Archive
-
▼
2014
(335)
-
▼
December
(22)
- Happy New Year
- ئێوارەخوانێک لەگەڵ نوسەری ئەمریکایی ستێفان مانیسفێڵد
- The Miracle of the Kurds
- سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناو‌کی ئاوای بە رەح...
- Merry Christmas!
- TISHK TV
- سەرۆک ئۆباما و خێزانەکەی سپاسگوزاری کوردستانن
- ئێمە هەرگیز یادی شەهید دوکتۆر قاسملوو لە بیر ناکەین
- کوردەکانی ئەمریکا بە گرتنەوەی شنگاڵ خۆشحاڵن
- لە ئەمریکا کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەکان بەردەوامە
- بەرز و بەرێز بێ رۆژی پێشمەرگەی کوردستان
- پرسی ژنوسایدی کورد‌و کۆنگرێسی ئەمریکا
- پرسی پرچەک کردنی پێشمەرگە و ئێزیدییەکان لە ئەنجووم...
- کۆرێک بۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی کوردستان
- دیپلۆماتێکی ئەمریکی دەڵێ کوردستان تاقانەی رۆژهەڵات...
- لە ئەمریکا شتومەک بۆ پەنابەرانی کوردستان کۆدەکرێتەوە
- بەرزو بەرێز یادی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی و گشت قورب...
- نتایج مذاکرات اتمی ایران و غرب
- کوردستان تی ڤی لە کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتی کۆنگۆ
- Cejna roja pêşmerge li Waşîngtonê bi rêve çû
- چێژنی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە واشنگت
- واشنگتن فرۆکەی شەڕکەر دەدات پێشمەرگە
-
►
November
(19)
- زۆر بەداخەوە
- کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە واشنگتن
- Obamas receive White House Christmas tree:
- To all my American friends, Happy Thanksgiving!
- شعبەی آمریکای کنگرە‌ی ملیت‌های ایران فدرال در واشنگ...
- دامەزراندنی لقی ئامریکای کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی...
- بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوای چیان لە واشنگتن کردوە
- Peshmerga in Kobani: We were born to fight for Kur...
- کۆچی دوایی خەلیل دۆسکی پێشمەرگەی دێرین
- سپاسنامەی رێکخراوی مۆڵەت بۆ ئازادی
- ٢٣ رۆژ مانگرتن بۆ کوبانی لە واشنگتن
- گەشەی پێوەندی نێوان هەولێر و واشنگتن
- لە واشنتن ره‌وه‌ندی كوردی یەکگرتوویی کوردی رۆژئاوا...
- مانگرتن بۆ کوبانی لە واشنگتن
- شارەزایەکی تیرۆریزم دەڵێ ئێران ئەلقاعیدە دژی کورد ...
- پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کاریگەری لەسەر پرسی کورد
- زۆرینەی کوردەکانی باکوور دەنگیان بە حیزبی ئەردۆغان...
- Please director General Yukiya Amano of the IAEA a...
- The Miracle of the Kurds by Stephen Mansfield
-
►
October
(33)
- نەخۆشخانەی بیاوانی "دوکتۆر قاسملوو"
- لە واشنگتن داوای یەکگرتوویی کوردەکانی رۆژئاوا دەکەن
- ستاره درخشش با رحیم رشیدی در تفسیر خبر راجع بە م‌ح...
- بە یادی ئه‌و کچه‌ی فێری فرێنی کردم!
- فەیلسۆف و زمان‌ناسی جیهانی نوام چامسکی لە نەتەوەیەک...
- ئاستەنگەکانی یارمەتی کردنی کوبانی و رۆژئاوای کوردستان
- هەر وەکوو پێشتر وتبووم هەواڵی خۆشتریش بەرێوەیە:
- تورکیا نهێنی خۆی سەبارەت بە کوبانی و داعش لە واشنگ...
- بۆ یەکەمین جار ئاشکرا کردنی هەلوێستی تورکیا لەسەر ...
- بە پەلە:
- داوا لە ئه‌مریكا کرا پێشمه‌رگه و هێزه كوردییهكا...
- سەرۆک ئۆباما و سەرکەوتنەکانی داعش
- سوپاسنامە
- دیپلۆماتێکی ئەمریکی دەڵێ تەنیا کورد شەڕی تیرۆریزم ...
- پێویستە تورکیا لەبەر ئاشتی نیازپاکی خۆی بۆ کوبانی ...
- کوردەکان بۆ کوبانی چونەبەردەم وەزارەتی دەرەوە و کۆ...
- کوردەکان بۆ کوبانی چونەبەردەم وەزارەتی دەرەوە و کۆ...
- هێرش بۆ سەر رۆژنامەوانان مەحکوومە
- دیسان لە واشنگتن کوردەکان بۆ کوبانی کۆبوونەوە
- کوردەکان دیسان لە درگای کۆشکی سپیان دا
- کوبانی بپارێزن. ژنوسایدی کوردەکان ڕاگرن.
- ئەمریکا ناراستەوخۆ یارمەتی رۆژئاوای کوردستانی کردوە
- WOW
- پشتیوانی کوردان لە کوبانی و پێشمەرگە لەبەردەم کۆشک...
- کوردەکان لەبەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە.
- سەلاحەدین دەمێرتاش دەڵێ بە داخەوە تورکیا سنورەکانی...
- لە نیویۆرک داوای بە هاناوە چوونی کوبانی کرا
- مقاومت کردستان در قلب تهران
- ڕەوەندی کوردی لە نیویۆرک داوای بەتەنگەوە چوونی کوب...
- خەڵاتێکی جیهانی
-
▼
December
(22)
Wednesday, December 31, 2014
ئێوارەخوانێک لەگەڵ نوسەری ئەمریکایی ستێفان مانیسفێڵد
رەحیم رەشیدی
زۆر بەختەورەرم کە نووسەری ناسراوی ئەمریکایی ستیفان مانیسفێڵد و بێڤێرلی خێزانی بۆ خواردنی نانی ئێوارێ لە ماڵی خۆمان میوانمان بوون. بێ گومان ئەم نووسەرە ئەمریکایە کە پتر لە ٢٠ پەرتووکی نوسیوە و نوێترین بەرهەمی بە ناوی “موعجیزەی کوردەکان” کەوتۆتە بازارەوەو لە ئەمریکادا دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆی دا هێناوە، دۆست و پشتیوانێکی دەگمەنی کوردە لەم سەردەمەدا. ئەگەر لە رابردوودا کەسانی وەکوو ئەم جوامێرە لە ئەمریکا دۆستی و پشتیوانی دۆزی رەوای کوردبان، بێ گومان نەتەوەکەمان لە رۆژهەڵاتی نێوەراست چارەنووسێکی باشتری دەبوو. جارێکی دیکە دەست خۆشی لە هەوڵ و ماندوو بوونی ئەم نووسەرە بەرێزە دەکەم و هیوام وایە کە هەر دەم سەرکەوتوو بێ و کورد نموونەی دۆستی لەم چەشنەی زۆرتر بن.
