Archive
-
▼
2022
(250)
-
▼
October
(8)
- دۆخی خوێندنی کوردستان لە زمان وەزیری خوێندنی باڵا
- د سپاس کوردستان، سپاس سەقز، ناشتنی ژینا ئەمینی
- هەڵمەت پاڵانی گەنجێکی سەرکەوتووی کوردستان لە کەنەدا
- لێكۆلینەوەی جیهانی دەربارەی تاوانەكانی داعش #مس...
- جیهانی پاش ١١ی سێپتەمبەر #مستەر_كورد
- پاس ٢٠ساڵ گەرانەوەی بەڕێز كاوە شێخ مایەی دڵخۆشی هە...
- باڵوێز جۆن بۆڵتۆن پەیامێكی بۆ كوردستان هەیە
- پشتیوانی كۆنگرێس لە نەوتی كوردستان و پەلاماری سەر...
-
►
August
(21)
- گوشارەکانی کۆنگرێس بۆ سەر وەزارەتی دەرەوە دەربارەی...
- بە بڕیاری سەرۆک بایدەن پەلامارێکی ئاسمانی دژی گروو...
- وردەکاری خنکانی ئەفسەرێکی عێراقی لە ئەمەریکا
- هاوسهری سەرۆكی كونگرێسی ئهمهریكا دەستبەسەر كرا
- پیرۆزە یەکریزی حیزبی دێموکرات
- واشنگتن: چالاكییەكانی زانكۆی دهۆك
- هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا بەشدارییان لە سا...
- گیرانی هەتاهەتایی بۆ گیراوێکی داعش
- ئایا ئێران لە پشت تیرۆرەکەی نیویۆرکە؟
- لە ئەمریکا جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ بەشکۆوە بەڕێوە چوو
- واشنگتن: وتاری حیزبی دێموكڕات دەربارەی تێكەڵبوونەوە
- واشنگتن: چێژنی ٢٥ی گەلاوێژ
- دیدارێک لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی ژیان
- دیدار لەگەڵ هەڵۆکەی ئەمریکا
- جۆن بوڵتۆن لە دیدارێكی تایبەتی دا
- هەوڵەكانی تاران بۆ تیرۆر لە واشنگتن
- واشنگتن: ڕێز گرتن لە ڕۆڵی پێشمەرگە
- Kurdistan’s Forces Peshmarga partnership with USA
- سپا سالاری پێشمەرگە لە واشنگتن
- سیاسەتی ئەمریكا دەربارەی عێراق
- پرسی ئاسایشی وزەو سەقامگیری لە كوردستان
-
▼
October
(8)
Tuesday, October 11, 2022
Saturday, October 1, 2022
Friday, September 9, 2022
یادت بەخێر مێرخاسی وەفار
Saturday, August 27, 2022
گوشارەکانی کۆنگرێس بۆ سەر وەزارەتی دەرەوە دەربارەی چارەسەری کێشەی وزە لە نێوان بەغداو هەولێر پەرەی گرتوە
رۆژی 15ی مانگ لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی سینات لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوە داوای کردبوو ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لە بواری وەزەدا بە چڕی دەور بگێرێ. پاش ئەم نامە لە رێکەوتی 19ی مانگدا ئهندامانی كۆنگرێس، مایکل واڵتز، دینا تیتۆس و دۆگ لامبۆرن، لە نامەیەکدا بۆ وەزیری دەرەوە داوایان کرد ئەمریکا هاوکاری بێ تاکوو کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداو دەربارەی وزە چارەسەر بکرێن.
رۆژی دووشەممەش مایکل مەککۆل سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییەکانی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران (TX-10) نامەیەکی بۆ وەزیری دەرەوە ئانتۆنی بلینکەن ناردوە سەبارەت بە ناکۆکییە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی عێراق (GOI) و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی کۆمەڵێک پرس کە هەڕەشەن لەسەر گشت سەقامگیری عێراق و گەشەسەندنی ئابووری. له نامهكهدا مهككۆڵ داوای له ئیدارەی بایدەن كردووه فشار بخاته سهر هاوتاكانی له عێراق بۆ چارهسهركردنی ئهو كێشه لهمێژینه به شێوهیهك كه بهرژهوهندییهكانی گهلی عێراق پەرە پێبدات.
