که‌یفی خۆتانه بڕوا ناکه‌ن، من یه‌کسانی خوازم، ئه‌وه نیه کاک عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمویه...
نانێک بخۆ‌و یه‌کیش بکه به‌خێر ناسکۆڵه که نه‌بویته هاوژینم؟
تکایه چاو له‌و تاڵۆکه‌ی سه‌ره‌وه بکه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چ باسه، سوپاس که ئه‌مه‌ت بۆ ناردووم، به‌ڵام ده‌مێکه دیومه‌و رێکه‌وته‌که‌شی 2009یه نه‌ک 2008.
هه‌ر بمێنن به شادی، هه‌ر بژین به‌یه‌کسانی‌و بۆ یه‌کسانی
Friday, March 27, 2009
Tuesday, March 24, 2009
تاڵۆکه...
به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌رێزی "ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز"، تکایه وڵامی ئی‌مه‌یله‌کانم بده‌نه‌وه، خێرتان ده‌گاتێ!
هه‌واڵه‌که بخوێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که درۆ نیه، نه‌شیان فه‌رمووه له کێ، یان له کوێ وه‌ریان گرتوه، سه‌قزیین ئیدی سه‌ر به هه‌موو که‌لێن‌و کون‌وکه‌له‌به‌رێکدا ده‌که‌ن...
به‌ڵام سوپاس، لانیکه‌م بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک بیری منیان خسته‌وه سه‌قزییم، به‌ڕاست ئه‌گه‌ر سه‌قزی نه‌بم چی ده‌بێ؟
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که بخوێنیته تاڵۆکه‌ی سه‌ره‌وه بچرکێنه!

Monday, March 23, 2009
بۆ هاوڕێم، رەحیم رەشیدی!
هاوڕێ گیان، حه‌زم له سپاگیتیه! دەتوانی چاکی بکه‌ی بۆ شامی ئه‌وڕۆمان؟ به خوا زۆر به‌چێژی چاک ده‌که‌ی!
سه‌رەتا با ئه‌وەت بۆ باس بکه‌م که چۆن بوو ئه‌م نووسراوەیه‌م بۆت ئامادە کرد! هه‌ر وا دانیشتبووم و بیرم له‌وە دەکردەوە که ئه‌مساڵ، وەک نه‌ورۆزانه بابه‌تێکی پیرزۆبایی بۆ هه‌موو هاوڕێ و ئازیزە‌کانم ئامادە بکه‌م و نه‌ورۆز و رەنگ و سیمای ساڵی نوێیان له‌گه‌ڵدا دابه‌ش بکه‌م. له ئارشیڤی لیست و ناوەکانی ئه‌واندا له هزری خۆم، کووچه به کووچه و شه‌قام به شه‌قام به شه‌قام گه‌ڕام! له پڕ له به‌ر دەرگه‌ی ماڵی ناوەکه‌ی تۆ، گیرسامه‌وە! هه‌ندێک رامام و وەک که‌سێک که توانیومه و دەتوانم هه‌موو دەردی دڵه‌کانی خۆمت بۆ باس بکه‌م و دەردی دڵه‌کانت لێوەرگرم و رەخنه‌ت لێبگرم و رەخنه‌م لێبگری و لێت تووڕە بم و لێم تووڕە بی، به‌و ناوەندە‌م دانای که دەتوانم بتکه‌م به نوێنه‌رێک بۆ وەرگرتنی ئه‌م نه‌ورۆزنامه‌یه به نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو هاوڕێ و ئازیزانم له هه‌ر کوێیه‌ک بن له سه‌ر ئه‌م گۆی زەوییه!
که‌واته با باسه‌که‌م دەست پێبکه‌م!
بیرم دەکردەوە که که‌ی بۆ یه‌که‌مجار تۆم بینی! ساڵی 1996ی هه‌تاوی بوو! له فێرگه‌ی سیاسی- نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له کۆیه، له دەورەی 103 بووم و وەک هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی دیکه، په‌له‌ی ئه‌وەم بوو که زوو دەورە ته‌واو بێت و به فه‌رمی چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی له شان بکه‌م و بگه‌ڕێمه‌وە کۆمیته‌ی کرماشان و له ده‌ست ئه‌و برسێتییه‌ی فێرگه نه‌جاتمان بێ!
رۆژێک له حه‌ساری فێرگه‌دا بووین که تۆ هاتی بۆ سه‌ردانی که‌سێک! نازانم کێ بوو! پێموایه له‌و کوڕانه‌ی ناوچه‌ی سه‌قز بوو! دەم به پێکه‌نین و هه‌ر وەک ئێستا دڵخاوێن و قسه خۆش، چاک و چۆنیت له گه‌ڵ من کرد و که زانیت من خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌کم سه‌ر به پارێزگه‌ی کرماشان، زۆر گه‌رموگۆڕانه نیشانت دەدا که ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ندە لای تۆ ئازیزە و خۆشه‌ویست!
هه‌ندێک باست کرد و دواتر ئاماژەشت به‌وە دا که کاک " حشمت خوسرەوی" دەناسی و گووتت: ئه‌ویش ئێستا له هێزی پارێزگارییه.
هه‌ر له‌و دەمه‌وە خۆشحاڵ بووم که له‌گه‌ڵ تۆدا هاوسه‌نگه‌رم و له‌گه‌ڵت ئاشنا بوومه! له‌وانه‌یه هه‌ر به بیریشمدا نه‌هاتبێ رۆژێک ئاوا دانیشم و وەک نه‌ورۆزنامه‌یه‌ک ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنووسم و له ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کاندا که تایبه‌ته به پێشمه‌رگه و ناوی پێشمه‌رگه، بڵاوی بکه‌مه‌وە!
