مێژووی دوور‌و نزیکی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژانی پڕ له سهرکهوتنو به‌ره‌وپێش چوونی تێدایه که کورد شانازیان پێوه دهکاتو پێیانه‌وه سه‌ربه‌رزه، هاوکات رۆژانی ڕهشو پڕ له کاره‌ساتی واشی تێدا به‌دی ده‌کرێ که وێرای ئه‌وه‌ی وه‌کوو تراژیدیا‌و کاره‌سات دێته ئهژمارو به‌سه‌رشانی خه‌ڵکی بێ به‌ش له ئازادی‌و ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی کوردستان قورسایی ده‌کات، به‌ڵگه‌شن بۆ بوونی فره چه‌شن که له لایه‌ن داگیرکارانی کوردستانه‌وه ده‌رحه‌ق به ورد‌و درشتی وڵاته‌که‌مان به‌رده‌وام به‌رێوه ده‌چێت.
چۆنێه‌تی قه‌ومانی ئه‌م رۆژه ڕه‌شانه به ئاشکرا ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن داگیرکه‌رانی کوردستان بۆیان گرینگه، سیاسه‌تێک به‌رێوه‌به‌رن که خاک‌و خه‌ڵکی کوردستان زۆرترین زیان‌و زه‌ره‌ری به‌رکه‌وێت. جا که‌وایه کورد له‌مه‌به‌ر یان ئه‌وبه‌ر بێت، له گه‌رمێن بێت یان له کوێستان زۆر بایه‌خدار نیه، گرینگ ئه‌وه‌یه کورد بێ‌و زیانی وێکه‌وێت. بکوژرێ، مالوێران‌و ده‌ربه‌ده‌ر، ئاواره‌و ماڵ به کۆڵ بکرێت.
ئه‌م گه‌له له‌سه‌ر خاکی خۆی ته‌نیا به تاوانی ماف خوازی‌و گرتنه ده‌ستی چاره‌نووسی خۆی، په‌لامار دراوه، هێرشی کراوه‌ته سه‌ر، زێد‌و نیشتمانه‌که‌ی کێوماڵ کراوه‌و، کێو، مهزراو ره‌زو باغه‌کانی سوتێندراو‌ن، گونده‌کانی وێران کراوه، شاره‌کانی به‌ر بۆب‌و ناپاڵم ده‌درێت تاکوو ده‌نگی ئازادی خوازی‌و هاواری په‌نگ خواردووی نه‌گاته گوێ‌و نه‌بیسترێ.
شه‌ڕی بێ ئاکام‌و زیانباری 8 ساڵه‌ی دوو ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆرو شه‌ڕخوازی ئێران‌و عێراق که پتر له یه‌ک میلیۆن کوشته‌و بریندار، به ملیارد دۆلار زیان‌و زه‌ره‌ری مادی‌و مه‌عنه‌وی لێکه‌وته‌وه، ده‌ره‌تانێک بوو تا دوو ده‌وڵه‌ت له به‌ستێنی ئه‌م شه‌ڕه کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌دا، زیان‌و زه‌ره‌رێکی زۆر به خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نن. شه‌رێک له‌گه‌ڵ زه‌ره‌رمه‌ند کردنی کورد‌و باقی گه‌لانی ناوچه‌که، سێبه‌ری ڕه‌شی له‌سه‌ر خه‌باتی بزوتنه‌وی میللی _ دێمۆکراتیکی کوردستان دادهناو ئه‌و تێکۆشانه چڕوپره حه‌قخوازانه‌ی که ڕۆڵه‌کانی کورد بۆ به‌رگری له مان‌و ماوجودیه‌تی خۆیان به‌رێوه‌یان ده‌برد، که‌مره‌نگ ده‌کرده‌وه‌و، له چاوی راگهیاندنو ناوه‌نده جیهانییه‌کانی ده‌شارده‌وه، له راستیدا ئه‌م دۆخه‌ش ده‌رفه‌تێکی له‌بارتری ده‌خسته به‌رده‌م شه‌رخوازان تاکوو باشتر گه‌لی ئازادی ویستی کورد قه‌ڵاچۆ بکه‌ن.
یه‌کێک له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنانه کاره‌ساتی شیمیایی باران کردنی شاری سه‌رده‌شته له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که رێکه‌وتی 7ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 28ی ژوئه‌نی 1987ی زایینی هاته ئاراوه. فرۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی ده‌وڵه‌تی به‌عسی سه‌ر شێت، له کرده‌وه‌یه‌کی قیزه‌ون‌و سه‌ره‌رۆیانه‌دا، په‌لاماری شاری سه‌رده‌شتان‌داو بۆردمانی شیمیایان کرد. هه‌رچه‌نده شاره‌کانی کوردستان هه‌ر جار ناجارێک له لایه‌ن فرۆکه‌کانی هه‌ر دوو لا ده‌درانه به‌ر هێرش، به‌لام کاره‌ساتی 7ی پووشپه‌ر زامێکی وه‌های خسته سه‌ر جهستهیو باڵای شاری خه‌باتگێری سهردهشتو ده‌وروبه‌ری که مه‌حاله له بیر بکرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رانی رووخاوی به‌عس به خولقاندنی ئه‌م جنایه‌ته په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شیان به کارنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی تاوانکاری خۆیان زیاد کرد، ئه‌وه کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی به کهمتهرخهمیو بێ ده‌روه‌ستی له ئاست بریندار‌و قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌دا، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌هیدو برینداره‌کان به‌ره‌وو ژوور هه‌ڵکشێت‌و ئاست‌و مه‌ودای تاوانه‌که به‌رفراوانتر بێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به پێت بوونی ناوچه‌که، ئێستاش پاش ساڵانێک له هاتنه ئارای ئه‌م رووداوه کاره‌ساتباره، بێ که‌ره‌سته‌یی، نه‌بوونی ئیمکاناتی پزیشکی‌و مادی، که‌م بوونی ده‌واو ده‌رمان، پاشکه‌وتویی نه‌خۆشخانه‌و وڵام ده‌ر نه‌بونی بۆ خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به گشتیی‌و لێقه‌وماوان‌و زامهه‌ڵگرتووه‌کانی جه‌سته زامداری ئه‌م ڕووداوه،به ڕوونی پشت گوێ خستنی خه‌ڵکی کورد له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه نیشان ده‌دات.
