Archive
-
▼
2012
(175)
-
▼
January
(11)
- مێزگردێکی تایبه‌ت به کێشه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئا...
- سێهەمین فێستیڤاڵی لاوانی کورد لە واشینگتۆن
- رێوره‌سمی2ی رێبه‌ندان له وڵاتی ئامریکا بە شکۆیەک...
- کردها و انتخابات مجلس نهم و استقلال کردستان عراق
- فیلم جدایی نادر از سیمین، ساخته اصغر فرهادی
- شرکت در برنامە "افق" صدای امریکا
- توجە:
- پێداگری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە سەر فی...
- ره‌حیمی ره‌شیدی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارتی ...
- لە قاپووخی خۆمدا دەمێنمەوە
- ٢٠١٢
-
▼
January
(11)
Sunday, January 29, 2012
مێزگردێکی تایبه‌ت به کێشه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا
Sunday, January 22, 2012
رێوره‌سمی2ی رێبه‌ندان له وڵاتی ئامریکا بە شکۆیەکی مەزنەوە به‌رێوه‌چوو
ریزبەندی به‌رنامه‌که کاتژمێر ٧:٣٠ سەر لە ئێوارێ لە لایەن نەخشین بێهرووزیو رەحیم رەشیدی پێشکەشکارانی رێورەسمەکەوە خوێندرایەوە.
بەرنامەکە بە سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد، پاشان خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگای ئازادی کوردستان راگه‌یەندرا.
ئینجا په‌یامی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له لایه‌ن جەماڵ عەبدوڵازادە بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی ئامریکاوە خوێندرایه‌وه.
دواتر شەرمین مەحمودی بەرپرسی گشتیی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا پەیامی لاوانی دێموکراتی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد.
ئەوجار ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوسێن شیوەسەڵی پەخشانێکی بە بۆنەی دووی رێبەندانەوە خوێندەوە.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پارتی دیمۆکراتی کوردستان
یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ
بزوتنەوەی گۆڕان
پارتی ئاشتی‌و گەشەپێدانی کوردستانی تورکیە ب.د.پ
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کۆمەڵەی شوڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادی کوردستان
رێکخراوی مافی مرۆڤی کورد لە ئامریکا
کۆمەڵەی ئاشتی‌و گەشەپێدانی کوردستان
Thursday, January 19, 2012
کردها و انتخابات مجلس نهم و استقلال کردستان عراق
Monday, January 16, 2012
فیلم جدایی نادر از سیمین، ساخته اصغر فرهادی
Sunday, January 15, 2012
شرکت در برنامە "افق" صدای امریکا
تاریخ:
سە شنبە، ١٧ ٠١ ٢٠١٢، برابر با ٢٧ دیماە ١٣٩٠
زمان:
بوقت ايران: ٢٠:٠٠
بە وقت واشنگتن: ١١:٣٠
بە وقت اروپای مرکزی: ١٧:٣٠
مهمان برنامە:
سرو قادر، نویسندە و تحلیل‌گر سیاسی در هولیر (اربیل) کردستان عراق
محمد علی توفیقی، تحلیل‌گر و فعال سیاسی در پاریس
رحیم رشیدی، روزنامەنگار در واشنگتن
موضوع برنامە:
استقلال کردستان عراق و مسئلە انتخابات دور نهم مجلس شورای اسلامی ایران و کردها
مجری برنامە:
روزنامەنگار صدای امریکا سیامک دهقانپور
شما عزیزان می‌توانید از طریق ماهوارە یا انترنت بە طور مستقیم این برنامە را دنبال کنید.
توجە:
این گزارش کە حدود ٥ سال پیش تهیە شدە است، تنها با تغییر زمان و مکان کنفرانس در برگیرندە تکرار همان درد و رنجهایی است کە مدتهاست گریبانگیر کردهاست، راستی چە کسانی مسئول این اشتفە بازارند؟.
