Archive
-
▼
2020
(426)
-
▼
June
(31)
- كۆرۆنا به‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رنادا
- شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزی كوردستان
- ئه‌مریكا ئیزن نادا ئێران چه‌ك بكرێ و هاوسۆزی كۆبانییه
- واشنتۆن رێگا نادات تاران چه‌ك بكرێ
- رێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات
- برای به‌رێزو خۆشه‌ویست جه‌نابی سه‌ید ره‌سوڵ سه‌ید ...
- كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن و گرفته‌كانی توركیا
- رۆژی باوك پیرۆز بێ
- د. سادق زه‌رزا
- به هیوای سه‌رفرازی
- بایه‌خی پشتیوانی واشنگتن له یه‌كریزی رۆژئاڤای كو...
- به پشتیوانی ئه‌مریكاو فه‌رانسه كورد به‌ره‌و یه‌ك...
- واشنگتن سپاسی رێكخراوه کوردییه‌كانی رۆژئاڤا و هه...
- زۆرایه‌تی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا داوای گۆرینی رێژیمی ئێ...
- سه‌رۆكی ده‌نگی ئه‌مریكا گۆڕدرا.
- ١٤ میلیۆن دۆلار بۆ تره‌مپ و ٢ میلیۆن به‌ڵگه د‌ژی داعش
- She has a dream
- دیارێكی دۆستانه له‌گه‌ڵ جه‌نابی د. موحمود عوسمان
- ئه‌مریكا چاوی له عێراقی بێ ئێرانه
- ئێران گرفتی گه‌وره‌ی نێوان ئه‌مریكاو عێراق
- رۆڵ و پێگه‌ی كوردستان له دیالۆگی نێوان واشنگتن و ...
- كۆڕۆنا و ململانێی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا
- به‌غدا له نێوان واشنگتن و تاران
- هۆكاره‌كانی توڕه‌بوونی ئه‌مریكا له عێراق
- ئامانج له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا
- سانفرانسیسكۆ: سه‌ردانی بنكه سه‌ره‌كییەكانی فهیسب...
- پۆلیس و خۆنیشانده‌ران پێكه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ن
- ڕێپێوان و كۆرۆنا به‌رۆكی ئه‌مریكایان گرتوه
- I returned a lost Phone
- كۆڕۆناو لێكه‌وته‌كانی له كوردستان و ئه‌مریكا
- رێپێوان بۆ دادپه‌روه‌ری به‌رده‌وامه
-
▼
June
(31)
Monday, June 29, 2020
شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزی كوردستان
له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌موو به‌هارێك، له‌گه‌ڵ سه‌رده‌رهێنانی هه‌ر گوڵێك له دڵی خاكی نیشتمان دا، له‌گه‌ڵ به‌روبوومی هه‌ر خه‌رمانێك، له‌گه‌ڵ خه‌زانی هه‌ر لێره‌واڕێك، له‌گه‌ڵ دیمه‌نی كول كول به‌فردا، له‌گه‌ڵ هه‌ر دڵۆپه بارانێك كه له ئاسمانه‌وه ده‌تكێته سه‌ر شان و پیلی شاخه‌كان و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ده‌نگی رووبار‌و تاڤگه‌كان ئێوه له یادوه‌ری ئێمه‌دا زیندوو ده‌بنه‌وه.
مادام وڵات دڵسۆزی وه‌كوو ئێوه‌ی لێنه‌بڕێ، با هه‌نووكه‌ش له ژێر نیرو چه‌كمه‌ی داگیركه‌ردا بێ، لێ ده‌بێ هه‌ر ئازاد‌و سه‌ربه‌ست ببێ.
ئه‌و رۆژه دێت كیژو كوڕی كورده‌واری له دڵی سروشتی ڕازاوه‌دا سه‌رچۆپی سه‌ركه‌وتن بكێشن و له‌گه‌ڵ هه‌ڵمژینی هه‌وای بێگه‌ری ئازادی درودێك بۆ گیانی پاكتان بنێرن و سرودی هه‌رمان و نه‌به‌ردی بڵێنه‌وه...
