Archive
-
▼
2019
(256)
-
▼
July
(26)
- گرینگی پێگەی کوردستان
- به تابلۆكانی ئازاره‌كانی شهر و هه‌وڵی به‌رده‌وام...
- ململانێی واشنگتن_تاران و پێگەی کوردستان
- بۆریس جۆنسن
- Congratulations to Mr. Boris Johnson
- UNPO focus on the Kurds in Iran
- Samira Ghaderi talk about the Kurdish right in Iran
- found a valet
- دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پرسی کورد
- پێگه‌ی كوردستان و پاراستنی پێكهاته‌كان
- واشنگتن: د. قاسملوو له نێوان ئاشتی و شۆڕش، ده‌قی ...
- ده‌قی قسه‌وباسی نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و نادیه موراد:
- واشنگتن: دۆخی ئازادی ئایین لە کوردستان و جیهان
- چێژنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا
- واشنگتن: د. قاسملوو له نێوان ئاشتی و شۆڕش، ده‌قی ...
- واشنگتن: پێگەی ئازادی ئاییین لە کوردستان و جیهان
- مەسرور بارزانی و کابینەی نوێ
- گەشەی پێوەندی کوردستان لەگەڵ جیهان
- یادی شەهیدانی ڤییه‌ن له ئامریکا بەرز ڕاگیرا ...
- دیاریه‌كی نایاب، ژیان و مه‌رگی رێبه‌ری كورد.
- #مسته‌ر_كورد
- #MrKurd
- #مستەر_کورد
- سیامین سالگرد ترور دكتر قاسملو دبیرکل حزب دمکرات ...
- تظاهرات کردهای ایران در بروکسل در سیامین سالگرد ت...
- دەچمە خزمەت ناودارانی کورد‌و کوردستان!
-
▼
July
(26)
Tuesday, July 30, 2019
Sunday, July 28, 2019
Thursday, July 25, 2019
Wednesday, July 24, 2019
بۆریس جۆنسن
وێرای پیرۆزبایی لە بەرێز بۆریس جۆنسن کە بۆتە سەرۆک وەزیرانی نوێی بریتانیا؛ هیوادارم کە جەنابیان دژی کۆماری ئیسلامی هەڵوێستی هەبێ و لە رێکەوتنی ناو‌کی لەگەڵ تاران بکشێیتەوە، چوونکە دەسەڵاتدارانی تاران پشتیوانی و بەرێوەبەری تیرۆرن لە هەموو جیهان دا...
Congratulations to Mr. Boris Johnson
Congratulations to Mr. Boris Johnson on becoming the new Prime Minister of the United Kingdom. We hope you take a stance against Iran, and withdraw from the nuclear deal that has empowered the regime to finance its terrorist activities around the globe.
Monday, July 22, 2019
found a valet
Today I found a valet in Washington D.C. the name is Premal Patel, driver license from Missouri, Eureka, Please contact me if you'r the right person.
#MrKurd
Sunday, July 21, 2019
Thursday, July 18, 2019
واشنگتن: د. قاسملوو له نێوان ئاشتی و شۆڕش، ده‌قی قسه‌كانی مسته‌ر كورد
Wednesday, July 17, 2019
ده‌قی قسه‌وباسی نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و نادیه موراد:
نادیه موراد: ده‌توانم چه‌ند قسه‌یه‌ك بكه‌م:
سه‌رۆك تره‌مپ: به‌ڵێ فه‌رموو.