گومانی تێدا نییه به‌شێک له به‌رێوه‌به‌رانی تاونباری خولقێنه‌ری تراژیدیای شیمیایی کردنی شاره‌کانی کوردستان له دادگاکانی پاش پرۆسه‌ی ئازادی عێراق حوکمی شیاوی خۆیان وهرگرتو ئه‌وانی دیکه‌ش به حوکمی به‌ره‌پێش چوونی مێژوو‌و که دابین بوونی دێموکراسی‌و مافی گه‌لانی تێدا مسۆگه‌ر ده‌بێت، چاره‌نووسێکی باشتر له‌وانیان نابێت.
تیشک تیڤی له بێره‌وه‌ری تاڵی ئه‌م تاوانه سامناکه‌دا، وێرای ده‌ربڕینی داخ‌و که‌سه‌ری قوڵی خۆی بۆ قوربانییه‌کان، هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ تێکرای خه‌ڵکی کوردستان دهکاتو ئاواتی چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کانی ئه‌م رووداوه له بیرنه‌کراوه به ئاوات ده‌خوازێت.
Wednesday, June 27, 2007
Monday, June 25, 2007
رۆژی جیهانی خه‌بات دژی ماده سڕکهرهکانو چه‌ند سه‌رنجێک!
رۆژی 5ی پووشپه‌ر، له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه به رۆژی جیهانی خه‌بات دژی ماده سڕکه‌ره‌کان دیاری کراوه.
بیرۆکه‌ی دیاری کردنی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ماده سڕکه‌ره‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ رێکه‌وتی 17 تا 26ی ژوئه‌نی ساڵی 1987ی زایینی، که به‌شێک له وڵاتانی جیهان له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خه‌بات دژی ئێعتیاد‌و ماده بێهۆشهکهرهکان به‌شدار بوون.
شیاوی وتنه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک له چوار فهسلدا په‌سه‌ند کرا که پتر له 35 هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی بۆ خه‌بات دژی ئه‌م دیارده ماڵوێرانکه‌ره له خۆ ده‌گرت. ئه‌م به‌ڵگه‌یه رۆژی 26ی ژوئه‌ن به‌رانبه‌ر به 5ی پووشپه‌ر په‌سه‌ند کرا. له راستیدا ساڵرۆژی په‌سه‌ند کردنی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌نامه‌یه‌ی کۆنفرانسی شاری ڤیه‌ن، پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، وه‌کوو رۆژی جیهانی خه‌بات دژی ماده سڕکه‌ره‌کان دیاری کراوه.
له که‌س شاراوه نییه ئه‌مرۆ وڵاتی به‌ڵالێدراوی ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌یه به ده‌ست گیرۆده‌بووانی ئه‌م دیارده ماڵسووتێنه‌ره‌وه ده‌ناڵێنێ، زۆری‌و زه‌قی به‌کارهاتنی ئه‌م دیارده ناشیرینه به ڕاده‌یه‌که ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی نابی موحه‌ممه‌دی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان بۆ شاردنه‌وه‌ی، ناچارن جاروبار له‌باره‌یه‌وه بێنه قسه‌و ئه‌گه‌ر به کاڵوکرچیش بێ شتێکی له باره‌وه ده‌ربڕن.
رێکه‌وتی 1ی پووشپه‌ری ساڵی 1385ی هه‌تاوی رۆژنامه‌ی "سه‌رمایه" له زمان "په‌رویز مه‌له‌کی" سه‌رۆکی کۆمه‌له‌ی هه‌تاو که له کۆنفراسێک‌دا له باره‌ی "مواد مخدر" له شاری تاران که له فه‌رهه‌نگسه‌رای "ابن سینا" به‌ریوه‌چوو، ڕایگه‌یاند : " هه‌ر چه‌نده ئاماری فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی باس له‌وه ده‌کات یه‌ک میلیۆن‌و دووسه‌د هه‌زار که‌س موعتاد به به‌کارهێنانی مواد موخه‌درو 800 هه‌زار که‌سی دیکه‌ش بۆ سه‌رگه‌رمی "مواد مخدر" به‌کار دێنن، به‌ڵام سه‌رجه‌م نزیک به 20 میلیۆن تووشبوو به ماده سڕکه‌ره‌کان له ئێران‌دا هه‌یه...".
