Tuesday, July 28, 2009
گوش کنید
Monday, July 27, 2009
گوێبگره
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ئه‌ندامی فدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژنامه‌وانان بنکه له فه‌ره‌نسـا له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان سه‌ڵاح پـیرۆتی ده‌ڵێت له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا له پاش ئیسرائیل هه‌رێمی کوردسـتانه له دیموکراسی و هه‌ڵـبژاردندا.
پاشـان ده‌ڵێت هاتنی لیسـتی گۆڕان وه‌ک لیسـتێـکی به‌هێزی ناسیۆنالیزم و دیموکرات که پـێـداگیریـیهکی چڕوپـڕ ده‌کات له‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزب له حکومه‌ت، بێ ئه‌ملاوئه‌ولا به قازانجی گه‌لی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی و هه‌روه‌ها به قازانجی به‌هێزکردنی کۆڵه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسـیـیه له کوردسـتانی عێراقدا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:40 خوله‌كه.
Sunday, July 26, 2009
په‌یام بۆ کۆنگره‌ی پێنجه‌می لاوان
- په‌یامی ڕه‌حیم ڕه‌شیدی بۆ کۆنگره‌ی پێنجه‌می لاوان
به‌شدارانی به‌رێزی کۆنگره!
خۆشه‌ویستانی به‌شداری پێنجه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران!
له رێگای دووره‌وه ده‌ستی یه‌که به یه‌که‌تان پڕ له گوڵ ده‌گوشم، ئاواتم ئه‌وه‌یه کۆنگره‌ی پێنجی رێکخراوی یه‌کیه‌تیی لاوان ههنگاوێکی گه‌وره بێ له به‌ره‌وپێش بردنی کاروباری ئه‌و رێکخراوه‌دا که ئه‌مرۆ به هه‌زاران لاوی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردی له ده‌وری باوه‌ڕو ئامانجه مرۆیی‌و دێموکڕاتییهکانی کۆ کردۆته‌وه، کوڕان‌و کچانی ئازادیخوازی کورد کردویانه‌ته مه‌یدانێک تاکوو له‌و رێگاوه تواناکانیان بۆ گه‌یشتن به ژیانێکی باشتر وه‌سه‌ریه‌ک بخه‌ن، باندۆڕو کاریگه‌ریان پترو جێ په‌نجه‌یان له ڕه‌وتی ڕووداوه‌کاندا دیار‌و به‌رچاوتر بێ.
گومانی تێدا نیه کۆنگره بۆ ژیانی سیاسیی‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌موو رێکخراوێکی دێموکڕاتیک پێویستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره، ئه‌م پێویستییه له‌و ڕوانگه‌وه زۆرتر خۆ ده‌رده‌خات که په‌روه‌رده‌ی زۆربه‌ی تاکه‌کانی مه له ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی نادێموکڕاتدا مسۆگه‌ر ده‌بێ، که‌وایه کار‌و ئه‌رکی ئێوه بۆ بره‌ودان به پرسه دێموکڕاتیکه‌کان دژواره‌و نابێ له‌م به‌ستێنه‌دا به هیچ چه‌شنێک ماندوو هیوا بڕوا بن، له ڕاستیدا هه‌ر ئه‌مه‌ش تێکۆشانی ئێوه له‌م قۆناغه‌دا به‌نرختر ده‌کات.
له‌م سۆنگه‌وه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه که خهباتو کاری هه‌مووان له یه‌کیه‌تیی لاوان‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانازییه‌کی مه‌زنه، بێ گومان بێ گرێوگۆڵو ئاسته‌نگ نه‌بوه‌و نابێ. به‌ڵام کاری هه‌ره وهزیو به‌کۆمه‌ڵ، که‌سایه‌تی مرۆڤ به‌هێزتر ده‌کات، وره‌ی وی بۆ ڕاوه‌ستان له ئاست دژوارییه‌کاندا بره‌و پێده‌دات. له‌وه‌ش دڵنیام ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌م رێره‌ودا پابه‌ند به یاسا سهروهریو پێوانه دێموکڕاتیکه‌کانی رێکخراو نه‌بێ ڕه‌نج به خه‌سار ده‌مێنێته‌وه.
ئێوه‌ی به‌رێز باش ده‌زانن پێکهاتنی کۆنگره بۆ رێکخراوێکی وه‌کوو لاوان به‌و ئاسته به‌رچاوه له تێکۆشان ناتوانێ ته‌نیا کۆبوونه‌وی نوێنه‌رانی شانه‌و کۆمیته‌کانی لاوان بێ، زۆر گرینگه هه‌مووان ئه‌و ڕاستییه به باشی تێبگه‌ن که کۆنگره له ژیانی رێکخراوێکی دێموکڕاتیکدا پێناسه‌و مانایه‌کی به‌رینتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێ، که‌واته ده‌بێ سه‌رجه‌م به‌شدارانی به‌رێزی "کۆنگره‌ی ئۆگرانی رێبازی قاسملوو" هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی ته‌واو بکه‌ن، شێلگیرانه له باسوخواسته‌کانی کۆنگره‌دا به‌شداری بکه‌ن، ئه‌وه بزانن که هه‌موو لایه‌ک چاوه‌ڕوانن کۆنگره به سه‌رکه‌وتنه‌وه به ئاکامی دڵخواز بگات، گومانی تێدا نیه ئێوه که متمانه‌ی رێکخستنه‌کانی لاوانتان بۆ نوێنه‌رایتی له کۆنگره‌دا پێ دراوه هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌تان لێ ده‌کرێ که موژده‌ی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌مان به هه‌موو لایه‌ک ڕابگه‌یه‌نن.
خۆشه‌ویستان!
هیوا ده‌خوازم ئێوه نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی پێنجه‌م، به باس‌و خواستی گهرموگوڕو به‌رپرسانه بۆ گه‌شه‌و پێشڤه‌چوونی زێده‌تری رێکخراوه، کۆنگره بکه‌نه مه‌یدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی کاروچاکی دوو ساڵێ به‌رێ، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگرن که ئه‌رکی ئێوه‌یه که‌موکورتییه‌کان، کێشه ته‌شکیلاتییه‌کان، جێبه‌جێ نه‌بوونی ئه‌و کار‌و پرۆژانه‌ی ده‌با له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا جێبه‌جێ بووبان، که‌ندوکۆسپه‌کانی ئه‌و سه‌رنه‌که‌وتنانه به باس‌و ڕاوێژ ده‌ست نیشان بکهنو میکانیزم‌و رێگا چاره‌ی پێوسیت بۆ پاته نه‌بوونیان به داڕشتنی یاسای گونجاو که له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژیانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی رێکخراوه‌که له دوور‌و نزیک یه‌کبگرێته‌وه دابڕێژنو له‌م به‌ستێنه‌دا هه‌موو توانای خۆتان بخه‌نه گه‌ڕ.
به‌شدارانی هێژا!
ئاشکرایه نابێ ئه‌وه له بیر بکه‌ن که له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه، تهنگهوچهڵهمه، دهستکورتیو نه‌بوونی پشتیوانیه‌کی به‌هێزی ماڵی، یهکیتهتی لاوان وه‌کوو رێکخراوێکی به‌هێزو شکۆمه‌ند تێکۆشاوه‌و هه‌ڵسووڕانی خۆی گه‌شه پێداوه، له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێویسته ماندوو نه‌بوونی به هه‌مووان بڵێن‌و سوپاس له سه‌رجه‌م ئه‌و ئازیزانه بکه‌ین که‌موزۆر یارمه‌تیان به به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی تێکۆشانی ئه‌و رێکخراوه کردوه‌و ده‌یکه‌ن. به‌ڵام هه‌مووتان له‌وه‌دا له‌گه‌ڵم هاوڕان که وزه‌و هێزی لاوان بۆ کار‌و تێکۆشان زۆر له‌وه پتره که ئێستا هه‌یه، که‌وایه دهبێو ده‌کرێ که بازنه‌ی تێکۆشانه‌که به‌رینتر بکه‌ینه‌وه‌و به ئه‌رکدار کردنی که‌سانی کار له ده‌ست هاتوو به‌ئه‌زموونی رێکخراوه هه‌مووان زۆرتر‌و زیاتر بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و رێکخراوه تواناکانیان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن.
ئێوه ده‌بێ شایی به‌خۆتر له هه‌میشه ببینه گه‌رووی پڕ له هاواری ئێستای ئه‌و کچ‌و کوڕه دڵێرانهی که له نێو جه‌رگه‌ی خه‌باتی به کرده‌وه‌دا تێده‌کۆشن، ده‌بێ به تێکۆشان، بۆ وان هیوا خولقێن بن، هاوکات به له‌قاودانی ره‌فتاری نه‌شیاو سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران له هه‌مبه‌ر لاوانی وڵاته‌که‌مان، له کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌و هه‌سته له‌واندا قوڵتر بکه‌یه‌نه‌وه که خه‌باتی شار‌و شاخ، ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
دۆستانی به‌رێز!
