تاریخ:
شنبه 1/1/2011، برابر با 11 دی 89
زمان پخش برنامه:
ایران 7:30
اروپا 5:00
واشنگتن 11:00
مهمانان برنامه:
دکتر کاویان میلانی و رحیم رشیدی
مجری برنامه:
علی جوانمردی
تفسير خبر مهم ترين خبرهای روز را با کارشناسان در ميان می گذارد و ابعاد مختلف آنها را بررسی می کند.
Archive
-
▼
2010
(132)
-
▼
December
(26)
- مهمان برنامه تفسیر خبر در صدای آ‌مریکا
- مهمان برنامه تفسیر خبر در صدای آ‌مریکا
- مهمان برنامە تفسیر خبر در صدای آ‌مریکا
- جه‌ماڵ پوورکه‌ریم: منداڵی کورد به سیاسیی له دایک...
- عومه‌ر ئیلخانیزاده: جیاییەکانى سێ چوار ساڵى رابردو...

- هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌ری من
- هشدار هشدار هشدار
- گفتگو
- حه‌سه‌ن ره‌حمانپه‌نا:كه‌سێك كه ده‌ڵێت "هه‌ر ئه‌و...
- پاییز، پاییز، پاییز...
- زن از دیدگاه روحانیت به صورت تصويری
- روز پیشمرگ
- دەقی قسەکانی ڕەحیم ڕەشیدی لە رێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز...
- گفتگو با محمد رضا شالگونی
- اطلاعیە:
- سمکۆ یه‌زدانپه‌نا: هیچکام له‌و مونشه‌عیبانه ئاماد...
- گفتگوی آقای حسن بهنام روزنامە نگار تیشک تی وی با ...
- سمیناری موحەممەد رەزا شاڵگونی، لە واشینگتۆن
- حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی نرخێک بۆ ئازادی، به‌ڵگه‌یه‌ک ب...
- برگزاری مراسم روز پیشمرگ کردستان در آ‌مریکا
- عوسمان جەعفەری: لایەنگەلێکی پشتی پەردە دژی یەکگرتو...
- راپۆرتی به‌رێوه‌چوونی جێژنی 26ی سه‌رماوه‌ز له ئام...
- ئه‌میر قازی: له‌وانه‌یه بۆ جارێکی دیکه‌ش بدۆرێنین...
- فدراسیون بین‌المللی روزنامهنگاران:
- عاره‌ف باوه‌جانی: کوا لایەنەکان گۆی لە قسەی ئێمە م...
-
▼
December
(26)
Friday, December 31, 2010
مهمان برنامه تفسیر خبر در صدای آ‌مریکا
شنبه تاریخ: شنبه 1/1/2011، برابر با 11 اسفند 1389
مهمانان برنامه:
دکتر کاویان میلانی فعال حقوق بشر،رحیم رشیدی روزنامه‌نگار
مجری به‌رنامه: علی جوانمردی
زمان پخش به‌رنامه:
7:30 تهران
11:00 واشنگتن
5:00 اروپا

مهمان برنامە تفسیر خبر در صدای آ‌مریکا
شنبە تاریخ ١/١/ ٢٠١١، برابر با ١١ اسفند ١٣٨٩
بوقت ايران ۷:۳۰ شب
تفسير خبر مهم ترين خبرهای روز را با کارشناسان در ميان می گذارد و ابعاد مختلف آنها را بررسی می کند.
بوقت ايران ۷:۳۰ شب
تفسير خبر مهم ترين خبرهای روز را با کارشناسان در ميان می گذارد و ابعاد مختلف آنها را بررسی می کند.
Wednesday, December 29, 2010
جه‌ماڵ پوورکه‌ریم: منداڵی کورد به سیاسیی له دایک ده‌بێ.
ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
1. کەنگێ نێوخۆى وڵاتت بە جێهێشت؟
زستانى ساڵى 1383ی هەتاوى پاش ئازادکرانم لە زیندانى ئیتلاعاتی بانە بە زەمانەت ڕۆژهەڵاتى کوردستانم بەرەو باشوور بەجێهێشت.
بە هۆى چالاکى سیاسیی‌و ئەندامیەتى حیزب‌و کار کردن لە تەشکیلاتى نهێنى حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا کە ماوەى 7 ساڵ بوو کارى نهێنیم دەکرد، لە لایەن ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شارى بانە لە ڕۆژى 26ى سەرماوەزی ساڵى 1382ی هەتاوى بۆ ماوەى مانگێک لە گرتووخانەى ئیتلاعات ڕاگیرام، دواتر بە دانانى زەمانەت بە شێوەى کاتى‌و بە بێ ئەوەى ئیزنى چوونەدەر لە شارم هەبێ تا کاتی دادگایی ئازاد کرام، منیش لە سەر داواى خۆم‌و بە پێی بڕیارى بەشى تەشکیلاتى حیزب پاش ئازادبوونم لە ڕێگەى دۆستانى تەشکیلاتى نێوخۆ توانیم دەرباز بم‌و خۆم بگەیەنمە باشووری کوردستان، کە بە هۆی وه‌رزی زستان‌و سەختی ڕێگا ناچار ماڵ‌و منداڵم بە جێهێشت کە دواتر بە هەوڵ‌و هیممەتی دۆستانی حیزب پاش 3 مانگ توانیم لە باشوورى کوردستان بە دیداری بنەماڵەکەم شاد ببمەوە، پێویستە بڵێم ئەو ئیتیهامانەى وەپاڵم درابوون بریتی بوون لە:
1. هاوکاری کردنی کۆمەڵى فەرهەنگیی سۆماو دەرس وتنەوە بە زمانى کوردى.
2. چالاکى تەبلیغى بە دژى ڕێژیم‌و قسەکردن بۆ خەڵک لە ئاواییەکانى شارى بانە.
3. ئەندامیەتى لە حیزبى دێموکراتی کوردستانى ئێران‌دا.
4. بڵاوکردنەوەى کتێب‌و بڵاوکراوەکانى دژ بە ڕێژیم.
2. چۆن بوو کە تێکەڵ بە کارى سیاسیی بووى؟
تێکەڵ بوونى کورد بە کارى سیاسیی لە ڕاستی‌دا بەشێکى دەگەڕێتەوە بۆ شوێن‌و ئەو جێگەیەى لێی لە دایک دەبی، بێگومان شارى مهاباد وەک بنکەیەکى سیاسیى‌و سەرهەڵدانی شۆڕش ئەویش بە تایبەتى دامەزرانى حیزبی دێموکرات لەم شارەو کۆمارى کوردستان، هەمووی ڕێگە خۆشکەرن بۆ ئەوەى منداڵى کورد بە سیاسیی لە دایک ببێ.
هەڵبەت بە گشتیی لە هەموو کوردستان بە هۆی چەوسانەوەو دژایەتى به‌رده‌وامی ڕێژیم لەگەڵ کورد خود بە خود کورد بە سیاسیی لە دایک دەبێ بەڵام حەزی من لە کارى سیاسیی‌دا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوسەردەمانەى کە تەمەنم 10،12، ساڵانە دەبوو.
بابم لە لایەن جاشێک بە ناوى (تاهیر شکاک) درایە بەر دەسڕێژی گووللەو بە بریندارى گەیەندرایە نەخۆشخانە، بۆ سبەینێکەى هەواڵەکە لە ڕادیۆ دەنگى کوردستانی ئێران، بە دەنگى کاک ئەحمەدى شێربەگى بڵاوکرایەوە، کە هۆگریم زۆر بە دەنگى هەبوو، هەر بۆیە بەردەوام لاسایی دەنگى ئەوم دەکردەوەو ئەوە یەکەم هاندەرم بوو بۆ هۆگریم بە حیزب‌و ئازادیی وڵاتەکەم، لە لایەکى دیکەشەوە بە ڕاستی سروودەکانى هونەرمەند ناسرى ڕەزازى کاریگەرى لە سەر من بو.
لە ساڵى 1376ەوە تاکوو ساڵى 1382 وەک تەشکیلاتی نهێنى لە ناو خۆ کارم کردووەو دواتر ماوەیەک وەک پێشمەرگە لە ناو ڕ یزەکانی حیزبی دێموکڕات‌دا ئەرکى پێشمەرگایەتیم بە جێهێناوەو بە گشتی تێکەڵ بوون بە کارى سیاسیم لەو دەمەڕا گەشەى کرد کە تێکەڵ بە کارى ئەدەبی‌و هونەرى بووم‌و هەستم بەوە کرد کە نەتەوەکەم لە بوارى هونەرى‌و ئەدەبییەوە لە لایەن ڕێژیمەوە دەچەوسێتەوە.
3. ئەو کارانەى کە لە وێ وەک ئەرکى ڕێکخراوەیی دەتکردن چ بوون؟
ئەندامەتى لە گرووپی ئاگرینی مهاباد بۆ دۆبلاژى فیلم‌و کارتۆنی کوردى بۆ منداڵان بۆ ماوەى چوار ساڵ، نزیکەى 7 ساڵ وەک ئەکتەرو یاریدەدەرى ئامادەکارو نووسەر لە تەلەفزیۆنى مهاباد، ئەندامى ئەنجومەنى ئەدەبیی مهاباد بۆ ماوەى 3 ساڵ، بەرپرس‌و دەرس وێژو دامەزرێنەرى کۆمەڵى فەرهەنگیی سۆما لە شارى بانە بۆ ماوەى 2 ساڵ، نووسەرو بەرپرسی حەوتوونامەى "دەنگى کۆمەڵگە" لە بانە بۆ ماوەى یەک ساڵ، نوێنەرى حەوتوونامەى "پەیامی خه‌ڵک" لە بانە بۆ ماوەى یەک ساڵ، لێپرسراوى هونەریی، دەرهێنەرو ئامادەکار لە تەلەفیزیۆنى "گەلى کوردستان" لە ڕانیە بۆ ماوەى 2 ساڵ، بەرپرسی بەشى مۆنتاژ، ئامادەکارو دەرهێنەر لە لقی تەلەفیزیۆنى "زاگرۆس" لە ڕانیە بۆ ماوەى نزیک به 2 ساڵ، بەرپرسی بەشی هەواڵ لە "کوردکاناڵ" بۆ ماوەى دوو ساڵ.
4.کەنگێ‌و چۆن تێکەڵ بە کارى ڕاگەیاندن بوویت؟
لە ساڵى 1374دا بۆ یەکەم جار بڕوانامەى شانۆ‌و کارگەردانیم لە ئەنجوومەنى سینەمای جەوانى ئێران وەرگرت، هەر بە پێى ئەو بڕوانامەیە لە تێستێک‌دا کە بۆ وەرگرتنى کارمەند بە شێوەى (حق الزحمەاى) بۆ ڕادیۆو تەلەفزیۆنى مهاباد داندرابوو بەشداریم کرد‌و بە هۆى ئەو مەدرەکەى لە شانۆ‌و سینەمادا بووم، وەک کەسێکى ڕۆژکار دامەزرام، لە ساڵی 1374 تا کوو ئێستا هەروا لە کارى ڕاگەیاندن به‌رده‌وام بووه.

ژیاننامه‌ی هێژا جه‌مال پوورکه‌ریم:
جەماڵ پوورکەریم ساڵی 1356ی هه‌تاوی لە دایک بووەو قۆناغەکانى سەرەتایی‌و دواناوەندی لە ڕشتەى ئەدەبیاتدا لە شارى مهاباد تەواو کردووە. ماوەى 15 ساڵە لە بوارى ڕۆژنامەنووسی‌و ڕاگەیاندندا کار دەکا، کۆمەڵێک چالاکی فەرهەنگى‌و هونەرى بەڕێوە بردووە.
ماوەى 6 ساڵ لە ڕادیۆو تەلەفزیۆنى مهاباد کارى کردوە، ئەندامێکى چالاکى ئەنجوومەنى ئەدەبیی مهاباد بووەو خاوەنی بڕوانامەى شانۆ‌و فیلمسازییە لە ئەنجوومەنى سینەمای جەوانى ئێران، لە بوارى فیلم سازیدا کۆمەڵێک بەرهەمى هه‌یه. دەیان فیلم‌و کارتۆنى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى کوردى‌و کتێبێکى لە سەر ڕێنووسی کوردى بە ئەلفوبێی عەرەبی‌و لاتین ئامادەکردوە، دامەزرێنەر، بەرپرس‌و مامۆستای فێرگەی زمانى کوردى "سۆما' لە شاری بانە بوە، هەروەها بەرپرسی حەوتوونامەیەکى کوردى_فارسی بووە بە ناوى "دەنگى کۆمەڵگا"، ماوەیەکیش نوێنەری حەوتوونامەى (پیام مردم) لە بانەو پارێزگای ورمێ بووە، لە بوارى نووسین لە گەڵ کۆمەڵێک لە بڵاوکراوەکانى ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوکارى کردوە، هاوکات وەک ئەندامێکى تەشکیلاتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانى ئێران لە شارى مهابادو بانە چالاک بوە.
رۆژی 26ی سەرماوەزى ساڵى 1382ی هەتاوى، ماوەى مانگێک لە لایەن ئیتلاعاتى ڕێژیم لە شارى بانە زیندانی دەکرێ، پاش ئازادبوونى بە زەمانەت، له ژێر گوشارەکانى ڕێژیم‌دا روو لە باشوورى کوردستان دەکاو ماوەى چوار ساڵ لە باشوور لە تەلەفزیۆنەکانی "گه‌لی کوردستان"،و "زاگرۆس" لە ڕانیە خەریکى کارى ڕاگەیاندن بوه.
دواتر بۆ ماوەى 2 ساڵ لە "کوردکاناڵ" وەک بەرپرسی بەشی هەواڵ، هه‌روه‌ها بێژەر کار دەکاو دوو فیلم بە ناوەکانی گەلاوێژو ملوانکە بەرهەم دێنێت، ئینجا لە سەرەتای ساڵى 2010 ی زایینیەوە وەک ڕۆژنامەوان لە لایەن رێکخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنوور ده‌هێندرێته فه‌ڕانسه‌و هه‌نووکه وێرای بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری پاریس ده‌ژی.

تێبینی:
بۆ باس یان ره‌خنه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م ئی‌مه‌یله پێوه‌ندی بگرن.
info@rahimrashidi.com

