Archive

Tuesday, October 28, 2014

نەخۆشخانەی بیاوانی "دوکتۆر قاسملوو"


نەخۆشخانەی بیاوانی "دوکتۆر قاسملوو" لەسەر سنووری کۆبانێ و باکووری کوردستان بەمەبستی چارەسەری نەخۆشان و بریندارانی خەلکی کۆبانی و رۆژئاوای کوردستان دامەزراوە. هەموو پزیشک و پەرەستارەکانی ئەو نەخۆشخانە بە شێوەی خۆبەخش خزمەت دەکەن...

بیمارستان صحرایی "دکتر قاسملو" در مرز کوبانی و شمال کوردستان برای معالجە بیماران و مجروحین اهل کوبانی تاسیس شدە است.
تمامی پرسنل این بیمارستان بە صورت رایگان بە بیماران خدمات درمانی ارائە می‌دهند.

Saturday, October 25, 2014

بە یادی ئه‌و کچه‌ی فێری فرێنی کردم!










رەحیم رەشیدی
سه‌لام "سه‌ڵته‌نه"‌ گیان!
هه‌ستێکی سه‌یر داگیری کردووم‌، لێت ناشارمه‌وه‌ ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ به‌ ڕاده‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ بیرم نه‌کردوویت، ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ ئاوا وه‌کوو ئێستا که‌ ئه‌م دێڕانه‌ ده‌نووسمه‌وه‌، بۆ بیستنی ده‌نگت تامه‌زرۆ نه‌بووم.
قه‌ڵافه‌تی شوێندانه‌رت، بریسکه‌ی چاوه‌کانت، پێڵاوه‌ "که‌تانی‌و ئادیداسه‌کان"، ئه‌و پێڵاوانه‌ی به‌شێکی زۆر له‌ خه‌ڵکی لای خۆمان‌ تاکوو ئێستاش به‌ هه‌ڵه‌ به‌ "ئاریداس"، ناوی دێنن، تۆ به‌رده‌وام ئه‌و جۆره‌ که‌وشانه‌ت له‌ پێده‌کرد.
بیر له‌و جه‌مه‌دانییه‌ ده‌که‌مه‌وه‌، زۆربه‌ی کاته‌کان پرچه‌ قه‌ترانیه‌کانت له‌ ژێریدا ده‌شارده‌وه‌، به‌ڵام نه‌ختاڵێک له‌ قژت هه‌میشه‌ به‌ده‌ره‌وه‌ بوو، ئه‌و پانتۆڵه‌ خاکی ڕه‌نگییه‌ی له‌پێت ده‌کردو گورجوگۆڵ‌و خێراو به‌بڕشت، بێ پسانه‌وه‌ له‌ هاتووچۆ کردن‌و بیر کردنه‌وه‌دا بوویت. به‌رده‌وام ده‌م به‌بزه‌و شادو قسه‌ خۆش بووی.
ئازیزم!
قه‌ت بیرم نه‌ده‌کرده‌وه، ڕۆژیک له‌ ڕۆژان،‌ ئه‌و کردارانه‌ت ببێته‌ هه‌وێنی نووسین‌، من به‌شێک له برینی‌ دووری خۆمی پێسارێژ که‌مه‌وه‌. به‌ ئه‌مگدارییه‌وه‌ له‌و هه‌موو شوێندانانه‌ت ده‌ڕوانم که‌ له‌سه‌ر من هه‌تبوه‌.
بیر له‌ زۆر شت ده‌که‌مه‌وه‌، له‌و هه‌موو وره‌، هێزو ماندوویی نه‌ناسییه‌ی له‌ وجوودات دابوو.
سپاس، کردارت وای کرد، تانه‌و ته‌شه‌رو لاتاوی ئه‌م‌و ئه‌و، که‌ که‌میش نه‌بوون، شوێنی نه‌رێنی له‌ مه‌دا به‌رانبه‌ر به‌ ژن دانه‌نا، به‌ڵکوو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، له‌سه‌ر باوه‌ڕمه‌ندی ئێمه‌ به‌ ژن‌و تواناکانی ئێوە،‌ له‌ ناخماندا بۆ هه‌میشه‌ ریشه‌ی داکوتا‌، لانی که‌م من بۆ هه‌میشه‌ باوه‌ڕم به‌ تواناو بیرو هێزی ژنان هێناوه‌‌، سپاس بۆ هه‌میشه‌ی ده‌سته‌ به‌هێزه‌کانت، ئه‌مه‌ وایکرد وه‌کوو مرۆڤ بیر بکه‌مه‌وه‌، مرۆڤ به‌ کردارو ڕوانگه‌و باوه‌ڕی به‌رانبه‌رانه‌وه‌ زۆرتر چێژ له‌ ژیان وه‌رده‌گرێ.