له هه‌لومه‌رجێکدا که کۆماری ئیسلامی تێده‌کۆشی هه‌رچی به‌رانبه‌ری، جوانی، سه‌فاو شادییه ههڵوشێ، رێکخراوی لاوان ده‌بێ به کرده‌وه‌و له هه‌موو بواره‌کاندا له خاڵی به‌رانبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته جهههندهمیهدا ڕاوه‌ستێ، ئه‌گه‌ر له‌و کۆمه‌ڵگادا ژنان‌و کچان ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و سته‌میان پێ ڕه‌وا ده‌بیندرێ، ده‌بێ بێ ئه‌ملاولا له تێکۆشانی لاوان‌دا چووکترین بوار بۆ هاتنه ئارای ئه‌و دیاردانه نه‌هێڵنه‌وه. بواره‌کانی سهرکهوتنو گه‌شه هه‌رچه‌نده لیخنو ناهه‌مووار بن، به پاڵوێکدانو داڕشتنی به‌رنامه‌ی دورست که له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کاندا یه‌کبگرێته‌وه، ده‌کارن به سه‌رکه‌وتنه‌وه بپێوینو به‌سه‌ر که‌ندو کۆسپه‌کاندا زاڵ بن.
جارێکی دیکه ماندوو نه‌بوونیتان پێ دهڵێمو ئاواتی کۆنگره‌یه‌کی پڕ ده‌سکه‌وتان بۆ ده‌خوازم، به‌داخم که به هۆی کار‌و ئه‌رکی زۆری رۆژانه هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵتان نیم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌مه‌ودا لێتان دوورم، ئه‌وا به دڵ لێتان نزیک‌و له‌گه‌ڵتانم.
جوانترین ئاواته‌کانم بۆ ئێوه.
سه‌که‌وتوو بێ کۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
دۆست‌و هاوڕێتان
ره‌حیم ره‌شیدی
پاریس
20 07 2009
29ی پووشپه‌ڕی 88
Thursday, July 23, 2009
نسرین قاسملو:
کاک رحیم رشیدی، روزنامهنگار آگاه، توانمند و خستگیناپذیر به من تلفن زد و گفت: "... روزنامهی وزین "کوردستان" میخواهند در بیستمین سالگرد یاد و خاطرهی ترور وین با شما گفتگو نمایند ...". پرسشها را برایم خواند. تقاضایشان را قبول کردم و بدینگونه پاسخ پرسشهای "کوردستان" را میدهم.
قبل از هر چیزی میخواهم بگویم "کوردستان" در روند مبارزه روزنامهنگاری کردی و مبارزات انقلابی تا به حال حاضر نقش فعال و شایسته‌ی ستایش را در کردستان ایران ایفا کرده است. امیدوارم با تلاش و کوشش نویسندگان کنونی که بنا به گفته‌ی آقای رشیدی، اکثریت آنها جوانان مستعد و توانمندی هستند، بیش‌تر رشد و توسعه یابد. خودم پیش‌تر نیز گفتهام که خاطرات بسیاری با "کوردستان" دارم، آن زمانی که مخفیانه در تهران زندگی می‌کردم و در چاپ و پخش آن دکتر قاسملو را یاری میدادم.یاد آن روزها به‌خیر که مسیر زندگی مرا برای همیشه با کرد و مبارزات حقطلبانهاش گره زد و تا آخرین نفس نیز به کرد و آرمانهایش وفادار خواهم ماند، مطمئنم که این ملت پیر‌وز خواهد شد.
"کوردستان": بیست سال از شهادت رهبر بزرگ ملت کرد می‌گذرد و هر روز بیش‌تر از پیش خط‌مشی دکتر قاسملو گسترش می‌یابد و عاشقان و مبارزان بیشتری پیرامون این خط‌مشی گردهم می‌آیند. شما به عنوان همسر باوفای دکتر قاسملو، پس از گذشت این بیست سال چه احساسی دارید؟ آیا چنین میپندارید که افکار و اندیشهی دکتر قاسملو، به موفقیت نزدیک‌تر شده است؟
"نسرین قاسملو": از اینکه این ترور در جامعهای دمکراتیک صورت پذیرفته و در آن‌جا عدالت اجرا نشده است، بیست سال است احساس نگرانی می‌کنم، از آنهایی که خون رهبران کرد را فدای منافع و مقاصد اقتصادیشان کردند، عصبانیم. اندیشه دکتر قاسملو، اندیشهی انساندوستی و دمکراسیخواهی است، امروز نهتنها کردستان، بلکه ملتهای دیگر ایران و آزادیخواهان این کشور همچون دکتر قاسملو فکر می‌کنند. با توجه به این موارد، پیروزی با این خط‌مشی است. کرد اگر به خوبی این میراثی را که دکتر قاسملو برایش به یادگار گذاشته، پایبند باشد، موفقیتش تضمین شده است و هیچ ستمگری نمی‌تواند مانع از پیروزیاش گردد.
س ـ طی روزهای 22 تیرماه چند سال اخیر، بخصوص از سال 1384 بدین سو، تودههای مردم کردستان همه ساله، یکصدا و یکپارچه با تعطیلی مغارهها و بازارها و خاموشی چراغ منازل و اقداماتی مشابه، یاد دکتر قاسملو را گرامی می‌دارند و جنایت جمهوری اسلامی را محکوم می‌نمایند. به‌نظر شما این قبیل موضعگیریها که هر ساله وسیع‌تر و گستردهتر برگزار می‌شود تا چه حد تأثیرگذار خواهد بود؟
ج ـ تأثیرات این قبیل جنبشها بسیار است و من خوشحالم که ملت کرد راه رهبران خویش را گم نکرده و به هر طریق ممکن یاد و خاطرهی آنها را گرامی می‌دارد. این خود بهترین سند است که کرد خواهان جنگ و خونریزی نبوده و نیست. مبارزهای موفق اگر با هزینهای کم‌تر به پیروزی نائل آید، بسیار بااهمیت است. در این خصوص به ملت کرد و رهبران این مبارزه تبریک گفته و دستانشان را میفشارم.
س ـ مردم کردستان میخواهند بیش‌تر درباره‌ی شخصیت دکتر قاسملو شناخت داشته باشند. آیا رفتار و مبارزات انقلابی دکتر قاسملو بر زندگی روزانه ایشان، تأثیرگذار بوده است؟
ج ـ بدون تردید سخن و عمل دکتر قاسملو باهم همخوانی داشت. او تنها در گفتار دمکرات نبود، بلکه در عمل نیز ثابت می‌کرد که دمکرات است و عواقب دمکراسی را نیز قبول می‌کرد. ایشان برای مدرنیزهکردن مبارزه کرد و حزب دمکرات کردستان، کوشش بسیار نمود. تأثیر قاسملو بر مبارزات ملی ـ دمکراتیک ملت کرد از رفتار دمکراتیک و اعتقاد عمیق ایشان به دمکراسی نشأت می‌گرفت.
س ـ شما سال گذشته با همکاری کمیته حزب دمکرات به ایالات متحده آ‌مریکا سفر نمودید و در چند نشست مهم و سطحبالا درباره‌ی پرونده‌ی دکتر قاسملو صحبت نمودید. درصورت امکان می‌شود از نتایج آن برایمان بگویید؟ آیا طی آن سفر، حمایتی درخصوص پی‌گیری پرونده‌ی این ترور صورت گرفت؟
ج ـ در حقیقت اشخاصی در سنای آ‌مریکا از من دعوت نمودند، از آنها پرسیدم که آیا اسناد لازم را جهت به گردش انداختن پرونده‌ی وین دارند. زیرا دولت اتریش تاکنون نیز آماده نیست در این رابطه هیچگونه گامی بردارد. این ترور بیش‌تر قربانی معاملات بازرگانی شد. شما می‌دانید که حکومت وقت اتریش به ایران و عراق اسلحه فروخته بود، درحالی که این کشور به عنوان کشوری بی‌طرف در جنگ فیمابین این دو کشور حق انجام این کار را نداشت. بدین علت ترسی بسیار داشتند که در شرایط آن زمان موضوع فوق برملا گردد. اما مطمئنم این پرونده به جریان خواهد افتاد و عدالت اجرا خواهد شد، بدین خاطر افرادی هستند که جهت اجرای این عدالت تلاش می‌نمایند، شاید من آن را به چشم خویش نبینم اما این حقیقت تا همیشه پوشیده باقی نخواهد ماند.