The Miracle of the Kurds
I’m very pleased to have had Mr. Stephan Mansfield and Miss. Beverly Mansfield attend dinner with us. Steven Mansfield has published many books and not only is he a excellent writer, he is also a great supporter of the Kurds. His most recent book is called, The Miracle of the Kurds. This book is far more then a simple publication, it is a statement to the world that change needs to be brought to the Kurds. I appreciate greatly his work and want to thank him once again for his friendship.
Have a happy New Year my friend and hope to see you soon!
Rahim Rashidi
Tuesday, December 30, 2014
Wednesday, December 24, 2014
Tuesday, December 23, 2014
Sunday, December 21, 2014
ئێمە هەرگیز یادی شەهید دوکتۆر قاسملوو لە بیر ناکەین
Friday, December 19, 2014
Wednesday, December 17, 2014
Tuesday, December 16, 2014
بەرز و بەرێز بێ رۆژی پێشمەرگەی کوردستان
وێنە: پۆلێک لە پێشمەرگەکانی کوردستان
رەحیم رەشیدی
ئەمرۆ ٢٦ی سەرماوەز، ساڵرۆژی پێشمەرگەی کوردستانە. بەم بۆنەوە سڵاو بۆ پێشمەرگەکان دەنێرم و لە ئاست مەزنی و فیداکاری ئەوان دا سەری رێز دادەنەوێنم. هەر لەم بۆنە مەزن و نەتەوەییەدا، سڵاو بۆ گیراوە سیاسییەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم ئەو خەباتکارانە دەنێرم کە لە مەیدانی رەواوی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکانی کورد و کوردستان دا بەشێک یان چەند بەش لە جەستەی پیرۆزی خۆیان پێشکەش بە قەڵای بەرزی رزگاری کرد.
بژی پێشمەرگە باسکی بە هێزی گەل
Friday, December 12, 2014
Thursday, December 11, 2014
Wednesday, December 10, 2014
Monday, December 8, 2014
Sunday, December 7, 2014
Cejna roja pêşmerge li Waşîngtonê bi rêve çû
Li gor rapora malpera kurdistanmedia, roja Înê 5’ê Çileya Pêşîn a 2014’an, komîteya giştî a Partiya Demokrat a Kurdistana Îranê di Amerîkayê de bi armanca bilind nirxandina roja pêşmergeyên Kurdistanê, cejneke bi coş û kelecan bi beşdariya endam û alîgirên PDKÎ û pişkek ji rûniştiyên Kurd ên devera Waşîngtonê birêve bir.
Rêûresm bi marşa neteweyî a Ey reqîb û ragirtina degeyek bêdengî bo canê paqij yê şehîdên riya rizgariya Kurdistanê bi rêve çû.
Paşan Osman Palanî çend helbestek li varê Pêşmerge pêşkeşkirinç
Piştre peyama komîteya PDKÎ ji aliyê Birwa Sefderî hat xwandin û herwiha Rehîm Reşîdî bi nûnerayetiya Kongireya Neteweyên Îrana Federal gotarek li ser pêşmerge pêşkeş kir û ji aliyê Kongireya Neteweyên Îrana Federal roja pêşmerge xelkê Kurdistanê û PDKÎ pîroz kir.
Di birga din a merasimê de Seyîran Şerefî berpirsa Yeketiya Jinên Demokrat ên Kurdistana Îranê peyama hevpar a jinan û ciwanên demokratê li Amerîkayê pêşkeş kir û roja dîrokî a pêşmerge pîroz kir.
Rêûresim bi kovend û dîlan bi dawî hat.
چێژنی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە واشنگت
رۆژی هەینی رێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٥ی دێسامبری ٢٠١٤، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا بە ئامانجی بەرز راگرتنی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، جیژنێکی بە شکۆی بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و بەشێک لە دانیشتوانی کوردی شاری واشنگتۆن پێکهێنا.
رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان "عوسمان پاڵانی” بەرێوەبەری بەرنامە چەند شێعرێکی لە بارەی پێشمەرگەوە خوێندەوە.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزب لەلایەن "بڕوا سەفدەری"ـەوە پێشکەش کرا کە ئاوڕدانەوەیەک بوو لە خۆشەویستی پێشمەرگە لە نێو خەڵکی کوردستان و خەبات بۆ ئازادی و دێموکراسی.
هەروەها "رەحیم رەشیدی" بە نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ وتارێکی لەسەر دەور و خەباتی پێشمەرگە و رۆڵی ژنی کورد لەو خەباتەدا بە درێژایی مێژوو پێشکەش کرد و بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە ئامریکا پیرۆزبایی رۆژی پێشمەرگەی پێشکەش بە خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا "سەیران شەرەفی" بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا پەیامی هاوبەشی کۆمیتەکانی لاوان و ژنانی دێموکراتی لە ئامریکا خوێندەوە و تێیدا ئەو رۆژە مێژووییەی لە پێشمەرگەکان و حیزبی دێموکرات پیرۆز کرد.
لە لایەکی دیکەوە "محەممەد داستان" ئەندامی دێرینی حیزب چەند بیرەوەرییەکی لە خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات و قارەمانیەتی پێشمەرگەکانی حیزب گێرایەوە.
پاشان "عوسمان پاڵانی” بەرێوەبەری بەرنامە چەند شێعرێکی لە بارەی پێشمەرگەوە خوێندەوە.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزب لەلایەن "بڕوا سەفدەری"ـەوە پێشکەش کرا کە ئاوڕدانەوەیەک بوو لە خۆشەویستی پێشمەرگە لە نێو خەڵکی کوردستان و خەبات بۆ ئازادی و دێموکراسی.
هەروەها "رەحیم رەشیدی" بە نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ وتارێکی لەسەر دەور و خەباتی پێشمەرگە و رۆڵی ژنی کورد لەو خەباتەدا بە درێژایی مێژوو پێشکەش کرد و بە ناوی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە ئامریکا پیرۆزبایی رۆژی پێشمەرگەی پێشکەش بە خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات کرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا "سەیران شەرەفی" بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا پەیامی هاوبەشی کۆمیتەکانی لاوان و ژنانی دێموکراتی لە ئامریکا خوێندەوە و تێیدا ئەو رۆژە مێژووییەی لە پێشمەرگەکان و حیزبی دێموکرات پیرۆز کرد.
لە لایەکی دیکەوە "محەممەد داستان" ئەندامی دێرینی حیزب چەند بیرەوەرییەکی لە خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات و قارەمانیەتی پێشمەرگەکانی حیزب گێرایەوە.
