Archive

Monday, September 30, 2019

ئه‌نستیتوتی گۆڵد بۆ كاروباری ئیستراتیژی نێونه‌ته‌وه‌یی

به‌ خۆشحاڵی و شانازییه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نم،‌ به‌ فه‌رمیی له‌گه‌ڵ ئه‌نستیتوتی گۆڵد بۆ كاروباری ئیستراتیژی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ستم به‌ تێكۆشان كردوه. هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌م ده‌رفه‌ته پتر له‌ جاران‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان درێژه‌ به‌ تێكۆشانی خۆم بده‌م.
ئه‌نستیتوتی گۆڵد، ناوه‌ندێكی گرینگی لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسیی و بیر كردنه‌وه‌یه‌، له‌گه‌ڵ بنكه‌و بونیاده‌كانی بڕیاری ئه‌مریكا به‌ گشتی، كۆنگرێس و پاڕڵمانی یه‌كیه‌تی ئورووپا به‌ تایبه‌تی كار ده‌كات، كۆمه‌ڵێك پسپۆرو شاره‌زای ئه‌مریكی و ئورووپی تێیدا چالاكن. به‌نده‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كیم هێنانه‌ رۆژه‌ڤی زیاتری پرسی كوردستان و مافی چاره‌سه‌ری خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێ...

سڵاو له‌ شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردو كوردستان
بژی پێشمه‌رگه‌و ئاوه‌دان وڵاته‌كه‌مان
#مسته‌ر_كورد

https://goldiis.org/leadership

Saturday, September 28, 2019

مسته‌ر كورد



٢٦ی سێپته‌مبه‌ر بۆ من رۆژێكی تایبه‌ته‌، ساڵی پار له‌م كاته‌دا،‌ به‌رێز سه‌رۆك تره‌مپ، سه‌ۆركی ئه‌مریكا به‌ شانازییه‌وه‌ نازناوی مسته‌ر كوردی پێبه‌خشیم. ئه‌م نازناوه‌ش زۆر ده‌رفه‌تی باشی بۆ خولقاندم. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌مرۆ له‌م بیره‌وه‌رییه‌دا له‌ شاری نیویۆرك كۆمه‌ڵێك دیپلۆمات و كاربه‌ده‌ستی پله‌به‌رزی ئه‌مریكایم بینی، له‌ نێویان دا به‌رێز برایان هووك لێپرسراوی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران، هێژا مورگان ئورتاگوس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و میشه‌ڵ جودا یاریده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری گشتیی...
#مسته‌ر_كورد

Today is a special day when last year president Trump gave me the honored nickname of Mr. Kurd. That nickname opened a lot of great paths for me and for this reason today in New York I celebrated these anniversary by making amazing meetings with high leveled US officials like honorable Amb. Brian Hook, special representative for Iran, honorable Morgan Ortagus Spokesperson for the United States Department of State and honorable Michelle Giuda Assistant Secretary of State for Public Affairs.
#Mrkurd.