باڵوێز، سام براون باك، نوێنەری نێونەتەوەیی ئـەمریکا بۆ ئازادی ئایینەكان لە جیھان، ئه‌وه نادیه موراده وه‌رگری خه‌ڵاتی. ئاشتی نوبێل
نادیه موراد: من له عێراقه‌وه هاتووم و پاش ٢٠٠٣ ئێمه له شوێنی خۆمان هه‌ڵكه‌ندراین، ساڵی ٢٠١٤ داعش په‌لاماری ئێمه‌ی دا كه‌س پارێزگاری لێنه‌كردین، له‌و ساڵه‌دا شه‌ش براو دایكیان كوشتم و پاشان من و براژنه‌كه‌م و ١١ كه‌سی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و هه‌ورها خوشكه‌زاكه‌شم. هه‌نووكه ٣٠٠٠ هه‌زار كچ و ژنی یه‌زیدی بێسه‌روشوێنن، باس له‌وه ده‌كرێ كه داعش تێكشكاوه، ئه‌دی ئه‌و سێ هه‌زار كچ و ژنه ئه‌زیدیه له كوێن؟. ئێمه دێینه ئێره، ده‌چینه ئورووپا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی به هۆی ئه‌وه‌ی داعش كردی، جێگری سه‌رۆك مایك پێنس یارمه‌تیه‌كی زۆری ئێمه‌ی كردوه، هه‌نووكه ده‌ڵێن داعش نه‌ماوه به‌ڵام ئێمه ناتوانین بگه‌ره‌ینه‌وه، ئه‌تۆ ده‌توانی كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی و ده‌وڵه‌تی عێراق شه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئیدی كێ نێوچه‌كه‌ی ئێمه كونترۆڵ بكات، ئێمه ناتوانین بگه‌ریینه‌وه چوونكه ناتوانین خۆمان و بنه‌ماڵه‌كانمان بپارێزین، هه‌موو كه‌س ئه‌مه ده‌زانێ، سه‌رۆك ماركۆن یارمه‌تی ئێمه‌ی زۆر كردوه‌و هه‌وڵی داوه كه یارمه‌تی حكوومه‌تی كوردستان و عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مایه‌تییه‌كان بپارێزن، به‌ڵام هه‌نووكه یه‌زدییه‌كان له شوێنێكی ئه‌من ده‌گرێن كه پارێزراو بن، هیوام وایه كه ئێوه حكوومه‌تی كورستان و عێراق ئاگادار بكه‌نه‌وه،
سه‌رۆك تره‌مپ: به‌ڵام داعش تێكشكاوه، ئێستا كورد یان كێ كێشه‌یه:
نادیه موراد: عێراق، ده‌وڵه‌تی عێراق، ئێمه كه نه‌توانین بگه‌رینه‌وه، ئه‌مه سه‌باره‌ت به داعش نیه، كاتێك خه‌ڵكی ئێمه نه‌توانێ بگه‌رێته‌وه، ئێمه به میلیۆنان كه‌س نین، ته‌نیا نیو میلیۆنین، پاش ٢٠١٤، ٩٥٠٠ یه‌زیزیدی به رێگایه‌كی پڕ مه‌ترسی دا، چوونه‌ته ئا‌ڵمانیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ناتوانین شوێنێك بۆ ژیان ببینینه‌وه كه پارێزراو بین. ئه‌وان شه‌ش براو دایكمیان كوشت. ئێمه ناخواین په‌نابه‌ر بین و كۆچ بكه‌ین.
سه‌رۆك تره‌مپ: هه‌نووكه له كوێین ئه‌وان:
نادیه موراد: ئه‌وان كوژراون و گۆره‌كانیان له شنگاله. من تێده‌كۆشم بۆ ژیان و ئاسایش، تكایه شتێك بكه، چوونكه ئه‌مه ته‌نیا پرسی بنه‌ماڵه‌یه‌ك نیه‌و باسی نیو میلین كه‌سه.
سه‌رۆك تره‌مپ: ئه‌من به باشی ده‌زانم تۆ باسی كوێ و چی ده‌كه‌ی و به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانی.
نادیه موراد: ئه‌مه باسی هه‌موو پێكهاته‌كه‌یه.
سه‌رۆك ته‌ره‌مپ: ئه‌تۆ خه‌ڵاتی نوبێلت وه‌رگرتوه، ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی به‌نرخه، ده‌توانێ بێژی بۆچی ئه‌و خه‌ڵاته‌ت وه‌رگرت؟.
نادیه موراد: ئه‌و خڵاته‌یان دامێ، چوونكه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌م به‌سه‌ر هات، من به روونی بۆ هه‌موو لایه‌كم ئاشكرا كرد كه داعش ده‌سدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر هه‌زاران ژنی یه‌زیدی و ئه‌وش یه‌كم جار بوو ژنێك له عێراقه‌وه بێ و به ئاشكرا ئه‌م باسه بهروژێنێ. بۆ یه‌كه‌مین جار!
سه‌رۆك تره‌مپ: ئه‌تۆ هه‌ڵاتی!
نادیه موراد: به‌ڵێ هه‌ڵاتم، لێ ئازادیم نیه، چوونكه داعشه‌كان دادگایی نه‌كراون، نازانین لێ كوێن، گیراون یان ئازادن، لێ ٣٠٠٠ هه‌زار ژن و كچی یه‌زیدی بێسه‌روشوێنن و له نێویان دا، براژنه‌كه‌م و برازازاكانم و خوشكه‌زاكانم كه یه‌كیان سێ ساڵ به‌ر له ئێستا ته‌له‌فوونی كرد كه له سوریایه، به‌ڵام هه‌نووكه نازانین له كوێن.
سه‌رۆك تره‌مپ: سپاس. ئێمه له پێداچوونه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین.
Tuesday, July 16, 2019
یادی شەهیدانی ڤییه‌ن له ئامریکا بەرز ڕاگیرا
"ڕەحیم ڕەشیدی"، وێڕای وەسفکردنی دوکتور قاسملوو بە کەسێکی بێ وڵات و سەوداسەری نیشتمانێکی سەربەخۆ، سەبارەت بە سوسیالیزمی دێموکراتیک وتی: "به باوەڕی من ئەگەر دوکتور قاسملوو مابا، زووتر له ئێستا خواحافیزیی له سوسیالیزمی دێموکراتیک دەکرد".