وێنه: جه‌ماڵ پوورکه‌ریم
Tuesday, December 28, 2010
عومه‌ر ئیلخانیزاده: جیاییەکانى سێ چوار ساڵى رابردووى ناو کۆمەڵە‌و دێمۆکراتیش هۆکارێکى دیکەن کە پرسەکەى ئاڵۆزتر کردوە.
وێنه: عومه‌ر ئیلخانیزاده
رحیم رشیدی
1. بە باوەرى ئێوە، هەنووکە هۆکارى سەرەکى پێک نەهاتنى بەرى کوردستانى لە کوردستانى ئێران چییە؟
پێموایە سەرنەگرتنى پێکهێنانى بەرەى کوردستانى لە ئێستادا دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆیەک، کە بە کورتى ئەوانەن:
الف: درێژەى سیاسەتى قبوڵنەکردنى یەکترو حەول‌و هیواى ئەوە کە لایەنێک ببێتە ئاڵترناتیوو سەرۆکایەتى بەرە بکات. هەر چەند لە ئێستادا ئەو سیاسەتە وەک جاران بە ئاشکرا باسى لێوە ناکرێ، بەڵام ئەو فیکرە هێشتا بنبڕ نەبووە. ئێستا‌و لە دونیاى ئەورۆدا ئەو جۆرە بیرکردنەوە نەک هەر باوى نەماوە، لۆمەش دەکرێ، بۆیە بە شێوەى ناراستەوخۆ لە کردەوەدا سەر هەڵدەدات تا بگوترێ.
ب: دەردى دوورى‌و لە تاراوگە بوونى حیزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان بۆتە هۆى ئەوە کە رۆژانەو لە کردەوەدا هەست بە داخوازیى جەماوەر نەکرێ. لە راستیدا وەزنى حیزبەکانیش بە باشى دەرناکەوێ‌و گوشارى مەدەنى‌و کۆمەڵگاش هەستى پێناکرێ. مەنزورم ئەوەیە کە زەمینەى سیاسى‌و کۆمەڵایەتییەکەش بە باشى نەرەخساوە.
ج: لەتبوون‌و جیاییەکانى سێ چوار ساڵى رابردووى ناو کۆمەڵە‌و دێمۆکراتیش هۆکارێکى دیکەن کە پرسەکەى ئاڵۆزتر کردووە. پێداگرى لە سەر سیاسەتى رەق یان پاوانخوازانەو حازر نەبوون بۆ کارى هاوبەشى پێکەوەى لایەنەکانى کۆمەڵە‌و دێمۆکرات، بۆتە هۆى ئەوە ئەو دوو رەوتە سەرکیەى کوردستانى رۆژهەڵات، زەربە لە دەورو تەئسیرى خۆیان بۆ ئەو مەبەستە بدەن. پێموایە قبوڵى یەکترو پێداگرى لە سەر هاوکارى یەکترى لایەنەکانى کۆمەڵە‌و دێمۆکرات‌و سازان لەگەڵ یەکتر، گرینگى زۆرى دەبێ بۆ وەگەڕخستنەوەى سیاسەتى پێکهێنانى بەرە.
2. ئەدى هاوکارى‌و کۆدەنگیەکى گشتیى بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەم‌و زۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەرناگرێ؟
بە راستى زۆر مەسەلەى هاوبەش هەن لە بوارى بزوتنەوەى رزگاریخوازى کوردستان‌و مەیدانى دێمۆکراسیدا کە هەموان لە سەرى کۆکن، بەڵام هەر هەمان گرفتى ناو کۆمەڵە‌و دێمۆکرات پێشى بەوە گرتووە کە ئەو کۆدەنگییە بکرێتە بەیان یان پلاتفۆرمێکى هاوکاریى. نە لایەنى کاک عەبدوڵڵا موهتەدى‌و ئەوان حازر بوون بە حوزورو بەشداریى ئێمە، بچنە پاى واژۆ کردنى راگەیاندنێکى هاوبەش‌و نە حیزبى دێمۆکراتى کوردستانى ئێران حازرن لەگەڵ حیزبى دێمۆکراتى کوردستان، بەیانى رەسمى بدەن. دیارە لە وەها حاڵەتێکدا چۆن کۆدەنگى سەر دەگرێ. هەرچەند یەک دوو جار مەتنى هاوبەش دارێژراوەو لە سەرى پێکهاتووین، بەڵام هەر لایەنەو بۆخۆى مەتنەکەى بڵاو کردۆتەوە نەک وەک مەتنى هاوبەش. پێموایە لەوەدوا نابێ بەوەندە رازی بین‌و، لە حەولەکانى خۆمان ماندوو نەبین کە بۆ مەسەلە گرینگەکانى پەیوەست بە چارەنووس‌و مافى خەڵکى کوردستان، بە کۆدەنگى هەڵوێست وەرگرین.
3. پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەل‌و مەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵوگۆرێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجى ماف‌و ئازادییەکانى خەڵکى کوردستان بقۆزنەوە؟
بە بڕواى من خەڵکى کوردستان لە مانگرتنە گشتییەکەدا نیشانیاندا کە وەزنى حیزبەکانیان لە لا زۆرەو وەڵامى بانگەوازیان دەدەنەوە. ئەوە دەیسەلمێنێ کە حیزبەکانى کوردستان‌و بە تایبەتى کۆمەڵە‌و دێمۆکرات نفوز‌و خۆشەویستى زۆرى جەماوەریان هەیە‌و ئەوە دڵخۆشکەرەو ئاماژەیە بۆ ئەوە کە لە ئاڵوگۆڕەکانى داهاتووش دەوریان دەبێ. بەڵام ئەو راستییە نابێتە هۆى شاردنەوەى کەموکوڕى پرژوبڵاوى‌و نەبوونى کۆدەنگى رەسمى‌و پلاتفۆرمى هاوبەش. ئێمە پێویستمانە لەگەڵ هێزە ئێرانییەکان، لەگەڵ دنیاى دەرەوە، لە سەر داخوازییەکانى خەڵکى کوردستان‌و داهاتووى ئێران بگەینە رادەیەک کە تەوافوق لە مەڕ خاڵە هاوبەشەکان‌و داخوازیى دێمۆکراسى بکەینە سەنەدو بەڵگە کە هەموان پێى پابەند بن. لەو حاڵەش دایە کە یەکریزى خەڵکى کوردستان دەپارێزرێ‌و دەورى بزاڤى رزگاریخوازى کورد لەسەر رەوتى رووداوە سیاسیەکانى ئێران‌و کوردستان بەرچاوو کاریگەر دەبێ. گەر نەتوانین بە وەها ئەنجامێک بگەین، بزوتنەوەى رزگاریخوازى‌و رەوتى دێمۆکراسى لە ئێران زیانێکى گەورە بە خۆوە دەبینێ‌و دەسکەوتەکانمان کەم‌و نا تەئمین دەبی. ئەوە مەترسییەکى حاشا هەڵنەگره.
4. لە بارودۆخى ئێستادا، پرش‌و بڵاویى رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستى نێوخۆیى‌و دەرەوه‌دا چ مەترسیگەلێکى پێکهێناوە؟
مانەوە لە حاڵەتى ئێستادا، دەبێتە هۆى کەمبوونەوەى وەزن‌و کاریگەرى کوردستان لە بزاوتى دێمۆکراسیخوازى ئێران هەر وەک پێشوتریش ئاماژەم بۆ کرد، دەبێتە مایەى ناتەزمینى بۆ دەستەبەر کردنى مافە رەواکانى خەڵکى کوردستان. جیا لەوانە، نەسازى‌و گرفتەکانى ئەورۆ دەتوانێ ببێتە مایەى لێک دوور کەوتنەوەى زۆرتر‌و تەنانەت بەستێنى بەربەرکانێى‌و تێکهەڵچوونى ناوخۆیی سبەینێش خۆش دەکات. لەو بڕوایە دام کە تا ئەم گرفتەى ناوخۆ چارەسەر نەکرێ ناتوانین لە هاوپەیمانى ئێرانی‌دا چالاک بین. بۆیە دەبێ حەولەکانمان بۆ هاوکارى‌و رێککەوتن لە سەر هەندێک خاڵ چڕ‌وپڕ بکەینەوە.
5. قازانجەکانى پێکهاتنى بەرەى کوردستانى، یان کۆدەنگیەکى هەمە لایەنە لە نێو رێکخراوە سیاسیەکاندا بۆ پرسى سیاسى کورد لە ئێران‌دا چییە؟
بزوتنەوەى کورد بە هۆى راوەستاویى 30 ىساڵەى بەرانبەر بە کۆمارى ئیسلامى‌و بە هۆى ئەوە کە پێ‌داگر بووە بۆ دیمۆکراسى‌و سکۆلاریسم، لە ناو گەلان‌و ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانی‌دا جێگەو دەورى گرینگى هەیە. لەو هەلومەرجەى ئێستاى ئێران‌وئۆپۆزیسیۆنى ئێران‌دا، تەنیا کوردستان دەتوانێ هەوێنى پێکهاتنى هاوپەیمانییەکى دێمۆکراتیک بێ، کاتێک کورد دەتوانێ ئەو دەورە ببێنێ کە بۆخۆى بە یەکگرتوویى بچێتە مەیدانەکەوە. لەم ساڵانەى ئاخردا چەندین شانس هەڵکەوتووە کە هاوپەیمانى ئێرانى پێکبێت‌و هەموو جارێکیش ئامادەیى یان نا ئامادەیى کورد دەورى هەبووە لە سەرگرتن یان سەرنەگرتنى ئیئتیلافى لەو چەشنە. پێکهاتنى بەرەى کوردستانى یان هاوپیمانیەکى کوردستانى، زۆر زوو دەتوانێ کایگەرى بخاتە سەر کەشوهەواى ناو ئۆپۆزیسیۆنى دێمۆکرات‌و سکوڵارى ئێرانى‌و، وەک باسم کرد دەکرێ ببێتە هەوێنى بەرەیەکى دێمۆکراسیخوازیى لە ئێران‌دا. پێکهاتنى بەرەیەکى کوردستانى نەک هەر لە ئێران‌دا، بەڵکوو لە دەرەوەى ئێران‌و لە ناو وڵاتانى رۆژئاواییشدا رەنگدانەوەى دەبێ.
6. باشە پێتان وانییە سەرەڕاى هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵى هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیە‌و پێویستە لەبەر قازانجى گشتیى لەسەر ئەو خاڵانە رێکبکەون.
بەڵام بە دڵنیاییەوە پێم وایە کۆمەڵێک خاڵى هاوبەشى سەرەکى هەن لە نیوان هێزەکانى رۆژهەڵاتى کوردستاندا، کە هەر بێ سێ‌و دوو دەکرێ لە سەرى پێکبێن. هەموومان بروامان بە فێدرالیسم هەیە، ئەسڵى ئازادی بیر‌و باوەرو رادەربرین‌و ئازادى پێکهێنانى حیزبى سیاسیی‌و چالاکیى سیاسى لاى هەموومان پەسەندە ، ئەسڵى دیفاع لە دێمۆکراسى‌و دیفاع لە بەرابەرى ژن‌و پیاوو رێزدانان بۆ جاڕنامەى گەردوونى مافى مروڤ‌و قبوڵى، دیفاع لە سکولاریسم لە ئێران‌و زۆر خاڵى‌تر، هەموو ئەوانە بنەماى سەرکین بۆ پێکهێنانى بەرە. با بە راستى بیڵێم، جیا لە جیاوازیى سیاسی‌و بیر‌و بۆچوون، بیر کردنەوەو پێداگرى لە سەر پشکى حیزبەکان یان سیاسەتى حەزفى ئەو یان ئەو حیزبە کە، بۆتە لەمپەر. بە تایبەتیش کێشەکە زۆرتر لە ناو باڵەکانى کۆمەڵە‌و باڵەکانى حیزبى دێمۆکرات لەگەڵ یەکتردا، رەنگى داوەتەوە. پێموایە سیاسەتى حەزف‌و ئینکار، قەت ناتوانرێ تا سەر پێداگرى لە سەر بکرێ. ئەو دەورەیەش تێپەڕ دەبێ. هەم بەرژەوەندیەکانى خەڵکى کوردستان گەورەن، هەم گوشارى جەماوەریى بۆ وەها یەکگرتوویى‌و هاوپەیمانییەک گەورەو روو لە زیاد بوونە‌و هەلومەرجی سیاسیش هەر ئەوە دەخوازێ.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسیەى ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانى کۆمارى ئیسلامی‌دا لە ئارادایە چەندە مەترسى شەڕى نێوخۆیى بە شێلگیر دەزانن؟
بە بڕواى من مەترسى شەڕو تەشەنەى کێشە ناوخۆییەکان بە مانەوەى پێوەندى ئێستاى ناو حیزبەکان، ناکرێ ئینکار بکرێ. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ بڵێم ووشیاریى سیاسیى خەڵک، بوونى رێکخراوو دامەزراوەى مەدەنى‌و گەشەى فەرهەنگى سیاسیى، فاکتۆرگەلێکى ئەرێنین کە مەودا نادەن بە هیچ لایەنێک بە هاسان لەسەر سیاسەتى ئێستا پێداگرى بکات. جیا لەوە من ناهومێد نیم لەوەى کە چوونەوە وڵات ببێتە هۆى پێکهاتنى هەستى بەرپرسیاریەتى زۆرتر‌و وەلانانى بەشێک لەو فەرهەنگەى ئێستا. پێویستە لە ئێستاوە هەموومان کارى پڕاوپڕ بکەین تا بتوانین بە چەشنێک لە تەوافوق بگەین. بە رای من گۆڕ‌انى کەشوهەواى سیاسیى‌و چوونەوە ناو خەڵکى خۆمان‌و تەواو بوونى تاراوگەنشینى، دەتوانێ کاریگەرى باشى هەبێ بۆ پێکهێنانى دڵگەورەیى‌و زەرورەتى پێکەوە سازان. بۆیە من ناهومێد نیم‌و لاموایە هەستى بەرپرسیاریەتى کەم نییەو ئەزموونى مێژوویى حیزبەکان‌و بەرێوەبەران، فاکتەرێکى دیارە کە بە قازانجى بەرگرتن لە وەها خەسارێکە.
8. ئێوە بۆ ئەوەى شەڕى نێوخۆیى دروست نەبێ چیتان کردوەو لەم بەستێنەدا چ پرۆژه‌یەکتان هەیە؟
ئێمە هەر لە مێژەوە پێمان وابووە کە قبوڵى چەند ئەسڵ بەر بە پێکهاتنى شەرى ناوخۆیی دەگرێ. با هەموو لایەنێک رابگەیەنێ لە هیچ حاڵەتێکدا بۆ چارەسەرى کێشەکان پەنا بۆ چەک نابات. هەموو حیزبێک بە سەراحەت رابگەینێ ئازادى بیر‌و باوەڕو رەخنەو پێکهێنانى حیزبى جیاواز دەسەلمێنێ‌و پارێزگاریى لێ دەکات. با مەرجەعێک قبوڵ بکەین تا بڕیاردەر بێ لە کێشەکان‌و ناکۆکییەکاندا. با ئەسڵى دیالۆگى سیاسى لە لایەن هەمووانەوە بە راشکاویى بکرێتە بنەما. با هەموومان لە هەر هەلومەرجێکدا قبوڵى بکەین کە لەگەڵ پاراستنى سەربەخۆیی لە رەخنەو دەربڕینى سیاسەت‌و بیرورادا، مل کەچى دەنگ‌و قەزاوەتى خەڵکى کوردستان دەبین‌و ئەسڵى هەڵبژاردن بە دەنگى ئازادانەى گەل قبوڵ دەکەین‌و پابەندین بە پلۆرالیسمى سیاسى باو لە دنیاى ئەوڕۆدا. ئێمە وا رایدەگەیەنین کە بە هەموو ئەوانە پابەند دەبین‌و حازرین پلاتفۆرمى تایبەت لەو بارەوە واژوو بکەین. تا ئێستا لە هەموو پێوەندیەکدا ئەو ئەسڵانەمان خستۆتە بەر چاوو بۆ چەسپاندنى حەولمان داوەو حەول دەدەین.
9. چەندە باوەڕِتان بە ئازادى هەڵسوڕانى سیاسى هەیە، ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرى کردنى گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
هەر وەک سەروتر باسم کرد، ئێمە بڕواى تەواومان بە ئازادى چالاکى سیاسیى هەیە‌و بەرگری لێ دەکەین. دەست بردن بۆ چەک لە کێشە‌و گرفتى سیاسیى ناوخۆییدا کارێکى دزێوەو ئێمە ئامادەى واژۆ کردنى هەموو قەرادادێکین کە دەستبردن بۆ چەک قەدەغە بکات‌و بۆخۆشمان ئامادەین لە هەلومەرجى ئەوتۆدا دەست بۆ چەک نەبەین.
10. باشە ئەگەر وایە بۆچى دەسپێشەخەرى ئەو ناکەن تاکوو هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێبکەون کە نابێ هیچ لایەنک بۆ بڕینەوەى کێشەکانى لەگەڵ لایەنێکى دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
کێشەکە ئەوە نییە کە کەس پێداگرى لەسەر دەست بردن بۆ چەک بکات. هەموو لایەنێک باس لەوە دەکات کە نابێ ئەو کارە بکرێ، کێشەکە لەوە دایە کە لە باسى بەرەى کوردستانیشدا ئاماژەم بۆ کرد، لایەنگەلێک ئامادە نین هیچ بەڵگەیەک لەگەڵ لایەنى دیکە واژۆ بکەن. بۆیە دەبێ چارەسەر بۆ ئەم گرفتە ببیندرێتەوە، بە دەسپێشخەرى لایەنێک کارەکە مەیسەر نابێ. ئێمە چەندین جار پێشنیارمان کردووەو ئامادەین دەسپێشخەرى دیکەش بکەین، بەڵام ئەوە کار‌و تەوافوقى واژۆ کراوى هەموانى دەوێ.
به‌رێز عومه‌ر ئیلخانیزاده، سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له چه‌ند دێڕێک‌دا:
عومه‌ر ئیلخانیزاده ساڵی 1952ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 1331ی هه‌تاوی، له شاری بۆکان چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه. تاکوو پۆلی 9ی له‌و شاره خوێندوه‌و پاشان بۆ درێژه‌دان به خوێندن چۆته تاران.
دواتر له زانکۆی زانستی شاری ته‌ورێز جیۆلۆجی خوێندوه‌و پێش چوونی بۆ زانکۆ، تێکڵاوی کاروباری سیاسیی بوه‌و له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی سیاسیی‌دا به‌شداری کردوه.
ساڵی 1970، له‌گه‌ڵ رێکخراوی کۆمه‌ڵه پێوه‌ندی گرتوه‌و هه‌تاکوو ئێستا له‌و رێکخراوه‌دا ماوه‌ته‌وه‌و له سه‌رجه‌م کۆنگره‌کانی ئه‌و ڕه‌وته‌دا به‌شدار بوه.
ساڵی 1981 بۆ‌ته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه. ناوبراو له‌و رێکخراوه‌دا به‌رپرسایه‌تی جۆراوجۆری بوه. به‌رپرسی رێکخستنی نهێنی بوه، له سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌داو پاش شه‌ڕی سێ مانگه‌و ئازاد بوونی شاره‌کانی کوردستان، به نهێنی له شاره‌کانی تاران‌و ته‌ورێز سه‌رقاڵی کاری ته‌شکیلاتی بوه. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی ژیانی رێکخراوه‌یی‌دا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، ڕادیۆ، ته‌له‌ویزیۆن، کارگێڕی کۆمه‌ڵه‌و ده‌بیری ته‌شکیلات بوه. له ساڵی 1381ی هه‌تاوییه‌وه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه بوه. هاوکات هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تاکوو جیابوونه‌وه له حیزبی کومۆنیستی ئێران، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه بوه.
ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ ژوماره‌یه‌ک له هاوڕێیانی له حیزبی کۆمونیست هاتونه‌ته ده‌رێ‌و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانیان دامه‌زراندۆته‌وه.
دواتر له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2007ی زایینی‌و پاش له‌تبوونی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان کار ده‌که‌ن‌و وه‌کوو سکرتێری ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردراوه‌و هه‌نووکه ئه‌و ئه‌رکه به‌رێوه ده‌بات.

ره‌حیم ره‌شیدی

دواتر له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2007ی زایینی‌و پاش له‌تبوونی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی به ناوی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان کار ده‌که‌ن‌و وه‌کوو سکرتێری ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێردراوه‌و هه‌نووکه ئه‌و ئه‌رکه به‌رێوه .