Wednesday, June 24, 2020
واشنتۆن رێگا نادات تاران چه‌ك بكرێ
بڕیاره ئه‌مرۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، یەکەمین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سەبارەت بە پێشنیارەکەی ئەمەریکا بۆ درێژ کردنەوەی ماوه‌ی قەدەغەکردنی كڕینی چه‌كوچۆڵ له لایه‌ن ئێرانه‌وه، دەست پێبكات.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دوێنێ سێشه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٢٣ی جونی ٢٠٢٠، له رێگای تویته‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌م باسه نوسیبووی: "ئه‌گه‌ر بێتوو له مانگی ١٠دا، یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌ك كرین له لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆتایی پێبێ، ئه‌وه تاران ده‌كارێ فرۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئێس ی‌و-٣٠٠ی روسیا‌و جی-١٠٧ چین بكرێ، به‌م كه‌ره‌سته شه‌ڕكه‌رانه كه به جیددی مه‌رگ خولقێنن، ئیدی ئاسیا‌و ئورووپا ده‌بنه ئامانجی ئێران. ئه‌مریكا ئیزن نادات ئه‌مه روو بدات."
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه دزه‌یان پێكراوه، ئه‌مریكا پێشتر ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی له‌م باره‌وه ئاماده كردوه‌و داویه‌ته ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ یاسای قده‌غه كردنی كڕینی چه‌ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه، درێژ بكه‌نه‌وه.
کێلی کرافت، باڵوێزی ئه‌مریكا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشتر باسی له‌وه كردبوو كه وڵاته‌كه‌ی بەرنوسی بڕیارێک بۆ درێژ کردنەوەی ئابلوقەی كڕینی چەک له لایه‌ن ئێران ئاماده كردوه. واشنگتن هۆشداری داوه ئه‌گه‌ر بێتوو له هەوڵه‌كه‌ی دا د‌ژی ئێران سه‌رنه‌كه‌وێ، ئەوا به گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی سالی ٢٠١٨، سه‌رجه‌م سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران دێنێته‌وه ئاراوه.
له ڕه‌شنووسی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكادا باس له‌وه كراوه كه گشت وڵاتان ده‌بێ راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ خۆ له فرۆشتن و ناردنی چه‌ك بۆ ئێران ببوێرن، ته‌نیا له حاڵێكدا نه‌بێ كه كۆمیته‌یه‌كی شۆرای ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، لانیكه‌م ماوه‌ی مانگێك به‌ر له واده‌ی ناردنی چه‌كه‌كان، په‌سه‌ندی بكات.
له به‌شێكی ئه‌و ره‌شنووسه‌دا، كه بۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكاش نێرداوه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه: "ده‌ستوێراگه‌یشتنی ئێران به چه‌كوچۆڵ ئاشتی و ئاسایشی جیهان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌مریكا به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندوه ئێران ده‌بێ بێئه‌ملاولا، به بێ كات كوشتن، حاشاكردن و فریوكاری رێگا به پشكنینی تیمه‌كانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌كی ئه‌تۆم بدات و له‌م باره‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
چوونكه شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كا پێشێل كردنی به‌ندی سێهه‌می په‌یمانامه‌ی به‌رگرتن به بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه كه ئێران بۆ خۆی واژۆی كردوه. ئه‌مریكا رازیه ئێران به‌رنامه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم په‌ره پێبدات، لێ ئه‌مریكا پابه‌نده به‌وه‌ی كه گشت ئه‌و رێگایانه بگرێ كه‌وا ئێران بتوانی لێیانه‌وه ده‌ستی به چه‌كی ناوكی و كۆمه‌ڵكوژ بگات." پێشتر سكرتێری گشتیی نه‌ته‌ویه‌كگرتوه‌كان ئانتۆنی گۆتێرێس له راپۆرتێكدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌وه‌ی پشت‌راست كردبوه‌وه كه: "ئەو موشەکە کروزانەی له ڕابردوودا لە چەند هێرشێکدا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان و فڕۆکەخانەیەکی نێونەتەوەیی عەرەبستانی سعودیە بە کار هاتبوون دروستکراوی ئێران بوون."
سكرتێری گشتیی یوئێن له راپۆرته‌كه‌داو له‌م باره‌وه وتویه‌تی: "له مانگی ١١ی ساڵی ٢٠١٩دا، هه‌روه‌ها له مانگی ٢ی ٢٠٢٠ ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دا گرت كه دروستكراوی ئێران بوون. شێواز‌و دیزانی ئه‌و کەرەستانه وه‌كوو ئه‌وانه‌یه كه ئێران له كارگه‌كانی بازرگانی خۆی دا به‌رهه‌میان دێنێ.
