"خه‌ونم ئه‌دی تۆ هاوسه‌رمی".
15ی مانگ، سه‌فه‌رێکی کورتم کرد بۆ سوئێد، چه‌ند ڕۆژ مامه‌وه، ڕه‌نگه دوایین سه‌فه‌ر بێ، ڕه‌نگه به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌وو دووری دوور جانتای سه‌فه‌ر نا، جانتای کۆچ بپێچمه‌وه، دیسان سه‌رێکم له‌و هه‌رێمه هه‌ڵێنا.
کاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ده‌گه‌مه جێ، بێ هیچ هۆیه‌کی دیار، رێگا ده‌گۆڕم‌و به‌ره‌و شاری ستۆکهۆڵم ده‌که‌ومه رێ، پاش پشوویه‌کی کورت، خواردنه‌وه‌ی فنجانێک قاوه‌و بابۆڵه‌یه‌ک، رێگای شاری "sala"، ده‌گرمه به‌ر، دڵم هه‌تا بڵێی گیراوه، له شه‌مه‌نده‌فه‌ردا دانیشتووم، چاوم له ده‌رێ بڕیوه.
"کانی" ئاوا ده‌خوێنێ: "دڵم ته‌نگه‌و په‌رێشانم ده‌مێکه، خه‌یاڵم هه‌ر ده‌مه‌ی لانه‌ی خه‌مێکه، ئه‌ونده دڵ پڕم پێم خۆشه بگریم، که فرمێسک‌و هه‌ناسه‌ش مه‌رهه‌مێکه، ده‌مینێ هه‌ر بمینێ با بمینێ، یادی تۆ له دڵی مندا بمێنی، ژیانم پڕ له ڕه‌نجه‌و نامورادی، به هه‌ڵکه‌وتیش نه‌هاتم تووشی شادی، دڵم هێند ته‌نگه هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ‌و به‌س، ئه‌تۆش مه‌حکوومی حه‌پسی ئینفرادی، ده‌مینێ هه‌ر بمینێ با بمینێ، یادی تۆ له دڵی مندا بمێنی، ئه‌گه‌رچی ڕۆیی قه‌ت ناچی له یادم، ده‌که‌م یادت به‌یادی تۆوه شادم، که بارگه‌ت بۆ هه‌وار تێکنا گۆڵی من، شکاندت ئه‌ستوونده‌گی تاولی مورادم، ده‌مینێ هه‌ر بمینێ با بمینێ، یادی تۆ له دڵی مندا بمێنی".
کاتژمێر 17:00، گه‌یشتمه جێ، ماوه‌یه‌ک مامه‌وه، ڕوانیم‌و کوڵمدا، ڕوانیم‌و له خۆمم پرسی بۆ، بۆ، بۆ؟!
به‌شه‌قامه‌کانی ئه‌و شاره‌دا دێم‌و ده‌چم، به‌کۆڵانه‌کانیدا گوزه‌ر ده‌که‌م، چاو ده‌گێرم، له‌پارکی شاره‌که‌دا تاوێک ده‌مێنمه‌وه، به‌ڵام وه‌کوو ئه‌وه‌ی هه‌موو دونیا به‌سه‌ر‌مدا ڕووخابێ، وه‌کوو ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم گه‌یشتبێته 100 ساڵ، فرمێسک له گۆشه‌ی چاوه‌کانم ده‌زێ‌و من به‌خۆم ده‌ڵێم، به‌ڕاستی ژیان چییه؟
عه‌نایه‌ت ناهێڵێ له هۆتێل بمێنمه‌وه، شه‌و له‌ماڵی ئه‌وان پێکه‌وه لێوێک به‌شه‌راب ته‌ڕ ده‌که‌ین، من به‌رده‌وام له په‌نجه‌ره‌ی ماڵی ئه‌وانه‌وه بۆ ده‌رێ ده‌ڕوانم، باران به نه‌رم‌ونیانی له شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که ده‌دات، خۆم پێڕاناگیرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی چه‌تره‌که‌م له‌گه‌ڵ خۆم به‌رم، یان جل‌وبه‌رگێکی ئه‌تۆ بپۆشم له ژێر ڕێژنه‌ی باران‌دا، به یادی "بارانه‌وه"، له‌گه‌ڵ خۆم، له‌گه‌ڵ خوا، له‌گه‌ڵ هه‌موو شت ئه‌که‌ومه شه‌رێکی پان‌و به‌رینه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌زانم سه‌رکه‌وتووترین شه‌ڕ ئه‌و شه‌ڕه‌ییه قه‌ت ڕوو نادات، بۆ ڕوونه‌دانی ئه‌و شه‌ڕه، ئاگری ئه‌وینێکی هه‌میشه‌یی له دڵمدا ناکوژێته‌وه، له بڵێسه‌م خستووه، ئه‌م ئاگره بۆته سکڵ، بۆته پشکۆیه‌کی ئه‌به‌دی!، به‌هه‌موو یادوه‌ریه‌ک، ده‌گه‌شێته‌وه...