سوپاس بۆ ئه‌م باندۆره‌ مرۆڤانیه‌ له‌سه‌ر هزر، رۆح‌و بیرکردنه‌وه‌م...
ئێستا باڵای بیر کردنه‌وه‌م نه‌ختاڵێک هه‌ڵکشاوه‌، کاتێک به‌ ڕووداوه‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌کانی ڕابردوودا ده‌چمه‌وه‌، بیریان لێده‌که‌مه‌وه‌، یادی ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تی‌‌و وره‌ به‌رزیانه‌ت، وره‌م وه‌به‌ر ده‌نێت‌، له‌م دووری دووره‌وه‌، به‌رێزه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر گڵکۆ هه‌میشه‌ پیرۆزه‌که‌ت‌دا سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنم‌، بڕیار نوێ ده‌که‌مه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م‌و کورتییه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنه‌و گازاندانه‌ی هه‌مه‌، ئه‌بێ ئه‌م رێگا هه‌تڵه‌ نه‌که‌م‌، ئه‌م هه‌سته‌ زۆرتر ده‌روازه‌کانی یادی تۆ له‌سه‌ر من ئاوه‌ڵا ده‌کات‌، ئارامی‌و هێمنایه‌تییه‌کی بێ سنوورم پێده‌به‌خشێ.‌
ئێمه‌ منداڵ بووین، ئه‌ونده‌ که‌ نه‌مانده‌توانی له‌ نهێنی گیران‌و ده‌سبه‌سه‌ر کردنی باوک‌و براکانمان تێبگه‌ین، ته‌نیا ئه‌ونده‌م به‌بیر دێته‌وه‌ کاتێک گڕومان ده‌گرت بۆ شتێک، یان دایکمان زۆر ماندوو وه‌ڕز ده‌کرد، ئه‌و‌ له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ ده‌یگووت: "ده‌ بێده‌نگ بن، تاعوونتان تێکه‌وێت، چی هاری کردوون، باوکتان ئه‌وه‌تا له‌ کوونه‌ ڕه‌شا، به‌چی پێده‌که‌نن، بۆ دانامرکێن، هاکا ته‌رمه‌که‌ی "حاجی مارف"، هاته‌وه‌ به‌ر درگا‌".
ڕاستی نه‌مانده‌زانی "حه‌لیم" باسی چی ده‌کات‌، به‌ڵام له‌ بیرمه‌ ئێمه‌ هه‌موو بێده‌نگ ده‌بووین‌، به‌ڵام تۆ بێده‌نگ نه‌ده‌بوویت، هه‌میشه‌ تۆ له‌م ساتانه‌دا وه‌ده‌نگ ده‌هاتیت،‌ چه‌ند له‌سه‌ره‌خۆ به‌ "حه‌لیم"ت ده‌گووت: "ئه‌رێ نه‌بڕایه‌وه‌ ئه‌م سینگ کووتان‌و ناشوکری کردنه‌ی‌ تۆ، خۆ له‌سه‌ر دزی ‌نه‌گیراون، ناخۆشی له‌ خه‌ڵکی ئازا ده‌قه‌ومێ، واز له‌و منداڵانه‌ بێنه‌...".
ئه‌زانی، دایکم نه‌ختالێک لێت ورد ده‌بوه‌وه‌، ده‌یگووت: "نۆره‌ی تۆمه‌، جا بۆ تۆش ناچیت بۆ لایان، نا، نا فه‌رموو بده‌ره‌ شاخ، چه‌تیوه‌ بێده‌نگ نه‌بیت قژ به‌سه‌رته‌وه‌ ناهێڵم، زۆری لێبڕێسیت ئه‌نێرم به‌ شوێن "مامتا"، بێت بیرازت کات، داکه‌وه‌...".
دایکم، گوێی ده‌دایه‌ ڕادیۆکه‌، ئه‌و ڕادیۆ که‌ کابرا ده‌نگ خۆشه‌که‌ به‌ دلێری‌و گۆڕه‌ گۆڕ قسه‌ی تێدا ده‌کرد، ده‌با ئێمه‌ هه‌موومان بێده‌نگ باین، دایکم ده‌یان جار به‌ قوربانی ده‌بوو، له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ ئه‌یووت: "ئاخ کوێرایم دایه‌ت، پیر بووم ده‌نا تفه‌نگم له‌ شان ده‌کرد، ده‌ک سه‌به‌بکارتان زوخاو هه‌ڵینێت، ده‌ک ره‌بی ته‌عالا خوا ژێره‌و ژووری کات، کاک ئه‌حمه‌دی شێخ ده‌ست به‌ عومرتانه‌وه‌ بگرێ...".
