Archive

Sunday, December 31, 2017

ئەمریکا_ئیسرائیڵ: پشتیوانی لە ئازادی خەڵکی ئێران دەکەین

باڵوێزی ئیسرائیل بۆ رەحیم رەشیدی: رۆژێک دێت خەڵکی ئێران بە ئازادی بژین


باڵوێزی ئیسرائیل بۆ رەحیم رەشیدی: رۆژێک دێت خەڵکی ئێران بە ئازادی بژین
رەحیم رەشیدی: زۆر سپاس جەنابی باڵوێز بۆ کاتەکەتان. تکایە روانگەی ئێوە سەبارەت بە رۆڵ و دەوری ئیران لە نێوچەکە چیە؟ هەروەها پێگەو داهاتووی ئێران و رێژیمی ئەسەد لە رۆژهەلاتی نێوەراست دا چۆن دەبینن؟
باڵوێز رۆن دەرمێر، باڵوێزی ئیسرائیڵ لە ئەمریکا: زۆر چاکە، ئیسرائیل سەبارەت بە ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا زۆر نیگەرانە. چوونکە ئەو وڵاته‌ هێزێکی گەورەی ناسەقامگیرییە، بەرپرسیارو پشتیوانی فەرمیی تیرۆریزمە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و سەرانسەری جیهاندا، بە کردەوە خەریکن هەموو وڵاتانی نێوچەکە ناسەقامگیر دەکەن. 
سووریا نموونەیەکی دەگمەنە، کە ئەوان خەریکی پشتیوانی لە رێژیمی ئەسەدن کە سەدان هەزار کەس له‌ خەڵکی ئەو وڵاتەی کوشتوە. ئێمە نیگەرانی ئێرانین، ئێمە نیگەرانی ئەوەین کە ئێران خەریکە چی بەسەر خەڵکەکەی خۆیدا دێنێ، خەڵکی لە مەیدانە گشتییەکاندا لە سێدارە دەدەن، خەڵکی ئێران سەرکوت دەکات، بە سەدان کەس لە گیراوە سیاسییەکان لەسێدارە دران و کوژران. ئێمە گۆڕانێکمان لە هەڵسوکەوتی ئێران دا نەبینیوە. ئێمە لە واشینگتۆن بێ یان هەر شوێنێکی جیهان، زۆر بە ڕوونی رایدەگەیەنین کە ئەم رێژیمە، واتە پشتیوانیی فەرمیی تیرۆریزم لە جیهان دا، ئەو رێژیمە نیە کە بکرێ رێگای پێ بدرێ چەکی ئەتۆمی هەبێت. دەوڵەتی ئێسرائیل هیچ کێشەیەکی لەگەڵ خەڵکی ئێران نیە. ئێمە پێمانوایە بەقەدەر ئەوەی کە رێژیمی ئێران مەترسییە، خەڵکی ئێران هیوایەکی مەزنن چونکە ئەوان داهاتوویەکی جیاوازیان دەوێ و رێژیمی ئێران نوێنەرایەتی خەڵکی ئێران ناکات. خەڵکی ئێران کەسانێکن وەک نێدا کە ئێوە لە بیرتانە لەسەر شەقامەکانی تاران خوێنی لەبەر دەڕۆیی، ئەوە سیمای ڕاستەقینەی ئێرانە و لەو باوەڕەدام کە رۆژێک ئێران ئازاد دەبێ و هیچ گومانم نیە کە ئێران دەبێتە هێزی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رۆژێک دێت کە ئێران ئازاد بێ. ئەمە هیوای منە بۆ خەڵکی ئێران و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانیش.

Saturday, December 30, 2017

واشنگتن: پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەین

Israel's Amb. to the U.S: One day Iran will be free

ئەمریکا: پشتیوانی لە نارەزایەتی خەڵکی ئێران دەکەین.




رێبەری ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندو خاوەن مێژوو شارستانیەتی تووشی سەرکێشی و ئابووریەکی داتەپیو کردوە، توندوتیژی و ئاژاوە بۆتە کاری سەرەکی ئێران لە نێوچەکەدا. هەر وەکوو سەرۆک ترەمپ وتی، “قوربانیە بەردەوامەکانی رێبەری ئێران، خەڵکی ئیرانن”..�ئەمریکا بە توندی گرتنی نارازییە مەدەنییەکان مەحکووم دەکات. ئێمە داوا لە گشت نەتەوەکان دەکەین کە بە ئاشکرا پشتیوانی لە داواوو داخوازیە سەرەتاییەکانی خەڵکی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە بکەن.
رێکس تێلرسۆن وەزیری دەرەوە، لە رۆژی ١٤ی ژوئەندا بە کۆنگرەی وت، کە وەزارەتی دەرەوە پشتیوانی لە خەباتی مەدەنی خەڵکی ئێران لە نێوخۆی ئەو ڵاتە دەکات، هەنووکەش وەزیر ئەم پشتیوانە بە قوڵی دووپات دەکاتەوە.