Sunday, December 26, 2010
هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌ری من
وێنە: فەریدوون ئەرشەدی
هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌ری من، ده‌ردی ئێمه ده‌ردی یه‌که
تا مه‌رگی بێدادو سته‌م، ده‌ستمان له نێو ده‌ستی یه‌که
ساڵانێکه خوێندکارانی کورد، له کاتی کۆبوونه‌وه‌کانیاندا، سروودی "یار دبستانی" ده‌ڵێنه‌وە. پێم وایه کاتی ئه‌وه هاتووه که خوێندکاری کورد، سرودێکی هاوشێوه‌ی به زمانی کوردی هه‌بێت. ئه‌م شیعره له سه‌ر ئه‌ساسی رێتم‌و ناوه‌رۆکی "یار دبستانی" نووسراوه. به هیوای سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی خوێندکاران.
هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌ری من
هاوڕێ‌و هاوسه‌نگه‌ری من، ده‌ردی ئێمه ده‌ردی یه‌که
تا مه‌رگی بێدادو سته‌م، ده‌ستمان له نێو ده‌ستی یه‌که
پیرۆزه ڕێگای من‌و تۆ، پڕ له هیوا، پڕ له ئه‌وین
له شه‌قام‌و له مه‌دره‌سه، دژ به تاریکی ده‌وه‌ستین
ئاکامی ڕێگای من‌و تۆ، پاراستنی ناسنامه‌یه
چاره‌ی ئه‌سیری‌و نه‌زانی، ئامانجی به‌رزی ئێمه‌یه
با ناوی ئێمه‌ش بنووسن، له سینگی ئه‌م ته‌خته ڕه‌شه
که‌س نییه ئیتر بترسێ له گرتن‌و له هه‌ڕه‌شه
دووره ئه‌گه‌ر ئاسۆی خه‌بات، تاڵه ئه‌گه‌ر تامی ژیان
ریشه‌ی سته‌م هه‌ڵده‌کێشی، ده‌ستی ئێمه‌و ده‌ستی زه‌مان

Friday, December 24, 2010
هشدار هشدار هشدار
طی چند روزه آینده هیچ فایل پیوست شده یا هیچ ایمیلی را تحت عنوان کارت پستال (Postal Card) باز نکنید، حتی اگر این نامه از طرف دوستتان برای شما ارسال شده باشد.
همین حالا با ارسال این نامه به دوستانتان کامپیوتر آنها را از یک مشکل خیلی جدی نجات دهید. 20 بار دریافت کردن این نامه بهتر از آلودگی دوستتان به این ویروس است در حالی که شما میدانستید ولی دریغ کردید و به او نگفتید. ویروس فوق حتی توسط خبرگزاری سی ان ان به عنوان مخرب ترین ویروس کامپیوتری اعلام شده. این ویروس توسط کمپانی مک آفی شناسایی شد و تا کنون راهی جهت تعمیر آن پیدا نشده. متن فوق را کپی، یا لینک کنید و برای دوستانتان ارسال نمایید، با این کارتان همگی از یک مشکل خیلی جدی نجات خواهیم یافت.

Wednesday, December 22, 2010
Tuesday, December 21, 2010
حه‌سه‌ن ره‌حمانپه‌نا:كه‌سێك كه ده‌ڵێت "هه‌ر ئه‌و‌ه‌ندی ئیجازه‌مان پێ به‌ده‌ن بچینه‌وه ئێران‌و نه‌مانگرن، حازرین بچینه‌وه"
كه‌سێك كه ده‌ڵێت "هه‌ر ئه‌و‌ه‌ندی ئیجازه‌مان پێ به‌ده‌ن بچینه‌وه ئێران‌و نه‌مانگرن، حازرین بچینه‌وه"، له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كه دروشمی رووخانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵگرتووه چۆن ده‌توانن له به‌ره‌یه‌كدا هاوكاری‌و توافوق بکەن؟
رحیم رشیدی
١.به باوه‌ڕی ئێوه، هه‌نووكه هۆكاری سه‌ره‌كی پێكنه‌هاتنی به‌ره‌ی كوردستانی له كوردستانی ئێران چیه؟
ره‌حمانپه‌نا: تا ئێستا ئێمه له زۆر بۆنه‌و چاوپێكه‌وتن‌و دانیشتن‌دا نه‌زه‌ری خۆمان له سه‌ر ئه‌م پرسیاره هه‌م له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان، هه‌م له‌گه‌ڵ میدیاكان‌و هه‌م بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك باس كردوه.
بۆ وڵامی به‌رێزیشتان ده‌بێ بڵێم ناتوانین ته‌نیا به یه‌ك هۆكار ئاماژه بكه‌ین. ده‌توانم بلێم دوو هۆكاری سه‌ره‌كی كۆسپی به‌رده‌م پێكهێنانی به‌ره‌و یا هه‌ر چه‌شنه هاوكاریه‌كی گشتگیره له نێو حیزب‌و رێكخراوه سیاسیی‌و ئه‌سلییه‌كانی كوردستان.
یه‌كه‌م: جیاوازی قوڵ له ستراتێژو سیاسه‌تی رۆژانه‌ی ئه‌و حیزب‌و رێكخراوانه. هاوكاری‌و كۆبوونه‌وه له به‌ره یان نیمچه به‌ره‌و شتی له‌م چه‌شنه له سه‌ر ئه‌ساسی خاڵی هاوبه‌ش بۆ مه‌به‌ستێكی دیاركراو ده‌كرێت. كه‌سێك كه ده‌ڵێت "هه‌ر ئه‌و‌ه‌ندی ئیجازه‌مان پێ به‌ده‌ن بچینه‌وه ئێران‌و نه‌مانگرن، حازرین بچینه‌وه،" له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كه دروشمی رووخانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵگرتوه چۆن ده‌توانن له به‌ره‌یه‌كدا هاوكاری‌و توافوق بكه‌ن؟ یان لایه‌نێك كه هه‌لومه‌رجی ئیستا بۆ كاری پێشمه‌رگانه له ناوه‌وه‌ی وڵات به گو‌نجاو نازانێت‌و له پاڵ پاراستنی پێكهاته‌و زه‌رفیه‌ته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌وله‌ویه‌تی خۆی به كاری سیاسیی‌و ته‌شكیلاتی‌و جه‌ماوه‌ری دادده‌نێ‌و ئه‌وه به رێگایه‌ك بۆ بوژانه‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ده‌زانێ، به‌ڵام لایه‌نێكی دیكه ستراتێژی خۆی به جموجۆلی چه‌كدارانه له سه‌ر سنووره‌كان به چاو پۆشی كردنی ئه‌م‌و ئه‌و دیاری كردوه‌و له‌وه‌ش واوه‌تر لایه‌نێك لای وایه هه‌ر جاره به به‌كوشت دانی چه‌ند پێشمه‌رگه ده‌توانێ نفوزی جه‌ماوه‌ری به ده‌ست بێنێ، كوا ئه‌م سیاست یا ستراتێژانه ده‌توانن ببنه مه‌بنای هاوكاری‌و كاری هاوبه‌ش له به‌ره‌یه‌كدا؟ یان دیسانیش هه‌ر بۆ نمونه لایه‌نێك لای وابێت كه كۆنه‌په‌رستی‌و دواكه‌وتویی به‌ڵایه‌كه كه ماوه‌ی 30 ساڵه وه‌كوو مۆته‌كه به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌وه‌یه، خه‌ڵك لێی بێزارن‌و نابێ رێگا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی خۆش بكرێ‌و لایه‌نێكیش پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی مه‌لایانی كوردستان بخاته ئه‌وله‌ویه‌تی كاری خۆیه‌وه؟ لایه‌نێك به كرده‌وه خۆی له به‌ره‌ی هه‌وڵدان بۆ ئیسلاحی رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ببینێته‌وه‌و لایه‌نێك لای وابێ ئه‌وه به واتای تورموز كردنی خه‌باتی رادیكاڵ‌و روو به پێشی جه‌ماوه‌ره، ئه‌مانه كۆ كردنه‌وه‌یان له به‌ره‌یه‌كدا كارێكی ئاسان نییه. هه‌مووی ئه‌و نمونانه جه‌وهه‌ره‌ن رێگرن له پێكهێنانی به‌ره.
دووهه‌م: برینی جیابوونه‌وه‌ی به تایبه‌ت ٢ ساڵی رابردووی نێوان هێزو لایه‌نه‌كان سارێژ نه‌بوه. به‌شێك له‌و رێكخراوانه ته‌نانه‌ت له ئاستی سه‌ركردایه‌تیان به یه‌كه‌وه قسه‌یان نییه. بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی مه‌رجی به‌شداری لایه‌نێكیان به‌شداری نه‌كردنی ئه‌و‌ی دیكه‌یه.
2. ئه‌ی هاوكاری‌و كۆده‌نگی بۆ وڵامدانه‌وه به پرسیارگه‌لێك كه كهمو زۆر پێوه‌ندیدار به هه‌مووانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ناگرێ؟
ره‌حمانپه‌نا: هه‌ر به‌و هۆكاره‌ی كه له وڵامی پرسیاره‌كه‌ی یه‌كه‌م‌دا باسم كرد. هه‌موو ئه‌و باس‌و بابه‌تانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگادا ده‌گۆزه‌رێت، پێوه‌ندی به هه‌مووانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام هه‌مووان یه‌ك وڵام یان یه‌ك رێگا چاره‌یان بۆ پرسه‌كان‌و رووداوه‌كان نییه. هه‌ر كه‌س له روانگه‌ی سیاسیی‌و لێكدانه‌وه‌ی خۆیه‌وه بۆ رووداوه سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وڵام به بابه‌ته‌كان ده‌داته‌وه كه زۆربه‌ی جار وڵامه‌كان دوو جه‌مسه‌ری سیاسی‌و چینایه‌تی جیاواز له‌یه‌ك پێكدێنن.
3. پێتان وایه سه‌رجه‌م هێزه كوردستانییه‌كان له هه‌لومه‌رجێكدان كه ئه‌گه‌ر ئالۆگۆرێك له ئێران‌دا بێته ئاراوه، بتوانن هه‌له‌که به قازانجی ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بقۆزنه‌وه؟
ره‌حمانپه‌نا: شێوازی پێكهاتنی ئاڵوگۆڕ كاریگه‌ری جیاوازی له سه‌ر حیزبه‌كان هه‌یه. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆڕ له سه‌ره‌وه واته رووخاندنی رژیم له رێگای هێزی ده‌ره‌كی یان كوده‌تای نیزامی روو بدات (ئه‌لبه‌ته من هه‌ر دووكیان به دوور ده‌زانم) هێزگه‌لێك قازانجی تێدا ده‌كه‌ن‌و هێزگه‌لێك‌و زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك زه‌ره‌ری تێدا ده‌بینن. عێراق‌و ئه‌فغانستان نمونه‌ی زیندووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی له ئاكامی خه‌بات‌و خرۆشانی جه‌ماوه‌ریدا برووخێت‌و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵسووڕاوانه له سیاسه‌ت‌و رووداوه سیاسیه‌كاندا ده‌خاڵه‌تی چالاكیان هه‌بێت، له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا ته‌نانه‌ت حیزبه سیاسیه‌كانیش ناتوانن خۆیان له هاوكاری لا بده‌ن. بۆ نمونه ده‌توانین ئاماژه به پێكهاتنی "هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد" له ساڵی ٥٨ی هه‌تاوی بكه‌ین، كه خه‌باتی رۆژانه‌و خۆپێشاندانی به‌رده‌وام بوو به هۆكاری دروستبوونی وه‌ها هاوكارییه‌كی به كرده‌وه.
له حاڵه‌تی ته‌فره‌قه، دڕدۆنگی‌و كێشه، هه‌میشه هه‌لومه‌رج به قازانجی دوژمن‌و به زه‌ره‌ری جه‌ماوه‌رو حیزبه‌كان ده‌شكێته‌وه. به‌ڵام له حاڵه‌تی ته‌بایی، هاوكاری‌و هاوده‌نگی، یه‌كگرتوویی به كرده‌وه له نێو لایه‌نه‌كان‌و جه‌ماوه‌ردا پێكدێت‌و ته‌نانه‌ت مه‌جال بۆ پیلانگێری دوژمنیش به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه.
4. له بارودۆخی ئێستادا، پرش‌وبڵاوی رێكخراوه سیاسییه‌كان له ئاستی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌وه چ مه‌ترسییه‌كی پێكهێناوه؟
ره‌حمانپه‌نا: به هۆی بوونی به‌شی عه‌له‌نی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه هێزی پێشمه‌گه‌رو چه‌كداریان هه‌یه‌و له كوردستانی عێراق نیشته‌جێن مه‌ترسی شه‌ڕی چه‌كداری‌و رووداوی ناخۆش له ئێستادا ناكرێت.
به‌ڵام نه‌فسی ئه‌و پرژو بڵاوی‌و نه‌بوونی كۆده‌نگی دژ به كۆماری ئیسلامی، نیگه‌رانی‌و نائۆمێدی له ناو خه‌ڵكدا دروست ده‌كات‌و مه‌جالی زه‌فه‌ر برد‌نی كۆماری ئیسلامیش به حیزبه‌كان، ته‌نانه‌ت بۆ ته‌فره‌قه‌و بگره جیابوونه‌وه‌ی زیاتر پێك دێنێت. هه‌روه‌ها له ئاستی ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یش رێگه له پشتیوانی به‌رفراوانی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆست‌و كرێكاری‌و پێشكه‌وتووخوازه‌كان له خه‌باتی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرێ‌و كاری ئه‌وانیش به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه.
5.قازانجه‌كانی پێكهاتنی به‌ره‌ی كوردستانی، یان كۆده‌نگییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه له نێو رێكخراوه سیاسیه‌كاندا بۆ پرسی سیاسی كورد له ئێران‌دا چییه؟
ره‌حمانپه‌نا: له ئه‌گه‌ری پێكهاتنی وه‌ها هاوكاری‌و كۆده‌نگییه‌ك ده‌توانێت چه‌ند قازانجی هه‌بێت، هه‌ر چه‌ند ئێستا من به ئاسته‌می ده‌زانم.
یه‌كه‌م: ریزی خه‌ڵكی كوردستان بۆ خه‌باتی یه‌كگرتووانه‌و لێبڕاوانه له دژی كۆماری ئیسلامی رێكده‌خات‌و دڵخۆشی‌و دڵگه‌رمی زیاتر بۆ به‌ربه‌ره‌كانێی ئه‌وان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت زیاد ده‌كات. جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو وره‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و بڕوای به سه‌ر كه‌وتن زیاتر ده‌بێت.
دووهه‌م: پێش به پیلانگێڕی كۆماری ئیسلامی ده‌گرێت. مه‌جالی كه‌ڵك وه‌رگرتنی كۆماری ئیسلامی له كه‌لێن‌و ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی كۆمه‌لگای كوردستان به‌ربه‌ست ده‌كات‌و رێگای فریوكاری بۆ دانی ئیمتیازی درۆینه به‌م حیزب‌و ئه‌و لایه‌ن ده‌گرێت. بۆ نمونه ته‌جره‌به‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد"و وتووێژی یه‌ك لایه‌نه دووپات نابێته‌وه.
سێهه‌م: له ئاستی ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی، خه‌ڵكی كورد‌و مافه ره‌واو به‌رهه‌قه‌كانی زیاتر ده‌ناسرێت‌و پشتیوان‌و دۆست‌و لایه‌نگری زیاتری بۆ په‌یدا ده‌بێت‌و به‌و نیسبه‌ته‌ش كۆماری ئیسلامی زیاتر به تاك‌و ته‌ریك ده‌كه‌وێته‌وه.
چواره‌م: له ناوخۆی كوردستاندا ده‌توانێ كه‌ش‌و هه‌وای دێموكراتیك به نیسبه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان حیزبه‌كان بخولقێنێت‌و ئه‌گه‌ر وا دابڕێژرێ كه ئوسولی‌و پته‌وو به‌رده‌وام بێت، رێگایه‌كی شارستانیانه بۆ به‌ره‌وپێش برد‌نی ناكۆكیه‌كان به هه‌مووان نیشان ده‌دات‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك پارێزراوتر ده‌بێت.
6.باشه پێتان وانییه سه‌ره‌ڕای هه‌موو جیاوازییه‌كان، كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موواندا هه‌یه‌و پێویسته له به‌ر قازانجی گشتیی له سه‌ر ئه‌و خاڵانه رێكبكه‌ون؟
ره‌حمانپه‌نا: بێگۆمان خاڵی هاوبه‌ش له به‌رنامه‌ی نووسراوو راگه‌یه‌ندراوی لایه‌نه‌كاندا په‌یدا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بۆ‌ته رێگر له پێكهاتنی به‌ره، نه‌ك نه‌بوونی خاڵی هاوبه‌ش به‌ڵكوو جیاوازی سیاسی له سه‌ر رێگه‌ی چلۆن گه‌یشتن به‌و خاڵانه‌یه. له پرسیاره‌كانی پێشتردا نمونه‌گه‌لێكم له جیاوازییه‌كان له‌م بابه‌ته‌وه باس كرد، با لێره‌دا به نمونه‌یه‌كی دیكه ئاماژه بكه‌ین. بۆ نمونه هه‌ر چوار ساڵ جارێك له ئێران به ناو هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆماری‌و پارلمان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌موو شێوه‌ی نادێمكراتیك‌و بێ بایه‌خی وه‌ها هه‌ڵبژاردنێك ده‌زانین‌و ده‌ناسین. به‌ڵام لایه‌نگه‌لێك چاوی خۆیان له 30 ساڵ كارنامه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن له ئێران ده‌به‌ستن‌و به یه‌ك و‌شه‌ی باس كردنی پاڵێوراوێک كه له سافی شۆرای نگه‌هبان گوزه‌راوه‌و بۆ ده‌نگ كۆ كردنه‌وه له شوێنێك ناوی كوردی وه‌ك "قه‌وم" هێناوه، له د‌ووره‌وه قه‌ند له زاریاندا ده‌توێته‌وه‌و ده‌كه‌ونه پێدا هه‌ڵوتنی‌و ده‌بن به پاڵپشتی‌و ده‌نگی پێ ده‌ده‌ن‌و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه ده‌نگی بۆ بده‌ن. ئه‌مه له كاتێکدایه كه به‌شێك له لایه‌نه‌كانی دیكه دژ به به‌شداری له وه‌ها هه‌ڵبژاردنێكدان. ئه‌م دوو سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر له ناو به‌ره‌یه‌كدا بن، ئه‌و به‌ره‌یه هه‌ر له سه‌ر ئه‌م تاقه یه‌ك هه‌ڵوێسته هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
7.پاش چوونه‌وه وڵات، به‌و كولتووره سیاسییه‌ی ئێستا كه له نێو رێكخراوه كوردییه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا له ئارادایه چه‌نده مه‌ترسی شه‌ڕی نێوخۆیی به شێلگیر ده‌زانن؟
ره‌حمانپه‌نا: سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم كه شه‌ڕی ناوخۆیی ئه‌زموونێكی تاڵ‌و زیانبار بوو، هیوادارین هه‌رگیز له كوردستان دووپات نه‌بێته‌وه. به‌ڵام من لام وایه و‌تنی راستییه‌كان به خه‌ڵك، به تایبه‌ت به‌و نه‌وه نۆییه‌ی كه ئاگاداری ئه‌و ته‌جره‌به تاڵه نییه‌و ده‌ست نیشان كردنی هۆكاره‌كانی له كاتی پێویست‌و یان له كاتی چه‌واشه كردنی راستییه‌كان له لایه‌ن كه‌س یان لایه‌نگه‌لێك، یه‌كێك له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رگری له دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌جره‌به تاڵه‌یه. بێجگه له‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه شه‌ڕی هه‌ڵگیرسان‌و درێژه‌ی پێدا به هه‌مان عه‌قلیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه بگه‌رێنه‌وه كوردستان، هیچ زه‌مانێك بۆ دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ته‌جره‌به تاڵه نییه.
مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه تاڵه له مه‌یدان‌دا بوونی جه‌ماوه‌ره. شه‌ری ناوخۆیی له كوردستان ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه رژیم توانی پاشه‌كشه به خه‌باتی جه‌ماوه‌ر بكات‌و پێشمه‌رگایه‌تی بوو به ته‌نیا مه‌یدانی به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان. وشیار بوونی جه‌ماوه‌ر، له مه‌یدانی خه‌بات‌و سیاسی‌دا بوون‌و له رووداوه سیاسییه‌کاندا چالاکانه به‌شداری کردن، بێ ته‌فاوه‌ت نه‌بوون به رووداوه‌كانهو سیاسه‌تی حیزبه‌كان، رێگه له شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌گرێ‌و ئه‌گه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراویش لێره‌و له‌وێ روو بدات، به خێرایی پێشی پێده‌گیرێ.
به ره‌سمی ناسین‌و به كردوه ره‌عایه‌ت كردنی ئه‌و سه‌ره‌تایه كه حاكمیه‌ت له كۆمه‌لگادا مافی جه‌ماوه‌ره‌و ئه‌وه‌ش به ده‌نگی ئازادانه‌ی ئه‌وان دیاری ده‌كرێ. ئه‌وه ئه‌و رێگایه‌یه كه هه‌ر حیزبێكی سیاسیش به شێوه‌یه‌كی مه‌شروع ده‌توانێ به به‌هێز كردنی پێگه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌وڵ بدات‌و له هه‌مان كاتیش‌دا كاریگه‌رترین وه‌سیله‌یه بۆ پێش‌گرتن به روودانی شه‌ڕی ناوخۆ.
راده‌ی راستگۆیی‌و دروستكاری هه‌ر حیزبێكیش له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی راسته‌وخۆی ئه‌وان‌و پاراستنی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی دیموكراسی‌و ئازادی تاك‌و كۆمه‌ڵ، لایه‌نێكی دیكه‌ی به‌رگیری له شه‌ڕی ناوخۆیه.
8.ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوخۆیی دروست نه‌بێ چیتان كردووه‌و له‌م به‌ستێنه‌دا چ پرۆژیه‌كتان هه‌یه؟
ره‌حمانپه‌نا: كۆمه‌ڵه بۆ پێش‌گرتن له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆ له دوو بواردا چالاكی كردووه. یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ لایه‌نگران، دۆستان‌و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له كوردستان. ئێمه به ته‌بلیغات‌و نووسین، به و‌تنی راستییه‌كان‌و به كرده‌وه شێوه‌ی به‌رگیری كردن له دووپات بوونی وه‌ها موسیبه‌تێكمان باس كردووه. هه‌ر وه‌كوو وتم رێگاكه‌ی به وشیار كردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و ده‌خاڵه‌تی چالاكانه له سیاست‌و به كرده‌وه به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی جه‌ماوه‌ری له كوردستان ده‌زانین كه گه‌ڵاڵه‌ی دیاریكراوی په‌سه‌ندبووی كۆنگره‌ی سیزده‌ی كۆمه‌له‌مان هه‌یه.
دووهه‌م: له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان كه زۆرتر مه‌به‌ستم دوو باڵه‌كه‌ی حیزبی دێموكراته، له هه‌موو دیدار‌و دانیشتنه‌كاندا، رای خۆمان به راشكاوانه باس كردووه‌و رێگای عه‌مه‌لی دووپات نه‌بوونی ئه‌و شه‌ڕه‌مان وتووه. ئێمه پێشتریش چه‌ند خاڵێكمان وه‌ك خاڵی هاوبه‌ش كه داخوازی حیزبی یان له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هیچ حیزبێك گه‌ڵاڵه نه‌كراون وه‌ك په‌ره‌نسیبی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان باس كردووه‌و هه‌ر وه‌ك وتم له كۆنگره‌ی ١٤ی كۆمه‌ڵه كه هاوینی ٢٠١٠ به‌سترا، ئه‌و خاڵانه له لایه‌ن كۆنگره‌وه په‌سه‌ندكران كه بنه‌مای ئوسولی بۆ داڕشتنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانه‌و لامان وایه باشترین رێگا بۆ پێكهێنانی كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی هێمنانه له پێوه‌ندی نێوان حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان دیاری ده‌كات. ئه‌و حیزبه:
. راسته‌وخۆ دژ به چینی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، هیچ داخوازییه‌ك‌و هه‌ڵوێستێكی ده‌رنه‌بریبێ.
. ئازادی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی سیاسیی به ره‌سمی بناسێ.
. به‌ڵێنی دابێت كه له كێشه‌و ناكۆكی سیاسیی‌دا ده‌ست بۆ چه‌ك نابات.
. به‌ڵێنی دابێت كه ناچێته بواری هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ دوژمن‌و بواری وتووێژ كردنی به ته‌نیایی له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی جه‌ماوه‌ر به ره‌سمی بناسێت، جیاواز له‌وه‌ی كه چ شكڵ‌و شێوه‌یه‌كی بۆ پێشنیار ده‌كات.
ئه‌و چه‌ند خاڵه بۆ ئێمه داخوازی حیزبی نییه، به‌ڵكوو ویستی بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه، وه‌ك پڕه‌نسیبی چاوه‌دێر به سه‌ر كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه چاو لێ ده‌كه‌ین‌و حازرین له سه‌ریان هاوكاری به كرده‌وه بكه‌ین.
9. چه‌نده باوه‌ڕتان به ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی هه‌یه، ئاماده‌ن له داهاتوودا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفت‌و ئاسته‌نگه‌كان په‌نا بۆ چه‌ك نه‌به‌ن؟
ره‌حمانپه‌نا: ئێمه هه‌تا سه‌ر ئێسقان باوه‌ڕمان به ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی سیاسیی چ بۆ تاكی كۆمه‌ڵگاو چ بۆ حیزب‌و لایه‌ن‌و رێكخراوه سیاسیی، پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رووناكبیرییه‌كان هه‌یه. ئێمه باوه‌ڕی قووڵمان به ئازادی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی سیاسیی هه‌یه. له پاشه‌رۆژی دوای رووخاندنی كۆماری ئیسلامی‌و سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و خواسته بكه‌ین به یه‌كێك له خاڵه په‌سه‌ند كراوه‌كانی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات چ له ئێران‌و چ له كوردستان. بۆیه هیچ حیزبێک به قه‌یومی جه‌ماوه‌رو دیاری كه‌ری سنووری ئازادی نازانین. كۆمه‌ڵگایه‌ك که ئازادی تێیدا نه‌بێت، كۆمه‌ڵگایه‌كه كه نه‌فه‌سی تێدا نا‌كێشرێت‌و مرۆڤه‌كانی تێیدا خه‌فه ده‌بن. وه‌ها کۆمه‌ڵگایه‌ک وه‌ک ئینسانێکه که ئۆکسیژێنی پێنه‌گات که بێگومان ده‌مرێت. ئازادی سیاسیی له هه‌موو بواره‌كاندا پێشمه‌رجی گه‌شه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تی. داخوازی ئازادی بێ شه‌رت‌و مه‌رجی سیاسیی به هیمه‌تی کاری وشیاری ده‌رانه‌ی کۆمه‌ڵه‌و ته‌بلیغی به‌رده‌وامی ئێمه، ئه‌مڕۆ بوه به یه‌کێک له داخوازه سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
كۆمه‌ڵه تا ئێستا به كرده‌وه نیشانی داوه كه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ناكۆكییه سیاسییه‌كان هه‌رگیز په‌نا بۆ چه‌ك نابات. یه‌ك هێزیش له كوردستان نییه كه كۆمه‌ڵه په‌لاماری چه‌كداری بردبێته سه‌ری. به‌ڵكوو به پێچه‌وانه زۆربه‌ی هێزه چكۆله‌کان له ترسی په‌لاماری لایه‌نی دیکه له كوردستان هه‌میشه باره‌گاو مقه‌ڕه‌كانیان له نزیك كۆمه‌ڵه ده‌كرده‌وه، چۆن هه‌ستیان به ئه‌منیه‌ت ده‌كردو كۆمه‌ڵه‌یش ده‌یپاراستن.
ئێستایش ئێمه ئاماده‌ین به‌یانییه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه‌كان بۆ ده‌ست نه‌بردن بۆ چه‌ك له كاتی قووڵ بوونه‌وه‌ی كێشه سیاسیی، فیكری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان واژۆ بكه‌ین‌و به كرده‌وه‌یش پێی پابه‌ند ده‌بین. هیوادارین لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش راستگۆیانه ئه‌و به‌ڵێنه بده‌ن.
10. باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆ چی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وه ناكه‌ن تاكوو هه‌موو لایه‌نه‌كان له سه‌ر ئه‌وه رێبكه‌ون كه نابێ هیچ لایه‌نێك بۆ بڕینه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی دیكه ده‌ست بۆ چه‌ك به‌رێ؟
ره‌حمانپه‌نا: به رای من گرفتی ئێستا ئه‌وه نیه كه لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ئیمزاكه‌ن كه له ناكۆكییه سیاسییه‌كاندا ده‌ست بۆ چه‌ك نه‌به‌ن. وه‌ها رێككه‌وتنێك هه‌ر به ته‌نها له سه‌ر ئه‌و یه‌ك خاڵه، ئه‌ویش له حاڵێكدا كه هه‌موو لایه‌نێك له لای خۆی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌و زیاتر له بیست ساڵیش به سه‌ر كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ناوخۆ تێپه‌ر ده‌بێ، به ده‌سكه‌وتێكی گرینگ نایه‌ته ئه‌ژمار.
راگه‌یاندنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كارێكی دژوار نییه، به‌ڵام وانیه ئێستا هیچ لایه‌نێك هه‌بێ كه نكۆلی له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات‌و كهمو زۆر هه‌موو كه‌سیش له لای خۆیه‌وه ئه‌و قسه‌یه ده‌كات. مه‌سه‌له گه‌یشتن به میكانیزمێكه كه به كرده‌وه رێگه له شه‌ی ناوخۆ بگرێ. كه هاتینه سه‌ر باسی ئه‌و میكانیزمه ئه‌وجار هه‌موو پرسه‌كانی دیكه كه له‌م وتووێژه‌دا باسمان كرد دێنه گۆڕێ‌و پێویسته رێگای چاره‌سه‌ر كردنیان بۆ بدۆزرێته‌وه. به‌و حاڵه‌شه‌وه ئێمه له سه‌ر ئه‌و تاقه یه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌ش كێشه‌یه‌كمان نیه، سیاسه‌تمان له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما‌یه‌ی كه باسم كرد دارێژراوه. هه‌ر كاتیش هه‌ست بكه‌ین كه هه‌له‌كه بۆ وه‌ها ده‌ست پێشخه‌رێك له‌باره‌و وڵام وه‌رده‌گرێته‌وه نكۆڵی لێ ناكه‌ین‌و ده‌ست پێشخه‌ری ده‌که‌ین.
به‌رێز حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه_رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران، له چه‌ند دێڕدا:
حه‌سه‌ن ره‌حمانپه‌نا ساڵی ١٣٤٠ له ئاوایی "خه‌یر" له نزیك شاری سه‌قز له دایك بوه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له شوێنی له دایك بوونی ته‌واو كردوه.
ئینجا، خوێندنی راهنمایی و ده‌بیرستانی له شاری سه‌قز خوێندوه‌و له به‌هاری 58ی هه‌تاوی‌دا دیپلۆمی گرتوه.
له پاییزی ٥٧وه یه‌کێک له هه‌ڵسووڕاوانی خه‌باتی خوێندكارانی ئه‌و شاره بۆ رووخاندنی رژیمی پاشایه‌تی بوه.
پاش ئاشکرا بوونی كۆمه‌ڵه له تێكۆشه‌رانی "جه‌معیه‌تی شاری سه‌قز"دا کاری کردوه.
پاییزی ٥٨ی هه‌تاوی بوه به پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه. له‌و كاته‌وه تا ئێستا له ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلاتی ئه‌و رێکخراوانه‌دا كاری كردوه.
ناوبراو ئێستا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه)و به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی له‌سه‌ر شانه.