به گوێره‌ی ئاماره‌کانی رێژیم، که زۆریش به قازانجی خۆیان دایده‌شکێنن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری بۆ په‌ز نه‌بێ، ساڵانه نزیک به 5000 که‌س به هۆی به‌کارهێنانی ئه‌م مادانه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌مه له حالێکدایه ئه‌م دیارده به هۆی مشورنه‌خۆری‌و بێ ده‌روه‌ستی کاربهدهستانو رۆلی به‌رچاوی خۆیان له گه‌شه پێدانی‌دا، به‌داخه‌وه رۆژبه‌رۆژ له حالی په‌ره‌سه‌ندن دایه.
گومانی تێدا نییه، دیارده‌ی کڕین‌و فرۆشتن‌و به‌کارهێنانی "مواد مخدر" دیارده‌یه‌کی جیهانییه‌و پێویستی به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی وشیارانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. چوونکا ساڵانه باندو تاقمه مافیاکان به میلیارد دۆلار قازانج له قاچاغی ماده سڕکه‌ره‌کان به ده‌ست دێنن‌و به ئاسانی واز له‌م بازاڕه سوودهێنه‌ره ناهێنن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای بایه‌خه‌و پێویسته بیر تیژانه ئاوڕی لێبدرێته‌وه ئه‌وه‌یه، چاوه‌دێرانی کاروباری ئێران‌و رێکخراوه سیاسیی به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی رێژیمی تاران، کاربه‌ده‌ستان به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، به به‌رنامه له نێو‌و خۆ‌و ده‌ره‌وه په‌ره به بڵاوو کردنه‌وه‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌دات.
له ئاستی نێو‌و خۆدا بۆ گیرۆده‌کردنی لاوان‌و ئازادی خوازان‌و بوار ره‌خساندن‌و دوورخستنه‌وه‌یان له سیاسهتو سه‌رکوتی هه‌ر حه‌ره‌که‌تێکی ناره‌زایه‌تی دژی رێژیم، به ته‌واوه‌تی په‌ره به به‌کارهێنانی ئه‌م دیارده ناحه‌زه خۆشی رفێنه ده‌درێت. ساڵانێکه رێژیم بزوتنه‌وه‌ی ماف ویستانه‌ی گه‌لانی ئێران به گشتیی‌و گه‌لی به‌لوچ به تایبه‌تی به قاچاخچیانی "مواد مخدر" ده‌ناسێنی. سیاسه‌تێکی چه‌واشه‌کارانه که به خۆشییه‌وه قه‌ت کاریگه‌ری نه‌بووه‌و نابێ.
ئاشکرایه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا زۆر که‌س هه‌بوون ته‌نانه‌ت جه‌گره‌کێش نه‌بوون، قه‌ت رهنگو ڕووی موادی سڕکه‌ریان نه‌دیووه، به‌لام به هۆی ئه‌وه ماوه‌یه‌ک له گرتووخانه‌کانی ده‌وڵه‌تیدا بوون، پاش ئازدبوونیان به موعتادی‌و داماوی هاتوونه‌ته ده‌روو زۆربه‌یان به ئاشکرا کاربه‌ده‌ستانی رێژیمیان به هۆکاری موعتادی‌و گیرۆده بوونی خۆیان به ماده سڕکه‌ره‌کان تاوانبار کردووه.
باس له‌وه ده‌کرێ موحه‌ممه‌د ره‌زا ره‌حیمی پارێزگاری پێشووتری پارێزگای کوردستان ڕاشکاوانه وتوویه‌تی"... شانازی من ئه‌وه‌یه له ده‌ورانی به‌رپرسایه‌تیم‌دا له کوردستان، چه‌که‌م له لاوانی کوردستان وه‌رگرتۆته‌وه‌و وافورم له خزمه‌ت داناوون...". زۆر رێگای تێده‌چیت ئه‌م قسه‌ی ناوبراو راست بێت، چوونکا تاکوو چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستا رێژه‌ی موعتادان‌و کرین‌و فرۆشتنی "مواد مخدر" له کوردستان، له چاو باقی ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران له پله‌ی هه‌ره نزمی خۆیدا بوو.
به‌ڵام به خۆشییه‌وه سه‌ره‌ڕای حهوڵو ته‌قه‌لای به‌ربلاوی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم بۆ ده‌سته‌مۆ کردن‌و ده‌سته‌وه‌ستان کردنی خه‌ڵکی کوردستان، خهباتو هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ڕوو له گه‌شه‌یه‌و لاوانی کورد سه‌رو دڵخۆش‌و هیوادار به دوارۆژێکی ڕوون له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی میللی _ دێموکراتی گه‌له‌که‌ماندا ڕۆڵی شایان ده‌له‌یزن.