Monday, December 1, 2014
Sunday, November 30, 2014
زۆر بەداخەوە
وێنەی ساختە بە ناوی: Maries Lin
رەحیم رەشیدی
ئەم کەسە کە وێنەی خانمی بەرکار هێناوە، کاتێک دوای دۆستایەتی لەگەڵ من کرد لە فەیسبووک، لێم پرسی ئەتۆ کێی.؟
لە وڵامدا نووسی کە خۆشی دەوێم و لەگەڵ سپای ئەمریکا کار دەکات و لە ئەفغانستان بە دوای ونبەوەکانی ئەمریکادا دەگەرێ و گۆیا زۆر ناوبانگی منی بیستوە!. ئەو داوای کردبوو کە بە ئی مەیلێکی تایبەتی پێوەندی پێوەبگرم چوونکە زۆر فەیسبووک بە کار ناهێنێت!
Hello dear,
I am Sergent Monica Lin brown, i am a US army presently working here in Afghanistan on a foreign mission.i wish to know more about you as i am not allowed to use face book always please contact me on my email here monicabrownl2006@gmail.com
i love you
ئەمنیش، لەگەڵ ئەوەی زانیم ئەو ئەدەبیاتە ئی ئەمریکایی نیە و یەکراست گومانم بۆ ساز بوو، لێ بۆخاترجەمی پتر، بۆم نووسی کە پێویستە ئی مەیلی ئەرتەشم بۆ بنێرێ چونکە ناتوانم بە ئی مەیلی تاکەکەسی وڵامی بدەمەوە و هەروەها دەبێ پێم بڵێ کە لە کام کەمپە و لە چ ولایەتێکەوە چوە و پلەکەی چیە لە سپای ئەمریکادا. پێم وت کە تاکوو نەزانم کێیە و لە کوێیە ناتوانم داوای دۆستایەتیەکەی قبووڵ بکەم...
کەچی ئەوە ماوەی یەک حەوتوە وڵامی نیە و بەشێکی زۆر لە هاورێیان بونەتە هاورێی، تەنیا دەتوانم بێژم کە جێگای داخە!.
هەڵبەت ئەم جۆرە دەمامکدارانە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان زۆر و زەوەندن، هەر بۆیە دەبێ چالاکانی جۆراوجۆر وشیارتر بن.
I need to know in which base you are and from which state you have been deployed. If you need to write to you I need your army email address. I can’t write on your personal address
...
Friday, November 28, 2014
Obamas receive White House Christmas tree:
Obamas receive White House Christmas tree:
Rahim Rashidi
I'm so happy today that I have met the first lady Michelle Obama, daughters Malia and Sasha at White House. They circled the wagon, smelled it and conferred with each other before the first lady said "We’re taking the tree."
بنەماڵەی ئۆباما داری کریسمەسیان وەرگرت:
خۆشحاڵم ئەمرۆ خاتوونی یەکەمی ئەمریکا میشێل ئۆباما و کچەکانی مالیا و ساشام لە کۆشکی سپی بینی. ئەوان بە دەوری ئەو واگۆنەکەدا سوڕانەوە و بۆنیان بە داری کریسمەسەوە کرد و دواتر میشێل وتی: "ئێمە دارەکەمان وەرگرت."
رحیم رشیدی
Wednesday, November 26, 2014
To all my American friends, Happy Thanksgiving!
شعبەی آمریکای کنگرە‌ی ملیت‌های ایران فدرال در واشنگتن تاسیس شد
روز یکشنبه دوم آذرماه سال ١٣٩٣، بنا به درخواست کمیتەی حزب دمکرات کردستان ایران ــ آ‌مریکا، احزاب سیاسی عضو کنگرە‌ی ملیت‌های ایران فدرال در واشنگتن گردهم آمدند.
این نشست با یک دقیقە سکوت به احترام شهدای راه آزادی آغاز گردید.
سپس، مسئول کمیتەی حزب دمکرات کردستان ایران ــ آ‌مریکا، مباحثی پیرامون ضرورت و لزوم تاسیس شعبەی آمریکای کنگرە‌ی ملیت‌های ایران فدرال تقدیم کرد.
در ادامەی این نشست، نمایندگان احزاب عضو کنگره ملیت‌های ایران فدرال، نظرات خود پیرامون تاسیس شعبەی آمریکای کنگرە‌ی ملیت‌های ایران فدرال را ایراد نمودند.
در این نشست، پروژه تاسیس کنگرە‌ی ملیت‌های ایران فدرال ــ شعبەی آ‌مریکا به تصویب رسید.
همچنین، پروژه فعالیت‌های مرتبط برای آیندە طرح‌ریزی شد.
کمیتەی حزب دمکرات کردستان ایران ــ آ‌مریکا در این نشست، پشتیبانی همەجانبەی کمیتەی حزب از شعبەی آمریکای کنگرە ملیت‌های ایران فدرال را اعلام کردە و همچنین راهکارهایی برای فعال کردن کنگرە ملیت‌های ایران فدرال در آ‌مریکا مطرح نمود.
دامەزراندنی لقی ئامریکای کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لە واشینگتۆن
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە سەر داواکاری کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – ئامریکا، حیزبە سیاسییەکانی ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە واشینگتۆن کۆبوونەوەیان پێکهێنا.
ئەم دانیشتیە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی دەستی پێ‌کرد.
دواتر بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – ئامریکا، چەند وتەیەکی سەبارەت بە پێویستیی دامەزراندنی لقی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشکەش کرد.
لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا، نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار، تێڕوانینی خۆیان لە سەر دامەزراندنی لقی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ لە وڵاتی ئامریکا پێشکەشکرد.
لە ئەم دانیشتنە، پرۆژەی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ – لقی ئامریکا پەسەند کرا.
هەروەها لەو دانیشتنەدا، پرۆژە و رێوشوێنی گونجاو بۆ هەڵسووڕان لە داهاتوودا گەڵاڵە کرا.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – ئامریکا لەم کۆبوونەوەیەدا، وێڕای خستنەرووی روانگەکانی خۆی لە سەر چۆنییەتی کار و خەباتی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ، رایگەیاند کە بە هەموو شێوەیەک هاوکار و پشتیوان دەبن بۆ ئەوەی کە لە کارەکانیاندا سەرکەوتوو بن.
