2005، به دوونامه لاوانی کوردستان‌مان ئاگادار کردوه که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی میکانیزمی 09 12 2005 ئه‌وان به ناعادیلانه ده‌زانیین، به‌ڵام بۆ کۆتایی هێنان به کێشه‌کان ئاماده‌یین قبوڵی بکه‌ین‌و به کرده‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرین. له راستی‌دا به کردوه هه‌مان کارمان کرد، سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌ت، وتووێژ‌و ڕاگه‌یاندراوانه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌کانی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون، به جۆرێک له جۆره‌کان دژایه‌تیان هه‌بوو له‌گه‌ل دوایین میکانیزمی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی، لابردران...
سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی لاوان له سوئێد، خۆزگه دۆستان ده‌یان زانی که سالێک به‌ر له ئێستا چه‌ند که‌س له‌مانه‌ی ئێستا له رێبازی لاوان لایان داوه، به مه‌به‌ستی ئاسته‌نگ ساز کردن بۆ لاوان، چۆن نابه‌رپرسانه لای ده‌وڵه‌ت شکایه‌تیان له رێکخراوه‌که کرد‌و ناو‌و ناتۆره‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان لێنا، به‌لام به خۆشی‌یه‌وه هیچیان بۆ نه‌چووه سه‌ر...
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل لابردنی لینکی مالپه‌ری ناوه‌ندی لاوان له پێڕستی کوردستان مێدیا، هه‌ر ئه‌ونده ده‌ڵێم، ئایا ناکرێت ئه‌مه وه‌کوو هه‌ڵه‌یه‌کی تیکنیکی چاوی لێبکرێت، خۆ مالپه‌ری تازه‌ی لاوانی سوئێد، له‌سه‌ر نه‌نووسرابوو مالپه‌ری ناوه‌ندی؟ ئایا ئه‌و دۆستانه له ئاست داگیر کردنی ماڵپه‌ری لاوان له سوئێد، به‌و شێوه نادوروست‌و نابه‌رپرسانه دلخۆشن که ئاوا ئه‌و سه‌ره‌رۆو بێپڕنسیپیانه به لایه‌نگری خۆیان له قه‌له‌م ده‌ده‌ن.؟! هیوام وایه که دۆستان ڕاگه‌یاندراوو ڕوونکردنه‌وه‌کانی په‌یوه‌ندی‌دار به حه‌وته‌مین کۆنفرانسی گشتیی لاوان له سوئێد به وردی بخوێنه‌وه تاکوو به ئاشکرا هه‌موو لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانیان پتر بۆ ڕوون بێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که 35 که‌س له کۆنفرانس هاتوونه‌ته درێ، به‌باشی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستی‌ییه، که کۆنفڕانس جیناحی نه‌بووه‌و نیه. بۆ زانیاری دۆستان، پاش ڕوونبوونه‌وه‌ی پتری راستییه‌کان له کۆی ئه‌و 35 که‌سه، ته‌نیا 14 که‌س ماونه‌ته‌وه که پشتیوانی له کۆنفڕانس نه‌که‌ن. پرسیار ئه‌وه‌یه بڵێی ده‌وڵه‌تی سوئێد، سه‌ر به قوڵی کۆنفرانسی حه‌وته‌م بێت که ئاوا ڕاشکاوانه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ل ده‌کات؟! پرسیارێکی دیکه ئه‌وه‌یه بۆ لاوانی کوردستان په‌یامیان بۆ ئه‌م کۆنفرانسه نه‌نارد؟!
له شوێنێکی دیکه‌ی ئه‌م نووسراوه خه‌مهێنه‌ره نابه‌رپرسانه‌دا هاتووه:
" ...سه‌ره‌نجام دواى هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کى زۆر‌و وه‌رگرتنى موافه‌قه‌تى به‌ڕێوه‌به‌ریى گشتیى یه‌کیه‌تیى لاوان له کوردستان، رۆژى 2006.09.30 کۆنفرانسێکى یه‌کیه‌تیى لاوان له وڵاتى نۆروێژ پێک هات که به شێوه‌ى ره‌سمى بانگه‌وازى بۆ کرابووو هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌ک یه‌ک (بۆ وێنه هه‌ر دوو کومیته‌ى سوئێد) بانگهێشتن کرابوون...".
خراپ نیه که دۆستان بزانن، بانگه‌وازه‌که رێکه‌وتی 26 09 2006 بڵاووکرایه‌وه، ئیمه به پێی ئه‌وه‌ی که ئاگامان له هیچ نه‌بوو، رێکه‌وتی 27 09 2006 هه‌ڵوێستی خۆمان ڕوون کرده‌وه‌و ئه‌و کۆبوونه‌وه‌مان به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاژاوه‌گێرانه‌وه له قه‌ڵه‌م‌دا. هه‌روه‌ها رێکه‌وتی 28 09 2006، هیئه‌تی ئیجرایی یه‌کیه‌تی لاوان له کوردستان به نامه‌ی مۆردار ئێمه‌ی ئاگادار کردوه که نابێت ئه‌و کۆنفرانسه بگیرێت.
ئێستا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه بۆ ده‌بێت کۆنفرانسی 14 10 2005 نامه‌شروع بێت، به‌ڵام کۆنفرانسی 30 09 2006 مه‌شروع؟ بۆ ئاگاداری دۆستان زۆربه‌ی پێک هێنه‌ران‌و به‌قه‌وڵ هه‌ڵبژێردراوانی ئه‌و کۆبوونه‌وه ته‌مه‌نیان له سه‌روو 30 ساڵه‌وه‌یه، که ئه‌م مه‌سه‌له ڕاستوڕه‌وان پێشێل کردنی به‌رنامه‌و پێڕه‌وی یه‌کیه‌تی لاوانه.!
له به‌شی کۆتایی ئه‌و نووسراوه‌دا هاتووه:
"... ئێمه به راشکاوى راده‌گه‌یه‌نین که ته‌واوى ئه‌و بڕیارانه‌ى له‌و پێوه‌ندىیه‌دا دراون، جگه له‌وه‌ش که له ده‌فته‌رى سیاسى دا قسه‌یان لێ نه‌کراوه ، به پێى هه‌موو پره‌نسیپه حیزبییه‌کان بڕیارى نامه‌شرووع و نابه‌جێن و هیچ کام له‌و هاوڕێیانه به ده‌رکراوله‌حیزب و سزادراو له حیزب یان له یه‌کیه‌تیى لاوان‌دا نازانین و هیوادارین له سه‌ر کار و به‌رپرسیایه‌تییه‌کانیان به‌رده‌وام بن . داوا له ئه‌ندامانى حیزب و ئه‌ندامانى یه‌کیه‌تیى لاوانیش ده‌که‌ین که بێ له به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى سه‌ر به کام لایه‌ن و جه‌ناحن ئه‌و جۆره پیشێلکردنه‌ى پڕه‌نسیپه حیزبى و ته‌شکیلاتییه‌کان ره‌ت بکه‌نه‌وه و ئه‌و هاوڕێ سزادراوانه هه‌ر وه‌ک پێشوو به هاوڕیى حیزبى و ته‌شکیلاتیى خۆیان دابنێن و هاوکاریى خۆیان له گه‌ڵ وان درێژه پێ بده‌ن...".
په‌یامی ئه‌م نووسراوه ئاشکراوو بێ په‌رده ده‌ست خستنه نێو کاروباری لاوانه. هاوکات، به ڕوونی بانگه‌واز ده‌کات، هه‌تا بۆتان ده‌کرێت بڕیاره‌کان بشکێنن، وڵامی به‌رپرسان مه‌ده‌نه‌وه، سه‌لاحیه‌تی ئۆرگانه به‌رپرس‌و په‌یوه‌ندی‌داره‌کان ببه‌نه ژێر پرسیار، کارشکێنی بکه‌ن، رێکخراوه‌کان دوو له‌ت بکه‌ن‌و له ئاست کاروباری رێکخراوه‌یی‌دا ئاسته‌نگ دروست بکه‌ن... به‌راستی یه‌کیه‌تی‌و ته‌بایی ئاوا پێک دێت؟!
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌م کێشه‌دا قسه‌ی زۆرترم هه‌یه، بۆ کۆروو کۆبوونه‌وه نێوخۆیه‌کانیان هه‌ڵده‌گرم.
تێ‌بی‌نی:
1. پێم خۆشه دۆستان له‌وه دڵنیا بکه‌مه‌وه که کاروباری حیزبی‌و ڕاگه‌یاندن له ده‌ره‌وه به سه‌رمایه‌و ده‌ست مایه‌ی لاوان به‌رێوه ناچێت، تاکوو به دروست کردنی ئاڵۆزی‌و کێشه‌و له‌ت کردنی بتوانن په‌کی ئه‌م کار‌و چالاکیانه بخه‌ن.

Friday, September 8, 2006
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک
به ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک ده‌گه‌یه‌نم، له چه‌ند رۆژی رابردوودا مالپه‌ڕی ڕاستییه‌کان بابه‌تێکی به ناوی من، به بێ ئاگاداری من بڵاوو کردۆته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی من بابه‌تێکی وه‌هام بۆ ناردبێتن.!
پاش ئاگادار بوونم، ئی‌مه‌یلم بۆ ناردن‌و داوام لێکردن ئه‌و بابه‌ته لابه‌رن...
به‌لام به‌داخه‌وه، ئه‌وان به‌جێگای جێبه‌جێ کردنی داواکه‌ی من، به ناو‌و وێنه‌ی منه‌وه بابه‌ته‌ێکیان له ژێر ناوی " ئاگاداری له لایه‌ن ره‌حیم ره‌شیدی
ره‌حیم ره‌شیدی
2006-09-06
ده‌گه‌ڵ رێزم .
به ئاگاداری گشت لایه‌ک راده‌گه‌یه‌نم که ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی به‌نێوی من له‌و ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاو بۆته‌وه ، هیچ ره‌بتێکی به من نیه و ئه‌من به ته‌واوی ره‌دی ده‌که‌مه‌وه و له لایه‌ن منه‌وه هیچ شتێکی ئاوا بۆ یه‌کێتی لاوانی سوئێد نه‌ناردراوه ، هه‌ر بۆیه گشت لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌م که ئه‌و نووسراوه‌یه که‌سێکی دیکه به نێوی من نووسیوێتی و بڵاوی کردۆته‌وه . دیسانیش به توندی ئه‌و نووسراوه‌یه ره‌د ده‌که‌مه‌وه .
ده‌گه‌ڵ رێزم ره‌حیم ره‌شیدی".
بڵاوکرده‌وه.
له رێگای ئه‌م ڕوونکرنه‌وه‌یه به هه‌موو لایه‌ک راده‌گه‌یه‌نم که نه نووسراوه‌که‌م بۆ ماڵپه‌ری راستییه‌کان ناردوه، نه ڕوونکردنه‌وه‌م داوه. به‌ڵکوو داوای لابردنی هه‌ر دووکیانم کردوه که په‌یوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه‌و من شتی ئاوام بۆ نه‌ناردوون.
کورد گوته‌نی: "خۆیان ده‌یبڕن‌و ده‌یدروون" ، ره‌نگه ئه‌و کاره‌ی ماڵپه‌ری راستییه‌کان، وه‌کوو خۆیان ئیدعا ده‌که‌ن له‌به‌ر "به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل‌و نیشتمان" بێت.!
به سوپاسه‌وه
ره‌حیم ره‌شیدی
08 09 2006
وێنه بۆ:
ماڵپه‌ڕی راستی‌یه‌کان‌و مێدیاکانی دیکه

Saturday, September 2, 2006
نه هێزی مانه‌وه‌م ماوه، نه دڵی رۆیشتن. هه‌ست ده‌که‌م له‌گه‌ل خۆم که‌وتوومه‌ته دژبه‌ری قوڵ‌و ئه‌م دابڕانه بێ مانایه وجودم ده‌خواته‌وه.
له نێو ئه‌م هه‌موو کێشمه‌کێشم‌و هه‌راوو هۆریا‌و بێنه‌وبه‌ره‌دا بیر کردنه‌وه‌ی له تۆ، له مێهره‌بانی‌یه‌کانت، فیداکاری‌یه‌کانت...هتد، ئارامیم پێده‌بخشن‌و به وجودی دوارۆژێکی ئارام هیوادارم ده‌که‌ن.
عه‌زیزم بوونی تۆ هیوا خولقێنه بۆ من...

Wednesday, August 2, 2006
دووری، دوور...
بیر له بوونی ماڵێکی بچوک ده‌که‌مه‌وه، هینی ئێمه بێت. ببووره هینی خۆم بێت، ده‌نا تاکوو ئێستا هیچ له گۆڕێ‌دا نییه، بڕواش ناکه‌م، به‌م زوانه گۆڕانێکی ئه‌وتۆ بێته کایه‌وه.
خانویه‌کی بچووک، حه‌سارێکی بچووک، باغچه‌یه‌کی پڕ له گول، گول بۆ بۆن کردن، بۆ دیاری، بۆ پرچه‌کانی تۆ...
ماڵێک بۆ ڕوانیین، بۆ بیر کردنه‌وه، بۆ حه‌سانه‌وه‌ی پاش پیاسه‌ی ئێواران...

Sunday, July 23, 2006
یادی قوربانیانی چه‌کی شیمیایی زه‌رده، به‌رزو به‌رێز بێت
ره‌حیم ره‌شیدی
ئاوایی زه‌رده، له باکووری شاری سه‌رپێلی زه‌هاو، له ناوچه‌ی کرماشان هه‌لکه‌وتووه. ده‌ستپێکی به‌رزایه‌کانی چیای سه‌رکه‌ش‌و به ئاسمان داچووی داڵاهۆ، که ناوچه‌یه‌کی سه‌رسه‌وزو دڵڕفێنه، گوندی زه‌رده‌ی له باوشێ سروشتی سێحراوی خۆی‌دا جێکردۆته‌وه.
خه‌ڵکی گوندی زه‌رده، وه‌کوو زۆربه‌ی خه‌ڵکی گونده‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که، زۆرتر له کشت‌وکاڵی به پیت‌و به‌ره‌که‌تی خۆماڵی، وه‌رزێری، ئاژه‌ڵداری، به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌م خه‌ڵکه ماندوویی نه‌ناسه به هێزی بازوو، به تێکۆشان‌و زه‌حمه‌تی به‌رده‌وام نان‌ونه‌وای خۆیان وه‌چه‌نگ ده‌خه‌ن‌و سه‌ربه‌رزانه ژیان‌و رۆژگار تێپه‌ر ده‌که‌ن.
له‌م گونده‌دا باغه‌کانی میوه وه‌کوو، هه‌نجیر، قۆخ، هه‌نار، قه‌یسی، سێو‌و، گوێز، ره‌زه‌کانی ترێ، به‌رچاوو ده‌که‌ون. ئه‌م به‌رهه‌مانه حاسڵی ره‌نج‌وئاره‌قه‌ی هه‌وڵدانی خه‌ڵکی گوندی زه‌رده‌ن. له راستی‌دا ئه‌م سروشته ڕه‌نگینه، ئاکامی تێکۆشانی هه‌ژارانی ناوچه‌که‌یه، له هه‌مان حاڵ‌دا حه‌زوخولیای قوڵی ئه‌وان، به ژیان‌وگوزه‌رانی ئینسانی‌و هێمنایه‌تی نیشان ده‌دات.
گۆڕی پیرۆزی " داود که‌وسوار، بابا یادگار، شا ئیبراهیم"، و چه‌ندین که‌سایه‌تی‌و پێشه‌وای دیکه‌ی ئایینی ئه‌هلی حه‌ق، یان، یارسان، له بان‌زه‌رده هه‌ڵکه‌وتوون.
ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرینگه که ده‌وروو ڕۆڵی ناوچه‌که به‌ره‌و ژوور هه‌ڵکشێت، له ئامدا مه‌کۆی خڕبوونه‌وه‌ی ئه‌ویندارانی ئه‌م رێبازه ئایینی‌یه بێ، به چه‌شنێک که ساڵانه به‌هه‌زاران که‌س له ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره جۆراوجۆره‌کانه‌وه ڕووی تێده‌که‌ن‌و ڕازونیازی ئایینی خۆیان دێنه گوڕێ‌و کوڵی دڵیان داده‌مرکێنن.
له لایه‌کی دیکه‌وه دارستان، لێڕه‌واره چڕه‌کان، تاڤگه پڕ هاژه‌کان، دیمه‌ن‌و سروشتی دڵرفێن، ئه‌م ناوچه‌یان کردۆته تابلۆیه‌کی ڕه‌نگین‌و هۆکاری هاتنی به‌رده‌وامی خه‌ڵکی بێگانه‌و خۆیین بۆ دۆڵی بابا یادگارو بان‌زه‌رده.
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی‌یانه وای کردووه که زه‌رده به به‌رده‌وامی باوشی بۆ ئاپۆڕای گه‌شتیاران‌و سه‌یاحه‌تکاران بکاته‌وه. به چه‌شنێک که ساڵانه به ده‌یا‌ن‌و بگره سه‌دان گه‌شتیاری خۆیی‌و بێگانه بۆ حه‌سانه‌وه‌و پشوودان، به‌سه‌ر بردنی ساتوکاتێکی خۆش ڕووی تێده‌که‌ن‌و تێیدا ده‌گیرسێنه‌وه‌و خه‌می دڵ به‌با ده‌ده‌ن.
شیاوی باسه که سه‌رچاوه‌ی ئاوی قه‌سڵان که بۆ په‌یره‌وانی ئایینی یارسان پیرۆز‌و موقه‌ده‌سه، له بابه یادگاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به دۆڵ‌وده‌وه‌نه چڕه‌کان‌دا گوزه‌ر ده‌کات‌و له دڵی زه‌رده‌دا ده‌گیرسێته‌وه. ئاوێک که ئاره‌قه‌ی سه‌رته‌وێڵی رێبوارانی ماندوو لاده‌دات، دڵی ئه‌وینداران‌و ئۆگرانی ژیان‌و جوانی فێنک ده‌کاته‌وه.
گوندی زه‌رده، له رێکه‌وتی 31ی پووشپه‌ری ساڵی 1367ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 22ی ژوئییه‌ی 1988ی زایینی ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی چه‌کی شیمیایی، له ئاکام‌دا 275 که‌س گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن‌و 1146 که‌سی دیکه‌ش بریندار ده‌بن.
تاکوو ئێستاش، که ماوه‌ی 18 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه دژی ئینسانی‌یه‌دا تێپه‌ر ده‌بێت، زۆربه‌ی برینداره‌کانی ئه‌م کاره‌ساته به هۆی نه‌بوونی ئیمکاناتی پێویست‌و گوێ نه‌دانی کاربه‌ده‌ستان، به ده‌ست ئازار‌و نه‌خۆشی جۆراوجۆر، که ئاکامی به‌کار هاتنی چه‌کی شیمیای‌یه، ده‌ناڵێنن.
ئاکامی ئه‌و لێکۆلینه‌وانه‌ی پاش هاتنه ئارای کاره‌ساته‌که، له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا کراوان، ئه‌و ڕاستی‌یه ده‌سه‌لمێنن که نزیک به 40% رێژه‌ی، له‌بارچوون، نه‌شوونما نه‌کردنی پێویستی گژوگیا‌و به‌روبوومی کشت‌وکاڵ، هاوکات چوونه سه‌ری ئاستی نه‌خۆشی ته‌نگه نه‌فه‌سی، مێشک، سه‌ره‌تان...هتد، ئاکامی به‌کارهێنانی چه‌کی شیمیایی‌و بی موبالاتی کاربه‌ده‌ستان‌و ده‌روه‌ست نه‌بوونی ئه‌وان، له ئاست ژیان‌و چاره‌نووسی خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان‌و هه‌ژاری ئه‌م ناوچه‌یه‌دا به باشی ده‌سه‌لمێنن.
ئه‌گه‌ر 18 ساڵ به‌ر له ئێستا، کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌رۆی عێراق، له کردارێکی نائینسانی‌دا که دژ به هه‌موو پێوانه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌کانی مرۆڤه، ئه‌م تاوانه‌یان خولقاندو خاڵیکی نامرۆڤانه‌ی دیکه‌یان له کارنامه‌ی ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌ی خۆیان‌دا تۆمار کرد، خۆ به‌رپرسان‌و به‌رێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران به گوێ نه‌دان به پێداویستی ئه‌م خه‌ڵکه به‌ش مه‌ینه‌ته، بوونه‌ته برا به‌شی خولقێنه‌رانی ئه‌م جنایه‌ته سامناکه، له ڕاستی‌دا کارگێڕانی مه‌کته‌بی"عدل عه‌لی" به‌شی هه‌ره زۆری تاوانی ئه‌م کاره‌ساته‌یان به‌ر ده‌که‌وێت.

Tuesday, July 11, 2006
سرودی پاشایه‌تی!
لێگه‌رێن به نیگا دایچۆرێنمه نێو وجودمه‌وه. ده‌رفه‌ت‌و مه‌ودا نییه، په‌نجه‌کانم له پرچه‌کانی بگیرێنم، زمان نایگاتێ، ته‌نیا به نیگا ده‌لێسرێته‌وه.
په‌نجه له گۆی مه‌مکه‌کانی هه‌ڵده‌که‌وێت؛ زمان هه‌واری خۆی له سه‌رتۆپی مه‌مه‌کانی ده‌خات. له‌وانه‌یه"با" ڕایته‌کێنێت، ناهێلێت هه‌ناره‌کان بکه‌ونه نێو ده‌ستمه‌وه...
چاو له باڵای نابێته‌وه، یادی بۆ چرکه ساتێکیش دوور ناکه‌وێته‌وه. که به ناو گوزه‌ره گوڵزاره‌کاندا گوزه‌ر ئه‌که‌یت، هه‌موو گوڵه دره‌وشاوه‌کان ره‌نگی ئه‌و ده‌ده‌ن، سه‌ما‌و جوڵه‌ی گوڵه‌کان، بۆ زه‌ریای پڕ له جوڵه‌ی خه‌یال ده‌تبه‌ن...
له ته‌نیشتی داده‌نیشی، ده‌ست له پرچه‌کانی وه‌رده‌ده‌ی، هێدی، هێدی، به‌بالایدا داده‌چۆرێی، په‌نجه له‌سه‌ر به‌رزایه‌کان ده‌خشێن، لێوه‌کان ئه‌بنه‌وه دراوسێ، ده‌سته‌کان جلوبه‌رگه‌کان داده‌ماڵن، دونیا بچووک، بچووک ئه‌بێته‌وه، هێنده بچووک که زمان له‌مسه‌ر تاکوو ئه‌وسه‌ر ده‌خزێت، زمان پێده‌گرێت‌و به کۆلان‌و هه‌ورازاندا دێت‌و ده‌چێت، هه‌موو کون‌و قوژبنێک ده‌پشکنێت...
ده‌نگێکی ئارام ده‌گاته گوێ‌و، جه‌سته شه‌لاڵی ته‌رایی‌و بوژانه‌وه‌یه.
ده‌بین به ژێر بۆنی گوڵ‌و هه‌ناسه‌وه، ته‌کانه‌کان ئارامی هه‌وارگه‌ی ئێمه تێک ناده‌ن...
ده‌سته‌کانمان بۆنی گرتووه، بۆنی گوڵ، بۆنی ژیان...
لێک ڕاده‌مێنین، ده‌چینه پێستی یه‌کتره‌وه، ئه‌بین به یه‌ک. له‌به‌ر تریفه‌ی مانگه‌شه‌ودا، سرودی پاشایه‌تی ده‌خوێنیین...