دوایه‌ زانیم، ئه‌و کابرا ده‌نگ دلێره‌، ناوی "ئه‌حمه‌د شێربه‌گی"ه‌. یه‌که‌م جار له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌نگ نه‌رم‌و نیانه‌که‌ی تۆ زۆرت خۆش ده‌ویست‌، که‌ ناوی "ته‌ها عه‌تیقی‌" بوو‌، له‌ رێکه‌وتی 20ی ئاوریلی ساڵی 2004ی زایینی، له‌ به‌رده‌م رێستورانی میکۆنووس، له‌ بێڕلینی ئاڵمان دیتمن که‌ بۆ یادی "لوحه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی میکۆنووس" چووبووین."خه‌جم" هاوینی 97 دیت، بوومه‌ هاوکاری، ئه‌و کات له‌ شاری "که‌رکووک" بووین، تۆ هه‌میشه‌ کاتێ شتێک شاد یان ئالۆز ده‌بوو، له‌به‌ر خۆته‌وه‌ ده‌ت وت: "که‌رکووکه‌".
هه‌میشه‌ جیاواز بوویت، له‌ هه‌ڵسووکه‌وتدا، له‌ گوێدانه‌ موسیقا، جلوبه‌رگ له‌به‌ر کردن، جارێک نه‌مدیت خۆت جوان بکه‌ی، نه‌چوونت بۆ شایی، هه‌ڵنه‌په‌ڕین، به‌رده‌وام گوێدانه‌ ڕادیۆ "توشیبا"، چووکه‌که‌ت، ئه‌وه‌ی جاره‌که‌ له‌ "ته‌ورێز" زانیم هه‌میشه‌ له‌ نێو جانتاکه‌ت دایه‌، ئه‌و ده‌مانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری"شێرپه‌نجه‌ی خوێن"، ده‌چووین بۆ ئه‌وێ، نه‌خۆشییه‌ک که‌ ئازارێکی بێکۆتایی ڕژاندبوه‌ جه‌سته‌ته‌وه‌.
رادیۆکه‌، پاییزی ساڵێکی دوور، کاتێک ئاهه‌نگێکی غه‌مگینی لێدا، تۆ ڕه‌نگت گۆڕا، ڕادیۆکه‌ت ده‌ست دایه‌و له‌به‌ر خۆته‌وه‌ وتت: "قوڕ به‌سه‌ر‌م، هاوار، ماڵی وێرانم، ده‌ستی شکاوم، کاک "موسته‌فا" شه‌هید بووه".
ئه‌و کات نه‌مده‌زانی کاک "موسته‌فا" کێییه‌، به‌ڵام تۆم قه‌ت ئاوا ڕه‌نگ بزرکاوو ده‌سته‌وه‌ستان نه‌دیتبوو، پاش که‌مێک له‌ پڕ بوژایته‌وه‌و له‌به‌ر خۆته‌وه‌ وتت: "ڕۆڵه‌کانی مه‌هاباد جێگات پڕ ده‌که‌نه‌وه‌، ڕۆحت شاد بێت".دوایه‌ له‌گه‌ڵ تۆ گوێم له‌ رادیۆکه‌ گرت، "رزگارو پرشنگ" باسی شه‌هید بوونی بابیان ده‌کرد له‌ "کاوڵان‌و کورانی مه‌هاباد"، من بۆ هه‌میشه‌ ناوی ئه‌وانم له‌به‌ر کرد، دوایه‌ به‌ ته‌له‌فوون له‌گه‌ڵ ئه‌وان له‌ وڵاتی سوئیس قسه‌م کرد، تاکوو ئێستا ئه‌مه‌م بۆ نه‌گێڕاونه‌ته‌وه‌. پاییزی ئه‌و ساڵه‌،کاک “عه‌بدوڵا شەریفی"، له‌ بۆسه‌ی دوژمندا به‌ گولله‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستی چووبوه‌ کاروانی نه‌مرانی دێموکڕاته‌وه‌.
پاش ساڵانێکی زۆر، من له‌م‌ شتانه‌ تێگه‌یشتم. جارێکیان مام "ره‌حمان ئاخکه‌ندی"، له‌و دیوه‌وه‌ شریتێکی بۆ هێنابوویت، به‌ر‌ده‌وام ده‌ت وت: " لێگه‌رێن با سه‌لاح داوده‌، بیڵێت".من گۆرانی "ئه‌و ڕۆژه‌‌ی ئازادییه‌ به‌هارم لێشادیه‌"، زۆر پێ خۆش بوو، له‌به‌رم کردبوو به‌رده‌وام ده‌موته‌وه‌.
ئێستا، بیر له‌و ساتانه‌ ده‌که‌مه‌وه‌، ئه‌و ده‌مانه‌ی به‌ قه‌ولی دایکم، باوک‌و براکانم له‌ "کوونه‌ ڕه‌ش" دابوون‌، من له‌ نووسراوه‌کانم‌دا به‌ گرتووخانه‌، یان به‌ندیخانه‌ ناوی لێده‌به‌م، ئه‌و ساڵه‌، تۆ چه‌ند شێرانه‌ ده‌ستت دایه‌ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان‌، چه‌ند به‌تواناوه‌ نه‌تهێشت به‌رو بوومی ئه‌و ساڵه‌ی "به‌رده ‌ڕه‌شه‌‌و کانی به‌راز"، به‌فیڕۆ بچێت‌، وه‌کوو خۆت ده‌ت وت: " نابێ بێڵین تانه‌ی نه‌یارانمان بێته‌وه‌ سه‌ر، نابێ بێ پیاویمان پێوه‌ دیار بێ".