سوبه‌ی له‌گه‌ڵ کاک موحه‌مه‌د، کاک عه‌بدوڵا، خۆشکه ئاشتی‌و کا فایه‌ق، نه‌شمیل‌و کوڕه خرپنه ڕه‌زا سووکه‌که‌ی هه‌ڵته‌ک هه‌ڵته‌ک به‌دوماندا، به‌ره‌و شاری ئیسکلیستوونا به‌رێده‌که‌وم، پۆلیک له کۆنه هه‌واڵانم ده‌بینه‌وه‌و خۆشحاڵ ده‌بم، له نێو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا کڵافه‌ی ئاڵۆزی بیره‌کانم له سووچێک‌دا، له نیگای که‌سێکدا ده‌گیرسێته‌وه، وێنه‌یه‌ک، نیگای من له‌گه‌ل خۆی ده‌بات، ده‌مبات بۆ نێو دارستان، بۆ قه‌ڕاغ ڕووبار، بۆ ده‌شت‌و دۆڵ، بۆ وڵات‌و شاره دووره‌کان، بۆ باڵه‌خانه به‌رزه‌کان، بۆ نێو هوتێله چه‌ند قاته گرانه‌کان، ده‌مبات بۆ دوور، وه‌کوو ئه‌و کاته‌ی دواین جار له نێو ماشێنێکدا ناچاری له که‌سێک جودا بیته‌وه، ئه‌سرین له چاوه‌کانت ده‌زێ، هه‌موو رێگا بیر له نیگایه‌ک ده‌که‌یته‌وه، نیگایه‌ک له مێژه داگیری کردوویت...
سوبه‌ی به‌ره‌و شاری یوتۆبۆری به‌رێده‌که‌وم، له ماڵی کاک ساڵه‌م، کا جه‌لیل، مامه دیاکۆ، کاک حیسامی گوڵ، سه‌لیم، ئاواره..هتد، ده‌بینمه‌وه‌و هه‌مووان پێکه‌وه دونیایه‌کی بچووک‌و خۆش بۆ خۆمان ده‌خولقێنین، ڕاستی کاک حیسام سوپاس بۆ هه‌موو زه‌حمه‌ته‌کانت.
سوبه‌ی ده‌گه‌رێمه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی کتێبم له نێو قه‌تاردا، له خۆم ده‌پرسم ئه‌م هاتووچۆیه‌م له‌چییه، به‌دوای چیدا ده‌گه‌ڕێم‌و بۆم نابیندرێته‌وه، وڵامێکی ئه‌وتۆ به‌خۆم ناده‌مه‌وه...
کاتژمێر 22:30 له وێسترۆس داده‌به‌زم، ده‌نگێک هیچ گه‌رمی‌و مێهره‌بانی جارانی تێدا نییه، ده‌نگێک ئیدی سه‌مفۆنی ده‌نگی من موچۆڕک به‌له‌شیدا ناهێنێ، شتێک هه‌میشه لێی ترساوم، ئێره دواین خاڵه، به‌خۆم ده‌ڵیم، کات باش کوڕی باش، کات باش.
لێره هه‌موو گیانم له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ، ئێره پڕه له بیره‌وه‌ری بۆم، پڕه له ئه‌زموون، ژیانه‌وه، چه‌مینه‌وه، شه‌ڕ، هه‌ڵچوون‌و داچوون، پڕه له شت، له‌و شتانه‌ی هه‌میشه له جانتای بیره‌وه‌ریه‌کانی مندا هه‌ن‌و ده‌بن...
ده‌چمه ماڵ کاک ئه‌سعه‌دو میوانه‌کانی بریتانیایان به‌دیتنم خۆشحاڵ ده‌بن، کاتژمێر 4:00ی به‌ره‌به‌یانی سوبه‌ی شه‌وه له‌گه‌ڵ کاک نه‌جمه به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه به‌رێده‌که‌وم، چه‌ند دژواره، ته‌نانه‌ت فریای خودا حافزیش ناکه‌وم، فریای سوپاسێک له‌و هه‌موو مێره‌بانی‌و دڵسۆزییه‌ی خوشکه ئایشێ، سوپاسی ته‌له‌فوونی تامی ئه‌وه نادات، ده‌ست له ده‌ستی که‌سێک بنێیت‌و چاو له چاوه‌کانی ببڕی‌و له دڵه‌وه سوپاسی بکه‌یت.
بیر له زۆر شت ده‌که‌مه‌وه، له‌و ساتانه‌ی جانتای تۆ پڕ بوو له بۆنی من، له بۆنی کوڕانی دراوسێ، گه‌ڕه‌ک، هاوپۆله‌کانت، سارێژ بوو له نیگای هه‌موو ئه‌و کوڕانه‌ی به‌کامێرای چاوه‌کانیان له‌حه‌ولدا بوون ساتێک له نیگات، دڵۆپێک له چاوه‌کانت، بۆ دامرکاندنه‌وه‌ی حه‌زه هه‌ڵچووه‌کانیان وه‌ده‌ست بێنن. به‌ڵام من وه‌کوو هه‌میشه جیاواز بووم، پێویستم پێت بوو وه‌کوو نان، وه‌کوو ژیان، وه‌کوو ئازادی!