دەورەم ته‌واو کرد و له ده‌ست نه‌زم پاراستنه‌کانی کاک کاوەی به‌هرامی ـ ئۆباڵ به ئه‌ستۆم پارێزەری یاسا ودسیپلینی فێرگه و به‌رپرسێکی باشی فێرگه بوو ـ و رێژه و وەرزشه تووندەکانی مامۆستا فه‌رهاد کرماشانی و وانه گووتنه‌وەکانی مامۆستای شه‌هید " حه‌یدەر شه‌ڕه‌کانی و مامۆستا حه‌مدی و مامۆستا به‌ها و یاریدەدەری مامۆستا فه‌رهاد، واته مامۆستا وەهاب و ئه‌وانی دیکه قوتار بووین و هه‌ر یه‌که‌و گه‌ڕاینه‌وە ئه‌و شوێن و کۆمیتانه‌ی تێیان‌دا رێکخراین.
هه‌ر ئه‌و کات پرسیم و زانیم که خۆشکێکت شه‌هیدی رێی رزگاری گه‌له‌که‌مانه!
دەزانی خراپ نییه که هه‌ندێک له‌سه‌ر فێرگه بدوێین. به‌ڵام ئه‌وە با ببێته بابه‌تێکی مێژوویی و رۆژێک له رۆژان له په‌رتووکی "حیزبی دێموکراتی کوردستان و خه‌رمانی مێژووی نه‌ته‌وەیی کورد " دا خۆی ببینێته‌وە.
جاری دووەم که تۆم بینییه‌وە، ئه‌وەندەی له بیرم بێت، ئه‌و کاته بوو که من له لایه‌ن کۆمیته‌ی کرماشانه‌وە که ئه‌و کات، واته کاتی هاتنی من بۆ رادیۆ دەنگی کوردستان، کاک " موحه‌ممه‌د ئه‌مین که‌ریمیان" که ئێستا له وڵاتی سوئید دادەنیشێت، به‌رپرسی کۆمیته‌ی کرماشان بوو، نێردرام بۆ رادیۆ.
رۆژێک له کۆمیته‌ی کرماشان‌دا دانیشتبووین و قسه‌مان دەکرد. له کاتی قسه‌کردنی مندا، کاک " حه‌مه ئه‌مین" پێی گووتم: مه‌نسوور دەزانی تۆنی دەنگیت زۆر باشه بۆ بێژەری ؟ بۆ ناچی له رادیۆ کار بکه‌ی؟ منیش گووتم: پێمخۆشه، به‌ڵام چۆن؟
نامه‌یه‌کی ئامادە کرد و رۆژێک له‌گه‌ڵ ماشینێکی حیزب‌دا که کاک سه‌لاح کامیارانی لێی دەخوڕی و کاک سیا چاوکاڵیشی له‌گه‌ل بوو، منیان نارد بۆ رادیۆ که ئه‌وکاته له که‌رکووک بوو. هه‌ستم به خۆشییه‌کی زۆر دەکرد! که هاتمه که‌رکووک، تۆم که پێشتر دەناسی ، خۆشحاڵ بووم له‌وێ دەمدیتیه‌وە! زۆر خۆمم خه‌ریکی خوێندنه‌وە دەکرد و هه‌وڵم دەدا جگه له نووسین له رۆژنامه دیوارییه‌کاندا، هه‌وڵ بدەم بۆ رادیۆ بنووسم. یه‌که‌م که‌س بووی که دەستت گرتم و هه‌ندێک رێنوێنی چاکت کردم بۆ نووسین. له‌ییرمه کاک رەزا ئه‌مینیش(تێبینی: نازانم شۆرەته‌که‌یم دروست نووسیوە یان نه) هاوکارییه‌کی باشی کردم.
جارێک بابه‌تێکم له ژێرناوی " کارە مه‌نفییه‌کانی رێژیم له پارێزگای کرماشان" نووسی و پیشانی کاک رەزام دا. ئه‌ویش فه‌رمووی: مه‌نسوور گیان شه‌و وەرە بۆ ماڵمان و بابه‌ته‌که‌شت بهێنه چاوی پێدا بخشێنم. زۆرم پێخۆش بوو. شه‌و له‌گه‌ڵ کاک "خه‌لیل فرامه‌رزی" دا رۆیشتمه خزمه‌تیان و به خێزانی گووت: لیوانێک شه‌ربه‌تی سارد بۆ مه‌نسوور بهێنه( ناوی خێزانیم له بیرچۆته‌وە داوای لێبووردن دەکه‌م). زەردەخه‌نه‌یه‌کی کرد و گووتی: جا مه‌نسوور گیان، ئێستا هه‌ر چی خه‌تم کێشا به سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌تدا، دڵت نه‌ڕەنجێ و هه‌وڵ بدە باش و باشتری بکه‌ی بۆ ئه‌وەی رۆژێک بتوانی نووسه‌رێکی باش بی. چاوم هه‌ر له‌دەستی بوو. ئه‌وەندەی له بیرم بێت، ته‌نیا چه‌ند رسته بوون که خه‌تی به‌سه‌ردا نه‌کێشان. گووتی: جارێکی دیکه بینووسه‌وە. پێموایه شه‌ش جار ئه‌و بابه‌ته‌م نووسی تا ئه‌وەی که ئیدی هه‌ڵه‌ی نه‌ما و ئامادە بوو بۆ بڵاوکردنه‌وە.
یادی ئه‌و کاته به خێر بێ! شه‌هید خاڵۆ مه‌جید، کاک حه‌مه ـ شۆرەته‌که‌یم له بیر نه‌ماوەـ ئه‌نوەر ماڵاڕیا، سه‌ید مارف ،سادق عه‌سکه‌ری، نوورەدین ، خالۆ عه‌لی، سیروان، ئه‌سعه‌د، موهه‌ندس، خوشکه خه‌دیج، شه‌هید رەئووف، کاک محیه‌دین، عه‌لی جه‌وانمه‌ردی و سه‌یران شه‌رەفی و کاک حه‌مه‌عه‌لی عه‌نایه‌تی و کاک حه‌سه‌ن شه‌رەفی و شه‌هید عوسمان رەحیمی و مامۆستا ئه‌حمه‌د قادری و فه‌رەیدوون سه‌قزی ئه‌و که‌سانه بوون که ئه‌و کاته له رادیۆدا بوون و ئێستا ناوەکانیانم له‌بیرە.