س ـ مردم کردستان شما را به عنوان مادر کردها می‌شناسند و ارادت و عشقی خاص به شما دارند. پیامتان برای مردم کرد در رابطه با مبارزه‌ی مشروع ملتمان چیست؟
ج ـ احساسات سرتاپای وجودم را فرامیگیرد هنگامی که این کلمات را میشنوم. من کاری آن‌چنانی برای کرد نکردهام که شایسته این همه احترام و محبت باشم. اما همیشه دلم با آنها و مبارزهاشان می‌باشد. می‌دانم آنها شایسته‌ی زندگیای مترقیاند. آرزو دارم در ادامه‌ی مبارزه برای آزادی ثابت‌قدم و اطمینان خاطر داشته باشند که موفق می‌شوند.آرزو دارم هرگز راه و روش قاسملو را رها نکنند تا عشق و محبتشان به مردم و سرزمینشان کاهش نیابد. کردها باید بدانند که آنها شایسته‌ی آزادی و سعادتند، مثل بسیاری از ملتهای دیگر این جهان. کردها از این حق برخوردارند که جهت دست‌یابی به زندگیای بهتر، با وجود همهگونه استثمار و سرکوب، مبارزات مشروع خویش را ادامه دهند. در این مبارزه همیشه در کنار آنها خواهم بود و آرزوی پیروزی برای‌شان دارم.
روزنامه "کوردستان"، شماره 513
نه‌سرین قاسملوو:
دوكتور قاسملوو هه‌ر به قسه دێموكرات نه‌بوو به‌ڵكوو به كرده‌وه‌ش ده‌یسه‌لماند كه دێموكراته‌و ئاكامه‌كانی دێموكراسیی قبووڵ ده‌كرد
نه‌سرین قاسملوو:كاك ره‌حیم ره‌شیدی رۆژنامه‌نووسی وریا، به‌تواناو پڕ كار تهلهفوونی لێكردم، وتی: "... رۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی "كوردستان" ده‌یانهه‌وێت له یادو بیره‌وه‌ریی بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری وییهندا وتووێژت له‌گه‌ڵ بكه‌ن..."، ریزی پرسیاره‌كانی بۆ خوێندمه‌وه، داواكه‌م قبووڵ كرد‌و به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی "كوردستان" ده‌ده‌مه‌وه.به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌ی بڵێم، "كوردستان" له خه‌باتی رۆژنامه‌نووسیی كوردی‌و تێكۆشانی خه‌باتگێڕانه‌دا تاكوو ئێستا ده‌ورێكی چالاك‌و شایانی رێزی له كوردستانی ئێران گێڕاوه، هیوادارم به كار‌و تێكۆشانی نووسه‌رانی ئێستا كه به قسه‌ی رێزدار ره‌شیدی زۆربه‌ی نزیك به ته‌واویان لاوانی به‌تواناو كار له‌ده‌ست هاتوون، پتر گه‌شه بكات‌و به‌ره‌وپێش بچێت. بۆخۆم پێشتریش ئه‌وه‌م وتووه كه بیره‌وه‌ریی زۆرم له‌گه‌ڵ "كوردستان"دا هه‌یه، ئه‌و ده‌ورانه‌ی به یاساغی له تاران ده‌ژیام، له چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌یدا یارمه‌تیی دوكتۆر قاسملووم ده‌كرد، یادی ئه‌و ڕۆژانه به‌خێر كه رێچكه‌ی ژیانی منی بۆ هه‌تا هه‌تایه به كورد‌و خه‌باته مافخوازانهكهیهوه گرێ دا‌و تاكوو دوا هه‌ناسه‌ش وه‌فادار به كورد‌و ئامانجه‌كانی ده‌مێنمه‌وه، دڵنیام كه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه سه‌رده‌كه‌وێت.
پرسیار: بیست ساڵ له شه‌هیدكرانی رێبه‌ری مه‌زنی گه‌لی كورد تێدهپهڕێو رۆژ به رۆژ رێبازی دوكتور قاسملوو زیاتر په‌ره دهستێنێو ئهویندارانیو خه‌باتگێڕانی زیاتر له ده‌وری ئه‌و رێبازه كۆ ده‌بنه‌وه.
ئێوه وه‌كوو هاوسه‌ری به‌وه‌فای دوكتور قاسملوو، پاش تێپه‌ڕینی ئه‌م بیست ساڵه چ هه‌ستێكتان هه‌یه؟ ئایا پێتانوایه بیروو ئه‌ندێشه‌ی دوكتور قاسملوو له سه‌ركه‌وتن زیاتر نزیك بۆته‌وه؟
وه‌ڵام: له‌وه‌ی ئه‌و تیرۆره له كۆمه‌ڵگای دێموكراتیكدا به‌ڕێوه چوو، له‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ نه‌كرا، بیست ساڵه كه هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌م، له‌وانه‌ی خوێنی رێبه‌رانی كوردیان كرده فیدای قازانج‌و ویستی ئابووری، تووڕه‌م. بیری دوكتور قاسملوو بیری مرۆڤدۆستی‌و دێموكراسیخوازییه، ئه‌مڕۆ نه ته‌نیا كوردستان، به‌ڵكوو گه‌لانی دیكه‌ی ئێران‌و ئازادیخوازانی ئه‌و وڵاته وه‌كوو دوكتور قاسملوو بیر ده‌كه‌نه‌وه، كه‌وایه سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئه‌و رێبازه‌یه، كورد ئه‌گه‌ر به باشی ئه‌و میراته‌ی دوكتور قاسملوو بۆی به‌جێ هێشتوه به‌كار بێنێ، سه‌ركه‌وتنی مسۆگه‌ره‌و هیچ زۆردارێك ناتوانێ به‌ر به سه‌ركه‌وتنی بگرێ.
پ: له 22ی پووشپه‌ڕی چه‌ند ساڵی رابردوودا‌و به‌تایبه‌ت له ساڵی 1384به‌ملاوه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو ساڵێك یه‌كده‌نگ‌و یه‌ك هه‌ڵوێست به داخستنی دووكان‌و بازاڕهكانو كووژاندنه‌وه‌ی چرای ماڵهكانو چه‌ند شێوه‌ی دیكه، یادی دوكتور قاسملوو به‌رز دهنرخێننو جینایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌حكووم ده‌كه‌ن. به بڕوای ئێوه ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست ده‌ربڕینانه كه هه‌موو ساڵێك سهركهوتووترو به‌رینتر به‌ڕێوه ده‌چن، تا چه‌ند كاریگه‌ریی هه‌یه؟
و: كاریگه‌ریی ئه‌و جۆره بزووتنه‌وه‌یه زۆره‌و من خۆشحاڵم كه نه‌ته‌وه‌ی كورد رێبازی رێبه‌رانی خۆی ون نه‌كردوه‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌كی بۆی ده‌كرێ یادو بیره‌وه‌ریی ئه‌وان به‌رزو به‌ڕێز راده‌گرێ. ئه‌مه خۆی باشترین ئاماژه‌یه كه كورد خوازیاری شه‌ڕو خوێن رشتن نیه‌و نه‌بووه. خه‌باتێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌گه‌ر به نرخێكی كه‌متر سه‌ر بگرێ، زۆر باشه، له‌م باره‌وه پیرۆزبایی به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و خه‌باته دهڵێمو ده‌ستیان ده‌گوشم.
پ: خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانهه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی دوكتور قاسملوو بزانن. ئایا ههڵسوكهوتو خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی دوكتور قاسملوو له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی دوكتوری نه‌مر، ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو؟
و: بێگومان كار‌و كرده‌وه‌ی دوكتۆر قاسملوو یه‌كی ده‌گرته‌وه. ئه‌و هه‌ر به قسه دێموكرات نه‌بوو، به‌ڵكوو به كرده‌وه‌ش ده‌یسه‌لماند كه دێموكراته‌و ئاكامه‌كانی دێموكراسیی قبووڵ ده‌كرد. ئه‌و بۆ مۆدێڕنیزهكردنی خه‌باتی كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستان، هه‌وڵێكی زۆری دا. كاریگه‌ریی قاسملوو له‌سه‌ر خه‌باتی میللی دێموكراتیكی كورد له هه‌ڵسوكه‌وتی دێموكراتانهو باوه‌ڕی قووڵی وی به دێموكراسی سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.