کوردستان میدیا: سێمینارێک بۆ ڕێزگرتن له یاد و خەباتی شەهیدانی ۲۲‌ی پووشپەڕ، لە لایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ئامریکا، به بەشداریی نوێنەری پارت و لایەنه سیاسییەکانی کوردستانی و ئێرانی و ڕێژەیەکی بەرچاو له ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، له واشنتۆن بەڕێوەچوو.
ئەم سێمینارە کە ڕۆژی یەکشەممه، ۲۳ی پووشپەڕی ۱۳۹۸ بەڕێوە چوو، لە دوو پانێل‌دا و بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی کوردستان دەستی پێكرد.
لە پانێلی یەكەمدا، "ڕێبوار سەلیمی"، پێشمەرگەی دێرین، پوختەیەک له ژیان و خەباتی دوکتور قاسملووی پێشکەش به ئامادەبووان كرد.
پاشان "ئارش ساڵح"، نوێنەری حیزبی دێموکرات له ئامریکا، تیشکی خسته سەر خەبات و تێکۆشانی سیاسی و تواناکانی دوکتور قاسملووی نەمر له بواری دیپلۆماسی و نێونەتەوەییدا، دواتر "کارۆڵ پرۆن هۆبێر"، دۆستی کورد و هاوڕێی دوکتور قاسملوو و هەروەها ڕۆژنامەوان و نووسەری کتێبی "ڕەحمانی کورد"، بە وردی له‌سەر ڕێبەری کاریزماتیک و خاڵه بەهێزەکانی کەسایەتیی پایەبەرزی دوکتور قاسملوو، وەک ڕێبەرێکی خاکیپۆش کە لە دڵی کۆمەڵانی خه‌ڵکدا جێی گرتووە و هەروەها به گێڕانەوەی چەند بیرەوەری لە ڕۆژانی خەبات لەگەڵ دوکتور قاسملوو و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، باسەکەی دەوڵەمەندتر کرد.
لە پانێلی دووهەمیشدا "جەلیل ئازادی‌خوا"، لێکۆڵەر و چالاکوانی سیاسی، لە پەیوەندی لەگەڵ چەمکی مۆدێڕن و پێکهاتەی تەشکیلاتی و حیزبی، له بەراورد لەگەڵ موناسباتی خێڵەکی و عەشیرەتی دوا و ئاماژەی بەوە دا كە بە بڕوای دوكتور قاسملوو، حیزبێک دەتوانێت لە داهاتوودا سەركەوتوو بێت كە پێداگریی هەبێت لەسەر دوو چەمك: سوسیالیزمی دێموكراتیک و دێموكراسیی سیاسی و فرە چەشنی، هەروەها "ناسر باباخانی"، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، بیری سەربەخۆییخوازیی دوکتور قاسملووی له ئاوینەی کتێبی "کوردستان و کورد" کرده پاڵپشت و فاکتۆری باسەکانی خۆی، دواتر میدیاکار "ڕەحیم ڕەشیدی"، وێڕای وەسفکردنی دوکتور قاسملوو بە کەسێکی بێ وڵات و سەوداسەری نیشتمانێکی سەربەخۆ، سەبارەت بە سوسیالیزمی دێموکراتیک وتی: "به باوەڕی من ئەگەر دوکتور قاسملوو مابا، زووتر له ئێستا خواحافیزیی له سوسیالیزمی دێموکراتیک دەکرد".
Monday, July 15, 2019
دیاریه‌كی نایاب، ژیان و مه‌رگی رێبه‌ری كورد.
مسته‌ر كورد\ واشنگتن
بۆ من جێگای شانازی و سه‌ربه‌رزییه كه یه‌كه‌مین به‌رگی په‌رتووكی ژیان و مه‌رگی رێبه‌ری كورد، له ژێر ناوی خه‌ونی كورستان، له لایه‌ن دۆست و هاورێی زۆر به‌رێزم خاتوو كاڕۆڵ پرۆنهۆبێر، له یادی ٣٠ ساڵه‌ی شه‌هید د. قاسملوودا پێشكه‌ش بكرێت.