مەککۆل ئاماژەی کردووە: ”ئەمریکا پابەندبوونێکی لەمێژینەی هەیە بۆ پشتیوانی کردن لە عێراقێکی سەقامگیر، خاوەن سەروەری و دێموکراسی دوور لە کاریگەریی خراپەکاری دەرەکی، بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانی و پارێزراوبوونی هاوڵاتیانی. زۆر گرنگە کە بەشداری کردنی دیپلۆماسیمان لە هەموو ئاستەکاندا ئەم ئامانجانە زیاتر بکات و یارمەتیدەر بێت لە پێگەی وڵات و هاوڵاتیانی تاکوو هەموو تواناکانیان بەدیبێن.”
دەقی نامەکە:
بەڕێز بلینکەن، وەزیری دەرەوە
من بە نیگەرانییەوە بۆتان دەنووسم کە ناکۆکییە سەراسەری و بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆمەڵێک پرسدا سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابووری عێراق تێکدەدەن. داوا له ئیدارهکە دهكهم لهگهڵ هاوتاكانی له بهغدا و ههولێر هوکار بن بۆ ئهوهی ڕێگایهك بۆ پێشكهوتن لهسهر ئهم پرسانه بۆ بهرژهوهندی گهلی عێراق دیاری بكهن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێم لە ناکۆکییەکی دەستووری دیرۆکیدان و لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ سامانە سروشتییەکانی عێراقدا گیریان خواردووە. لە ئۆکتۆبەری 2021ەوە، پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق وەستاوە، ئەمەش کاریگەرییەکانی ئەم ناکۆکییەی ئاڵۆزتر کردووە. لەم نێوەدا گەلی عێراق ئازار دەچێژێت، حکوومەتێکیان نییە نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانیان بکات و ناتوانن سوودی تەواوی داهاتەکانی نەوت، غازو سەرچاوە سروشتییەکانی دیکەی عێراق بچننەوە.
ئەمریکا وەبەرهێنانی بەرچاوی لە عێراقدا کردووە بۆ یارمەتیدانی گەلی عێراق بۆ شکستهێنان بە لە خەلافەتی دڕندانەی داعش و بوژانەوەی وڵاتەکە. ئەمریکا لە ساڵی 2014ەوە زیاتر لە 12.7 ملیار دۆلاری وەک هاوکاری دەرەکی و هاوکاری پاراستن و مرۆیی پێشکەش بە عێراق کردووە، ئەمەش وایکردووە ئەمریکا وەکوو مەزنترین و تاکە بەشداربووی جیهانی لە بوژانەوەی عێراقدا بێت. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هەوڵە بەرفراوانە هاندانی وەبەرهێنانە لە عێراقدا، لەوانە لەڕێگەی ئەو قەرزانەی کە لەلایەن کۆمپانیای دارایی گەشەپێدانی ئەمریکاوە بۆ کۆمپانیاکانی وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق (KRG) کار دەکەن، کە بڕی نزیک بە 300 ملیۆن دۆلار قەرزە. ئەم وەبەرهێنانانەی دۆلاری باجدەران دەبێت پاڵنەرێکی دیپلۆماسی هاوتای لەگەڵیدا بێت بۆ داواکردن لە سەرکردەکانی عێراق لە بەغدا و هەولێر بۆ دانوستان لەگەڵ یەکتر تاکوو بڕیارە سیاسییە پێویستەکان بدەن بۆ پاراستنی سەروەری و خۆشگوزەرانی عێراق بۆ ئەوەی سوودی بۆ گەلی عێراق هەبێت.
جگە لەم ناکۆکیانەی نێو عێراق، ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە عێراق، لەوانە لە ڕێگەی ئەو هێرشە موشەکییانەی لەم دواییەدا ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران کردیانە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان. ئیدارەکە دەبێت وەڵامی توندی ئەم پێشێلکارییە ڕوونانەی سەر سەروەری عێراق بداتەوە، کە مەترسی لەسەر ژیانی بێتاوانەکان دروست دەکەن و سەقامگیری و دێموکراسی عێراق تێکدەدەن. ئەمەش دەبێت پشتگیریکردنی هاوبەشە عێراقییەکانمان لە خۆ بگرێت کە هەوڵدەدەن وڵاتەکەیان لە کاریگەرییە خراپەکانی ئێران بپارێزن.
ئەمەریکا پابەندبوونێکی دێرینی هەیە بۆ پشتگیری کردنی عێراقێکی سەقامگیرو خاوەن سەروەری دێموکراسی بە دوور لە کاریگەریی خراپەکاری دەرەوە، بە ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانی و پارێزراو بوونی هاوڵاتیانی. زۆر گرنگە کە بەشداری کردنی دیپلۆماسیمان لە هەموو ئاستەکاندا ئەم ئامانجانە زیاتر بکات و یارمەتیدەر بێت لە پێگەی وڵات و هاوڵاتیانی تاکوو هەموو تواناکانیان بە دیبێن.”