له مه‌ڵبه‌نده چه‌قبه‌ستووه‌کان‌دا ئه‌وه‌ی ئاسه‌واری نه‌بێت، هیوا دار بوون به دوارۆژێکی رووناکه. ئێره بۆته هه‌واری خنکاندنی سرته‌ی مێلۆدی ئێوارانی رۆح‌و خه‌ونه سه‌رکه‌شه‌کان...
رۆژانه که‌س خۆی بۆ بۆن کردنی گوڵه‌کان ناته‌کێنێت. په‌نجه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک سڕ ده‌بن.
که‌س نابیندرێ له ته‌نیشت سووچێکی کش‌وماتی به‌ر په‌نجه‌ره‌وه، نیگاکانی له داچوونی خۆر گرێ بدات.
کوا ده‌بینن که‌س نینۆکه‌کانی خۆی بۆ شه‌وێکی پڕ جوڵه‌و ته‌کان سوور بکات، یان سه‌رمه‌س‌ت‌و ئارام، گۆرانی بچرێت و لێوێک بخوسێنێت؟!
باوه‌ڕ بکه‌ن، "گوڵه‌کان" وه‌ها گیرۆده‌ی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه ره‌قه‌کانی خۆبه‌زلزانانی مه‌ڵبه‌دنی ویشکارۆ بوگن، پێیان عاره تیشکی هه‌تاوی ئێوارانی شار له سه‌ر لێوه‌کانیان بخزێت.
من نابینم که سروه‌ی ده‌م به‌یان، سه‌ما به پرچه‌کانی کچانی شایی به‌خۆ‌ی ئێره بکات.
لێره که‌س گوێ به نیگاکان نادات.
زمانی کوڕیکی دووره وڵاتی چاره ره‌ش‌و په‌ره‌وازه‌و گۆشه‌گیر، چش، ته‌نانه‌ت " با" نابینم گۆی مه‌مکه‌کان بماڵێت، کزه "با" نابیندرێت که هه‌ناسه‌کان تێکه‌ڵ بکات‌و نیگا شاراوه‌کان بۆ لای سیما ماندووه‌کان بگوازێته‌وه.
خۆزگه هه‌مووان تێده‌گه‌یشتین که ژیان ده‌گاته کۆتایی‌و هیچ مڵک‌و ماڵیک له بزه‌و زه‌رده خه‌نه‌ی تژی له هیوا به‌نرختر نییه.
من نازانم په‌نجه‌کانت بۆ ترساون، تێناگه‌م بۆ، تۆ تێناگه‌یت که من تینووم، تینووی نیگات، تینووی سه‌فه‌رو ماچ، تینووی دیدار‌و بۆن پێوه‌کردنت.
نه‌قوڵ هه‌رچه‌ند شیرینه، تاسه‌و حه‌زم دانامرکێنێت، من خۆتم ده‌وێت خۆت.
خۆتم گه‌ره‌که وێرای هه‌ست، به جوڵه‌وته‌کانه‌وه، به نیگا‌و په‌نجه‌ی ره‌نگینه‌وه...
عه‌زیزم، هه‌موو رۆژێک بیرت ده‌که‌م.!

Thursday, July 6, 2006
خڕخڕ
جاری واییه که‌سێک هه‌موو ئاواته‌کانی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌رێژێت که ئه‌ڵقه‌ێک له په‌نجه بکات.
به به‌رده‌می دوکانی زێرنگه‌راندا دێت‌وده‌چێت، راده‌مێنێت‌و له خه‌یاڵی خۆی‌دا ئاڵقه‌کان تاقی ده‌کاته‌وه. له‌م ساتانه‌دا مچۆرک سه‌رتاپای له‌شی داده‌گرێت، شاد ئه‌بێت، دڵه‌راوکه دایده‌گرێت، به‌شه‌رمه‌وه به که‌چه نیگایه‌ک له ده‌ورووبه‌ری خۆی ئه‌ڕوانێت، موبادا که‌سێک، خزم یان ناسیاوێک گوزه‌ری بکه‌وێته ئه‌و مه‌کانه.
بیری ئاڵقه له په‌نجه کردن، جل‌وبه‌رگی شایی له‌به‌ر کردن به‌ڕاستی شیرینه.
جاری وا هه‌یه که ئاڵقه‌کان نابنه په‌رژینێک بۆ دابڕان له ئازادی، به‌ڵکوو ده‌بنه هۆکاری گه‌یشتن به ئازادی. نه‌چوونه ناوبازنه‌کان جۆرێک له شکه‌سته که به‌رهه‌می بێتوانایی مرۆڤه‌کان له ئاست چاکسازی‌و گۆران...
فڕێدانی ئاڵقه‌کان ئه‌گه‌ر ئاکامی خۆبه‌زلزانی بێت، وێڕای خه‌مناک بوونی مه‌ترسیداره...

Friday, June 23, 2006
چۆن؟!
به نێو‌و خواروخێچیه‌کانی بێ که‌سی‌و چاره ڕه‌شی خۆم‌دا ده‌ڕۆم، ده‌رۆم تاکوو نوقم ئه‌بم.
ئاخر که‌سێک که زۆربه‌ی ژیانی به نامۆیی تێپه‌ڕ بکات، خۆی سانسۆر کات، هیچ شتێکی وا نه‌بێت دڵی خۆش کات، هه‌سته‌کانی‌و حه‌زه‌کانی به رۆژی ڕووناک زینده‌به‌چاڵ بکات‌و، له تاریکایی‌و بێکه‌سی ژورێکی تاریک‌وتنووک‌دا، شینیان بۆ بگێرێت‌و هه‌ست به ماندوو بوونی په‌نجه‌کانی بکات، که‌نگێ بۆ ژین‌و ژیان خاسه؟!
له نێو‌و ئه‌م هه‌موو ته‌نگه‌به‌ری‌و دڵه‌ڕاوکانه‌دا، له‌م بێ کاتی‌و دڵته‌نگیه‌دا، له دووری دوریشه‌وه که قسه‌ی له‌گه‌ل ئه‌که‌یت هه‌ر بێگانه به تۆ‌و حه‌زه‌کانته.
من به دوای چرکه‌ێکه‌وه عه‌وداڵم تاکوو زامه‌کانی ده‌رونمی بۆ هه‌ڵرێژم‌و بۆی بدوێم، ده‌خوازم بۆی باس بکه‌م که خۆشـم ئه‌وێت‌و ئه‌یپه‌ره‌ستم. به‌ڵام ئه‌و ئاگای له هیچ نییه، هه‌ستی نییه، نادوێت‌و بزه‌ی ناێتێ.
نازانم، له‌وانه‌یه له‌گه‌ل زستان په‌یمانی سارد‌وسڕی به‌ستبێت.!
من هیوامه که ئه‌و بێته‌وه ته‌مه‌نێک که من له به‌رده‌میدا سه‌رداخه‌م‌و ئارام لێیبپرسم بمبووره تۆ چه‌ند ساڵته؟!.
له‌وانه‌یه بڵێت، باش نییه له ژنان پرسیاری ئاوا بکه‌یت. منیش ده‌بێژم جه‌ناب تکایه که‌سێکی ساده به، هێنده ساده تاکوو بکارم هاواری ئه‌م دڵه ده‌رده‌داره‌م به گوێچکه‌ت‌دا بچرپێنم.
ئاخ بۆ سه‌فه‌رێک، بۆ ئێواره‌ێکی پڕ له بێده‌نگی‌و سارێژ له ساده‌یی‌و دوور له سانسۆر‌و له خۆ بێگانه بوون.
تووڕه‌م له خۆم. تووڕه‌م له‌وه‌ی که خۆمم بیر نایته‌وه. بێزارم له‌وه‌ی که ناهێڵن خۆم بم. هه‌ست ئه‌که‌م هیچ شتێک له‌م جیهانه‌دا له‌وه پیرۆزتر نییه مرۆڤ خۆی بێت، ته‌نها خۆیی‌و به‌س. بایه‌خی ئێمه چییه ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌بیین؟!
له‌وانه‌یه ئیتر له خۆمت دوور خه‌مه‌وه، به‌ڵام ناتوانم له ناخمدا له‌گه‌ڵت نه‌دوێم. له‌وانه‌یه ئیدی هیوای بوژانه‌وه‌ی ده‌مه‌و ئێواره‌ێک بۆ سه‌فه‌رێکی دوور دوور له رۆحم‌دا سه‌رکوت به‌که‌م.
ئێستا که واوێده‌چێت له خۆمت دوور خه‌مه‌وه، ئه‌بێت برۆم سه‌رقاڵی کارێکی واجب بم. گوڵم چۆن ئه‌کرێت له خۆمت دوور خه‌مه‌وه که تۆ له خوێنمدا بێیت‌و بچیت...

Sunday, June 18, 2006
ئاوا...
دوایین جار له نێو قه‌ره‌بالغیکی زۆردا بوو، جلێکی ڕه‌ش که ره‌نگی به‌ختی کورێک و نێوچاوانی خۆی بوو، هه‌موو باڵای داپۆشیبوو.
پێکه‌وه چاویان به سه‌ر سینگی لاپه‌ڕه‌کاندا ده‌خشاند بۆ ئه‌وه‌ی دێڕه‌کان ببینینه‌وه و ڕه‌وانیان که‌ن، ئاخر چکۆله‌تریین هه‌ڵه ئه‌کرا کاره‌ساتێکی گه‌وره و نیشانده‌ری لێنه‌هاتوویی بێت.
جل‌وبه‌رگی کوردی، وشه‌ی کوردی، کوردایه‌تی و بۆنی خۆشی مێخه‌ک و هاتووچۆکانی دیمه‌نێکی زۆر ڕه‌نگین و دڵڕفێنیان خولقاند بوو.
چاوه‌کانی ڕه‌ش وه‌کوو ره‌نگی لیباسه‌کانی، لێوه‌کانی ئه‌ونده سوور هه‌ڵگه‌ڕا بوون که ده‌تگووت چه‌ند دلۆپ شه‌رابی نێو په‌رداخی سه‌ر مێزێکی ئێواره‌کانی ته‌نهایی کورێکه، که زۆر که‌م خۆی بیردێته‌وه.
له دۆخێکی پڕ هاتووچۆدا، ته‌نها ئه‌کرا ره‌نگی نیگا سپی‌یه‌کانی وه‌رگرییت، به‌لام جار جار دور له چاوه فزوله‌کان ئه‌لوا بۆنی سینه‌ومه‌مکه‌کانی بدزێت و، به ڕێگای یاساخدا بۆ شوێنێکی ئه‌منتریان بگۆزیته‌وه.
ره‌نگی چاوه قه‌ترانیه‌کانی، دره‌وشانه‌وه‌ی بریقه‌ی سینگی هه‌موو دزرا. ده‌مێکه ئێوارانه له‌گه‌ل خه‌یاله‌کانی ده‌ژی و، به‌و دیمه‌نانه که به کامێرای چاوه‌کانی گرتوونی ته‌نهایه‌کانی خۆی پڕ ده‌کاته‌وه.
جاری وایه بۆ بێبه‌ختی ئه‌وو، گه‌لێک جارانیش بۆ چاره ڕه‌شیه‌کانی خۆی له پڕمه‌ی گریان ئه‌دات.
ده‌مێکه به ته‌مایه، ئێواره‌ێک بێت و جورئه‌تی ئه‌وه بکات که باس له ساته‌کانی ته‌نهایی خۆی بۆ بکات، بۆی بگێڕێته‌وه که چۆن له گه‌ل ئه‌وو یاده‌کانی ده‌ژی و، بیری ده‌کات. بۆی باس بکا که چۆن بۆنی سینه و ره‌نگی چاوه‌کانی دزیوه‌و...
گه‌ران به دوای چرکه ساتێکدا که پڕ له تاریکی و ته‌نهایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رازی خۆشه‌ویستێک ئاشکرا بکرێت، دایم‌وده‌رهه‌م خه‌مهێنه‌ره.
له‌وانه‌یه شته نه‌وتراوه‌کان، هه‌سته به‌رز و سه‌رکه‌شه‌کان، بیر کردنه‌وه له دوارۆژێکی روناکتر، به بێ چاوه‌کانی ئه‌و له ئێستادا، بۆی له هه‌موو شتێک بێ ماناتر بێت.
بێ ئه‌وی، بیانوێکه بۆ هه‌لاتن، بۆ دورکه‌وتنه‌وه...

Monday, May 29, 2006
ژیان له‌گه‌ل هه‌موو ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کانی،ده‌گه‌ل سه‌رجه‌م دژوارییه‌کانی، دیسان شیرین و جوانه. ئه‌م شیرین و جوانیانه گه‌لێک جاران له به‌ستێنی رووخاوی و دژواریه‌کاندا، قه‌تیس ده‌مێنه‌وه. بۆ دیتنه‌وه‌یان گه‌ره‌که چنگه کڕکێ بکه‌ین و ماندوو بین و کۆڵ نه‌ده‌ین.
زه‌مه‌نی ئێستامان دۆخێکی پڕ له ئالۆزی و هه‌ڵچوون و شکانه‌وه‌یه. سارێژه له دڵه‌راوکه و په‌رێشانی و چاوه‌ڕوانی...
زه‌مه‌نێک که مه‌وداکانی په‌یوه‌ندی ئینسانی ئێمه له ته‌نگه‌به‌ریه‌وه بۆ هه‌راوی ده‌به‌ن. زه‌مه‌نێک که خسله‌ته سه‌ره‌کی‌ێه‌کانی تووڕه بوون، هه‌ڵچون و پێک هاتنی هه‌ستی شه‌ڕانگێزیه.
له وه‌ها دۆخێکی ئالۆز و پڕ له چاوه‌ڕوانی و پڕ له زه‌خت و زۆری رۆحی و ده‌رونیدا، ئه‌گه‌ر که‌سێک سۆراغ ناکه‌ین تاکوو چۆرێک له ده‌ردی ده‌رونی بۆ برێژین ، پێویسته ته‌نها و ته‌نها بیر له خه‌ونه گه‌وره‌کان بکه‌ینه‌وه.
ئێمه به پاڵپشتی یه‌کتر و رێزگرتنی یه‌ک ده‌گه‌ینه ده‌سته‌به‌ر کردنی ئه‌م خه‌ونانه که رۆحمان تێر ئاو ده‌که‌ن.

Friday, May 26, 2006
گریان
نازانم بۆچی وام. هه‌ر کاتێک که هه‌ست ده‌که‌م که‌سێک زوڵمم لێده‌کات، زۆرتر بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه. هێنده بیر ده‌که‌مه‌وه که مندال ده‌بمه‌وه، ئه‌منده منداڵ ئه‌بمه‌وه که منداڵانه ده‌گریم.
گریانی منداڵانه هه‌میشه بێده‌سلاتی نیه، گه‌لێک جاران ده‌نگ هه‌ڵبڕینه له ئاست بێدادی و زێده‌رۆیی، زۆر جار داخوازێکی ره‌واو ئینسانی‌یه. هه‌میشه په‌ڵپ نیه. ساوا نافامێت قسه بکات و گه‌وره‌ساڵانی به‌ئه‌زمون تێبگه‌ێنێت که برسیه‌تی، ده‌گری هێنده ده‌گری تاکوو به‌شی خۆی ده‌ستێنێت.
گریان ئامرازێکه بۆ سه‌ندن و وه‌ده‌ست هێنان. ئامرازێکی ئینسانیه بۆ راکێشانی ئه‌وانی دیکه، بۆ ئه‌وه‌ی بیرمان لێبکه‌نه‌وه‌و یارمه‌تیمان بده‌ن.
به‌لام به‌داخه‌وه زۆربه‌مان وه‌ها گیرۆده‌ی پیاوه‌تی، ئازایه‌تی و قاره‌مانی و خۆ ده‌رخستنین که گریان بۆته شه‌رم و شوره‌یی...
له ناخدا بۆگه‌ن و له ڕواله‌تدا پاک و بێگه‌رد.
دونیاێکی پڕ له گومان و که‌م گریانه.

Thursday, April 20, 2006
لاتاوو هاویشتن !
له کۆنه‌وه دراوسێ و جیرانه‌تی و هاوماڵی، له کوردستان بایه‌خی تایبه‌تی پێدراوه. له زۆر که‌سی به‌ساڵ‌داچوو بیسراگه که: "خوێنی هاوماڵ له‌سه‌ر هاوماڵه". مانای لێدانه‌وه‌ی ئه‌م په‌نده‌ی پێشینیان له بواری کۆمه‌لایه‌تی و کۆمه‌ڵناسی‌یه‌وه، به ڕونی ده‌ریده‌خات که هاوماڵ، چه‌نده ئه‌رکیان به‌سه‌ر یه‌که‌وه‌یه و، تاکوو کوێ له خزمه‌ت یه‌کدان و، هه‌ڵگری رازونیازی یه‌کترن. ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و به‌کۆمه‌ل ژیان، له‌سه‌رمان فه‌رز ده‌کات، که‌سایه‌تی و رێزی یه‌کتر بپارێزن. ئازادی تاکوو ئه‌و جێگا مانای هه‌یه که من سنوری ئازادی و رێزی ئه‌وی دیکه نه‌به‌زێنم.!
به باوه‌ڕی من بۆ پاراستنی که‌سایه‌تی و پێشێل نه‌کردنی که‌سایه‌تی یه‌کتر، هیچ پێویست به‌وه ناکا ئێمه وه‌کوو یه‌ک بیر بکه‌یه‌نه‌وه‌و، ڕچاوی یه‌ک جۆر ریبازی ڕامیاری،فیکری،ئایینی‌و...بکه‌ین.
له بیرمه، که زارۆک بووم، دایکم هه‌میشه رایده‌سپاردین، نه‌خڵه‌تێین ده‌روجیرانان ته‌نگاو که‌یین، ده‌نا به باشی مشورمان ده‌خوات. به قه‌ولی کوردی "له‌سه‌ر گوڵی قاڵی ده‌مانگێرێته‌وه".
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، بڕێک ده‌روجیران هه‌بوون و هه‌ن، ئه‌م داب و نه‌ریته‌یان ڕچاو نه‌ده‌کرد و نایکه‌ن. ئێستا که کوردان په‌رته‌وازه بوون و جیا له کوردستان له ولاتانی پێشکه‌وتووی جوراوجۆری دونیا گیرساونه‌وه‌و به خۆشی‌یه‌وه به‌شێکی زۆرمان خه‌ریکی خوێندن و کارکردنین و ئه‌مه‌ش بواری گۆڕانێکی باش له تاکی هاوچه‌رخی کورد‌ی‌دا بۆ تێگه‌یشتنی پتر له ئازادی و مافی تاک، پێک دێنت؛ به مه‌رجێک له ده‌مارگرژی و هه‌ستی خۆبه‌زل زانی دووره‌په‌رێزی بکه‌ین و ئاماده‌یی بواری گۆرانمان تێدا پێک بێت، گۆران شتێکی باشه له گه‌ل له خۆ وون کردن جیاوازی قولی هه‌س ...
دیاره له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌روجیرانه‌تی به شێوازی که‌ون نیه و ژیانی کۆمه‌لایه‌تی ئێره به گشتی و سیسته‌می ئابوری و وڵاتانی گه‌شه سه‌ندوو بواری ژیان، وه‌کوو کوردستان ده‌گه‌ل دژواری جیددی روبه‌روو ده‌کاته‌وه.
به‌لام ئێستا یه‌کێک له ئامرازه‌کانی پێشکه‌وتووی جیرانه‌تی، ماڵپه‌ری ئه‌نتڕنێته، که تاریف و مانای ئه‌م چه‌مکه کۆمه‌لایه‌تیه‌ی جیرانه‌تی گۆریوه‌و مه‌به‌ستی ئه‌ز له جیرانه‌تی، ڕاستوڕه‌وان ئه‌م بواره ده‌گڕیته‌وه، که به باشی په‌ره‌ی گرتووه‌و هیوام وایه پتریش په‌ره بگرێت و یارمه‌تی به بوژانه‌وه‌ی هه‌موو بواره باشه‌کانی کۆمه‌لگای مه بکات...
جاری وایه مرۆڤ بۆ رێزلێنان شتێک ده‌بێژێت. له‌وانه‌یه هیچ مه‌به‌ستی تایبه‌تی نه‌بووبێت و نه‌یبێت، مه‌سه‌له‌ن خه‌می دڵ هه‌ڵده‌رێژێت و دوو قسه ده‌کات و "سرێک" لای جیرانیک ئاشکرا ده‌کات . به دابی کۆن سفره‌ی دڵی لا ده‌کاته‌وه. ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندی‌یانه له جه‌وهه‌ری خۆیان‌دا ئاسایین و، شت گه‌لێکی نوڕمالن وته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هزری خۆسه‌پاندنی له پشت نه‌بێت، ده‌توانێ بواری جیددی دیالۆگێکی شارستانی و هاوچه‌رخ، له نێوان تاکه‌کانی کورد‌دا، بره‌خسێنێت که ئاکامی باشی به‌دواوه بێت.
ده‌مامکی پێشکه‌وتن خوازی، زۆر زوو ڕه‌نگ ورووی کاڵ ده‌بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی که لاتاوو و پلار ده‌هاوێن، بێ ئه‌م لاولا، له باری کلتوری هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌لایه‌تی‌یه‌وه، لاوازن. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان، به هه‌ر هۆێک له هه‌ڵه‌دابن و، ئێمه رێگای وانمان پێ باش نه‌بێت، زانست و عورفی ئینسانی ده‌خوازن، که ڕینوێنینان بکه‌ین و، به به‌ڵگه، بۆیان بسه‌لمێنیین که ئه‌و رێگای پێیدا ده‌رۆن،_ نه‌ک باش یان خراپ_، به‌لکوو رێگای باشتر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانج. نابێ له بیرمان بچێت که تاکه‌کان به جیاوزی‌یه‌کانیانه‌وه جوانن.!
ئیدی لاتاوو و پلار هاویشتن، نه‌ک یارمه‌تی ناکات به چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، به‌پێچه‌وانه، ده‌توانی بواری شه‌ڕه ده‌نددوکه و، قسه و قسه‌لۆکی وه‌ها بخولقێنێت، که وه‌کوو ڕه‌شه‌با هه‌موو دیارده‌ێکی باش ڕاماڵێک و، بواری پشووی ئارام له هه‌مووان بستێنێت و، پشوو سوارمان بکات...
وه‌ها دیارده‌ێک، له دایک بوونه‌وه‌ی هه‌مان کلتوری قسه هێنان و بردنی که‌ونی جیرانه‌تی کۆنه و، له‌دایک بوونه‌وه‌ی زار به‌هاواری و، شه‌یتانی و شۆفاری‌یه. دیارده‌ێک که، ته‌نها ئاڵوزی به‌رهه‌م دێنێت. ئێمه ئه‌گه‌ر وبلاگمان ساز کردوه، یان بۆیان ساز کردوین، ده‌مان هه‌وێت له کاتی بێکاری‌دا و، له عاله‌می ته‌نهایی خۆمان‌دا، به ئارامی پشوو بده‌یین و، گه‌شه به بواره جیا جیاکانی توانای خۆمان بده‌یین...
لای من زۆر ساکاره ، نوسینه‌کانم ره‌خنه‌ی لێبگیرێت و قسه‌یان له‌سه‌ر بکرێت و؛ دیالۆگ بهێنه ئاراوه، نه‌ک بۆ وه‌ها روداوێک خه‌م دامناگرێت، به‌لکوو خۆشحال ده‌بم و شانازیش ده‌که‌م.
خراو نیه ئه‌و بلێم، به‌شی ئه‌ونده وشه‌م پێیه، بۆ لاتاو و شه‌ڕه گه‌ڕه‌ک به‌کاری بێنم. به‌لام مێهره‌بانیم له پاشه‌قول گرتن پێ باشتره. هه‌ر بۆیه به‌ر له هه‌ر وڵامدانه‌وێک به‌وانه‌ی له مێتۆدی لاتاوو قسه و پلار هاویشتن که‌لک وه‌رده‌گرن بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌سته‌کانیان، نوسینی ئه‌م چه‌ند دێره‌م به پێویست زانی.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه من ده‌ناسن ده‌زانن که نوقمی ساکاری و ساده‌یم و، قسه و بابه‌تی هاورێیانه و دۆستانه زۆر زیاتر له لاتاو و شه‌ره ده‌ندوکه، کارم تێده‌که‌ن و، به پێچه‌وانه‌که‌شی خۆراگر و پێداگرم.
به ئاواتی جیرانه‌تی له سه‌ر بنه‌مای رێزلێنانی یه‌کتر، ئه‌گه‌رێش وا نیه ده‌ست به کڵاوی خۆوه گرتن، تاکوو "با "نه‌یبات.
تاکوو بزانیین چی ده‌قه‌ومێت.؟!