باوکم‌و کاکم‌و ئه‌وان، کاتێ هاتنه‌وه‌، باوکم چه‌ند به‌حه‌زه‌وه‌ له‌ باوشی گرتی‌و وتی: "هه‌ر حه‌وت کوڕه‌که‌م به‌ قوربانت بێت، ئۆخه‌ی که‌ وه‌جاخ کوێر نیم".
تۆ به‌ حزووری گه‌رم‌و گوڕی خۆت، زۆر کێشه‌و هه‌ڵات ده‌بڕانده‌وه‌، وه‌کوو کورد ده‌ڵێ: "ئاوت ده‌کرد به‌سه‌ر ئاگردا"، ئه‌و کێشانه‌ی مه‌لاو ردێن چه‌رمووی ئاوایی، له‌ چاره‌سه‌ریان ده‌سته‌وه‌ستان بوون، تۆ به‌رچاو ڕوونانه‌ رێگا چاره‌ی شایان‌و شیاوت بۆ ده‌دیتنه‌وه‌.
ئه‌و ده‌مانه‌ی پیاوه‌ ره‌زاگرانه‌ ڕدێن درێژه‌کان‌، به‌ جلوبه‌رگی خاکی‌و ماشێنه‌ ڕه‌نگ بۆره‌کانه‌وه هاتن‌و تۆیان برد، باوکم که‌ خۆمان هه‌میشه‌ به‌ "کاکه‌" ناومان دێنا، "کاکه‌"، تاکوو هاتنه‌وه‌ی‌ تۆ که‌ نازانم چه‌ند ڕۆژ، حه‌وتوو، مانگ‌و‌ ساڵ بوو، له‌ حه‌وشه‌که‌ داده‌نیشت، له‌ بن دار چناره‌ به‌رزه‌که‌ی کاتی خۆی چه‌قاندبووت، له‌به‌رده‌م باغچه‌ی گوڵتۆپ‌و گوڵه‌باخه‌کانی ته‌نیشت بیره‌که‌، داده‌نیشت‌و وڵامی پرسیاری که‌سمانی نه‌ده‌دایه‌وه‌. تووڕه‌ش نه‌ده‌بوو، "حه‌لیم" ئه‌و کاتانه‌ هه‌ر بۆڵه‌ی‌ بوو، ده‌هات‌و ده‌چوو، سه‌ری قابله‌مه‌ برنجه‌که‌ی لاده‌به‌رد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌می کێشاوه‌، سه‌ماوه‌ره‌که‌ وه‌ گیزه‌ گیز ده‌که‌وت‌و ئه‌و به‌که‌سمانی نه‌ده‌وت‌و خۆی کزی ده‌کرد، له‌به‌ر خۆیه‌وه‌ ده‌یوت: "ئه‌م ئاوه‌ خۆت ڕژاندوته‌، له‌ قه‌دیم‌و ئه‌یامه‌وه‌ وتویانه‌، گه‌وره‌ ئاو ده‌رێژێ، بچووک پای تێده‌نێ، خوایه‌ ئه‌وانه‌ی بوونه‌ سه‌به‌بی کچه‌که‌م خێرو خۆشی له‌ خۆیان نه‌بینن، ماڵیان ئاگری تێبه‌ربێ، کڵوکۆیان دامرێ، جه‌رگیان بسووتێ...".
ئه‌زانم، تۆ ساڵی 1347ی هه‌تاوی چاوه‌کانت به‌ دونیا هه‌ڵێناوه‌، ڕۆژی 27ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1374 هه‌تاوی، راست له‌م رۆژه‌دا وا تۆ چاوه‌کانت بۆ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر یه‌ک دانا، "ده‌نگی کوردستان" دامه‌زاوه‌، ئه‌و ڕادیۆ که‌ داخرانه‌که‌ی جار‌ی دوایی زۆر تووڕه‌ی کردبوویت...
‌که‌سه‌که‌م، لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری وڵات، له‌ "که‌لی قه‌بران" ئه‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌ پیرۆزه‌که‌تی تێدا شاردراوه‌ته‌وه‌ له‌ ئاوایی "مه‌رخوز"، له‌ "کانی که‌ڵانته‌ر، چۆمی قه‌مته‌رێ، له‌ به‌ری بفره‌ چاڵ‌، چیای وه‌نه‌وشه‌‌و کێوی ئاڵمه‌ڵو"، بۆ "به‌ری قه‌بران" ده‌ڕوانن‌و ئه‌ڵێن:
"یادت به‌خێر، رێگات پڕ رێبوار، به‌ خاتر جه‌می بنوو، شێره‌ کچ رێگات به‌رناده‌ین".