همایش اپوزیسیون ایرانی در پاریس |
گزارش: رحیم رشیدی |
پێداگری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە سەر فیدرالیزە کردنی ئێران لە " همایش همبستگی ایران"
خوێنەری بەرێز، لە رۆژانی 7و 8ی ژانویه‌ی 2012 لە شاری کۆڵنی ئاڵمان کۆبوونەوەیە لە ژێر ناوی "همبستگی برای دموکراسی و حقوق بشر" بەرێوە چوەو هەمووان دوور‌و نزیک لە ئاکامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە ئاگاداریین، تەنیا بۆ بەرچاو ڕوونی ئێوە بەرێز سەرنجتان بۆ کۆبوونەوەی هاوچەشنی هاوینی ٢٠٠٧ ڕادەکێشم، ئەکرێ ناوەرۆکی ئەم ڕاپۆرتە کە ماوەی پێنج ساڵ بەر لە ئیستا ئامادە کراوە، تەنیا بە گۆڕینی کات‌و شوێن هەمان دووپات بوونەوەی تاڵ‌و تفت بێ کە بەرۆکی ئێمەی کوردی گرتوە. ڕاستی کێ لەم نێوەدا بەرپرسیارە؟
پێداگری کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە سەر فیدرالیزە کردنی ئێران لە " همایش همبستگی ایران"
ڕاپۆرت : ره‌حیم ره‌شیدی
رۆژی هه‌ینی 15ی ژوئه‌نی 2007ی زایینی، به‌رانبه‌ر به 25ی جۆزه‌ردانی 1386ی هه‌تاوی، کاتژمێر 9:45 سه‌ر له به‌یانی کۆبوونه‌وه‌ی به‌شێک له هێزه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تی ئێران له شاری پاریس پێته‌ختی وڵاتی فه‌رانسه له ژێر ناوی " همایش همبستگی ایران" به‌رێوه‌چو. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه تاکوو رۆژی یه‌کشه‌ممه کاتژمێر 15:30 سه‌رله ئێوارێ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ درێژه‌ی کێشا.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پتر له 80 که‌س به‌شدار بوون. کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال، حیزبی دێمکڕاتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی ئێران‌و زۆر که‌سایه‌تی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی که وه‌کوو خۆیان نه‌ک نوێنه‌ری رێکخراوو یان ڕه‌وتێکی سیاسیی، به‌شداری ئه‌م دانیشتنه بوون‌و وتاریان پێشکه‌ش کرد.
پێکهێنه‌رانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه زۆربه‌یان پێشتر سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌ڵته‌نه‌تخوازی له ئێران بوون که ئێستا له بیر‌و بۆچوونیاندا ئاڵوگۆر پێکهاتووه‌و باوه‌ڕیان وایه که ده‌بێ شێوه‌ی سیستهمو ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی ئێران له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه، به گوێره‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌و دێموکراتیک دیاری بکرێت.
ئامانجی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌وه بوو که به به‌شداری لایه‌نه‌کانی دیکه به تایبه‌تی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ‌و هێزه کوردییه‌کان، پلاتفۆرمێکی جێگای متمانه‌ی خۆیان بچه‌سپێنن‌و له‌م رێگایه‌وه شه‌رعیه‌تێک بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی گه‌لاڵه‌یه‌کی ئه‌وتۆ له‌م باره‌وه سه‌رکه‌وتنێکیان ده‌سته‌به‌ر نه‌کرد.
شیاوی وتنه نوێنه‌ری حدکا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، یه‌که‌م وتاری ئه‌م دانیشتنه‌ی پێشکه‌ش کرد، ناوبراو خۆشحالی خۆی له بانگهێشت کردنی فه‌رمیی نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی پاریس دهربڕیو له‌سه‌ر دابین بوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی به جیددی پێداگری کرد، پاشان نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه قسه‌ی کرد، ئه‌وجار وتاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ که تێیدا له‌سه‌ر فیدڕاڵیزه کردنی ئێرانی داهاتوو پێداگری کرابوو پێشکه‌ش کرا.