هیچ شتێکی تۆ لای من به‌ردباران ناکرێ، نه‌خۆت، نه‌یاد‌ت، نه‌دووریت، نه وڵام نه‌دانه‌وه‌ت، بێده‌نگیت دڵم ده‌له‌رزێنێ، هه‌میشه که بێده‌نگ ده‌بیت، که وڵامت نییه، هه‌ست ده‌که‌م کاره‌ساتێک له رێدایه، هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌که‌م، توڕه به له‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه نه‌متوانیوه بتپارێزم، نه‌متوانیوه بتبینم، سه‌رتاپات ماچ باران بکه‌م‌و له ژێر هه‌ناسه‌ی سۆز‌و مێهرمدا بتخوسێنم، ببوره بۆ خراپییه‌کانم.!
ئازیزی هه‌میشه‌یی من، وه‌سوه‌سه‌ی دیتنه‌وه‌ی من له خۆتدا بکوژه، یادم، ناوم، له جانتاکه‌تدا، له ملوانکه، بازنه، ئه‌نگوستیله‌و گواره‌کانتدا بکوژه، داوێنی ئه‌و کراسانه‌ت بدرێنه په‌نجه‌ی نامه‌حره‌می کورێکیان لێکه‌وتوه، به‌شێک له شته‌کان له خۆتدا بکوژه، مه‌ترسییه‌کان، رێگا دوور‌و نزیکه‌کان، ته‌نانه‌ت تاریکایی‌و ڕووناکایی ئه‌و ساتانه‌ی پێکه‌وه بووین، ئه‌و لێوانه ڕه‌نگ ئاوییه بشکێنه دواجار لای تۆ ئاوم تێدا خوارده‌وه، ئه‌و ئاوێنه وردوقاش که، ته‌نانه‌ت جارێک له جاران پڕچه‌کانتم له‌به‌ریا شانه نه‌کرد، یان هه‌ڵیگره، ره‌نگه ڕۆژێک تووشت هاتم...
به‌ڵام مه‌هێڵه کانی ئه‌وین‌و ئه‌ویندار مانه‌وه له ناخت‌دا ویشک بێ، ژیان به بێ قوڵته قوڵتی ئه‌و کانیه به‌رده‌وام بوونی گه‌لێک زه‌حمه‌ته، مه‌رگه‌ساتێکه هه‌ر مه‌پرسه، مه‌ترسه له تاقی کردنه‌وه، مه‌ترسه له گه‌شه‌و به‌ره‌وپێش چوون، خۆت به خۆتی خۆت، سنووره‌کانی ترس داڕمێنه، هه‌وڵ بده بۆشایه‌کان پڕ که‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر پڕ نه‌بوونه‌وه، بیر له بازدان بکه‌وه، تێپه‌ڕه‌و به‌ره‌و پێش بڕۆ...
سات، رۆژ، حه‌توو، مانگ‌و وه‌زه‌کان، ساڵانێکی زۆر ناتبینمه‌وه، به‌ڵام سۆراغی سڵامه‌تی‌و سه‌که‌وتنت له ئاسمان‌و زه‌وی، له مانگ‌و ئه‌ستێره، له ڕووناکایی‌و هه‌تاو، له زه‌مین‌و زه‌مان، له‌خوا ده‌پرسم‌و به‌رده‌وام دۆعای سڵامه‌تیت بۆ ده‌که‌م، شاد به که‌سه‌که‌م، شادی شاد، به‌ڵێن بده، به‌جێگای منیش شاد به، باشه؟سوپاس، بۆ هه‌موو ساته‌کانی له‌گه‌ڵ تۆ بوون، بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌مانه‌ی بیرم لێکردیته‌وه، بۆ ته‌واوی ئه‌و کاتانه‌ی پێکه‌و بووین، یان بیرمان له پێکه‌وه بوون کرده‌وه، یادو یادگارییه‌کانی تۆ بۆ هه‌موو سه‌رزه‌مینێک ده‌به‌م، به‌ڵام له هه‌موو شت‌و له هه‌موو که‌ست ده‌شارمه‌وه، له ته‌نیایی خۆم نه‌بێ، له‌شادیم نه‌بێ، له سپێده‌و ساته‌کانی نووستنم نه‌بێ...
ببوره کچی هه‌تاو، ببوره، جارێکیان شتێکی تایبه‌تیم لێ دڕاندیت، هه‌موو شه‌وێک به‌ر له نووستن، کانی، هۆمه‌ر دزه‌یی، خالید ره‌شید، ساڵح دیلان، مریه‌م ئیبراهیم پوور، کامکاران، ماملێ‌و...هتد، یادت له ڕۆحمدا زیندوو ده‌که‌نه‌وه، هه‌موو سپێده‌یه‌ک له ژووره‌که‌مدا چاوت بۆ ده‌گێڕم، هه‌ر کاتێک جلێکی جوان، کراوتێکی سپی، یان بۆنێکی خۆش له‌خۆم ده‌ده‌م، بیر له دیتنت ده‌که‌مه‌وه، وه‌کوو ئێستا که خه‌ونم پێوه دیتووی‌و کاتژمێر 4:30 خوله‌کی شه‌و، سه‌رقاڵی نووسینم...
ئێستاش کاتێ چاو له ئاوێنه ده‌بڕم، چاوه‌رێم له پشته‌وه باوشم پێداکه‌یت‌و گۆرانیه‌کم بۆ بچڕێ، منیش ئارام ئاوڕ بده‌مه‌وه‌و نه‌رمایی گوێچکه‌کانت ماچ بکه‌م، ده‌ست له پرچه‌کانت بژه‌نم، لێو له لێوه‌کانت وه‌رده‌م‌و به کۆڵانی مه‌مکه‌کانتا گوزه‌ر بکه‌م...