Tuesday, November 25, 2014
Monday, November 24, 2014
Saturday, November 22, 2014
Thursday, November 20, 2014
Wednesday, November 19, 2014
Tuesday, November 18, 2014
Thursday, November 13, 2014
Wednesday, November 5, 2014
Tuesday, November 4, 2014
Sunday, November 2, 2014
Saturday, November 1, 2014
Tuesday, October 28, 2014
نەخۆشخانەی بیاوانی "دوکتۆر قاسملوو"
نەخۆشخانەی بیاوانی "دوکتۆر قاسملوو" لەسەر سنووری کۆبانێ و باکووری کوردستان بەمەبستی چارەسەری نەخۆشان و بریندارانی خەلکی کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان دامەزراوە. هەموو پزیشک و پەرەستارەکانی ئەو نەخۆشخانە بە شێوەی خۆبەخش خزمەت دەکەن...
بیمارستان صحرایی "دکتر قاسملو" در مرز کوبانی و شمال کوردستان برای معالجە بیماران و مجروحین اهل کوبانی تاسیس شدە است.
تمامی پرسنل این بیمارستان بە صورت رایگان بە بیماران خدمات درمانی ارائە می‌دهند.
Monday, October 27, 2014
Sunday, October 26, 2014
Saturday, October 25, 2014
بە یادی ئه‌و کچه‌ی فێری فرێنی کردم!
رەحیم رەشیدی
سه‌لام "سه‌ڵته‌نه" گیان!
هه‌ستێکی سه‌یر داگیری کردووم، لێت ناشارمه‌وه ئه‌م هه‌موو ساڵه به ڕاده‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه بیرم نه‌کردوویت، ئه‌م هه‌موو ساڵه ئاوا وه‌کوو ئێستا که ئه‌م دێڕانه ده‌نووسمه‌وه، بۆ بیستنی ده‌نگت تامه‌زرۆ نه‌بووم.
قه‌ڵافه‌تی شوێندانه‌رت، بریسکه‌ی چاوه‌کانت، پێڵاوه "که‌تانی‌و ئادیداسه‌کان"، ئه‌و پێڵاوانه‌ی به‌شێکی زۆر له خه‌ڵکی لای خۆمان تاکوو ئێستاش به هه‌ڵه به "ئاریداس"، ناوی دێنن، تۆ به‌رده‌وام ئه‌و جۆره که‌وشانه‌ت له پێده‌کرد.
بیر له‌و جه‌مه‌دانییه ده‌که‌مه‌وه، زۆربه‌ی کاته‌کان پرچه قه‌ترانیه‌کانت له ژێریدا ده‌شارده‌وه، به‌ڵام نه‌ختاڵێک له قژت هه‌میشه به‌ده‌ره‌وه بوو، ئه‌و پانتۆڵه خاکی ڕه‌نگییه‌ی له‌پێت ده‌کردو گورجوگۆڵ‌و خێرا‌و به‌بڕشت، بێ پسانه‌وه له هاتووچۆ کردن‌و بیر کردنه‌وه‌دا بوویت. به‌رده‌وام ده‌م به‌بزه‌و شاد‌و قسه خۆش بووی.
ئازیزم!
قه‌ت بیرم نه‌ده‌کرده‌وه، ڕۆژیک له ڕۆژان، ئه‌و کردارانه‌ت ببێته هه‌وێنی نووسین، من به‌شێک له برینی دووری خۆمی پێسارێژ که‌مه‌وه. به ئه‌مگدارییه‌وه له‌و هه‌موو شوێندانانه‌ت ده‌ڕوانم که له‌سه‌ر من هه‌تبوه.
بیر له زۆر شت ده‌که‌مه‌وه، له‌و هه‌موو وره، هێزو ماندوویی نه‌ناسییه‌ی له وجوودات دابوو.
سپاس، کردارت وای کرد، تانه‌و ته‌شه‌رو لاتاوی ئه‌م‌و ئه‌و، که که‌میش نه‌بوون، شوێنی نه‌رێنی له مه‌دا به‌رانبه‌ر به ژن دانه‌نا، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، له‌سه‌ر باوه‌ڕمه‌ندی ئێمه به ژن‌و تواناکانی ئێوە، له ناخماندا بۆ هه‌میشه ریشه‌ی داکوتا، لانی که‌م من بۆ هه‌میشه باوه‌ڕم به توانا‌و بیر‌و هێزی ژنان هێناوه، سپاس بۆ هه‌میشه‌ی ده‌سته به‌هێزه‌کانت، ئه‌مه وایکرد وه‌کوو مرۆڤ بیر بکه‌مه‌وه، مرۆڤ به کردار‌و ڕوانگه‌و باوه‌ڕی به‌رانبه‌رانه‌وه زۆرتر چێژ له ژیان وه‌رده‌گرێ.
سوپاس بۆ ئه‌م باندۆره مرۆڤانیه له‌سه‌ر هزر، رۆح‌و بیرکردنه‌وه‌م...
ئێستا باڵای بیر کردنه‌وه‌م نه‌ختاڵێک هه‌ڵکشاوه، کاتێک به ڕووداوه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانی ڕابردوودا ده‌چمه‌وه، بیریان لێده‌که‌مه‌وه، یادی ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تی‌و وره به‌رزیانه‌ت، وره‌م وه‌به‌ر ده‌نێت، له‌م دووری دووره‌وه، به‌رێزه‌وه له به‌رانبه‌ر گڵکۆ هه‌میشه پیرۆزه‌که‌ت‌دا سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنم، بڕیار نوێ ده‌که‌مه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م‌و کورتییه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه‌و گازاندانه‌ی هه‌مه، ئه‌بێ ئه‌م رێگا هه‌تڵه نه‌که‌م، ئه‌م هه‌سته زۆرتر ده‌روازه‌کانی یادی تۆ له‌سه‌ر من ئاوه‌ڵا ده‌کات، ئارامی‌و هێمنایه‌تییه‌کی بێ سنوورم پێده‌به‌خشێ.
ئێمه منداڵ بووین، ئه‌ونده که نه‌مانده‌توانی له نهێنی گیران‌و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی باوک‌و براکانمان تێبگه‌ین، ته‌نیا ئه‌ونده‌م به‌بیر دێته‌وه کاتێک گڕومان ده‌گرت بۆ شتێک، یان دایکمان زۆر ماندوو وه‌ڕز ده‌کرد، ئه‌و له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یگووت: "ده بێده‌نگ بن، تاعوونتان تێکه‌وێت، چی هاری کردوون، باوکتان ئه‌وه‌تا له کوونه ڕه‌شا، به‌چی پێده‌که‌نن، بۆ دانامرکێن، هاکا ته‌رمه‌که‌ی "حاجی مارف"، هاته‌وه به‌ر درگا".
ڕاستی نه‌مانده‌زانی "حه‌لیم" باسی چی ده‌کات، به‌ڵام له بیرمه ئێمه هه‌موو بێده‌نگ ده‌بووین، به‌ڵام تۆ بێده‌نگ نه‌ده‌بوویت، هه‌میشه تۆ له‌م ساتانه‌دا وه‌ده‌نگ ده‌هاتیت، چه‌ند له‌سه‌ره‌خۆ به "حه‌لیم"ت ده‌گووت: "ئه‌رێ نه‌بڕایه‌وه ئه‌م سینگ کووتان‌و ناشوکری کردنه‌ی تۆ، خۆ له‌سه‌ر دزی نه‌گیراون، ناخۆشی له خه‌ڵکی ئازا ده‌قه‌ومێ، واز له‌و منداڵانه بێنه...".