وتاری کۆنگره هه‌موو باسه‌کانی کۆبونه‌وه‌ی خسته ژێر شوێنه‌واری خۆی‌و زۆربه‌ی به‌شداران به ئهرێنیو نه‌رێنی بیروڕایان له‌باره‌وه ده‌گۆریه‌وه.
کاریگه‌ری وتاری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ به‌راده‌یه‌ک بوو، پێکهێنهرانو به‌رێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌که به فه‌رمیی داوایان له به‌رێز شاهۆ حوسه‌ینی نوێنه‌ری حدکا کرد که به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌رن.
نوێنه‌ری حدکا وێرای پێشوازی له‌م داوایه، ڕایگه‌یاند که به بێ به‌شداری نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ‌و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشان به‌شداری هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبهتیو داخراو ناکات. له ئاکامدا به‌رێزان: هه‌مزه بایه‌زیدی به نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانیی فیدرال، شاهۆ حوسه‌ینی، دوکتور مێرو عه‌لیار، ئه‌بوو که‌ریمی به نوێنه‌رایه‌تی حدکا، ناهید بههمهنیو زاگروس خوسره‌وی به نوێنه‌ری کۆمه‌له، کامبیز روستاو شهریار ئاهیو ماشه‌ڵلا سه‌لیمی له لایه‌ن "همایش پاریس"وە به‌شداری ئەو کۆبوونه‌وه بوون.
له‌م کۆبوونه‌وه تایبه‌تییه‌دا وێرای ره‌خنه گرتن له روانگه‌ی مه‌زنی خوازانه‌ی هێزه سهراسهرییهکانو کۆبوونه‌وه‌ی پاریس له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هه‌ڵوێستی روون‌و شیاو له ئاست چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، له‌سه‌ر درێژه‌دان به وتووێژ‌و دانوستاندن پێداگری کرا.
پێویسته بگوترێ به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌یه‌کی ئه‌وتۆ که جێگای په‌سه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، بڕیار درا کۆمیسیۆنێک پێک بێت که تا سێ مانگی داهاتوو گه‌لاڵه‌یه‌ک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده بکات، دوایه ئه‌م گه‌لاڵه‌یه له لایه‌ن شۆرای رێبه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس که 15 که‌سن په‌سه‌ند بکرێ. پێویسته بگوترێ زییا سه‌درولئه‌شرافی له کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ، ئه‌بوو که‌ریمی له حدکا، ناهید به‌همه‌نی له کۆمه‌له، کامبیز روستاو شه‌هریار ئاهی به نوێنه‌رایه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس، ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی ناوبراو پێک دێنن.
شیاوی وتنه کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، وێرای حدکا‌و کۆمه‌ڵه رایانگه‌یاند تاکوو ساخبوونه‌وه‌ی ڕوون‌و بێ گرێ‌و گۆڵی شۆرای رێبه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی پاریس له باره‌ی چۆنیه‌تی رێگا چاره‌ی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران، ناچنه هیچ هاوپهیمانهتیک، هه‌ر بۆیه له خۆ پاڵاوتن بۆ به‌شداری کردن له شۆرای رێبه‌رایه‌تیدا خۆیان پاراست.
پێویسته بگوترێ خاڵی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌م دانیشتنه له‌وه دابوو که کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدرال لێبڕاوانه له‌سه‌ر فیدرالیزه کردنی ئێرانی داهاتوو پێداگری ده‌کردو ههلوێستو ڕوانگه‌کانی به گرینگ‌و جێگای سه‌رنج وه‌رده‌گیرا.
خاڵی لاوازی ئه‌م دانیشتنه ئه‌وه بوو که هه‌وڵ ده‌درا کهسایهتییهکانو رێکخراوه‌کان له هه‌ڵبژاردنی شۆرای رێبهریدا خاوه‌نی یه‌ک ده‌نگ بن، ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگره، دێموکرات‌و کۆمه‌له‌وه ده‌نگی نه‌رێنی پێدرا.