منیش ساڵانێکه‌، له‌به‌ر خۆمه‌وه‌ ئه‌م شێعره‌ ده‌ڵێمه‌وه‌:
"شه‌هید نه‌مره‌ وه‌کوو شاخ،
وه‌کوو به‌فر، وه‌کوو دره‌خت، وه‌کوو به‌هارو گوڵه‌باخ
شه‌هید ئاوه‌، تینوێتیی زه‌وی ده‌شکێنێ
په‌نجه‌و ده‌سته‌، ئازاری خاک راده‌ژێنێ
سۆمای چاوه‌، کام دواڕۆژ دووره‌ ده‌یبینێ.
شه‌هید باڵای به‌قه‌د باڵای کوردستانه
‌دڵی ئازادی‌‌و،
به‌یداخی لووتکه‌ی هه‌ڵوێستی ئینسانه”.

شێرکۆ بێکه‌س.

Monday, October 20, 2014

ئاستەنگەکانی یارمەتی کردنی کوبانی و رۆژئاوای کوردستان

هەر وەکوو پێشتر وتبووم هەواڵی خۆشتریش بەرێوەیە:

رەحیم رەشیدی
ئەوەی ئەمرۆ لە کوبانی خولقا و دڵی هەمووانی گەشاندەوە، شکستی بێ ئەملاولای پاسدار قاسم سلێمانی و هاوپەیمانەکانی بوو... سەرکەوتن هەر بۆ کوردستانە، ئەگەر کورد یەکگرتوو بێ و واز لە دووبەرەکی و دژایەتی یەکتر بێنن و بە دروستی بڕیار بدەن و نەکەونە داوی دژایەتی ئەمریکا لەسەر بۆچوونی سواوو بێ بنەما...

Sunday, October 19, 2014

تورکیا نهێنی خۆی سەبارەت بە کوبانی و داعش لە واشنگتن ئاشکرا کرد

بۆ یەکەمین جار ئاشکرا کردنی هەلوێستی تورکیا لەسەر کوبانی:










رەحیم رەشیدی

رێکەوتی ١٤ی  ئۆکتۆبری ٢٠١٤، لە واشنگتن، لە کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەرکانی سپای ٢٢ وڵات، کە بە کردەوە شەری داعش دەکەن، تورکیا بە ئاشکرا وتویانە کە شەر لەگەڵ داعش بە قازانجی روسیە و ئێران و سوریا تەواو دەبێ!.
یەکەم پێیان وایە کە زۆربەی شەرکەرانی داعش لە چیچان و رووسیاوە هاتوون و کوژرانیان بە قازانجی ئەو وڵاتەیە.
پاشان پێکاکا هاوپەیمانی ئێران و سوریایە و ئەوەی لە کوبانیش شەڕ دەکات بەشێکە لە قەندیل...
بەڵام لە بەرانبەردا، هاوپەیمانان ئەم هەڵوێستەی تورکیایان بە خراپ و نەشیاو  زانیوە، کە بە یەک چاو سەیری داعش و کورد بکات...
لەم بارەوە چاوەڕونی راپۆرتێکی تێروتەسەل بن کە ئەمرۆ بڵاودەبێتەوە!

بە پەلە:



رەحیم رەشیدی

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانان دژی داعش دا لە واشنگتن بە سەرۆکایەتی ئۆباما، زۆر بە گرینگییەوە باسی کورد کراوە. تەنانەت رەخنەی جیددی لە هەڵوێستی تورکیا گیراوە... زانیاری زۆر وردم بە دەست خستەوە. سەبارەت بە نێوەرۆکی کۆبوونەوەکە کە پێوسیتە ئێوەش لێی ئاگادار بن...
زانیارییەکان لە بارەی: کوبانی، سوریا، پێکاکا، رووسیا، ئێران، تورکیە، پێشمەرگە و کوردستانن...