ڕۆژی هه‌ینی حه‌وتووی داهاتوو، 15ی مانگ، 30 مۆم داده‌گیرسێنم، جێژنێکی بچووک ده‌گرم، شه‌راب ده‌نۆشم، گوێ ده‌ده‌مه"CD گوڵی خوێناوی هۆمه‌ر دزه‌یی".
"دوێنێ شه‌و بینیم له خه‌وێ، له سه‌ر جێی به‌ر مانگه شه‌وێ، خۆم خزانده سه‌ر جێی فێنک، نه‌مهێشت به‌ر هه‌ناسه‌م که‌وێ، قژی خاوی، بالێداوی، ئاڵۆزاوی، جارجار دایده‌پۆش لاچاوی، خوایه گیان چه‌نده‌م خۆش ده‌وێ، زۆر به‌ئاسپایی‌و به‌نه‌رمی، ده‌مم برد بۆ لێوی گه‌رمی، چاوی هه‌ڵهێناو پێی گوتم، خه‌ونم ئه‌دی تۆ هاوسه‌رمی، نه‌یهێشت هه‌ستم، گرتی ده‌ستم، لێوی گه‌ستم، موچۆرکێکی خۆش دایگرت سه‌رتاپای هه‌ناوو هه‌ستم، وێکڕا تا مه‌لا بانگدانێ، تێکئاڵان‌و ده‌ست له‌ملانێ، له‌ناکاو ده‌نگی مه‌لای هات، دایبریم له‌به‌ژنی جوانێ، به‌سه‌ر سامی، به‌ناکامی، بێ ئارامی، به‌جێم هێشت به‌هه‌شتی خه‌ونم، چاوم پڕ بوو له گریانێ".
ببوره، نه‌مکردیته دایک، ببوره نه‌بووم به باوک!
به‌خۆڕ یادت ده‌که‌م، کوردانه بیرت لێده‌که‌مه‌وه، کوردانه‌تر خۆشم ده‌وێیت.
Thursday, August 28, 2008
Saturday, August 2, 2008
نامه‌ی هه‌شته‌م!
گوزه‌ر به کێڵگه‌کانی مین‌دا.
ده‌م‌و ئێواره‌یه‌کی 12 مانگ به‌ر له ئێستا، کاتێک پێت وتم ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره بگه‌ڕێمه‌وه دێیت بۆ دیتنم‌و پاش تێپه‌ڕ بوونی 10 ساڵ ئیدی ده‌تهه‌وێت له ئامێزم بگری، هه‌موو گیانم که‌وته سه‌رئاو، ته‌زوویه‌ک سه‌رتاپای له‌شی داگرتم، ده‌ست‌و دڵم له‌رزین، دوایه به‌خۆمم وت، له‌وه ناچێ ئه‌م قسه‌یه‌ی له دڵه‌وه بێ...
ئه‌و شه‌وه تاکوو به‌یانی خه‌و نه‌چووه چاوه‌کا‌نمه‌وه، به‌یانی ده‌م‌وده‌ست بلیتی هاتنه‌وه‌م کڕی، که به‌تۆشم وت سه‌رت زۆر سوڕماو پێت سه‌یر بوو چۆن شتی ئاوام کردوه، که‌س نه‌یزانی بۆچی خێرا بڕیاری جێبه‌جێ کردنی ئه‌و سه‌فه‌ره‌م‌دا، ئێستاش جیا له خۆمان که‌س نه‌یزانیوه، کاتێ له پاریسه‌وه بۆ وڵاتی سوئێد گه‌ڕامه‌وه، چه‌ند ڕۆژێک لای ئه‌میر مامه‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ هاورێیان که‌وتینه رێ، ئایشه‌و ئاریا بۆ ماڵێ گه‌ڕانه‌وه، ئه‌میر دواین ماچه‌کانی خۆی له ڕوومه‌ته خرپنه‌کانی ئاریای کوڕی‌دا، ئایشه به منی وت: (کاک ره‌حیم گیان، ئاگات له ئه‌میر بێ...).
کات نه‌ده‌ڕۆیشت، ده‌ت وت زه‌مان چه‌ق وه‌ستاوه‌و ناجوڵێ، له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم له فڕۆکه‌خانه‌ی "Arlanda"، چه‌ند په‌یکمان هه‌ڵدا، ئه‌ژین میوانی کردین، فه‌رزانه چاوه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌میر هه‌ڵنه‌ده‌گرت، مه‌نسوور وه‌کوو هه‌میشه عاشق بوو، منیش ساڵانێک بوو ته‌نیا بیرم له تۆ ده‌کرده‌وه، که‌چی ئێستا دێم بۆ ئه‌وه‌ی بمبینیت، دێم بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه پیاسه بکه‌ین، بیر له هیچ ناکه‌مه‌وه، مه‌ترسییه‌کانی رێگا نابینم، ده‌رنجامه‌کانی ئه‌م سه‌فه‌ره لێکناده‌مه‌وه، ته‌نیا بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه، شتێک ساڵانێکی زۆره منی زیندوو ڕاگرتوه، قه‌ت پێم وانیه له‌گه‌ڵم نیت!