Friday, December 17, 2010
پاییز، پاییز، پاییز...
لە مێژە کە ئاهەنگی دەنگت نەڕژاوەتە نێو دەمارەکانمەوە، بیری سەر لە نوێ دیتنەوەتم لە وەرزی پاییزو لە هەناوم‌دا پاراستوە، کەچی ئاواتی لە ئامێز گرتنت تەنیا بۆ خۆم‌و لەبەر خۆم، ناخوازم.
حەز دەکەم کاتێک بێیت کە خۆت بڕیارت داوە بێی، کاتێ کە دڵە شەیداکەت ئۆقرەی لێ دەبڕێ، دەێیت لەبەر ئەوەی سەرتاپات پێویستی بە منە، هاتنی ئاوا بە تام‌و چێژترە، لەبەر ئەوەی بۆ دڵی خۆت‌و بە ویستی خۆت دێیت، کاتێک کە تەنانەت من ئاواتی بۆ نەخوازم، بە هاتنت درگای تەنیایم دەخەیتە سەرپشت‌و هەموو غەمەکانم توونا دەکەیت، تۆ هەمیشە هەتاوی بە تین‌و تاوی، شەختەو سەهۆڵبەندان ڕادەماڵی، تەزووی سەرماو دڵە ڕاوکەم تێدا دادەمرکێنیەوە...
هەموو دەمێک لاپەڕەکانی چاوم بەرەو ئاسمان یەک بە یەک هەڵدەدەمەوە، بەرزو بەرزتر دەڕوانم‌و تۆ لە دوورتریین، لێ لە بەرزتریین شوێنەکان دەبینم، ئەو نیگار‌و دیمەنانەی ئی تۆیەو لە زەینی من‌دا نەقشی بەستوە، تاکوو ئێستا ئەوین‌و مەزنی تۆی تێدا پارێزراوە.
ئەزانم کە تەنیا تۆ، نەک کەسی دیکە، ئەم هەموو مەودایانەی بە تیری بێ دەنگی‌و دەنگ داگۆڕین، پڕ رەنگ کردوە.
سەرەتا وام بیر دەکردەوە کە خوو بە نەبوونت دەگرم، جار‌و بار بە یادوەرییەکانت هێور دبمەوە، کەچی وا نیە، نەبوونت هەمیشە بۆشایەکی گەورەی لە من‌دا، لە ژیان‌و بیر کردنەوەی ڕۆژانەمدا دروست کردوە، بۆشایەک کە هەست دەکرێ بەتاڵە، بەڵام ئەم بەتاڵایە، نەک سووک نیە، بەڵکوو هێندە قورسە کە بەردوەوام هەنگاوەکانم بۆ پێشەوە شل‌و شلتر دەکاتەوە.
خەون دەبینم کە دڵتەنگ دەبیت، کاتێک سەرماتەو من نیم تاکوو سەرو ملت بشێلم‌و پەتوویەکی ڕەنگ شینی تووکنت پێدادەم، لە خۆم‌و ئەم ساتانە تووڕەو بێزار دەبم، ئەمڕۆ کە دوایین هەینی وەرزی پاییزی ئەمساڵە، لێرەوە تاکوو کۆتایی دونیا هیوای سڵامەتی‌و بەختەوەریت بۆ دخوازم.
بۆم بنووسە کە وەرزی پاییزی کام ساڵ، چۆن‌و لە کوێ لە ئامێزم دەگری، ئەی هەمیشە کوێستانی گەرم‌وگوڕی من، ئەی هەتاوی بەردەم سپێدەو بەیانی من؛ کەسەکەم، موژدەی پاییزی دوورە دەستم.
ئاگات لە چاوەکانت بێت.