ئه‌زانی، دایکم نه‌ختالێک لێت ورد ده‌بوه‌وه، ده‌یگووت: "نۆره‌ی تۆمه، جا بۆ تۆش ناچیت بۆ لایان، نا، نا فه‌رموو بده‌ره شاخ، چه‌تیوه بێده‌نگ نه‌بیت قژ به‌سه‌رته‌وه ناهێڵم، زۆری لێبڕێسیت ئه‌نێرم به شوێن "مامتا"، بێت بیرازت کات، داکه‌وه...".
دایکم، گوێی ده‌دایه ڕادیۆکه، ئه‌و ڕادیۆ که کابرا ده‌نگ خۆشه‌که به دلێری‌و گۆڕه گۆڕ قسه‌ی تێدا ده‌کرد، ده‌با ئێمه هه‌موومان بێده‌نگ باین، دایکم ده‌یان جار به قوربانی ده‌بوو، له‌به‌ر خۆیه‌وه ئه‌یووت: "ئاخ کوێرایم دایه‌ت، پیر بووم ده‌نا تفه‌نگم له شان ده‌کرد، ده‌ک سه‌به‌بکارتان زوخاو هه‌ڵینێت، ده‌ک ره‌بی ته‌عالا خوا ژێره‌و ژووری کات، کاک ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌ست به عومرتانه‌وه بگرێ...".
دوایه زانیم، ئه‌و کابرا ده‌نگ دلێره، ناوی "ئه‌حمه‌د شێربه‌گی"ه. یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه ده‌نگ نه‌رم‌و نیانه‌که‌ی تۆ زۆرت خۆش ده‌ویست، که ناوی "ته‌ها عه‌تیقی" بوو، له رێکه‌وتی 20ی ئاوریلی ساڵی 2004ی زایینی، له به‌رده‌م رێستورانی میکۆنووس، له بێڕلینی ئاڵمان دیتمن که بۆ یادی "لوحه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی میکۆنووس" چووبووین."خه‌جم" هاوینی 97 دیت، بوومه هاوکاری، ئه‌و کات له شاری "که‌رکووک" بووین، تۆ هه‌میشه کاتێ شتێک شاد یان ئالۆز ده‌بوو، له‌به‌ر خۆته‌وه ده‌ت وت: "که‌رکووکه".
هه‌میشه جیاواز بوویت، له هه‌ڵسووکه‌وتدا، له گوێدانه موسیقا، جلوبه‌رگ له‌به‌ر کردن، جارێک نه‌مدیت خۆت جوان بکه‌ی، نه‌چوونت بۆ شایی، هه‌ڵنه‌په‌ڕین، به‌رده‌وام گوێدانه ڕادیۆ "توشیبا"، چووکه‌که‌ت، ئه‌وه‌ی جاره‌که له "ته‌ورێز" زانیم هه‌میشه له نێو جانتاکه‌ت دایه، ئه‌و ده‌مانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری"شێرپه‌نجه‌ی خوێن"، ده‌چووین بۆ ئه‌وێ، نه‌خۆشییه‌ک که ئازارێکی بێ‌کۆتایی ڕژاندبوه جه‌سته‌ته‌وه.
رادیۆکه، پاییزی ساڵێکی دوور، کاتێک ئاهه‌نگێکی غه‌مگینی لێدا، تۆ ڕه‌نگت گۆڕا، ڕادیۆکه‌ت ده‌ست دایه‌و له‌به‌ر خۆته‌وه وتت: "قوڕ به‌سه‌ر‌م، هاوار، ماڵی وێرانم، ده‌ستی شکاوم، کاک "موسته‌فا" شه‌هید بووه".
ئه‌و کات نه‌مده‌زانی کاک "موسته‌فا" کێییه، به‌ڵام تۆم قه‌ت ئاوا ڕه‌نگ بزرکاوو ده‌سته‌وه‌ستان نه‌دیتبوو، پاش که‌مێک له پڕ بوژایته‌وه‌و له‌به‌ر خۆته‌وه وتت: "ڕۆڵه‌کانی مه‌هاباد جێگات پڕ ده‌که‌نه‌وه، ڕۆحت شاد بێت".دوایه له‌گه‌ڵ تۆ گوێم له رادیۆکه گرت، "رزگار‌و پرشنگ" باسی شه‌هید بوونی بابیان ده‌کرد له "کاوڵان‌و کورانی مه‌هاباد"، من بۆ هه‌میشه ناوی ئه‌وانم له‌به‌ر کرد، دوایه به ته‌له‌فوون له‌گه‌ڵ ئه‌وان له وڵاتی سوئیس قسه‌م کرد، تاکوو ئێستا ئه‌مه‌م بۆ نه‌گێڕاونه‌ته‌وه. پاییزی ئه‌و ساڵه،کاک “عه‌بدوڵا شەریفی"، له بۆسه‌ی دوژمن‌دا به گولله‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستی چووبوه کاروانی نه‌مرانی دێموکڕاته‌وه.
پاش ساڵانێکی زۆر، من له‌م شتانه تێگه‌یشتم. جارێکیان مام "ره‌حمان ئاخکه‌ندی"، له‌و دیوه‌وه شریتێکی بۆ هێنابوویت، به‌رده‌وام ده‌ت وت: " لێگه‌رێن با سه‌لاح داوده، بیڵێت".من گۆرانی "ئه‌و ڕۆژه‌ی ئازادییه به‌هارم لێشادیه"، زۆر پێ خۆش بوو، له‌به‌رم کردبوو به‌رده‌وام ده‌موته‌وه.
ئێستا، بیر له‌و ساتانه ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و ده‌مانه‌ی به قه‌ولی دایکم، باوک‌و براکانم له "کوونه ڕه‌ش" دابوون، من له نووسراوه‌کانم‌دا به گرتووخانه، یان به‌ندیخانه ناوی لێده‌به‌م، ئه‌و ساڵه، تۆ چه‌ند شێرانه ده‌ستت دایه ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان، چه‌ند به‌تواناوه نه‌تهێشت به‌رو بوومی ئه‌و ساڵه‌ی "به‌رده ڕه‌شه‌و کانی به‌راز"، به‌فیڕۆ بچێت، وه‌کوو خۆت ده‌ت وت: " نابێ بێڵین تانه‌ی نه‌یارانمان بێته‌وه سه‌ر، نابێ بێ پیاویمان پێوه دیار بێ".