به‌شێك له‌و چه‌كانه لە نێوان مانگی ٢ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ مانگی ٤ی ٢٠١٨ ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كرابوون." واشنگتن ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌موو هەوڵه‌كانی خۆی خستۆته گه‌ڕ تاكوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان قایل بكات ئابولقه‌ی چه‌ك كرینی سه‌ر ئێران درێژ بكه‌نه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و واده‌یه كۆتایی بێ. سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ساڵانە ٢ جار ڕاپۆرتی خۆی لەسەر جێبەجێکردنی ئابوڵقەی چەک بۆ سەر ئێران و ئەو کۆتوبەندانەی دیكه کە پاش ڕێککەوتنە ناوکییەکە مابوون، پێشكه‌شی ئەنجومەنی ئاسایش ده‌كات.
بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەنجوومه‌نه‌كه شه‌نوكه‌وی راپۆرته‌كه‌ی سكرتێری گشتیی بکات. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ١٥ ئه‌ندامی هه‌یه‌و له‌و نێوه‌دا وڵاتانی ئه‌مریكا، ڕوسیا، چین، بریتانیا‌و فه‌رانسه، وه‌كوو ئه‌ندامی دایم و نه‌گۆر، مافی ڤتۆیان هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی قەدەغەکردنی كڕین و بازرگانی چەک لەسەر ئێران درێژ بکرێتەوە، ده‌بێ لانیكه‌م له كۆی ١٥ ئه‌ندامه‌كه، ٩ ئەندام ده‌نگ به پرۆژه بڕیاره‌كه بده‌ن، هه‌روه‌ها هیچ وڵاتێك مافی ڤیتۆ د‌ژی بڕیارەکه بەکار نه‌هێنێت.
پێشتر چین و روسیا نه‌یاری خۆیان بۆ هەنگاوانه‌ی ئه‌مریكا له د‌ژی ئێران ڕاگه‌یاندوه. به گوێره‌ی رێكه‌وتنی ناوكی وڵاتانی ٥+١ له‌گه‌ڵ ئێران، كه مانگی ٧ی ساڵی ٢٠١٥دا، له ڤییه‌ن، هاته ئاراوه، مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ واده‌ی به‌ربه‌ستی كڕینی چه‌ك له لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆتایی دێت.
واشنتۆن مانگی ٥ی ساڵی ٢٠١٨، یه‌ك لایه‌نه له‌و رێكه‌وتنی ناوكی كشایه‌وه‌و رایگه‌یاند ئێران به‌نده‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشێل كردوه‌و په‌ره‌ی به ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست داوه‌و پشتیوانی گروپه تیرۆریستییه‌كانی كردوه.
رێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات
تێدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ناسراو به "WHO"، له چوارچێوه‌ی ڤیدیۆ کۆنفرانسێكدا، كه له لایه‌ن وڵاتی ئیماراته‌وه سازدرابوو، راگه‌یاند: "ئێستاش ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خێرایی لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆڤید١٩ ، پاش تێپه‌ڕ بوونی پتر له ٣ مانگ، ئه‌وجار ژوماره‌ی گیرۆده‌بووان گەیشتە ملیۆن كه‌س، بەڵام هه‌نووكه‌و ته‌نیا له ماوه‌ی ٨ رۆژدا، ١ ملیۆن كه‌س تووشی په‌تاكه بوون."
به‌ڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا په‌رژایه سه‌ر ئه‌و باودۆخه ناله‌باره‌ی كه به هۆی ڤایرۆسی كۆرناوه له جیهان دا هاتۆته ئاراوه‌و له‌م باره‌وه باوه‌ڕی وابوو كه پاش ده‌یان ساڵی دیكه ئاسه‌واره خراپه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پتر خۆ ده‌رده‌خه‌ن: "پەتاکە تەنیا هۆکاری قەیرانێکی تەندروستی نییە، ئه‌م قه‌یرانه لێكه‌وته‌ی ئابوری، کۆمەڵایەتی و تەنانەت لە زۆر وڵات قەیرانی سیاسیی هێناوه‌یه ئاراوه."