پ: ئێوه پاره‌كه به هاوكاریی كومیته‌ی حیزبی دێموكرات سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكاتان كرد‌و له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له ئاستی به‌رزدا له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی دوكتور قاسملوو دوان. ده‌كرێ پێمان بڵێن چ وه‌ڵامێكتان وه‌رگرت؟ ئایا له‌و سه‌فه‌ره‌دا له پێناو وهدووكهوتنی په‌روه‌نده‌كه پشتیوانی ده‌ربڕا؟
و: له‌ڕاستیدا كه‌سانێك له سه‌نای ئا‌مریكا داوه‌تیان له من كرد، له‌وانم پرسی ئایا به‌ڵگه‌ی پێویستیان بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی وییه‌ن هه‌یه، چونكه ده‌وڵه‌تی ئوتریش تاكوو ئێستاش ئاماده نیه له‌و باره‌وه هیچ هه‌نگاوێك بنێ. ئه‌و تیرۆره زۆرتر بووه قوربانیی ساتوسه‌ودای بازرگانی، ئێوه ده‌زانن كه حكوومه‌تی ئه‌و كاتی ئوتریش چه‌كی به ئێران‌و عێراق فرۆشتبوو، له حاڵێكدا ئه‌و وڵاته وه‌كوو لایه‌نێكی بێلایه‌ن له شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا مافی ئه‌وه‌ی نه‌بوو ئه‌و كاره بكات. هه‌ر بۆیه زۆر ده‌ترسان له هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاتدا ئه‌و بابه‌ته ئاشكرا بێ، به‌ڵام دڵنیام ئه‌و په‌روه‌نده وه‌گه‌ڕ ده‌خرێته‌وه‌و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ن كه‌سانێك كه بۆ جێبه‌جێبوونی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه تێده‌كۆشن، با منیش ئه‌وه به چاوی خۆم نه‌بینم، به‌ڵام ئه‌و راستییه تاكوو سه‌ر به شاراوه‌یی نامێنێته‌وه.
پ: خه‌ڵكی كوردستان ئێوه به دایكی كوردان دهناسنو رێز‌و خۆشه‌ویستیی تایبه‌تییان بۆ ئێوه هه‌یه. په‌یامتان بۆ خه‌ڵكی كورد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان چیه؟
و: دڵم ده‌بێته ئاو كاتێ گوێم له‌و وشانه ده‌بێ، من كارێكی ئه‌وتۆم بۆ كورد نه‌كردوه كه شیاوی ئه‌و هه‌موو رێز‌و خۆشه‌ویستییه بم. به‌ڵام هه‌میشه دڵم له‌گه‌ڵ وان‌و خهباتهكهیانه، ده‌زانم ئه‌وان شیاوی ژیانێكی سه‌رده‌میانه‌ن، ئاواتم ئه‌وه‌یه له درێژه‌دان به خه‌بات بۆ رزگاری به‌رده‌وام بن، له‌وه‌ش دڵنیابن سه‌ر ده‌كه‌ون. ئاواتم ئه‌وه‌یه قه‌ت رێگا‌و رێبازی قاسملوو به‌رنه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئهوینو خۆشه‌ویستییان بۆ خه‌ڵك‌و خاكه‌كه‌یان كه‌م نه‌بێته‌وه، كورده‌كان ده‌بێ بزانن ئه‌وان شیاوی ئازادی‌و سه‌ربه‌ستین، وه‌كوو زۆر نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ی ئه‌و دنیانه. كورده‌كان مافی خۆیانه بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی باشتر سه‌ره‌ڕای هه‌موو چه‌وسانه‌وه‌و سهركوتێك خه‌باتی ڕه‌وای خۆیان درێژه پێ بده‌ن، له‌و خه‌باته‌دا هه‌میشه له ته‌نیشت ئهوانمو ئاواتی سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 513
نسرین قاسملو:
دکتر قاسملو، تنها در گفتار دمکرات نبود، بلکه در عمل نیز ثابت می‌کرد که دمکرات است و عواقب دمکراسی را نیز میپذیرفت.
کاک رحیم رشیدی، روزنامهنگار آگاه، توانمند و خستگیناپذیر به من تلفن زد و گفت:"... روزنامهی وزین "کوردستان" میخواهند در بیستمین سالگرد یاد و خاطرهی ترور وین با شما گفتگو نمایند ...". پرسشها را برایم خواند. تقاضایشان را قبول کردم و بدینگونه پاسخ پرسشهای "کوردستان" را میدهم.
قبل از هر چیزی میخواهم بگویم "کوردستان" در روند مبارزه روزنامهنگاری کردی و مبارزات انقلابی تا به حال حاضر نقش فعال و شایسته‌ی ستایش را در کردستان ایران ایفا کرده است. امیدوارم با تلاش و کوشش نویسندگان کنونی که بنا به گفته‌ی آقای رشیدی، اکثریت آنها جوانان مستعد و توانمندی هستند، بیش‌تر رشد و توسعه یابد. خودم پیش‌تر نیز گفتهام که خاطرات بسیاری با "کوردستان" دارم، آن زمانی که مخفیانه در تهران زندگی می‌کردم و در چاپ و پخش آن دکتر قاسملو را یاری میدادم.
یاد آن روزها به‌خیر که مسیر زندگی مرا برای همیشه با کرد و مبارزات حقطلبانهاش گره زد و تا آخرین نفس نیز به کرد و آرمانهایش وفادار خواهم ماند، مطمئنم که این ملت پیر‌وز خواهد شد.
"کوردستان": بیست سال از شهادت رهبر بزرگ ملت کرد می‌گذرد و هر روز بیش‌تر از پیش خط‌مشی دکتر قاسملو گسترش می‌یابد و عاشقان و مبارزان بیشتری پیرامون این خط‌مشی گردهم می‌آیند. شما به عنوان همسر باوفای دکتر قاسملو، پس از گذشت این بیست سال چه احساسی دارید؟ آیا چنین میپندارید که افکار و اندیشهی دکتر قاسملو، به موفقیت نزدیک‌تر شده است؟
"نسرین قاسملو": از اینکه این ترور در جامعهای دمکراتیک صورت پذیرفته و در آن‌جا عدالت اجرا نشده است، بیست سال است احساس نگرانی می‌کنم، از آنهایی که خون رهبران کرد را فدای منافع و مقاصد اقتصادیشان کردند، عصبانیم. اندیشه دکتر قاسملو، اندیشهی انساندوستی و دمکراسیخواهی است، امروز نهتنها کردستان، بلکه ملتهای دیگر ایران و آزادیخواهان این کشور همچون دکتر قاسملو فکر می‌کنند. با توجه به این موارد، پیروزی با این خط‌مشی است. کرد اگر به خوبی این میراثی را که دکتر قاسملو برایش به یادگار گذاشته، پایبند باشد، موفقیتش تضمین شده است و هیچ ستمگری نمی‌تواند مانع از پیروزیاش گردد.
س ـ طی روزهای 22 تیرماه چند سال اخیر، بخصوص از سال 1384 بدین سو، تودههای مردم کردستان همه ساله، یکصدا و یکپارچه با تعطیلی مغارهها و بازارها و خاموشی چراغ منازل و اقداماتی مشابه، یاد دکتر قاسملو را گرامی می‌دارند و جنایت جمهوری اسلامی را محکوم می‌نمایند. به‌نظر شما این قبیل موضعگیریها که هر ساله وسیع‌تر و گستردهتر برگزار می‌شود تا چه حد تأثیرگذار خواهد بود؟
ج ـ تأثیرات این قبیل جنبشها بسیار است و من خوشحالم که ملت کرد راه رهبران خویش را گم نکرده و به هر طریق ممکن یاد و خاطرهی آنها را گرامی می‌دارد. این خود بهترین سند است که کرد خواهان جنگ و خونریزی نبوده و نیست. مبارزهای موفق اگر با هزینهای کم‌تر به پیروزی نائل آید، بسیار بااهمیت است. در این خصوص به ملت کرد و رهبران این مبارزه تبریک گفته و دستانشان را میفشارم.
س ـ مردم کردستان میخواهند بیش‌تر درباره‌ی شخصیت دکتر قاسملو شناخت داشته باشند. آیا رفتار و مبارزات انقلابی دکتر قاسملو بر زندگی روزانه ایشان، تأثیرگذار بوده است؟
ج ـ بدون تردید سخن و عمل دکتر قاسملو باهم همخوانی داشت. او تنها در گفتار دمکرات نبود، بلکه در عمل نیز ثابت می‌کرد که دمکرات است و عواقب دمکراسی را نیز قبول می‌کرد. ایشان برای مدرنیزهکردن مبارزه کرد و حزب دمکرات کردستان، کوشش بسیار نمود. تأثیر قاسملو بر مبارزات ملی ـ دمکراتیک ملت کرد از رفتار دمکراتیک و اعتقاد عمیق ایشان به دمکراسی نشأت می‌گرفت.