Thursday, December 16, 2010
Tuesday, December 14, 2010
Monday, December 13, 2010
Saturday, December 11, 2010
Friday, December 10, 2010
اطلاعیە:
گفتگو با تیشک تی وی، در رابطە با ٢٦ اذرماە سالروز پیشمرگ کردستان.
روز شنبە تاریخ ١٢ دسامبر، ساعت 12:00 بە وقت آ‌مریکا، 18:00 بە وقت اروپای مرکزی.
شما عزیزان می‌توانید در سراسر جهان از طریق ماهوارە و انترنت، مستقیما این برنامە را مشاهدە فرمائید.
http:/tishktv.tv

سمکۆ یه‌زدانپه‌نا: هیچکام له‌و مونشه‌عیبانه ئاماده نین که پێکه‌وه دانیشن.
وێنه: سمکۆ یه‌زدانپه‌نا
ره‌حیم ره‌شیدی
١- بەباوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکی پێک نەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
زۆر له مێژه هه‌موو لایه‌کمان، هه‌ر لایه‌نه و له جێی خۆمانه‌وه باس له به‌ره‌ی کوردستانی‌و زه‌رووره‌تی پێکهێنانی ده‌که‌ین، هێندێک جار ئه‌م بابه‌ته هێنده گه‌رم بووه که کێبرکێ بووه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که کێ‌و کام لایه‌ن خوڵقێنه‌رو داهێنه‌ری ئه‌م بیرۆکه‌یه بووه، له ڕاگه‌یاندراوه‌کانماندا (سه‌رجه‌م حیزبه‌کان) باسی کێ خاوه‌نی ئه‌م بیرۆکه‌یه بووه، داغترو گه‌رمتر بووه له‌وه‌ی که که‌یو چۆن ئه‌م بیرۆکه گرینگ‌و حه‌یاتییه پڕاکتیزه بکرێت.
هێندێک جاریش کردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه گرینگه‌و زه‌روورییه له مه‌حافیلی حیزبی‌دا، باری جیدی بوونی خۆی له ده‌ست داوه‌و شکڵێکی کۆمێدی به خۆیه‌وه گرتووه، ئه‌مه ته‌نها سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی کوردستانی‌و زه‌رووره‌تی پێکهێنانی نه‌بووه، به‌ڵکوو سه‌باره‌ت به زۆر ئه‌رکی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان که له ڕێگای حیزبایه‌تییه‌وه که‌وتۆته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌مان که خۆ به ڕێبه‌رو خه‌م خۆری نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین.
به هه‌رحاڵ گه‌رمووگوڕی باسی پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له رۆژهه‌ڵات کاتێک گه‌یشته چڵه پۆپه‌و سه‌رنجی زۆر حیزب‌و رێکخراوو که‌سایه‌تی سیاسی سه‌ربه‌خۆو کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی ڕاکێشا که هێزه هاوپه‌یمانه‌کان به رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له نیوه‌ی یه‌که‌می 2003 گورزی کاریگه‌ریان له ڕێژیمی سه‌دام حوسێن دا‌و حکومه‌ته‌که‌یان تێک ڕماند.
ئه‌وسا ئه‌و باسه له لایان کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیرو نووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی دانیشتووی وڵاته ئۆروپایه‌کان وه‌ک به‌رێز کاک ئه‌یوب ئه‌یوبزاده‌و کاک برایم فه‌رشی‌و کاک ئه‌نوه‌ر سوڵتانی‌و کاک سه‌عید شه‌مس‌و کاک ناسر ره‌زازی‌و مه‌رحوم خاتوو مه‌رزییه فه‌ریقی‌و...هتد، وروو ژێندراو هێندێکیان، هێندێک شتیان نووسی‌و هێندێکیشیان له ڕێگای میزگردی (پاڵتاک)ه‌وه ده‌ستیان کرد به ئاڵوگۆڕی بیروڕا له سه‌ر بابه‌ته‌که.
ئینجا چوار حیزبی مه‌تره‌حی ئه‌وسا، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران‌و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان به دیدار‌و وتوووێژو راگه‌یاندن که‌وتینه باس‌و بیر کردنه‌وه له پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی.
له‌وپه‌یوه‌ندییه‌دا بۆ مێژوو:
1- له‌مانگی رێبه‌ندانی 2003 زایینی، له پلینۆمی هه‌شته‌می حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، راگه‌یاندراوێک که ناوه‌رۆکه‌که‌ی هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه به‌ره و به‌ره‌ی کوردستانیه هاتووه "جێی خۆشحاڵیه که حیزبی ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌واوی رێکخراوه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کورد له ئێران‌دا په‌یوه‌ندیه‌کی دۆستانه‌ی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هیچیان ناکۆکی‌ون ێوان ناخۆشی نیه. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌کرێته زه‌مینه‌ی لێک نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتر‌و رێککه‌وتن له سه‌ر هێندی ئامانج‌و ئوسوڵی هاوبه‌ش‌و هه‌نگاونانی وێکڕا بۆ وه‌دیهێنانیان، به‌رهه‌مێکی لێ به ده‌ست نایه. رێکه‌که‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه کوردستانیه‌کان ده‌بی هه‌م بناغه‌یه‌ک بۆ خه‌باتی هاوبه‌ش له پێناو پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ له وڵات‌دا بنێ، هه‌م رێوشوێنی روون‌و جێگای په‌سندی هه‌موان بۆ هێنانه گۆڕی داخوازه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دیموکرات‌دا دیاری بکاو هه‌م بناغه‌یه‌ک بۆ به‌رێوه‌بردنی کاروباری ناوچه‌ی کوردستان له هه‌لومه‌رجی راگواستن "شرایط انتقالی" دا دابڕیژن. پێویسته هه‌وڵ بدرێت ئه‌و ئه‌سڵه هاوبه‌شانه ژماره‌یه‌کی چه‌ندی بکرێ زیاتر له هێزو تاقمه سیاسیه‌کان له ده‌وری خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه."
2- له‌رێکه‌وتی 9/5/2003 به‌ڕێز کاک ئه‌یوب ئه‌یوبزاده وتارێکی له ژێرناوی "له پێناو پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا " له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت: "بزووتنه‌وه‌یه‌کی که ئێستا پتر له 24 ساڵه پێشی به سه‌قامگیر بوونی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرتووه، خاوه‌نی سروشت‌و نێوه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگاریخوازانه‌یه".
له به‌شێکی دیکه‌ی نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "به له به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیانه، پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ر بناغه‌ی پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی، وڵام ده‌ری یه‌کێک له گرینگ‌ترین پێویستیه‌کانی قۆناغی ئێستای خه‌باتی گه‌له‌که‌مانه.
هه‌ر بۆیه هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی دیارده‌یه‌کی بابه‌تییه‌و له هه‌مووکات‌و ساتێکدا، به له به‌ر چاو گرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پرسی کورد ئه‌رکێکی پێویسته‌و له بنه‌ره‌تدا نابێ به هیچ که‌شه‌و هه‌وایه‌کی سیاسی تایبه‌تی ببه‌سرێته‌وه. مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه‌یه که بۆ کێشه‌ی گه‌لی ئێمه که له قۆناغێکی رزگاریخوازانه دایه، بوونی خیتابێکی هاوبه‌شی سیاسی‌و لێک کۆبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌کانی کورد له ده‌وری پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی دیارده‌یه‌کی کاتی‌و کورت خایه‌ن نییه. هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی کورد نه‌یتوانیوه به ئاکامی سه‌رکه‌وتوانه‌ی خۆی بگات، بوونی به‌ره‌ی کوردستانی پێویستێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌و وڵامده‌ری پێویستییه‌کی گرینگ‌و ده‌سته به‌ری سه‌رکه‌وتنه".
3- به‌ڕێز عه‌بدوڵا موهته‌دی له رێکه‌وتی7/7/2003 نووسراوه‌یه‌کی ئاماده کردووه له ژێر ناوی "په‌یامێک بۆ هه‌موو خوازیارانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له ئێران" ئه‌م نووسراوه‌یه له 9/7/2003 له ماڵپه‌ڕی (بروسکه) بڵاوکرایه‌وه.
له به‌شێکی په‌یامه‌که‌دا هاتووه "له راستیدا، ئێمه وه‌کوو کۆمه‌ڵه ده‌مێکه ده‌گه‌ڵ ئه‌و بیرۆکه‌یه کۆکین‌و بانگه‌وازی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک یان رێکخراوێکی چه‌ترمانه‌ندی کوردی ئێران ده‌که‌ین".
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز موهته‌دی‌دا هاتووه: "بۆ ئاگاداری ئه‌و به‌رێزانه، ئێمه له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌دا ته‌نانه‌ت گه‌ڵاله‌ی پێشنیاکراومان ئاماده کردووه‌و هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا پێشکه‌شی به کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی ده‌که‌ین‌و هیوادارین وڵامی موسبه‌تیش وه‌ربگرینه‌وه، هه‌ر وه‌ها به پێویستی ده‌زانم ئه‌م موژده‌یه به خوازیارانی ئه‌و به‌ره کوردستانیه رابگه‌یه‌نم که مه‌سه‌له‌ی به‌ره له کۆنفراسێکی کۆمه‌ڵه‌شدا که به زوویی ده‌به‌سترێ ده‌خڕیته به‌ر باس‌و لێکۆڵینه‌وه".
4- یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا
له رێکه‌وتی 14/6/1991 زایینی، شه‌هید کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، له نامیلکه‌یه‌کدا له ژێر ناوی (پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی پێویستێکی مێژوویی) ده‌ڵێت: "پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردستانی له ئێران پێویستییه‌کی مێژوویه. گه‌لی کورد له ئێران هه‌ر وه‌ک هه‌موو بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی له جیهاندا، هێزو تاقمی سیاسی به بیر‌و بۆ چوونی ئیدئۆلۆژیک- سیاسی تایبه‌ت‌و جیاوازه‌وه هه‌یه. ئه‌مه له کاری سیاسی‌دا شتێکی ره‌واو ئاسایییه، ئه‌وه‌ی که ناره‌وایه ئه‌وه‌یه که هێزه سیاسییه کوردستانییه‌کانی ئێران که به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان له ئازادی کوردستان‌و بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌که‌یدا هه‌یه، نه‌توانن له سه‌ر ڕیبازێکی ستراتیژیک بۆ وه ده‌ست هێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانی گه‌لی کورد رێکبکه‌ون‌و خۆیان له به‌ره‌یه‌کی به‌رفراواندا ببینه‌وه. بۆ ئێمه وه‌ک کورد له ئێران به هه‌موو هێزو تاقم‌و ده‌سته‌یه‌کی سیاسی شۆڕشگێڕ‌و دێموکرات‌و پێشکه‌وتنخوازه‌وه، یه‌کخستنی ریزه‌کانی خه‌باتمان له پێش هه‌موو پێویستییه‌کی سیاسی دیکه‌وه‌یه".
ئێمه وه‌ک یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ته‌نانه‌ت ساڵیانێک دوای شه‌هید کرانی کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه که پرسی به‌ره له بیر نه‌چێته‌وه‌و له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه وه بیر حیزب‌و لایه‌ن‌و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بخه‌ینه‌وه.
بۆ نموونه، رۆژنامه‌ی (یه‌کێتی)- ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ژماره‌ی 10 ساڵی 1993 له لاپه‌ڕه‌کانی 12و17دا له وتارێکدا له ژێر ناوی "به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له پێناو گه‌شه کردنی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا "له به‌شێک له وتاره‌که‌دا هاتووه. ’’یه‌کێ له گرینگ‌ترین مه‌رجه‌کانی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان یه‌کخستنی ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه. یه‌کخستن‌و یه‌کگرتنی ریزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له لایه‌که‌وه له نێوخۆی وڵات‌دا گوڕ‌و تینی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌داته ره‌وتی خه‌بات‌و له‌لایه‌کی دیکه‌وه، له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆڕ‌و کۆمه‌ڵ‌و ده‌وڵه‌ته بڕیار به ده‌سته‌کانی جیهاندا، قورساییه‌کی تایبه‌تی ده‌بێ. له‌م روانگه‌یه‌وه ئێمه پێمان وایه بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له کوردستانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بێنێ‌و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بپارێزرێ، پێویسته ریزه‌کانی خۆی له به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردستانی‌دا رێک بخات’’.
له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌دا هاتووه:
"ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کورد نه‌توانێ له چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی‌دا رێکبخرێت بێگومان سه‌ره‌رای فیداکاری‌و قوربانی دانی ڕؤڵه‌کانی گه‌ڵ، سه‌رکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌که ئاسۆیه‌کی روونی نابێت‌و نه له‌و ئیمکاناته سیاسییه‌ی که بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی هه‌یه ده‌توانین که‌ڵکی پێویست وه‌ربگرین‌و نه له سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی سه‌رانسه‌ری دژی دیکتاتۆری‌دا که ئامانجی هاوبه‌شی گه‌لی کورد‌و گه‌ڵانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخونده‌کانه، گه‌له‌که‌مان به مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانی خۆی شاد ده‌بێت".
بۆ وڵامدانه‌ویه‌کی به پێز بۆ پرسیاری یه‌کمتان‌و روون کردنه‌وه‌یه‌کی باشتر بۆ خوێنه‌ران پێویست بوو ئه‌و نووسراوانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ک به‌ڵگه نامه‌یه‌کی مێژووی بخه‌مه به‌رده‌ستان.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که باسم کردن بۆ پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له رابردوودا، له حاڵێکدا بووکه ئه‌وسا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و گۆڕپانی خه‌باته ره‌واکه‌یدا ته‌نیا چوار حیزب‌و رێکخراوی مه‌تره‌ح هه‌بوون، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌و سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران‌و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران‌و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، به‌م حاڵه‌شه‌وه هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی بێ ئاکام مایه‌وه.
هه‌نووکه، به داخه‌وه کۆمه‌ڵه بوون به چه‌ند کۆمه‌ڵه‌یه‌ک
حیزبی دیموکرات بوون به دوو
سازمانی خه‌بات بوون به دوو
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان دوو له‌ت کرا.
دیسانیش موخابن هیچکام له‌و مونشه‌عیبانه ئاماده نین که پێکه‌وه دانیشنوو نه‌ک هه‌ر باس له به‌ره‌ی کوردستانی، به‌ڵکوو ئاماده نین که باس له کێشه‌کان‌و هۆکاره‌کانی دووله‌ت بوون‌و چه‌ند له‌ت بوونی خۆمان بکه‌ین.
له‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌ترسییه‌ک که له ئارادایه‌و ته‌مایولیش هه‌یه له لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێکه‌وه که به پێویستی نازانم جارێ ناویان بێنم، ئه‌وه‌یه که نه‌ک به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو به‌ڵکوو دوو به‌ره یا به‌واته‌یه‌کی دیکه بوونی دوو به‌ره‌کی له ئارادایه.
هه‌رچه‌ندکه به‌بڕوای من ئه‌مانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم کردن چ له رابردوودا‌و چ هه‌نووکه هۆکاری سه‌ره‌کی نین بۆ دروست نه‌بوونی به‌ره‌ی کوردستانی.
به‌ڵکوو سێ هۆکاری گرینگ، مێژوویی، کلتووری، سیاسی هه‌ن که ده‌بێت زانستیانه لێکۆڵینه‌وی له سه‌ر بکرێت.
ئه‌گه‌ر لاپه‌ره‌کانی مێژووی کوردستان هه‌ڵده‌ینه‌وه که زۆربه‌ی نووسه‌ره‌کانیشی بێگانن، بوونی ئه‌و سێ هۆکاره سه‌ره‌کییه‌مان زۆرتر بۆ روون ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر زۆر بۆ رابردووش نه‌گه‌رینه‌وه‌و ته‌نها ئاماژه به چه‌ند بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ده‌ی بیست به‌م لاوه بکه‌ین.
بۆ نموونه، شۆڕشه‌که‌ی سه‌رکرده سمکۆی شکاک له 1910 تا 1930 ده‌بینین که ناوه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌که رزگاریخوازانه‌و هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه بووه بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سیاسی کورد، به‌ڵام له ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سکدا قدتیس مایه‌وه‌و عه‌شایرو رێبه‌رانی هۆزو ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ی سمکۆی شکاکه‌وه نه‌ک هه‌ر نه‌چوون به‌ڵکوو هه‌وڵدراوه دژایه‌تیشی بکرێت‌و له هێندێ شوێن به چه‌ته ناوی به‌رن.
یا خۆ له کۆماری کوردستاندا، ئه‌گه‌ریش به رووکه‌ش سه‌روک هۆزو عه‌شایره‌کان پشتیوانیان له پێشه‌وا کردبێت به بوونی به‌ڵگه نامه مێژوویه‌کان له ژێره‌وه بۆ لاواز کردن‌و ته‌نانه‌ت بۆ رووخانی کۆماری کوردستان ده‌ستیان له ناو ده‌ستی دوژمن ناوه.
ئه‌مه راسته و خۆ کاریگه‌ری بووه به سه‌ر دروست بوونی کلتووری ناته‌بایی‌و بێ بڕوا بوون به یه‌کتری‌و پشتی یه‌کتر خاڵی کردن‌و ئه‌و دوو هۆکاره‌ش له سه‌رده‌می دروست بوونی ئه‌حزابی سیاسی‌دا راسته‌و خۆ کارتێکه‌ری سیاسیان بووه به سه‌ر حیزبه‌کان‌و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌و سێ هۆکاره گرینگه‌ش زۆر به جیدی بۆ‌ته هۆی نه‌بوونی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی‌و به ته‌واوی تێنه‌گه‌یشتن له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌یی له ناو حیزب‌و رێکخراوه سیاسییه‌کانی کوردستاندا.
به واتایه‌کی دیکه ده‌کرێت بگوترێت ئه‌گه‌ر له رابردوودا پاراستنی ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سک که به‌رژه‌وه‌ندی هۆزێک یا دوو هۆزی تێدا له سه‌رووی پاراستنی نیشتمانێکی پانوو به‌رینه‌وه بووه‌و رازی بوون له پێناو پاراستنی ئه‌و ناوچه به‌رته‌سکه‌دا بۆ‌ته هۆی پشت له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بکه‌ن‌و به هانای بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌کانی سه‌ر هه‌ڵداو له ناوچه‌یه‌کی دیکه‌وه نه‌چن، ئێمرۆکه ئه‌و دیاده‌یه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو حیزبه‌کان.