فڕۆکه له شاری ئاتێن چه‌ند کاتژمێرێک ڕاده‌وه‌ستێ، ئارام‌وقه‌رارم لێبڕاوه، ئه‌گه‌ر به من بێ نابێ یه‌ک چرکه‌ش ڕاوه‌ستێ، پاش پتر له 7 کاتژمێر ده‌گه‌ینێ، ئه‌و شه‌وه خۆمان له شاره‌که‌ی مامه سێوه‌ی حه‌یرانبێژ ده‌بینینه‌وه، یادێک له حاجی قادر شاعیری شۆڕشگێر ده‌که‌ینه‌وه، من له نێو خانوه قوڕینه‌کانم، به‌رده‌وام چاو ده‌گێڕم، بۆن به ره‌زه‌کانی سکرتاریاوه ده‌که‌م...
دره‌نگانی ئه‌و شه‌وه که‌سێک دێت‌و ده‌ڵێت:"که‌سێک له نێوخۆوه چه‌ند جار پێوه‌ندی گرتوه‌وو تۆی ده‌وێت"، باوه‌ڕ ده‌که‌م، چوونکه ئه‌و ژوماره‌م دابوویتێ، دوایه ته‌له‌فوونه‌که‌ی به ئه‌مانه‌ت لێوه‌رده‌گرم‌و گوێم له ده‌نگت ده‌بێ، چه‌ند به‌بڕشته‌وه ده‌ڵێت:" سوبه‌ی لاتم، ئه‌بێ بێیت بۆسه‌ر سنوور به‌دواما"، ئه‌وشه‌وه پرس‌و‌ڕا ده‌که‌م، ئه‌ڵێن وه‌کوو جاران نیه، ته‌نیا حه‌وتووی 2 که‌س ئیزنیان هه‌یه بێن، ئه‌ویش ئه‌بێ پێشتر ناوه‌کانیان بدرێت به شوێنی پێوه‌ندیدار، که به تۆ ده‌ڵێمه‌وه نابێ‌و ناکرێ، به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێی:" ئه‌بێ‌و ئه‌کرێ، یان به‌یانی یان هیچ کات!"
تاکوو دره‌نگانی شه‌و پیاسه ده‌که‌م، که‌س نازانێ بۆ ئاوا شڵه‌ژاوم، بۆچی ئه‌ڵێی کێچ که‌وتۆته که‌وڵم، له‌به‌رچی ئۆقره ناگرم، به‌رده‌وام له خۆم پرسیار ده‌که‌م‌و خێرا خێرا وڵامی پرسیاره‌کان ده‌ده‌مه‌وه، قه‌ت وانه‌بووم، له وڵامه‌کان په‌شیمان ده‌بمه‌وه، جارێ ده‌ڵێم، نایه‌ت‌و سوبه‌ی ده‌ڵێت رێگا گیرابوو، هه‌وڵم‌داو نه‌کرا، هاتم به‌ڵام چوونکا نه‌هاتیت به‌شوێنما بۆ سه‌رسنوور گه‌ڕامه‌وه...
گزینگی هه‌تاو له پشت چیای به‌هیبه‌تی هه‌یبه‌ت سوڵتانه‌وه خۆ ده‌رده‌خات، ته‌له‌فوونه‌که‌ت وڵام ناداته‌وه، دڵه‌ڕاوکه‌مه، ژوماره‌ی خاڵۆزاکه‌ت ده‌گرم‌و پێم ده‌ڵێ:"تاریک‌ولێڵی به‌ره‌به‌یان که‌وتۆته رێ".
ئیدی تابڵۆی هه‌زاران ترسی جۆراوجۆر که‌وته به‌رچاوم.
به‌ره‌و شاری شێخی نه‌مر به‌رێده‌که‌وم، ئه‌و شاره‌ی له‌وێ زۆر به‌دواتا گه‌ڕام‌و نه‌مدیتیته‌وه، ده‌چمه لای کوڕه‌کان، له‌وێ به‌گه‌رمی پێشوازیم لێده‌کرێ، پیزام بۆ داوا ده‌که‌ن، "رێبین" له شڵه‌ژاوی‌و حه‌په‌ساوی من سه‌ری سوڕماوه، باش ئه‌زانم نابێ هیچ بدرکێنم.
گه‌رما هه‌موو ژووره‌که‌ی داگیر کردوه، کوڕه‌کان به دزی‌و ئاشکرا سیره‌ی چاویان تێگرتووم، حوسێن که له سوئێد گه‌ڕاوه‌ته‌وه به خۆی‌و چه‌وشه‌قه‌که‌یه‌وه دێت‌و ده‌چێت‌و جاروباره قسه‌یه‌ک ده‌کات، چاو له‌سه‌ر کاتژمێره‌که‌م هه‌ڵناگرم.
ته‌له‌فوونه‌که زه‌نگ لێده‌دات، ڕاده‌چڵه‌کێم، له جێگای خۆم ویشک ده‌بم، "تاکوو نیو کاتژمێری دیکه، وه‌ره بۆ لای به‌نزینخانه‌ی ژنان، با که‌س نه‌تبینێت...".