Thursday, December 21, 2017

سه‌رۆكی CIA: بۆ پاشەکە بە ئێران هاوکاری تورکیاو کوردستان پێویستە

"بۆ داگیرکاری کەمایەتی خائین و زۆرایەتی نەزان پێویستە".

کاتی خۆی ئوریانا فالاچی ژنە رۆژنامەوانی بەناوبانگی ئیتالیایی لە چرچیل سەرۆک وەزیرانی بریتانیا پرسیار دەکات، جەنابی سەرۆک وەزیر، ئێوە بۆ داگیرکردن و دامەزراندنی دەوڵەتێکی گوێ لە مەست، دەرۆنە ئەوپەری ئێقیانوسی هێندو دەوڵەتی هێندوستانی رۆژهەڵات دادەمەزرێنن، بەڵام بۆ ناتوانن ئەم کارە لەگەڵ وڵاتی ئیرلەندی درواسێتان بکەن کە ساڵانێکی زۆرە پێکەوە لە شەڕو کێشمەکێشدان؟
چرچیل پاش کەمێک بیرکردنەوە بەم جۆرە وڵام دەداتە: "بۆ گەیشتن بە وەها مەبەستێک پێویستیمان بە دوو ئامراز هەیە کە لە ئیرلەندا ئەو دوو ئامرازەمان بۆ دەستەبەر نابێ".
ئوریانا دەپرسێ ئەو دوو ئامرازە چن؟
چرچیل لە وڵام دا دەڵێ: " زۆرایەتی نەزان و کەمایەتی خائین"

رەحیم رەشیدی

Wednesday, December 20, 2017

CIA director: "We need Kurdistan to push back Iran"

شه‌هید مەلا ئاوارە:



یه‌گگرتن هۆی سه‌رکه‌وتنه‌ خه‌بات رێگه‌ى ده‌ستکه‌وتنه‌
ئه‌گه‌ر یه‌کبین‌و یه‌ک بگرین له‌گه‌ڵ یه‌کدا بژین بمرین
زاڵ ده‌بین‌و سه‌ر ده‌که‌وین به‌رز ده‌بین‌و نانه‌ویین

 

ئـالپاچینۆ



گشت کاتێک لەگەڵ قسەی ھەمووان کۆکم، لەبەر ئـەوەی ئـەمە تەنیا ڕێگایەکە بتۆانم بێدەنگیان بکەم، بۆ ئـەوەی چیدی قسەکانیان دووپات نەکەنەوە.
ئـالپاچینۆ

Monday, December 11, 2017

"کۆنگرەی مامۆستا شیوەسەڵی"




پێشنیار دەکەین کە کۆنگرەی ١٦ی حیزبی دێموکرات بە ناوی تێکۆشەری خاوەن شکۆ، "مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی" ناودێر بکرێ. ئەگەر جەنابیشت یەکێک لەو کەسانەی کە هاوڕای لەگەڵ ئەم داخوازییە، تکایە ناوی خۆت بنووسەو لێرەوەش بڵاوی بکەرەوە بۆ ئەوەی دۆست و هاورێکانت بیبینن. تکامان وایە کە ئەم بابەتە کۆپی مەکە بۆ ئەوەی رادەو ژومارەی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ ئەم داخوازییەن بە روونی و بە یەک لیست دیار بێ، تاکوو هەمووان بە ئاشکرا بیبینیین. سپاس و رێز بۆ هەستی پڕ لە بەرپرسایەتیتان، لایەنگریتان لەم داخوازییە ئەمەگدارییە بۆ رێزگرتن لە تێکۆشەرێک کە هەموو ژیانی خۆی بەختی ئازادی و رزگاری کوردو کوردستان کردوەو وڵامدانەوەیەکە بە داگیرکەران کە تیرۆرو رەشەکوژی لە خەبات بۆ ئازادی ساردمان ناکاتەوەو ئێمە رێز لە قارەمانانی نەتەوەیی خۆمان دەگرین.

برنارد لێڤی: رۆژئاوا لە ئاست کوردستان بێ ویژادانە

کەسێکی رەوانی و نەخۆش

کەسێکی رەوانی و نەخۆش، کۆمەڵێک قسەی پووچ و بێ بنەمای دژ بە رەوتی کوردایەتی و د. قاسملوو کردوە. بە جێگای قسە کردن و هەڵوێست گرتن لەسەر جێنوو سووکایەتی ئەو دەروون شێواوە، باشترە لای خۆتان بلۆکی بکەن.
مخابن ئەوەش قوربانی پەروەردەی سەقەتی "مەنسوور حیکمەت"و رەوتی کۆمۆنیستی بێ بنەماو هاوردەیی سەردەمێکە بۆ کوردستانی داگیرکراو...
رەحیم رەشیدی