س ـ شما سال گذشته با همکاری کمیته حزب دمکرات به ایالات متحده آ‌مریکا سفر نمودید و در چند نشست مهم و سطحبالا درباره‌ی پرونده‌ی دکتر قاسملو صحبت نمودید. درصورت امکان می‌شود از نتایج آن برایمان بگویید؟ آیا طی آن سفر، حمایتی درخصوص پی‌گیری پرونده‌ی این ترور صورت گرفت؟
ج ـ در حقیقت اشخاصی در سنای آ‌مریکا از من دعوت نمودند، از آنها پرسیدم که آیا اسناد لازم را جهت به گردش انداختن پرونده‌ی وین دارند. زیرا دولت اتریش تاکنون نیز آماده نیست در این رابطه هیچگونه گامی بردارد. این ترور بیش‌تر قربانی معاملات بازرگانی شد. شما می‌دانید که حکومت وقت اتریش به ایران و عراق اسلحه فروخته بود، درحالی که این کشور به عنوان کشوری بی‌طرف در جنگ فیمابین این دو کشور حق انجام این کار را نداشت. بدین علت ترسی بسیار داشتند که در شرایط آن زمان موضوع فوق برملا گردد. اما مطمئنم این پرونده به جریان خواهد افتاد و عدالت اجرا خواهد شد، بدین خاطر افرادی هستند که جهت اجرای این عدالت تلاش می‌نمایند، شاید من آن را به چشم خویش نبینم اما این حقیقت تا همیشه پوشیده باقی نخواهد ماند.
س ـ مردم کردستان شما را به عنوان مادر کردها می‌شناسند و ارادت و عشقی خاص به شما دارند. پیامتان برای مردم کرد در رابطه با مبارزه‌ی مشروع ملتمان چیست؟
ج ـ احساسات سرتاپای وجودم را فرامیگیرد هنگامی که این کلمات را میشنوم. من کاری آن‌چنانی برای کرد نکردهام که شایسته این همه احترام و محبت باشم. اما همیشه دلم با آنها و مبارزهاشان می‌باشد. می‌دانم آنها شایسته‌ی زندگیای مترقیاند. آرزو دارم در ادامه‌ی مبارزه برای آزادی ثابت‌قدم و اطمینان خاطر داشته باشند که موفق می‌شوند.
آرزو دارم هرگز راه و روش قاسملو را رها نکنند تا عشق و محبتشان به مردم و سرزمینشان کاهش نیابد. کردها باید بدانند که آنها شایسته‌ی آزادی و سعادتند، مثل بسیاری از ملتهای دیگر این جهان.
کردها از این حق برخوردارند که جهت دست‌یابی به زندگیای بهتر، با وجود همهگونه استثمار و سرکوب، مبارزات مشروع خویش را ادامه دهند. در این مبارزه همیشه در کنار آنها خواهم بود و آرزوی پیروزی برای‌شان دارم.
روزنامه "کوردستان"، شماره 513
وتووێژی "کوردستان" له‌گه‌ڵ نه‌سرین قاسملوو
کاک ڕه‌حیم ڕه‌شیدی رۆژنامه‌نووسی وریا، به توانا‌و پڕ کار تهلهفوونی لێکردم، وتی:"... رۆژنامه‌ی خۆشه‌ویستی "کوردستان" ده‌یان هه‌وێت له یادو بیره‌وه‌ی بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری ویهندا وتووێژت له‌گه‌ڵ بکه‌ن..."، ریزی پرسیاره‌کانی بۆ خوێندمه‌وه، داواکه‌م قبووڵ کرد‌و به‌م شێوه‌یه وڵامی پرسیاره‌کانی "کوردستان" ده‌ده‌مه‌وه. به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌ی بڵێم، "کوردستان" له خه‌باتی رۆژنامه‌نووسی کوردی‌و تێکۆشانی خه‌باتگێرانه‌دا تاکوو ئێستا ده‌ورێکی چالاك‌و شایانی رێزی له کوردستانی ئێران گێراوه، هیوادارم به کار‌و تێکۆشانی نووسه‌رانی ئێستا که به قسه‌ی رێزدار ڕه‌شیدی زۆربه‌ی نزیک به ته‌واویان لاوانی به توانا‌و کار له ده‌ست هاتوون، پتر گه‌شه بکات‌و به‌ره‌وپێش بچێت، بۆ خۆم پێشتریش ئه‌وه‌م وتوه که بیره‌وه‌ری زۆرم له‌گه‌ڵ "کوردستان"دا هه‌یه، ئه‌و ده‌ورانه‌ی به یاساغی له تاران ده‌ژیام، له چاپ‌و بڵاوکردهنهوهیدا یارمه‌تیم به دوکتۆر قاسملوو ده‌کرد، یادی ئه‌و ڕۆژانه به‌خێر که رێچکه‌ی ژیانی منی بۆ هه‌تا هه‌تایه به کورد‌و خه‌باته مافخوازانه‌که‌یه‌وه گرێدا‌و تاکوو دوا هه‌ناسه‌ش وه‌فادار به کورد‌و ئامانجه‌کانی ده‌مێنمه‌وه، دڵنیام که ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه سه‌رده‌که‌وێت.
کوردستان: بیست ساڵ له شه‌هیدکرانی ڕێبه‌ری مه‌زنی گه‌لی کورد تێدهپهڕیو ڕۆژ له ڕۆژ رێبازی دوکتۆر قاسملوو زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ‌و ئهویندارانیو خه‌باتگێرانی زیاتر له ده‌وری ئه‌و رێبازه کۆ ده‌بنه‌وه. ئێوه وه‌کوو هاوسه‌ری به‌وه‌فای دوکتۆر قاسملوو پاش تێپه‌ڕینی ئه‌م بیست ساڵه چ هه‌ستێکتان هه‌یه؟ ئایا پێتان وایه بیروو ئه‌ندیشه‌ی دوکتۆر قاسملوو له سه‌رکه‌وتن زیاتر نزیک بۆته‌وه؟
نه‌سرین قاسملوو: له‌وه‌ی ئه‌و تیرۆره له کۆمه‌ڵگای دێموکڕاتیکدا به‌ڕێوه چوو، له‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ نه‌کرا، بیست ساڵه که هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌که‌م، له‌وانه‌ی خوێنی رێبه‌رانی کوردیان کرده فیدای قازانج‌و ویستی ئابوری توڕه‌م. بیری دوکتۆر قاسملوو بیری مرۆڤ دۆستی‌و دێموکراسی خوازییه، ئه‌مرۆ نه ته‌نیا کوردستان به‌ڵکوو گه‌لانی دیکه‌ی ئێران‌و ئازادیخوازانی ئه‌و وڵاته وه‌کوو دوکتۆر قاسملوو بیر ده‌که‌نه‌وه، که‌وایه سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ ئه‌و رێبازه‌یه، کورد ئه‌گه‌ر به باشی ئه‌و میراته‌ی دوکتۆر قاسملوو بۆی به‌جێ هێشتوه به‌کار بێنێ سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ره‌و هیچ زۆردارێک ناتوانێ به‌ر به سه‌رکه‌وتنی بگرێ.
کوردستان: له 22ی پووشپه‌ڕی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا‌و به‌تایبه‌ت له ساڵی 1384 به‌ملاوه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان هه‌موو ساڵێک یهکدهنگو یه‌کهه‌ڵوێست به داخستنی دووکان‌و بازاڕهکانو کوژانه‌وه‌ی چرای ماڵهکانو چه‌ند شێوه‌ی دیکه یادی دوکتۆر قاسملوو به‌رز دهنرخێننو جینایه‌تی کۆماری ئیسلامی مه‌حکووم ده‌که‌ن. به بڕوای ئێوه ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست ده‌ربڕینانه که هه‌موو ساڵێک سهرکهوتووترو به‌رینتر به‌ڕێوه‌ده‌چی تا چه‌ند کاریگه‌ری هه‌یه؟
نه‌سرین قاسملوو: کاریگه‌ری ئه‌و جۆره بزوتنه‌وه‌یه زۆره‌و من خۆشحاڵم که نه‌ته‌وه‌ی کورد رێبازی رێبه‌رانی خۆی ون نه‌کردوه‌و به هه‌ر شێوه‌یه‌کی بۆی ده‌کرێ یادوبیره‌وه‌ری ئه‌وان به‌رزو به‌رێز ڕاده‌گرێ. ئه‌مه خۆی باشترین ئاماژه‌یه که کورد خوازیاری شه‌ڕو خوێن ڕشتن نیه‌و نه‌بوه. خه‌باتێکی سه‌رکه‌وتوو ئه‌گه‌ر به نرخێکی که‌متر سه‌ر بگرێ زۆر باشه، له‌م باره‌وه پیرۆزبایی به نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌و خه‌باته دهڵێمو ده‌ستیان ده‌گوشم.
