Archive

Thursday, June 26, 2014

دیارییەکان زۆر بە نرخن!






رەحیم رەشیدی


بەرێز کاک جەماڵ عەبدوڵازادە دەستت خۆش بێ و پاش دوو ساڵ بەڵێنی خۆتت بردەسەر و پەڕتووکەکانت پێشکەش کردین. ئەوە دامناون کە لە کتێبخانەکەم دا جێگایان بۆ بکەمەوە. هەروەها سوپاسی زۆر بۆ دادە چیمەن زێباری کە پتر لە ١٠٠ کتێبی شاعیر و زمانەوان کاک خەلەف زێباری پێشکەش کردین و جێگای خۆیەتی سوپاسێکی زۆر لە خانمێکی بەرێز بکەم کە لە کوردستانەوە دەیان کتێبی بەنرخی بۆ هێنابووم، کە بەداخەوە ناتوانم لەبەر چەند هۆیەک ناوی بێنم!.
هیچ شتێک بە ڕادەی کتێب خۆشحاڵم ناکات و جوانترین و بەنرخترین دیاری لای من کتێبکە. لەوەش خۆشتر نیە کە باجە مریەم داستان ئەمرۆ لە کاتی هێنانی ئەو کتێبانەدا پێی وتم کە ئەویش چەند کتێبی هەیە و پێشکەش بەو کتێبخانە بچووکەکەی منی دەکات. کاتی خۆشی دادە گوڵەباغ بەهرامی و رەحیم ئەحمەدی و بەرێز کاک تەیموور موستەفایی و برا گەورەم جەنابی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی و کاک عومەر شێخمووس و زۆری دیکەش کتێبیان بە دیاری بۆ ناردووم یان پێشکەشیان کردووم.
جێگای خۆیەتی کە سوپاسی دادە لیمۆ بکەم کە قەفەسی کتێبەکانی ماڵ خۆشیانی لەگەڵ کتێبەکان پێداین.

دیسان دەستان خۆش بێ و زۆر سوپاس

God bless Kurdistan and Israel



پشتیوانی کوردانی ئیسرائیل لە پێشمەرگەکان. خوا ئیسرائیل و کوردستان بپارێزێت.

Support for Kurdish peshmarge from Israel.
God bless Kurdistan and Israel

پشتیبانی کردهای اسرائیل از پیشمەرگەها. خدا کردستان و اسرائیل را محفوظ کند

نظرات دکتر حسن ماسالی و رحیم رشیدی در مورد استقلال و پرچم کردستان در مردم تی وی

Tuesday, June 10, 2014

Iraq


What’s happening now in Iraq is exactly what this magazine cover photo showed two years ago!

ئەوەی ئەمرۆ لە عێراق دێتە ئاراوە، هەمان ئەو شتەیە کە ماوەی دوو ساڵ پێشتر لە بەرگی ئەم حەفتەنامەیەدا چاپ کرابوو

رەحیم رەشیدی

رێزلێنان


ئەمەش سوپاسنامە و رێزلێنانی موزەخانەی بیرەوەری و پێکەوەهەلکردن کە ئاسەواری بەشێکی زۆر لەو جنۆسایدانەی پاراستوە کە لە دونیادا ڕوویان داوە. ئەم موزەخانە لە پێتەختی وڵاتی مەکزیک، هەڵکەوتوە.
لە مانگی مارسی ئەوساڵ دا رێزیان لە کار و تێکۆشانی من گرت بۆ ئەوە هەوڵی بەرەوەپێش بردنی پرسی کوردم داوە و لە رێگای کارەکەمەوە پردێکی پێوەندیم لە نێوان کورد و میللەتانی دیکەدا ساز کردوە.
سوپاسیان دەکەم
رەحیم رەشیدی

رێزلێنان

رەحیم رەشیدی




ئەمەش سوپاسنامە و رێزلێنانی زانکۆی ئێبرۆئەمریکان کە زانکۆیەکی هابەشی ئەمریکا و مەکسیکە کە لە شاری مەکسیک لە پێتەختی وڵاتی مەکسیک، هەڵکەوتوە.
لە مانگی مارسی ئەوساڵ دا رێزیان لە کار و تێکۆشانی من گرت بۆ ئەوە هەوڵی بەرەوەپێش بردنی پرسی کوردم داوە و لە رێگای کارەکەمەوە پردێکی پێوەندیم لە نێوان کورد و میللەتانی دیکەدا ساز کردوە.
سوپاسیان دەکەم

Saturday, June 7, 2014

برای هێژام مامۆستا حەسەن قازی


برای هێژام مامۆستا حەسەن قازی

پاش سڵاو و رێز

بەداخەوە ئاگادار بووم کە سەر لە بەیانی رۆژی هەینی، رێکەوتی ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٦ی ژووەنی ٢٠١٤، گەورە خاتوونی کورد، گەوەرتاجی سەدری قازی، کچی شەهید قاسمی سەدری قازی، لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەم بۆنە تاڵەوە، لە ناخی دڵەوە پرسەتان پێدەڵێم و خۆم بە بەشداری خەمتان دەزانم.
لەوە تێدەگەم کە ئامادە نەبوونتان لەسەر گڵکۆی دایکت و نەبوونی دەرفەت بۆ دواماڵئاوایی لێکردنی، چرکەساتێکی بەژانە. لێ ئەوەش بەشێک لەو نرخەیە کە مرۆڤی خودان هەڵوێست و ولاتپارێز، بۆ ئازادی و بەختیاری مرۆڤەکان و رزگاری نەتەوە ژێر دەستەکان، پێشکەشی دەکەن.
لەگەڵ ئەوەی کۆچی دوایی دایک، روداوێکی ئازارخولقێن و بەژانە، لەوە دڵنیام کە ئێوە وەکوو پەروەردەکراوی قوتابخانەی کوردایەتی، لە بەرانبەر ئەم خەمەدا خۆراگر و پشوودرێژ دەبن.
دایکی بەرێزتان، جیا لە ئاوێتە بوونی بنەماڵەکەی لەگەڵ رێبازی کوردایەتی، وەکوو خەباتکارێکی دلسۆزی کورد و کوردستان، چەرمەسەری و ئازاری زۆری دیت، لێ بە سەربەرزی و رووسووری ژیا و هەرگیز دوژمن نەیتوانی ڕوانگە و بیر و باوەری لەسەر ئازادی و سەربەستی بۆ کورد و کوردستان بگوڕێ، ئەمەش شانازییەکە کە پاش مەرگی ئەو ئازیزە، بۆ هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر، لە سەراسەری گۆی زەوی، بەجێ ماوە و ژیان و ڕابردووی ئەو شێرە ژنە، بۆتە گەنجینەیەکی بەنرخی نەتەوەیی!

جارێکی دیکە لەم بۆنە تاڵەدا، ئەوپەڕی هاوخەمی خۆم بە ئێوە و لە رێگای ئێوەشەوە بە گشت ماڵبادە داخدارەکەتان ڕادەگەیەنم.

لەگەڵ سۆز و هاوخەمی دووبارەم دا
براتان
رەحیم رەشیدی
واشینگتۆن

٠٦/٠٧/٢٠١٤