له‌سه‌ر رادیۆش بیرەوەریم هه‌ندێک هه‌یه که هیوادارم له داهاتوودا بڵاو ببنه‌وە!
شه‌وێک تۆ نگابان بووی. باشم له بیرە، هه‌وا گه‌رم بوو. رکابییه‌کت له‌به‌ر بوو. چه‌ک و رەخته‌که‌ت به شل و شێواوی به‌ستبوو.
دەسڕێژێک کرا له نزیک ماڵی " ابو سفیان" که ماڵه‌که‌یان له نزیک رادیۆ بوو .
مام مه‌جید گووتی: مه‌نسوور گیان تۆ عه‌رەبی دەزانی، له‌گه‌ڵ رەحیمدا بچن بۆ لای ماڵی " ابو سفیان" و بزانن چ باسه؟
رۆیشتین و تۆ گووتت: پێیان بڵێ، دەوروبه‌ری رادیۆ گیراوە به پێشمه‌رگه و به خه‌ڵکه‌که‌تان بڵێن که‌س نزیکی رادیۆ نه‌بێته‌وە، با نه‌کوژرێ. له کاتێکدا که قسه‌کانی تۆم دەکرد به عه‌رەبی، پێکه‌نینیش گرتبوومی. ئاخر قسه‌که راست نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان به ماڵه‌کانیاندا گه‌ڕان و گووتیان نزیکی رادیۆ مه‌بنه‌وە با پێشمه‌رگه نه‌تانکۆژن.
چه‌ند شت له رادیۆ وەک بیرەوەری له مێشکمدا هه‌ر وا رەنگیان گرتووە و قه‌تم له‌بیر ناچن:
- بێستانه‌که‌ی مام عه‌لی و دزینی شووتییه خۆشه‌ویسته‌که‌ی مام عه‌لی له‌و بێستانه،له لایه‌ن فه‌رەیدوونه‌وە. دەزانی پاش ئه‌وەش که شووتییه‌که‌ی دزرا و خوراش و توێکڵه‌که‌شی فڕیدرا، مام عه‌لی هه‌ر توێکڵه‌که‌شی دۆزییه‌وە و به دوای بخۆرە‌که‌یدا دەگه‌ڕا.
- کاک سه‌ید مارف و هه‌ستیارییه‌که‌ی به فیتو لێدان له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌کانه‌وە و هه‌ڵواسینی مشک و مار و چۆله‌که له لایه‌ن ئه‌وەوە له سه‌ر خواردن و له ناوبردنی به‌رهه‌می بێستانه‌که‌ی. ها ها ها!
- ئه‌و نامه‌یه‌ی که رۆژێکی گه‌رمی گه‌رماکه‌ی ته‌مووز، داوات له من کرد به عه‌رەبی بۆت بنووسم!
ـ کاک سادق عه‌سکه‌ری و قسه و به‌سه‌رهاته خۆشه‌کانی.
ـ شه‌هید خاڵۆ مه‌جید شیرین گوفتار و عه‌رەبی فێربوونه‌که‌ی.
یادیان به خێر! یادیان به خێر! یادیان به خێر!
له رادیۆ نه‌ماین و من گه‌ڕامه‌وە بۆ دێگه‌ڵه که ئه‌وکات ، ساڵی 1997 که‌مپی حیزب له بازیان نه‌ما و چوارچێوە ته‌شکیلاتیی‌کان له بوونی کۆمیته‌کانه‌وە گۆڕان بۆ بوونی ناوەند و ناوەندی یه‌ک له دێگه‌ڵه گیرسایه‌وە و تۆش پێموایه گه‌ڕایه‌وە دەوروبه‌ری دەفته‌ر و له‌وەو به دوا پێموایه دانیشتی له پێشمه‌رگایه‌تی ومنیش دانیشتم و ئه‌وەندە دەزانم له تورکیه یه‌کدیمان دیته‌وە.
له‌و باسانه تێدەپه‌ڕم بۆ ئه‌وەی سه‌رت نه‌ئێشێنم! دەگه‌ینه باسی ئوروپا. وادیار بوو قه‌دەر وای نووسیبوو که له دەرەوەش هه‌مدیسان بچینه‌وە ناو به‌زمه‌که و شان وە بن کار‌و ئه‌رکی حیزبایه‌تی بدەین! له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ش له داهاتوودا گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێ، به وردی دەنووسم! ئه‌وەی که زیاتر و زیاتر بیرەوەریی‌کانی من به هاوڕێیه‌کی ئازیزی وەک تۆ دەبه‌ستێته‌وە، ئه‌و ماوەیه بوو که پێکه‌وە له پاریس بووین و له دەنگ و رەنگی "تیشک" کارمان دەکرد.
زۆر جار دەردی دڵمان دەکرد و باسی جیاوازمان دە‌هێنایه کایه. باسی کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی و ئابووریی جیاواز! له بیرته هاوڕێیه‌کی ئازیزمان شه‌وێک که له دەرەوە بووین، گووتی: ماڵ و منداڵه‌که‌م به بیست و پێنج "ئه‌ورۆ"وە به جێهێشتووە؟
یادی گۆرانیی‌کانی عومه‌ر دزەیی، شه‌قامه‌کانی پاریس، قاڵه قاڵه‌کان، بیتاقه‌تییه‌کان، قسه خۆشه‌کان و سه‌ردانه‌کان و هه‌موو بیرەوەرییه‌کانی " میسیۆ" و شه‌وە به‌فراوییه‌که و سینه‌ما و داستانی فیلمه‌که و جێژنی نه‌ورۆزی پار به خێر بێ!