باوکم‌و کاکم‌و ئه‌وان، کاتێ هاتنه‌وه، باوکم چه‌ند به‌حه‌زه‌وه له باوشی گرتی‌و وتی: "هه‌ر حه‌وت کوڕه‌که‌م به قوربانت بێت، ئۆخه‌ی که وه‌جاخ کوێر نیم".
تۆ به حزووری گه‌رم‌و گوڕی خۆت، زۆر کێشه‌و هه‌ڵات ده‌بڕانده‌وه، وه‌کوو کورد ده‌ڵێ: "ئاوت ده‌کرد به‌سه‌ر ئاگردا"، ئه‌و کێشانه‌ی مه‌لاو ردێن چه‌رمووی ئاوایی، له چاره‌سه‌ریان ده‌سته‌وه‌ستان بوون، تۆ به‌رچاو ڕوونانه رێگا چاره‌ی شایان‌و شیاوت بۆ ده‌دیتنه‌وه.
ئه‌و ده‌مانه‌ی پیاوه ره‌زاگرانه ڕدێن درێژه‌کان، به جلوبه‌رگی خاکی‌و ماشێنه ڕه‌نگ بۆره‌کانه‌وه هاتن‌و تۆیان برد، باوکم که خۆمان هه‌میشه به "کاکه" ناومان دێنا، "کاکه"، تاکوو هاتنه‌وه‌ی تۆ که نازانم چه‌ند ڕۆژ، حه‌وتوو، مانگ‌و ساڵ بوو، له حه‌وشه‌که داده‌نیشت، له بن دار چناره به‌رزه‌که‌ی کاتی خۆی چه‌قاندبووت، له‌به‌رده‌م باغچه‌ی گوڵتۆپ‌و گوڵه‌باخه‌کانی ته‌نیشت بیره‌که، داده‌نیشت‌و وڵامی پرسیاری که‌سمانی نه‌ده‌دایه‌وه. تووڕه‌ش نه‌ده‌بوو، "حه‌لیم" ئه‌و کاتانه هه‌ر بۆڵه‌ی بوو، ده‌هات‌و ده‌چوو، سه‌ری قابله‌مه برنجه‌که‌ی لاده‌به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌می کێشاوه، سه‌ماوه‌ره‌که وه گیزه گیز ده‌که‌وت‌و ئه‌و به‌که‌سمانی نه‌ده‌وت‌و خۆی کزی ده‌کرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت: "ئه‌م ئاوه خۆت ڕژاندوته، له قه‌دیم‌و ئه‌یامه‌وه وتویانه، گه‌وره ئاو ده‌رێژێ، بچووک پای تێده‌نێ، خوایه ئه‌وانه‌ی بوونه سه‌به‌بی کچه‌که‌م خێر‌و خۆشی له خۆیان نه‌بینن، ماڵیان ئاگری تێبه‌ربێ، کڵوکۆیان دامرێ، جه‌رگیان بسووتێ...".
ئه‌زانم، تۆ ساڵی 1347ی هه‌تاوی چاوه‌کانت به دونیا هه‌ڵێناوه، ڕۆژی 27ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1374 هه‌تاوی، راست له‌م رۆژه‌دا وا تۆ چاوه‌کانت بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر یه‌ک دانا، "ده‌نگی کوردستان" دامه‌زاوه، ئه‌و ڕادیۆ که داخرانه‌که‌ی جار‌ی دوایی زۆر تووڕه‌ی کردبوویت...
که‌سه‌که‌م، لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری وڵات، له "که‌لی قه‌بران" ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه پیرۆزه‌که‌تی تێدا شاردراوه‌ته‌وه له ئاوایی "مه‌رخوز"، له "کانی که‌ڵانته‌ر، چۆمی قه‌مته‌رێ، له به‌ری بفره چاڵ، چیای وه‌نه‌وشه‌و کێوی ئاڵمه‌ڵو"، بۆ "به‌ری قه‌بران" ده‌ڕوانن‌و ئه‌ڵێن:
"یادت به‌خێر، رێگات پڕ رێبوار، به خاتر جه‌می بنوو، شێره کچ رێگات به‌رناده‌ین".
منیش ساڵانێکه، له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌م شێعره ده‌ڵێمه‌وه:
"شه‌هید نه‌مره وه‌کوو شاخ،
وه‌کوو به‌فر، وه‌کوو دره‌خت، وه‌کوو به‌هارو گوڵه‌باخ
شه‌هید ئاوه، تینوێتیی زه‌وی ده‌شکێنێ
په‌نجه‌و ده‌سته، ئازاری خاک راده‌ژێنێ
سۆمای چاوه، کام دواڕۆژ دووره ده‌یبینێ.
شه‌هید باڵای به‌قه‌د باڵای کوردستانه
دڵی ئازادی‌و،
به‌یداخی لووتکه‌ی هه‌ڵوێستی ئینسانه”.
شێرکۆ بێکه‌س.
Wednesday, October 22, 2014
Monday, October 20, 2014
هەر وەکوو پێشتر وتبووم هەواڵی خۆشتریش بەرێوەیە:
رەحیم رەشیدی
ئەوەی ئەمرۆ لە کوبانی خولقا و دڵی هەمووانی گەشاندەوە، شکستی بێ ئەملاولای پاسدار قاسم سلێمانی و هاوپەیمانەکانی بوو... سەرکەوتن هەر بۆ کوردستانە، ئەگەر کورد یەکگرتوو بێ و واز لە دووبەرەکی و دژایەتی یەکتر بێنن و بە دروستی بڕیار بدەن و نەکەونە داوی دژایەتی ئەمریکا لەسەر بۆچوونی سواو‌و بێ بنەما...
Sunday, October 19, 2014
بۆ یەکەمین جار ئاشکرا کردنی هەلوێستی تورکیا لەسەر کوبانی:
رەحیم رەشیدی
رێکەوتی ١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤، لە واشنگتن، لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەرکانی سپای ٢٢ وڵات، کە بە کردەوە شەری داعش دەکەن، تورکیا بە ئاشکرا وتویانە کە شەر لەگەڵ داعش بە قازانجی روسیە و ئێران و سوریا تەواو دەبێ!.
یەکەم پێیان وایە کە زۆربەی شەرکەرانی داعش لە چیچان و رووسیاوە هاتوون و کوژرانیان بە قازانجی ئەو وڵاتەیە.
پاشان پێ‌کاکا هاوپەیمانی ئێران و سوریایە و ئەوەی لە کوبانیش شەڕ دەکات بەشێکە لە قەندیل...
پاشان پێ‌کاکا هاوپەیمانی ئێران و سوریایە و ئەوەی لە کوبانیش شەڕ دەکات بەشێکە لە قەندیل...