چاوەرێ بن.

Thursday, October 16, 2014

سەرۆک ئۆباما و سەرکەوتنەکانی داعش

سوپاسنامە



خەڵاتێکی دیکەم پێبەخشرا لە لایەن رێکخراوی "روخسەت بۆ ئازادی" کە ناوەندێکی فەرمیی ئەمریکایە، خەڵاتەکە سەبارەت بە ڕووماڵ کردنی کێبەرکێی شاجوانی کیشوەرەکان لە وڵاتی ئێکوادۆر، دراوە بە من...
سوپاسیان دەکەم.

Friday, October 10, 2014

کوردەکان بۆ کوبانی چونەبەردەم وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی

کوردەکان بۆ کوبانی چونەبەردەم وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی




رەحیم رەشیدی
پاشنیوەرۆی ئەمررۆ هەینی، رێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤، رەوەندی کوردی لە واشنگتن، بۆ سێهەمەین جار لە ماوەی ئەم حەوتوەدا، لە واشنگتۆن خۆنیشاندانیان پێکهێنا. 
خۆنیشانداندەران سەرەتا لە بەردەم وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەوەو کۆمەڵێک دورشمیان لە دژی داعش و وتەوەو یاداشتێکیان وەکوو داخوازی کوردەکان پێشکەش بە وەزارەت دەرەوە کرد کە تێیدا، وێرای سپاس لە ئەمریکا بۆ پشتیوانییەکانی لە پێشمەرگەی کوردستان، داوایان کردبوو کە یارمەتی شەرڤانەکان و خەڵکی کوبانی بدات و هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر داعش لە رۆژئاوای کوردستان چڕتر بکرێتەوە بۆ ئەوەی بەر بە جنۆسایدی کورد بگرن.
دواتر خۆنیشاندەران بەرەو کۆشکی سپی بەرێکەوتن و پێکەوە هاواریان دەکرد کە هەموو کوردێک دژ بە داعش شەر دەکات، ئۆباما داوای یارمەتی دەکەین و کورد لە جنۆساید بپارێزن. ئێمە کردەوەمان دەوێت نەک دژ کردوە. بژی کوردستان، بژی پێشمەرگە، بروخێ داعش.
شیاوی باسە، پاش چربوونەوەی پەلاماری داعش بۆ سەر کوبانی، چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی، بە رێپێوان و ناردنی نامە و دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی، هەوڵ دەدەن سەرنجی ئەوان بۆ لای دۆخی نالەباری خەڵکی کوبانی ڕابکێشن تاکوو ئەمریکا و هاوپەیمانان بە فەریای ئەو خەڵکە لێقەوماوە بکەون و یارمەتیان پێشکەش بکەن و لە تیرۆر و رەشەکوژی داعش بیانپارێزن.
خۆنیشاندانەکە بە وتنەوەی سرودی ئەی رەقیب لە بەردەم کۆشکی سپی کۆتایی هات.

Thursday, October 9, 2014

هێرش بۆ سەر رۆژنامەوانان مەحکوومە


 رەحیم رەشیدی

رۆژی هەشتی ئۆکتۆبری ٢٠١٤، کوردستانیان لە هەولێر بۆ پشتیوانی کردن لە خۆراگری خەڵکی کوبانی لە رۆژئاوای وڵات، رێپێوانێکی هێمنانەیان ساز کرد کە بەداخەوە توندوتیژی لێکەوتەوە.
هێرش و پەلامار دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕووداو یان هەر کەناڵێکی کوردستانی و راگەیاندنی ئازاد، یان بریندار کردنی ئەندامانی هێزەکانی نێوخۆ و پۆلیس کە بەرپرسن لە ئاسایشی هاونیشتمانان، ڕەفتارێکی دوور لە هەموو ڕێسا و ئاکارەکانی رێپێوانێکی هێمن و مەدەنییە و لە هیچ وڵاتێکی ئازاد و دێموکراتیک دا شتی ئاوا رێگا پێنەدراوە و خولقێنەرانی رەفتاری لەو چەشنە، بە توندترین شێوە سەزا دەدرێن.