ده‌نا چۆن ئێمه‌ی چه‌ند حیزب‌و رێکخراوی سیاسی که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، یه‌ک بست خاکی رزگارکراومان نییه، دوور له وڵات خه‌ریکی چالاکین، رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌گیرێن، ده‌کوژرێن، رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر هه‌موومان یه‌ک هه‌ڵوێستی هه‌یه، به بوونی ئه‌م هه‌موو خاڵه هاوبه‌شانه‌وه، چۆن؟ نابێ بتوانین له به‌ره‌یه‌کی کوردستانی‌دا، هه‌ڵوێسته‌کانمان یه‌ک خه‌ین که ئه‌مه یه‌کێک له ئه‌رکه نه‌ته‌وه‌یه‌که‌مان‌و به دڵنیایشه‌وه له‌م قۆناغه‌دا یه‌کێک له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌ڵ به ئه‌ژمار دێت.
2. هاوکاری‌و کۆدەنگیەکی گشتیی بۆ وڵامدانەوە بە پرسگەلێک کە کەموزۆر پێوەندیدار بە هەموانەوەیە بۆ سەر ناگرێ؟
زۆر پرسگه‌ل‌و کێشه و مه‌سه‌له هه‌ن که، ئه‌گه‌ر کورت بینی‌و به‌رژه‌وه‌ندی تاقمی‌و ده‌سته‌گه‌رایی‌و رێکخراوه‌یی‌و حیزبی بێڵن‌و چاومان نه‌به‌ستن، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه پرسگه‌لی هه‌ر هه‌موومان‌و راسته‌وخۆ، نه‌ک هه‌ر که‌موزۆر، به‌ڵکوو زۆر زۆریش په‌یوه‌ندی به هه‌ر هه‌موومانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک له ولامی پرسیاری یه‌که‌مدا عه‌رزم کردن، موخابن هێشتا، ئێمه نه‌بووینه‌ته خاوه‌ن ئه‌و کلتووره‌ی که ئه‌مرمان پێ بکات‌و بڵێ، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل‌و نیشتمان نه‌ک ده‌سته‌و تاقمێک، هه‌روه‌ها، بۆ خۆتان ئاگادارن که ساڵی 2007 بووه ساڵی زاووزێی حیزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان، حیزبێک نه‌ما دوو له‌ت‌و چه‌ند له‌ت نه‌بێت، جا به‌م حاڵه‌وه کۆده‌نگی گشتی زۆر ئاسته‌مه.
هه‌ر چه‌ند هه‌موو لایه‌کمان دیسانه‌وه‌ش هه‌ر کۆڵمان نه‌داوه‌و به‌رده‌وام، له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا بانگه‌وازی کۆده‌نگی ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر دوور نه‌رۆین هه‌ر خۆمان یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، سه‌باره‌ت به کرده‌وه تیرۆریستییه‌که‌ی شاری مهاباد، له به‌شێک له راگه‌یاندراوه‌که‌ماندا، دیسانه‌وه‌ش بانگه‌وازی کۆده‌نگیمان کرد بۆ مه‌حکوم کردنی، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا زۆر زه‌حمه‌ته، ئه‌گه‌ر سه‌رنجتان دابێت،"ا‌هرام ثلاثه" زوو زوو خۆی ده‌رده‌خات، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که له‌و ماوه‌یه‌دا مۆدێلی سێ حیزب پێکه‌وه یه‌ک هه‌ڵوێست بوون له مه‌ر هێندێک رووداو زۆرتر بووه، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و زه‌نگه مه‌ترسیداره‌یه که له به‌شێک له وڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێداوه، واته دوو به‌ره‌کی.
3. پێتان وایە سەرجەم هێزەکوردستانییەکان لە هەل‌و مەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بە قازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟
دیاره هه‌ر له کۆنه‌وه، کوردستان به پێی هه‌ڵکه‌وتی جوغرافی _ سیاسی (ژیئۆپۆلۆتیک)و جوگرافی _ ئابووری (ژیئۆئیکۆنۆمی)، هه‌میشه مووعادله‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بووه، چاوی بڕیار به ده‌ستانی جیهانی به سه‌ره‌وه بووه، راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ، ده‌وڵه‌تانی زلهێز له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که به درێژایی مێژووی داگیرکراوی کوردستان روویانداوه، جا چاک هاتبێت یا خراپ، به‌شدار بوون.
ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌ر کام له ئێمه، حیزب‌و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وێڕای هه‌بوونی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی خۆمان له ناوخۆی وڵات‌و کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ش، کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌شمان بۆ خۆمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ئاڵ‌وگۆڕێک رووبدات، ئێمه چۆن ده‌توانین هه‌لی ره‌خساو له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا بقۆزینه‌وه، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به چه‌ند هه‌نگاوه‌وه هه‌یه:
1- چه‌ند خۆمان وه‌ک حیزب‌و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له خه‌می میلله‌تدا کۆک ده‌بین‌و به تێگرای بۆ پاراستنی هه‌نگاو هه‌ڵدێنینه‌وه.
2- چه‌نده بڕیار به‌ده‌ستانی جیهانی هاوهه‌نگاو ده‌بن له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی ئێمه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی پترله 10 میلیۆن کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
4. لە بارودۆخی ئێستادا، پرش‌و بڵاویی رێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆیی‌و دەرەوەدا چ مەترسیگەلێکی پێکهیناوە؟
بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که زۆر له مێژه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت‌و جوگرافیای سیاسی خۆی نییه، کۆبوونه‌وه ئیدۆلۆژییه جیا جیاکانی‌و حیزب‌و رێکخراوه‌کانی، له ژێر یه‌ک ئاڵاداو دارشتنی رێبازێکی ستراتیژی له قۆناغی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌و ده‌رباز بوون له‌و قۆناغه، شه‌رتی سه‌ره‌کییه بۆ ڕاکێشانی هێزو ئیراده‌ی تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان‌و ڕاکێشانی سه‌رنجی دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان، به واتایه‌کی دیکه نه‌بوونی خیتابێکی هاوبه‌ش‌و دیپڵۆماسییه‌کی مووه‌حید، که دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆمان، لێی تێبگات‌و رووی تێبکات، له پرش‌و بڵاوی حیزبه‌کان دایه، نه‌بوونی قورساییه‌کی ئه‌وتۆی ئێمه‌و مانان له باشووری کوردستان، که ئه‌گه‌ر ببوایه زۆر گرفتی چاره‌سه‌ر ده‌کرد، له پرش‌و بڵاوی حیزب‌و رێکخراوه‌کان دایه، له ناوخۆی وڵاتیش، ئه‌م دیارده‌یه کارتێکه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌کانی کورده‌واری داناوه‌و هه‌ر کام، له‌و چین‌و توێژانه‌ش، روانگه‌و بۆچوونی خۆیان هه‌یه، هه‌ر چه‌ند، وێڕای ئه‌م پرش‌و بڵاوییه به‌رچاوه‌ی حیزب‌و رێکخراوه‌کانی، به‌ڵام، تینوی ئازادی‌و رزگاربوونی نیشتمان، زۆر جار کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانی وا لێ کردووه، که له زۆر بۆنه‌دا به بێ سه‌رنجدان به‌و پرش‌و بڵاوییه‌ی حیزبه‌کانیان، به بانگه‌وازی حیزبه‌ک یا دووان...هتد. به کۆ ده‌نگی ناره‌زای بوونیان له رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به شکڵ‌و شێوازی جۆراو جۆر ده‌رببرن.
5. قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگیەکی هەمە لایەنە لە نێو رێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ پرسی سیاسیی کورد لەئێراندا چییە؟
ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دروست ببێت، بی گومان ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بێته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌موو چین‌و توێژه‌کانییه‌وه.
به بوونی ئه‌و به‌ره‌یه ده‌کرێت چه‌ند شتێکی گرینگ له دایک ببێت.
1- دیپڵۆماسی نه‌ته‌وه‌یی، واته هه‌ر وه‌ک چۆن ئێستا زۆربه‌ی حیزب‌و رێکخراوه‌کان له زۆربه‌ی شاره‌کانی وڵاتانی ئۆروپا‌و ئامریکا، کاناداو.......هتد، کۆمیته‌و نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌یه له هه‌لو مه‌رجی نوێ‌دا، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی جێگایان ده‌گرێته‌وهو به‌ره نوێنه‌رو دیپڵۆمات هه‌ڵده‌بژێرێت‌و نوێنه‌ران‌و دیپڵۆماته‌کانمان نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه ژێر ده‌ست‌و نیشتمانه داگیرکراوه‌که‌مان ده‌گرنه ئه‌ستۆو، ئه‌مه زۆر به ئاسانی سه‌رنجی کۆرو کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کان راده‌کێشی‌و سه‌رنجی ده‌وڵه‌تانیش هه‌ر وه‌ها.
2- رێکخستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له به‌ر یه‌ک فه‌رمانده‌ی هاوبه‌ش، که ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه بۆ ئاماده بوون‌و به پیره‌وه چوونی هه‌ر جۆره گۆڕانکارییه‌کی کوت‌و پڕ له کوردستان‌و – ئێران‌دا.
3- له ئێستاش‌و له پاش گۆڕانکاری له ئێران‌دا، به‌ره نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد ده‌کات بۆ هه‌ر پرس‌و راوێژێک‌و هه‌ر کێشه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ گه‌ڵان‌و نه‌ته‌وه جیاجیاکانی ناوچه‌که، فارس، ترک، عه‌ره‌ب.
ئه‌مه سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی کوردستان، به‌ڵام کۆده‌نگی ناتوانێ ئه‌و ئه‌رکانه به ئه‌ستۆوه بگرێت‌و ڕۆڵی زۆر که‌متری ده‌بێت له به‌ره، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه ده‌توانێ به به‌رهه‌م ده‌بێت له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستاداو ده‌کرێت زۆر به باشیش رێگا خۆشکه‌ری پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک بێت.
6. باشە پێتان وانییە سەرەڕای هەموو جیاوازیەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەو پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانەرێک بکەون؟
به‌ڵێ، به بێ هیچ دوو دڵێک له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌تان کۆکم. ده‌کرێت ده‌رگا داخراوه‌کانی بیر‌و دڵمان به‌رانبه‌ر یه‌ک، له قازانجی گشتی وه‌که‌ینه‌وه‌و سه‌لیقه جیاجیاکانیش بۆ ماوه‌یه‌کیش بوو بێت هه‌ر له به‌ر ئه‌و قازانجه گشتیه له ژوورێکی داخراودا دابنێن.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتورە سیاسییەی ئێستا لە نێو رێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارا دایە، چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
له بیرمان نه‌چێت که شه‌ڕی ناوخۆ وێڕای ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌کی زۆر مه‌ترسدارو بێز هه‌ستێنه، له هه‌مان کاتیش‌دا دیارده‌یه‌کی زۆر ناسروشتی نییه، دیارده‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی، خاوه‌ن مێژوویه‌کی دوور‌و درێژه‌و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان روویداوه‌و له هێندێ له وڵاتان به هۆی عه‌قڵێکی ساغ‌و ژیر بیرییه‌وه زوو چاره‌سه‌ر کراوه‌و له هێندێک وڵاتیش هه‌نووکه به‌رده‌وام‌و بێ چاره‌سه‌ر ماوه.
هۆکاره‌کانیشی لای هه‌موان ئاشکرایه، به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌وتاقمی – دینی – مه‌زهه‌بی – ئایدۆلۆژی – هۆزو ناوچه‌گه‌رای، به تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی کورد، که زۆر له مێژه بێ به‌رین له ده‌وڵه‌ت‌داری‌و حوکمڕانی، ئه‌وه مه‌ترسیه‌که زۆرتر ده‌کا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه به بێ چاره‌سه‌ر نییه.
8. ئێوە بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ چیتان کردوەو لەم بەستێنەدا چ پرۆژەیەکتان هەیە؟
له ڕابردوودا، شه‌ڕی ناوخۆ له مابه‌ینی چه‌ند حیزبێکدا، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان روویداوه‌و هه‌موومان که‌م‌و زۆر تاڵی‌و سوێرییه‌کانیمان چێژتووه، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ش گارانتی نییه که ئه‌و ئه‌زموونه دووباره نه‌بێته‌وه، له کاتی رزگار بوونی یان رزگار کردنی گوندێک، شارێک یا سه‌رجه‌م رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌کرێت هه‌موو لایه‌ک په‌یره‌وی بکه‌ن، باوه‌ڕ هێنانه به پلۆرالیزمی سیاسی‌و مه‌زهه‌بی‌و......هتدو کێبڕکێی ته‌ندروست (رقابت سالم)و هه‌ر لایه‌ک له جێگای خۆمانه‌وه به حیزب‌و رێکخراوو که‌سایه‌تییه سه‌ربه‌خۆکان‌و هونه‌رمه‌ندان‌و.....هتد، هانده‌رو سازده‌ری بیرورای گشتی (افکار عمومی) بین بۆ ئاماده بوون بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و دیاره‌دیه له کاتی روودانی‌دا.
9. چەندە باوەڕتان بە ئازادی هەڵسوڕانی سیاسیی هەیە، ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک نەبن؟
ده‌بێ هه‌موو لایه‌کمان کار بکه‌ین بۆ دروست کردنی کلتووری ته‌بایی‌و یه‌کتر قه‌بوڵ کردن‌و باوه‌ری قوڵ به پلۆرالیزمی سیاسی‌و رێز گرتن له بیرورای ئازاد‌و ئازادییه‌کانی تاک‌و کۆمه‌ڵ‌و فێری دیالۆگ‌و به هێنمی ره‌فتار کردنی بین له به‌رانبه‌ر یه‌ک‌دا، دیاره ئه‌مانه هه‌موو ده‌بێ له به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت.
به‌ڵام هه‌روه‌ک زانایه‌کی به ناوبانگ ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له ئارا دابێت، ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌که‌می به فیدا ده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزب‌و رێکخراوه‌ی له ئارا دابێت، ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی حیزبکه‌م له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو حیزبه‌کانه‌وه داده‌نێم.
10. باشە ئەگەر وایە بۆچی دەسپێشەخەری ئەوە ناکەن تاکوو هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێکبکەون کە نابێ هیچ لایەنێک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
ئه‌وه‌ی که هه‌موو لایه‌کمان بانگه‌وازی هاوده‌نگی‌و ته‌بایی‌و به‌ره‌ی کوردستانی ده‌که‌ین، به‌شێکی له‌به‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌یه که ده‌سته‌و یه‌خه‌ی هیچ لایه‌نێکمان نه‌بێت، بڵام هه‌روه‌ک پێشتریش عه‌رزم کردن، ئه‌وه کلتوور سازی ده‌وێت‌و به داخه‌وه هێشتا نه‌بووینه‌ته خاوه‌ن ئه‌و کلتووره، ئه‌گه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا شه‌فاف به‌رانبه‌ر به بیرورای گشتیی‌و ئێوه‌و‌مانان بدوێن‌و ڕاستگۆ بین، ره‌نگه هه‌نووکه ده‌ست بردن بۆ چه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی مابه‌ینمان ئه‌گه‌ریش ئاره‌زوو بێت، ئاسان نه‌بێت، به هۆی ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن خاکی ئازاد کراو نین، به‌م حاڵه‌شه‌وه، وا هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ئه‌و حیزبانه‌ی که ئینشعاب‌و جیابوونه‌وه که‌وته ناو ریزه‌کانمان له‌م هه‌نده‌ران نشینییه‌ش تاک‌و ئیستا که‌مان به یه‌کتر نه‌کردووه، پێویست ناکات باسی حیزب‌و رێکخراوه‌کانی دیکه بکه‌م، به‌ڵام یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان‌و پارتی ئازادی کوردستان که وا بۆ سێ ساڵ‌و نیو ده‌چێت که له یه‌ک جیا بووینه‌ته‌وه، که‌مان ته‌قوکوت له مابه‌یندا نه‌بووه، جا بۆیه ئه‌مه ته‌نیا به یه‌ک لایه‌ن ناکرێ، به‌ڵکوو ده‌بێ هونه‌رمه‌ندان، مامۆستایانی زانکۆ، رۆشنبیران‌و که‌سایه‌تییه سیاسییه سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان راسته‌وخۆ لێمان وه‌ده‌نگ بێن‌و هه‌موو لایه‌کمان پێکه‌وه، کۆمه‌ڵێک هێڵی سوور ده‌ست نیشان که‌ین که یه‌ک له‌وانه ده‌ست نه‌بردن بۆ چه‌که.
به‌رێز سمکۆ یه‌زدانپه‌نا، سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، له چه‌ند دێڕدا:
ساڵی 1970 له ناوچه‌ی فه‌یزوڵابه‌گی به‌شی بۆکان له دایک بووه، ساڵی 1986 به مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی شاری بۆکا‌ن‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به جێ هێشتوه‌و به‌ره‌و باشوور چوه.
هه‌تا به‌هاری 1991و تاکوو دامه‌زراندنی یه‌کێتی شۆڕشگێڕان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتی شۆڕشگێڕان له کۆمیته‌ی کوردستانی رێکخرای "چریکه فیدایه‌کانی خه‌ڵک" ئه‌ندام بوه‌و له ئۆرگانه جیا جیاکانی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌دا وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک کاری کردوه.
له پاش دامه‌زراندنی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، یه‌که‌م کۆمیته‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌ی له هۆله‌ندو ئاڵمان بونیاد ناوه.
له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی رێکخراوی ناوبراو که ساڵێک دوای شه‌هید کرانی دامه‌زرێنه‌ریه‌که‌ی به‌سترا له ساڵی 1992؛ به ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه‌و له ئۆرگانه‌کانی ئه‌منیه‌ت، په‌یوه‌ندییه‌کان، کۆمیسیۆنی سیاسی _ نیزامی به‌رپرسایه‌تی بووه، له ساڵی 1996 به‌رپرسیارێتی ته‌شکیلاتی ناوخۆی رێکخراوه‌که‌ی به ئه‌ستۆ گرتووه، له ساڵی 1998 به‌رپرسیارێتی په‌یوه‌ندییه کوردستانییه‌کانی له ئه‌ستۆ بوه، پاش به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می یه‌کێتی شۆڕشگێڕان له 10/10/2006 که بۆ‌ته هۆی دوو له‌ت بوونی ریزه‌کانیان، له 7/7/ 2007 به وته‌بێژی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان دانراوه، له کۆنفرانسی پێنچه‌م‌دا که له رێکه‌وتی 10/8 /2007 به‌سترا به سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ناوبراو له ساڵی 1993وه تاکوو ئێستا به ده‌یان وتاری سیاسیی له رۆژنامه‌کان‌و سایته‌کان‌دا بڵاو کردۆته‌وه.