پێشتر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئه‌وه‌ی پشت‌راست كردۆته‌وه زیاد كردنی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی "دیكسامیسازۆن"، وه‌كوو یه‌كه‌م ده‌رمانی كارامه كه د‌ژی كۆرۆنا كاریگه‌ری هه‌یه‌و توانراوه له‌م رێگه‌وه رێژه‌ی مردنی تووشبوان كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌ركێكی قورس پڕ زه‌حمه‌ته‌و ده‌بێ هه‌ره‌وه‌زی جیهانی هه‌بێ بۆ به‌رهه‌مهێنان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كه، له سه‌رتاسه‌ر دونیا.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به كۆڤید١٩ ناسراوه، له كۆتایی ساڵی ٢٠١٩دا، له شاری ووهانی چین بڵاووبوو‌ه‌وه، دواتر پەتاکە له ٢٠٠ وڵاتی دونیای بڵاوو بویه‌وه، تاكو ئێستا له ئاستی جیهانی دا پتر له ٩ میلیۆن و ٤١١ هه‌زار كه‌س تووشبوون، له‌م بازنه‌دا پتر له ٤ میلیۆن و ٥٧٨ هه‌زار كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه، هه‌روها نزیك به له ٤٨٢ هه‌زار كه‌سیش مردوون.
Monday, June 22, 2020
برای به‌رێزو خۆشه‌ویست جه‌نابی سه‌ید ره‌سوڵ سه‌ید ئه‌حمه‌دی
پاش سڵاو‌و
بە داخەوە ئاگادار بووم، باوكی هێژاتان، به‌ڕێز حاجی سەید تەھا سەید ئەحمەدی، كه‌سایه‌تی خۆشناو، كوردپه‌روه‌ر، ئیماندار، خواناس، كۆمه‌ڵایه‌تی و خێرخوازی شاری پیرانشار‌و ده‌ورووبه‌ری، كۆچی دوایی كردوه.
به‌م بۆنه تاڵه‌وه له ناخی دڵه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م، خۆم به هاوبه‌شی گشت ماڵباده داخدارو تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌زانم.
له هه‌موو لایه‌كمان ڕوون و ئاشكرایه، كاك سه‌ید ته‌ها، له لایه‌ك به هۆی هه‌ڵوێستی كوردپه‌روه‌رانه‌ی جه‌نابیان، له لایه‌كی دیكه‌وه به هۆی كاریگه‌ری چاونه‌ترسانه‌ی جه‌نابتان له سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف و شانازی دا، هه‌موو كات له ژێر گوشار‌و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی هه‌ر دوو رێژیمی پاشایه‌تی و دواتر كۆماری ئیسلامی دا بوو. كه‌چی ئه‌و زۆرداری و دژواریانه هه‌رگیز چۆكیان پێدانه‌دا، بڵكه جه‌نابیان هه‌میشه به سه‌ربه‌رزی و رووسووری ژیا‌و بۆ ساتێكیش پشتی له ئاوات و ئامانجه به‌رزه‌كانی ر‌زگاری كورد‌و كوردستان له ژێر نیری زۆرداری نه‌كرد، به‌ڵكو تاكوو دوایین ساته‌كانی ژیانی پڕ له سه‌ربه‌رزی له به‌ره‌ی پڕ شكۆی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دا مایه‌وه.
یادو ناوی خوالێخۆشبوو كاك سه‌ید ته‌ها بۆ هه‌میشه به به‌رزی و به‌رێزی ده‌مێنێته‌وه.
جارێكی دیكه هاوخه‌می قوڵ و برایانه‌م قبووڵ بفه‌رموون.
براو هاورێی تاكووسه‌رتان
مسته‌ر كورد
واشنگتن
٢٢ی جوونی ٢٠٢٠
Sunday, June 21, 2020
رۆژی باوك پیرۆز بێ
باوکم، کە هەرگیز نەمدیتەوە. یادی بەخێر بێت.
#مسته‌ر_كورد
My Father, I never saw him again. Rest in Peace.
د. سادق زه‌رزا
Saturday, June 20, 2020
به هیوای سه‌رفرازی
زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی دۆست و برای هێژام، تێكۆشه‌ری دڵسۆزی كوردستان، جه‌نابی باپیر كامه‌لا، ئه‌ندامی پاڕڵمانی كوردستان؛ له ئاكام دا توانی به‌سه‌رازز ڤایرۆسی ژیان شێوێنی كۆرۆنادا زاڵ بێ و سڵامه‌تی ته‌واو به ده‌ست بهێنێته‌وه.