لەم هەلومەرجەدا کە بە خۆشیەوە نەتەوەکەمان دژی تیرۆریستان یەکگرتوە، ئەم جۆرە کارانە دەبنە هۆی تێکدانی بەرەی نێوخۆ، ئاشکراشە کە زۆر لایەنی دەرەکیش بۆ گەیشتن بەو ئامانجە کاریان کردەوە و دەیکەن و هەوڵی تێکدانی بەرەی یەکگرتووی کورد دەدەن.
لە کاتێکدا کە گەلەکەمان بە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەی لێبراوانە دژ بە تیرۆریستانی داعش، ئەستێرەی بەختی بە ئاسمانی ڕای گشتیی جیهانەوە دەدروشێتەوە، نابێت رێگا بدەین کە وێنەی نەشیاو لە کوردستانەوە بۆ جیهان بەرێ بکرێ.
ئەمە ئەرکی هەموانە و هەر کەس و لایەنێک لەم بازنە بچێتە دەرەوە؛ ئەوە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ، دژی بەرژەوەندی گشتیی خەڵكی کوردستان رێگا دەپێوێ و هەنگاوەکانی خزمەت بە دوژمنانی کورد و کوردستان دەکات.

بژی کۆمەڵگای ئازاد و دێموکڕاتیک
بژی ئازادی ڕادەڕبین و ئازادی ڕاگەیاندن
نا بۆ توندوتیژی دژی رۆژنامەوانان

Wednesday, October 8, 2014

دیسان لە واشنگتن کوردەکان بۆ کوبانی کۆبوونەوە

کوردەکان دیسان لە درگای کۆشکی سپیان دا






رەحیم رەشیدی
نێوەرۆی رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧ی ئۆکتۆبر، رەوەندی کوردی لە واشنگتن، بۆ دووهەمەین جار لە ماوەی ئەم حەوتوەدا،لە بەردەم کۆشکی سپی خۆنیشاندانیان پێکهێنا.
خۆنیشانداندەران بەردەوام، پێکەوە هاواریان دەکرد کە هەموو کوردێک دژ بە داعش شەر دەکات، ئۆباما داوای یارمەتی دەکەین و کورد لە جنۆساید پارێزن. ئێمە کردەوەمان دەوێت نەک دژ کردوە. هەروەها بەشداران بە بەرز کردنەوەی دروشمی جۆراوجۆر هێرش و پەلاماری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر شاری کوبانی مەحکووم کرد و داوایان کرد کە کۆشکی سپی بە خێرایی و بێ دواکەوتن بڕیاری هێرش کردنە سەر داعش بدات لە شاری کوبانی و دەورووبەری.
شیاوی باسە، پاش چربوونەوەی پەلاماری داعش بۆ سەر کوبانی، چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی، بە رێپێوان و ناردنی نامە و دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکایی، هەوڵ دەدەن سەرنجی ئەوان بۆ لای دۆخی نالەباری خەڵکی کوبانی ڕابکێشن تاکوو ئەمریکا و هاوپەیمانان بە فەریای ئەو خەڵکە لێقەوماوە بکەون و یارمەتیان پێشکەش بکەن و لە تیرۆر و رەشەکوژی داعش بیانپارێزن.

کوبانی بپارێزن. ژنوسایدی کوردەکان ڕاگرن.


Sunday, October 5, 2014

پشتیوانی کوردان لە کوبانی و پێشمەرگە لەبەردەم کۆشکی سپی

کوردەکان لەبەردەم کۆشکی سپی کۆبوونەوە.





رەحیم رەشیدی/ واشنگتن

سەر لە ئیوارێی رۆژی شەممە، رێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤، رەوەندی کوردی لە واشنگتن، بۆ جارێکی دیکە بە مەبەستی دەربرینی پشتیوانی لە هێزی پێسمەرگە و داوای پارێزگاری کردن لە کوردستان، لە بەردەم کۆشکی سپی خۆنیشاندانیان پێکهێنا.
خۆنیشانداندەران بە وتنەوەی دورشمی ئێمە کوردین و بە کردەوە یارمەتیمان بدەن، دەستی پێکرد. هەروەها بەشداران بە بەرز کردنەوەی دروشمی جۆراوجۆر هێرش و پەلاماری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر کوردستان بە گشتی و شاری کوبانی بە تایبەتی مەحکووم کرد و بەم هەنگاوەیان سەرنجی سەدان کەس لە بیانییەکانیان بۆ لای داخوازییەکانی خۆیان راکێشا.
پێویستە بگوترێ، لەو رێپێوانەدا چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی، پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵکی خۆراگری خەڵکی کوبانی دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە هێڕش و پەلاماری داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە بۆ سەر کوردستان، بە ئامانجی تێکشکاندنی ئیرادەی ئازادیخوازانەی کوردستانە.
شیاوی ئاماژەیە، کوردستانیانی ئەمریکا، لە شوێنی جیاجیا و لە هەنگاوی جۆراوجۆردا، داوا لە ناوەندە مرۆڤ دۆستە جیهانییەکان و دەوڵەتی ئەمریکا بە تایبەتی دەکەن، کە رێگری لە قەڵاچۆی خەڵکی کوبانی لە رۆژئاوای کوردستان بکەن.
هاوکات بۆ سەرکەوتنی پتر بەسەر تیرۆریستاندا، درێژە بە پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بدەن.