Wednesday, April 19, 2006
هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوانه‌ی حیزبی دێمۆکرات، له ئاست قه‌ڵه‌مه بێ ناونیشا‌نه‌کان‌دا.
كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێراوی كۆنگره‌ی سێزده‌هه‌م، سه‌عات 9:30 پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێ‌شه‌ممه، رێكه‌وتی 8ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی 1385ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 28ی مارسی 2006ی زایینی، حه‌وته‌مین پلینۆمی خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگران‌و موشاویرانی كومیته‌ی ناوه‌ندی پێك هێنا‌و پاش دوو رۆژ كاری به‌رده‌وام، سه‌عات 8ی دوای‌نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 9ی خاكه‌لێوه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا. 1
خالێکی جێگای سه‌رنج و بایه‌خی به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی، سه‌باره‌ت به کۆتایی هاتنی حه‌وته‌مین پلینۆمی کومیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه‌یه".... پلینۆم له به‌شی كۆتایی كاره‌كانی خۆی‌دا، له‌و نووسراو‌و بابه‌تانه دوا كه به‌ناوی خوازراوه‌وه له‌سه‌ر سایته‌كان دانراون‌و له‌واندا درۆ‌و چه‌واشه‌كاری به‌رانبه‌ر به حیزب‌و رێبه‌رایه‌تی كراون. به‌شدارانی پلینۆم به تێکڕای ده‌نگ ئه‌م كاره‌یان به توندی مه‌حكووم كرد‌و به كرده‌وه‌یه‌كیان دانا كه له خزمه‌ت سیاسه‌ت‌و پیلانی دوژمنانی بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دایه..." .2
ئاشکرایه که کۆنگره‌ی 13ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران،" له ڕێكه‌وتی 13ی پووشپه‌ڕی 1383ی هه‌تاویدا، به‌رامبه‌ر به 3ی مانگی جولای 2004ی زایینی پاش 5 ڕۆژ كاری به‌رده‌وام، ئێوارێ ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی پووشپه‌ر، به سه‌ركه‌وتنه‌وه كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.".3
شیاوی ئاماژه‌یه که پێش کۆنگره به گشتی و، پاش کۆنگره به تایبه‌تی، کۆمه‌لێک له به‌دخوازان و بوغز له زگ و قین له دڵانی حیزبی دێمۆکرات، وه‌کوو پێشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆیان، که‌وتنه چه‌واشه‌کاری و به که‌ڵک وه‌رگرتنی ناڕه‌وا له تۆڕی جیهانی ئه‌نته‌ڕنێت و هه‌ندێ رۆژنامه و میدیای دیکه که قه‌ت خێری حیزبی دێمۆکرات‌یان نه‌ویستوه‌و ناوێت...، لافاوێک له قسه‌ی سوک و بوختان و درۆی داتاشراو‌و هه‌ڵبه‌ستراوی ز‌ه‌ین و بیری مێشکی خۆیان، ئاراسته‌ی حیزبی دێمۆکرات به گشتی و، رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکرات به تایبه‌تی کرد.
خاڵی جیاوازی ئه‌م هێڕش و په‌لاماره ته‌بلیغیه‌ی به‌دخوازانی حیزبی دێمۆکرات، له پاش ته‌واو بوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی 13 ، ئه‌وه بوو که به‌شی هه‌ره زۆریان له ژێر ناوی دڵسۆزی بۆ حیزب و جوڵانه‌وه‌ی میللی دێمۆکراتیکی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران، خۆیان ده‌ناساند. ته‌نانه‌ت به‌شێکی به‌رچاو له‌م قه‌ڵه‌مه ژه‌هراویانه، خۆیان به ئه‌ندام و لایه‌نگری حیزب ده‌دایه قه‌ڵه‌م و، له هه‌مان حاڵ‌دا له سه‌نگه‌ری دوژمنانی حیزبه‌وه ته‌قه‌یان له سه‌روه‌ری‌یه‌کانی حیزبی دێمۆکرات ده‌کرد و، له یه‌ک قسه‌دا له کۆی نوسراوه‌کانیان یه‌ک وشه‌شیان هیچ قازانج و خێر و بیرێکی بۆ کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد تێدا به‌دی نه‌کراوه. ئه‌مه له حالێک دایه که یه‌کێک له شانازی‌یه‌کانی حیزبی مه، پاراستنی ئازادی بیروباوه‌ڕه و پێک هێنانی بواری ئازادانه‌ی بیر‌و ره‌خنه‌یه له هه‌موو ئاسته‌کان‌دا له حیزبی دێمۆکرات‌دا.
هه‌ر چه‌نده حیزبی دێمۆکرات له مێژووی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆی‌دا، گه‌لێک جار له گه‌ل پیلان و ره‌شه‌کوژی و داپلۆسین ڕووبه‌روو بووه‌و قه‌تیش چۆکی دانه‌داوه‌و داینادات ، به‌ڵام ئه‌م پیلانه نوێ‌یه‌ی ناحه‌زانی دێمۆکرات، به پێچه‌وانه‌ی ئاکار‌و کرداری پێشووی به‌دخوازانی حیزبی دێمۆکرات، هه‌ر وه‌ها پاش زۆر هه‌ڵوێست و روانگه‌ی که‌سایه‌تی و به‌رپرسانی حیزبی و مه‌حکوم کردنی ئه‌م مێتۆده له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، دیسان درێژه‌ی هه‌بوو. بۆ وێنه ده‌توانیین ئاماژه به‌م هه‌ڵوێست و لێدوانانه بده‌ین که سه‌رجه‌میان پێش گرتنی پلینۆمی حه‌وته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ئه‌م هه‌لوێسته دروست و دلسۆزانه‌یان ده‌ربڕی بوو، که ئه‌و جۆره نوسینانه قازانجی کورد و بزوتنه‌وه‌ی کوردی تێدا نیه....
رێزدار کاک عه‌لی مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، له وتووێژێک‌دا له گه‌ل رادیۆ ده‌نگی کوردستان ، که پاشان ده‌قی ئه‌و وتووێژه له ژماره 428ی کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌دا، بلاوکرایه‌وه ، ئازایانه و بوێرانه له‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌دا قسه‌ی کرد. ناوبراو له وڵامی پرسیارێکدا له‌م باره‌وه ئاوا ده‌ڵێت: "... با له‌پێش دا ئه‌وه بڵێین كه ئوسووله‌ن له هه‌ر حیزبێكی زیندوودا له هه‌ر حیزبێكی فه‌عال‌و تێكۆشه‌ردا بوونی بیروڕای جیاواز، سه‌لیقه‌ی جیاواز بۆ شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كان وجوودی هه‌یه‌و ئه‌وه شتێكی سروشتی‌یه، بوونی ئیختلافی نه‌زه‌ر مه‌عناكه‌ی له راستی‌دا زیندوویی ئه‌و جیزبه، ئه‌و جه‌ره‌یانه سیاسی‌یه ده‌گه‌یه‌نێ. ئه‌گه‌ر حیزبێك ئازادی تیا نه‌بێ، ئه‌گه‌ر حیزبێك ده‌رتانی ده‌ربڕینی بیروڕا‌و نه‌زه‌ری جیاوازی تیا نه‌بێ ئه‌وكات مومكینه هه‌موو یه‌ك قسه بكه‌ن هه‌موو یه‌ك نه‌زه‌ریان بێ، ئه‌وه به مه‌عنای موسبه‌تی شته‌كه نابێ لێك بدرێته‌وه به‌ڵكوو مه‌عنا مه‌نفی‌یه‌كه‌ی لێك ده‌درێته‌وه، ئێمه‌ش چاومان له‌و سایتانه كردوه زۆر بابه‌ت یا زۆر به‌ناو گله‌یی یان ئیراد‌و ئیشكالیان له سه‌ر حیزبی دێمۆكراتی تێ‌دایه، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌ناوی نه‌ناسراو‌و خوازراو‌و موسته‌عاره‌وه قسه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ئیتیهام ده‌ده‌نه پاڵ كه‌س یا كه‌سانێك كه پێم وایه ئه‌م جۆره كارانه جگه له‌وه كه وه‌زعه‌كه ئاڵۆزتر بكه‌ن، جگه له‌وه كه ته‌عبیراتی جۆراوجۆری لـێ‌بكرێ ته‌ئسیرێكی دیكه‌ی نابێ‌و ره‌وایش نیه كه‌سانێكی دیكه به ناوی خوازراوه‌وه به ناوی موسته‌عاره‌وه هه‌رچییه‌ك به‌ده‌میان دا دێ یا به قه‌ڵه‌میان دا دێ بینووسن، بێ ئه‌وه‌ی مه‌علووم بێ ته‌ره‌فه‌كه كێیه‌و مه‌علووم بێ قسه‌كان له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێكن‌و ده‌ره‌تانێك به ته‌ره‌ف نه‌درێ كه ئه‌ویش قسه‌ی خۆی بكا‌و نه‌زه‌ری خۆی بدا؟ بۆیه من پێم وایه دڵسۆزانی حیزب یا ئه‌و كه‌سانه كه به‌په‌رۆشن بۆ حیزبی دێمۆكرات رێگه‌ی دیكه‌یان هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی نه‌زه‌راته‌كه‌یان بۆ ده‌ربڕینی بیروڕاكه‌یان، من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌و شێوه‌كارانه به كارێكی نادروست ده‌زانم‌و به كارێكی ئوسوولی نازانم...".4
پاشان رێزدار مامۆستا سکرتێری پێشووی حیزب له سمینارێکی ئه‌نته‌رنێتی‌دا که به بۆنه‌ی 60 ته‌مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی کۆماری کۆردستان، له پاڵتالک بۆ به‌رێزیان رێکخرابوو، له وڵامی پرسیاری کۆمه‌ڵێک له به‌شدارانی ئه‌م سمیناره‌دا سه‌باره‌ت به‌م تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ حیزب و رێبه‌رایه‌تی حیزب، ڕاشکاوانه و بێ پێچ و په‌نا فه‌رمووی: "... سه‌رفه‌نه‌زه‌ر له‌وه‌ی که بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆر له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان‌دا دیومه و هه‌میشه‌ش پێم شتێکی باش بووه، چونکوو حیزبێکی که بیروباوه‌ڕی جۆراوجۆری تێدا نه‌بێ یان مردووه یان دیکتاتۆری تێ‌دایه، به‌ڵام پێم خۆشه له‌م تریبونه‌وه بڵێم هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌و سایتانه نوسراون هه‌مویان مه‌حکوم ده‌که‌م؛ جارێک ئه‌وانه‌ی له زیدی من نوسراون مه‌حکوم ده‌که‌م، هه‌زار جار ئه‌وانه‌ی به ته‌ره‌فداری له من نوسراون مه‌حکوم ده‌که‌م. با هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به ته‌ره‌فداری له من ئه‌و شتانه ده‌نوسن گوێیان له من بێ، ئه‌من ئه‌و شتانه مه‌حکوم ده‌که‌م و پێم شتێکی زۆر خراپه. حیزبی دێمۆکرات ڕه‌نگه مه‌سایلی هه‌بێ وه‌کوو هه‌موو حیزبێکی ، ئه‌گه‌ر نه‌یبێ مردوویه، به‌لام له نێوخۆی دا مه‌سایلی خۆی باس ده‌کا...".5
شیاوی سه‌رنجه که هێژا مه‌لا حه‌سه‌ن رستگار ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی له وتووێژێک‌دا له گه‌ل زایه‌ڵه به‌شی کوردی رادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوئێد، هه‌مان هه‌ڵوێستی دووباره کرده‌وه‌و ئاکاروکرداری نوسه‌رانی نیقاب پۆشی مه‌حکوم کرد و پێی له سه‌ر ئه‌و راستی‌یه داگرته‌وه که له حیزبی دێمۆکرات‌دا بیروباوه‌ر و قسه و دیالۆگ ئازاده و هه‌موو ئه‌ندامێکی حیزب بۆی هه‌یه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه و پێره‌وی ناوخۆی حیزب‌دا بیرورای خۆی ئاراسته بکات و کۆر و کۆبوونه‌وه پێک بێنێ و له سه‌ر کێشه و بابه‌ته‌کان قسه بکات و هه‌ڵوێستی هه‌بێت و.... .6
هه‌ر بۆیه هه‌ڵوێستی یه‌کگرتوانه‌ی پلینۆمی حه‌وته‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ئاست ئه‌م دیارده‌دا شیاوی رێزه و وه‌کوو هه‌ڵوێستی ته‌واویه‌تی حیزبی دێمۆکرات له ئاست ئه‌و که‌سانه‌دا که هه‌وڵی چه‌واشه‌کارانه دژ به بزوتنه‌وه ڕه‌واو به‌رحه‌قه‌که‌مان ده‌ده‌ن، گرینگ و شیاو و جێگای رێز و وانه لێوه‌رگرتنه بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵێکی زۆریان بۆ به‌دناوکرانی تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات‌دا، به‌لام ئێستا ده‌بینن که ته‌نها شکه‌ست و ناکامیان بۆ ماوه‌ته‌وه، تاکوو حیزبی دێمۆکراتیش یه‌کگرتوو بێت، له‌مه پتریان به‌رناکه‌وێت.
روون و ئاشکرایه که کۆماری ئیسلامی و ده‌ست و پێوه‌نده‌کانی له ماوه‌ی نزیک به سێ ده‌یه‌ی ڕابردودا به هه‌موو شێوه‌ێک هه‌وڵی به‌دنێو کردنی رێبه‌رانی دێمۆکرات و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات‌یان داوه‌و ده‌یده‌ن. ئامانج و مه‌به‌ستی هه‌ره گه‌وره‌و مه‌زنی پیلان گێڕانی ئه‌م مێتۆده، ئه‌وه بووه که حیزبی دێمۆکرات له جه‌ماوه‌ری کوردستان داببڕن و به ته‌نهای بهێڵنه‌وه. کام خه‌باتگێڕی دێمۆکرات هه‌یه که ئاشنا به‌م کرداره دزێوه‌ی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات نه‌بێت و له‌م په‌یوه‌ندی‌یه‌دا خه‌رمانێک ئه‌زموونی به‌نرخی که‌ڵه‌که نه‌کردبێت؟!
شیاوی ئاماژه‌یه که سکرتێری گشتی حیزب به‌رێز کاک موسته‌فا هیجری و، هێژا کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی و زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی کادری رێبه‌ری و کادره‌کان و ئه‌ندامان، له سه‌رجه‌م وتووێژ و لێدوانه‌کانی خۆیان‌دا ئاشکرایان کردوه که ئه‌گه‌ریش له حیزبی دێمۆکرات‌دا کێشه هه‌بێت، په‌یوه‌ندی به حیزبی دێمۆکراته‌وه هه‌یه و تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی یه‌کتر و پاراستنی که‌سایه‌تی یه‌کدی، بۆ خۆیان هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیان ده‌ده‌ن... .7
ئه‌گه‌ر واشی لێک بده‌ینه‌وه که له حیزبی ذیمۆکرات‌دا کێشه وناکۆکی هه‌بێت، که به باوه‌ڕی هه‌موو تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات ئاسایی‌یه و، نیشانه‌ی زیندوو بوونی حیزبه، ئه‌وه خۆ دژبه‌ران و نوسه‌رانی چه‌واشه‌کار ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌م بیر و روانگانه بن و لانی که‌م ده‌بێت خۆیان له ده‌روێک‌دا ببینه‌وه. لێره‌دایه وه‌کوو رۆژی روناک ئاشکرا ده‌بێت که ئه‌و جۆره نوسیانه له ژێر ناوی جۆراوجۆردا دلسۆزی و خه‌مخۆری بۆ حیزبی دێمۆکرات و له‌وه‌ش گه‌وره‌تر بۆ کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد لێ هه‌ڵناهێنجرێت و ته‌نانه‌ت فڕیان به‌سه‌ر راستی‌شه‌وه نیه و له چوارچێوه‌ی کلتور و تێگه‌یشتنی حیزبی دێمۆکرات‌دا، جێناگرن.
هه‌ڵوێستی هاورێیانی حیزبی له هه‌موو ئاسته‌کان‌دا له مه‌ڕ ئه‌م جۆره نوسینانه، سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌م راستی‌یه که ئه‌م جۆره قه‌ڵه‌مانه بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک نوسیبێتیان و بنوسن، خێریان بۆ حیزبی دێمۆکرات تێدا نه‌بووه‌و هیچ کاردانه‌وه‌ێکی باشیان به قازانجی جولانه‌وه‌ی کورد به گشتی و حیزبی دیمۆکرات به تایبه‌تی به‌دوادا نه‌هاتووه.
هه‌وڵ دان بۆ به‌دنێوکردنی حیزبی دێمۆکرات، جیا له خێر و بزه‌ی دوژمنانی سوێند خواردوی گه‌ل کێی پێی شاد ده‌بێت و، خێره‌که‌ی ده‌چێته گیرفانی کێوه؟! ئه‌گه‌ر واش لێک بدرێته‌وه، که که‌سانێک به نیازی دوژمنایه‌تی ئه‌م مێتۆده‌یان ره‌چاو نه‌کردوه، ئه‌وه ده‌بێت به‌و ئاکامه گه‌یشتبێتن که هه‌وڵی تیرۆر کردنی که‌سایه‌تی و رێبه‌رانی ئێستا و رابردوی حیزب، هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ که‌س تێدا به‌سته نیه و، هیچ به‌رهه‌مێک بۆ ئێمه و خه‌باته‌که‌مان نادات. ئه‌گه‌ریش ئه‌م میتۆده هه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا راشکاوانه ده‌کارین بێژین که ئه‌م جۆره که‌سانه وه‌کوو ئه‌ولادی خراپ، له‌م ماڵه باوانه بێبه‌ریین. ئێستا ئه‌رکی هه‌مووان ئه‌وه‌یه که بۆ یه‌کریزی و هاوخه‌باتی کار بکه‌ین و، به شان‌دانه ژێر کار، هه‌موو هه‌ولێکی ناحه‌زانی بزوتنه‌وه‌که‌مان بۆ لاوزکردنی حیزبه‌که‌مان هیوا بڕاوو ده‌سته‌وه‌ستان بکه‌ین. له هه‌مان حالدا ڕاشکاوانه ره‌خنه‌کانی خۆمان ئاراسته بکه‌ین و له ئاست که‌موکوری‌یه‌کان به خاوه‌ن ده‌رکه‌و‌ین. من له رێکه‌وتی 2004.05.16 دا، له به‌شێکی وتاره‌ێکم‌دا سه‌باره‌ت به کێشه‌کان و ناکۆکی‌یه‌کان و ئه‌م هه‌وڵه چه‌واشه‌کارانه‌یه ئاوا بیروڕای خۆم خسته‌بووه ڕوو" ... بۆ هه‌موو ئێمه كه ڕۆژێك له ڕۆژان له حیزب‌دا چالاكیمان بووه و سه‌ركه‌وتنی حیزبیـشمان بۆ گرینگه، باش ده‌زانین كه ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گرتن شتێكی زۆر ئاسایی‌یه وهه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه ڕه‌خنه بگرێت. ڕه‌خنه‌گرتن له سكرتێر و ده‌فته‌ری سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی شتێكی ڕه‌وایه و هه‌میشه بووه و هه‌ر ده‌شبێت، جا كه وایه بڵاوكردنه‌وه‌ی پرس و بابه‌تی نێوخۆ‌یی (ئه‌ویش به دوور له ڕاستی) ده‌كرێت چ لێكدانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكرێت؟ من به‌ش به حاڵی خۆم پێمخۆشه هه‌موو كه‌س له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌كانی حیزب بنووسێت و بیر و باوه‌ڕی خۆی ده‌ربڕێت و پرسیار بكات. حیزب حیزبی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌یه كه باوه‌ڕیان به وه‌دیهاتنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه و جیا له‌مه‌ش هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه بۆی هه‌یه پرسیار بكات و له‌مه‌ر چاره‌نووسی گه‌ل ونیشتمانه‌كه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بێت. ئه‌مه هه‌رگیز به مانای تیرۆری كه‌سایه‌تی و بوخاتان و قسه‌ی سووك نییه..." 8
ئه‌وه‌تا هه‌موان باس له‌وه ده‌که‌ن که حیزبی دێمۆکرات به بێ دێمۆکراسی مانا نادات. ئه‌م کلتوره وه‌ها ئاوێته‌ی حیزب و به‌رنامه و کرداری خه‌باتگێڕانی دێمۆکراته، که مه‌حاله به بێ ئه‌م چه‌مکانه دێمۆکرات بناسرێته‌وه و، خه‌باته‌که‌ی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری به‌وه‌فای کوردسانه‌وه، پشتیوانی لێبکرێت. جا ئێستا که هه‌وڵی به‌دخوازان و، قه‌ڵه‌مه ژه‌هراوی‌یه‌کان بۆته بڵقی سه‌ر ئاو، با هه‌ر ده‌هۆلی درۆیین بکوتن، کێ هه‌یه باوه‌ریان
پێ‌بکات و به هه‌ندیان بگرێت ؟!
ره‌حیم ره‌شیدی_ پاریس
ژێده‌ر:
1. به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
10/1/ 1385 (30/3/2006 )، سه‌باره‌ت به ته‌واو بوونی پلینۆمی حه‌وتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
2. هه‌مان سه‌ڕچاوه
3. راگه‌ێندراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سه‌بارت به ته‌واو بوونی گۆنگره‌ی 13
18ی پووشپه‌ری 1383ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 8ی جولای 2004ی زایینی
4. ژوماره 428 کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حدکا
5. ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌کان
6. ماڵپه‌ری رادیۆ زایه‌ڵه
7. کۆرو و کۆبوونه حیزبییه‌کان و، ماڵپه‌ری کوردستان مێدیا
8. ماڵپه‌ری ره‌حیم ره‌شیدی