به هیوای سه‌رفرازی
Wednesday, June 17, 2020
واشنگتن سپاسی رێكخراوه کوردییه‌كانی رۆژئاڤا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ره‌حیم ره‌شیدی\ واشنگتن
ئه‌مرۆ ولیام ڕۆبەک چێگری نوێنه‌ری ئه‌مریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی د‌ژی داعش، له کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە حەسەکە وتی:" به ناوی ئه‌مریكاوه سپاسی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، نێچرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و ژه‌نه‌راڵ مەزڵوم كوبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دێموکرات ده‌كه‌م، له هه‌مبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێكه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كانی رۆژئاڤای كوردستان. سپاسی هێزه کوردیـیەکانی سوریا ده‌كه‌م كه هه‌نگاوێكی قورسیان نا بۆ ئەو بەرەوپـێشچوونەی هەتا ئێستا بەدەستیان هێناوە. هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكه‌وتنی دهۆك له ساڵی ٢٠١٤دا، گه‌یشتونه‌ته چه‌ند رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی و له‌م به‌ستێنه‌دا هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌هاوێژن."
نوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی قسه‌كانی دا باسی له‌وه‌ش كرد دوو لایه‌نی كوردی به هه‌ستیاریی و به‌رپرسانه وتووێژەکانیان ئەنجام داوەو نه‌شیشارده‌وه كه کاری زۆر ما‌و بۆ ئه‌وه‌ی لە داهاتوودا ئەنجامی بدەن. ناوبرو هیوای خواست ئەم بەرەوپـێشچوونە ببێتە بنەمایەک بۆ پێكهاتنی وتووێژی به‌رینتر تاكوو گشت پـێکهاتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بگرێتەوە.
شیاوی ئاماژه بۆ كردنه كه له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، ئەنجوومەنی نشتیمانی کوردی لە سوریا و پارتی یه‌كیه‌تیی نیشتمانی کورد ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان خوێنده‌وه كه تێیدا له‌سه‌ر یه‌كریز كورد له سوریا پێداگریان كرده‌وه‌و رێكه‌وتنه‌كه‌یان به ده‌سكه‌وثه‌كی مێژوویی بۆ كورد‌و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریا له قه‌ڵه‌م دا.
زۆرایه‌تی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا داوای گۆرینی رێژیمی ئێران ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا، كه له كۆی ٥٠ ولایه‌تی ئه‌مریكا، نوێنه‌رانی ٤١ ولایه‌ت له خۆ ده‌گرێ، بۆ یه‌كه‌مین جار به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك داكۆكی و پشتیوانی له ئێرانێكی دێموكرات، ئازاد‌و كۆماری ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه بونیاد بنرێ. ئه‌م پشتیوانی و نه‌خشه رێگایه بۆ گۆرانی رێژیم له ئێران ئه‌ندامانی هه‌ر دوو حیزب له خۆ ده‌گرێ.
هاوكات پتر له ٢٢٠ ئه‌ندامی كۆنگرێس، تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامی له د‌ژی هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی تاران به تایبه‌تی تیرۆره‌كانی ده‌ره‌وه مه‌حكووم ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها پێداگری ده‌كه‌نه‌وه كه نابێ ئێران چه‌كی ناوكی هه‌بێ...
بڕیاره ئه‌مرۆ كاتژمێر ١ی پاشنیوه‌رۆ به كاتی واشنگتن كۆنفرانسێك لەم بارەوە به‌ڕێوه بچێ
Tuesday, June 16, 2020
سه‌رۆكی ده‌نگی ئه‌مریكا گۆڕدرا.
وێنه: مسه‌ر كورد‌و ئەماندا بێنێت
مسته‌ر كورد\ واشنگتن
له ئێستادا ده‌نگی ئه‌مریكا (VOA)، به ٤٧ زمانی جیاواز‌و له نێویان دا كوردی، به‌رنامه به شێوه‌ی، بینراو، بیسراوو نوسراو‌و بڵاو ده‌كاته‌وه، به میلیۆنان، بیسه‌ر، بینه‌رو خوێنه‌ری له سه‌راسه‌ری جیهان هه‌یه.
لە نیوه‌ی دووهه‌می مانگی مای دا، سه‌رۆك تره‌مپ سه‌باره‌ت به بڕیاری ده‌سنیشانكردنی ماكێڵ په‌ك، شێلگیرانه ڕەخنەی لە دەنگی ئەمەریکا گرت و گوتی :"دەنگی ئه‌مریکا بە شێوەیەکی زۆر خراپ ئیداره ده‌كرێ. ئەوان دەنگی ئەمەریکا نین، ئەوان به پێچەوانەی دەنگی ئه‌مریکان."
