Archive

Monday, June 28, 2021

ناوه‌رۆكی دیدار له‌گه‌ڵ سه‌ناتۆره‌كان

 


له‌ دیدارمدا له‌گه‌ڵ سه‌ناتۆر كه‌ڤین كره‌یمه‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان، هه‌روه‌ها سه‌ناتۆر كریس ڤان هۆڵن، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، باسمان له‌ پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئه‌مریكاو دووره‌ دیمه‌نی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ پانتایی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا كرد.
سه‌ناتۆر كه‌ڤین به‌ پێداگرییه‌وه‌ باسی له‌وه‌ كرد به‌ده‌وام هه‌وڵ بۆ پته‌وتر كردنی پێوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئه‌مریكا ده‌دات و له‌م به‌ستێنه‌دا دووپاتی كرده‌وه‌ نابێ ئه‌مریكا باشترین و به‌وه‌فاترین دۆستی خۆی واته‌ كورد له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ ته‌نیا بێڵێته‌وه‌و هاوكات ده‌بێ واشنگتن له‌سه‌ر پشتیوانی و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌ وه‌كوو هێزه‌كی ئازاو دژه‌ تیرۆر به‌رده‌وام بێ و له‌م باره‌وه‌ ئه‌مریكاده‌شێ یارمه‌تییه‌ مادی و مه‌عنه‌وییه‌كانی خۆی بۆ پێشمه‌رگه په‌ره‌ پێبدات‌.
داوام له‌ سه‌ناتۆر كرد‌ سه‌ردانی كوردستان بكات و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ پێویستییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكۆڵێته‌وه‌، جه‌نابیان له‌م به‌ستێنه‌دا د اوای كرد ئه‌گه‌ر هه‌له‌كه‌ بۆ سه‌فه‌ر كردن ره‌خسا ئه‌وا پێكه‌وه‌ سه‌فه‌ری كوردستان بكه‌ین...
له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌گه‌ڵ سه‌ناتۆر ڤان باسمان له‌ له‌شكركێشیه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد. سه‌ناتۆر ڤان له‌ قسه‌كانی دا په‌رژایه‌ سه‌ر ئه‌و راستییه‌ كه‌ نابێ جارێكی دیكه‌ پشت له‌ هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ بكرێ و هه‌روه‌ها ده‌بێ واشنگتن رێگری بكات له‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ توركیا په‌لاماری كورده‌كانی رۆژئاڤا بدات...
له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانماندا باسمان له‌ داخستنی ئۆفیسه‌كانی كوردستان ٢٤ له‌ كۆبانی و قامیشلۆ كرد، هه‌ر دوو سه‌ناتۆری كۆماری و دێموكرات له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوون دێموكراسی به‌ بێ رێزگرتن له‌ رۆژنامه‌ڤانان و ده‌ستبه‌ر كردنی ئازادی راگه‌یاندن مسۆگه‌ر نابێ و پێشناكه‌وێ.
داوام له‌ سه‌ناتۆره‌كان كرد‌ گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆژئاڤای كوردستان بۆ ئه‌وی رێز له‌ ئازادی كاری راگه‌یاندن بگرێ و هه‌روه‌ها به‌ زووترین كات نووسینگه‌كانی كوردستان ٢٤ له‌ رۆژئاڤا بكرێنه‌وه‌. پێم وتن‌ كوردستان ٢٤ تریبونی خه‌ڵك و گشت لایه‌نه‌كان بوه‌و هاواری خه‌ڵكی رۆژئاڤاوو رووداوه‌كانی شه‌ری دژه‌ تیرۆر یله‌ ناوچه‌ بۆ جیهان گواستۆته‌وه‌ و مێدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆو جێگای باوه‌ڕی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌...

Saturday, June 26, 2021

لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌ واشنتۆن چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد




ئه‌نستیتوتی كورد له‌ واشنتۆن، له‌ یه‌كه‌مین دانیشینی خۆی دا، له‌ پاش سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای جیهانی كۆرۆناوه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ باس له‌سه‌ر كوردستان و دووره‌ دیمه‌نی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ گشتیی و كوردستان به‌ تایبه‌تی بۆ نوێنه‌رانی حزبه‌ سیاسییه‌كان و لێكۆڵه‌ران و شاره‌زایانی پرسی كورد پێكهێنا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مریكا، كۆمه‌ڵێك له‌ پارێزه‌ر، كاربه‌ده‌ستی پێشووی ئه‌مریكایی دۆستی كورد و لێكۆڵه‌ری به‌شێك له‌ ناوه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه‌ به‌شدار بوون و پێكه‌وه‌ له‌ دۆخێكی دۆستانه‌دا، ده‌رباره‌ی كوردستان و چۆنیه‌تی پێكه‌وه‌ كار كردن بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.
له‌و دانیشتنه‌دا جگە له‌ نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، سه‌رجه‌م حزب و رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، كه كۆمیته‌ و‌ نوێنه‌رایه‌تیان له‌ واشنتۆن هه‌یه‌، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك باشتر به‌ كێشه‌ و ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ ئاشنا بن، له‌ ده‌سیپێكدا، سیروان نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئه‌نستیتوتی كورد له‌ واشنتۆن، باسی له‌ بایه‌خی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كرد و داوای كرد نوێنەرانی ھەر یه‌ك له‌ به‌شه‌كانی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی سیاسیی، سه‌ربازی ئابووری و كولتووری پارچه‌كانی خۆیان قسه‌ بكه‌ن و دواین زانیاری و ئالوگۆڕه‌كان بهێنه‌به‌ر باس.
نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌مریكا، وێرای پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نستیتوتی كورد له‌ واشنتۆن، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك رێز له‌ یاسا و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانی كوردستان بگرن و بیانوو به‌ ده‌ست هیچ لایه‌ك نه‌ده‌ن كه‌ سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشێل بكه‌ن و له‌مبارەیەوەش داوای هاوكاری له‌ گشت لایه‌ك كرد.
دواتر ئه‌مریكاییه‌كانی دۆستی كورد كه‌ به‌شداری ئه‌و کۆبوونەوەیە بوون، دیدو روانگه‌ی خۆیان بۆ ده‌ربازبوونی كورد له‌م قۆناغه‌ هێنایه‌ به‌ر باس و هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پێداگربوون كه‌ پێویسته‌ كورد له‌م دۆخه‌ هه‌ستاره‌دا یه‌كریزی خۆیان بپارێزن و به‌ وریاییه‌وه‌ رووبه‌رووی پیلانگێری نه‌یارانی پێشكه‌وتنی دۆزی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌دا ببنه‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویسته‌ وێرای هاوكاری و پشتیوانی كردنی یه‌كتر، ده‌ست له‌ كاروباری یه‌كتر وه‌رنه‌ده‌ن.
كۆی به‌شدار بووان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بوون پێویسته‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن و هه‌موو لایه‌ك بۆ تێپه‌ربوون له‌م دۆخه‌، هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و له‌م بازنه‌دا گیانی كوردستانی و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز بكرێ.

Tuesday, June 22, 2021

كۆبوونەوەی لوتكەیی نێوان بایدەن و پۆتین

‎نێوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان واشنگتن و مسكۆ‎


‎نێوەرۆكی كۆبوونەوەی نێوان واشنگتن و مسكۆ‎

‎ژەنێڤ: دیداری نێوان بایدەن و پۆتین

‎ژەنێڤ: دیداری نێوان بایدەن و پۆتین

Kurdish authorities in Syria revoke Kurdistan 24 license, close office


Kurdistan 24’s Washington bureau chief, Rahim Rashidi, who spoke to CPJ via messaging app.
Rashidi said that the broadcaster plans to appeal both the license revocation and the office closures.



New York, June 21, 2021 — Authorities in north and east Syria should reverse their decision to revoke Kurdistan 24’s broadcasting license and should allow it to work freely and safely, the Committee to Protect Journalists said today.
Yesterday, the Media Department of the Autonomous Administration of North and East Syria, the Kurdish-led de facto regional government, revoked the outlet’s license and ordered closed its offices in the cities of Qamishli and Kobane, according to statements by the autonomous administration and Kurdistan 24, as well as reports by the Metro Center for Journalists’ Rights and Advocacy and the Syrian Kurdish Journalists’ Network, two press rights groups.
Authorities allege that Kurdistan 24, which is headquartered in the northern Iraqi city of Erbil and is supportive of Iraqi Kurdistan’s ruling Kurdistan Democratic Party, spread hate and incited violence in its broadcasts, but did not cite any specific coverage, according to those sources.
Also yesterday, Asayish security forces in the cities of Qamishli and Kobane, both under the control of the autonomous administration, ordered Kurdistan 24 to close its offices and cease working from each city, according to the Metro Center statement and Kurdistan 24’s Washington bureau chief, Rahim Rashidi, who spoke to CPJ via messaging app.
Rashidi said that the broadcaster plans to appeal both the license revocation and the office closures.
“The decision by local authorities in northeastern Syria to revoke the license of Kurdistan 24 and shutter its offices amounts to censorship and is a harsh restriction on those reporting the news from the region,” said CPJ’s Middle East and North Africa representative, Ignacio Miguel Delgado. “If the Autonomous Administration of North and East Syria wants to be taken as a legitimate authority, officials should immediately reverse this decision and learn to tolerate criticism and diverse viewpoints in the media.”
The administration’s statement accuses Kurdistan 24 of violating Articles 2 and 11 of the regional government’s media law, which pertain to hate speech and incitement. Neither the statement nor the law itself specify how long an outlet’s license can be suspended for those violations.
Rashidi told CPJ that authorities “haven’t provided us with any details or any reasons for the closure of our office.”
He said that Kurdistan 24 had covered events in the region “independently and without taking any sides,” and added, “some government officials have even congratulated us on our coverage, so we are surprised that they shut us down. We don’t understand why. This is a violation of press freedom.”
Kurdistan 24 has continued broadcasting from Iraqi Kurdistan, but has ceased airing programming from northeastern Syria, Rashidi said.
Previously, in 2015, authorities in northeastern Syria revoked the license of the Iraqi Kurdish broadcaster Rudaw for allegedly inciting violence and sparking internal discord, as CPJ documented at the time.