کاکه گیان نه‌ورۆز و ساڵی نوێ، له تۆ و هه‌موو ئازیزان و هه‌ر وەها پێشمه‌رگانه، له هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبه‌که‌مان و تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وەیی گه‌له‌که‌مان و هه‌موو تێکۆشه‌ران و به‌ڕێوەبه‌رانی دەنگ و رەنگی " تیشک" پیرۆز بێ!
هیوادارم ئه‌م نووسراوەیه‌م وەک دیارییه‌کی نه‌ورۆزانه لێوەرگرن.
ماڵاوا!
هاوڕێتان:
مه‌نسوور عه‌زیزی

Saturday, March 21, 2009
نه‌ورۆزتان گه‌شاوه‌و گه‌ش!
له نه‌ورۆزو ده‌سپێکی ساڵی 2709ی کوردی‌دا، شتێکی ئه‌وتۆ نیه باسی بکه‌م، به‌ڵام ئه‌ونده ده‌زانم له‌گه‌ڵ هه‌موو دژوارییه‌کان، سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م ناخۆشی‌و خۆشیه‌کان، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دڵته‌نگی، زامه‌کان، شکه‌ست‌و سه‌رکه‌وتنه‌کان...هتد، ژیان به‌رده‌وامه.
هیوام وایه له ساڵی نوێ‌دا ژیان برێک له ساڵی به‌رێ ساکارتر بگرم، بۆ ئه‌وه‌ی ساده‌تر تێپه‌ڕێت...
ئه‌ونده ده‌زانم له هه‌ر جێگایه‌ک پسا، ته‌قه‌ڵێکی لێده‌ده‌مه‌وه، زۆر خۆم به ڕووداوه‌کانه‌وه سه‌رقاڵ ناکه‌م که تێیان‌دا نوقم ببم.
نه‌ورۆزێکی گه‌ش، ساڵێکی سارێژ له هیواو سه‌رکه‌وتن‌و به‌ره‌و پێش چوون بۆ هه‌موو لایه‌ک داوا ده‌که‌م!

Sunday, March 15, 2009
Slumdog Millionaire
له‌سه‌ر ته‌خته‌که‌م ڕاکشاوم، چراکانمان کوژاندۆته‌وه، دوێنێ "میلیۆننێڕی زاغه‌نشین"، ئه‌و فیلمه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکاری بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر کرد، چاو لێ ده‌که‌ین.
پێشتر هێندێکم له‌سه‌ر خوێندۆته‌وه‌و له ئابوونمانی مانگانه‌شمان له هه‌واڵده‌ری ڕۆیتێرز، بڕێک له دیمه‌نه‌کانیم دیوه...
ڕه‌خنه‌گرانی سینه‌مایی هێند تاکوو ئه‌و ڕاده‌یه چوونه پێش که پێکهێنه‌رانی سه‌ره‌کی فیلمه‌که‌یان به سه‌گ ناو برد، بیانووشیان بۆ ئه‌و کاره ئه‌وه بو کاتی خۆی بریتانیاییه‌کان که هێندیان داگیر کردبو خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌یان به سه‌گ ده‌زانی، بۆ ده‌بێ پاش تێپه‌ڕینی 60 ساڵ له سه‌ربه‌خۆیی هێندو قوتار بوونی له ده‌ست بریتانییه‌کان دیسان ئه‌وان منداڵانی هه‌ژاری ئه‌و وڵاته به سه‌گ بزانن...؟!
دوو برا به ناوه‌کانی جه‌ماڵ مه‌لیک‌و سه‌لیم وێرای کچێک به ناوی له‌تیکا هه‌موو گرێچنی فیلمه‌که‌یان پێکهێناوه...
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی زمانی فیلمه‌که‌ش نه‌زانن ده‌توانن به لێوردبونه‌وه له دیمه‌نه‌کانی ئه‌و فیلمه، قوڵایی چیرۆکی فیلمه‌که‌و ئه‌و ئامانجه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی به‌دواوه‌یه‌تی به پێی مه‌وداکانی بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان تێبگه‌ن...
هه‌ژاری ئه‌و مۆته‌که‌یه بوارێکی به‌رین بۆ چالاکی تاقمه مافیاییه‌کان ده‌خولقێنێ، ئه‌وان له به‌ستێنی نه‌داری‌و ده‌ست کورتی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له "بمبه‌ئی" له نێو ته‌نکه‌دا ژیان به کوله مه‌رگی تێپه‌ڕ ده‌که‌ن، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان، چاوچنۆک، بێ به‌زه‌یی‌و تاوانکارانه منداڵه‌کان به‌ره‌و دونیایه‌کی ترسناک پاڵ پێوه‌ده‌نێن، فێری دز‌ی‌و سواڵکردنیان ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت چاوێکیان کوێر ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێبواره‌کان لێره‌و له‌وێ به‌زه‌یان به‌و زارۆکه بێده‌ره‌تانانه‌دا بێته‌وه‌و ده‌ستیان بگرن.
ئه‌وان، له گێژه‌نی ئه‌و ڕه‌وته دڵته‌زێنه‌دا مه‌زن ده‌بن، نه‌شونما ده‌که‌ن‌و له جه‌وهه‌ری خۆیان‌دا ده‌بنه قوربانی گه‌وره‌تر، ئه‌خرێنه بازاڕی له‌ش فرۆشییه‌وه، ڕوونه که له تووله رێی ئه‌م ڕیگایه‌دا بێ به‌زه‌یی ده‌بن، به ئاقارێکی دیکه‌دا هه‌مان ئه‌و قوڕه ده‌شێلنه‌وه که به منداڵی بۆ خۆیان گیرۆده‌ی کراون.
ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ن که‌سێکن، له‌غاوی ئه‌سپی سه‌رشێتی شل ده‌که‌ن، منداڵه‌کان تووشی هه‌مان قوڕ وه‌سه‌ری ده‌که‌نه‌وه که خۆیان هه‌موو هه‌وڵێکیان ده‌دا لێی ده‌رباز ببن!
لێره‌وه چیرۆکی پڕ له کاره‌ساتی ژیانی جه‌ماڵ‌و سه‌لیم ده‌ست پێ ده‌کات، ئه‌وان به‌راستی له‌گه‌ڵ ژیان شه‌ڕ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بمێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و دژواریه‌ش فێری دۆزینه‌وه‌ی زۆر رێگا چاره‌یان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له ژیان به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی به گژ بێ ڕه‌حمیه‌کاندا بچنه‌وه، دوو چاره‌نووسی جیاواز که هه‌ر یه‌ک هه‌ڵگری په‌یامێکی تایبه‌ته، ئاکامی ژیانی جه‌ماڵ‌و سلیمی به‌رایه‌تی، سه‌لیم که به ڕواڵه‌ت ژیانێکی باشی هه‌یه‌و ده‌ستی به ده‌می خۆی ده‌گات، که‌چی ده‌گاته بۆشایی‌و کۆتایی به ژیانی دێنێ، له حالێک‌دا جه‌ماڵ له‌گه‌ڵ ژیان شه‌ڕ ده‌کات بۆ مانه‌وه، ئه‌وه شته‌ش که واده‌کات جه‌مال تاقه‌ت بێنێ، ئه‌وینێکی دوره ده‌سته که جه‌ماڵ له سه‌ربه‌رزی‌دا ده‌یگاتێ...
ئه‌م بڕگه‌یه له فیلمه‌که، یانی ئه‌وه‌ی که ژیان شتێک نیه جیا له شه‌ڕێکی به‌رده‌وام بۆ زیندوو مانه‌وه...
ده‌رهێنه‌ر، به‌و په‌ڕی لێهاتوییه‌وه، ده‌مارگرژی، ڕۆڵی ئائیه‌نه‌کان بۆ قوڵترکردنه‌وه‌ی دژبه‌ری‌و دوژمنایه‌تی له نێوان مرۆڤه‌کان‌دا، ئه‌وین، قین، سۆز‌و به‌زه‌یی، توڕه‌یی‌و هێمنایه‌تیی، ئۆگری‌و پشوو درێژی وێرای زۆر شتی دیکه له‌و فیلمه‌دا پێکه‌وه کۆ کردۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆڵێک زیادی‌و له‌خۆڕا به‌رچاو بکه‌وێ، بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی ڕووداوه‌کان له پێش چاوه‌کانمان بزر ببن...
ڕووداوه‌کانی نێو ئه‌م فیلمه هه‌لگری په‌یامگه‌لێکی گرینگن، ئه‌و ڕاستییه ڕوون ده‌که‌نه‌وه که به بێ بوونی زگی تێر، هیچ یاسا‌و پێوانه‌یه‌ک وه‌کوو پێویست به‌رێوه ناچێ. دێموکڕاسی له کۆمه‌لگایه‌کی برسی‌دا یانی ئاسنی سارد کوتان، یانی چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنه گوڵزار له بیابانێکی به‌ره‌هووتدا بۆ بۆن کردنی گوڵ. پۆڵیس له کۆمه‌ڵگای داخراودا، نه‌ک پارێزه‌ری ئازادی نیه، به‌ڵکوو هێزی داپڵۆسین، تاڵان‌و سڕ کردنی ڕاستیه‌کانه...
خاڵی هه‌ره سه‌ره‌کی فیلمه‌که به لای منه‌وه، هێزی ئه‌و ئه‌وینه‌یه که له هه‌ناوی جه‌ماڵ‌دا ڕه‌گی داکوتاوه، ئه‌وینێکی بێ گرێ‌وگۆڵ که ناوبراو ده‌گه‌یه‌نێته ترۆپکی سه‌رکه‌وتن، هێزو وزه‌یه‌ک که سنووره به‌رینه‌کانی ده‌مارگرژی ده‌به‌زێنێ‌و له ئاکام‌دا خۆشه‌ویستی ده‌یباته‌وه....
خه‌ڵکی شاری بمبه‌ئی له هێندوستان، سه‌روبه‌ندی سازکردنی فیلمه‌که، دژی ده‌رهێنه‌ره ئینگلیزیه‌که‌ی ناڕه‌زاییه‌تیان ده‌ر‌بڕی، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کاتێ زانیان فیلمی میلیۆننێڕی زاغه‌نشین خه‌ڵاتی ئۆسکاری برده‌وه، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان، شایی‌و گۆڤه‌ندیان گێڕا. بیر له‌م دژبه‌رییه ده‌که‌مه‌وه...
پێم وایه، کۆمه‌ڵگای کوردستان سارێژه له‌و جۆره چیرۆکانه، تژییه له‌م جۆره دژبه‌ریانه.
