Archive

Friday, January 26, 2018

Do you think that you have done enough to stop Erdogan’s attacks on the Kurds?


                         Rahim Rashidi and Heather Nauert


MS NAUERT: Yeah, hi.
QUESTION: Thank you. Do you think that you have done enough to stop Erdogan’s attacks on the Kurds?
MS NAUERT: Well, that’s why we’re having such serious conversations with President Erdogan and others in the Turkish Government. We are urging Turkey to de-escalate, and that’s a serious thing. When we call on a country, especially a NATO ally, to de-escalate, we hope that they’re taking that – those concerns very seriously. President Trump’s readout of his call with President Erdogan, I would characterize that as fairly stern. I’d be happy to read part of that for you. But in the call he relayed concerns about escalating violence in Afrin; it risks undercutting our shared goals in Syria.
The President urged Turkey to de-escalate, to limit its military actions in that area, avoid civilian casualties. We note that a few people were just killed as a result, a few civilians were. That is a tremendous concern of ours. We’ve also asked for them to do more to try to avoid civilian casualties, increases in displaced people and refugees. We see that people now have to flee an area that was previously considered pretty stable. I mean, what a shame that is. Think about all that this country has been through, and now we’re looking at another disruption in northwestern Syria because Turkey has taken its eye off the ball, ISIS, and going after the PKK at this time? Again, I mention we share our concerns, but we want stability in Syria and we would eventually like to be able to have a political resolution, and have people be able to come back home. So we’re not just there yet.
In addition, I’d like to mention the President also urged Turkey to exercise caution and avoid any actions that might risk conflict between Turkish and American forces. That is obviously an enormous concern for ours. The President reiterated that both nations must focus all parties and – on the shared goal of achieving the lasting defeat of ISIS. Thank you.

Stop Erdogan's attacks on the Kurds

Stop Erdogan Stay with Afrin

"تێکدانی بارودۆخی ئارامی عفرين شەرمەزارییە".



هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رەحیم رەشیدی: "تێکدانی بارودۆخی ئارامی عفرين شەرمەزارییە".
رەحیم رەشیدی لە کوردستان تی ڤی، ئایا پێت وایە ئێوە کاری خۆتان بە تەواوی کردوە بۆ ئەوەی پەلامارەکانی ئەردۆغان لە دژی کورد رابگرن؟.
هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: "هەر بۆیە ئێمە لەسەر ئەو بارودۆخە لەگەڵ تورکیا قسه‌مان كردوه‌و زۆر نيگه‌رانی ڕەوشی عفرينین و پێمان وايه‌ كه‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌بێت چاويان له‌سه‌ر داعش بێت و نابێت له‌و ئامانجه‌ لا بده‌ن. ئێمه‌ دڵگرانيین و نيگه‌رانييه‌كانيشمان گه‌ياندووه‌ته‌ توركيا.
ئێمه‌ هاوڕاين له‌گه‌ڵ توركيا له‌ باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى په‌كه‌كه، توركيا ئه‌ندامى ناتۆيه‌ و هاوپه‌يمانمانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ى توركيا له‌ عه‌فرين ده‌يكات سەرەنجی ئێمه‌ له‌سه‌ر داعش لاده‌بات و هيچ لايه‌نێكى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى نه‌يوتووه‌ داعش بە تەواوی له ‌نێو چووه"‌.
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ لە پێوەندییە تەلەفوونیەکەی دا بە جیددی به سەرۆک‌ ئه‌ردۆغانى راگه‌ياندووه‌، "بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌كات و دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ پەلاماردانی خه‌ڵكى مه‌ده‌نى وه‌ك ئه‌وه‌ى بينيمان، هەروها دواشی کردوە کە تورکیا دەست هەڵگرێ‌ له‌ كوشتنى مه‌ده‌نييه‌كان و ئاواره‌ كردنى خه‌ڵک و داوای كردوە تورکیا پشووی لەسەرەخۆ بێ و ره‌وشه‌كه لەوە‌ خراپتر نه‌كات". هەروەها سەرۆک بە تورکیاشی وتوە کە نابێ هێزەکانی ئێمە لەو نێوچانەدا بە هۆی تورکیاوە روو بە رووی هیچ هەرەشەو مەترسیەک ببنەوە.
‌شه‌رمه‌زارييه‌ كه‌ نێوچه‌يه‌ك ئارام بێت و بچيت و ناسەقامگیری بکەیت. ئێمە پێمان وایە دەبێ لە سووریا ئارامی، سەقاگیری و ئاسایش و چارەسەری سیاسیی هەبێ تاکوو خەڵک بگەرێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

Friday, January 19, 2018

گەڵاڵەی سەرەکی خەبات



گەڵاڵەی سەرەکی خەبات:
بۆ درێژەدان بە خەباتی نەتەوایەتی، لە حاست دوژمنێکی فێلەزان و بێ بەزەییدا، پێویستیمان بە راستگۆیی، وەفاداری، یەکتر خۆشویستن و بەردەوام بوونی خەبات بە بێ قین لە دڵی و یەکتر شکاندن هەیە. جێگیر کردنی ئەم کولتوورە گەڵاڵەیەکی سەرەکی و هەرگیز نەگۆری گشت قۆناغە پڕ تەنگوچەڵەمەکانی خەباتی شارو شاخە. ئەگەر توانیمان ئەمە بکەین ئەوە سەرەرای دووری و دژواری رێگای تێکۆشان، هیوا بە ژیان و داهاتوویەکی گەشتر بە ئاسانی لاواز نابێ و ئەمەش باشترین خزمەتە بە خەباتی خۆنەویستی و گەل ویستی و لە بیر نەکردنی ئامانجی بەرزی هاوڕێ شەهیدەکانمان کە بۆ ئازادی و شکۆی نەتەوەکەمان گیانی بەرزیان بەخت کرد...
رەحیم رەشیدی