سوپاس بۆ گرنگیدانی بەپەلەتان بەم بابەتە.
مستەر_کورد
بە بڕیاری سەرۆک بایدەن پەلامارێکی ئاسمانی دژی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە سووریا هاتە ئاراوە
رەحیم رەشیدی\ کوردستان
24
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، ئەمرۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 23ی ئاگوستی 2022، بە بریاری سەرۆک جۆو بایدن، سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سوپای ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانیان لە دێرزووی سووریا بۆسەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەڕێوە بردوە.
بە پێی بەیاننامەکە لەو هێرشەدا تاقمێکی چەکداری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کراوەتە ئامانج و لە لایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە بۆردمان کراون.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، ئەو هێرشەکە ئاسمانییە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا بوە لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی لە ناوچەکەدا لە لایەن ئەو گروپانەی سەر بە ئێران دەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکادا باس لەوە کراوە کە واشنگتن بە دوای هەڵایساندنی شەرو نانەوەی پەشێویدا ناگەرێ؛ بەڵام هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە خەڵکەکەیان ڕەچاو دەکەن. هەروەها لەسەر ئەوەش پێداگری کراوەیەوە کە ئامانجی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا تێکۆشانە لە پێناوی تێکشکانی داعش.
رۆژی 15ی ئاگوست، گروپە چەکدارەکانی گرێدراوی ئێران لە سووریا هێرشیان کردبووە سەر هێزەکانی ئەمریکاو ئەم گورزە ئاسمانییەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو گروپانەی سەر بە ئێران لە سووریا لە تۆڵەی ئەو هێرشانەدا بوە.
وردەکاری خنکانی ئەفسەرێکی عێراقی لە ئەمەریکا
رۆژی 20ـی ئابی 2022، خنکانی ئەفسەرێکی عێراقی بە ناوی (عەقید عەممار حەمدان زاهیر) تەمەن 36 ساڵ و لەدایکبووی بەغدا، لە کاتی راهێناندا لە ولایەتی ئالاباما لە بنکەی (رۆکەر بەیس)، ئاشکرابوو.
ئەو ئەفسەرە عێراقییە لە خولێکدا بەشداری کردبوو کە رێکەوتی 5ی نیسانی ئەمساڵ دەستی پێکردووە و بڕیاربوو 1ی ئەیلول کۆتایی بێت.
بە گوێرەی زانیاری و بەدواداچوونەکانی کوردستان24، رۆژی رووداوەکە باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمەریکا لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە.
تەرمی ''عەقید عەممار حەمدان'' پاش 36 کاتژمێر لە پشکنین و گەڕان، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی ولایەتی ئالاباما و بەنکەی سەربازی ''رۆکەر'' و چەند لایەنێکی پەیوەندیداری دیکەوە دۆزاوەتەوە.
د. سەلوان سەنجاری، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمەریکا سەبارەت بە رووداوەکە بۆ کوردستان24 دوا و لەم بارەوە دەنگۆی بەشێک لە میدیا عێراقییەکانی رەتکردەوە کە گوایە مەرگی ئەفسەرە عێراقییەکە گوماناوی بووبێت.
ناوبراو گوتیشی: لە کاتی رووداوەکەدا، گرووپێکی 20 کەسی لە قوتابیانی سەربازی نێودەڵەوتی لەوێ بوون و هەروەها جیا لە سەربازە ئەمەریکاییەکان ئەفسەرێکی عێراقیش لەو گروپەدا بووە و بە چاوی خۆیان رووداوەکەیان بینیووە، هیچ گومان و ناڕوونیەك لەسەر مردنەکەی نییە و بەداخەوە خنکاوە.''
کوردستان24 زانیویەتی کە هەنووکە تەرمی ئەو ئەفسەرە عێراقییە لە بنکەی سەربازی 'رۆکەر'' لە ولایەتی ئالابامەیە و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بە بەشداری نوێنەرانی سوپای ئەمەریکا و باڵوێزخانەی عێراق لە واشنتن، تەرمی ''عەقید عەممار حەمدان زاهیر''، لە رێورەسمێکی فەرمیی و سەربازیدا بۆ عێراق بەڕێبکرێتەوە.