بەڵام لە بەرانبەردا، هاوپەیمانان ئەم هەڵوێستەی تورکیایان بە خراپ و نەشیاو زانیوە، کە بە یەک چاو سەیری داعش و کورد بکات...
لەم بارەوە چاوەڕونی راپۆرتێکی تێروتەسەل بن کە ئەمرۆ بڵاودەبێتەوە!
بە پەلە:
رەحیم رەشیدی
لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانان دژی داعش دا لە واشنگتن بە سەرۆکایەتی ئۆباما، زۆر بە گرینگییەوە باسی کورد کراوە. تەنانەت رەخنەی جیددی لە هەڵوێستی تورکیا گیراوە... زانیاری زۆر وردم بە دەست خستەوە. سەبارەت بە نێوەرۆکی کۆبوونەوەکە کە پێوسیتە ئێوەش لێی ئاگادار بن...
زانیارییەکان لە بارەی: کوبانی، سوریا، پێ‌کاکا، رووسیا، ئێران، تورکیە، پێشمەرگە و کوردستانن...
چاوەرێ بن.
Saturday, October 18, 2014
Thursday, October 16, 2014
Tuesday, October 14, 2014
Monday, October 13, 2014
Friday, October 10, 2014
کوردەکان بۆ کوبانی چونەبەردەم وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی
پاشنیوەرۆی ئەمررۆ هەینی، رێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤، رەوەندی کوردی لە واشنگتن، بۆ سێهەمەین جار لە ماوەی ئەم حەوتوەدا، لە واشنگتۆن خۆنیشاندانیان پێکهێنا.
خۆنیشانداندەران سەرەتا لە بەردەم وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەوەو کۆمەڵێک دورشمیان لە دژی داعش و وتەوەو یاداشتێکیان وەکوو داخوازی کوردەکان پێشکەش بە وەزارەت دەرەوە کرد کە تێیدا، وێرای سپاس لە ئەمریکا بۆ پشتیوانییەکانی لە پێشمەرگەی کوردستان، داوایان کردبوو کە یارمەتی شەرڤانەکان و خەڵکی کوبانی بدات و هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر داعش لە رۆژئاوای کوردستان چڕتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەر بە جنۆسایدی کورد بگرن.
دواتر خۆنیشاندەران بەرەو کۆشکی سپی بەرێکەوتن و پێکەوە هاواریان دەکرد کە هەموو کوردێک دژ بە داعش شەر دەکات، ئۆباما داوای یارمەتی دەکەین و کورد لە جنۆساید بپارێزن. ئێمە کردەوەمان دەوێت نەک دژ کردوە. بژی کوردستان، بژی پێشمەرگە، بروخێ داعش.
شیاوی باسە، پاش چربوونەوەی پەلاماری داعش بۆ سەر کوبانی، چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی، بە رێپێوان و ناردنی نامە و دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی، هەوڵ دەدەن سەرنجی ئەوان بۆ لای دۆخی نالەباری خەڵکی کوبانی ڕابکێشن تاکوو ئەمریکا و هاوپەیمانان بە فەریای ئەو خەڵکە لێقەوماوە بکەون و یارمەتیان پێشکەش بکەن و لە تیرۆر و رەشەکوژی داعش بیانپارێزن.
خۆنیشاندانەکە بە وتنەوەی سرودی ئەی رەقیب لە بەردەم کۆشکی سپی کۆتایی هات.
Thursday, October 9, 2014
هێرش بۆ سەر رۆژنامەوانان مەحکوومە
رەحیم رەشیدی
رۆژی هەشتی ئۆکتۆبری ٢٠١٤، کوردستانیان لە هەولێر بۆ پشتیوانی کردن لە خۆراگری خەڵکی کوبانی لە رۆژئاوای وڵات، رێپێوانێکی هێمنانەیان ساز کرد کە بەداخەوە توندوتیژی لێکەوتەوە.
هێرش و پەلامار دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕووداو یان هەر کەناڵێکی کوردستانی و راگەیاندنی ئازاد، یان بریندار کردنی ئەندامانی هێزەکانی نێوخۆ و پۆلیس کە بەرپرسن لە ئاسایشی هاونیشتمانان، ڕەفتارێکی دوور لە هەموو ڕێسا و ئاکارەکانی رێپێوانێکی هێمن و مەدەنییە و لە هیچ وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتیک دا شتی ئاوا رێگا پێنەدراوە و خولقێنەرانی رەفتاری لەو چەشنە، بە توندترین شێوە سەزا دەدرێن.
هێرش و پەلامار دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕووداو یان هەر کەناڵێکی کوردستانی و راگەیاندنی ئازاد، یان بریندار کردنی ئەندامانی هێزەکانی نێوخۆ و پۆلیس کە بەرپرسن لە ئاسایشی هاونیشتمانان، ڕەفتارێکی دوور لە هەموو ڕێسا و ئاکارەکانی رێپێوانێکی هێمن و مەدەنییە و لە هیچ وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتیک دا شتی ئاوا رێگا پێنەدراوە و خولقێنەرانی رەفتاری لەو چەشنە، بە توندترین شێوە سەزا دەدرێن.
لەم هەلومەرجەدا کە بە خۆشیەوە نەتەوەکەمان دژی تیرۆریستان یەکگرتوە، ئەم جۆرە کارانە دەبنە هۆی تێکدانی بەرەی نێوخۆ، ئاشکراشە کە زۆر لایەنی دەرەکیش بۆ گەیشتن بەو ئامانجە کاریان کردەوە و دەیکەن و هەوڵی تێکدانی بەرەی یەکگرتووی کورد دەدەن.
لە کاتێکدا کە گەلەکەمان بە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی لێبراوانە دژ بە تیرۆریستانی داعش، ئەستێرەی بەختی بە ئاسمانی ڕای گشتیی جیهانەوە دەدروشێتەوە، نابێت رێگا بدەین کە وێنەی نەشیاو لە کوردستانەوە بۆ جیهان بەرێ بکرێ.
ئەمە ئەرکی هەموانە و هەر کەس و لایەنێک لەم بازنە بچێتە دەرەوە؛ ئەوە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، دژی بەرژەوەندی گشتیی خەڵكی کوردستان رێگا دەپێوێ و هەنگاوەکانی خزمەت بە دوژمنانی کورد و کوردستان دەکات.
بژی کۆمەڵگای ئازاد و دێموکڕاتیک
بژی ئازادی ڕادەڕبین و ئازادی ڕاگەیاندن
نا بۆ توندوتیژی دژی رۆژنامەوانان
Wednesday, October 8, 2014
کوردەکان دیسان لە درگای کۆشکی سپیان دا
رەحیم رەشیدی
نێوەرۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧ی ئۆکتۆبر، رەوەندی کوردی لە واشنگتن، بۆ دووهەمەین جار لە ماوەی ئەم حەوتوەدا،لە بەردەم کۆشکی سپی خۆنیشاندانیان پێکهێنا.