ئێستا خه‌ڵک باس له‌وه ده‌که‌ن له شاره‌کانی کوردستان مۆره‌و بانده‌کانی سه‌ر به رێژیم به ئاشکراو به به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه، په‌ره به‌م دیارده ماڵوێرانکه‌ره دهدهنو ته‌نانه‌ت له زۆر جێگا "مواد مخدر" زۆر هه‌رزانترو ئاسانتر له سیگار ده‌ست ده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ش بێ گرێ‌و گۆڵ ڕۆڵی نزۆکی رێژیم بۆ له داوخستن‌و داماو کردنی خه‌ڵکی ماف ویستی کوردستان به ڕوونی نیشدان ده‌دات. هه‌وڵێک که وه‌کوو باقی سیاسه‌ته‌کانی کاربه‌ده‌ستان له دژی خه‌لکی بێ مافی کوردستان به وشیارییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ دهکرێتو به‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه.
له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه کاربه‌ده‌ستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باوه‌ڕیان وابووه بۆ له نێوبردنی به‌ره‌ی کافر‌و مورته‌دو شه‌یتانی گه‌وره، واته وڵاتانی ئازاد‌و دێموکرات، وه‌کوو ئه‌رکێکی دینی پێویسته ئه‌م دیارده دژی ئینسانییه به‌رێوه‌بچێ. له‌م باره‌وه "ئه‌کبه‌ر گه‌نجی" یه‌کێک له مۆره‌کانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای ئیتلاعات که به‌م دوایانه ڕووی له ده‌سه‌ڵات وه‌رگێراوه‌ته‌وه، به به‌ڵگه‌وه باس له رۆڵی دام‌و ده‌زگای رێژیم به گشتیی‌و سه‌عید ئیمامی یه‌کێک له کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی وه‌زاره‌تی ژیان تێکده‌ری ئیتلاعات، فه‌رمانده‌ی تیرۆری نه‌یارانی رێژیم‌و قه‌تڵه زنجیره‌یه‌کان به تایبه‌تی ده‌کات، ناوبراو له ده‌ورانی سه‌رۆک کۆماری چاکسازی‌خوازدا، گۆیا له زیندان به هۆی خواردنی واجبی خۆی کوشتووه. ئه‌مه له حالێدایه ده‌وترێت کاربه‌ده‌ستان له‌وه ترساون سه‌عید ئیمامی له به‌ندینخانه ئازاد بێت‌و نهێنییه‌کان ئاشکرا بکات، وه‌کوو ده‌یان مۆره‌ری تری خۆیان پاش بێ که‌ڵک بوونیان، له ناویان بردووه.
قسه‌ی تێدا نییه کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران، له جیاتی ئه‌وه‌ی به سازکردنی پارک‌و سه‌یرانگا، شوێنی وهرزشیو ڕاهێنانو قوتابخانه، پێکهێنانی بازاری کار‌و کاسبی بۆ خه‌ڵکی ئێران به گشتیی‌و توێژی لاوان به تایبه‌تی، ببنه هۆو هۆکاری په‌ره‌پێدانی خۆشگوزهرانیو سه‌رو دڵگه‌رمی خه‌ڵک به ژیان، سه‌رمایه‌ی وڵات بۆ خۆ پڕچه‌ک کردن‌و سه‌رکوتی جودابیران‌و ئازادیخوازان‌و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئیدئولۆژی ناسه‌رده‌میانه‌ی کێشه خولقێنی خۆیان، له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاته ناڕهواکهیاندا، به ناڕه‌وا به‌کار دێنن.
ئه‌گه‌ر بێ لێاقه‌تی‌و کار لێنه‌هاتوویی کاربه‌ده‌ستان نه‌بێت ئه‌م هه‌موو به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه بۆ ئاوا به‌رۆکی خه‌ڵکی خێر له خۆ نه‌دیتووی ولاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌کوو ئێرانی گرتووه.؟!
به‌و هیوایه هه‌موو مروڤه به‌رپرسه‌کان، وێرای ناوهندو ده‌وڵه‌تانی دێموکرات، به ئیراده‌یه‌کی پته‌وتره‌وه ڕووبه‌رووی دهوڵهتانو تاقمه‌کانی په‌رپێده‌ری "مواد مخدر" ببنه‌وه تا ئه‌م دیارده ماڵوێرانکه‌ره چیدی ژیان‌و سلامه‌تی کۆمه‌ڵگاو ئینسانه‌کان به خۆرایی له ناونه‌بات‌و چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی داهاتوو له مه‌ترسی نه‌که‌وێت.

Wednesday, June 20, 2007
پێداگری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە سەر فیدرالیزە کردنی ئێران لە " همایش همبستگی ایران"
ڕاپۆرت : ره‌حیم ره‌شیدی
رۆژی هه‌ینی 15ی ژوئه‌نی 2007ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 25ی جۆزه‌ردانی 1386ی هه‌تاوی کاتژمێر 9:45 سه‌ر له به‌یانی کۆبوونه‌وه‌ی به‌شێک له هێزه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تی ئێران له شاری پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه له ژێر ناوی " همایش همبستگی ایران" به‌رێوه‌چوو، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه تاکوو رۆژی یه‌کشه‌ممه کاتژمێر 15:30 سه‌رله ئێوارێ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ درێژه‌ی کێشا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پتر له 80 که‌س به‌شدار بوون. کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال، حدکا، کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی ئێران‌و زۆر که‌سایه‌تی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی که وه‌کوو خۆیان نه‌ک نوێنه‌ری رێکخراوو یان ڕه‌وتێکی سیاسیی، به‌شداری ئه‌م دانیشتنه بوون‌و وتاریان پێشکه‌ش کرد.