به‌لام هێندێک تاقم هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ناویان له نێو ناواندا بێت، بێ گوێ دانه زیانه‌کانی ئه‌م بابه‌تانه، هاوکات به بێ هه‌بوونی ههڵوێستو به‌رنامه‌ی شیاو له لایه‌ن کۆبوونه‌وه‌ی پاریس بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی، له جیاتی ده‌نگ هه‌ڵبرین، سیاسه‌تی ههماههنگیو خۆ رێخستنیان له‌گه‌ل به‌رێوه‌به‌رانی کۆبوونه‌وه‌ی پاریس ڕچاو کرد به بێ ئه‌وه‌ی بتوانن فهرمییهتێک بۆ خۆیان وه‌ده‌ست بێنن، ئه‌م بابه‌ته‌ش نیشانده‌ری ئه‌و راستییە کە ئه‌و تاقمانه له هه‌موو لاێکه‌وه ته‌ریک که‌وتوونه‌ته‌وه.
Tuesday, January 10, 2012
ره‌حیمی ره‌شیدی ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارتی کۆماری ده‌دوێت
Monday, January 9, 2012
لە قاپووخی خۆمدا دەمێنمەوە
Sunday, January 1, 2012
٢٠١٢
دەزانی، سەرتاپای ئەمساڵ دڵە کوتەم بوو بۆ ئەوەی نیگام بە روخسارتەوە هەڵپێکم، دەستەکانم بەسەر مەمکۆڵەکانتدا ئاوێزان کەمو لە ئامێزتدا هێور ببمەوە.
موژدەکەم، گوڵە شلێرەم، لە هاوێنێکی نە چەندان دووردا کە ئێمە نوقمی ماندوویی ببوین، باران بە خوڕی لە داوێنی ئاسمانەوە بەرەو سینگی زەوی دەخووشا، وەها بۆنی تۆ سەرمەستو شەیدای خەوێکی ئەفسووناویم دەکات کە بە سەرسوڕمانەوە لێم بپرسی: "...بەراست ئاگات لە بارانی ئەم شەو نەبوو؟"
هاوینەکانی مە چەند جیاوازن، جارێک لە ژێر سێبەری ترس‌دا خۆمان گرمۆڵە دەکەین، کاتمان هێندە تەنگەبەرە کە تەنانەت نا‌توانیین "شامپاین" بنۆشینو ئەیکەینە دیاری بۆ ئازیزێک. بە هۆی خواردنەوەی شەرابی یاقووتی، باری لەش ساغیمان لە گەرمایەکی تاقەت پروکێندا لە کزی دەدات، من هێندە دڵە ڕاوکەمە کە خەون ناچێتە چاوەکانمەوە، هێشتا ترسی ئەوەی کە تۆ چۆن بە مەیدانەکانی "مین"دا دەرباز بوویت‌و پاش ئەو هەموو ساڵە منت دیتەوە. کە گەڕایتەوە پێم وتیت: نابێ بگری بۆ ئەوەی زوو بتبینمەوە.
کەچی هاوینی ساڵێکی دیکە وەها ئاسودە سەر دەنێم بە سینگتەوە، وەها ساکارو سادە ئەرژێمە ڕۆحتەوە کە ئاگام لە بارینی بارانی پشت پەنجەرەی ژوورەکەمان نامینێ.
ئەمەوێ لە ساڵی نوێ‌دا هەموو یادەکانت لە حەوزی ئەوین هەڵکێشمەوەو لە تەشتی بەخەوریدا بیانخوسێنم بۆ ئەوەی یادت هەر دەم لە دڵ‌و هەناومدا سەوزو ئاوەدان بێ.
ئەگەر ئەمساڵ نەتبینمو بۆن بە پرچەکانتەوە نەکەم، ئەگەر نەتبینمو دەستم لە نێو دەستەکانتدا نەقونجێنم، ئەگەر خۆم لە ئامێزتدا گرمۆڵە نەکەم ژیان زۆر بە دژواری هەنگاو دەنێو من قەرارم نامێنێ، بڵێ کە دەمبینی، بۆم بنووسە کە پێکەوە شیر‌و قاوە دەخۆینەوە...