یه‌کسه‌ر به‌ڕێده‌که‌وم، له‌وێ له دوکانێکدا خۆم ده‌خافڵێنم، له‌پڕ ده‌رده‌که‌ویت، هیچم بۆ ناوترێت، له ماشێنه‌که‌دا ده‌ستت ده‌گرم، چاو له چاوه‌کانت ده‌بڕم‌و هه‌موو ڕه‌نگه جوان‌و بۆنه خۆشه‌کانی دونیا له تۆدا کۆده‌بنه‌وه، پێم وتبوویت، چه‌نده گه‌وره بوویت، چه‌نده ژنیت...
له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌وماڵه‌دا، ده‌مێنینه‌وه، درگای ژوورکه قایم ده‌که‌م، بۆنی ڕێگا، بۆنی نیشتمان، بۆنی ئه‌و هه‌موو ساڵه که دوور بووم بۆ نێو سیه‌کانم هه‌ڵمژی، سه‌رتاپام ماچ کردیت، له ته‌پڵی سه‌رته‌وه تاکوو خوار ئه‌ژنۆکانت...
ئێوارێ به‌بێ هیچ ترس‌و دڵه ڕاوکه‌یه‌ک، خزاینه نێو شار، سه‌رمان له دوکانه‌کان هه‌ڵێناو تۆ یه‌ک دوو ملوانکه‌ی به‌ردینت کڕی، چووینه سه‌رچنارو پێکه‌وه په‌یکێکمان هه‌ڵدا، له‌بیرت دێ، کوڕه گارسۆنه‌که هه‌ر به‌ده‌وروو پشتت‌دا ده‌هات‌و منیش پێده‌که‌نیم؟ من‌و تۆ ئه‌و شه‌وه بووین به گوناهبارترین عاشقی دونیا، چووینه پێستی یه‌کتره‌وه...
3 شه‌و پێکه‌وه بووین، سێ شه‌و بۆ هه‌میشه، بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان، پێکه‌وه قومێک شه‌رابمان نۆشی، نه‌کرا ئه‌و بوتڵه شامپاینه‌ی لێره‌وه هێنابووم پێکه‌وه بیخۆینه‌وه، دوایه بوو به نسیبی که‌سێکی دیکه، که‌سێک که له نێو ئه‌م هه‌موو مرۆڤه‌ی جیهان‌دا ئه‌زانێ تۆ له هه‌موو ژنه‌کانی ئه‌م گۆی زه‌وییه جیاوازی، تۆ به کێڵگه‌کانی "مین"دا تێپه‌ر بوویت، مه‌ترسییه‌کانت نایه پشت سه‌ر، بووی به ئازاترین ژنی دونیا، به‌راستی بۆ من بووی به مونالیزا...
که گه‌ڕایته‌وه، چاوه‌کانت پڕ بوون له ئاو، شانه‌کانم ڕاته‌کاندیت وتم نابێ بگریت، ئه‌گه‌ر بگریت نامبینیته‌وه، تکایه شاد به، ئێمه یه‌کتر ده‌دۆزینه‌وه...
به‌و به‌یانییه زووه، هه‌ڵته‌ک هه‌ڵته‌ک جانتاکانمان به‌دوای خۆمان‌دا ڕاده‌کێشا، تاکوو به‌تاکسی چووینه لای به‌نزینخانه‌ی ژنان، له نانه‌وایه‌که کولێره‌یه‌کی تازه‌مان کڕی، دڵم زۆر گیرابوو، زۆر، وه‌کوو ئێستا که بۆت ده‌نووسم، وه‌کوو ئێستا که زۆر ده‌مێکه‌یه ئاگامان لێک نییه.
به تاکسی چووم بۆ گاراج، له نێو تاکسیه‌که‌دا به‌کوڵ گریام‌و شۆفیره‌که پیاوێکی به‌ساڵدا چووی ره‌زا سووک بوو، ده‌یوت: "باوکه‌که‌م، کاکه گیان، براکه‌م، بۆ وا دڵته‌نگی، چی بووه...". گه‌یشتمه شوێنی مه‌به‌ست‌و چنگێک پاره‌م پێدا، نه‌مهێشت پاره‌که ببژێرێت، به‌ڵام چه‌ند به‌رانبه‌ری ئه‌وه بوو که ده‌با پێم دابا.
گه‌رامه‌وه کۆیه، له‌وێوه چوومه جێژنیکان، من حه‌په‌ساو، وڕوکاس، ئه‌و هه‌موو لاوه‌ش ده‌وریان لێدا بووم‌و وێڕای وێنه گرتن له‌گه‌ڵم، پێده‌که‌نیین، به‌ڵام هه‌موو وجودم له‌گه‌ڵ تۆدا سه‌فه‌ری کردبوو، تۆ هه‌موو شتێکت بردبوو، هه‌مووشتێک.
ئه‌زانی ویستت بوتڵی شه‌رابه‌که به‌ریته‌وه بۆ ئه‌وێ من نه‌مهێشت، وتت لای لێوانی مه‌شروبه‌که‌ی مامه‌ت دایده‌نێیت، به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ترسی رێگا نه‌مهێشت، ئه‌و بوتڵه‌م له هه‌ولێر فرێدا.
کاتێ زه‌نگتداو وتت:"ئه‌وه له سه‌قز تێپه‌ڕ بووم..."، من بوومه‌وه به‌خۆم، زیندوو بوومه‌وه، هه‌موو ئه‌م شتانه خۆبه‌خۆ هاتنه ئاراوه.