پێکهێنه‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه زۆربه‌یان پێشتر سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌ڵته‌نه‌تخوازی له ئێران بوون که ئێستا له بیر‌و بۆچوونیاندا ئاڵوگۆر پێکهاتووه‌و باوه‌ڕیان وایه که ده‌بێ شێوه‌ی سیستهمو ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی ئێران له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، به گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دێموکراتیک دیاری بکرێت.
ئامانجی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌وه بوو که به به‌شداری لایه‌نه‌کانی دیکه به تایبه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ‌و هێزه کوردییه‌کان، پلاتفۆرمێکی جێگای متمانه‌ی خۆیان بچه‌سپێنن‌و له‌م رێگایه‌وه شه‌رعیه‌تێک بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی گه‌لاڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌م باره‌وه سه‌رکه‌وتنێکیان ده‌سته‌به‌ر نه‌کرد.
شیاوی وتنه نوێنه‌ری حدکا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌که‌م وتاری ئه‌م دانیشتنه‌ی پێشکه‌ش کرد، ناوبراو خۆشحالی خۆی له بانگهێشت کردنی فه‌رمیی نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی پاریس دهربڕیو له‌سه‌ر دابین بوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی به جیددی پێداگری کرد، پاشان نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه قسه‌ی کرد، ئه‌وجار وتاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ که تێیدا له‌سه‌ر فیدڕاڵیزه کردنی ئێرانی داهاتوو پێداگری کرابوو پێشکه‌ش کرا. وتاری کۆنگره هه‌موو باسه‌کانی کۆبونه‌وه‌ی خسته ژێر شوێنه‌واری خۆی‌و، زۆربه‌ی به‌شداران به ئهرێنیو نه‌رێنی بیروڕایان له‌باره‌وه ده‌گۆریه‌وه.
کاریگه‌ری وتاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ به‌راده‌یه‌ک بوو، پێکهێنهرانو به‌رێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌که به فه‌رمیی داوایان له به‌رێز شاهۆ حوسه‌ینی نوێنه‌ری حدکا کرد که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رن. نوێنه‌ری حدکا وێرای پێشوازی له‌م داوایه، ڕایگه‌یاند که به بێ به‌شداری نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به‌شداری هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبهتیو داخراو ناکات. له ئاکامدا به‌رێزان: هه‌مزه بایه‌زیدی به نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانیی فیدرال، شاهۆ حوسه‌ینی، دوکتور مێرو عه‌لیار، ئه‌بوو که‌ریمی به نوێنه‌رایه‌تی حدکا، ناهید بههمهنیو زاگروس خوسره‌وی به نوێنه‌ری کۆمه‌له، کامبیز روستاو شهریار ئاهیو ماشه‌ڵلا سه‌لیمی له لایه‌نی به‌رانبه‌ر به‌شداری کۆبوونه‌وه بوون.
له‌م کۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌دا وێرای ئاراسته کردنی ره‌خنه له روانگه‌ی مه‌زنی خوازانه‌ی هێزه سهراسهرییهکانو کۆبوونه‌وه‌ی پاریس له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هه‌ڵوێستی روون‌و شیاو له ئاست چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، له‌سه‌ر درێژه‌دان به وتووێژ‌و دانوستاندن پێداگری کرا.
پێویسته بگوترێ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌یه‌کی ئه‌وتۆ که جێگای په‌سه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، بڕیار درا کۆمیسیۆنێک پێک بێت که تا سێ مانگی داهاتوو گه‌لاڵه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده بکات، دوایه ئه‌م گه‌لاڵه‌یه له لایه‌ن شۆرای رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس که 15 که‌سن په‌سه‌ند بکرێ. پێویسته بگوترێ زییا سه‌درولئه‌شرافی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کان، ئه‌بوو که‌ریمی له حدکا، ناهید به‌همه‌نی له کۆمه‌له، کامبیز روستاو شه‌هریار ئاهی به نوێنه‌رایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس، ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی ناوبراو پێک دێنن.
شیاوی وتنه کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، وێرای حدکا‌و کۆمه‌ڵه رایانگه‌یاند تاکوو ساخبوونه‌وه‌ی ڕوون‌و بێ گرێ‌و گۆڵی شۆرای رێبه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی پاریس له باره‌ی چۆنیه‌تی رێگا چاره‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، ناچنه هیچ هاوپهیمانهتیک، هه‌ر بۆیه له خۆ پاڵاوتن بۆ به‌شداری کردن له شۆرای رێبه‌رایه‌تیدا خۆیان پاراست.
پێویسته بگوترێ خاڵی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م دانیشتنه له‌وه دابوو که کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال لێبڕاوانه له‌سه‌ر فیدرالیزه کردنی ئێرانی داهاتوو پێداگری ده‌کردو ههلوێستو ڕوانگه‌کانی به گرینگ‌و جێگای سه‌رنج وه‌رده‌گیرا.