Saturday, October 4, 2014

سەلاحەدین دەمێرتاش دەڵێ بە داخەوە تورکیا سنورەکانی لەسەر کوبانی داخستوە

لە نیویۆرک داوای بە هاناوە چوونی کوبانی کرا

مقاومت کردستان در قلب تهران



کوبانی نقطه‌ای است که ما می‌خواهیم با آن و از آن آغاز کنیم. کوبانی، در زمانه‌ی سیطره و هژمونی رسانه‌های جریان اصلی و صاحبان آنها، جایی برای بازنمایی ندارد، کوبانی اصولا به درد رسانه‌ها نمی‌خورد، اخبارش “مخاطبان گسترده” را جذب نمی‌کند، مقاومت این شهر ارزش تبدیل شدن به محملی برای گفتمان‌های مسلط جامعه ندارد. این شهر پیش از هر چیز شورشی است علیه آنچه دوربین‌های جهان نمی‌خواهند ببینند. ما این‌بار برای همراهی مقاومت کوبانی با دیوار آمده‌ایم؛ یگانه رسانه‌ای که همواره متعلق به اقلیت‌های حذف شده بوده، آنها که هیچ‌گاه جایی از آن خود نداشته‌اند. ما این‌بار آمده‌ایم که خود، خود را تکثیر ‌کنیم، با این هنر بدنام و بی‌آبرو: گرافیتی.
ما بازخواهیم گشت با کوبانی یا هر نام و مکان دیگری که آنجا سیاست و هنر به حوزه عمومی و حیات جمعی گره می‌خورد.

تهران/ بزرگراه کردستان و روبروی دفتر سازمان‌ملل متحد
۱۰ مهرماه ۱۳۹۳

ڕەوەندی کوردی لە نیویۆرک داوای بەتەنگەوە چوونی کوبانی دەکات.











رەحیم رەشیدی/ واشنگتن

سەر لە ئیوارێی رۆژی هەینی، رێکەوتی سێ ئۆکتۆبری ٢٠١٤، رەوەندی کوردی لە شاری نیویۆرک بە مەبەستی دەربرینی پشتیوانی لە هێزی پێسمەرگە و بەرخۆدانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان خۆنیشاندانێکی سازدا.
لەو خۆنیشاندانەدا جەماوەری ئامادەبوو بە وتنەوەی دورشم و بەرز کردنەوەی پلاکاردی جۆراوجۆر بە زمانی کوردی و ئینگلیزی هێرش و پەلاماری رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر کوبانی مەحکووم کرد و هەروەها داوایان لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە گشتیی و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە تایبەتی کرد کە هەرچی زوتر بە فریای خەڵکی شاری کوبانی بکەون کە کەوتۆتە بەرپەلامارێکی چڕی تیرۆریستان.

لەو رێپێوانەدا چین و توێژە جیاجیاکانی کوردستانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون و  پشتیوانی خۆیان بۆ شەرڤانەکان و خۆراگری خەڵکی کوبانی دەربڕی و دووپاتیان کردەوە کە هێڕش و پەلاماری داعش و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە بۆ سەر کوردستان لە باشور و رۆژئاوای وڵات، هێرشە بۆ سەر بایەخە بەرزەکانی ژیانی ئازاد و دێموکراسی خوازانە و هەر بۆیە دەبێ ئەمریکا دژی تیرۆریستان پشتی کوردستان بگرێ.
شیاوی ئاماژەیە، کوردستانیانی ئەمریکا، لە هەنگاوی جۆراوجۆردا داوا لە ناوەندە مرۆڤ دۆستە جیهانییەکان و دەوڵەتی ئەمریکا دەکەن کە رێگری لە قەڵاچۆی خەڵکی کوبانی لە رۆژئاوای کوردستان بکەن.

Thursday, October 2, 2014

خەڵاتێکی جیهانی


لە لایەن بونیادی نێونەتەوەیی ئاشتی ئەم خەڵاتەم پێبەخشرا سەبارەت بە کار و چالاکییەکانم... سوپاسیان دەکەم.

کوبانی سەنگەرێکی لە شکان نەهاتوە!

بە پەلە:
کوبانی سەنگەرێکی لە شکان نەهاتوە!

رەحیم رەشیدی
هەر ئێستا لە واشنگتن لە کۆبوونەوەیەکی پڕ بایەخدا باس لەوە دەکرێ کە شکانی کوبانی شکانی بەرەی دژە تیرۆرە. هەوڵەکان بۆ بە تەنگەوە چوونی کوبانی چڕکراونەوە...