ئه‌م ره‌خنانه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به رووماڵی هه‌واڵه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆناو رۆڵی چین له‌م باره‌یه‌وه بوو. له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی دا كه مانگی ٤ د‌ژی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاوكرایه‌وه هاتبوو: "رۆژنامه‌وانه‌كان ده‌بێ راستییه‌كان بگوازنه‌وه، لێ ده‌نگی ئه‌مریكا به‌ره به پروپاگه‌ندای پێكن ده‌دات، له ماوه‌ی ئه‌م حه‌وتوه‌دا قه‌ره‌نتینه‌ی شاری ووهان، له چین، وه‌كوو شێوازێكی سه‌ركه‌وتوو وێنا ده‌كه‌ن و دیمه‌نی چێژن و خۆشی ده‌وڵه‌تی كۆمۆنیستی چین له‌باره‌ی ئه‌م داخوازیانه‌وه له تویته‌ر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه."
پاش ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌سبه‌جێ ئەماندا بێنێت، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ده‌نگی ئه‌مریكا، داكۆكی له ناوه‌رۆكی هه‌واڵ و ڕاپۆرتەکانیان كرد‌و ڕایگه‌یاند: "ئێمە به گوێره‌ی به‌ندی یه‌كه‌می یاسای بنه‌ڕه‌تی، زانیاری راست و باوه‌ڕپێكراو بۆ گشت خه‌ڵكی جیهان ده‌گوازینه‌وه، كه هیچ رێگایه‌كی دیكه‌یان نیه بۆ ده‌ستراگه‌یشتن به زانیاری دروست."
دواتر‌و وه‌كوو ناره‌زایه‌تی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تره‌مپ بڕیاریدا نابێ "ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و پێشگیری له نه‌خۆشییه‌كان"، هاوكاری رۆژنامه‌وانه‌كانی ده‌نگی ئه‌مریكا بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆشكی سپی به جیددی ره‌خنه‌ی له بڵاوبوونه‌وه‌ی قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران موحه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، د‌ژی ئه‌مریكا گرت، كه له ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاوببوه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ماوه‌ی دوو ساڵه مایكێڵ په‌ك كه ده‌رهێنه‌ری سینامه‌یه‌و كه‌سێكی كۆنه‌پارێزو نزیك له تره‌مپه، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌نگی ئه‌مریكا راسپاردوه، لێ ئه‌ندامانی دێموكرات له ئه‌نجوومه‌نی پیران، رێگریان له‌وه ده‌كرد به‌ربژێره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌نگی پێبدرێ و ده‌ست به كار بێت.
پاش ئه‌وه‌ی مایكێڵ په‌ك سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئه‌مریكای بۆ ڕاگه‌یاندنی جیهانی وەرگرت کە دەنگی ئه‌مریكاش وه‌كوو مێدیایه‌كی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ لە ژێر ڕێبەرایەتی ئەو ئاژانسەدا کار دەکات، ئیدی سەرۆکی دەنگی ئەمەریکا ئەماندا بێنێت و یاریده‌ره سەره‌كییه‌كه‌ی ساندرا سوگاوارا دەستیان لە کارەکانیان کێشایەوە كه له ساڵی ٢٠١٦ تاكوو ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ده‌نگی ئه‌مریكایان ده‌كرد.
سه‌رۆكی پێشوو جێگره‌كه‌ی له نامه‌ی ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌یان دا وتویانه: "مایكێڵ په‌ک لە بەردەم کۆنگرێس سوێندی یاسایی خواردوە، ڕێز لە سەربەخۆیی دەنگی ئەمەریکا بگرێت، ئەو سەربەخۆییەش وای کردوە لە سەرانسەری جیهان متمانه‌ی بینه‌ران و بیسه‌رانمان به دەست بهێنیین."
ئه‌وان هه‌روه‌ها سپاسی هەوڵەکانی سه‌رجه‌م ستافی دەنگی ئه‌مریكایان کردوه، كه له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوودا پێكه‌وه ده‌نگی ئه‌مریكایان به‌رێوه بردوه.
كورته‌ك سه‌باره‌ت به دیرۆكی ده‌نگی ئه‌مریكا:
ده‌نگی ئه‌مریكا ساڵی ١٩٤٢ دامه‌زراوه‌و بنكه‌ی سه‌ره‌كی له واشنگتن هه‌ڵكه‌وتوه. به‌رنامه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌و بوجه‌ی ساڵانه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاوه دابین ده‌كرێ كه له ئێستادا ساڵانه بری پتر له ٢١٨ میلیۆن دۆلاره.