ده‌فته‌ری شێعره‌که‌ی داتمێ، وتت بۆ منت هۆنیوه‌ته‌وه، شیرینی‌و پسته‌و دیارییه‌کانی دیکه‌ش هه‌موویم له‌بیر ماوه، ئودکلۆنه بۆن خۆشه‌که، کراسه قۆڵ کورته‌که، ماچه‌کان‌و...
من به یادی ئه‌و خه‌ونه که سه‌رتاپای ژیانمی بۆ هه‌میشه داگیر کردوه، سێ شه‌وه شه‌راب ده‌نۆشم‌و نانووم.
ئاره‌زوو ده‌که‌م ئه‌م خه‌ونه ببێته‌وه به حه‌قیقه‌ت!
ئه‌مه‌وێ به قسه‌ی شاعیرێکی عه‌ره‌ب کۆتایی به‌م نامه‌یه بێنم،
"سێ خۆشه‌ویستم هه‌بوو، هه‌ر سێکیانم له قیس چوو، یه‌که‌میان مرد، دووهه‌میان شووی کرد، سێهه‌میان بوو به ژنم".!
ئاگات له چاوه‌کانت بێت، هه‌میشه باوه‌ڕم به ده‌سته به‌هێزه‌کانت هه‌یه.

Friday, August 1, 2008
پێویستی به‌رده‌وامی رێکخستن به زانیاری رێکخراوه‌یی.
حاشا له‌و ڕاستیه ناکرێ، یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی کوردستان، پاش به‌رێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی چواره‌م، له نێوه‌ڕاستی مانگی گه‌ڵاوێژی ساڵی 2007ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 86ی هه‌تاوی، به‌دوور له خۆهه‌ڵکێشان‌و ته‌بلیغاتی بێجێ‌و فریوده‌رانه، که زۆر زیانباره، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بۆ پێشه‌وه هاویشتووه، له ئاکامی ئه‌و هه‌نگاوانه‌دا، له هه‌موو بواره‌کان‌دا په‌لوپۆی ده‌رکردووه، ده‌ستکه‌وتی دیپڵۆماسی، سیاسیی‌و ته‌شکیلاتی دیار‌و به‌رچاوی ده‌سته‌به‌ر کردوون.
به‌ڵام له کاری ته‌شکیلاتی‌دا، قه‌ت نابێ به‌وه‌ی هه‌مانه‌و به‌ده‌ستمان هێناوه ڕازی بین، ئه‌بێ ده‌ستکه‌وته‌کان پردی په‌ڕینه‌وه‌ی ئێمه بێت بۆ کاری گه‌وره‌تر، له هه‌مان کاتدا، به‌کار هێنانی ده‌ستکه‌وته‌کانمان بۆ گه‌شه‌و به‌ره‌وپێش چوونی ڕیکخراوه‌یی بێ له هه‌موو بواره‌کان‌دا.
حاشا له‌وه‌ش ناکرێ، بۆ مسۆگه‌رکردنی ئه‌م ئامانجه، پێویسته ئێمه خاوه‌ن ته‌شکیلاتیکی مودێرن، جێکه‌وتوو، یه‌کگرتوو، سه‌رده‌میانه، به‌رین‌و به‌هێز بین.
ئه‌گه‌ر بێتوو رێبه‌ری یه‌کیه‌تییه‌که‌مان، ژیرانه‌و به‌به‌رنامه له‌م ده‌ستکه‌وتانه بڕوانێ، به ئامانجی به‌کارهێنانی درێژخایه‌ن میکانیزم‌و رێگای گونجاو بۆ که‌ڵک لێوه‌رگرتنیان ببینێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ل‌و ده‌رفه‌تانه زۆرتریین به‌هره به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، ئه‌وا ده‌کرێ هیوادار بین، ده‌ستکه‌وته‌کانمان ئه‌بنه ده‌سمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ی، ئابوری، سیاسیی‌و مه‌عنه‌وی، به‌چه‌شنێک پێکهاته‌ی رێکخراوه‌یمان زۆر پتر له هه‌نووکه به‌هێزو به‌رین ده‌بێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌که‌شی، ده‌سکته‌وته‌کان ده‌بنه به‌ڵاو خۆرکه‌ی ناسه‌قامگیری رێکخراوه‌یی.
ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌وتمان هه‌بوه، گه‌شه‌مان کردوه‌و به‌روپێش چووین، نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه خاوه‌نی ته‌شکیلاتین، ئه‌مه‌ش یانی کۆی ئه‌وانه‌ی له بازنه‌ی تێکۆشانی ئێمه‌دا کار ده‌که‌ن‌و ده‌ور ده‌گێڕن.
هه‌موومان، باش ده‌زانیین ته‌شکیلات وه‌کوو چه‌کی هه‌ره گرینگی ئێمه له خه‌باتدا چاوی لێده‌کرێ، سه‌نگ‌وسووکی ئێمه، له هه‌ر هه‌نگاونانێکدا، له هه‌ر دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ویه‌کدا، له هه‌ر حیساب بۆ کردنێکدا، گرێدراوی به‌رینی ته‌شکیلاتی ئێمه‌یه، ئه‌م بابه‌ته ئاستی قورسایی‌و ده‌ستڕۆیشتووی ئێمه له هه‌ر بازنه‌یه‌کدا به ڕوونی دیاری ده‌کات، وه‌دیهاتنی دروشم‌و ئامانجی گه‌وره، به ته‌شکیلاتی به‌رین‌و رێبه‌ری کارامه مسۆگه‌ر ده‌بێ.