Monday, April 17, 2006
درگاکه بکه‌وه...
عه‌زیزم وه‌ها تاسه‌م کردویت که مه‌پرسه. به زویی دێمه‌وه و تێر لێتده‌ڕوانم و چاوه‌کانم به باڵاتا هه‌ڵده‌گێرم. تکایه خۆت مه‌شۆره نه‌کا ئاوی بێڕه‌حم بۆنی ئه‌م ماوه‌ت ڕامالێت، که دێمه‌وه سه‌ره‌تا دات ده‌نێم و تێڕ تێر لێت ده‌ڕوانم. هێنده که باوه‌ڕ بکه‌م ئیدی خه‌یال نه‌یبردومه‌وه...
دێمه‌وه، به هێواش هێواش، په‌نجه‌کانم پرچه‌کانت لاده‌دات و لێوه‌کانم له‌سه‌ر لێوه‌کانت ڕاده‌کشێت. وه‌کوو باران به بالاتا داده‌چۆرێم و به کۆلانی ته‌نگه‌به‌ری مه‌مکه‌کانتا گوزه‌ر ده‌که‌م، گوزه‌ر ده‌که‌م تاکوو گوناهبار بم...
تکایه خۆت مه‌شۆره با بۆنی ئه‌م دوریه هه‌ڵمژم، بۆنی ئه‌و وشانه‌ی که هه‌موو شه‌وێک منت پێ ده‌کردنه خه‌و و هه‌موو سپیێده‌ێک ئه‌هاتیته ژوره‌که‌مه‌وه و ڕاتده‌ژه‌نده‌م، به نۆره‌ش بێت نۆره‌مه بێم ده‌تلاوێنمه‌وه و هه‌موو کاته‌کانم هینی تۆ ئه‌بێت، کاتێک بۆ لێدوان، ده‌مێک بۆ نیگا، ساتێک بۆ ماچ و شه‌وگارێکیش بۆ ده‌ست بازی و ڕاکشان...

حه‌ز!
حه‌زی گه‌ڕانه‌وه هه‌موو وجودی داگرتووم. هه‌موو شه‌وێ، جانتای گه‌رانه‌وه‌م تێک ده‌نێم و، به ئاواتی سه‌فه‌ری شه‌وه‌کی، سه‌رم له سه‌ر باڵشته‌که‌م ڕاده‌خه‌م. ده‌ستم ده‌خه‌مه ژێر سه‌رم، به ئارامی چاوه‌کانم له‌سه‌ر یه‌ک داده‌نێم و له گه‌ل یادوه‌ری‌یه‌کانی تۆ ده‌که‌ومه دوان...
ئه‌م دورییه چ تاقه‌ت پڕوکێن و خه‌ماوی‌یه، ئه‌گه‌ر حه‌زی گه‌رانه‌وه، چاوه‌ڕوانی، پێکگه‌یشتنه‌وه، دیتنه‌وه‌و...له مرۆڤه‌کان بستێندرێته‌وه، هه‌ست ئه‌که‌م ژیان له ڕاده‌به‌ده‌ر بێ بایه‌خ ئه‌بێت و، حه‌زی گه‌ڕان به دوای جوانی‌یه‌کان‌دا ده‌سره‌وێت. ئیتر ئێره دوایین مه‌نزڵگه‌یه، ترسناکترین دۆرانه، دۆرانێ که قانی دیکه‌ش ئه‌گه‌ر بداته‌وه بۆ بوژانه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاواته سوتاوه‌کانه. ئه‌وانه‌ی دڵیان کاروانسه‌رایه، زۆر ئاسان ئاواته‌کان ئه‌که‌نه خۆڵه‌مێش...
حه‌ز وه‌کوو هه‌ستێک، وه‌کوو لایه‌نێکی شاراوه‌ی ده‌رونی ئینسانه‌کان، هانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له گه‌ڕان‌دا بین بۆ گه‌یشتن، دۆزینه‌وه، پێگه‌یشتن، وه‌ده‌ست خستن، یان دیتنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیده‌ری دامرکاندنه‌وه‌ی حه‌زه‌کانمان.
عه‌زیزم!
ئه‌مێستا حه‌زی گه‌ڕانه‌وه وه‌ها چه‌که‌ره‌ی تێدا کردووم، جاری وایه قینم له شته پیرۆزه‌کانیش ده‌بێته‌وه. دابڕان له ئامێزی پڕ له ئه‌وینی تۆ، هه‌ندێک جاران هۆکارن تاکوو قینم له خۆشم بێته‌وه، چ بگا به‌و باوه‌ڕ و به‌هایانه‌ی که له پێناوی وه‌دی هێنانیان‌دا، به ناچار له تۆ دوریان خستوومه‌وه. تۆ بۆ من، پیرۆزترین و به‌رزترین، هێمای جوانی و فیداکاریت.
رۆژێک سۆراغ ناکه‌م که تۆم تێدا خۆش نه‌ویستبێ و، بیرم لێنه‌کردبیته‌وه‌و بۆ دیتنه‌وه‌ت، له ئامێزگرتن و بۆن پێوه‌کردنت ئاخم هه‌ڵنه‌کێشابێت و، په‌ژاره داینه‌گربێتم.
دابڕان به هه‌موو تاڵی و سوێری خۆیه‌وه، ئه‌زموونه. ئه‌زموون، شتێکی خاسه بۆ باشتر به‌رێوه چوونی ژیان. هاوڕێم، جوانترین، به‌نرخترین، ڕانگاڵه‌ترین ئه‌زموونی ئه‌م دور‌یه‌ی منی شه‌یدات، ئه‌وه‌یه که تابلۆی روخساری تۆ له هه‌موو شته جوانه‌کان‌دا ده‌بینمه‌وه. له نێو هه‌موو بۆنه خۆشه‌کانا بۆنی تایبه‌تی تۆ جودا بۆن ده‌که‌م و بۆ ناخی پڕ له حه‌زمی هه‌ڵده‌مژم...
لای ئه‌ز ژیان پڕ جوڵه و جوانه، چونکوو حه‌زی هاتنم بۆ لات باڵای کردوه‌و و له لوتکه دایه، وه‌کوو یه‌که‌م رۆژی ئاخافتنمان پڕ وزه‌یه و ئه‌وین ئه‌رژێنێته هه‌موو ده‌ماره‌کانمه‌وه. من ئه‌گه‌ر به به‌له‌می خه‌یاڵیش بێت وه‌کوو شه‌پۆله‌کان چۆن ئه‌گه‌نه که‌ناری زه‌ریا، ئه‌گه‌مه لات. هێدی، به‌لام قول و پڕ مانا درژێمه ته‌نهایته‌وه...
هه‌تاو به تیرێژ به‌فره‌کان لا ده‌دات؛ تاکوو بگاته سه‌ر سینگی زه‌وی، گه‌یشتنێک که ئاکامه‌که‌ی توانه‌وه‌ی به‌فر و، ژیانه‌وه‌ی زه‌وییه... ته‌ڕ بوون ژیانه‌وه‌یه بۆ ژیان، نرخ دانه‌وه‌یه به هه‌موو ئه‌و جوانیانه‌ی که له سێبه‌ری ئه‌و ئێوارانه‌دا،
درۆزنانه ماچیان تێدا دزرا و به ناڕه‌وا بێ بایه‌خ کران.
خۆشه‌ویستم!
دیتنه‌وه‌ت ته‌نیا له‌به‌ر دامرکاندنه‌وه‌ی حه‌زه‌کانم نیه، به‌ڵکوو پتر له‌به‌ر وه‌فادار مانه‌وه‌م به جوانی و بوژانه‌وه و ژیانه. بۆ پاراستنی و گه‌شه‌دار کردنی حه‌زی خۆشه‌ویستی‌یه. چاوه‌ڕێم به وه‌کوو چۆن من چاوه‌رێم، دێمه‌وه‌و له‌گه‌ل خۆم‌دا بۆنی سه‌فه‌رت بۆ دێنم. ئاگات له خۆت بێت.
پێویستم پێته وه‌کوو نان، وه‌کوو ئازادی، وه‌کوو ژیان...

Thursday, April 6, 2006
ماچێک وه‌کوو ره‌نگی ئاوی مه‌دیته‌رانه!
له‌وانه‌یه هێشتا زوو بێت. زوو، چۆن پێناسه ئه‌رێت و، له کام سوچی ئه‌م هه‌ناسانه‌ی خۆم‌دا، جێگای بۆ به‌تاڵ بکه‌م؟!
هه‌رچی قسه‌ت له گه‌ل ده‌که‌م و، ده‌مهه‌وێت وه‌کوو ئاوی ڕه‌وان بڕژێمه‌وه نێو وجوته‌وه، ته‌نهایه‌کانت ڕاماڵم، بۆ زه‌مه‌نێکی دیکه‌م ده‌به‌یت. زه‌مه‌نێک که من ده‌خوازم ماڵئاوایی لێبکه‌م و، درگای له سه‌ر دابخه‌م.
راسته، تاکوو ئێستا له نزیکه‌وه تێر بۆنم به پرچه‌کانته‌وه نه‌کردوه. راسته، به کامێرای چاوه‌کانم، تابڵۆی روخسارتم له زه‌ینم‌دا، نیگار نه‌کردوه. هه‌موو جارێ که ته‌له‌فونه‌که‌م ده‌ست ده‌ده‌مێ، گه‌ره‌کمه چیرۆکی دوێشه‌وی ژورێکی تاریک و تنۆکی ته‌نهایی خۆمت، بۆ بگێرمه‌وه. ئه‌م بێ تۆیه، وه‌ها ئێحساس وشک ده‌کات، نه‌ک باران، باوه‌ڕ ناکه‌م سێڵاوێش پاراوی کات. حه‌زی باوشی تۆ چه‌که‌ره‌ی تێدا کردوم...
ئازیزم، راسته تاکوو ئێستا ئه‌و شانسه‌م نه‌بووه، تاکوو په‌نجه له په‌نجه‌کانت هه‌ڵپێکم و، به ئاشکارا له قه‌راخ مه‌دیته‌رانه، ماچێک له لێوه‌کانت گرێ بده‌م.
چی بکه‌م؟ وه‌کوو کانیاوێکی به‌هاری بووژاومه‌ته‌وه، سارێژ بووم له حه‌ز. هێنده ته‌زوو به له‌شم‌دا دێت، هه‌ر مه‌پرسه. ئه‌ترسم خۆدای خنکاندنی ئه‌م هه‌موو ته‌زووه، قه‌هرم لێ بگرێت و، بمکاته په‌ندی زه‌مانه...
له وڵاتی به‌فر و سه‌رما، وشه‌کانتم ده‌خوێنده‌وه‌و، پیاسه‌م له گه‌ل ده‌کردن. زۆر جار له‌گه‌لیان ده‌دوام، به‌لام ئێستا له‌گه‌لیان ده‌چمه ناو جێگاوه، هه‌موویان بۆنی تۆ ده‌ده‌ن، هه‌موویان حه‌ز دیتنت له‌مندا ده‌چێنن، دیتنێک بۆ ئارامی، بۆ نیگا لێک گرێدان...
ئه‌و گوڵانه‌ی که بۆ پێشوازیت سه‌ندگمه، وا خه‌ریکه وشک هه‌ڵدێن و؛ سیس ده‌بن. که قسه‌ت ده‌گه‌ل ده‌که‌م، هه‌میشه بۆ مه‌کانێکی دیکه‌م ده‌به‌یت، وه‌کوو ئاوێک که له جۆگه‌له‌ی خۆی جودا ده‌بێته‌وه و، ئارام، ئارام به‌سه‌ر سینگی زه‌ویدا ده‌ڕوات. ده‌ڕوات تاکوو ماندوو ده‌بێت، پاش ماندوو بوون، به شوێنێکی زه‌ویدا، رۆده‌چێت. ئه‌م رۆچوونه له‌وانه‌یه فه‌نا بوون بێت، له‌وانه‌یه هێور بوونه‌وه، یان خۆ، دابڕان له ڕه‌سه‌نایه‌تی بێت، نازانم...
تێناگه‌م، بۆ ناهێلیت بانگی خۆشه‌ویستی خۆم، به گوێت‌دا بده‌م و، حه‌زی ژین و ژیانه‌وه‌مان تێدا بچێنرێت.؟!
ئه‌گه‌ر هه‌موو دونیا لۆمه‌م که‌ن، ئه‌گه‌ر بڵێیت هێشتا زووه، ئه‌وه من ده‌ڵێم حه‌زم لێته، لێگه‌رێ با ئه‌م حه‌زه، ببێته خۆشه‌ویسی، با به کۆڵانه ئاوه‌دانه‌کانی خۆشه‌ویستی‌دا گوزه‌ر بکه‌ین و، قاقا پێبکه‌نیین به هه‌رچی بێ وه‌فایی یه.
با ئه‌ونده ماچ بچێنین، هه‌ر که‌س به مه‌ڵبه‌ندی خۆشه‌ویستی ئێمه‌دا گوزه‌ری کرد، به وه‌فا و راستی ئاوس بێت...
لێگه‌ری، با هێنده برژێینه نیگای یه‌که‌وه، تاکوو ئه‌بیین به‌یه‌ک، یه‌ک بوونێک له پێناو ئه‌ویندار بوون‌دا.
گه‌ر سوبه‌ی پێکه‌وه قسه‌مان کرد و، من بێده‌نگ بووم، بزانه خۆشم ده‌وێیت، لێگه‌رێ که بێ ده‌نگ بم.
شه‌وانه ده‌ست بازیت له‌گه‌ل ده‌که‌م؛ پرچه‌کانت بۆ شانه ده‌که‌م، چیرۆکت بۆ ده‌خوێنمه‌وه، گۆرانیت بۆ ده‌ڵێمم.
کاتێک ماندوو ده‌بم، خۆم به مه‌که‌کانته‌وه ده‌گرمه‌وه. قاقای پێکه‌نی تۆ بۆته مێلۆدی موسیقاێکی ئارام و، ڕاژاوه‌ته ئه‌م ده‌روونه ویشک و زامدار‌ه‌مه‌وه. وشه‌کانت هه‌موو شه‌وێک تاکوو دره‌نگانی شه‌وو، زۆر جار تاکوو سپێده، له سه‌ر سینگم ده‌نیشنه‌وه‌و، سه‌ما ده‌که‌ن. ئه‌ونده سه‌ما ده‌که‌ن که من ده‌بمه داری له خاچ دانی تۆ، ده‌بمه ئی تۆ...
گیانم، وانه‌کانت باش بخوێنه، تاقیکاریته و، زۆر دڵه‌ڕاوکه‌ته و په‌رێشانیت، به‌ڵام گوڵم تۆ له وانه‌ی ناز و عه‌شقا یه‌که‌میت، یه‌که‌م. ئه‌و وانه‌ی که زۆر که‌س تێیدا سه‌رناکه‌ون.
ناتوانم هه‌تاهه‌تایه، چاوه‌رێ بم، خۆم دێم، دێم و ماچی حه‌زم، له سه‌ر لێواری گۆنا و لێوه‌کانت ده‌نیشێنمه‌وه‌و، له‌گه‌ل هه‌وای بێگه‌ردی مه‌دیته‌رانه، هه‌ناسه‌کانت بۆ نێو وجوودم هه‌ڵده‌مژم، به‌ڵکوو ئه‌م ژانی حه‌زه‌م ئارام بێته‌وه و کۆرپه‌ی چاوه‌ڕوانیم دامرکێت....

Tuesday, April 4, 2006
له جاران پتر بیرت ده‌که‌م
نیگاکان له پێشوو نامۆترن. له‌م بازاره بێ سه‌ودایه‌دا ته‌نیاتر له جاران به دوای جووتێ چاوی ئاشناوه وێڵم. که‌س له ده‌ردی که‌س تێناگات. ئازاره‌کان قووڵتر بوونه‌وه و برینه‌کان به‌سوێترن. دیواره‌کان تاریک‌تر و پیرتر له جاران خه‌ریکه وێران ده‌بن. من چاوه‌ڕوانی داڕمانیان ده‌که‌م، تاکو به سه‌رمدا خاپوور بن و وێرانییه‌كانی من بشارنه‌وه. ئێژی راستییه‌کان به‌ر له‌وه‌ی ئێمه چاو به دونیا هه‌ڵێنین، نێژراون. له تابلۆی خه‌یاڵی مندا دونیا بۆته گۆڕستانی حه‌قیقه‌ته‌کان. له‌م مه‌ڵبه‌نده هه‌رچی شادی و بزه و قاقایه به دوای یه‌کدا ڕیزیان به‌ستو‌ه تاکو بێ دوودڵی خۆیان ته‌سلیمی قه‌بره قووڵ و تاریکه‌کان بکه‌ن.
ئاواته پاییزییه‌کان بوونه‌ته خۆڵه‌مێش. وه‌فا و خۆشه‌ویستی و ڕاستییه‌کان هه‌تیوتر له هه‌ر زه‌مه‌نێک شیوه‌نی بێ که‌سی خۆیان ده‌گێڕن. درۆکان ڕه‌نگی ماقووڵیان گرتووه و به ڕیشی هه‌رچی سه‌داقه‌ته پێده‌که‌نن. خۆشه‌ویستی و ئه‌وین نا‌وێرن بۆ ساتێکیش له ترسی ئه‌وه‌ی که‌وڵی پاشکه‌وتوویان بدرێت به شان‌دا خۆ ده‌رخه‌ن. ڕه‌نگه ئه‌مه شێتیه‌تی بێت، له‌م سه‌هۆڵبه‌ندانی بێ هیوایییه‌دا من سه‌رقاڵی دیتنه‌وه‌تم. تاکو له ئێواره‌یه‌کی ئه‌رخه‌وانیدا بڕژێمه نیگاته‌وه و پڕ به گه‌روو بانگی خۆشه‌ویستی به گوێت‌دا بده‌م.
له جاران زۆرتر بیرت ده‌که‌م. وه‌ره ئازیز له‌م تاریکستانه‌دا ده‌سته‌کانم بگره تا هه‌رچی که‌ف و کوڵی ڕۆژانی ته‌نیایی‌ته به په‌نجه‌کانم ڕایماڵم. وه‌ره با به شه‌پۆله‌کانی لێک ئاڵانمان زه‌مه‌نێکی نوێ بۆ ژیان بخوڵقێنین و چرای گه‌رم بوونه‌وه‌مان به تێکه‌ڵکردنی هه‌ناسه‌کان داگیرسێنین. له به‌رده‌می گڤه گڤی ڕه‌شه با و تۆفانه‌کاندا چاوه‌ڕوانتم.
هه‌ست ئه‌که‌م به دیتنه‌وه‌ت خۆر له ته‌کان و جووڵه‌کانماندا ئه‌بوژێته‌وه و جارێکی تریش له که‌ل سه‌ر ده‌ردێنێت و به‌سه‌ر خامۆشی شار ی هیواکانمان‌دا شۆڕ ئه‌بێته‌وه...