Wednesday, December 8, 2010
سمیناری موحەممەد رەزا شاڵگونی، لە واشینگتۆن
ڕۆژانی یەکشممەو دووشمە، رێکەوتی 5و ٦ی دێسامبری ٢٠١٠، یەکیەتیی چەپە ئێرانییەکانی واشینگتۆن، هەروەها ئەنجوومەنی خوازیارانی فەرهەنی ئێران، دوو سمیناریان بۆ موحەممەد رەزا شاڵگونی کەسایەتی چەپی ئێرانی‌و یەکێک لە رێبەرانی رێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێری ئێران (رێگای کرێکار)، لە واشینگتۆن پێکهینا.
سمیناری یەکەم کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ دەستی پێ‌کرد کە کۆرگێر ئاوڕدانەوەیەکی گشتیی لەسەر پێگەی چەپ‌و دەوروو ڕۆڵیان لە شۆرشی ٥٧ی گەلانی ئێران‌دا کرد.

بارودۆخی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی دەسەڵاتداریەتی‌دا، شکستی هەمە لایەنی ڕەوتی چاکسازی دەوڵەتی بە تایبەتی پاش هەڵبژاردنی خولی دەیەمی سەرۆک کۆماری رژیم، پراوێز کەوتنی ئەو رژیمە لە ئاستی نێونەتەوەیی‌داو شیلگیرتر بوونی خەباتی هەمەلایەنەی خەڵکی ئێران لە پێناوی دابین بوونی ئازادی‌و دێموکراسی‌و نەمانی ستەمی هەمەچەشن‌و پێویستی سڕینەوەی ئاسەوارەکانی چەوسانەوە لەسەر خەڵکی ئەو وڵاتە، ناوەرۆکی سیمیناری مەحەممەد رەزا شاڵگونیان پێک دێنا.
لە رۆژی دووهەمی سمینارەکەدا، ناوبراو سەبارەت بە ١٦ی سەرماوەز رۆژی خوێندکارانی ئێران دوا. کۆڕگێڕ لە قسەکانی‌دا، ئاوڕی وەسەر دیرۆکی رۆژی خوێندکار دایەوەوو دەورو خەباتی ئەو توێژە لە خەڵکی وڵاتەکەمانی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ سیستەمی دێکتاتۆڕی‌و تێکۆشان بۆ هاتنە دی ئازادی‌و دادپەروەری بەرز نرخاند کە دەیان کەس لە چالاکانی سیاسیی ئێرانی دەڤەری واشینگتۆن بەشداری ئەو سمینارانە بوون.

حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی نرخێک بۆ ئازادی، به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ریسوایی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی!
جێگای خۆیه‌تی، ڕۆژی 16ی سه‌رماوه‌ز وه‌کوو ڕۆژی هه‌موو ئه‌و خه‌باتکارانه دیاری بکرێت که به‌شێک یان چه‌ند به‌ش له جه‌سته‌ی پیرۆزی خۆیان له پێناو ئازادی‌و رزگاری‌و به‌ختیاری خه‌ڵکی کورددا له ده‌ست داوه‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هه‌موو ساڵێک له‌م ڕۆژه‌دا هه‌ر هیچ نه‌بێت به شێوه‌ی سومبولیک رێزیان لێبگیرێت‌و فیداکاری‌و گیانبازیان له‌بیر نه‌کرێت.
Monday, December 6, 2010
برگزاری مراسم روز پیشمرگ کردستان در آ‌مریکا
مراسم ٢٦ اذر ماە روز پیشمرگ کردستان، چهارم دسامبر ٢٠١٠، برابر با 1३ اذرماە 89، با شرکت اعضا و هواداران و دوستان حزب دمکرات کردستان ایران در منطقه‌ی واشنگتن برگزار گردید.
مراسم با سرود ملی کردستان و یک دقیقه سکوت برای ارج نهادن به خون پاک شهیدان کردستان آغاز گردید. سپس پیام کمیته‌ی کل حدکا در آ‌مریکا از سوی مقدم کریمیان عضو کمیته و مسئول بخش تشکیلات حزب در آ‌مریکا قرائت گردید.
همچنین کومیتە حدکا در امریکا، جهت خیر مقدم و خوش امدگویی بە روزنامە نگار کرد آقای رحیم رشیدی کە بە تازگی مقیم امریکا شدەاند، دستە گلی را از سوی محمد گرژالی تقدیم ایشان نمودند، این حرکت کمیتە حدکا باعث خوشحالی شرکت کنندگان این مراسم شد.
همچنین رحیم رشیدی روزنامه‌نگار کرد بنا بە درخواست برگزار کنندگان مراسم، با موضوعیت بیست و ششم آذرماه و نقش پیشمرگ در روند مبارزات آزادیخواهانه کردستان به ایراد سخنرانی پرداخت، کە سخنان ایشان از طرف حضار با استقبال گرم روبرو شد.
در قسمت دیگری از مراسم، برای ارج نهادن به تلاش و زحمات ملا علی ابراهیمی و شیرکو پردل دو عضو قدیمی حدکا، لوح تقدیر و یادبودی از طرف جمال عبد الله زادە مسئول کمیتە حدکا در امریکا بە آنها تقدیم شد.
شایان توجە است کە شرکت کنندگان مراسم، تا دیر وقت با رقص و پایکوبی ابراز شادمانی کردند.