خاڵی لاوازی ئه‌م دانیشتنه ئه‌وه بوو که هه‌وڵ ده‌درا کهسایهتییهکانو رێکخراوه‌کان له هه‌ڵبژاردنی شۆرای رێبهریدا خاوه‌نی یه‌ک ده‌نگ بن، ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره، دێموکرات‌و کۆمه‌له‌وه ده‌نگی نه‌رێنی پێدرا. به‌لام هێندێک تاقم هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ناویان له نێو ناواندا بێت، بێ گوێ دانه زیانه‌کانی ئه‌م بابه‌تانه، هاوکات به بێ هه‌بوونی ههڵوێستو به‌رنامه‌ی شیاو له لایه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی پاریس بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی، له جیاتی ده‌نگ هه‌ڵبرین، سیاسه‌تی ههماههنگیو خۆ رێخستنیان له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس ڕچاو کرد به بێ ئه‌وه‌ی بتوانن فهرمییهتێک بۆ خۆیان وه‌ده‌ست بێنن، ئه‌م بابه‌ته‌ش نیشانده‌ری ئه‌و راستییه ئه‌و تاقمانه له هه‌موو لاێکه‌وه ته‌ریک که‌وتوونه‌ته‌وه.

Tuesday, June 19, 2007
له یادی چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌که‌ی 29ی جۆزه‌ردانی 1947ی زایینی‌دا
وه‌کوو ده‌زانیین 29ی جۆزه‌ردان، به‌رانبه‌ر به 19ی ژوئه‌ن، ساڵرۆژی له‌سێداره‌درانی چوار ئه‌فسه‌ری کوردپه‌روه‌رو نیشتمان ویستی كورد، له ساڵی 1947ی زایینی، به‌ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی دژه کوردی رێژیمی پاشایه‌تیی عێراقه.
سه‌رهه‌نگ مسته‌فا خۆشناو، سه‌رهه‌نگ عێزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، سه‌روان موحه‌ممه‌د مه‌حموود قودسی‌و سه‌رگورد خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره شۆرشگێره‌ی ئه‌رته‌شی عێراق بوون كه له جووڵانه‌وه‌ی کوردی باشوردا به رێبه‌ری به‌رێز مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سوپای عێراقیان بهجێهێشتو چالاکانه له شۆرشی کوردایه‌تیدا به‌شداریان کرد.
ڕوون‌و به‌رچاوه پاش دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی جمهوریی كوردستان به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د له سالی 1946ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 1324ی هه‌تاوی، خه‌باتگێرانی کوردی گه‌رمێن به تێکڕا له خزمه‌ت کردن به‌م کۆماره ساوایه‌دا رۆلی مهزنو له‌بیر نه‌کراویان گێرا، خزمه‌ته‌کانیان بۆ هه‌میشه وه‌کوو لاپه‌ره‌یه‌کی زێرینیی هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه‌و ڕۆله ئازدی خوازه‌کانی کورد‌و کوردستان به‌رده‌وام له تێکۆشانی خۆیاندا به بایه‌خه‌وه ئاوڕی لێده‌ده‌نه‌وه‌و به مه‌به‌ستی هاوپێوه‌ندی نهتهوهییو هاوچاره‌نووسی گه‌له ماف ویسته‌که‌یان لێی فێر دهبنو وانه‌کانی ده‌که‌نه چرای رێگای تێکۆشان، بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی دهسهڵاتو سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی.
ئاشکارایه له هه‌لومه‌رجی ئه‌وکاتدا زانیاری‌و زاناییی، پسپۆری‌و ئه‌زموونی ئه‌م ئه‌فسه‌ره نیشتمانپه‌روه‌رانه بۆ رێکخستن‌و سازماندانی سوپاسی نه‌ته‌وه‌یی کورد که ئه‌رکی پارێزگاری له کۆماری کوردستان له ئه‌ستۆ بوو زۆر گرینگ‌و به‌رچاو بوو.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره خه‌باتگێرانه له‌گه‌ڵ پۆلێک ئه‌فسه‌ری نیشتمانپه‌روه‌ری دیكه لێزانی‌و لێهاتوویی خۆیان بۆ رێکخستن‌و مۆدێرنیزه کردنی هه‌رچی پتری سوپای میللی کۆماری کوردستان ته‌رخان كرد. خه‌باتگێران مسته‌فا خۆشناو‌و محه‌ممه‌د مه‌حموود وه‌ك راوێژكاری چه‌کداری ئه‌رکیان وه‌ئه‌ستۆ گرت، ئه‌فسه‌ره‌کانی دیکه‌ش هه‌ركام به نۆره‌ی خۆیان فه‌رمانده‌یی به‌شێك له هێزه‌كانی کۆماریان بۆ پارێزگاری له ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌یه‌کان گرته ئه‌ستۆ، به‌م جۆره خزمه‌تی شایان‌و له بیرنه‌کراویان به کۆماری کوردستان‌و ئامانجه به‌رزه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کرد. به به‌رێوه‌بردنی ئه‌م ئه‌رکه‌ش یادو ناوی پیرۆزیان له مێژوودا بۆ هه‌میشه وه‌کوو ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شی ئاسمانی جولانه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی کورد‌و کوردستان به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
له دوای رووخانی کۆماری كوردستان، ئه‌م چوار ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێره له‌گه‌ڵ زۆریه‌ک له کورده‌کانی دیکه‌ی باشوور له‌سه‌ر به‌لێنی درۆزنانه‌ی به‌ناو لێخۆشبوونی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌وکاتی به‌غداد له‌م تێکۆشه‌رانه، گه‌رانه‌وه وڵاتی عێراق. به‌ڵام به‌داخێکی گرانه‌وه ده‌وڵه‌تی دژ به کوردی عێراق، به پشت کردن له سۆز‌و به‌لێنه‌کانی خۆی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل لێبوردنی ئه‌م خه‌باتگێرانه‌دا، هه‌ر چواریانی له رێکه‌وتی19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947دا، به تۆله‌ی خزمه‌ت به بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازانه‌ی کورد له سێداره دا.