Monday, April 3, 2006
تینووم
دانیشتوم و بیر ده‌كه‌مه‌وه. بیر له‌م ساته سه‌ختانه‌ی كه ڕۆحی مرۆڤ ده‌گوشن و ساتێك به‌رۆكم به‌رناده‌ن. بیر له‌و ڕۆژانه‌ی كه هه‌موو شت بۆنی ژیانی ده‌دا و، تۆ مانای ژیانت ده‌خوڵقان. من له بوونتدا ده‌توامه‌وه. بیر له‌و ساتانه ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رگیز كۆتایان نه‌ده‌هات و، ئێمه پێكه‌وه جوانترین مرۆڤی ئه‌م گۆی زه‌وییه بووین. ئێستاش جێ په‌نجه‌كانت به‌سه‌ر هه‌موو جه‌سته‌مه‌وه دیارن و گه‌رمی هه‌ناسه‌كانت به ڕوخسارمه‌وه تابلۆێكی زۆر نه‌خشین نمایش ده‌كه‌ن.
تۆ زمانت به‌سه‌ر هه‌موو ڕێگه و بانه‌كانی وجودم داده‌خزاند و، من هه‌موو پێكهاته‌ی له‌شم ده‌بووه كانیاو؛ له به‌رده‌می گڕگرتندا تینێوتی تۆم ده‌خنكاند. تۆ به ده‌نگت ئارامترین مۆسیقات ئه‌ڕژانده ناو ژووره‌كه‌مانه‌وه و، من سه‌رمه‌ستی ئاوێته‌بوون ده‌بووم و گۆرانییه‌كم بۆ ده‌چڕیت؛ به ئارامی په‌نجه‌م به‌سه‌رگومه‌زی مه‌مكه‌كانتا دێنا و به ده‌م گوڵی ماچه‌كانی منه‌وه ده‌بووینه میوانی نوستن. به‌یانی له‌گه‌ڵ گزنگی هه‌تاودا ماچێكم ده‌كرده دیاری و به‌سه‌ر لێوه‌كانته‌وه گرێم ده‌دا. ئێستا ماڵه‌كه بێ تۆ بۆنی گۆرستان ده‌دات و منیش بیابانێكی به‌ره‌هوتم...
بیر ده‌كه‌مه‌وه؛ هه‌ر خۆم ده‌زانم چه‌نده تینووم. خۆزگه هه‌ر ئێستا لێره بوویتایه و به‌ده‌م شه‌پۆله‌كانی خه‌نده‌وه بارانت بڕژانایه‌ته نێو وجودمه‌وه. وه‌ره و ئه‌م قاقڕستانی ته‌نهاییه‌م ڕاماڵه و جارێكی دیكه خوا بوونی خۆت بسه‌لمێنه...

Sunday, April 2, 2006
به‌ره‌و ئه‌وین!
جاری وایه شتی سه‌یر له مرۆڤ روو ده‌دات. بیر ده‌که‌یته‌وه و له شارێکی جوان، دڵگیر و، قه‌ره‌بالغی وه‌کوو پاریس‌دا، چ هه‌یه له پیاسه کردنێکی ئێواره‌کانی شار، که به ناو کۆلانه‌کانی ته‌نهایی خۆتدا بێت و بچیت، سه‌رنج ڕاکێشتر بێ؟
به‌ڵام ناتوانی نوقمی ئه‌م ته‌نهایانه بیت و، ئارام ئارام،لاپه‌ڕه‌کانی بیره‌وه‌ری هه‌ڵده‌یته‌وه و، قومه قومه، لێییان بنۆشیت و، به حه‌زی دڵ هه‌ڵیان قۆرێنیت.
له پڕ هه‌ستێک داتده‌گرێت. کۆتره‌کانی خه‌یاڵ، بۆ مه‌ڵبه‌ندێکی دیکه له شه‌قه‌ی بال ده‌ده‌ن و، ده‌فڕن. به ناچاری و، به بێ ئه‌وه‌ێ ئیراده‌ی پێشوو له ئارادا بێ و، بیرێت لێکربێته‌وه، ته‌له‌فونه ده‌ستی‌یه‌که‌ت، ده‌ست ده‌ده‌یتێ و ، ته‌نهایه‌کانی که‌سێکی دیکه ده‌شڵه‌ژێنیت...
دێتته‌وه ماڵ. له نێو چڕج و لۆچه‌کانی، مه‌لافه و پێخه‌فه‌کانی جێگای ڕازانتدا، به ده‌م لێوگه‌زتنه‌کانی خۆته‌وه،
چیرۆکێک ده‌نوسێت .سوبه‌ی چه‌ندین جار ده‌یخوینێته‌وه و تێر ڕاده‌مێنیت!
هه‌ستێکی سه‌یر داتده‌گرێت. بوژانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وشتانه که ده‌مێکه یان له بیرت کروون، یان خۆ به زۆر ده‌رگای فه‌رامۆشیت لێ گال داون، ده‌ست پێده‌کات. ترس دای گرتوویت و...
ئه‌م بیر و خه‌یاڵانه، به ته‌واوی ده‌وریان ته‌نیویت و لێت نابنه‌وه.
رۆژی دواتر له شوێنی مه‌له، کچێکی قه‌ژ زه‌ردی چاوشین، بۆ قاوه خواردنه‌وه داوه‌تت ده‌کاته سه‌ر مێزه‌که‌ی خۆی. پاش خۆ ناساندن و فنجانێک قاوه خواردنه‌وه، له پڕ کاغزێک له جانتاکه‌ت ده‌ردێنیت و به ئارام ده‌ست ده‌که‌یت به خوێندنه‌وه‌ی. قسه دێت و ده‌چێت، هه‌موو قسه‌کان باس له وشه‌کانی سه‌ر سینگی "مه‌لوانکه" ده‌که‌ن.
له پڕ هه‌موو شتێک کۆتایی دێتت. که‌نیشکه جوانکیلانه‌که ئارامی ده‌ڵێت: "هیوای خۆشبه‌ختیتان بۆ ده‌خوازم، خۆزگه منێش وه‌کوو ئێوه رۆمانتیک د‌بووم...".
تۆش له پڕ داده‌چله‌کیت و ئێژیت سوپاس.
پاش دوور که‌وتنه‌وه‌ی که‌نیشکه‌که، هه‌موو شت بۆی هیواو و، منداڵی ده‌دات. چی هه‌یه له بۆنی باران و منداڵی خۆشتر بێت؟!

Sunday, March 19, 2006
ڕوونکردنه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی 2005.12.08
ڕێکه‌وتی 27ی نوامبری 2005ی زایینی که‌سێک به ناوی هیوا گوڵ محه‌مه‌دی له ماڵپه‌ری دیمانه‌دا وتارێکی له‌ژێر ناوی "ئه‌وانه‌ی حیزبی دێموکرات ده‌به‌نه ژێر پرسیار" کۆمه‌ڵه بوختانێکی سه‌رتاپا ناڕاستی بڵاوکردۆته‌وه. یه‌کێک له بوختانه‌کان ئه‌وه‌یه که گۆیا له کاتی شه‌هیدکرانی دوکتور قاسملوو، ڕێبه‌ری به‌مشوور و ده‌گه‌مه‌نی کورد‌دا، من شیرینم بڵاوکردۆته‌وه. بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک من ئه‌وکات ته‌مه‌نم ته‌نها 10 ساڵ بووه و هه‌میشه‌ش تاکو ڕاده‌ی په‌رستن و بگره پتریش، دوکتۆری زانام خۆشویستووه و خۆشمده‌وێت...
به باوه‌ڕی من ماڵپه‌ری دیمانه ده‌بێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و نووسراوانه که به هه‌ر بیانوێک هه‌وڵی تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان ده‌دات، خۆ ببوێرێت و به‌م کاره ڕێز له قه‌ڵه‌م و ڕاستی بگرێت!
نووسراوه‌که هیچ چه‌شنه پێوانه‌یه‌کی زانستی و دیموکراتیکی تێدا نییه و به‌لای منه‌وه ئه‌وه‌ناشێت که کاتی خۆمی له‌سه‌ر دانێم و خۆی پێوه ماندوکه‌م و وڵامی بده‌مه‌وه. دیاره پێشتر نووسراوه‌ی ئه‌م کابرا له‌لایه‌ن حیزبه سیاسییه‌کان و کومیته چالاکه‌کانی بواری مافی مرۆڤ... هتد، به‌درۆخراوه‌ته‌وه. له‌م باره‌وه ده‌توانم ئاماژه به نووسراوه‌ی سکرتاریای کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ڕێکه‌وتی 1384.8.5ی هه‌تاویدا، هه‌روه‌ها نوسراوه‌ی کۆمیته‌ی په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕێکه‌وتی 2005.03.13دا بکه‌م.
به سوپاسه‌وه
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
سوید - 2005.12.08
--------------------------------------------------------------------------------
له دیمانه‌وه:
1. ئه‌و نووسراوه‌ی كاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ئاماژه‌ی پێده‌كات، به‌هۆی له‌به‌رچاونه‌گرتنی مه‌رجی دانانی بابه‌ت له دیمانه‌دا له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌كه‌یه‌وه، له دیمانه‌دا لابردراوه و نووسه‌ره‌كه‌یشی لێ ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
2. له دیمانه‌دا بابه‌ت و نووسراوه‌یه‌ك بڵاوناكرێته‌وه كه كه‌سایه‌تیی تاكه‌كه‌سیی كه‌سێك بێنێته ژێر پرسیار. ڕه‌خنه‌ی كاک هیوا گوڵ محه‌مه‌دی له کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی، ڕه‌خنه له كرده‌وه‌یه‌كی سیاسیی كه‌سێكه كه به‌رپرسایه‌تی ڕێكخراوێكی سیاسی له‌سه‌رشانه و به فه‌رمی له‌نێو كۆمه‌ڵدا خه‌ریكی چالاكیی سیاسی‌یه.
3. له‌سه‌ر ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه هیچ بۆچوونێك دانانێین.
Saturday, March 18, 2006
ساڵێک چ زوو تێپه‌ری!
ئه‌مرۆ ساڵێک به سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌م وبلاگه‌ی مندا تێپه‌ر بوو. حه‌ز ده‌که‌م به‌م بۆنه‌وه سوپاس و پێزانینی دوباره‌ی خۆم پێشکه‌ش به خاتوو گوڵه گه‌نم بکه‌م که سه‌خاوه‌تمه‌ندانه ئه‌م وه‌بلاگه‌ی بۆ پێک هێنام و منیش ماوه‌ی ساڵێک سه‌رقالی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی بوگم.له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک ساڵه دا زۆر خوێنه‌ر سه‌ردانی ئه‌م ساباته‌یان کردوه و لێره پشویان داوه ، زۆری تریش بڕێک کاریان کردوه‌و هێندیک وشه‌یان نوسیوه که به داخه‌وه شآیانی نوسین نه‌بوون،به‌ڵم من به باوه‌ر بوونی قولم به ئازادی راده‌ربرین و دژبه‌ری له گه‌ل مقه‌ست کردن زۆر جاران له لابردنی ئه‌و په‌یڤانه خۆمم بوارده‌وه که شت گه‌لی ناشیرین و به دوور له داب و نه‌ریتی باوی نوسینی به‌که‌ڵک بووه.
حه‌ز ده‌که‌م له‌م یاده‌دا به‌ڵێن دووپات که‌مه‌وه که له نوسین به‌رده‌وام ده‌بم و هاوکات ئیزنی راده‌ربرینی خوێنه‌ر له سه‌ر ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کانم له جێگای خۆی‌دا دێڵمه‌وه

نازانم بۆ ده‌بێت بێت و له به‌رانبه‌ری من دا کزۆل و دامام سه‌ر داخات و ئاخ هه‌ڵکێشێت و قسه‌کانی شه‌وی رابردوم بۆ بگێڕته‌وه و ئارام ئارام فرمێسکه‌کانی به سه‌ر گۆنای دا بێنه خوارێ.
بۆم ده‌گێرێته‌وه که جڵۆن دێوه‌زمه گۆڕاندویه‌تی و منداله‌که‌ی له تاوانا خۆی له باوشی وی هاویشتووه و به توندی له ئامێزی گرتووه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌فه‌رێکی دوور گه‌رابێته‌وه‌و ، ئه‌م کیژوڵه رۆح سوک و ره‌زا سوکه بیری کردبێت...
هیچم پێ نیه بۆی باس که‌مو رێگایک سۆراغ ناکه‌م تاکوو بیخه‌مه به‌ر ده‌می و له‌م تاریکستانه قوتاری که‌م...
ئێستا بیر ده‌که‌مه‌وه و به خۆم ده‌ڵێم باوه‌ر به خۆ نه‌بوون ده‌ردێکی دژواره، دژوار

هه‌موو رۆژێ چه‌ندین جار ئه‌چێته به‌ر ئاوێنه‌ی هاڵه‌كه‌یان و خۆی جوان ده‌كات. كه میوانیان ده‌چێت له ژورێكی دیكه ده‌ستێك به سه‌ر و چاو و پرچه‌كانی دا دێنێت و ده‌م به پێكه‌نین به‌ر و پیلی میوان گه‌ل دێت و ئێژێت : " خۆش هاتن بان چاو...".
ئه‌م خاتوونه هێنده جوانه كه‌س نازانێت كه من چه‌نده‌ی بیر لێ ده‌كه‌مه‌وه. له و كاته‌وه كه بینیومه هه‌میشه له ناو هۆش و خه‌یالم دا دێت و ده‌چێت. جاری وایه به جل و به‌رگی كوردی ئاڵا‌و وا ڵاوه دێت و ئه‌چێت و نه‌رم نه‌رم پێده‌كه‌نێت و زه‌رده خه‌نه‌ێكی ئارام به‌خش له سه‌ر لێوه ره‌نگینه‌كانی نه‌قش ئه‌به‌ستێت.
جاری وایه من له بێ ده‌نگی و بێ كه‌سی ژوره‌كه‌م دا بیر له جوانی و ئارامی و گه‌وره‌یی ئه‌م ژنه ئه‌كه‌مه‌وه، زۆر جاران ده‌ستی ده‌گرم و پێكه‌وه له باخێكی پر له گه‌لا دا پیاسه ده‌كه‌ین و گۆرانی بۆ یه‌ك ده‌چرین و به وشه‌ی ئاشقانه دلی ماندووی یه‌كتر ئاو پڕژێن ده‌كه‌ین و به دوای یه‌ك دا راده‌كه‌ین.
له پڕ ده‌نگی ته‌له‌فونه‌كه‌م ئه‌م به‌هه‌شته‌م لێ ده‌ستێنێت و تێده‌گه‌م كه ئه‌و ئافره‌ته‌ی دڵی منی بۆ خۆی بردوه ئاگای له جیهانی من نیه و ناشخوازێت كه من ده‌ستی بگرم و له به‌رده‌م ئێواره‌ێكی ئه‌م پایزه دا هه‌رچی هه‌یه له دڵی بێ ئۆقره‌م دا پێی بڵێم.
ئه‌م ژنه رۆح سوكه كه وه‌كوو په‌پوله وایه، لای من ره‌نگی گێلاس ئه‌دات و من تامم نه‌كردوه. به‌لام گێلاسم له به‌ر ره‌نگی لێوه‌كانی ئه‌و پێخۆشه و ئه‌و ئه‌مه نازانێت.

دوێ شه‌و له قولایی ته‌نهایی خۆم دا ته‌له‌فونم بۆ کرد. ده‌وروو به‌رم قه‌ره بالغ بوو، دۆستان سه‌رقالی گاڵته و گه‌پ و، خوارن و، خواردنه‌وه بوون.
من وه‌کوو هه‌میشه کۆتری بیره‌کانم بۆ لای وی له شه‌قه‌ی باڵیان دا. زۆرم حه‌ول دا به خۆ خه‌ریک کردن به شته‌کانی ده‌وروو به‌رمه‌وه و، به گوێ دانه ده‌نگه دڵرفێنه‌که‌ی " عه‌لی ئه‌سغه‌ر کوردستانی" کۆتری خه‌یال له کۆری گه‌رمی هاورێیاندا بێڵمه‌وه و، له گه‌ل وان خۆم خه‌ریکی خواردن و ، خواردنه‌وه بکه‌م و، لێوێک ته‌ر که‌م و، خه‌مێک به با ده‌م.
له وانه‌یه شێتیه‌تی بێت، له وانه‌یه‌ی ناوی بنرێت بێ ئه‌زمونی له ژیان دا . ناوی هه‌ڕچی بێت و هه‌ڕچی بنرێت، هه‌ر خۆشتم گه‌ره‌که.
ئاخر هاورێم، ئه‌م دڵه بێ قه‌راره‌ی من ته‌نها به وشه‌کانی تۆ سوکنایی دێت و ئارام ده‌گرێت، نازانی هه‌زاران وشه‌ی باس نه‌کراوم کۆ کردبوه‌وه تاکوو ته‌نها بۆ تۆیان باس که‌م.
نازانی که ناچاریت خۆت وه‌کوو که‌سێکی دیکه و منیش وه‌کوو بێگانه بناسێنیت و له سه‌ره خۆ بڵیت: " ببوره به هه‌ڵه گرتوتانه...". من له‌م ئازاره تێده‌گه‌م و، تاکوو سپێده هه‌ر خۆم ده‌خۆمه‌وه، پیش ده‌به‌مه‌وه و ئێژم خۆ ده‌کرا ئاواش نه‌با...
نازانم چی ده‌بێت، به‌لام ده‌زانم که ئاره‌زوی ئه‌و ئه‌وه له دڵما نامرێت که رۆژێک دابێت و من چاو ببڕمه چاوه‌کانت و ئارام بڵێم که بۆ هه‌میشه خۆشتم ئه‌وێت.
من بیرت ئه‌که‌م. ئێستا ته‌نها خه‌یاڵ به‌ره‌و لای تۆم دێنی...

ئازیزم!
نازانم دڵم ئۆقره ده‌گرێت، که ئیتر بیرت لێنه‌که‌مه‌وه و درگای خه‌یالم بۆ هه‌یشه له ئاست تۆدا کپ بکه‌م، له وانه‌یه له سه‌ر داوای خۆت چی دیکه پێوه‌ندیت له گه‌ل نه‌گرم، به‌ڵام دڵنیا به که به هه‌زاران جار له ته‌نهایی ژوره‌که‌م دا بۆت ده‌گریم و بۆ هه‌میشه بیرت ده‌که‌م...