کوردستان: خه‌ڵکی کوردستان ده‌یانهه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر که‌سایه‌تی دوکتور قاسملوو بزانن. ئایا ههڵسوکهوتو خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی دوکتور قاسملوو له‌سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی دوکتوری نه‌مردا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو؟
نه‌سرین قاسملوو: بێ گومان کار‌و کرده‌وه‌ی دوکتۆر قاسملوو یه‌کی ده‌گرته‌وه. ئه‌و هه‌ر به قسه دێموکرات نه‌بو، به‌ڵکوو به کرده‌وه‌ش ده‌یسه‌لماند که دێموکڕاته‌و ئاکامه‌کانی دێموکڕاسی قبووڵ ده‌کرد. ئه‌و بۆ مودێرنیزه کردنی خه‌باتی کورد‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌وڵێکی زۆری‌دا، کاریگه‌ری قاسملوو له‌سه‌ر خه‌باتی میللی دێموکراتیکی کورد له هه‌ڵسووکه‌وتی دێموکراتانهو باوه‌ڕی قوڵی وی به دێموکراسی سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت.
کوردستان: ئێوه پاره‌که به هاوکاری کۆمیته‌ی حدکا سه‌ردانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکاتان کرد‌و له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گرینگ له ئاستی به‌رزدا له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی دوکتور قاسملو دوان. ده‌کرێ پێمان بڵێن چ وڵامێکتان وه‌رگرت؟ ئایا له‌و سه‌فه‌ردا له پێناو وه‌دووکه‌وتنی په‌روه‌نده‌که پشتیوانی ده‌ربڕا؟
نه‌سرین قاسملوو: له ڕاستیدا که‌سانێک له سه‌نای ئامریکا داوه‌تیان له من کرد، له‌وانم پرسی ئایا به‌ڵگه‌ی پێویستیان بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی ویه‌ن هه‌یه، چونکه ده‌وڵه‌تی ئوتریش تاکوو ئیستاش ئاماده نیه له‌و باره‌وه هیچ هه‌نگاوێک بنێ. ئه‌و تیرۆره زۆرتر بوه قوربانی ساتوسه‌ودای بازرگانی، ئێوه ده‌زانن که حکومه‌تی ئه‌و کاتی ئوتریش چه‌کی به ئێران‌و عێراق فرۆشتبوو له حاڵێکدا ئه‌و وڵاته وه‌کوو لایه‌نێکی بێ لایه‌ن له شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا مافی ئه‌وه‌ی نه‌بو ئه‌و کاره بکات. هه‌ر بۆیه زۆر ده‌ترسان له هه‌لومه‌رجی ئه‌وکاتدا ئه‌و بابه‌ته ئاشکر ابێ، به‌ڵام دڵنیام ئه‌و په‌روه‌نده وه‌گه‌ڕ ده‌خرێته‌وه‌و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ن که‌سانێک که بۆ جێبه‌جێ بوونی ئه‌و دادپه‌روه‌رییه تێده‌کۆشن، با منیش ئه‌وه به چاوی خۆم نه‌بینم. به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه تاکوو سه‌ر به شاراوه‌یی نامێنێته‌وه...
کوردستان: خه‌ڵی کوردستان ئیوه به دایکی کوردان دهناسنو رێز‌و خۆشه‌ویستی تایبه‌تیان بۆ ئێوه هه‌یه. په‌یامتان بۆ خه‌ڵکی کورد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان چیه؟
Thursday, July 9, 2009
بۆ ده‌بێ 22ی پووشپه‌ڕ له کوردستان، مانگرتنی گشتیی به‌رێوه‌به‌رین؟
له لایه‌ک 22ی پووشپه‌ڕ بۆ وان، لوتکه‌ی وهفاداریو به‌جێهێنانی واده‌و به‌ڵێنی ئه‌و رێبه‌ره تاقانه‌یه، تاکوو سه‌روو دواین هه‌ناسه، وه‌فادار به ئامانج‌و خواسته ڕه‌واکانی بزوتنه‌وه‌ی کورد مایه‌وه.
ئه‌و رێبه‌ره بلیمه‌ته‌ی به ههوڵو تێکۆشانی بێ پسانه‌وه‌و ماندووی نه‌ناسانه‌ی خۆی له سه‌رده‌مێکی دژوار‌و پر گرێ‌و گۆڵی ئهوتودا که دونیا به‌سه‌ر دووجه‌مسه‌ردا دابه‌ش کرابو سیاسهتو دیپلۆماسی له ژێر سێبه‌ری قورسی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتانی زلهێزدا به زه‌حمه‌ت به‌دیار ده‌که‌وت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌موو شتێکیان له بازنه‌ی ته‌نگه‌به‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا پێناسه ده‌کرد، رێبه‌ره تاقانه‌که‌ی کورد، کورد‌و کوردستانی له پێناسه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵی سه‌ربه‌خۆدا کرده ئامانج، ئه‌و شایی به‌خۆ ڕایگه‌یاند که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و دابین بوونی ماف‌و ئازادییه‌کانی له‌سه‌روو هه‌موو دۆستایهتیو هاوپێوهندیهکهوهیه، هه‌ر به‌م ڕوانینه‌وه زۆر درگای کوتاو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ریایه‌ک بوو له زانست، نه‌ده‌کرا گوێی نه‌درێتێ، قسه، ڕاڤه‌و بۆچوونه‌کانی له هه‌مبه‌ر ڕووداو ئاڵوگۆرهکان به گرینگ وه‌رنه‌گیرێت، مرۆڤێک که هه‌موو توانا، زانست‌و لێهاتووییو ئه‌زموونی ژیانی خسته خزمه‌ت ئه‌و پرۆسه‌وه که ده‌بێ کورد‌و بزوتنه‌وه ڕه‌واکه‌ی به بیروڕای گشتیی جیهانو ناوهندو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه بڕیارده‌ره‌کانی دونیا بناسێنێ‌و ویستی دێموکڕاسی خوازی ئه‌وان به گوێچکه کڕو کپهکاندا بخوینێو بانگی ئه‌وه هه‌ڵبدات که کورد هیچی له گه‌لانی به‌خته‌وه‌رو پێشکه‌وتوو سه‌ربه‌خۆی دونیا که‌متر نیه‌و مافی خۆیه‌تی له‌سه‌ر خاک‌و له نێو نیشتمانی خۆیدا سه‌ربه‌ست بژی. که‌واته مانگرتنی گشتیی له بیستودووی پووشپه‌ڕدا بانگه‌وازێکی دیکه‌ی یه‌کگرتوانه‌یه بۆ پاته کردنه‌وه‌ی ئه‌و ویست‌و ئامانجانه.
به‌ڵێ، خه‌ڵکی کوردستان له‌م دهرفهتهداو له 22ی پووشپه‌ڕدا به مانگرتن‌و داخستنی دوکان‌و بازاڕه‌کانی خۆیان له به‌ستێنی ئاڵۆگۆڕه خێراکانی دونیای ئه‌ورۆدا ده‌یان هه‌وێت که ئه‌و ڕاستیه دووپات بکه‌نه‌وه خوازیاری دابین بوونی ماف‌و ئازادییه‌کانی خۆیانن‌و ئاماده نین بۆ ساتێک له درێژه‌دان به خه‌بات بۆ وه‌دی هاتنی ئه‌و داخوازیانه غافڵ بن. ئه‌وان به مانگرتن‌و بێ ده‌نگی بۆ جارێکی دیکه ڕاده‌گه‌یه‌نن که له توندوتیژیو سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگ بێزارن، بابه‌تێک که هه‌وێنێ ده‌سته‌وه‌ستانی کاربه‌ده‌ستانی رێژیم له کوردستانه.
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی کورد به بێ ده‌نگی گه‌وره‌ترین په‌یام به گوێی دونیادا ده‌داته‌وه، په‌یامێک که دونیا ناچاره بیبیستێو ئه‌وه ده‌بینین ئه‌ورۆ له باقی ناوچه‌و ده‌ڤه‌ره‌کانی دیکه‌ی ئێران‌دا دهسبژێرو ڕووناکبیران هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی بکه‌نه پێویستی ده‌سپێکی هه‌موو بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی خۆیان، خه‌باتێک که له کوردستان مێژوویه‌کی پڕ شکۆی هه‌یه‌و کورد‌و کوردستان له‌و مه‌یدانه‌شدا هه‌ر پێشهنگو داهێنه‌ره.