کچان، له بیرتانه ئه‌و ساتانه‌ی شه‌خشان، بوڕێن، هه‌لوکێن، چاوشارکێ‌و قه‌را قه‌را، تۆپی پێ‌و زۆر یاری دیکه‌مان ده‌کرد، له پڕ هه‌موو شت حه‌رام کرا، ئێمه له یه‌کتر حه‌رام کراین، بووینه بێگانه، جه‌سته‌مان بۆ یه‌کتر بوه مۆته‌که، تۆ بویته شه‌ره‌ف‌و که‌رامه‌تی بنه‌ماڵه‌و خێڵ، من بومه پیاوی نێو پیاوان، ئه‌و کوڕه‌ی جاروبار له‌گه‌ڵ ئێوه یاری ده‌کردو پیاوه‌تی خۆی به‌م چه‌شنه پێشل ده‌کردو ده‌یبرده ژێر پرسیار؟، ئه‌م بیرۆکه له هێلانه‌ی خۆی‌دا، ژنانی کرده که‌رسته‌یه‌ک بۆ ڕابواردن‌و ته‌نانه‌ت شکانی پیاو، دیارده‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت له نێوان سه‌لیم‌و جه‌ماڵ‌دا دێته ئاراوه، ئه‌و دیارده‌ی تۆوی بێ به‌زه‌یی له ناخی سه‌لیم‌دا ده‌چێنێ، هه‌مان ڕووداو قه‌ڵای پشوودرێژی جه‌ماڵ بۆ گه‌یشتن به له‌تیکا پته‌وو له‌شکان نه‌هاتوو ده‌کات...
ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌وه ماوه‌ته‌وه ته‌نیا نیگاکانه‌و یه‌ک دوو بیره‌وه‌ری له‌ت‌وکوت، ده‌ریایه‌کی به‌رین له کاره‌ساتی فه‌رامۆش کراو، که‌نگێ‌و کێ دێت په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه، کێ ئه‌و ئازایه‌تیه وه‌به‌ر خۆی ده‌نێ ئه‌م هه‌موو چیرۆکه کاره‌ساتباره بنووسێته‌وه، باسی ئازاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ته‌نیا سیاسه‌ت کردن نیه، ئه‌مڕۆ سیاسه‌تێک وێنه، دیمه‌ن‌و فیلمی له پشت نه‌بێ، ناتوانێ سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ ده‌سته‌به‌ر بکات، بابه‌تێک که مه تاکوو ئێستا، بۆ ناساندنی پتری کێشه ڕه‌واکانمان به دونیا شێلگیرانه بیرمان لێنه‌کردۆته‌وه...
نامهه‌وێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌و فیلمه بدوێم، به‌ڵام حه‌تمه‌ن هه‌وڵ بده‌ن بیبینن!

Sunday, March 8, 2009
Friday, March 6, 2009
مانگرتنی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان گه‌یشته لوتكه

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رێکه‌وتی 16ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1387ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 6ی مارسی 2009ی زایینی، پاش پێنج رۆژ، مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان گه‌یشته لوتكه‌و به سه‌رکه‌وتنه‌وه كۆتایی پێهات
له حاڵێكدا هه‌موو داموده‌زگاكانی شارستانی مه‌ریوان‌و پارێزگای كوردستان هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه ده‌دا تاكوو ئه‌و بڕیاره‌ی خه‌ڵك که بریتی بوو له به‌شداری نه‌كردن له نوێژی هه‌ینیدا هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه، جه‌ماوه‌ری خوڕاگروو ماف‌ویستی مه‌ریوان به‌شدارییان له نوێژی هه‌ینیدا نه‌كردو به مجۆره هه‌موو پیلانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانیان پووچه‌ڵكرده‌وه‌و پێیان سه‌لماندن ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر داواكردنی مافه‌كانی خۆیان.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا شه‌وی ڕابردوو به‌رپرسانی رژیم بریتی له پارێزگاریی كوردستان، ئیتلاعاتی پارێزگا، ئیتلاعاتی مه‌ریوان، فه‌رماندار، ئیمام جومعه‌و به‌شێكی‌تر له به‌رپرسانی شار ژماره‌یه‌ك له دووكاندار‌و بازاڕیه‌كانیان ڕاپێچی فه‌رمانداری كرد‌و كۆبوونه‌وه‌یان پێكردن، له‌سه‌ر مانگرتنه‌كه‌ی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان قسه‌یان بۆ كردن ئه‌مه‌ش له‌و پێناوه‌دا تاكوو له رێگای ئه‌وانه‌وه خه‌ڵكی هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له نوێژی هه‌ینیدا بكه‌ن، واز له مانگرتن بهێنن
به‌ڵام ئه‌و پیلانه‌ش بێ ئه‌نجام مایه‌وه‌و نه‌یتوانی له‌سه‌ر ئیمان‌و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی شوێن دابنێن.
شایانی باسه، ئه‌مڕۆ ته‌واوی بازاڕ‌و دووكانه‌كانی شار داخرابوون، هێزه ئیتلاعاتی‌و ئینتزامییه‌كان هه‌ر جۆره هاتووچۆیه‌كی خه‌ڵكیان خستبووه ژێر چاودێری خۆیانه‌وه‌و به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه خۆیان خزاندبووه نێو جه‌ماوه‌ر، هه‌روه‌ها ده‌یان ماشینی گه‌شت له حاڵی سووڕانه‌وه‌دا بوون به كۆڵان و شه‌قامه‌كاندا.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا له كاتی ده‌ستپێكرانی نوێژی هه‌ینیدا خه‌ڵكێك به‌دی نه‌ده‌كرا به مه‌به‌ستی نوێژكردن هاتبێته ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی جامیعه، فه‌رمانداری مه‌ریوان وه‌ك یه‌كه‌م وتاربێژ ده‌ستی به قسه كرد‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی دایه پاساو هێنانه‌وه بۆ كاروكرده‌وه‌ی هێزه‌كانیان‌و رایگه‌یاند:
"ئه‌وان خه‌ریكن ئه‌رك‌و مه‌سئوولییه‌تی خۆیان به‌جێ دێنن".
كیانی وتی:"...ئێمه له‌م شارستانه‌دا ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌ری یاساكانی ده‌وڵه‌تین، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه پێمان ده‌سپێردرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و یاسایانه به‌شێكن له ستراتیژیی نیزام له پێناو دابینكردنی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌ییداو له لایه‌ن شۆرای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه دیاری ده‌كرێن، ئێمه‌ش ده‌بێ به‌ڕێوه‌یان ببه‌ین بۆیه ناكرێت ئێوه داوا له ئێمه بكه‌ن كه وابكه‌ین‌و وا نه‌كه‌ین چوونكه ئه‌وه له ده‌ستی خۆماندا نییه...".
كیانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، گۆیا مه‌سئولان، به‌رپرسان‌و له‌وانه شه‌خسی خۆی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانیان گه‌یاندووه‌ته به‌رپرسانی سه‌ره‌وه‌و ره‌زامه‌ندی ئه‌وانیان له‌سه‌ر هێندێك له‌و داخوازیانه وه‌رگرتووه كه بزیتین له:
كرانه‌وه‌ی دوو رێگا بۆهاتووچۆی كۆڵبه‌ران‌و كاسبكاران له‌سه‌ر سنوور
كۆتایی هاتن به بێ حورمه‌تی كردن به كاسبكاران‌و هه‌ڵسووكه‌وتی ناشیرین له‌گه‌ڵیاندا
كۆتایی هاتن به كوژرانی بارگیر، ئه‌سپ‌و چوارپێی كاسبكاران
ئازادكرانی خاڵی پشكنینی سه‌وڵاوا بۆ ئه‌و موسافرو میوانانه‌ی ده‌یانه‌وێ له شاری مه‌ریوانه‌وه كاڵا‌و شتومه‌ک بۆ شوێنه‌كانی‌تر ببه‌ن
كردنه‌وه‌ی كارگه‌و كارخانه‌و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ خه‌ڵی شاری مه‌ریوان
هه‌رچه‌ند هیچ گارانتی‌و زه‌مانه‌تێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی جه‌نابی فه‌رماندا له ئارادا نییه، به‌ڵام وێده‌چێت مانگرتنی به‌رین‌و جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان ترس له دووپات بوونه‌وه‌ی وه‌ها مانگرتنێك، كاریگه‌رییه‌كی وای له‌سه‌ر به‌رپرسانی رژیم دانابێت كه مل بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شاره كه‌ج بكه‌ن، ئاوا به‌خێرایی وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی ئه‌وان بده‌نه‌وه
.
شایانی ئاماژه‌یه پاش ته‌واو بوونی قسه‌كانی كیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی جامیعه كۆببوونه‌وه بڵاوه‌یان لێ كرد، جگه له چه‌ند كه‌سێكی به‌ستراوه به رێژیم كه‌س به‌شداریی له نوێژی عیبادی سیاسی ئه‌مڕۆی شاری مه‌ریواندا نه‌كرد.
به‌مجۆره خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری مه‌ریوان پاش پینج رۆژ مانگرتنی گشتیی كۆتاییان به مانگرتن هێناو به دوژمنانی قین له دڵی گه‌لی كوردیان سه‌لماند هه‌ر كات ئیراده بكه‌ن ده‌توانن به یه‌كیه‌تیی‌و یه‌كگرتوویی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو که‌ندو کۆسپێکدا سه‌رکه‌ون.
سڵاو له جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری مه‌ریوان.
سڵاو له یه‌کگرتووی به‌رین‌و هاوپشتی کورد په‌روه‌رانه‌ی خه‌ڵکی مه‌ریوان.

Wednesday, March 4, 2009
نا آرامی در شهر مریوان
شهر مريوان در سومين روز اعتصاب به سر مي‌برد، روز 14اسفند87 سومین روز از اعتصاب سراسری مردم مریوان می‌گذرد
ماموران اداره اطلاعات با فشار بر بازاریان و کسبه سعی در شکستن اعتصاب کردند اما با مقاومت مردم روبرو شدند و نتوانستند کاری از پیش ببرند.
ماموران اطلاعات در چهار راه بایوه نگهبانان پاساژ ایینه و امینی و مولوی را تهدید کرند که در صورت باز نکردن پاساژ انها را باز داشت می‌کنند.
دربین مردم قرار بر این گذاشته شده است که تا قبول کردن خواسته های خود از اعتصاب دست بردار نخواهند شد.
بنابر این اعتصاب ادامه خواهد داشت و در روز جمعه قرار است که از میدان شبرنگ نماز گزاران و همه اهالی مریوان با پای پیاده به سوی فرمانداری حرکت کرده و نماز جمعه را در جلوی فرمانداری اقامه کنند و بعد خواسته های خود را با فرماندار و مسولان حکومت در میان بکذارند
روز دوشنبه تاریخ 12 اسفند، برابر با 2 مارس 2009، مردم شهر مريوان در اعتراض به وضع گرانی و بيكاری و همچنين بستن مرزها توسط جمهوری اسلامی تمامی دكانها و مغازه های خود را بستند و به خيابان ريختند و به شعار بر عليه وضع موجود پرداختند.
سپس مردم به طرف فرمانداری شهر مريوان به حركت افتادند و مقابل درب ورودی فرمانداری به تحصن خود ادامه دادند و خواستار جوابگويی مسولين رژيم شدند صدها مامور لباس شخصی و سپاهی و نيروی انتظامی متحصنين را محاصره كرده اند و مردم با دادن شعار خواستار حضور فرماندار برای پاسخگويی شدند.
بعد از دو ساعت فرماندار مريوان به ميان متحصنين امد و از مردم خواست كه به خانه های خود برگردند ولی مردم خواستار جواب قاطع فرماندار شدند و ايشان فقط به دادن وعده و وعيد بسنده كرد و گفت كه با مسولين بالاتر تماس خواهد گرفت.
وضع شهر به شدت امنيتی است و احتمال هر گونه برخورد و ضد و خورد بين مردم و نيروهای امنيتي مي‌رود.