ئه‌م بابه‌ته له ژوماره 552ی گۆڤاری گولان دا له شاری هه‌ولێر له رێكه‌وتی 1ی مانگی 9ی 2005ی زایینی دا بلاو كراوه‌ته‌وه. پێشتر داوا له من كرابوو كه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بیروڕای خۆم ده‌رببرم سه‌باره‌ت به یاسایی بنچینه‌ی وڵاتی عێراقی فیدرال. ئه‌م وتاره پوخته‌ی تێروانیین و لێكدانه‌وه‌ی منه له مه‌ر ده‌ستور...
ره‌حیم ره‌شیدی ـ سوئێد
rahimrashidi@yahoo.com
...كێشه‌ی چه‌سپاندنی مافه سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له یاسای بنچینه‌یی وڵاتی عیڕاق دا كارێكی هه‌روا ساكار و بێ كێشه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه نییه و نابێت. به باوه‌ڕی من سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م گرفته له‌وه‌ڕا سه‌ڕچاوه ناگرێت كه داخواز و داواكاری‌یه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد داخواز گه‌لێكی ناڕوون و ئاڵوز بێت.
به‌ڵكو لایه‌نی سه‌ره‌كی كێشه‌كه له لاواز بوونی بنه‌ما دێمۆكراتیك و جیهان په‌سه‌نده‌كان دایه، به چه‌شنێك كه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی عێڕاق به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵات داریه‌تیان، شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆیان له ئیراده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی نێو ئه‌و جوغرافیا سیاسی‌یه وه‌رنه‌گرتووه كه به عێڕاق ناسراوه. ده‌م هه‌وێت بێژم كه مێژووی ده‌سه‌لاته‌كه به بیر هێنه‌ره‌وه‌ی داپلۆسین، كوشتار، پێشێل كردنی ئازادی، پشت گوێ خستنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ركوتی خوێناوی هه‌رچه‌شنه بژاڤێكی دێمۆكراتیك، دادپه‌روه‌ر، دادخواز بووه.
به‌داخه‌وه پێكهاته‌ی ئێستای ئه‌و لایه‌نه، یان لایه‌نانه‌ی كه ئێستا شاندی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی كورد له گه‌لیدا له دیالۆگ و باس و خواست و بیروڕا گۆڕینه‌وه دایه، ژێربه‌نای بیرۆكه و تێڕوانیین و جیهان بینی و، ئه‌و میكانیزمانه كه خوازیاره ژیانی سیاسی، ئابوری، كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌لگای عێراقی پێ رێك بخات به‌رهه‌می ئه‌م مێژووه‌یه كه به كورتی باسم لێوه كرد و ئه‌وه‌وانه‌ش كه وا بیر ناكه‌نه‌وه و له ئێمه نزیكن به داخه‌وه ده‌ورێكی ئه‌وتۆیان له گه‌مه‌كه‌دا نییه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌رك و به‌رپرسیاری كوردانی چه‌ند قات كردوه.
به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و ڕاستیی‌یانه و، دژوار بوونی دۆخه‌كه و پێك هاته‌ی هێزه سیاسی‌یه‌كان، كه ته‌نانه‌ت لایه‌نی وایه دژایه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی به‌عس ده‌كات،"هه‌ر چه‌ند هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه..." وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ڤدی كوردی له به‌غدا باش چۆته پێش و له چه‌سپانی داخوازه سیاسییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دا له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتی عێراق دا سه‌ر كه‌وتوو بووه و بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م ئه‌ركه رێگاێكی سه‌خت و دژواری پێواوه‌و ده‌پێوێت.
له ڕوانگه‌ی منه‌وه یه‌كێك له گه‌وره‌تریین سه‌ركه‌وتنه‌كان بۆ لایه‌نی كوردی له به‌غداد، هێشتنه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به پێناسه‌ی مێژوویی خۆیه‌تی. ئه‌وه كه ئێستا لایه‌نی كوردی له هاوكێشه جۆراوجۆره‌كانی عێراق دا خاوه‌نی قورسایی و جێگه و پێگه‌ی خۆیه‌تی، به‌ر له هه‌ر شت به‌رهه‌می خه‌باتی رۆژه سه‌خته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، مل نه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هێزه ببێته به‌شێك له سوپای عێڕاق سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه.
چونكا ئه‌م هێزه نابێته هێزێكی موچه خۆری ده‌وڵه‌ت كه له ئاست روداوه و گۆرانكاری‌یه‌كان دا بێ ده‌روه‌ست بێت، به‌ڵكو وه‌كوو پێشوو هه‌سته نه‌ته‌وه‌یی و كوردانه‌كه‌ی تێدا ده‌پارێزرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ ئێمه‌ی كورد له ئێستا و داهاتوو دا، له گرێچنی دانیشتن و بیروڕاگۆرینه‌وه‌كان دا بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. فیدڕالیزه كردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لانی كه‌م له یه‌ك ده‌ییه‌ی داهاتووی عێڕاق دا پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به بوونی هێز و چونیه‌تی به‌هێز بوون و ئاستی لێهاتوویی و توانای روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه‌وه هه‌یه. ئه‌م هێزه له ڕوانگه‌ی منه‌وه هێزی هزر و دیالۆگ نیه، به‌لكو ئاستی توانایی هێزه‌كانه كه جێگه و پێگه‌ی ئێمه به روونی دیاری ده‌كات.
ئه‌م راستی‌یه كاتێك به باشی خۆی ده‌رده‌خات كه ئێمه له و ڕاستی‌یه بگه‌یبن كه لایه‌نی زاڵ له عێراقی ئێستا دا به‌ره‌ی دێمۆكراتیك و هێزی عه‌قلگه‌را نیه. به‌ره‌ێك كه له ژێر ناوی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و كۆمه‌ڵه چه‌مكێكی له‌م بابه‌ته، به‌رده‌وام سه‌رقالی به‌هێزكردنی خۆیه‌تی و بووه.
ناخوازم كه به چاویلكه‌ی ڕه‌شه‌وه بۆ هه‌موو دیارده‌كان بڕوانم. ئه‌وه‌ی تاكوو ئێستا به‌دی هاتووه ئه‌گه‌ر له لاێك به‌رهه‌می یه‌كگرتووی و هاوهه‌لوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كورد بووه، ئه‌وا لایه‌نێكی دیكه‌ی ئه‌م بابه‌ته ژیری و ئه‌زمونی سیاسی رێبه‌رایه‌تی كورد له باشوری كوردستانه...
ئاشكرایه كه گه‌لی كورد و رێبه‌ری‌یه وشیاره‌كه‌ی ده‌بێت له‌مه‌و لا به پێ داگرتنی پتر له سه‌ر جیاوازی‌یه‌كانی ئێمه وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی دابه‌ش و پارچه پارچه كراوه ، له بردنه سه‌ری ئاستی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی ڕۆلێكی چڕتر و فره ڕه‌هه‌ندتر بله‌یزێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نابێت ته‌نها پشت به پشتیوانی لایه‌نێك ببه‌ستین، ئه‌زمونی پێك هاتن و شكڵگیری ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عێراق و پشتیوانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له دامه‌زراندن و سه‌قامگیر كردنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نادێمۆكراتیكانه پێمان ده‌ڵێت كه ده‌بێت ئاشكراتر داخوازیه‌كانمان بێنینه گۆڕێ و هه‌موو نیگاكان بۆ یه‌ك په‌نجه‌ره چڕ نه‌كه‌ینه‌وه...
نووسینی داخوازی‌یه‌كانی گه‌لی كورد له ده‌ستوور دا شتێكی باشه، به‌ڵام گرینگه كه ئه‌و ڕاستی‌یه بزانیین كاتێك ئه‌م گرینگیه به ته‌واوه‌تی خێر ده‌داته‌وه كه ئه‌م داخوازیانه ببێته داخوازی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی عێراق، به چه‌شنێك كه وه‌رچه‌رخانه سیاسیه‌كان وه‌رچه‌رخانی دێمۆكراتیك بن، نه‌ك له دایك بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ترسناكه‌كان... بۆ نزیك بوونه‌وه له‌م حاڵه‌تانه كار كردنی پتر بۆ جێخستنی عه‌قلی دیالۆگ ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه، چوونكا له‌م به‌ستێنه‌دا ئێمه ده‌توانیین رێگای هه‌نگاوه سه‌ره‌كی‌یه‌كان له بارتر بكه‌یین به چه‌شنێك كه دونیا ئاستی هه‌ڵسورانی ئێمه باشتر ببینێت، بۆ به‌دی هێنانی ئه‌م مه‌به‌سته یه‌ك خستنی زۆربه‌ی تواناكان و رۆڵ به‌خشینی پتر به به‌رێوه‌به‌رانی رفراندۆم به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری كورد به تایبه‌تی سه‌ره‌كی‌تریین لایه‌نی پێویسته كه نابێت پشت گوێ بخرێت....

دیارت نیه ئازیز!
نازام چی رووی داوه و چی ده‌بێت. نازانم ئێستا له كام كونج و كه‌له‌به‌ر دا خۆت حه‌شار داوه و بیر له چی ده‌كه‌یته‌وه و بۆ كام دوارۆژی دوور ده‌ڕوانیت؟
به‌لام من ئێستا بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه، له مێهره‌بانی‌یه‌كانت، جوانی‌یه‌كانت، تۆران، ئاشت بوونه‌وه‌كانت...هتد، بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئێستا چی ده‌بوو لێره‌بای له ته‌نیشت من؟!
ئازیزم ئێستا پێویستم پێته و تۆ دیارت نیه،نازانم سوبه‌ی چیرۆكی ئه‌م ته‌نهایه‌مت بۆ ده‌گێڕمه‌وه یان نا...

خه‌ون له چاوه‌كانم زڕاوه. خه‌فه‌تی قه‌لاچۆ كردنی خه‌لكی نیشتمانه‌كه‌م له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌وه هه‌موو وجودی داگرتوم. هه‌واڵه‌كان ده‌خوێنمه‌وه‌و ده‌بیر ڕاده‌چم. هه‌وڵ ده‌ده‌م له زنجیره وتارێك‌دا سه‌رنج و تێ‌بی‌نی‌یه‌كانی خۆم له داهاتوودا ، له مه‌ر ئه‌م روداوانه بخه‌مه روو...
جاری واییه له ناخی هاوارێكی پڕ ئازاردا ده‌توێیته‌وه‌و كه‌س پێتنازانێت. له شه‌قامه‌كان‌و كۆڵانان، له رێگای دوكان و قوتابخانه‌كان، له نێو جه‌رگه‌ی بازار‌و، له رێگای چوون بۆ كار یان گه‌رانه‌وه بۆ ماڵ، خزم‌و ناسیاو، هاورێ‌و دۆستت توش دێن‌و له حاڵ‌و وه‌زعت ده‌پرسن. تۆش ئارام به‌ڵام قوڵ، له ئازاره‌كانت ئه‌دوێیت. باس له‌و ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌مانه ئه‌كه‌یت كه به‌رۆكیان گرتوویت‌و ئازارت ئه‌ده‌ن. مخابن سه‌خت‌ترو به‌ژانتر له ئازاره‌كان ئه‌وه‌ییه كه مرۆڤه‌كان، هه‌ڤالان‌و هاورێ‌و ناسیاوان خزم‌و ده‌روجیرانان ساده‌وساكار ده‌بێژن : " خه‌فه‌تی پێناوێت كار نییه خودا خاسی نه‌كات..."
وا دیاره یان هه‌ڤالان ناخوازن دارێك له‌بان به‌ردێك بۆ مه دانێن، یان كات ده‌كوژن‌و قه‌ت تێمان ناگه‌ن، یان خۆ به‌دوای دوو قسه‌دا ده‌گه‌رێن تاكوو بیكه‌نه چوار‌و مه‌جلیسی خۆیانی پێبڕازێنه‌وه‌و سه‌رگه‌رم بن.
یان ئه‌وه‌تا خودا خاسی ناكات‌و هه‌ر وه‌كوو خۆیه‌تی. مرۆڤ ئه‌بێت به‌ر له هه‌ر كه‌س پشت به خۆی ببه‌ستێت. ته‌نهایه‌كانی خۆی خۆشبوێت. پێم وایه به‌م جۆره فێر ده‌بێت كه خودا خاسی ناكات. خاس كردن هه‌نگاونانی ده‌وێت...

مه‌زنترین تابلۆ!
ئه‌زانیت چه‌نده بیرت ده‌كه‌م؟ هه‌رچی ده‌كه‌م و دێم و‌ده‌چم، خۆم ده‌خۆمه‌وه، كتێب ده‌خوێنمه‌وه، شه‌راب ده‌نۆشم، گوێ ده‌ده‌مه شمشاڵه‌كه‌ی مامۆستا قاڵه مه‌ره، چاو له‌و وێنانه ده‌كه‌م كه ته‌نها یادگاری رۆژانی تێپه‌ر بوون و ئه‌توانم ده‌ستیان تێ وه‌رده‌م و ده‌بیرڕاچم. چاو له فیلم ده‌كه‌م و ماڵ خاوێن ده‌كه‌مه‌وه، كه‌وچكێك چێشت ساز ده‌كه‌م و لیباسه‌كانم ده‌شۆم و رێكوپێكیان ده‌كه‌م. جار جاریش خه‌ریكی وانه‌كانم ده‌بم.
ته‌له‌فونێك ،كه ماوه‌ێكه نه‌ك هه‌ر زۆر زه‌نگی پێلێناده‌م، به‌لكوو له ولامدانه‌وه‌شیدا ته‌نبه‌ڵ بوگم، ئه‌م ده‌سوئه‌وده‌سی پێده‌كه‌م. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه و زۆر شتی دیكه‌ش ، رۆژگار تێناپه‌رێت و، ساته‌كان هێنده ئارام ده‌چنه پێش كه هه‌ست ده‌كه‌م قه‌ت ناتبینمه‌وه، تاكوو چاو له چاوه‌كانت بخزێنم و ده‌سته‌كانت ئارام بگرم و ....
دێم، ده‌چم. پیاسه ده‌كه‌م. ده‌چمه مه‌له كردن و، جاروباریش سه‌ر له دوكانه‌كان هه‌ڵدێنم. نه‌ختاڵێك شتوومه‌ك ده‌كڕم. حه‌ز ده‌كه‌م پێكه‌وه بین. هه‌میشه ده‌بێژیت ره‌حیم گیان ناكرێت نا. منیش ئه‌ڵێم تاكوو كه‌نگێ بۆ خه‌ڵك و به قسه‌ی خه‌لك بجوڵینه‌وه و تاكوو كام قیامه‌ت رۆڵ بگێڕین ؟ دیسان ئه‌زانم كه نازانیت. به‌لام تاكوو كه‌نگێ؟ تاكوو كه‌نگێ من هه‌میشه له‌وه بتۆقم كه له ئاوه‌دانیدا پیاسه‌ێكت له گه‌ل بكه‌م. تاكوو كه‌نگێ دارستان و رێگا نائه‌منه‌كان و ماڵه بێ‌ڕۆح و لێواولێو له ترس، ژوانگه‌مان بێت؟ تاكوو كه‌نگێ له ئامێزگرتنمان تێكه‌ل به دڵه خورپه بێت؟!
چاولێبكه گیانه. من پێم واییه كه تۆ ده‌توانیت ئه‌م به‌سته‌ڵه‌كانه بشكێنیت و بێ باوه‌ری له له ناخدا بۆ هه‌میشه ته‌فروتوونا كه‌یت. باوه‌ر بكه، به‌ده‌ست هێنانی ئیراده و باوه‌ر‌به‌خۆبوون هیچ كاتێك به راده‌ی ئاشق بوون ئازایه‌تی ناوێت. من ده‌زانم كه تۆ ده‌توانیت ئه‌م دیواره پیرانه بروخێنیت و هه‌ڕچی ڕاستیه هه‌ڵیرێژیت و ئارام بگریت. تۆ عاشقیت ئاشق.
تۆ ده‌توانیت بۆ ئازادی پتر خه‌بات بكه‌یت و تێبكۆشیت. وه‌ره با له پێناوی منجه‌منج و نگیا شاردراوه‌كاندا ئه‌شق كاڵ نه‌كه‌ینه‌وه. ئه‌زانییت كه پێكه‌وه جوڵه‌مان خسته نێو بێده‌نگی دارستان و لێڕه‌وارێكمان له خه‌و هه‌ڵساند. دارستان به هۆی شه‌قه‌ی ماچه‌كانی ئێمه، له خه‌و ڕاچڵه‌كی و كه‌وته گڤه‌گڤ.
ئێمه به ئامێزێكی گه‌رم و قایم ڕه‌شه‌باشمان شكست دا. نازانی چ هه‌ستێكی سه‌یرم هه‌یه. له‌م ساتانه‌دا هه‌میشه هه‌ستێكی سه‌یر دامده‌گێرت. هه‌ستێك كه به هه‌موو وجودمه‌وه گه‌ره‌كمه بۆ هه‌میشه لات بمێنمه‌وه‌و نه‌هێلم ته‌نها بیت. باوه‌ر ناكه‌م بزانییت كه چه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م سینه و مه‌مكت بۆنی په‌نجه‌كانی منیان لێنه‌بڕێت.
نازانم بیره‌ت له‌وه كردۆته‌وه كه ئێمه له خستنه سه‌ر پشتی درگاكانیشدا هه‌ر نوقمی ئاڵوزی و ترسین؟ زۆر جار بیر ده‌كه‌مه‌وه باشه بۆ ده‌بێت هێنده بترسین؟ ترس له چی؟ مه‌گه‌ر ئێمه سنوری ئازادی كێمان به‌زاندووه، كێمان ئازار داوه، به‌ردرگامان به كێ گرتووه؟
له‌وانه‌ییه رۆژێك بێده‌نگی دارستان لێمان بێته قسه و هه‌رچی نهێنیه بیدركێنێت. كه داره‌كان خۆیان راده‌وه‌شێنن من نیگه‌رانی و دڵه راوكه دامده‌گرێت مبادا باوش و ماچه به‌جێماوه‌كانی ئێمه بۆ نێوجه‌رگه‌ی ئاوه‌دانی تۆڕ هه‌ڵدات. تێناگه‌م كه من به ته‌نهام له ده‌نگی با زۆر ده‌ترسێم و ئارامم لێهڵده‌گێرێت. له نێو چڕی دارستاندا با بیانویه بۆلێك ئاڵانمان، ده‌مانخزێنێته باوشی یه‌كتره‌وه. من له نێو چڕی لێڕه‌وار و ره‌ز‌ه‌كاندا له هاژه‌و گڤه‌گڤی با ناترسم...
جاری واییه حه‌ز ده‌كه‌م با و، دارستان پیلانێكمان له دژ بگێڕن و هه‌ڕچی نهێنی و جێژوانمان هه‌س له تابلۆێكدا كۆیكه‌نه‌وه و به به‌رچاوی عاله‌مه‌وه ئاوێزانی كه‌ن. گوڵم خه‌مت نه‌بێت. ئه‌وسا ئێمه بۆ دارستان بار ده‌كه‌یین. به‌ڵام له بیرت نه‌چێت كه زۆربه‌ی دانیشتوانی شار ده‌بنه خاوه‌نی تابلۆ. گیانه ده‌با تابلۆی ئێمه مه‌زنترین تابلۆ بێت.
منیش ده‌ترسم. ده‌ترسم، ترس رازیمان كات رێگاێك هه‌ڵبژێرین كه رێگای ئێمه نه‌بێت و ، تاوانه‌كه‌ی بخه‌ینه ئه‌ستۆی قه‌ده‌ر و چاره‌نوس. نا، نا قه‌ده‌ر و چاره‌نوس هه‌ر ئێمه دروستی ده‌كه‌یین و ئه‌بێت راسگۆ بین. پێكه‌وه ده‌كارین ئه‌م ترسانه گۆر كه‌یین و بۆ هه‌میشه ئاشق بمێنینه‌وه. پێكه‌وه ده‌ست له‌نێوده‌ست رێگای شه‌خته‌وسه‌هۆڵبه‌ندانیش ده‌بڕین.

له راستی‌دا ده‌مێكه له به‌رده‌م ئه‌م كومپیوتێره‌دا دانیشتووم و به نیازم شتێك بنوسم. به‌لام هه‌رچی ده‌كه‌م هه‌ر ناكرێت كه ئه‌وه‌ی له دڵمدایه هه‌لیرێژم. تۆش كه دیار نیت تاكوو ده‌ست بخه‌مه سه‌ر شانه‌كانت و تێر بگریم. گریانێك بۆ ئه‌و چركه‌ساتانه‌ی كه خێرا هاتن و خێرا دێن و خێرا تێپه‌ر ده‌بن.
زه‌رده‌ی خۆره‌تاوو خۆی به سه‌ر شان و پیلی چیادا شۆركردبووه‌وه، هه‌مووان چاوه‌ڕوانی هاتنی شه‌ویان ده‌كرد. ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری دیكه خۆیان ده‌پێچایه‌وه‌و به‌ره‌وو ئاوایی وه‌ڕێده‌كه‌وتن؛ ئه‌م زۆرتر هه‌ستی به شادی ده‌كرد. هه‌ستی شادومانی له نێوچاوه‌ره‌شه‌كانیدا ره‌نگی ده‌دایه‌وه‌و، هه‌موو جه‌سته‌ی ده‌كرد به ژێر ڕهێڵه‌ی بزه‌و پێكه‌نینه‌وه.
هاورێكانی زۆر له مێژ بوو ئاوا پڕ له شادی و بزه نه‌یاندیبوو، پێیان ده‌وگووت سه‌ره‌وخێر بێت...
ئه‌میش چاوی لێده‌كردن و پێده‌كه‌نی و وڵامی نه‌ده‌دانه‌وه‌و. بێده‌نگی ئه‌م زۆر له هه‌ڵوێستی وان به‌بڕشتر بوو.
كه‌ڵووپه‌لی پێچایه‌وه‌و له كۆڵه‌پشتیه‌كه‌ی په‌ستاوتن وچه‌ند هه‌نگاوێك دوور كه‌وته‌وه‌وو به ئارامی كۆڵه‌پشتیه‌كه‌ی داناوو زۆر له سه‌ره‌خۆ ڕاكشاوو په‌نجه‌كانی لێك هه‌لپێكان و ده‌بیر ڕاچوو... دونیا به هه‌موو شكۆ‌و مه‌زنایه‌تی خۆیه‌وه بچووكه و نه‌ختالێك ده‌هاته به‌ڕچاوی، یه‌كێك له هاورێكانی به ئه‌سپایی هاته ته‌نیشتی و گووتی : " پشووت وه‌رگرت ؟! ئه‌میش له وڵامدا گوتی : " كاكه ئه‌و‌رۆژه‌ی كه ئه‌م رێگامان هه‌ڵبژارد ماڵئاوایمان له پشوو وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س له‌م نیشتمانه‌دا به بێدڵه‌راوكه پشوو بدات.
ئه‌م قسه‌ی كه كرد هاورێكه‌ی بزه‌ی هاتێ و، خۆشی هه‌ستی كرد بۆنی مندالی دێت.