هاورێم داده كارۆڵ به مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆریادی شه‌هیدانی ڤیه‌ن دا هاتبوه واشنگتن و میوانی قه‌درگرانی به‌نده بوو. رۆژی ١٤ی جولای ٢٠١٩، به‌رانبه‌ر به ٢٣ی پووشپه‌ری ١٣٩٨ی میلادی، په‌ڕتووكه‌كه بڵاو كرایه‌وه. په‌رتووكه‌كه له ٥٤٠ لاپه‌ره‌و له قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی دا و به زمانی ئینگلیزی كه‌وتۆته بازاراوه كه تێیدا کارۆل پرۆنهۆبێر رۆژنامه‌ڤان و نووسه‌رێکی ڤێنێزۆئێلایی دۆستی نزیكی رێبه‌ری شه‌هید د. قاسملوو باس له ژیان و به‌سه‌رهاتی شه‌هید قاسملوو و خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و رۆڵی كاریگه‌ری حیزبی دێموكرات له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌كات.
شیاوی به بیر هێنانه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا له ساڵی ٢٠٠٨، نووسه‌ر کتێبێکی له‌سه‌ر به‌شێک له ژیانی سیاسیی و به‌سه‌رهاتی د.د قاسملوو به زمانی سپانیۆلی نووسیوه‌و له کاراکاس پێته‌ختی ڤه‌نزوئلا چاپی کردوه. ساڵی دواتر نووسه‌ر بۆ خۆی ئه‌و کتێبه‌ی کردووه به ئینگلیزیی و له ٣٠ دێسامبری ٢٠٠٩ له ئه‌مریکا چاپ و بڵاو كرایه‌وه كه دواتر كتێبه‌كه كراوه‌ته كوردی و له ژووئیه‌ی ٢٠٠٩ دا له هه‌ولێر چاپ كراوه‌و پاشان بۆ سه‌ر چه‌ند زمانی دیكه وه‌رگێردراوه.
كاروڵ خانم پێی وایه كه وه‌رگێرانی په‌رتووكه‌كه‌ی بۆ سه‌ر زمانی كوردی شێوه‌زاری سۆرانی ده‌سكاری كراوه‌و له‌گه‌ڵ ده‌قی سه‌ره‌كییه‌كه یه‌كناگرێته‌وه، هه‌ر بۆیه وه‌كوو رێز گرتن له خه‌باتی د. قاسملوو هه‌ره‌ها پاراستی ئه‌مانه‌ت و نه‌شێواندنی مێژوو سه‌ر له نوێ ئه‌و كتێبه‌ی پاش پێداچوونه‌وه‌ی ورد‌و ده‌ستخستنی زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی تیرۆری د. قاسملوو چاپ و بڵاو كردۆته‌وه.
رۆژی یه‌كه‌شه‌ممه ، رێكه‌وتی ١٤ی جولای، خاتوو كارۆڵ له چوارچێوه‌ی كۆریادی شه‌هیدانی ڤیه‌ن دا له واشنگتن، وێرای پێشكه‌ش كردنی وتارێكی گرینگ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌باتی د. قاسملوو بۆ ناساندنی دۆزی كوردستان، وتی: "ئاشنابوونم له‌گه‌ڵ دۆزی كورد ده‌گرێته‌وه بۆ ناسیاویم له گه‌ڵ فیلمسازی به‌ناوبانگی كورد یه‌ڵماز گونای له فستیواڵی فیلمی كه‌ن كه وه‌ك ژورنالیستێك تێیدا به‌شدار ببووم. له سه‌ر داوای یه‌ڵماز گونای زیاتر هه‌وڵم دا خۆم له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت تێكه‌ڵ بكه‌م و پتر له سه‌ر زێدی خۆم و ئه‌مریكای لاتین لێكۆڵینه‌وه بكه‌م‌و به دوای پرسه سیاسییه‌كان دا بچم. له رێگای یه‌ڵماز گوناییه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كانی‌تری كورد وه‌ك كه‌نداڵ نه‌زان، سه‌رۆكی ئه‌نتستیتۆتی كورد له پاریس، ئاشنا بووم كه ئه‌ویش منی به دوكتور قاسملوو ناساند. ئاشنابوونم له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو تایبه‌ت بوو چوونكه ناوبراو به هۆی شاره‌زابوونی به زمانی جیاجیا، قسه‌كردن له‌گه‌ڵی ئاسان بوو كه هه‌ر له رێگای ئه‌ویشه‌وه سه‌فه‌ری كوردستان‌م كرد‌و پتر له‌گه‌ڵ خه‌باتی كورد بۆ ئازادی ئاشنا بووم.
دواتر داده كارۆڵ باسی له‌وه كرد كه كتێبكه ئاكامی پێوه‌ندیی قوڵ و دۆستانه له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو و هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوه، به‌ڵام له هه‌مووی گرینگتر "داوای شه‌خسی دوكتور قاسملوو بوو كه ویستبووی پاش مه‌رگی بۆ ناساندنی دۆزی كورد كتێبێك له‌سه‌ر ژیانی بنووسرێته‌وه."
خوازیاران ده‌توانن له ئامازۆن، ئه‌م په‌ڕتووكه به‌نرخه بكڕن.
Carol Prunhuber
Subscribe to:
Posts (Atom)