کۆمه‌ڵانی تێکۆشه‌رو ماف ویستی کوردستان له ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا تیرۆری ناجوانمێرانه‌ی رێبه‌ره مه‌زنه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه به ده‌ره‌تانێک تاکوو وێرای پێداگری له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌کانی ئه‌و کوره‌ی نفره‌ت‌و بێزاری له تیرۆر‌و توندوتیژی ده‌وڵه‌تی نێڵ ده‌نه‌وه، گرینگ ئه‌وه‌یه ڕاستی ئه‌م بابه‌ته به قوڵی تێبگهینو بزانیین کۆماری ئیسلامی له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌سته‌وه‌ستان‌و داماوه‌و ناتوانێ ماشێنی سهرکوتو داپۆڵۆسینی، دژی ئه‌و خه‌باته یه‌کگرتوانه جه‌ماوه‌رییه وه‌کار بخات. چوونکه به‌م کرده‌وه به دونیا ڕاده‌گه‌یه‌نێ که بکوژی دوکتۆر قاسملوو ئه‌وه، کارێک که رێژیم له بارودۆخی ئێستادا به هیچ جۆرێک به قازانجی نیه که وه‌کوو ڕاستیه‌کی تاڵ قبووڵی بکات.
هۆکارێکی دیکه‌ی مانگرتنی جه‌ماوه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ که ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیم له سه‌رکوتی دهپڕنگێنهوهو ئاماده نین به هیچ جۆرێک خۆ له قه‌ره‌ی بده‌ن، ئاشکرا بوونی ئه‌و به‌ڵگانه‌یه که سه‌باره‌ت به ده‌ستێدابوونی رێبه‌رانی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌لی فه‌قیه له‌و ڕه‌شه کوژیه قیزهوهنهدا به ده‌سته‌وه‌ن. کۆماری ئیسلامی له دادگای میکۆنۆس‌دا ڕووسیایه‌کی ئه‌وتۆ ساکاری به به‌رۆکدا نه‌کراوه که وه‌گه‌ڕ که‌وتنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی شه‌هیدانی ویه‌ن ترس‌و خۆفی له هه‌موو جومگه‌کانی نهخزاندبێ.
به‌م خوێندنه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاکامه، هه‌ر بۆیه رێژیم له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌کی خێرا‌و تێروته‌سه‌ل هه‌وڵی داوه له رێگای فهرمانداریو ناوه‌نده‌کانی ئیسنافهوه بازاڕیانو دوکانداره‌کان ڕازی بکات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژی بیستودووی پووشپه‌ڕدا له داخستنی دووکان‌و بازاڕ خۆ ببوێرن، سه‌رنج ڕاکێشه له‌و ڕاستییه وه‌رد بینه‌وه رێژیم له حاڵێکدا به زمانی نهرمو تکاو پاڕانه‌وه‌و لاڵانه‌وه ئه‌م داخوازیه پڕ له شورهیهی دێنێته گۆڕێ که به بێبهزهیانهتریین شێوه کاسبکاران‌و کۆڵبه‌رانی وڵات ده‌داته به‌ر ده‌سڕێژو ئه‌وان بریندار یان نه‌قوستان دهکاتو له زۆربه‌ی کاته‌کانیشدا گیانیان لێ ده‌ستێنێ.
کۆماری ئیسلامی‌و دهستوپێوهندهکانیو لهقو پۆپه داڕزاوه‌کانی له بارودۆخێکدا به هێمنی ئه‌و داوایانه دهێنه گۆڕێ که ڕۆڵه‌کانی کورد له چاڵه ڕه‌شه‌کانی وان‌دا له ژێر قورستریین ئازار‌و ئهشکهنجهدانو هه‌ر له‌و کاته‌دا بارودۆخێکی تاقه‌ت پروکێنی پۆلیسی به‌سه‌ر شاره‌کانی کوردستاندا زاڵ کراوه.
ئه‌وان باش ده‌زانن که به هۆی ئه‌وه‌ی بازار شوێنی دابین کردنی پێداویستی ڕۆژانه‌ی خهڵکو مه‌یدانی کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رو بازرگانی کردن‌و داهاتو ده‌رکه‌وته‌و داخستنی زۆر زوو له هه‌موو ئێران‌و ناوچه‌و دونیادا ده‌نگ ده‌داته‌وه، داخستنی دووکان‌و بازاڕ یانی ڕاوه‌ستانی پڕ مانای ژیان بۆ چه‌ند ساتێک، ئه‌و چه‌ند ساته‌ی که قه‌ڵای زۆرداری وه‌له‌رزین ده‌خات. ئه‌و چه‌ند ساته‌ی که مه‌یدانی هیچ مانۆرێک بۆ دوژمن ناهێلێته‌وه، ئاخر که‌س به‌ده‌ره‌وه نیه، ئیدی کێ سه‌رکووت بکرێ، خۆ ناشکری وه ماڵان که‌ونو ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه له ماڵ بێنه ده‌ره‌وه. ماڵی خۆمه‌و ئه‌وڕۆ پێم خۆش نیه ده‌رکه‌وم!
ناساخم، میوانم هه‌یه، له‌سه‌فه‌رم، سه‌ردانی دۆستێکمم کردوه‌و له ماڵ نیم‌و نه‌بووم. کارێک که هه‌موو که‌س ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی هه‌یه بیکات، کارێک که خه‌باتێکی پڕ مانا‌و شوێندانه‌ره.
خه‌ڵکی کوردستان به گشتیی‌و دووکاندارو بازاڕییه خۆشه‌ویسته‌کان به تایبه‌تیی ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه باش بزانن که داخستنی دووکان‌و بازاڕه‌کان له چه‌ند لایه‌نه‌ی دیکه‌شه‌وه جێگای بایهخو لێ وهربوونهوهیه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که هێندێک له دووکانداره‌کان له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له لایه‌ن داموده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵاتی جهههندهمیهوه بانگ کراون‌و پێیان وتراوه که نابێ له‌و رۆژه‌دا دووکان‌و بازاڕه‌کانیان دابخه‌ن، ئه‌م هه‌وڵه نزۆکه بۆ ئه‌وه‌یه که ئه‌وه بکه‌نه ده‌ره‌تانێ بۆ ئه‌وه‌ی ساکارتر به‌وانی دیکه بڵێن ئه‌وه فلانی یان فلانه به‌ش دایناخاتو ئێوه‌ش نابێ ئه‌و کاره بکه‌ن، به مانایه‌کی دیکه ئامانج شه‌قکردنی ریزی یه‌کگرتووی خه‌ڵکه‌و پێکهێنانی نێوان ناخۆشی‌و دوژمنایهتیو دوڕدونگی له نێوانیاندا.
له لایه‌کی تره‌وه، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر مرۆڤ له کۆمه‌ڵگایه‌کدا نه‌توانێ ئه‌ونده‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌بێ که رۆژێک به دڵی خۆی، ئه‌ویش بۆ ئه‌رکێکی ئاوا گرینگ‌و پێویست دوکانی خۆی دابخات، یانی ئه‌وپه‌ڕی ده‌سته‌وه‌ستانی‌و داماوی که ئیدی ئه‌وه‌یان، به تایبه‌ت پاش ئه‌و هه‌موو خهباتو به‌رخۆدانه شیاوی مرۆڤی کورد نیه.
خاڵێکی دیکه که ده‌بێ ئاماژه‌ی بۆ بکرێ ئه‌وه‌یه که کۆماری ئیسلامی ئێران به گوشار هێنان بۆ سه‌ر هێندێک دووکاندار ده‌یهه‌وێ ڕه‌مزی مانگرتنی گشتیی له ڕۆژی بیست‌و دووی پووشپه‌ڕدا که له سه‌رده‌می ئێستادا به‌ڕاستی بۆته نهریتو کولتوورێکی مه‌ده‌نی تێک بشکێنێو نه‌هێڵێ مه‌رگی سووری قاسملوو ببێته ڕه‌مزی یهکیهتییو هاوپێوهندیهکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وتۆ که کورد وه‌کوو نانی شه‌و موحتاجیه‌تی.
نابێ له‌بیرمان بچێ، کۆماری ئیسلامی هه‌وڵێکی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته سه‌رنه‌گرێ، خاڵێکی گرینگ که رێژیم لێی ده‌ترسێ ئه‌وه‌یه که قاسملوو نه‌بێته هێمای خه‌باتێک که باوه‌ڕ به خۆبوون‌و شایی به خۆبوون به مرۆڤی کورد ده‌به‌خشێ. چوونکه نموونه مێژوویه‌کانی وه‌کوو بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی هێند دژ به‌داگیرکاری بریتانیا رێبه‌رێکی سیمبولیکی وه‌کوو گاندی هه‌بو.