"له یادی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ دا "
گیاره‌نگ بۆ زۆربه‌ی ئێمه ناوێكی ئاشنا و دڵگیره. ناوێك كه خه‌باتی پۆلێك له رۆله‌كانی گه‌لێكی ژیرچه‌پۆكه‌مان به‌بیرده‌خاته‌وه كه له سه‌رجه‌م ماڤ و ئازادی‌یه ئینسانی‌یه‌كانی بێ به‌ش كراوه و ده‌كرێت.
گیاره‌نگ چیای سه‌ركه‌ش و به‌ئاسماندا چووی سه‌رده‌شت، شاری خه‌بات و تێكۆشانه. گیاره‌نگ سینگی مێژووی خه‌باتێكی خوێناوی و دژواری كورده و به بیرهێنه‌ره‌وه‌ی مه‌لا ئاواره و جموجۆله‌كانی سالی 46 و 47 هه‌تاوی تێكۆشه‌رانی دێمۆكراته. گیاره‌نگ له خۆگری رازی حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵیه‌كان، نارستی‌یه‌كان، حه‌داده‌كان، حه‌سه‌ن پووره‌كان، نه‌ستانی‌یه‌كان، حه‌كیم‌زاده‌كان، نازداره‌كان و ده‌یان و سه‌دانی دیكه‌ی وه‌ك ووانه.
داوێنی پڕ له سه‌وزایی و گیاوگوڵی، مه‌كانی پڕ له متمانه و ئارام بۆ تێكۆشه‌رانی گه‌ل بووه. سینگی پۆلاینی گیاره‌نگ ، سه‌دان جار به ناپاڵم و چه‌كی قورسی داگیركه‌ران و ژه‌هری كوشه‌نده، كێوماڵ كراوه و ده‌كرێت. به‌ڵام گیاره‌نگ و گیاره‌نگ خۆشه‌ویستان ، هه‌ر به پێوه‌ن و به متمانه‌وه تێ‌هه‌ڵده‌چنه‌وه‌و به ئاواتی له باوه‌ش گرتنه‌وه‌ی گیاره‌نگ و ، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زمان، نایشكێنێت دانه‌ری تۆپی زه‌مان و ، بۆ هه‌ڵمژینی شنه‌بای شڵماش و گوێ دان به ئاهه‌نگی مۆسیقا ئاسای تاڤگه‌كه‌ی و ، بۆ ئۆقره گرتن و به‌بادانی خه‌می دڵان له ناوچه زه‌نوێر و لێواولێو له ڕه‌زوو داربه‌ڕوو باغه‌كانی ده‌ڤه‌ری دڵرفێنی ئالان ، دڵ پڕ له هیوا بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن و، وه‌فادار به رێبازه سه‌وزه‌ی دێموكرات ، بۆ كوردستان و سه‌ربه‌رزی كوردان و، له سه‌رنانی تاجی ئازادی ، له كوردایه‌تی كۆڵ ناده‌ن.
كوڕانی په‌روه‌رده كراوی گیاره‌نگ چوونكا له هه‌وای ساف و بێگه‌ردی گیاره‌نگیان هه‌ڵمژیوه‌و هه‌ڵده‌مژن، هه‌میشه سه‌وز ده‌بنه‌وه‌و، ماندویی ناناسن و ته‌وێڵی ئاره‌قاویان بۆ هه‌نگاونانێكی دیكه ده‌سڕنه‌وه. ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگ نموونه‌ی زیندووی ئه‌م راستیانه‌یه كه ئاماژه‌م پێداوه.
ره‌نگه زۆر كه‌س نه‌زانن كه به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ، په‌روه‌رده‌كراوی مه‌ڵبه‌ندی گیاره‌نگه، خاڵێک كه ئه‌م له‌وانی دیكه جودا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ییه كه حه‌مه‌ره‌سوڵ كه‌ریمی به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی خۆی له گیاره‌نگ به جێ‌هێشتووه. ئه‌م پیاوه گۆشكراوی قوتابخانه‌ی دێمۆكراته و ، زۆر شه‌وان له گه‌ڵ باغ و ڕه‌زو و كێلگه‌كان و ، جوتیار و زه‌حمه‌تكێش، كۆڵبه‌ر و مامۆستا ، كیژو لاوی ئاشق به‌م گیاره‌نگه ، ده‌رده‌دلی كردوه و باوه‌ڕپێكراویان بووه. یاده‌كانی حه‌مه و هه‌ڤاڵه‌كانی و ماچه به جێماوه‌كانیان ، له نێو سروشتی به‌هه‌شت ئاسای سه‌رده‌شت دا، ئاواره و سه‌رگه‌ردان نیین. یاده‌كانیان به به‌رۆكی كیژانی كوردستانی‌یه‌وه تابلۆێكی ره‌نگین و خۆشه‌ویستن و بۆ كوڕانیش ره‌مزی ئه‌وین به نیشتمانه.
باوكی باوان ده‌یان جار له گه‌ل رۆله‌كانی گیاره‌نگ له لاییه‌ن دوژمنانی گه‌له‌وه بۆسه‌ی بۆ داندراو ته‌قه‌ی لێكراو ، ده‌یان جار هه‌وڵیاندا به درۆ و فیشاڵ چۆكی پێدابده‌ن. هه‌ڕچه‌نده دوژمنان توانیان به‌شێك له جه‌سته‌ی لێ‌بستێنن و ژان برژێنه وجوودیه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یانتوانی باوه‌ری لێ‌بستێنن و چۆكی پێدابده‌ن.
گیاره‌نگیه‌كان، له نێو هه‌نار ،شه‌وبۆ، شللێر، گوڵاله‌گه‌زیزه،رێحانه‌و..شلێرێكی ئاشنا به دێمۆكرات و خۆڕاگر له ئاست دژواریه‌كاندا ده‌ست له ملانی به‌رێوه‌به‌ری گیاره‌نگ كرد. گیاره‌نگ كه پێی نایه مه‌یدانی ڕاگه‌یاندنی كوردی‌یه‌وه قایم هات و پته‌و به‌رده‌وام بوو. نه‌یارانی گیاره‌نگ وه‌كوو سه‌رده‌می رۆژانی تاقه‌ت پڕوكێنی شاخ ژه‌هریان هه‌ڵڕشت و خه‌ونی خراپیان دیت. ئه‌وان كێچ كه‌وته كه‌وڵیان و ژان گرتیانی و ناحه‌زانه دوان و گه‌ره‌كیان بوو ئه‌م باغچه نۆبه‌ره بكه‌نه قه‌قنه‌س و ، نه‌هێڵن ئه‌م مه‌كۆی زانست و زانیارییه به‌ر بدات.
ئێستا دوو سال به سه‌ر دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕی گیاره‌نگدا تێده‌په‌رێت. خاڵ گه‌لێك گیاره‌نگی دونیایی زانست و زانیاری گرێده‌داته‌وه به گیاره‌نگی شاخه‌وه. هه‌ردوو له به‌ری دیفاع له ماڤ و ئازادیه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندان و، مه‌لبه‌ندی كۆبوونه‌وه‌ی زانست خوازانن. ئه‌گه‌ر له گیاره‌نگی شاخ لاوان و تێكۆشه‌رانی گه‌ل كۆ ده‌بوونه‌وه تاكوو له گه‌ڵ رێبازی شه‌هیدان په‌یمانی وه‌فاداری نوێ كه‌نه‌وه و له تێكۆشان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا ئێستا گیاره‌نگی شار ڕاستگۆیانه و به دوور له چه‌واشه كاری و ساخته‌چیه‌تی ، لاوانی كورد به چه‌كی زانست پێده‌گه‌ێنێت و بۆ خزمه‌تی ژیانی شاریان ئاماده ده‌كات. ئه‌گه‌ر لاوانی كورد به گه‌شتی گیاره‌نگ هه‌وای ئازادی و ئازادی خوازی ده‌كه‌وته سه‌ریانه‌وه ئه‌وا گیاره‌نگی شار بۆ تێگه‌یشتنی قوڵتر له رووداو پێشهاته‌كان خریان ده‌كاته‌وه و به چه‌كی زانست گۆشیان ده‌كات. رۆڵه‌كانی گیاره‌نگی شار و شاخ له پێناوی ئازادی و راستی‌دا تێده‌كۆشن و تا سه‌ركه‌وتن كۆڵ ناده‌ن.
به هیوای به‌رده‌وام بوونی گیاره‌نگ له سه‌ر رێبازی كوردایه‌تی و ئاواتی سه‌ربه‌رزی بۆ به‌رێوه‌به‌ره ماندوویی نه‌ناسه‌كه‌یی و سڵاوێكی هاورێیانه‌ش بۆ ئه‌و سه‌ربازه فیداكاره نادیارانه‌ی كه ته‌حه‌مولی دۆستایه‌تی حه‌مه‌ڕه‌سول و گیاره‌نگی شار ده‌كه‌ن و به خه‌نده‌وه به ده‌و‌ریا دێن و ده‌چن و وزه‌ی وه‌به‌ر ده‌نێنن. رۆژگارێك دێت ئه‌م ساتانه رێزیان لێ‌بگیردرێت و سه‌ربازانی نادیار ماڤی خۆیان بدرێتێ.

هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م!
هه‌میشه چاوه‌رێت ده‌كه‌م!
زۆر جاران بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه هاتوویت و من قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م. باسی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی ته‌نهایی خۆمت بۆ ده‌گێڕمه‌وه. سه‌ره‌تا كه دێیته ژوورێ چاوت لێده‌كه‌م، خێرا قوڵپه‌ی گریان ده‌مگرێت. خۆم پێڕاناگیرێت، تۆش وه‌كوو هه‌میشه لێم تووڕه ده‌بیت و، ده‌بێژیت كه:" پیاوو گریانیان نه‌وتووه...ده‌فه‌رموویت كه" شانازیت پێوه ده‌كه‌م كوڕم ، ره‌بی شیری مه‌مكه‌كانم حه‌ڵاڵت بێت..."
ئه‌زانیت كه تۆ دوێنێ هاتبوویت و من خێرا پێڵاوه‌كانتم جووت كرد و بۆ دیووی نیشتمانم بردیت و له ته‌نیشتت دانیشتنم و پێكه‌وه بانگمان هه‌ڵدا. خۆ فریا نه‌كه‌وتم پیاله‌ێك چایت بۆ بێنم و نه‌ختالێك میوه بشۆمه‌وه‌و له به‌رده‌متا داینێم. نازانم تۆ چۆن هاتیت و چۆن چوویت. تۆ زوو زوو سه‌ردانم ده‌كه‌ییت به‌لام قه‌ت نازانم چۆن دێیت و چۆن ده‌چیت؟!
من ته‌نانه‌ت هێنده‌ت بیر ده‌كه‌م كه به‌م سه‌فه‌ره بێڕۆحانه‌ش دڵم خۆشه. من هه‌میشه چاوه‌ڕوانتم تاكوو له ئامێزت بگرم و سه‌ر بكه‌مه سه‌ر شانتوو تێر كوڵی دڵم هه‌لڕێژم. من ئێستا كه‌لاوو ده‌كه‌م له ته‌نهایی و دووریت، وه‌ڕزم له‌م دابڕان و دووریه. باوه‌ڕ بكه زۆرتر له هه‌موو كاتێك ماندووم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته مێهره‌بانه‌كانت بێنیت به سه‌ر سه‌رمدا....
به‌ڵام گیانه من هه‌میشه چاوه‌ڕوانت ده‌مێنمه‌وه، هه‌میشه!

بۆنی هاتنت ده‌كه‌م
نازانم تاكوو كه‌نگێ
له به‌رده‌م ته‌نهایی خۆتدا
چاورمیلكه ده‌ده‌ییه‌وه؟
به نێو‌و شه‌وگاره ترسناكه‌كه‌ندا
به ته‌نهایی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ی.
ئازیز
من زه‌مه‌نێكه چاوه‌روانتم
كه درگه‌ی ته‌نهایم بخه‌یته سه‌ر پشت
پڕ هیوام له‌م وه‌رزی به‌هارو ئاوه‌دانی‌یه‌دا
له گه‌ڵ چرۆی نێو ئینجانه‌ی خه‌ونه‌كانم
تێر بۆنت بكه‌م
سه‌ر هه‌ڵده‌بڕم تاكوو به‌شكم
له گه‌ڵ له‌نجه‌ی به‌خۆری باران
سوبه‌ی برژێیته نێو رۆحمه‌وه
من هاتووم و مزگێنیم داوه به دارستان
ماچ ده‌كینه دیاری بۆ به‌ڕۆكی
ئه‌م بهــــــــــــــاره‌ی
بووژانه‌وه‌ی ئێحساسمان.
نازانم تاكوو كه‌نگێ
له به‌رده‌م ته‌نهایی خۆتدا
چاورمیلكه ده‌ده‌ییه‌وه؟
به نێو‌و شه‌وگاره ترسناكه‌كه‌ندا
به ته‌نهایی سه‌فه‌ر ده‌كه‌ی.
ئازیز
من زه‌مه‌نێكه چاوه‌روانتم
كه درگه‌ی ته‌نهایم بخه‌یته سه‌ر پشت
پڕ هیوام له‌م وه‌رزی به‌هارو ئاوه‌دانی‌یه‌دا
له گه‌ڵ چرۆی نێو ئینجانه‌ی خه‌ونه‌كانم
تێر بۆنت بكه‌م
سه‌ر هه‌ڵده‌بڕم تاكوو به‌شكم
له گه‌ڵ له‌نجه‌ی به‌خۆری باران
سوبه‌ی برژێیته نێو رۆحمه‌وه
من هاتووم و مزگێنیم داوه به دارستان
ماچ ده‌كینه دیاری بۆ به‌ڕۆكی
ئه‌م بهــــــــــــــاره‌ی
بووژانه‌وه‌ی ئێحساسمان.
كه زستان تێپه‌ڕده‌بێت!
خۆره كه‌وتۆته گیانم و خه‌وم ناییه. بیر له‌م ساته وه‌ختانه‌ی مێژوو ده‌كه‌مه‌وه كه نزیك به 20 سال به‌ر له ئێستا پتر له پێنج هه‌زار كه‌س له‌م و دیو ئه‌و دیو هه‌ناسه‌كانیان بۆ درێژبوونه‌وه‌ی چه‌ن چركه‌ساتێكی دیكه‌ی ژیان خێراتر ده‌كرد، بێ ئاگا له‌وه‌ی كه پشوو سوار بوونی هه‌ناسه‌كانیان خێراتر بۆ مه‌یدانی قه‌ڵا چۆو مه‌رگی ده‌بردن و به‌ره‌و نه‌مانی لوول ده‌دان.
زستان وه‌رزێكی قورس و تووشه. وه‌رزێك كه مرۆڤ هه‌ر گرمۆله بوون و گڤه گڤه‌كانی بیر ده‌كه‌وێته‌وه. وه‌رزی ساته وه‌ختی خێرا چوون و خێرا تێپه‌ڕ بوونه‌كانه. نازانم كه‌نگێ تۆ ده‌توانیت من له بیر خۆت به‌ریته‌وه؟! زستان بارگه‌وبنه‌ی تێكه‌وه پێچاوه‌وه‌و به هاتنه‌و‌ه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی نیازی مانه‌وه‌ی نییه. چاو لێبكه چۆن نێوچاوانی گرژ كردووه و به نابه‌دڵی جێ‌مان دێڵێت و تێیده‌ته‌قێنێت و ده‌رباز ده‌بێت. رێك ئه‌م ساتانه وه‌كوو ئه‌و ده‌مانه ده‌چن كه تۆ ماچت نه‌ده‌دامێ و منیش خۆم گرژ ده‌كرد و تۆش مێهره‌بانتر له هه‌میشه ته‌ڕه ماچت له لێوه‌كانم گرێ ده‌دا.
چاوڕه‌ش گیان! ده‌ترسم كه زستان وه‌رزی جێهێشتن و دابڕان بێت. وه‌رزی له بیر كردن و له بیر بردنه‌وه. وه‌رزێك كه هه‌موو هه‌ناسه لێكئاڵاوه‌كانیش له گه‌ل خۆی بۆ نادیارترین مه‌كانه‌كان لوول ده‌دات. نازانم، به‌ڵام زۆر ده‌ترسم. ئه‌م ساتانه له هه‌موو ساتێك پتر خۆشم ده‌وێیت. وه‌ره باو‌شم بگره با زستان به ناوچاوانی گرژه‌وه له گه‌ل خۆی‌دا ڕاپێچم نه‌دات.

[به‌شی ده‌یه‌م و كۆتایی]
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من له‌م زنجیره وتاره‌مدا هه‌وڵمداوه له چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتنی خۆم له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌نێو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا بدوێم. باوه‌ڕم وایه كه ده‌بێت به شێوه‌ی جیددی و به‌رده‌وام چاوه‌دێری باس و پرسگه‌لی پێوه‌ندیدار به چۆنیه‌تی گرێچنی ده‌سه‌ڵات له‌نێو حیزب‌دا بكرێت و له ئه‌زموون و ڕابردووی حیزب بۆ شه‌فافتركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ڵك وه‌رگیرێت. كێ هه‌یه نه‌زانێت كه شه‌فافكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ناوه‌ندی پرۆسه دیموكراتیكه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و ته‌شه‌نه ده‌كات و شۆڕ ده‌بێته‌وه ناو جه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگه؟ كاتێكیش ڕه‌هه‌ندی دیموكراتیك له ئارادا بێت دیالۆگ دێته مه‌یدانی پراكتیكه‌وه و لێكتێگه‌یشتنی زۆرتر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت. ساكارترین لایه‌نی ئه‌م ڕه‌وت و ڕێبازه داڕشتنی بازنه‌یه‌كی تێكۆشانی ڕامیارییه كه له‌وێدا هه‌موو كه‌س هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ڕێكده‌خات.
لایه‌نێكی گرینگی ئه‌م سنوورداربوونی ده‌سه‌ڵاته ئه‌وه‌یه كه خه‌باتی ناوخۆیی ئێمه به ئاقارێكدا ده‌باته پێش كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی حیزب حزورێكی ئاشكرا و هه‌ڵسووڕ و به‌تینتریان له باس و خواسه‌كانی پێوه‌ندیدار به حیزبه‌وه ده‌بێت؛ مافه‌كانی خۆیان باشتر ده‌ناسن و ڕۆڵی به‌رپرسیاری خۆیان له ئاست چاره‌نووسی حیزب‌دا پشتگوێ ناخه‌ن. باسه‌كان به گوڕ و تینێكی زیاتره‌وه خۆ ده‌رده‌خه‌ن و ڕه‌نگوڕووی سیاسی به‌خۆوه ده‌گرن و جیاوازییه‌كان نابنه هۆی دابڕان و لادان و دووكه‌رت بوون، به‌ڵكو ده‌بنه هۆكارێكی هه‌ره گرینگ بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه‌یه‌ك دیاری بكه‌ین كه هه‌موو كه‌س به مافی به‌رانبه‌ره‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بیر و باوه‌ڕی جیاواز سوكایه‌تی پێبكرێت یان به ئه‌نقه‌ست گۆشه‌گیر بكرێت، له‌سه‌ر مه‌بنای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، چالاك بێت. ئه‌مه كاتێك به ته‌واوه‌تی جێگا ده‌گرێت كه ئێمه كه‌لتورێكی سیاسی پێشكه‌وتوانه به ناكۆكی و سه‌لیقه جیاوزه‌كانمان ببه‌خشین. ئه‌گه‌ر ئێمه بخوازین و شانی ژێرده‌ین ده‌توانین ئه‌نجامی ده‌ین، به مه‌رجێك باوه‌ر به‌وه بێنین كه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته ئه‌ركی هه‌موومانه و نابێت به هیچ بیانوویه‌ك فه‌رامۆشی بكه‌ین.
له بارێكی دیكه‌وه ئه‌م چه‌مكه دیموكراتیكه بواری سه‌رهه‌ڵدان و هاتنه مه‌یدانی به‌ره‌ی لاو كه تێگه‌یشتنێكی زانستی‌تر و ئه‌مڕۆیی‌تری له‌مه‌ڕ ڕووداو و دیارده‌كان هه‌یه، دێنێته كایه‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌كارین بێژین كه ئیتر بوارێكی به‌رفراوان بۆ پراكتیكی كۆنه‌پارێزی له حیزب‌دا نامێنێته‌وه و نوێبوونه‌وه‌ی بیر و تێڕوانین و ڕوانگه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ڕه‌وه‌ندێكی خێراتر به‌خۆوه ده‌گرن. ئه‌مه‌ش به ئاوڕدانه‌وه له خه‌باتی دوورودرێژی حیزب و خوێندنه‌وه‌ی وردی ڕووداو و گۆڕانكارییه‌كان بۆ ژیانی سیاسی ئێستای ئێمه پێویستێكی حه‌یاتییه. له ته‌نیشتی ئه‌مه‌شه‌وه‌یه كه خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵسان و دانیشتنه‌كان مانا به‌خۆوه ده‌گرێت و كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ له‌دایكبوونی هێوری و پشوودرێژی له ئاست ڕه‌نگه جیاوازه‌كاندا.
له ڕوانگه‌ێكی دیكه‌وه مرۆڤ ده‌توانێ بێژێت كه چه‌مكی دوو ده‌ووره سكرتێری له دوو كۆنگره‌ی به‌دوای یه‌كدا هێزی هزری و بیركردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزب گه‌شه پێده‌دات و به‌ره‌وژووری هه‌ڵده‌كێشێت. هاوكات هه‌موان ده‌توانین به پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی جیاواز بۆ تێكۆشانی فره‌بواری حیزب فۆڕمێكی مۆدێرن و ئه‌مڕۆیی به لێكنه‌چوونه‌كان و جیاوازی چۆنیه‌تی به‌رێوه‌به‌ری حیزب ببه‌خشین. لێره‌دایه كه هه‌موو به‌ده‌نه‌ی حیزب به چاوی ورده‌وه ده‌ڕوانێته هه‌ڵسوكه‌وت و كرداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پتر خۆی له‌نێو بازنه‌ی ئاڵوگۆڕ و بڕیاره‌كاندا ده‌بینێته‌وه و زیاتر ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزانه له خزمه‌ت بزوتنه‌وه ڕه‌واكه‌ماندا كار بكات. هه‌روه‌ها مه‌یدانی هاتنی فكری نوێتر و ده‌كاركردنی ئه‌م ئه‌ندیشه نوێیانه له بواری ڕاوێژكاری و پرسوڕاپێكردن ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت.
سكرتێری تازه‌مان به‌ڕێز كاك موسته‌فا هیجری بۆ سه‌ركه‌وتن و به ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆژه‌كانی خۆی و ته‌كاندان به حیزب بۆ پێشه‌وه، باشتره له‌سه‌ر توانا و نه‌فه‌سی هاریكاری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزب به هه‌موو ڕه‌نگه‌كانه‌وه حیساب بكات. ده‌بێت هه‌موان له پرۆژه‌كاندا به‌شدار بكرێن و پرسوڕایان پێبكرێت و فه‌رامۆش نه‌كرێن. لێره‌دا بۆ هه‌ر گوێنه‌دانێك و به‌ته‌نگه‌وه نه‌هاتنێك، ده‌نگی ئه‌ندامانی حیزب سه‌نگی مه‌حه‌كه.
سه‌ره‌كیترین قازانجی ئه‌م كاره له‌وه‌دا ده‌بینم كه هه‌موان له ئاست چاره‌نووسی حیزب‌دا هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌كه‌ین و هه‌موو كه‌موكووڕییه‌كان و كه‌لێن و كه‌له‌به‌ره‌كان ناخرێنه سه‌ر شانی كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م و ته‌واوی كێشه‌كان بۆ به‌رده‌می ناوبراو په‌لكێش ناكرێت. په‌رده له‌سه‌ر گرینگی ئه‌م بابه‌ته كاتێك لاده‌درێت كه ئێمه تێبگه‌ین له چه‌ند ساڵی داهاتوودا خاوه‌نی چه‌ندین كه‌سین له حیزبه‌كه‌ماندا كه ڕۆڵی یه‌كه‌میان به كرده‌وه یاری كردووه. دوو ده‌ووره سكرتێری له دوو كۆنگره‌ی به‌دوای یه‌كدا ئه‌گه‌ر به وردی زه‌مینه‌ی دیموكراتیكی له‌سه‌ر مه‌بنای یه‌كتر قه‌بوڵ كردن و شه‌فاف و دیالۆگی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ده‌نه‌دا بۆ خۆش نه‌كرێت ئه‌وا حیزب تووشی جۆرێك له ئانارشیزم ده‌كات كه ده‌رئه‌نجامی زۆر پڕمه‌ترسی وه‌كو شایه‌عه سازكردن، درۆ و قازانجپه‌ره‌ستی شه‌خسی، بێ ته‌فاوه‌تی و... لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت نابێت ئه‌وه‌مان له بیر بچێت كه هێنانی ئه‌م پرسه دیموكراتیك و شانازی خوڵقێنه له لایه‌ن ڕێزدار مامۆستا حه‌سه‌نزاده‌وه كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و به‌رپرسیاری گرینگ ده‌خاته ئه‌ستۆی ناوبراو كه ده‌بێت هه‌نگاوی به‌كرده‌وه بۆ وه‌دیهێنانیان بهاوێژێت. ئه‌م پرۆسه پرۆسه‌ێكی نوێ و تاقی نه‌كراو و جێنه‌كه‌وتووه و چه‌سپاندن و كارپێكردنی هاریكاری هه‌موو لایه‌كی ده‌وێت. له ڕوانگه‌ی منه‌وه ئه‌ركی سكرتێری پێشوو به هیچ جۆرێك كۆتایی نه‌هاتووه. ئێمه ده‌بێت بۆ گه‌یشتنه هه‌ر پۆست و پله و پایه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ڕۆشن و شه‌فاف هه‌نگاو بنێین و ڕووخانی یه‌كدی له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك به كردوه به حه‌رام بزانین. ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات به‌بێ توندوتیژی كارێكی گه‌وره و پڕبایه‌خه و نیشانه‌ی قووڵی دیموكراسییه. یارمه‌تیدان بۆ سه‌ركه‌وتن و جێگیربوونی ئه‌م ڕه‌وته، ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی دیموكرات بوونمان هه‌رچی پتر ده‌خاته به‌ر تیشكی دره‌وشانه‌وه.
ئه‌م خاڵه به مانای ئه‌وه نییه كه له ئاست كه‌موكووڕییه‌كاندا بێده‌نگ بین و مێشێك میوانمان نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ین كه به دیالۆگ و قسه و باس و ده‌ستنیشانكردنی خاڵه لاوازه‌كان و هاوده‌م پێشنیار و پلانی گونجاو پێشكه‌ش بكه‌ین و به‌ردی بناخه‌ی پێكه‌وه كاركردن قایم و قایمتر بكه‌ین. ئه‌م خاڵه هه‌موو كات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌هێڵێته‌وه كه له‌مه‌ڕ گوێنه‌دانه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بڕیاری بیروڕای گشتی به‌ده‌نه‌ی حیزب. سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه، سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌موومانه و پاشه‌كشه‌كردنه له دیموكراسی و پاشه‌كشه‌كردن له دیموكراسی هه‌نگاونانه به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت.
حیزبی دێموكرات بێ كه‌موكووڕی نییه و نابێت. به‌ڵام له ئاست سادق بوون و ڕاستوێژی و فیداكاری و شێلگیربوون بۆ وه‌دیهێنانی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵكی كوردستان، هیچ گومانێكم نییه. حیزب به كردوه نیشانیداوه كه دیموكراته و ئێمه‌ش بۆ هه‌ڕچی پتر دیموكراتیزه‌كردنی ده‌سه‌ڵات له حیزب‌دا تێده‌كۆشین و له خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسی و مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان به پشتبه‌شتن به توانای هێزی له‌بڕاننه‌هاتووی خه‌ڵكی كوردستان پشت ئه‌ستوورین.
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا ڕوونكردنه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێك به پێویست ده‌زانم
1. سه‌ڕدێری باسه‌كه‌ی من ئه‌مه بوو: كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان، دوو ده‌وره سكرتێری له دوو كۆنگره‌ی به‌دوای یه‌كدا ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی سیاسی. به‌ڵام له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێزی دیمانه‌وه ئه‌م سه‌ردێڕه له‌به‌ر درێژبوونی كورت كرابۆ‌وه.
2. ئه‌م باسه‌م بۆ دژایه‌تی كه‌س نه‌هێناوه‌ته ئێره و به شانازی ده‌زانم كه وه‌كو ئه‌ندامێكی حیزب به‌رگریم له به‌ندێكی به‌رنامه و پێڕه‌وی حیزبه‌كه‌م كردووه كه به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و ده‌ستكه‌وتێكی مه‌زنی ده‌زانم و به قووڵی باوه‌ڕم پێیه‌تی.
3. ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم بۆ بره‌خسێت له داهاتووشدا له‌سه‌ر كۆنگره‌ی 13ی حیزب ده‌نووسم و به ئه‌ركی هه‌موو ئه‌ندامێكی حیزبی و دڵسۆزێكی بزوتنه‌وه حه‌قخوازانه‌كه‌مانی ده‌زانم كه به‌رگری له ده‌ستكه‌وته مه‌زنه سیاسیه‌كانی كۆنگره‌ی 13 بكات و بۆ چه‌سپاندن و به‌ره‌وپێـشبردنی، هه‌نگاوی به‌كرده‌وه بهاوێژێت. (فیدرالیزم، دوو ده‌وره سكرتێری، به ئه‌ندام وه‌رگیرانی كوردی پارچه‌كانی دیكه...).
4. به داخه‌وه كۆمه‌ڵێك كه‌سی نیقابپۆش باسه‌كه‌ی منیان به ناڕه‌وا كرده سه‌نگه‌رێك بۆ هه‌ڵڕشتنی قین و بوغزی خۆیان و له‌م باره‌وه به ناوی جۆراوجۆر و كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێندك ناوی تایبه‌ت به ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی به‌لاڕێدابردنی باسه‌كه‌یاندا و هه‌موو سنوورێكیان به‌زاند و هه‌موو ڕێگایه‌كیان گرته‌به‌ر تاكو تۆوی گومان و دڕدۆنگی بچێنن.
5. به‌شبه‌حاڵی خۆم، حه‌مه گاوان، م. موراد، م. هه‌ڵوه‌دا، بابایی، مه‌م و... له یه‌ك سه‌نگه‌ردا ده‌بینم. ئه‌ركی ئه‌ندامێكی حیزبی به‌رگریكردنه له حیزبه‌كه‌ی نه‌ك هه‌رزان فڕۆشكردنی خوێنی هه‌زاران شه‌هید و سه‌رمایه‌ی سیاسی حیزب. كێشه نێوخۆیی‌یه‌كانی هه‌رحیزب پێوه‌ندیان به ناوخۆی ئه‌و حیزبه‌وه هه‌یه. بۆ من پرسیار ئه‌وه‌یه، گه‌لۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سانه ئه‌ندامی حیزبن و تێڕوانینیان له‌مه‌ڕ حیزبه‌كه‌یان ئه‌مه‌یه، ئه‌ی بۆ تێیدا ئه‌ندامن...؟!
6. من چاوه‌ڕوانی خه‌ڵات و به‌راتی كه‌س ناكه‌م و ته‌نها له‌سه‌ر توانای خۆم ده‌چمه پێش. داهاتوو ئه‌م ئیدعایه باشتر ڕوون ده‌كاته‌وه!