نزیك به ١١٠٠ كارمه‌ندی هه‌یه‌و له سه‌راسه‌ری جیهان دا پتر له ٢٣٦ میلیۆن بینه‌ر، بیسه‌رو خوێنه‌ری هه‌یه.
له به‌ره‌به‌ری شه‌ری دووهه‌می جیهانی دا، رادیۆ ده‌نگی ئه‌مریكا رۆژانه بۆ ماوه‌ی ١٥ خوله‌ك به‌رنامه‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه. پاشان له ساڵی ١٩٤٧دا، رادیۆ ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و به‌رنامه به زمانی رووسی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت و ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمۆنیزم پێوه‌ندی بگرن. به‌شتی توركی ساڵی ١٩٤٨ ده‌ستی به‌كار كردوه. عه‌ره‌بی ساڵی ١٩٥٠ وه‌شانی كردوه. هه‌روه‌ها به‌شی فارسی ساڵی ١٩٧٩ و به‌شی به‌شی كوردی له ساڵی ١٩٩٢دا ده‌ستیان به تێكۆشان كردوه.
ده‌نگی ئه‌مریكا له ساڵی ۱۹۴۲ تاكوو ۱۹۴۵ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایتی شه‌ڕدا بوه. له ۱۹۴۵ بۆ ۱۹۵۳ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا بوه. ساڵی ۱۹۵۳ تاكوو ۱۹۹۹ له ژێر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسی زانیاری ئه‌مریكادا تێكۆشانی كردوه. پاش ساڵی ۱۹۹۹ تاكوو ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی فیدراڵه كه به (BBG) ناسراوه.
له ئێستادا ده‌نگی ئه‌مریكا له رێگای ته‌له‌ویزیۆنه‌وه به ٢٥ زمانی جیاواز، له رێگای رادیۆوه به ٤٧ زمان به‌رنامه‌و هه‌واڵ و بابه‌تی هه‌مه‌ره‌نگ بڵاو ده‌كاته‌وه.
Sunday, June 14, 2020
Saturday, June 13, 2020
دیارێكی دۆستانه له‌گه‌ڵ جه‌نابی د. موحمود عوسمان
له ماڵی جه‌نابی د. مه‌حمود عوسمان، له هه‌ولێر، له دیدارێكی دوو كاتژمێری دا به تێروته‌سه‌لی باسمان له دۆخی كوردستان و ناوچه‌كه كرد‌و دوره دیمه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو پرسی كوردمان له هه‌رێمه‌كه لێكدایه‌وه.
جه‌نابیان باسی له‌وه كرد چه‌ند جارێك به‌رپرسانی رۆژئاڤای كوردستانی دیتوه‌و داوای لێكردوون ڕه‌چاوی كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی ناسك و پێكهاته‌ی ئیتنیكی هه‌رێمه‌كه‌یان بكه‌ن...
له‌م به‌ستێنه‌دا، پرسی ر‌زگاری كردنی موسڵ له ده‌ستی داعش به نموونه هێنایه‌وه‌و ئاماده نه‌بوونی پێشمه‌رگه‌ی بۆ نه‌چوونه ناو موسڵ به سیاسه‌تێكی باش و ژیرانه بۆ داهاتووی كورد له ناوچه‌كه لێكدایه‌وه...
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌و باسمان دا په‌رژاینه سه‌ر دۆخ و پێكه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵات و له‌م به‌ستێنه‌دا هاوڕابووین كه پێویسته حیزبی دێموكرات یه‌كبگرێته‌وه‌و جه‌نابیان به ڕوونی باسی كرد وه‌كوو هه‌میشه له‌م بازنه‌دا دڵسۆز‌و مشورخۆره‌و هه‌رچی له ده‌ست بێ دریغی ناكات...
له كۆتایی دا د. مه‌حمود سه‌باره‌ت به به‌هێز كردنی پێگه‌ی كوردستان له واشنگتن كۆمه‌ڵێك رێنوێنی و راسپارده‌ی شایانی هه‌بوو هه‌روه‌ها كار‌و خه‌باتی به‌نده‌ی بۆ پێشخستنی دۆزی كورد له ده‌ره‌وه به كاریگه‌رو پڕ بایه‌خ وه‌سف كرد...