خه‌باتی دژی ههڵاواردنو ئاپاڕتاید له ئافریقای جنووبیدا پێویستی به تێکۆشه‌رێکی وه‌کوو نیلسۆن مهندیلاو تێکۆشانی خه‌باتگێرانی ڕه‌ش پێستی ئامریکا بۆ دابین بوونی بهرانبهریو مافی وه‌کوو یه‌ک له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی دیکه که ڕه‌نگی پێستیان ڕه‌ش نه‌بوو له‌و وڵاته‌دا پێویستی به پێشه‌نگایه‌تیی که‌سێکی وه‌کوو مارتین لوتر کینگ هه‌بو.
ده‌بێ هه‌مووان ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێ که لایه‌نه‌کانی ئه‌م خه‌باته به تایبه‌تی شی کراوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵ دراوه که هیچ زیانێکی گیانی‌و مادی لێ نه‌که‌وێته‌وه، چونکه سه‌رو ماڵ‌و گیانی هاووڵاتیان بایه‌خی هه‌یه، هاوکات ئه‌و خه‌ڵکه له هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بێ سهروماڵو ژیانی له پێناوه‌ی ده‌سته‌به‌ر بوونی ئازادی‌دا دابنێ، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجی ئێستادا ئه‌م شێوازه له خهباتو سه‌رکه‌وتنی ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌مووان وێکرا ده‌ست بده‌ینێ بێ گومان سه‌رکه‌وتنی مهزنو به‌رچاو به ده‌ست دێنیین.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژیم به هۆی ئاڵۆزی‌و کێشه‌و گرفتی شاره گه‌وره‌کان به گشتیی‌و تاران به تایبه‌تیی، ئه‌و ڕووڕه‌شییه‌ی له‌م بواره‌داو به هۆی به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌تی شه‌لم کوێرم نابوێرمی خۆی بۆی هاتۆته گۆڕێ‌و تێیدا چه‌قیوه، به هیچ جۆرێک ناخوازێ که له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌ی وڵات‌دا ئه‌ویش به تایبه‌تی له کوردستان که هه‌موو کات سه‌نگه‌ری به‌هێزی بهرخۆدانو نه‌سره‌وتن بوه، هیچ دژ کرده‌وه‌یه‌ک به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵات بێته ئاراوه که له ئاستی نێونه‌ته‌وییدا ده‌نگدانه‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ببێ به چه‌شنێک که هه‌م ببێته پاڵپشتیک بۆ بزوووتنه‌وه‌ی خوێندکاری که ئه‌م ڕۆژانه لێبڕاوه به گهرموگوڕیو به هه‌ر شێوه‌یه‌کی بۆی بلوێ یادی 18ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1378ی هه‌تاوی ده‌کاته‌وه.
هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی فه‌رمیی خۆی، له زمانێکی زبر که‌ڵک وه‌رناگرێ، هه‌وڵ ده‌دات به پاڕانه‌وه خه‌ڵک گوێی لێ‌بگرن، بێ گومان ئه‌زموونی سیاسیی خه‌ڵکی کوردستان‌و ئاگایی‌و وشیاری ئه‌وان له‌سه‌ره‌وه‌یه‌و ئه‌م بۆشایه‌ی نێو ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ڕه‌وا ده‌که‌نه پرده بازێکی گرینگ بۆ به‌ره‌وپێش چوونێکی شوێندانه‌رانه.
جیا له ته‌واوی ئه‌مانه، به‌ڕاستی له هه‌لومه‌رجێکدا که دۆست‌و دوژمن چاوی لێمانه، له بارودۆخێکدا ناوه‌نده‌کانی بڕیارده‌ری دونیا به سه‌رنجه‌وه چاو له هه‌نگاوی یه‌کگرتووانه‌ی 22ی پووشپه‌ڕ ده‌که‌ن، ده‌بێ لێبڕاوانه شان بده‌ینه ژێر ئه‌م ئه‌رکه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌کانمان، له‌گه‌ڵ هه‌موو بیر‌و بۆچوونێک که هه‌مانه، یه‌کگرتووانه هێمای ئاشتی خوازی خه‌باته‌که‌مان بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی به‌رین له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا.به‌ده‌ر له‌مانه، ئه‌گه‌ر کرێکارانی بێ به‌ش له ژیانێکی ئینسانی دژی بارودۆخی تاقه‌ت پروکێنی ئێستان، که هه‌ن، ئه‌گه‌ر ژنانی بێ به‌ش له هه‌موو مافێک دژی ئه‌و هه‌موو هه‌ڵاواردنه‌ن، که هه‌ن، ئه‌گه‌ر لاوان له بێ کاری، گیرۆده بوون به ماده هۆشبهرهکانو گه‌نده‌لی بێزارن، که هه‌ن، ئه‌گه‌ر مامۆستایان له‌سه‌ر دابین نه‌بوونی مافه‌کانیان وه‌زاڵه هاتوون، که هاتوون، ئه‌گه‌ر کۆڵبهرانو کاسبکارانی بێ ده‌ره‌تان بڕستیان لێ براوه، که بڕاوه، ئه‌گه‌ر دووکاندارو بازاڕییه‌کان به ده‌ست نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی کار‌و ئاوسانه‌وه گیریان خواردوه، که خواردوویانه، ئه‌گه‌ر شاره‌کانی کوردستان دژی سیاسه‌تی تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی خۆیانن، که هه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕۆژنامهنووسو شاعێر‌و ڕووناکبیرانی کۆمه‌ڵگا له نه‌بوونی ئازادی‌و سیاسه‌تی سانسۆر ماندوون، که ماندوون، ئه‌گه‌ر جوتیارو ئاژه‌ڵداره‌کان به ده‌ست بێ که‌ره‌سته‌یه‌وه ده‌ناڵێنن، که ده‌ناڵێنن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له سوکایه‌تیی به باوه‌ڕه ئائینیو تایبه‌تیه‌کانی بێزاره، که هه‌یه، له یه‌ک قسه‌دا، ئه‌گه‌ر له هه‌لومه‌رجی ئێستا ناڕازیینو خوازیاریین به که‌مترین نرخ هه‌ر هیچ نه‌بێ پاشه‌کشه‌یه‌ک به‌و رێژیمه بکه‌ین، ئه‌وا رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ باشترین مه‌یدانی تاقی کردنه‌وه‌یه، لهبارتریین ده‌ره‌تانه بۆ ئه‌وه‌ی هاوار بکه‌ین له زوڵم‌و زۆر‌و ههڵاوارنو نه‌بوونی بێزارین، به‌ڵام له‌سه‌ر وه‌دیهاتنی مافی ڕه‌وامان سوورین.
ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێ نوێنه‌رانی سیاسیی ویسته‌کانمان له کۆڕوکۆمه‌ڵی جوراوجۆری نێونه‌ته‌وه‌ییدا، به‌هێزو قورس‌و قایم بانگه‌وازی دادخوازیمان به گوێی دونیا ڕابگه‌یه‌نن، ئه‌وا پێویسته که ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕ له مانگرتنی گشتیی و جه‌ماوه‌ریدا چالاکانه به‌شداری بکه‌ین، به‌و شێوه‌ییه ئه‌رکی هه‌مه لایه‌نه‌ی خۆمان به‌جێ بگه‌یه‌نیین. گه‌لۆ، زهحمهتو ماندوو بوونی چه‌ند حه‌وتووی لاوهکانو تێکۆشه‌رانی نێو جه‌رگه‌ی خهباتو چالاکی تهنلیغی به‌رینی وان له سه‌رتاپای کوردستاندا، به بێ ئه‌وه‌ی خوێن له لووتی یه‌ک که‌سیان بێ، له حالێک‌دا کوردستان وه‌کوو پادگانێکی نیزامی لێهاتوه، باشترین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ڕاستیه که رێژیم هێنده‌ش به‌هێز نیه که ئێمه یه‌کگرتوانه، نه‌توانیین بۆ جارێکی دیکه پاشه‌کشه‌ی پێ بکه‌ین.
بێ گومان، ڕۆژی 22ی پووشپه‌ڕ ڕۆژی نا وتنه‌وه‌یه‌کی واتاداری دیکه ده‌بێ به کۆماری ئیسلامی ئێران، له کوردستان، بابه‌تێک که هه‌موو لایه‌ک ته‌نانه‌ت رێژیم چاوه‌ڕێی ده‌کات هه‌ر بۆیه زه‌بوونانه وهپهلهقاژێ که‌وتوه. که‌واته وه‌کوو بڕیارمان داوه، ئه‌وجاره‌ش به یهکگرتووییو هاوخه‌باتی ههنگاوێکی مه‌زن به‌ره‌و وه‌دیهاتنی مافه‌کانمان ده‌نێین. سڵاو له جموجۆلی بهرینو به‌رپرسانه‌ی خاوه‌ن شکۆی خه‌ڵکی کوردستان، بۆ به‌رێوه‌بردنی مانگرتنی به‌رینی جه‌ماوه‌ری له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا.