Archive
-
▼
2016
(234)
-
▼
January
(16)
- رۆژههڵاتى كوردستان كۆمهڵگهیهكى زیندووتره لهچ...
- لێکۆڵینەوەیەکی بریتانی: لە ئێران کوردەکان چالاکترین
- جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا: دایک و بابم یەک وشە ت...
- Di Waşîntonê de jî bas ji çalakbûna Kurdên Îranê h...
- جێگری سهرۆك وهزیرانی توركیا باسی کورد بوونی خۆی ...
- بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی بریتانی کوردەکان لە ئێران...
- گرینگی پێوەندی کوردو ئەمریکا لە ڕوانگەی پسپۆران و ...
- ئەندامێکی کۆنگرێس دەڵێ شەرمە بۆ ئەمریکا پێشمەرگە پ...
- Congressman Ed Royce, opinion on Peshmarga against...
- لە ئەمریکا داوای هاوكاریی دارایی بۆ کوردستان و ئاو...
- لاوانی کورد بۆ چوونە بەردەم کۆشکی سپی
- بەرپرسێکی پەلەبەرزی دەنگی ئەمریکا بۆ رەحیم رەشیدی:
- کورد دەبێ ئەم دامەزراوەی هەبێ لە واشنگتن
- لە کۆشکی سپی کوردەکان دوای پشتیوانی ئەمریکا بۆ کور...
- Hest û Helwest: Nakokiyên Îranê û Erebistana Siûdî...
- شەکاوە بێ ئاڵای کوردستان
-
▼
January
(16)
Saturday, January 30, 2016
Wednesday, January 27, 2016
Tuesday, January 26, 2016
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا: دایک و بابم یەک وشە تورکیان نەدەزانی!
رەحیم رەشیدی و مێهمەت شیمشک
هەڤپەیڤین: رەحیم رەشیدی
پرسیار:
رات لەسەر پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەراست چیەو چ جیاوازیەک هەیە لە نێوان
یارمەتی کردنی کورد لە هەرێمی کوردستان یان رۆژئاوای کوردستان؟
مێهمەت
شیمشک: خودات لێ رازی بێ. کرمانجی تێدەگەی؟
رەحیم رەشیدی: بەڵێ، لێ ئەز کوردی ئێرانم.
شیمشک: ەزیش کوردی تورکیام. کوردە تورکامە.
رەحیم رەشیدی: کەرەمکە:
مێهمەت شیمشک: ئەمن
کوردم و بێ گومان هاووڵاتی تورکیاشم. پرسیارەکەت گرینگە. ئورووپاییەکان بە سەدان
ساڵ شەریان کرد. لە دوو جەنگی جیهانی دا، بە میلیۆنان مرۆڤ کوژران. ئێستا ئێمە باسی ٢٨ نەتەوە و زۆر گروپی ئیتنیکی
و ئاینی جیاواز دەکەین. ئەوان پاش ئەم هەموو کوشتارە یەکیان گرت. لەگەڵ ئەوەی
سنوورەکان دیارن و هەر وڵاتێک ئاڵاو پاڕڵمان و دراوی خۆی هەیە، لێ بانکی
یەکگرتووشیان هەیە.
ئەوە لە ئێستادا بۆ مە دژوارەو دەیبینین. بەڵام باشترین داهاتوو بۆ کورد لە
تورکیاو بۆ من، گەشەی دێموکراسی و یەکتر قبوڵکردنە کە هەر ئەوەش بەشێک لە بناغەی
سازکردنی ئورووپای یەکگرتوو بوو. ئەمە بۆ کورد و تورک و هەمووان باشترینە. لێگەرێ
با نموونەیەک بێنمەوە. ئەگەر بتهەوێ بچی بۆ عێراق،- زۆر دەربارەی ئێران نازانم-،
ئەگەر لە خوارەوەی مووسڵ و کەرکووک هێڵێک بکێشی کوردی لێنیە. بەڵام بۆ سوریا
جیاوازە، جیا لە هێڵێکی هاوبەشی سنووری نێوان تورکیا و سووریا، یان وەکوو ئێوە
وتان "رۆژئاوا" ئیدی خۆ تۆ کورد لە دیمشق نابینی.
لە تورکیا، مەزنترین شاری کوردنشین دیاربەکر نیەو تەنانەت پرحەشیمەترین شاری دونیا
بۆ کورد ئیستانبوڵە، ئانکاراو ئەزمیریش هەروەها. خێزانی من تورکە، ناکرێ لە تورکیا
کوردو تورک لێک جیا بکرێنەوە. باشترین
رێگا بۆ داهاتوو دێموکراسی و مافی هاووڵاتی بوونەو ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە نرخەکەی
دەدەین.
ئەو کاتەی من گوندەکەی خۆمانم جێهێشت، لەبەر خوێندن چوومە ئانکاراو دواتر چوومە
بریتانیاو بۆ کار هاتمە ئەمریکاش، کەسێک پێی وتم کە تورکیا زۆر دەگۆردرێ و
یاساورێسا کۆنەکان جێگای خۆیان دەدەن بە چاکسازی و ئازادی بە قازانجی کەمایەتیەکان
و بە تایبەتی کوردەکان. لەوانەیە ئەوە روانگەی من نەبێ. بۆ وێنە ئەو بابەتانەی کە
بۆ هەلی کارو ئازادی کولتووری و سیاسیی بۆ سپانییەکانی ئەمریکا بایەخدارەو بە
بیرمان دا دێ، دەبێ کوردیش لە تورکیا چێژ لە هەمان بابەتگەل ببینن. لێ توندوتیژی
بەر بە جێبەجێ بوونی ئەم خواستانە دەگرێ.
ئێمە چەند ساڵە پرۆسەیەکمان دەست پێکردوە، لەو شوێنەی من لە دایک بووم لە باتمان
کە نوێنەری ئەوێ بووم، لەو دەورانەدا، هیوا خولقا، کارگە ساز کران و هەناردەکردنسەروو
٨٠٪ تپەراند. لێ کە توندوتیژی دەستی پێکردەوە هەموو
شت گۆردرا. ئێمە دەبێ ژیرانە کار بکەین و نابێ پێمان وابێ تەنیا بە کوشتنی
تیرۆریستان هەموو شت چارەسەر دەبێ، پێویسە سیاسەتی گشتیی پەرە پێبدەین بۆ
دێموکراسی و فراونکردنی ئازادی و هەر وەکوو وتم، پێم وایە بۆ کێشەکانی رۆژهەڵاتی
نێوەراست، لانیکەم ئەگەر قەیرانەکانی سوریا تاکوو ئەو رادە قوڵ نەبوایەن، دەکرا
بابەتەکان جۆرێکی دیکە ببیندرێن.
ئێستا ئێمە هیچ رێگایەکمان نیە جیا لە روو بە روو بوونەوەی توندوتیژی، هیچ
دێموکراسیەک بەرگەی توندوتیژی ناگرێ، کە توندوتژی هەبوو تۆ ناتوانی کەڵک لە مافە
رەواکانی خۆشت وەرگری. کەوایە دەبێ سەبرمان هەبێ بۆ ئەوەی یاسای بنەرەتی تورکیا لە
پێناو وڵاتێکی باشتردا بێ بۆ هەمووان.
ئەمن پێم وایە داهاتوو بۆ کورد زۆر روونە ئەگەر بە باشی سیاسەت بکرێ بە دوور لە
توندوتیژی. لە عێراق هەمووان باسی یەکپارچەیی دەکەن، خۆ لە ئێران و سوریاو عێراق،
کەس باسی پارچە پارچە کردن ناکات کە هەرێمەکە رووبەرووی توندوتیژی بۆتەوەو ئەمەش
رێگا چارە نیەو تەنیا دانوستاندن و چاکسازی رێگا چارەیە.
لەگەڵ ئەوەی پێکاکا لە لیستی تیرۆری ئەمریکادا بوو، مخابن دەرفەتەکانی چارەسەریان
لە دەستدا. ئەوەتا ئەوان بە خۆ پرچەک کردن و خەندەق لێدان لە نێوەراستی شارەکان،
وەزعەکەیان ئاڵۆزتر کردوە.
بۆ ئەوەی هەمووان مافی هاووڵاتی بوونی خۆمان لە تورکیا بەکار بهێنین، دەبێ لەسەر
هاوبەشییەکان و بەرانبەری کار بکەین. ئەمن وەکوو کوردێک کە دایک و باوکم
نەخوێندەوار بوون و تەنانەت یەک وشە ترکیشیان نەدەزانی و جووتیار بوون، ئەوەتا
بوومە جێگری سەرۆک وەزیران و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو گۆرانەی کە پێکهاتوەو کەس
ناتوانێ بێژێ وانیەو رێگاچارەی کێشەکانیش تەنیا دێموکراسی و دیالۆگە...
Di Waşîntonê de jî bas ji çalakbûna Kurdên Îranê hate kirin
Roja Pêncşemiya derbazbûyî 21’ê Çileya Paşîn a 2016’an, civînek derbarê rewşa niha ya Îranê li bajarê Waşingtonê de hate lidarxsitin, ku tê de çalakvanên siyasî û sivîl yên Kurd, behs û gengeşe li ser binpêkirina mafê Mirovan û lidarvekirina kêmaniyên neteweyî û kuştina kolberên Kurd li Îranê kirin.
Di vê civînê de ku, Komela Mafên Mirovan a Kurdistana Îranê ya Jinêv jî beşdar bû, “Rehîm Reşîdî” bi nûnerayetiya kêmaniyên neteweyî yên Îranê, amara lidarvekirina hevwelatiyên Îranê belav kir.
Saziya “Simallmedia” ku navenda vê di Lendenê de ye û li derheq babeta hêla Întêrnêtê û pirsa mafê mirov û saziyên sivîl çalakiyan dike, raporek derbarê rewşa saziyên sivîl û pirsgirêkên jiyana karkeran û pêgeha kêmaniyên neteweyî û olî yên ku di Îranê de akincî ne, belav kir.
Reşîdî li hola eslî a navendên gotûbêja “Êrîks” de got: Tenê di devra Rûhanî de, 927 hevwelatî hatine lidarvekirin ku piraniya wan ser bi neteweyên jêr zilm û zordaiyê hikûmetê de ne, û herwiha 68 kes di heyama çend hefteyên derbazbûyî de, di kêberkiya hilibijartinê de hatine îdamkirin ku 16 kes ji wan îdamkiriyan, ew zarok in ku temenê wan jêr 18 saliyê de bûne.
Navbirî di domê de ragehand ku; Tenê di sala 2015’an de, 71 kolber hatine kuştin û birîndarkirin, û her digel vê yekê jî, hebûna zêdeyî 20 milyon mayînan di Kurdistanê de, ku bi berdewamî jiyana hevwelatiyan dixin metrsiyê de.
Civîna navenda gotûbêja “Êrîks” ku ji aliyê Wezareta Derve a Amerîka piştevanî jê tê kirin, piştî rapora saziya “Simall media”yê li Birîtaniyayê hate lidarxistin.
Di civîna Waşîngton de, Wezareta Derve ya wî Welatî jî beşdar bû.
Sunday, January 24, 2016
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی بریتانی کوردەکان لە ئێران دا چالاکترن
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢١ی ژانویەی ٢٠١٦ی زایینی، رێکخراوی “سماڵمێدیا” کە ناوەندەکەی لە شاری لەندەنە و سەبارەت بە بابەتگەلی ئینترنێت و پرسی مافی مرۆڤ و رێکخراوە مەدەنییەکان چالاکی دەکات، راپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی رێکخراوەکانی مەدەنی و هەلومەرجی ژیانی کرێکاران و پێگەی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئائینیەکان بڵاوکردەوەو لە هەمان کاتدا بۆ باس لەسەر دۆخی نەتەوەکانی ئێرانی و تاوتوێکردنی ئەو راپۆرتانە کۆبوونەوەیەکی لە واشنگتن پێکهێنا
شیاوی باسە، کە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ـ ژنێڤ، بەشداری ئەو کۆبوونەوە بوو.
پێویستە بگوترێ کە رەحیم رەشیدی بە نوێنەرایەتی گەلانی ئێران یەکێک لە وتاربێژانی ئەو کۆبوونە بوو کە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئێعدامی کەمایەتییەکان و کوشتاری کۆڵبەرانی کورد قسەی کرد.
رەشیدی لەو بارەوە وتی: تەنیا لە دەورانی رۆحانی دا ٩٢٧ کەس لە دار دراون کە زۆرینەکان سەر بە نەتەوەکانی ژێرستەمن و هەروەها ٦٨ کەس لە ماوەی حەوتوەکانی رابردوودا و لە بەرەبەرەی کێبەرکێی هەڵبژاردنی مەجلیس دا ئێعدام کراون. هاوکات ١٦ کەس لەو ئێعدام کراوانە منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ بوون.
ناوبراو لە هەمبەر کۆڵبەران ئاماژەی بەوە کرد کە تەنیا لە ساڵی ٢٠١٥دا، ٧١ کۆڵبەر کوژراوو بریندار بوون و لە پاڵ ئەمەش بوونی پتر لە ٢٠ میلیۆن مین لە کوردستان بە بەردەوامی ژیان و گوزارانی خەڵکی خستۆتە مەترسییەوە.
رەشیدی لە هەمبەر پرسی لابردنی گەمارۆکان ئاماژەی بەوە کرد بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییە کە ئابوری ئێران لە دەستی دەوڵەت و سپای پاستداران دایە، چاوەڕوان ناکرێ کە ژیان و گوزەرانی خەڵک باشتر بێ. جاران نرخی یەک بەرمل نەوت پتر لە ١٠٠ دۆلار بو، کەچی ئێستا بۆتە ٢٥ دۆلارو لە پاڵ ئەمانەش دا، ئێران بە کردەوە لە عێراق و بەحرین و لوبنان و سوریە هێزی هەیەو دەستێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتانە دەکات و ئەوەش تێچووی زۆری بۆ هەڵدەگرێ.
ئەم بەشدار بوە کوردە ئاماژەی بەوەکرد کە ئێران هەموو کاتێک کە دیالۆگ لەگەڵ رۆژاواییەکان دەکات، ئەوە رەوتی سەرکوت و کوشتار لە نێوخۆ توندتر دەکاتەوەو ئاماژەی بەوە کرد کە سیاسەتی چاکسازیخوازەکان و کۆنەپارێزەکان لە هەمبەر پرسی نەتەوەکان لە ئێران وەکوو یەکە.
شیاوی باسە کە کۆرگێران لەسەر ئەو باوەر بوون کە سەرەرای هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکان کوردەکان لە ئێران دا لە نەتەوەکانی دیکە چالاکترو رێکخراوترن و رەشیدی ئەم بابەتەی بۆ ژیانی سیاسیی و حیزبی و خەباتی ئازادیخوازانە لە کوردستان گەراندەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە کۆرەکە لە ٧٠هەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان دا بەرێوەدەچێ کە بۆ کوردەکان گرینگەیەکی بەرچاوی هەیە.
شیاوی باسە کە چڤینەکە لە بنکەی سەرەکی ایکس بەرێوە چوو کە ناوەنێکی توژێنیەوەی مافی مرۆڤە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی دەکرێ. .هاوکات وەڤدێکی وەزارەتی دەرەوە ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
Saturday, January 23, 2016
Wednesday, January 20, 2016
Tuesday, January 19, 2016
Thursday, January 14, 2016
Wednesday, January 13, 2016
بەرپرسێکی پەلەبەرزی دەنگی ئەمریکا بۆ رەحیم رەشیدی:
"....کاتێک ئێوە بەشداری بەرنامەکانن، هەر دۆستانی خۆتان و تەنانەت حیزبە کوردییەکان نارەزایەتی دەردەبرن و دژتان نامەمان بۆ دەنێرن... ئیدی ئێمە چ بکەین و کێ دەعوەت بکەین؟".
کەوایە قانعی فەرد مەبارەکتان بێ!
Monday, January 11, 2016
Wednesday, January 6, 2016
Hest û Helwest: Nakokiyên Îranê û Erebistana Siûdî û Bandora wan li Sûriyê
Mûsa Mûsa, Ahmad Qasim û Rehîm Reşîdî
Salih Demurer
Bidavekirina rêberê Şîiî Nimir el-Nimir û 46 kesên din ku hatibûn tawankirin bi terorê ji aliyê Erebistana Siûdî ve bû hokareke rasterast a kûrbûna nakokiyan di navbera Îranê û Erebistana Siûdî de ku berê jî gelek nakokî û dijberî di navbera wan de hebûn li ser gelek astan, bi taybetî li Yemen û Sûriyê.
Piştî kuştina el-Nimir xwepêşanderên Îranî êrîşî balyozxaneya Erebistana Siûdî kirin li Tehranê û ew sotandin.
Erebbistana Siûdî Wek bersiv roja yekşemê qutkirina pêwendiyên dîplomasî li gel Îranê ragihand.
Serokê Îranê Hesen Rohanî îroj sêşemê got Erebistana Siûdî nikare gunehkariya xwe bi qutkirina pêwendiyên diplomasî li gel welatê wî veşêre.
Gelo berê vê dijberiyê bi kuve ye û ta kîjan astê ewê ziyanê bigihîne herêmê bi giştî û bi taybetî rewşa Sûriyê ya jixweber têkçûyî?
Bernameya Hest û Helwest bi beșdarbûna sê mîvanan ronî dide ser vê babetê:
Şarezayê yaseya navnetewî Mûsa Mûsa ku li Almanya dimîne; endamê serkirdayetiya Partiya Pêşverûya Demuqrat a Kurdî li Sûriyê Ehmed Qasim ku li Tirkiyê dimîne; û her wiha rojnamevan Rehîm Reşîdî ku li wîlayeta Virginia dimîne
Tuesday, January 5, 2016
Subscribe to:
Posts (Atom)