Saturday, January 6, 2018

نوێنەری ئەمریکا قسەی خۆی دژی تاران بردەسەر


وێنە: نیکی هەیلی

رەحیم رەشیدی
ئێوارەی سێ شەممهی رابردوو، نیكی ههیلی، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامهوانی دا له ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگهیاند، لهئەنجومەنی ئاسایش  پەروەندەی سەرکوتی خەڵک لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دهخاته بهرباس.
ههر بۆیه رۆژی شهممه كۆبوونهوهكه پێكهات و هێلی وتارێكی گیرینگی سهبارهت به مافهكانی خهڵكی ئێران پێشكهش كردو وتی:
خەڵکی ئێران لە پتر لە ٧٩ شوێنی وڵاتهكهیان خۆنیشاندانیان کردو ئەوەش دەرخەری بەهێزیی ئەو خەڵکە بوێرەیە کە بە چڕی لەو حکومەتە ماندوو بوون، ئامادەن بە دەربڕینی ناڕەزایەتی گیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە.
جیهان دەبێ ڕێزیان لێ بگرێ. پێویستە دەنگی خەڵکی ئێر ان ببیسترێ. بەشێک لە هاوکارەکانی ئێمە وا بیر دەکەنەوە کە مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جێگەیەکی نیە. مافی مرۆڤ دیاری و خەڵات نیە کە دەوڵەتەکان پێشکەشی بکەن.

نوێنەری ئەمریکا دەرباری پشتیوانی ئێران لە ترۆریسم وتی:
 بابەتی سووریە بە شێوەیەکی تۆقێنەر، ئەوەمان بۆ دەردەخا. ئەوەی ئیستا لە شار و گوندەکانی ئێران ڕوو دەدا، دیسان ئەو ڕاستیەمان بۆ پشت راست دەکاتەوە. ڕژیمی ئێران، مافی خەڵکی خۆی پێشێل کردووە و ساڵەهایە ئەوان ئەو پێشێلکاریانە دەکەن.
نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران، ساڵانە لانیکەم ٦ میلیارد دۆلار یارمەتیی بە ڕژیمی مرۆڤکوژی ئەسەد دەکات. خەڵکی ئێران ئەوە بە باشی دەزانن و هەر بۆیەش بە دەسەڵاتەکەیان دەڵێن،دەست لە سووریا هەڵگرن و ئاوەڕ لە مە بدەنەوە".
ڕژیمی ئێران،  ساڵانه، تاقمێكی زۆر چەکدار دەنێرێتە ئێراق و پشتیوانی لە حوسیەکان لە یەمەن دەکا و بۆ نموونە مووشەکیان بۆ دەنێرێ، ئەوە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکانی ئێرانی، لە چاو  یهك دهیه پێش، ١٥ لە سەد هەژارترن
کەچی ڕژیمی ئێران، گرێبەستگەلێک دەدا بە کۆمپانیاکانی سەر بە سپا و ئەوان هەزاران بینایان ساز کردووە کە دیتمان لە کاتی بوومەلەرزەدا رووخان و نێوچوون و سەدان کەسیان تێدا کوژرا و خەڵکی ئێران دیسانیش هاواریان کردەوە کەبیرێک لە حاڵی ئێمە بکەنەوە”. پەیامی خەڵکی ئێران، کە حاشاهەلنگرەڕاگرتنی تیرۆریزمە”.

نوێنەری ئەمریکا رووی لە جیهان و ئێران کردو رایگەیاند
سەرجەم وڵاتانی ئازادیخواز پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەن. یەکیەتیی ئوروپ، کانادا، ئیسراییل نۆروێژ، بریتانیا، فەڕانسە، سوید. ئێمە ڕێز لە سەرجەم ڕاگەیێندراوەکانی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ دەگرین بەڵام دەبی کارێکی زیاتر لەوەش بکەین.
من، بە گشت هاوکاران ڕادەگەیێنم و داوایان لێدەکەم تا بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی خەڵکی ئێران، دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگم. لە ڕژیمی ئێرانیشم دەخوازم كه سەرکوتی خەڵک ڕاگرێ، له كۆتایی دا، خەڵک خۆیان دەست نیشانی دەکەن چارەنووسیان چۆن بێ و گومانێکیش لەوەدا نیە کە ئەمریکا، بێ ئەملاو ئەولا، لەگەڵ خەڵکی ئێرانه کە خوازیاری ئازادی و گەشە بۆ بنەماڵەکانیان و کەرامەتی وڵاتەکەیانن.

ڕژیمی ئێران، ئێستا پێی ناوەتە هێڵیهۆشداریپێدان، جیهانیش چاوهدێری دهكات تاكوو بزانێ ڕژیمی زاڵ بەسەر ئێراندا چی دەکات.