خۆنیشانداندەران بەردەوام، پێکەوە هاواریان دەکرد کە هەموو کوردێک دژ بە داعش شەر دەکات، ئۆباما داوای یارمەتی دەکەین و کورد لە جنۆساید پارێزن. ئێمە کردەوەمان دەوێت نەک دژ کردوە. هەروەها بەشداران بە بەرز کردنەوەی دروشمی جۆراوجۆر هێرش و پەلاماری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر شاری کوبانی مەحکووم کرد و داوایان کرد کە کۆشکی سپی بە خێرایی و بێ دواکەوتن بڕیاری هێرش کردنە سەر داعش بدات لە شاری کوبانی و دەورووبەری.
شیاوی باسە، پاش چربوونەوەی پەلاماری داعش بۆ سەر کوبانی، چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی، بە رێپێوان و ناردنی نامە و دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی، هەوڵ دەدەن سەرنجی ئەوان بۆ لای دۆخی نالەباری خەڵکی کوبانی ڕابکێشن تاکوو ئەمریکا و هاوپەیمانان بە فەریای ئەو خەڵکە لێقەوماوە بکەون و یارمەتیان پێشکەش بکەن و لە تیرۆر و رەشەکوژی داعش بیانپارێزن.
Tuesday, October 7, 2014
Monday, October 6, 2014
Sunday, October 5, 2014
کوردەکان لەبەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە.
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
سەر لە ئیوارێی رۆژی شەممە، رێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤، رەوەندی کوردی لە واشنگتن، بۆ جارێکی دیکە بە مەبەستی دەربرینی پشتیوانی لە هێزی پێسمەرگە و داوای پارێزگاری کردن لە کوردستان، لە بەردەم کۆشکی سپی خۆنیشاندانیان پێکهێنا.
خۆنیشانداندەران بە وتنەوەی دورشمی ئێمە کوردین و بە کردەوە یارمەتیمان بدەن، دەستی پێ‌کرد. هەروەها بەشداران بە بەرز کردنەوەی دروشمی جۆراوجۆر هێرش و پەلاماری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر کوردستان بە گشتی و شاری کوبانی بە تایبەتی مەحکووم کرد و بەم هەنگاوەیان سەرنجی سەدان کەس لە بیانییەکانیان بۆ لای داخوازییەکانی خۆیان راکێشا.
پێویستە بگوترێ، لەو رێپێوانەدا چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی، پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی خۆراگری خەڵکی کوبانی دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە هێڕش و پەلاماری داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە بۆ سەر کوردستان، بە ئامانجی تێکشکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازانەی کوردستانە.
شیاوی ئاماژەیە، کوردستانیانی ئەمریکا، لە شوێنی جیاجیا و لە هەنگاوی جۆراوجۆردا، داوا لە ناوەندە مرۆڤ دۆستە جیهانییەکان و دەوڵەتی ئەمریکا بە تایبەتی دەکەن، کە رێگری لە قەڵاچۆی خەڵکی کوبانی لە رۆژئاوای کوردستان بکەن.
هاوکات بۆ سەرکەوتنی پتر بەسەر تیرۆریستان‌دا، درێژە بە پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بدەن.
Saturday, October 4, 2014
مقاومت کردستان در قلب تهران
کوبانی نقطه‌ای است که ما می‌خواهیم با آن و از آن آغاز کنیم. کوبانی، در زمانه‌ی سیطره و هژمونی رسانه‌های جریان اصلی و صاحبان آنها، جایی برای بازنمایی ندارد، کوبانی اصولا به درد رسانه‌ها نمی‌خورد، اخبارش “مخاطبان گسترده” را جذب نمی‌کند، مقاومت این شهر ارزش تبدیل شدن به محملی برای گفتمان‌های مسلط جامعه ندارد. این شهر پیش از هر چیز شورشی است علیه آنچه دوربین‌های جهان نمی‌خواهند ببینند. ما این‌بار برای همراهی مقاومت کوبانی با دیوار آمده‌ایم؛ یگانه رسانه‌ای که همواره متعلق به اقلیت‌های حذف شده بوده، آنها که هیچ‌گاه جایی از آن خود نداشته‌اند. ما این‌بار آمده‌ایم که خود، خود را تکثیر کنیم، با این هنر بدنام و بی‌آبرو: گرافیتی.
ما بازخواهیم گشت با کوبانی یا هر نام و مکان دیگری که آن‌جا سیاست و هنر به حوزه عمومی و حیات جمعی گره می‌خورد.
تهران/ بزرگراه کردستان و روبروی دفتر سازمان‌ملل متحد
۱۰ مهرماه ۱۳۹۳
ڕەوەندی کوردی لە نیویۆرک داوای بەتەنگەوە چوونی کوبانی دەکات.
رەحیم رەشیدی/ واشنگتن
سەر لە ئیوارێی رۆژی هەینی، رێکەوتی سێ ئۆکتۆبری ٢٠١٤، رەوەندی کوردی لە شاری نیویۆرک بە مەبەستی دەربرینی پشتیوانی لە هێزی پێسمەرگە و بەرخۆدانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان خۆنیشاندانێکی سازدا.
لەو خۆنیشاندانەدا جەماوەری ئامادەبوو بە وتنەوەی دورشم و بەرز کردنەوەی پلاکاردی جۆراوجۆر بە زمانی کوردی و ئینگلیزی هێرش و پەلاماری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر کوبانی مەحکووم کرد و هەروەها داوایان لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە گشتیی و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە تایبەتی کرد کە هەرچی زوتر بە فریای خەڵکی شاری کوبانی بکەون کە کەوتۆتە بەرپەلامارێکی چڕی تیرۆریستان.
لەو رێپێوانەدا چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون و پشتیوانی خۆیان بۆ شەرڤانەکان و خۆراگری خەڵکی کوبانی دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە هێڕش و پەلاماری داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە بۆ سەر کوردستان لە باشور و رۆژئاوای وڵات، هێرشە بۆ سەر بایەخە بەرزەکانی ژیانی ئازاد و دێموکراسی خوازانە و هەر بۆیە دەبێ ئەمریکا دژی تیرۆریستان پشتی کوردستان بگرێ.
شیاوی ئاماژەیە، کوردستانیانی ئەمریکا، لە هەنگاوی جۆراوجۆردا داوا لە ناوەندە مرۆڤ دۆستە جیهانییەکان و دەوڵەتی ئەمریکا دەکەن کە رێگری لە قەڵاچۆی خەڵکی کوبانی لە رۆژئاوای کوردستان بکەن.
Thursday, October 2, 2014
Subscribe to:
Posts (Atom)