Archive
-
▼
2020
(426)
-
▼
October
(42)
- ئه‌مریكا بڕیار ده‌دات
- دواین پێشهاته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا
- یادێك له‌و هونه‌رمه‌نده‌ی پێشه‌وا قازی ناز ناوی به...
- ڕۆمانی كوری ژێر چه‌تره‌كه بڵاوكرایه‌وه#مسته‌ر_كورد
- تره‌مپ برێك پێشكه‌وتوه، داعش‌یش كۆتایی نه‌هاتوه
- گۆشه‌یه‌ك له ژیان و هونه‌ری هونه‌رمه‌ند جه‌مال به...
- ئایا له ئه‌مریكا جوله‌كه‌كان سه‌رۆك ده‌نێرنه كۆش...
- ململانێی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه
- No comment!
- هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌چڕی...
- نوێترین زانیاریی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ب...
- ئه‌مریكا: تاقمه‌كانی سه‌ر به ئێران بنكه‌ی پارتیان...
- نووسەرێکی کورد لە ئەمەریکا کتێبێکی منداڵان بە ئینگ...
- ئێران هه‌وڵی داوه ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا بترسێنێت
- ململانێی چری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌رده‌وامه
- هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و بایه‌خی ڤاكسێنی كۆرۆنا
- گۆڕانكاری به‌ڕێوه‌یه!
- تروسكایی
- پشت په‌رده‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان له به‌غدا
- په‌ڕتووكێك بۆ منداڵان
- ئه‌ردۆغان له نێوان دۆران و سه‌ركه‌وتن دا
- كوڕی ژێڕ چه‌تره‌كه، رۆمانێكی نوێ به زمانێكی ساده
- شنه‌ی چاوه‌ڕوانی!
- دواین دۆخی كێبهڕكێكی هه‌ڵبژرادنه‌كانی ئه‌مریكا
- "خوەم کرماشانی فارسی نیەزانم"
- بایه‌خی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا
- هاوڕێ به‌زاندنی كۆرۆناتان لێ پیرۆز!
- ئاوابوونی قه‌ڵه‌مێكی ده‌روه‌ست
- رێكه‌وتن له‌سه‌ر شنگال و كاردانه‌وه‌كان
- دیدی واشنگتن ده‌رباره‌ی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو ب...
- چاره‌نووسی قه‌ره‌باغ له نێوان شه‌ڕو ئاشتی هه‌رێما...
- هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌رباره‌ی كۆڕۆنا
- باسێك له‌سه‌ر كوردستان و دواین دۆخی ته‌ندروستی سه...
- ئاوابوونی ئه‌ستێره‌یه‌ك له غه‌ریبی دا
- ئه‌گه‌ری چه‌ند گورزێكی سه‌ربازی
- واشنگتن هۆشداریه‌كی جیددی داوه‌ته به‌غدا
- دواین دۆخی له‌شساخی تره‌مپ و هه‌ڕه‌شه‌كانی واشنگتن...
- په‌یامی سەرۆک مەسعود بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی کۆ...
- Trump has tested positive for COVID-19
- ئه‌مرۆ پاش پشكنین ده‌ركه‌وت سه‌رۆك تره‌مپ و میلا...
- پشتی په‌رده‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر
- كامیران مه‌رعی یادی ئازیزت له دڵمان دا زیندوه
-
▼
October
(42)
Friday, October 30, 2020
Thursday, October 29, 2020
Wednesday, October 28, 2020
Tuesday, October 27, 2020
Monday, October 26, 2020
Sunday, October 25, 2020
Friday, October 23, 2020
نووسەرێکی کورد لە ئەمەریکا کتێبێکی منداڵان بە ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە
نووسەرێکی کورد لە ئەمەریکا کتێبێکی منداڵان بەناونیشانی "ئامانج و ئاوات" بڵاودەکاتەوە، لە کتێبەکەدا هەوڵیداوە منداڵانی ئەمەریکی بە نەتەوە و کو‌لتوور و زمانی کوردی ئاشنا بکات.
په‌رتووكی "ئامانج و ئاوات - Goal and Hope" له نووسینی مه‌نووچێر پۆردڵ، لەدایکبووی مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە، كه ده‌كه‌وێته بازنه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان به زمانی ئینگلیزی له ئه‌مریكا چاپ و بڵاوبووه‌وه.
ناوەڕۆکی په‌ڕتووكه‌كه چیرۆکی کۆمەڵێک ئاژەڵ دەگێڕێتەوە، "کە ده‌كرێ رۆژانه ئه‌و ده‌ورگێرانه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی نێو چیرۆكه‌كه، له ژیانی ئاسایی مرۆڤ به‌دی بكرێت. یه‌كڕیزی ئاژەڵه‌كانی نێو چیرۆكه‌كه بۆ دژایەتی له‌گه‌ڵ مرۆڤه خراپه‌كان وه‌كو هێمایه‌ك خۆده‌رده‌خات".
مه‌نووچێهر پۆردڵ، لەدایکبووی شاری مه‌ھاباد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. ناوبراو له بواری نووسین و وەرگێڕاندا چالاكه و تاوەكو ئێستا چه‌ند به‌رهه‌می له‌نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاپ و بڵاوكردووەته‌وه.
نووسه‌ر به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئەو ئەندامی ئەنجوومەنی نووسەرانی ئێران و ئەندامی گرووپی پسپۆری رێكخراوی به‌ڵگه‌نامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، "سازمان اسناد ملی ایران" بووه.
نووسه‌ر له بواری خوێندنی ئاكادیمیدا بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی ئەلیکترۆنیی هه‌یه. پووردڵ باسی له‌وه‌ش كرد، له ئێران به هۆی كاره‌كانییه‌وه به‌ند كراوه، پاشان لە ساڵی 2016 وه‌كو په‌نابه‌ری سیاسی هاتووەته ئه‌مریكا.
پۆردڵ ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی به كوردستان 24ـی گوت "ئه‌م به‌رهه‌مه لە ئێران، له ژێر گوشاری ئەمن و ئاسایش و سانسۆردا بە زمانێکی هێماخوازانە و سیمبۆلیک بۆ خزمەت بە زمان و ئەده‌بی كوردی به تایبه‌تی ئه‌ده‌بی منداڵان نووسراوه، بەڵام مەبەست لە چاپی ئەم بەرھەمە بە زمانی ئینگلیزی ناساندنی ئەدەبیات و كولتووری نەتەوەی کورد به بیانییه‌كانه! بۆ نموونە کاتێک منداڵێكی بیانی ئەم کتێبە ده‌خوێنێته‌وه، جگە لە چێژوەرگرتن لە ده‌قه‌كه، هه‌وڵدراو‌ه بزانێ کە نەتەوەیەک بە ناوی کورد ھەیە، تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه وه‌كو: زمان، خاك، كولتوور، مێژوو، جلوبه‌رگ و...".
نووسه‌ری په‌رتووكی ئامانج و هیوا ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی و كاری داهاتووی گوتی: ئێستا هه‌ندێ كارم به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ڵام هه‌ره گرنگیان به‌رهه‌مێكه به ناوی "دادپه‌روه‌ریی تیمساح"، کە چیرۆكێكی درێژە و بەنیازم سەرەتا بە زمانی کوردی چاپی بکەم و، دواتر بە ئینگلیزی لە ئەمەریکاش چاپ و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".