گومانی تێدا نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌فسه‌ره شۆڕشگێرانه له پێناوی خزمه‌ت به دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌ماندا، ئازایانه وازیان له پله‌وپایه‌ی ده‌وڵه‌تی هێناو به هه‌موو تواناوه لێزانی‌و لێهاتوویی خۆیان بۆ به‌ره‌وپێش چوونی هه‌رچی پتری دۆخی ئه‌وکاتی بزوتنه‌وه‌که ته‌رخان کرد، ئه‌وا ئه‌مرۆ ڕۆله‌کانی کورد وێرای ئه‌وه‌ی رۆڵی پێشه‌نگایه‌تی‌و رچه‌شکێنانه‌ی ئه‌و سه‌روه‌رانه بۆ واز هێنان له پله‌ی کۆمهڵایهتیو ژیانی تایبه‌تی خۆیان به‌رز ده‌نرخێنن، به شانازییه‌وه ئاوڕ له ڕۆلی داهێنه‌رانه‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌و وه‌کوو سومبول‌و رێ‌نوێن چاویان لێده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر رژیمی پاشایه‌تی عێراق ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌ی وێرای زۆری دیکه، کوشت‌و بڕ کرد، ئه‌وا ئه‌مرۆ یادو ئاواتی به‌رزی ئه‌وان زیندووه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێک له خاک‌و خه‌ڵکه‌که‌یان به هۆی فیداکاری ئه‌وانه‌ی که له ژێر سێبه‌ری شوێندانه‌رانه‌ی ئه‌م خه‌باتگێرانه‌و باقی تێکۆشه‌ره‌کانی دیکه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا ئه‌م رێبازه‌یان گه‌رته به‌ر ئازاد‌و خۆبه‌رێوه به‌ره، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بکوژانی ئهوانو ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان چوونه‌ته زبڵدانی مێژووه‌و هاوچهشنهکانیشیان به حوکمی مێژوو چاره‌نووسێکی له‌مه باشتریان نابێت.
یادو ناوی ئه‌م سه‌روه‌رانه بۆ هه‌میشه به‌رزو به‌رێز بێت.

Saturday, June 16, 2007
پیرۆز بێت ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ست به‌کار بوونی رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران!
rahim.rashidi@gmail.com
2٧ی جۆزه‌ردانی هه‌موو ساڵێک خه‌ڵکی ماف ویستی کوردستان به گشتیی، ئهندامانو لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به تایبه‌تی یادی ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی ده‌نگی کوردستانی ئێران، به‌رێزه‌وه ده‌که‌نه‌وه.
رۆژی 27ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی کاتێک رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران به په‌یامی رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتووی کورد دوکتۆر قاسملوو ده‌ستی به کار کرد، که تێکۆشانی سه‌رجه‌م حیزب‌و ڕێکخراوه سیاسییه دێموکرات‌و پێشکه‌وتنخوازه‌کانی کوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌کی ئاشتیخوازانه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسیی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزانه‌ی کار به ده‌ستانی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ویلایه‌تی فه‌قیه له‌گه‌ڵ شکست ڕووبه‌ڕوو ببوو.
ئایه‌توڵا خومه‌ینی ڕاشکاوانه له دژی خه‌ڵکی ئازادی خوازی کورد فه‌رمانی جیهادی دابوو، فه‌رمانێک که بواری کوشتاری به‌ربڵاوی خه‌لکی بێ ده‌ره‌تانی کوردستانی بۆ سپایانی ئازدی کوژ به ته‌واوه‌تی ره‌خساندبوو. له راستیدا سه‌ربازانی به‌ره‌ی نهزانهیو کۆنه‌په‌ره‌ستی به گرتنه‌به‌ری سیاسیه‌تی کوشتاری خه‌لکی مه‌ده‌نی، وێران کردنی گوندهکانو بۆردومان کردنی چڕوپری شاره‌کانی کوردستان، هه‌ر زوو سه‌لماندیان که بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێرانی بێ به‌ش له ئازادی‌و مافی ڕه‌وا، هیچ موژده‌یه‌کی خۆشیان پێ نییه. سیاسه‌تێک که سه‌ره‌رای بێ ئاکامی، به‌داخه‌وه تاکوو هه‌نووکه درێژه‌ی هه‌یه.