[به‌شی نۆیه‌م]
چه‌سپانی دوو ده‌وره سكرتێری له دوو كۆنگره‌ی به‌دوای یه‌كدا و كارپێكردنی له بارودۆخی ئێستای بزووتنه‌ی كوردستاندا كه له دۆخی چاوه‌ڕوانی و چه‌قیودا ژیانی سیاسی خۆی بۆ پێشه‌وه ده‌بات، ڕه‌نگه لایه‌نه گرینگه‌كانی وه‌كو پێویست خۆی ده‌رنه‌خات و هه‌ست پێ نه‌كرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستی‌یه بسه‌لمێنین كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا خاوه‌نی ڕۆڵ و ده‌ورێكی چالاكه و خه‌ڵكێكی زۆر و زه‌وه‌ندی له ده‌ور خڕ ده‌بێته‌وه، ئه‌و كات ده‌كارین خاستر له قازانجه‌كانی ئه‌م پڕۆسه دیموكراتیكه تێبگه‌ین و بكه‌وینه هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌كردنی و ده‌ستكه‌وته‌كانی بۆ به‌ره‌ی ئێستا به‌گشتی و نه‌وه‌ی دواڕۆژ به‌تایبه‌تی ده‌ستنیشان بكه‌ین.
به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێ ئه‌و ڕاستی‌یه ددانی پێدا بندرێ كه ئه‌وه حیزبی ئێمه‌یه به هێنانی ئه‌م خاڵه دیموكراتیكه ئه‌و تاپۆیه‌ی تێك‌شكاند كه تاكو ئێستا له‌ناو هه‌موو هێزه جیددییه‌كانی كوردستانیدا باو بووه كه باسكردن له‌به‌ر ته‌سكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاقه‌كه‌س و سنوورداركردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌ستنیشانكردنی ئاستی بڕیاردانی حه‌رام بووه و به گوناحێكی گه‌وره هاتۆته ژماردن.
ئاشكرا و به‌ڕچاوه كه ئه‌م خاڵه خه‌باتی نێوخۆ‌یی حیزبی ئێمه‌ی بۆ بازنه‌یه‌كی زیندووتر پاڵ پێوه ده‌نێت. ئه‌م خاڵه ده‌توانێ جه‌وهه‌ری پرۆسه‌ی گۆڕانكاری و چاكسازی بێت له حیزب‌دا. من باوه‌ڕم وایه كه ئه‌م خاڵه ده‌توانێ لێهاتوویی و كاركوشته‌یی توانای سكرتێره‌كانی حیزب وه‌كو ڕۆژی ڕوون بۆ ئێمه ده‌رخات. ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه حه‌سه‌نزاده به‌هۆی پیر بوون و بێتاقه‌تی خۆیی ئه‌و چه‌مكه‌ی چه‌سپاندووه، بێگومان باسه‌كان به لاڕێدا ده‌به‌ن و قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان بۆ كردن پێ نییه كه مرۆڤ كاتی خۆی بۆ گوێپێدانی به‌فیڕۆ بدات. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌وری گێڕابێت ئه‌وا هیچ له جه‌وهه‌ری دیموكراتیكی پرۆسه‌كه كه‌م ناكاته‌وه.
چوونكه ئیتر ڕۆلی كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م له حیزب‌دا به مه‌رگ كۆتایی نایه‌ت. مه‌رگ هه‌میشه جۆرێك له دیواری سۆزداری بۆ كۆچكردوو یان شه‌هیده‌كانی ئێمه پێكدێنێت كه ڕێگرێكی جێددییه له پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی بێبه‌ری له ده‌مارگرژی. ئه‌م خاڵه كاتێك ڕوونتر دێته دیتن كه ئێمه تێبگه‌ین سه‌رۆكانی سیاسی ئێمه به چ پیلانێكی ناجوانمێرانه و دڵڕه‌قانه خه‌ڵتانی خوێن كراون. چاره‌نووسێكی خه‌مهێنه‌ر كه پێداچوونه‌وه‌ێكی ڕه‌خنه‌گرانه به ئاكار و كرداری وان‌دا گه‌لێك زه‌حمه‌ت و دژوار ده‌كات.
به‌لام ئێستا ئیدی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه شكاوه و ئێمه به هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد له‌سه‌ر كارنامه‌ی تێكۆشانی تاكه‌كان بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین و هه‌ر له ئاكامی ئه‌م پرۆسه‌دایه كه له‌ناو لیستی باشه‌كاندا باشترین هه‌ڵده‌بژێرین. پێشتر به‌داخه‌وه هه‌میشه ئه‌و هه‌سته زاڵ بووه كه كه‌س ناتوانێ جێگای كه‌سایه‌تی یه‌كه‌م پڕ كاته‌وه. ئه‌م چوارچێوه له لایه‌ك ڕێگر بووه له ده‌ركه‌وتنی توانا جۆراوجۆره‌كان و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پاش نه‌مانی سه‌ركرده‌كان جۆرێك له بێ هیوایی و دڵساردی لانیكه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئێمه‌دا زاڵ بووه.
لێره‌دا ده‌مهه‌وێت ئاماژه به‌و ڕاستی‌یه بكه‌م كه له بارودۆخی ئێستادا كه‌س ناتوانێ ڕۆڵی دوكتۆره‌كان له حیزبی ئێمه‌دا یاری بكات. ئه‌وان به بوونی خۆیان له پێپلیكانی هه‌ره سه‌ره‌وی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌میشه زۆرترین خزمه‌تیان به خه‌باته ڕه‌واكه‌نان به‌خشیوه و چالاكترین ده‌وریان گێڕاوه. به‌ڵام بێگومان ئه‌وانیش وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی دیكه خاوه‌نی خاڵی به‌هێز و لاواز بوون. سه‌ره‌ڕای لێهاتوویی و توانایی به‌رچاویان، ئه‌وان هه‌میشه دیموكرات بوون بۆ گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی هه‌نگاوی به‌كرده‌وه‌یان بۆ پێشه‌وه هاویشتووه. ئێمه بۆ ژیانی دیموكراتیكی خۆمان ئێستاش قه‌رزاری وانه و هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی ئه‌وانین.
درێژه‌ی هه‌یه...

كۆنگره‌ی 13ی حیزب لوتكه‌ی ئاڵوگۆڕه جیددییه‌كان
[به‌شی هه‌شته‌م]
پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌ندیشه جیاوازه‌كان و ڕوانگه هزرییه ڕه‌نگاوره‌نگه‌كان چه‌كه‌ره ده‌كات و ڕاستوڕه‌وان له دڵی پرۆسه دیموكراتیكه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت. ته‌نها كه‌شی دیموكراسییه كه ته‌حه‌مولی ڕوانگه جیاوازه‌كان ده‌كات. دیموكراسی ئه‌م ڕوانگه جیاوازانه ده‌خاته خزمه‌ت به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی و له‌سه‌ر بنه‌مای لێكنه‌چوونه‌كان گه‌شه به بواره جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه ده‌دات و له چوارچێوه‌ی یاسادا پێكه‌وه‌حه‌وانه‌وه ده‌كاته بنه‌ماێكی پته‌و؛ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر تێگه‌یشتن و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی بێ ئه‌ملاولای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ڕادێن، تاكو له‌سه‌ر بناخه‌ی حورمه‌تگرتنی یه‌كدی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و له ناخی كۆمه‌ڵگه‌دا بكه‌ونه جموجووڵ.
ئێمه ده‌بێت هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌یین بۆ ئه‌وه‌ی كه مافه‌كانی مرۆڤ له حیزب‌دا به ته‌واوه‌تی نهادینه بكه‌ین. لێره‌وه ده‌توانیین ئه‌ندامانی حیزب بۆ نێو بازنه‌ی دیالۆگێكی شارستانی تر و مۆدێرن تر په‌لكێش بكه‌ین و هاوكات هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی له ئاست چاره‌نووس و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی حیزب‌دا به‌ره‌وژوور هه‌ڵكێشین.
خوڵقاندنی وه‌ها دۆخێك گه‌شه‌سه‌ندنی پتر و خێراتری بیر و ڕوانگه جیاوازه‌كانی لێده‌كه‌ێته‌وه و له ته‌نیشت ئه‌م مه‌سه‌له‌دا ملكه‌جكردن بۆ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دیمۆكراتیك فه‌راهه‌م تر و خێرا تر ده‌بێت. وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه به هێنانی چه‌مكی دوو ده‌ووره سكرتێری له دوو كۆنگره‌ی به دوای یه‌كدا نیازێكی حه‌یاتی به به‌ربڵاوتركردنی هه‌رچی پتری ئه‌م بابه‌ته هه‌ست پێده‌كرێت. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م مه‌سه‌له ناسكه پشتگوێ بخه‌ین ئاوا دۆخی چه‌قیو و یه‌خه‌مان به‌رنادات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه لێك دوور ده‌كه‌وینه‌وه نه پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م مه‌سه‌له‌ش بێ بایه‌خ بوونی زۆر دیارده‌ی به‌نرخی لێده‌كه‌وێته‌وه كه قوربانی زۆرمان بۆ داوه.
سه‌رنجڕاكێشه كه هه‌ڵسوكه‌وته‌كانمان له چوارچێوه‌ی پاراستنی كه‌سایه‌تی یه‌كتردا قه‌ت به مانای ته‌نگه‌به‌ركردنه‌وه‌ی بازنه‌ی دیموكراسی نییه. یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه دیموكراسی به‌ره‌و مه‌ترسی پاڵ پێوه ده‌نێت دیار نه‌بوونی ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه. ئێمه كاتێك باس له پاراستنی كه‌سایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ین ڕاست ئه‌م خاڵه به مانای ئه‌و مافانه‌یه كه ئێمه له‌ژێر سێبه‌ری دیموكڕاسیدا وه‌چه‌نگی دێنین و یاساكانی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسیانه بۆمان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. دیموكراسی پرۆسه‌یه‌كی دوولایه‌نه كه له‌سه‌ر بناخه‌ی ماف و ئه‌رك گه‌شه ده‌كات.
لێره‌دا خاڵێكی هه‌ره ناسك هه‌یه كه ده‌بێت به وردی سه‌رنجی بده‌ینێ. خوو و خده‌ی مرۆڤه‌كان به‌گشتی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یه. مادام وایه سروشتی‌یه كه مرۆڤ و مرۆڤه‌كان هه‌وڵبده‌ن كه یاسا و ڕێسایه‌ك داڕێژن كه قازانجه جۆراوجۆره‌كانیان بپارێزێت و هاوكات به‌ره‌و پێشیشی ببات. مادام مرۆڤه‌كان بیركردنه‌وه و حه‌ز و ئاوات و ئاره‌زووه‌كانیان، هه‌ست و تێڕوانین بۆ دیارده‌كان جیاوازه، ئاساییه كه قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز بێنه ئاراوه.
هاتنه ئارای ئه‌م قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازانه بواری تێكشكانی كه‌سایه‌تی یه‌كدی دێنێته ئاراوه ئه‌گه‌ر بێت و یاسا دیموكراتیكه‌كان هه‌موو شتێك سنووربه‌ندی نه‌كه‌ن و چوارچێوه‌ی ڕه‌فتار و كرداری مرۆڤه‌كان ته‌نزیم نه‌كه‌ن. ئه‌م ته‌نزیم كردن و سنووربه‌ندی كردنه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا زۆرترین ئازادی به سه‌رجه‌م تاكه هه‌ڵسووڕه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌به‌خشێت. لێره‌وه‌یه تێده‌گین ئه‌وانی دیكه‌ش به‌شیان هه‌یه و بێ دابینكردنی به‌شی ئه‌وان تووشی سه‌رئێشه‌یه‌كی وه‌ها ده‌بین كه بواری كاری جییددیمان بۆ ناهێڵێته‌وه.
ئاشكرایه كه ئه‌م پرس و بابه‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكردن بواری هاتنه‌ئارای كێبه‌ركێ ده‌رخسێنێت. پراكتیزه‌كردنی دوو ده‌ووره سكرتێری له دوو كۆنگره‌ی به دوای یه‌كدا ده‌رگای ئه‌م كێبه‌ركێیه‌ی ئاوڵا كردوه. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌زموونه‌كانی كۆنگره‌ی 10ی حیزب هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م چه‌مكه نوێیه‌ش بۆ پێشه‌وه به‌رین قازانجی زۆری لێده‌كه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌یران بین.
كۆنگره‌ی 10ی حیزب له سه‌ره‌تای به‌هاری 1374ی هه‌تاوی له كورستان پێكهات. كۆنگره‌یه‌ك كه من بڕوام وایه تێكۆشانی حیزبی ئێمه‌ی خستۆته قۆناخێكی نوێوه. قۆناخێك كه پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكۆلینه‌وه‌ی تایبه‌ت هه‌س. پیش كۆنگره باسێكی زیندوو له سه‌رتاپای حیزب‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌دات. دوو به‌ره له‌سه‌ر تێڕوانینی دوو لێكدانه‌وه‌ی به ته‌واوه‌ی جیاواز له حیزب‌دا شکڵده‌گرن و به هه‌مان لێكنه‌چوونه‌وه ده‌رگای كۆنگره‌ی 10ی حیزب ده‌خه‌نه سه‌ر پشت. كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی سیاسی چاره‌نووسسازه و لابردنی كۆسپێكی گه‌وره‌ی سه‌ر ڕێگای تێكۆشانی دواڕۆژی حیزبه. ئه‌ویش كێشه‌ی هێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه پاش به‌سترانی كۆنگره‌ی 8 له ساڵی 1366ی هه‌تاویدا ڕیزه‌كانی حیزب به‌جێد‌یڵن.
سه‌رنجڕاكێشه كه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی بزوتنه‌وه‌ی میللی دیموكراتیكی كوردستاندا لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار پاش قسه و باسێكی چڕ له كۆنگره‌دا ناوه‌نده‌كانی بڕیاردان له حیزب‌دا ده‌داته ده‌ستی لایه‌نی به‌رانبه‌ر. ئه‌مه نیشانه‌ی ته‌مرینكردنی درێژماوه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسییه كه تێكۆشه‌رانی دیموكرات دكارن وه‌ها ئه‌زموونێكی زێڕین له مێژووی سووری حیزبه‌كه‌یاندا تۆمار بكه‌ن. ئه‌وه باوه‌ڕبوون به دیموكراسییه كه تێكۆشه‌رانی دێموكرات له‌پێناوی به‌هێزتركردنی حیزب‌دا هێز و تواناكان وه‌سه‌ریه‌ك ده‌خه‌ن و بڕیاری پێكه‌وه‌كاركردن مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
جیاوازاییه‌كان به هیچ جۆر بواری لێكترازان و لادان و كارشكێنی خۆش ناكات. به‌ڕێز كاك مسته‌فای هیجری سكرتێری لێكه‌وتووی ئه‌وكات هه‌ر له‌و كۆنگره‌دا تاجه‌گوڵینه له گه‌ردنی هاوڕێی تێكۆشه‌رمان، سكرتێری تازه‌ی ئه‌وكات مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ده‌كات. پرۆسه‌ی پێكه‌وه‌كاركردن و به‌ره‌وپێشبردنی حیزب پاش كۆنگره‌ی 10 سه‌رتاپای جه‌سته‌ی حیزب داده‌گرێت. له وه‌ها دۆخێك‌دا ئیدی شانتاژ و قسه و قسه‌ڵۆك جێگای نییه. تۆمه‌ت لێدان و بیرۆكه‌ی پیلان و شتی له‌م بابه‌تانه له ئارادا نین. لێره‌دا یه‌ك خاڵی به‌هێزی دیموكراتیك وه‌كو هه‌تاو ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌ویش ملكه‌جكردن بۆ ئیراده‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی باڵاترین ئۆرگانی ده‌سه‌ڵاتداری حیزبه.
ئه‌م ساده‌ترین و له هه‌مان كاتدا گرینگ‌ترین لایه‌نی دیموكراسی و دیموكرات بوونه بێ قبووڵكردن و كارپێكردنی ئه‌م دیارده هه‌موو بابه‌ته‌كان سه‌قه‌ت و دروشماوی له ئاو دێنه ده‌ر و خۆ ده‌رده‌خه‌ن. ئێمه خاوه‌نی ئه‌م لاپه‌ڕه زێڕینانه‌ی له مێژووی دوور و نزیكی خۆمان‌داین بۆیه ده‌توانیین به له‌دایكبوونی داهاتوویه‌كی گه‌ش هیوادار بین.

Subscribe to:
Posts (Atom)