توفان در راه است:
سرکرده سپاه پاسداران اعلام کرد که سپاه در حال تدارک مقابله با تهديدات داخلی است. محمد علي جعفری، با تاکيد بر اینکه او و ساير مقامات ارشد جمهوري اسلامی از تهديد خارجي و نظامی نگران نيستند، خبر از بیمناکی از تحولات داخلی داده است.
مانگرتنی به‌رینی خه‌ڵکی مه‌ریوان
سیخوڕ‌و کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری مه‌ریوان تێده‌کۆشن مانگرتنی جه‌ماوه‌ریی ئه‌و شاره به‌ره‌و توند‌وتیژی ببه‌ن که ماوه‌ی سێ رۆژه به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14ی ره‌شه‌مه مانگرتنی به‌رینی خه‌ڵكی مه‌ریوان دژی داخستنی سنووره‌كان، هه‌ژاری‌و بێكاری پێنایه سێهه‌مین رۆژه‌وه
له ده‌سپێكی مانگرتنه‌كه‌وه ده‌ستوپێوه‌ندکانی رێژیم خۆیان بۆ سه‌ركوتی مانگرتنی به‌رینی دووكاندار‌و بازاڕییه‌كان‌و خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خه‌ڵكی مه‌ریوان مڵاس دابوو، هه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان مانگرتنه‌كه به‌ره‌و توند‌وتیژی به‌رن
تا ئێستا نزیكه‌ی 10 تا 15 كه‌س له به‌شدارانی ئه‌م مانگرتنه له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
سه‌ره‌ڕای پیلانه‌كانی رێژیم‌و هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منییه‌تی‌و ئینتیزامییه‌كان، خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌سه‌ر درێژه‌دان مانگرتن بۆ گه‌یشتن به داخوازییه ره‌واكانیان پێداگرن.
جه‌ماوه‌ری مانگرتووی مه‌ریوان هه‌روه‌ها بڕیاریان داوه، وێڕای درێژه‌دان به داخستنی دووكان‌و بازاڕه‌كان‌و خۆپیشاندانی هێمن له ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌نه‌چوونی داخوازییه‌كانیاندا، له رێوڕه‌سمی نوێژی جومعه‌ی رۆژی هه‌ینیدا به‌شداری نه‌که‌ن.
شایانی باسه له رۆژی یه‌كه‌می مانگرتنه‌كه‌دا، فه‌رمانداری مه‌ریوان ویستی به دانی واده‌و به‌ڵێنیی درۆ، خه‌ڵك له درێژه‌دان به داخستنی دووكان‌و بازاڕه‌كان‌و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه پاشگه‌ز بكاته‌وه
هه‌روه‌ها رێژیم له رێگه‌ی یه‌کیه‌تیی كار‌وباری سێنفییه‌وه گوشاری بۆ سه‌ر خاوه‌ن دووكان‌و پاساژه‌كان هێناوه تا دووكان‌و بازاڕه‌كان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام مانگرتووان تا ئێستا ملكه‌چی گوشار‌و به‌ڵێنییه‌كانی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم‌و به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار نه‌بوون
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، رێژیم ده‌یه‌وێ به پێكهێنانی كه‌ش‌وهه‌وای حكوومه‌ت نیزامی‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له مانگرتووان، مانگرتنی به‌رین‌و خۆپیشاندانی هێمنی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ره‌و توند‌وتیژی ببات‌و له‌م رێگه‌یه‌وه بوار بۆ سه‌ركوتی مانگرتنه‌كه خۆش بكات
هه‌ر له‌م پێوه‌ندیه‌دا ناوه‌ندی خه‌به‌ری حدکا له هه‌واڵێدا ئاشکرای کرد، ئه‌مرۆ هێزه چه‌کداره‌کانی ریژیم هه‌وڵیان داوه که دووکان و بازار به خه‌ڵک بکه‌نه‌وه‌و له‌و نێوه‌دا به هه‌ره‌شه کردن له چواررێیانی بایوه هه‌ڕه‌شه‌یان له پاسه‌وانانی پاساژگه‌لی، ئاوێنه، ئه‌مینی‌و مه‌لوودی کردوه که دوکانه‌کان بکه‌نه‌وه ده‌نا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن.
هاوکات خه‌لکی مه‌ریوان له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ بوونه‌ته‌وه که رۆژی هه‌ینی له مه‌یدانی شه‌بره‌نگ کۆببنه‌وه‌و به‌ره‌و فه‌رمانداری بکه‌ونه رێ‌و له‌سه‌ر دابین بوونی ویسته‌کانیان پێداگری بکه‌ن
Monday, March 2, 2009
حه‌ز ده‌که‌م به‌ر له‌وه‌ی جانتای ئه‌م سه‌فه‌ره دووره بپێچمه‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ساتێکیش بوه، چاو له چاوه‌کانت ببڕم، ئه‌گه‌ر کورتیش بێ په‌یڤێک بڵێم، قسه‌یه‌ک بکه‌یت.
له‌م مه‌ڵبه‌نده دوورانه‌وه، هه‌ستی له ئامێز گرتنت تێمدا پڕ که‌فوکوڵه، ئه‌زانم لێت دوورم، به‌ڵام له پشت ئه‌م هه‌موو سیم‌و دیوار‌و کێوو زه‌ریایانه‌وه، له‌م هه‌موو سنووره ته‌لبه‌ندو پڕ مه‌ترسیانه‌وه، بیرت لێ ده‌که‌مه‌وه...
هیچ کاتێک له بیرم نه‌کردوو‌ی، تۆ له هه‌موو شته جوان، ته‌نانه‌ت له سه‌رجه‌م گه‌نجه‌کانی دونیادا ڕه‌نگت داوه‌ته‌وه، نه‌خشه ده‌کێشم چۆن جارێکی دیکه بتبینمه‌وه.
من که نه‌مردووم، هه‌روا ئاشقت ده‌مێنمه‌وه...

Subscribe to:
Posts (Atom)