ڕوونه، ته‌شکیلات ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام خۆراکی پێویستی هزری‌و سیاسیی نه‌بێ، به‌رینیه‌که‌ی ده‌بێته به‌ڵاو زوو یان دره‌نگ به شێوه‌و رێگای جۆراوجۆردا، به‌ره‌و قه‌یران‌و چووک بوونه‌وه پاڵپێوه‌ده‌ندرێ.
ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تیی لاوان بیهه‌وێت، وه‌کوو رێکخراوێکی سه‌رده‌میانه‌ی شێلگیر له مه‌یدانه جۆربه‌جۆره‌کاندا ئاماده‌یی هه‌بێت، جیا له سازدان‌و ره‌خساندنی بوارێکی شاد بۆ سه‌رتاپای پێکهاته‌ی ته‌شکیلاتیمان، زۆر پێویسته به‌رده‌وام زانیاری ته‌شکیلاتی، له رێگای پێکهێنانی کۆڕوکۆبوونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتییه‌وه بگوازرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ، رێکخراوی ئێمه وه‌کوو رێکخراوی لاوان، له ئاستێکی به‌رین‌دا تێکۆشانی هه‌یه‌و له چوار گۆشه‌ی جیهان خاوه‌نی ئه‌ندام‌و لایه‌نگره، ئاشکرایه، به‌رینی تێکۆشانی مه‌و جیاوازی مه‌یدانه‌کانی خه‌باتمان، ئه‌رکێکی زۆر قورس ده‌خاته سه‌رشانی رێبه‌رایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاو ڕوونانه‌تر له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م گرینگایه‌تییه، به دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی گونجاو، خۆراکی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ته‌شکیلاتی، بگه‌یه‌نێته مه‌ڵبه‌نده‌کانی ڕیکخستنی خۆی له هه‌موو جێگایه‌ک.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موومان، بۆ یه‌ک ئامانجی هاوبه‌ش خه‌بات ده‌که‌ین، به‌ڵام نابێ ئه‌و راستیه له‌بیر بکه‌ین، خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی جۆراوجۆر ده‌خاته سه‌رشانمان، هاوکات پێویسته له‌و راستییه تێبگه‌ین، هه‌ر شوێن‌و وڵاتێک رێگا‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌وێت‌و ئێمه ناتوانین یه‌ک ڕوانگه‌و یه‌ک به‌رنامه‌ی کار بۆ هه‌موو پێکهاته‌ی ته‌شکیلاته‌که‌مان بێنینیه ئاراوه‌و بیسه‌پێنین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، رادیۆمان هه‌یه، له ته‌له‌ویزیۆن به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به لاوانمان هه‌یه، به‌ده‌یان ماڵپه‌ڕو چه‌ند بڵاوکراوه‌ی گشتیی‌و کۆمه‌ڵێک نامیلکه‌ی جۆراوجۆر له لایه‌ن کۆمیته‌کانمانه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه، وێرای به‌رز نرخاندنی گرینگی ئه‌م تێکۆشانه پڕ وزه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌چاوی رێزه‌وه له ماندوو بوون‌و ئه‌رکداری هاورێیان له هه‌موو بواره‌کان‌دا ده‌ڕوانم، به‌ڵام پێم وایه هه‌موو ئه‌م ماندوو بوون‌و تێکۆشانه بۆ ته‌شکیلات به‌بێ حزوورو ئاماده بوونی به‌رپرسان‌و رێبه‌ری لاوان له کۆڕۆکۆبوونه‌وه‌ی ته‌شکیلاتی‌و ڕێکخراوه‌یی، ناتوانێ ئاکامی دڵخواز به‌ده‌سته‌وه بدات.
ئه‌زموونی کاری ته‌شکیلاتی‌و رێکخراوه‌یی، پێمان ده‌بێژێ، هیچ بابه‌تێک به‌ڕاده‌ی کۆبوونه‌وه ڕاسته‌وخۆکان، ناتوانێ بۆ ته‌شکیلاتێکی کراوه‌و دێموکراتیک به‌رهه‌مدار بێ.
که‌وایه، ده‌بێ له‌م بواره‌دا، هه‌رچی زۆرتر کاری بروکراتیک که‌م که‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا وڵامی داخوازیه‌کانی خۆمان له ته‌شکلات وه‌رگرینه‌وه، ده‌بێ گرینگی پتر به کاری راسته‌وخۆی به‌رپرسانمان له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی کاری ته‌شکیلاتی‌دا بده‌ین.
به‌و هیوایه، هیچ کار‌و ئه‌رکێک، بایه‌خی ئه‌م بابه‌ته گرینگه‌مان لا که‌م نه‌کاته‌وه.
یه‌که‌م بوون گرینگه، به‌ڵام له‌وه‌ش گرینگتر، چۆنیه‌تی هونه‌ری یه‌که‌م مانه‌وه‌یه.
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته، یه‌که‌مین جار له ستوونی "لاوانه"، له ژماره 30ی گۆڤاری "لاوان"، ئۆرگانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بڵاوو کراوه‌ته‌وه.

Subscribe to:
Posts (Atom)