له بارودۆخیکی وه‌هادا، ڕادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران وه‌ک پێویستێکی مێژوویی بۆ ئاشکرا کردنی قه‌لافه‌تی خوێناوی‌و زامداری کوردستان‌و به‌ربه‌ره‌کانی ڕه‌وای رۆله‌کانی کورد له مان‌و مه‌وجودیه‌تی خۆیان‌و خاک‌و خه‌ڵکه‌که‌یان، له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ له‌قاودانی ناوه‌رۆکی شه‌رانگێزانه‌و تا سه‌ر ئێسقان دوژمن سفه‌تانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دژ به جه‌ماوه‌ری کوردستان، به ئیمکاناتێکی زۆر که‌م، به‌ڵام به وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ڕه‌ساله‌تێکی پیرۆز‌و مێژوویی پێینایه مه‌یدانی تێکۆشانی راگه‌یاندنی شۆرشگێرانه‌ی کوردستانه‌وه.
رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران له‌و هه‌ل ومه‌رجه ئاسته‌مه‌دا به هه‌ڵدانی سه‌ڵاو بانگی ئازادی خوازی‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی دهنگو باسی کورد‌و کوردستان، ده‌لاقه‌یه‌کی زێرینی به‌رووی ئازادی خوازانی وڵاته‌که‌ماندا کردوه‌وه.
له راستیدا رادیۆ ده‌نگی کوردستانی ئێران، هه‌رچه‌نده له باری پرسونێل، ئیمکاناتی ماڵی‌و فه‌نی به ههژاریو ده‌ست کورتی ده‌ستی به تێکۆشانی سه‌ربه‌رزانه‌ی خۆی کرد، به‌ڵام چوونکا هێزێکی نهتهوهییو دێموکراسی خوازی به‌رپرسی له پشت راوه‌ستا بوو، که سیاسهتو دروشمه‌کانی ره‌نگدانه‌وه‌ی بێ ئه‌م لاولای ویستی ماف ویستانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانی وڵات بوو، هه‌ر زوو سه‌رنجی کۆمه‌ڵانی میلیۆنی خه‌لکی کوردستانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا‌و به هۆی راستبێژیو تێکۆشانی ئازادی خوازانه‌ی، هاوکات به هۆی مودیریه‌ت‌و مشور خۆری دوکتور سادق شه‌ره‌فکه‌ندی که بۆ ساڵانێکی زۆر به‌رپرسی رادیۆ بووه، به قوڵی بووه جێگای باوه‌ڕو متمانه‌ی هه‌موو خه‌ڵی وڵاته‌که‌مان.
ده‌نگی دلێری کوردستانی ئێران، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی سارێژ له سه‌ربه‌رزی تێکۆشانی‌دا، زۆر ههورازو نشێوی بڕیوه، دژواری‌و کۆسپ‌و که‌ندی هاتوونه سه‌ر رێ، به‌لام هه‌میشه به هۆی وشیاری سیاسه‌ت دارێژهرانیو فیداکاری‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی کردنی کارگێره‌کانی، له ئاسته‌م ترین دۆخه‌کاندا، ته‌نانه‌ت له ژێر رهێلهی بۆمب‌و کاتوێشادا بۆ ساتێک له تێکۆشان نه‌وه‌ستاووه.
ئاشکرایه له سه‌ره‌تاوه تاکوو هه‌نووکه، کار به‌ده‌ستانی رێژیمی ئێران بۆ کپ کردن‌و بێده‌نگ کردنی ده‌نگی راست بێژ‌و جێ متمانه‌ی خه‌لکی کوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵی کپ کردنیان داوه‌و ده‌یده‌ن. هه‌ر ئه‌ونده به‌سه که بزانیین ده‌نگی کوردستان له ماوه‌ی تێکۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی خۆیدا، پتر له ٢٠ جار جێ گۆرکێی پێکراوه. به‌ڵام وه‌ک ده‌زانیین ته‌نیا دوو جار که ئه‌ویش هۆی ده‌ره‌کی هه‌بوو، که لێره‌دا جێگای نیه ئاوڕی لێبده‌ینه‌وه، ده‌نگی کپ کراوه.
له که‌س شاراوه نییه که ده‌نگی کوردستانی ئێران له ماوه‌ی تێکۆشانی خۆیدا، به هۆی راستبێژیو ڕچاوکردنی ویست‌و باوه‌ڕه‌کانی کۆمه‌ڵی کورده‌واری، بۆته هاورێو هاوده‌می هه‌میشه‌یی خه‌لکی کوردستان‌و رۆژانه، له ماڵ، کێڵگه، ره‌زو باغه‌کان، دوکان‌و بازار، له یه‌ک قسه‌دا له شوێنی کار‌و ژیان هاورێو هاوده‌می زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه.
تیشک تیڤی به‌رێزه‌وه ئاوڕ له خهباتو ماندوو بوونی رچه‌شکێنانه‌ی ده‌نگی کوردستانی ئێران ده‌داته‌وه‌و وێرای به‌رز نرخاندنی تێکۆشانی سه‌ر بڵیندانه‌ی ئه‌م ده‌نگه نه‌ته‌وه‌یه، پیرۆزبایی ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زراندنی له هه‌موو ئازادی خوازانی وڵاته‌که‌مان به گشتیی‌و کارگێرانو به‌رێوه‌به‌رانی به تایبه‌تی دهکاتو چه‌پکه گوڵی وه‌فاو ئهمهگداریو ماندوویی نه‌ناسی به حورمه‌ته‌وه له به‌رۆکیان ده‌دات.

Subscribe to:
Posts (Atom)