حزب دمکرات کردستان ایران _ امریکا
عوسمان جەعفەری: لایەنگەلێکی پشتی پەردە دژی یەکگرتوویی‌و پێشڕەوتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردن لە خۆرهەڵاتی کوردستان.
وێنە: عوسمان جەعفەری
ره‌حیم ره‌شیدی
1. بە باوەڕی ئێوە، هەنووکە هۆکاری سەرەکیی پێک نەهاتنی بەرەی کوردستانی لە کوردستانی ئێران چییە؟
عوسمان جەعفەری: لە ڕاستی‌دا من پێموایە شتێک لە ژێرناوی هۆکاری سەرەکیمان نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک هۆو هۆکار هەیە کە هەر یەک لەوان بیانوو کێشەی یەکێ لەو لایەنەکانن کە بەتەمان بەشداری ئەم بەرەیە بن یا ئەم بەرەیە پێک بێنن. بۆیە هۆکان لای لایەنێک بۆ لایەنێکی دیکە جیاوازیی هەیە. پێشم وایە ئەم هۆکارانە هەمان هۆکار گەلێکن کە لە ڕابردووش‌دا هەبووەو ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە، بەڵام ڕەنگە بە تۆزێ ئەملاوئەولا کەمڕەنگ‌و پڕڕەنگ کرابێتەوە. بۆ ئەمەش پێم باشە ئاماژە بە مێژوویەکی بەرەی کوردستانی بکەم کە ئێمەش وەکوو "یەکێتیی دیموکراتی کوردستان" لەم مێژووەدا بەشدار بووینە. دوای ئەوەی ئێمە وەک ڕێکخراوێکی سیاسیی لە ساڵی 2005 پێمان نایە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستانەوە، دوو جار هەوڵ بۆ پێکهێنانی بەرەی کوردستانی دراوە، یەکەمیان دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2006 کە دوکتۆر سامان شاڵی {سه‌رۆکی ئه‌و کاتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئامریکا} بۆ پێکهێنانی بەرە هەوڵێکی زۆری‌دا، بەڵام بەرە سەری نەگرت‌و، ئەو کات کە هێشتا حیزبەکانی کۆمەڵە‌و دیموکرات تووشی ئینشیعاب نەببوون‌و دەوری سەرەکییان لە پێکهێنانی بەرەدا دەگێڕا، هۆکەیان گەڕاندەوە بۆ بەشدار نەبوون یا بەشدار بوونی هەندێ ڕێکخراوی‌تر، بۆیە من پێموایە ئەوە کێشەی سەرەکی‌و چاوگی مەسەلەکە نەبوو. وێڕای ئەمانەش پرۆسەکە جۆرێ خۆی دەنواند کە تەنانەت ئەگەر لەو ساڵەدا بەرە پێک بهاتبایە، بەرەیەکی سنوردار‌و ناکۆک دەبوو.
دواتریش لە ساڵی 2008 یشدا، هەوڵ بۆ پێکهێنانی بەرە وروژایەوە، ئەمەش لە کاتێکا کە بەداخەوە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌و کۆمەڵە گیرۆدەی کێشەی ناوخۆیی هاتبوون‌و لە ئەنجامدا تووشی دابڕانیش ببوون. بۆیە دۆخەکە بە نیسبەت ساڵی 2006 زۆر جیاوازتر بوو، یانی ئەو کات ئەگەر حیزبەکان لە ڕووی مەسایلی ناوخۆییەوە بە دیسیپلین‌و یەکپارچەتر بوون، بەڵام زەمینە‌و زەرفیەتی ئەوە نەبوو کە بەرە پێک بێ، کەچی لە ساڵی 2008دا بە شێوەیەکی ڕیالیتە ناکۆکی‌و شەڕی ڕاگەیاندنی‌و...تاد لە نێوان باڵە دابڕاو‌و ئینشیعابییەکان‌و با بڵێین حیزبەکانی دایک لە ئارادا بوو ئەمەش هەلومەرجەکەی هەندێ مەترسیدارو سەخت کردبوو. بەم حاڵەشەوە چەندین‌و چەند دانیشتنی جیددی لە نێوان ئێمە‌و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ ئەم مەبەستە کراو دوو لایەنی دیکەش بە ناوەکانی سازمانی خەبات‌و پارتی ئازادییش بەشدار بوون. ئەم هەوڵە بەڕاستی دەیتوانی هەنگاوێکی کاریگەر بێ بە نیسبەت دەنگدانەوەی یەگجار مەزنی داواکاری‌و ئامانجەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان بۆ دەرەوەو، هەمیش دەیتوانی کارتێکردنی لە ئاست ناوخۆدا فرە بەرچاو بێت، هەروەها دەشیتوانی نموونەیەکی بەرهەست ببوایە لە کاری هاوبەش‌و فێربوونی پێکەوە کارکردن‌و یەکتر قەبووڵ کردن کە ڕاهێنان‌و وانەیەکی دامەزراوە کراویش دەبوو بۆ جیلی سیاسیی داهاتوومان لە ئاست حیزب‌و ڕێکخراوە سیاسییەکاندا، بەڵام مخابن ئەم هەوڵەش وەک ئێمە ئەنجامەکەمان پێشتر پێشبینی کردبوو بێ ئەنجام مایەوە، چوونکە بیری هەندێ لە ڕێکخراوەکانی بەشداربوو، زیاتر لەوەی کە سەرقاڵی نەفسی بەرەکە بێت سەرقاڵی شتی لاوەکی بوون‌و، لە ئاکامی دەستێوەردانی لایەنگەلێکی پشتی پەردە کە دژی یەکگرتوویی‌و پێشڕەوتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردن لە خۆرهەڵاتی کوردستان، ئەم هەوڵەش ڕێی بۆ هیچ کوێ نەبرد.
بۆ ئێستاش هەمان کێشەگەل هەیە‌و ڕەنگە هەیتریش هەبێ، بەڵام من ئەو شتانە وەک کێشەی یەکەم‌و سەرەکی نابینم، چوونکە کاتێ ڕێکخراوێک ئیرادەو بڕیاری بە دەست لایەن‌و ڕێکخراوی تر بێ یا مەسەلەن بەشێک بێ لە ڕێکخراوێکی دیکە، ئا لێرەدایە دەبێ لە شتێک ورد ببینەوە. ئەویش فەلسەفەی هەبوون، بیرۆکەو ئەو ئامانجی بناخەییە کە هەر حیزبێک لە سەر ئەو خۆی بنیات ناوە یا بنیاتیان بۆ ناوە. دەبێ لێرەدا ئاماژە به‌وە بکەم کە دوو خاڵ دەتوانێ هەنگێزەی پێکهێنانی بەرە مسۆرگەر بکات.
یەکەم: بەرژەوەندی نەتەوەیی لە سەروی هەموو بەرژەوەندییەکانی تر بێ.
دووهەم: هەر حیزبێک ئیرادەی سیاسی بۆ هەر چەشنە بڕیار‌و پرۆژەیەک بە دەستی خۆیەوە بێ. بەو مانایە کە خودی ئەو حیزبە مەرجەع و چاوگی بڕیاردان بێ.
سەرەڕای ئەمەش من پێموایە لەم دۆخە تەماوییەشدا کە بەڕاستی جۆرێک لە وەستانی سیاسی لە ناو حیزبەکاندا دەبینرێ دوو شت پێش بە پێکنەهاتنی بەرەی کوردستانی دەگرن، یانی ئەم دوو خاڵە جیاوازن لەو دوو خاڵەی کە ئەساس‌و بنەمان لە هەر حیزبێکدا تا بەرە پێک بێت‌و لە سەرەوە ئاماژەم پێدا، یەکەمین خاڵیان ئەوەیە بەرژەوەندیی حیزبی بە نیسبەت بەرژەوەندیی نەتەوەیی‌و ئامانجە سەرەکییەکانی‌تر لە ئەولەویت‌و کەمایەتیان. دووهەمیش ئەوەیە هەنووکە حیزبەکان زیاتر لە ڕابردوو لەیەک نامۆ بوون. ئەم نامۆ بوونەش لە دوو شتەوە دێ، یەکیان ئەوەیە هەندێ گۆڕانکاریی کرداری لە هەندێ حیزب بەدی دەکرێ کە لە ئاست خۆیدا سەیروسەمەرەیە‌و ئەمەش بە شێوەیەکی خۆکار حیزبەکانی ئیزۆلە کردووەو پەیوەندی نێوانیانی کەمڕەنگ‌و بگرە بڕیوە. ئەوی تریشیان ئەوەیە لە پاڵ ئەوەشا کە گۆڕانی کرداری هاتۆتە ئاراوە، بیرۆکەی نزیکبوونەوە لە ئەحزابی نەتەوەکانی تر‌و خۆهەڵواسین بە جەریاناتی‌تر گەشەی کردووەو، ئەمەش سەرنجی ئەوانی (حیزبە کوردییەکان) لە سەر کوردستان‌و ئەحزابی کوردی‌و بەرەی کوردستانی دوور کردۆتەوە. پێم باشە ئەوەش بڵێم کە هەر حیزبێک لە لایەن خۆیەوە دەڵێت کە ئەوان کۆسپی بەردەم پێکنەهاتنی بەرەی کوردستان نین لە کاتێکا لە کرداردا هەموویان کۆسپن لەبەردەم پێکهاتنیدا. بۆیە بە بڕوای من سەرجەم ئەمانە لە ئێستادا کێشە‌و کۆسپی بەردەم پێکهێنانی بەرەی کوردستانین. وەک وتم نەفسی کێشە وەک خۆی ماوەتەوەو هەر جار‌و بە جۆرێک دەردەکەوێ.
2. ئەدی هاوکاری‌و کۆدەنگییەکی گشتیی بۆ وەڵامدانەوە بۆ پرسگەلێک کە کەم و زۆر پێوەندیدار بە هەمووانەوەیە بۆ سەرناگرێ؟
عوسمان جەعفەری: وەک باسم کرد بەرەی کوردستانییش پەیوەندی بە هەمووانە هەیە‌و وەڵامێکەو خەڵک لە حیزبەکانی ئەوێ، لەوانەیە گرنگترین بابەتیش بێ، بەڵام مەسایلی کەسی‌و یەکتر قەبووڵ نەکردن‌و ڕانەهاتن بەکاری هاوبەش هۆکارە تا کۆدەنگییش بۆ پرسی گشتیی دروست نەبێ.
لە ڕاستی‌دا یەک شتی گرنگیش هەیە کە جێی سرنجەو زۆرێک لە هەوڵ‌و ماندووبوونە بێ ئەنجامەکان لەو خاڵەدا تووشی شکست دەبێ ئەویش پەیوەندییە، ئەوەی من تا ئێستا بینیومە ئەوەیە پەیوەندییەکانی ناوبەر ئەحزاب تاکتیکین نە ستراتژیکی، ئەمەش لە کاتێکا کە ئامانجی هەموومان ئامانجێکی ستراتژیکییە. بەڕاستی ئەحزاب بە شێوەیەکی راِست بەرامبەر یەک ناجووڵێن‌و پەیوەندییەکانیان ڕاست نین. ئەم خاڵانە وەک بناخەی کێشەکان دەبێتە کۆسپ تا هەر هەوڵێک پێش لە دەسپێکردن دۆڕاو بێ.
3. پێتان وایە سەرجەم هێزە کوردستانییەکان لە هەلومەرجێکدان کە ئەگەر ئاڵ‌وگۆڕێک لە ئێران‌دا بێتە ئاراوە، بتوانن هەلەکە بەقازانجی ماف‌و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بقۆزنەوە؟
عوسمان جەعفەری: ئەگەر مەبەستت ئێستایە، من زۆر بە لاوازی دەزانم، تەنانەت ئەگەر بارودۆخ وا بێ من پێموایە هەلەکەش کەسی تر دەیقۆزێتەوەو ئەمەش لە بەرژەوەندیی خەڵکدا نابێ. بەڵام بڕوام بەوەش هەیە کە ئەگەر حیزبەکان بە خاترجەمی‌و نیەت پاکی کۆدەنگییەک ساز بکەن، دەتوانین باشتر‌و شیاوتر لە بارودخەکان سوودمەند بین.
4. لە بارودۆخی ئێستادا، پرشوبڵاویی ڕێکخراوە سیاسییەکان لە ئاستی نێوخۆیی‌و دەرەوەدا چ مەترسیگەلێکی پێک هێناوە؟
عوسمان جەعفەری: بە داخەوە ئەو هەلومەرجانە زۆر مەترسیداران‌و دوژمنانی کورد‌و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خۆرهەڵاتی کوردستان زۆر بە سانایی دەتوانن کەڵکی لێ وەرگرن‌و پاروویەکی ئامادەکراوە بۆ ئەوان، چوونکە ئەوان چەندین ساڵ پلان‌و پرۆژەی بەردەوامیان هەبووەو هەیە، بەڵام نەیانتوانی شتێکی لەو شێوەیە بکەن، کەچی ئێستا ئەو دۆخە دروست بووە. دووبارەی دەکەمەوە کە حیزبەکان ئا لەم دۆخەدایە کە بەناچار یا خۆکار لە یەک دوور دەبنەوەو ئەمەش مەترسیدارترین شتە، چوونکە بەم جۆرە ئۆپۆزیسیۆن لە دەنگ‌و ڕەنگ دەکەوێ‌و ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێ دەبێ چاوەڕێی شتی مەترسیدار بکەین.
5. قازانجەکانی پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، یان کۆدەنگییەکی هەمەلایەنە لە نێو ڕێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ پرسی سیاسی کورد لە ئێران‌دا چییە؟
عوسمان جەعفەری: کاتێ بەرەیەک دروست ببێ، دەنگێکی بەهێزتر لە دایک دەبێ، بڕیارەکان بە بڕشتترو بڕاوە ڕادەگەینرێت‌و بە شوێن ئەمەشا جەماوەر گوێداری یەک تریبۆن دەکەن‌و ڕێباز‌و بەرنامەی خەبات‌و هەموو شتێکیان لەسەر ڕاگەیەنراوی ئەو تریبۆنە ڕێک دەخەن، دەرەنجام ئەوەیە کە یەکگرتووییش لە ئاست خەڵکدا دروست دەبێ‌و ئەمەش یانی بڕینی قۆناغێکی مەزنی خەبات‌و بەسیج کردنی گشتیی‌و ئامادە کردنی خەڵک.
بەڵام ڕوویەکی دیکەی ئەم بەرە یا کۆدەنگییە قورسایی‌و سەنگێکە کە کورد بەرامبەر هەر لایەن‌و بزوتنەوەو ڕێکخراوێکی دیکەی ئێران دەیبێت. بە هەمان شێوەش قورسایی هەڵوێست‌و بڕیار‌و کرداری ئەم بەرەیە زۆر جیددی‌تر لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وەردەگیرێ.
جا ئەگەر بە نیسبەت پێکهاتنی بەرەی کوردستانی بە شێوەیەکی ریالیتەو وردبین دۆخەکە هەڵسەنگێنین بەوە دەگەین کە هەندێ حیزب هەیە کە بەڕاستی ئەبێ حیزبەکانی‌تر لە گردوکۆی ئەوان کۆ ببنەوەو ئەوانیش دەوری برا گەورەیەک بگێڕن، دەبێ ئەوان لەم مەسەلەیەدا دەسپێشخەر بن، چوونکە ئەوان ئەزمونی کاری سیاسی‌و پێشینەی کاروباری سیاسی‌یان زۆر زیاترەو هەر ئەمەش وا دەکات ئەو ئەرکە پێش لە هەر لایەنێک لە ئەستۆی ئەوان بێ. بۆیە بەراستی ئەگەر لە دێڕێک‌دا بیڵێم بەرەی کوردستانی یانی یەکدەنگی‌و دەسپێکی پرۆسەیەکی جیاوازی خەبات.
6. باشە پێتان وا نییە سەرەڕای هەموو جیاوازییەکان، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش لە نێوان هەموواندا هەیە‌و پێویستە لەبەر قازانجی گشتیی لەسەر ئەو خاڵانە ڕێک کەون؟
عوسمان جەعفەری: ڕاستە منیش دەڵێم جیاوازی هەیە، بەڵام ئایا ئەو جیاوازییانە تیۆریک‌و فیکرین، بێگومان وا نییە، ئەگەر تیۆریک‌و فیکری ببووایە ئەوا دوای چەند دانیشتن کە حیزبەکان بە مەبەستی هاوکاری‌و کاری هاوبەش دەیان کرد دەگەیشتنە کۆکبوون‌و تێگەیشتنی دوو لایەنە، هەر لەو ناکۆکییە فیکرییانە فیکری تازەترو نوێتر دروست دەبێ‌و ئەمەش لەوانەیە ئەنجامێکی باشی تەنانەت لە پێکهاتەی خودی حیزبەکانیشدا لێ بکەوێتەوە. ڕاستە منیش لەگەڵ بۆچوونی ئێوەم، کۆمەڵێک خاڵی هاوبەش‌و گرنگ کە فەلسەفەی هەبوونی ئێمەن هەیە، ئەم خاڵانەش ستراتژیکین‌و هەر ئەمەش وای کردووە تا ناوی هەموومان ئۆپۆزیسیۆن بێ، بەڵام وەک وتم ئامانجەگەلی ستراتژیکی لە کۆڕ‌و کۆبوونەوە جیددیەکانی سەرەوەی بەشێک لە حیزبەکان پێکەوە، زۆرجار هەر باس ناکرێ‌و شتی لاوەکی‌و بۆچوون‌و بابەتی کەم نرخ دەوروژێنرێت.
7. پاش چوونەوە وڵات، بەو کولتوورە سیاسییەی ئێستا کە لە نێو ڕێکخراوە کوردییە بەرهەڵستکارەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئارادایە، چەندە مەترسی شەڕی نێوخۆیی بە شێلگیر دەزانن؟
عوسمان جەعفەری: پێموایە بەم کولتوورەی ئێستا ئەگەری هەموو شتێک هەیە بەڵام، من نازانم‌و کەسیش نازانێ لە داهاتوودا چ ڕوو ئەدات‌و چ گۆڕانکاری گەلێک لە ئاست ئێران‌و حیزبەکان دێتە ئاراوە، یانی ئایا ئێران بە شەڕێکی مەزن لە بنەوە دەڕووخێت‌و حیزبەکان ئەچنەوە بۆ ناخۆ، یا کێ ئەزانی ئایا حیزبەکان کوردستان ڕزگار دەکەن‌و لە کوردستان جێگیر ئەبن، یا بۆنموونە حیزبەکان بە هەبوونی هەمان دەسەڵاتی هەنووکەیی لە ئێران، دەگەڕێنەوە ناخۆو زۆر نموونەو ئەگەری‌تر، مەبەستمە بڵێم هەر یەک لەوانە چوارچێوەی جۆرێک لە چوونەوە وڵات دەسەپێنێت. بەڵام ئەگەر ئەم ئەگەرانە لە بەرچاو نەگرین‌و هیچ گریمانەیەک لەسەر چۆن چوونەوە دانەنێین، دەبێ لەسەر بارودۆخی ئێستای حیزبەکان بگەینە ئەنجام کە ئایا لە داهاتوودا دەیانەوێ چۆن بەرامبەر یەکتر هەڵسوکەوت بکەن کە من پێموایە وەڵامی ئەمەش وردبوونەوەو لێکۆڵینەوە ئیشی پسپۆڕانەی ناوێ‌و دیارە.
8. ئێوە بۆ ئەوەی شەڕی نێوخۆیی دروست نەبێ چیتان کردووەو لەم بەستێنەدا چ پرۆژەیەکتان هەیە؟
عوسمان جەعفەری: پێش لەوەی وەڵامی ئەم پرسیارەتان بدەمەوە منیش دەپرسم شەڕی نێوخۆ بۆچی دەبێ دروست بێ؟ ئەگەر وایە دیارە شەڕی نێوخۆیی وەک نەریتی ساڵانەی لێهاتووەو دەبێ دووبارە ببێتەوە! لەڕاستیا کاتێ شەڕی ناوخۆ بیەوێ دروست ببێت نە پرۆژە پووچەڵی دەکاتەوەو نە پرۆژە پێشی پێ دەگرێ، چوونکە کاتێ کار گەیشتە قسەو باسی شەڕی نێوخۆیی، بێگومان یانی فەرز کراوەو دەبێ بکرێ. ئەمەش نە ئێمە دەتوانین پێش بە ڕوودانی بگرین‌و نە هیچ لایەنێکی‌تر، تەنیا لایەن گەلێک کە دەتوانن پێش بەوە بگرن هەمان ئەو حیزبانەن کە وەک لە پرسیارەکەی بەڕێزتان هاتووە لەوانەیە شەڕی ناوخۆ بکەن. ئێمەش لەم بارەوە تەنیا پێشنیارێکمان هەیە، بەڵام پێش لەوە دەبێ بڵێم ئەگەر جوگرافیای کوردستان‌و ئامانجە گشتییەکان بە شێوەیەکی دامەزراوەکراو ببێتە ئەولەویەتی فیکری ـ کرداری هەر لایەنێک، دڵنیام نەک هەر شەڕی ناوخۆ ڕوونادات بەڵکوو حیزبەکان لە دۆخێکی زۆر دێموکراتیک‌دا پاڵپشتی یەکتریش دەبن. ئینجا پێشنیار، بیرۆکەو هەوڵی ئێمە ئەوە بووە کە بەرەیەکی کوردستانی پێک بێت کە لەودا یاساگەلێکی حوقوقی کە لە ئێستا‌و داهاتوودا هەموومان پێڕەوی ببین لە لایەن کۆدەنگیی هەموو حیزبەکانەوە بنووسرێ‌و بەشێوەی فەرمیی کاری پێ بکرێ. دواتریش میکانیزمێک پێک بێت لە سەرووی هەموو حیزبەکانەوە بێ، بۆیە کاتێ ئەو حیزب‌و لایەنانەی کە بە نیازن لەو یاسایە لابدەن ئەو میکانیزمە توانایی کۆنترۆڵ کردنی ئەوانی هەبێ، بێگومان ئەم میکانیزمە ئەرکی سەرەکیی ئەوە دەبێ کە ئەوانەی ئەیانەوێ شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێنن بخاتە کۆنترۆڵی خۆیەوە. بەڵام پێمان باشترە لە هیچ بارودۆخێکدا هیچ حیزبێکی چەکدار لە کوردستان نەبێ‌و ئەمەش ئەگەری هەر ڕووداوێک تا نزمترین ئاست کەم دەکاتەوە.
9. چەندە باوەڕتان بە ئازادیی هەڵسوڕانی سیاسی هەیە، ئامادەن لە داهاتوودا بۆ چارەسەرکردنی گرفت‌و ئاستەنگەکان پەنا بۆ چەک بەرن؟
عوسمان جەعفەری: ئێمە خۆمان حیزبێکی سیاسین‌و بڕوای تەواومان بە ئازادیی هەڵسوڕانی سیاسی‌و فەرەچەشنی هەیە لە هەر هەلومەرجێکدا. بیرۆکەی ئێمەش وەک "یەکێتیی دیموکراتی کوردستان" وەک چرۆیەک لەو ڕێشکە بڕوایەوە ڕواوە. بەڵام بۆ بەشی دووهەمی پرسیارەکەتان دەبێ بڵێم ئایا ئەو گرفت‌و ئاستەنگە چی‌و چۆن بێ؟ ئەگەر مەبەستتان کێشە‌و گرفتگەلێکن ڕووبەڕووی ئێمە وەک حیزب دەبێتەوە ئەوا دەڵێم بڕوامان بە بەرگریی ڕەوا هەیە‌و ئەمەش بڕوای ئێمەیە‌و بێگومان ئەم هێزەش تەنیا بۆ بەرگرییەو هیچی‌تر، هەر بۆیە ئێمە ڕێگەی چارەسەر کردنی کێشە‌و گرفتەکانمان لەتەک هەر لایەنێک لەسەر دیالۆگ‌و عورفی سیاسیی بنیات ناوەو ئەمەش ڕێباز‌و بیروبۆچوونی پێکهاتەیی ئێمەیە.
بەڵام ئەگەریش مەبەستتان لە کێشە‌و گرفت بە دەست هێنانی مافەکانمان وەک گەلی کورد بێ، ئەوە مەسەلەکە جیاوازە، دیسان لەم حاڵەتەشدا ئێمە لەسەر ڕێبازێکی سیاسیی خەبات دەکەین‌و بڕوامان بە خەباتی ئاشتیخوازانە هەیە‌و پێشکەوتنی فیکری‌و زەیینی خەڵکمان زیاتر لە هەموو شتێک لا گرینگە، چوونکە کاتێ ئەوە کرا هەموو داخوازییەکی‌تر دەستەبەر دەبێت. دۆخی شەڕو نا ئارامی هەر دەم کۆمەڵگەی بۆ دواوە بردووەو بە تایبەت لە ئێستادا تەنیا بنەماو پایەکانی کۆمەڵگە تێک دەداو بەرەو دۆخێکی مەترسیداری دەبات. بۆیە ئەو دۆخە لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان نییەو تەنیا ڕانتەکانی شەڕو بازرگانانی چەکوچۆڵ سوودی لێ دەبەن. بەڵام وێڕای ئەمە، ئەگەر دۆخی ئۆبژەکتیڤ‌و سۆبژەکیتڤ ڕەخسا بۆ ئەوەی بۆ دەستهێنانی مافەکانمان وەک کورد دەست بۆ چەک ببەین، ئێمەش وەک هەر حیزبێکی دیکەی کوردستانی لەو بنەچەیە جیاواز نین.
10. باشە ئەگەر وایە، بۆچی دەسپێشخەری ئەوە ناکەن تاکوو هەموو لایەنەکان لەسەر ئەوە رێبکەون کە نابێ هیچ لایەنێک بۆ بڕینەوەی کێشەکانی لەگەڵ لایەنێکی دیکە دەست بۆ چەک بەرێ؟
عوسمان جەعفەری: کێشە‌و ناکۆکی هەمیشە هەیە، ئەوە لایەنەکانن دەبێ بەو عەقڵییەتە گەیشتبن کە نابێ بۆ بڕینەوە یا چارەسەر کردنی هەر کێشە‌و ناکۆکییەک دەست بۆ چەک ببەن یا لە هەوڵی ئەوەدا بن کە سیاسەتی مۆنۆلۆگ بسەپێنن. بۆیە هەندێ مەسایل هەیە بە دوو شێوە چارەسەر دەکرێت، یەکیان وەک وتم ئەوەیە کە دەبێ ئەو لایەنانە بۆ خۆیان بڕوا بەوە بێنن کە چەک چارەسەری ناهێنێت، چوونکە ئەگەر بەڕاستی ئارامی‌و ئاسوودەیی خەڵک‌و ئازادیی‌و پێشکەوتنیان ئەوێ ئەوا چەک هەمووی ئەوانە دەکوژێت. شێوەی دەووهەمیش ئەوەیە کە میکانیزمێکی گشتیی لەسەر هەمووی حیزبەکانەوە هەبێ کە ڕێگەی دەستبردن بۆ چەک بە مەبەستی چارەسەری گرفت‌و کێشە بگرێ‌و هەموو لایەنێکیش پاڵپشتی ئەم میکانیزمەو دژی نەیارانی ئەو میکانیزمە بن.
بەڵام ئەگەریش مەبەست لە لایەنەکان ئۆپۆزیسیۆن‌و کۆماری ئیسلامی ئێرانە، ئێمە وەک خۆمان تا ئەو شوێنەی پێمان کراوە لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی کوردی‌دا هەوڵمانداوە تا بیرۆکەی شەڕی چەکداری کەمڕەنگ بکەینەوەو جۆرە خەباتەکانی تر بڵاوە پێ بدەین، کاتێ هەموومان لە ڕووی بڕواوەو نەک تاکتیک، گەیشتن بەوەی کە کۆمەڵگەی ئێمە خەباتی مەدەنی‌و سیاسیی‌و شۆڕشی زەیینی ئەوێ، پێم وایە بە چەشنێکی خۆکار کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ناچارە هەڵوێست‌و کرداری خۆی بەرامبەر ئۆپۆزیسیۆن بگۆڕێ.
کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر رێزدار مامۆستا عوسمان جه‌عفه‌ری، سکرتێری یه‌کیه‌تیی دێموکراتی کوردستان:
مامۆستا عوسمان جەعفەری، لە ساڵی 1970 لە شاری جوانڕۆ لە دایک بووە. لە ساڵی 1985 کاری سیاسیی وەک چالاکێک دەسپێکردووە. بەکالۆریۆسی ئەدەبیاتی عەرەبی لە زانکۆی سنەو ماجستێری ئیلاهیاتی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە. لە ساڵی 1996 چۆتە ناو پەکەکە. ماوەی سێ ساڵ نوێنەری پەکەکە بووە لە سوریه‌و لوبنان. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پەژاک وەک لقی رۆژهەڵاتی کوردستانی پەکەکە، بەرپرسیارێتی دیپلۆماسی لەو رێکخراوەدا لە ئەستۆ بووە. لە دوای هاتنە خوارەوەی لە قەندیل‌و جیابوونەوە لە پەژاک، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی پێشووی لە ساڵی 2005دا "یەکێتیی دیمۆکراتی کوردستان"یان دامەزراندووە. ناوبراو ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەژاک‌و یەکێک لە کاندیدەکان بۆ سەرۆکایەتی پەژاک بووە، هەنووکەش سکرتێری گشتیی "یەکێتی دیمۆکراتی کوردستان"ی لە ئەستۆ دایە.

Subscribe to:
Posts (Atom)