هاوسهری سەرۆكی كونگرێسی ئهمهریكا دەستبەسەر كرا
رۆژی سێشەممە، دادگایەكی ویلایهتی كالیفۆرنیا، سزای 6 ههزار و 800 دۆلار و 5 رۆژ زیندانیكردن بۆ ئیما پاوڵ پێلۆسی، هاوسهری نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پەسەند كرد.
ئەم سزایە بۆ ئێما پاوڵ پێلۆسی تەمەن 82 ساڵ، لەبەر سەرپێچی یاساكانی هاتووچۆ بووه، ناوبراو بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخۆریووه، لە لایەن پۆلیسەوە دهستگیركراوە. ئیما لە دادگادا دانی بە تاوانەكەیدا نا، كە مانگی 5 ـی ئەمساڵ لە ناوچەی ناپا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بە سەرخۆشی ئۆتۆمبێلی لێخۆریووه.
بهگوێرهی بڕیارهكهی دادگا، ئیما پاوڵ بۆ ماوهی سێ ساڵ لهژێر چاودێریدا دهبێت، پێویستیشە بۆ ماوهی سێ مانگ بهشداری له خولێكی تایبهت به كاریگهرییهكانی بهكارهێنانی مادده هۆشبهرهكان بكات.
ئێما پێلۆسی لە ساڵی 1963، لەگەڵ خاتوو پێلۆسی هاوسەرگیری کردووە. نانسی کە باڵاترین بەرپرسی دیموکراتەکانە لە کۆنگرێسی ئهمهریكا، بهگوێرەی دەستوور سێیەمین كەسایەتی سیاسیی ئهمهریكایه. بڕیارەكەی دادگاكهی ویلایهتی كالیفۆرنیاش لە نـاو خەڵك و میدیای ئەمهریكادا كاردانەوەی زۆری لێكهوتووتهوه، لهههمانكاتدا هاووڵاتییان پێیان وایه سزادانی هاوسهری پیلۆسی دەرخەری سەروەری یاسایە لە ئەمهریكا.
Monday, August 22, 2022
هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا بەشدارییان لە ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستاندا کرد
دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢١ـی ئاگوستی ٢٠٢٢ـی زایینی، بەرامبەر بە ٣٠ـی گەلاوێژی ١٤٠١ـی هەتاوی، لقی ٧ـی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا و کانادا، ڕێوڕەسمێكی بە بۆنەی یادی ٧٦ ساڵەی دامەزرانی پارتی دێموکراتی كوردستان پێكهێنابوو.
لەسەر داوای فەرمیی پارتی دێموکراتی کوردستان، شاندێکی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا بە سەرپەرستیی "ڕەحیم رەشیدی" بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب، لەو جێژنەدا بەشدار بوون، شاندی حیزب بە گەرمی لەلایەن بەرپرسانی پارتییەوە پێشوازییان لێ كرا و وێڕای بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە، "حیکمەت بامەڕنی" بەرپرسی لقی ٧ـی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا و کانادا لە وتارەکەیدا بە فەرمیی پیرۆزبایی وەسەریەککەوتنەوەی حیزبی دێموکراتی پێشکەش کرد کە ئەم بابەتە لەگەڵ خۆشحاڵی و چەپڵەڕێزانی ئامادەبووان ڕووبەڕوو بوویەوە.
شاندی حیزب وێڕای پێشكەشكردنی چەپكەگوڵ، هاوكات پیرۆزبایی حیزبی دێموكراتیان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی پێشكەش كردن.
لە بڕگەیەكی دیكەدا پەیامی پیرۆزبایی كۆمیتەی حیزب بەو بۆنەوە پێشكەش كرا.
لە بەشێک لە پەیامی حیزبدا بۆ پارتی دێموکرات هاتبوو:
”حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی دێموکراتی کوردستان، خاوەنی پەیوەندی دێرین و دۆستانەن، بۆیە بە پێویستی دەزانین لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزبایی دووبارەمان لە ئێوەی بەڕێز، هاوکات لەسەر درێژەدان بە پەیوەندی دۆستانەمان پێداگری بکەینەوە. هیوامان وایە ئەم یادە هەوێنی تەبایی، یەکڕیزی و هاوسۆزی زیاتری نێوان ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان بێ."
هەیئەتی کۆمیتەی حیزب لە پەراوێزی جێژنەكەدا وێڕای بەرپرسانی پارتی، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان و باڵوێزخانەی عێراق لە ئەمریکا، هاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی حیزب و ڕێكخراوە كوردستانییەكان و کەسایەتییەکانی ئامادەبوو لەو یادەدا سەبارەت بە دۆخی كوردستان و ناوچەكە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.
نوێنەرانی حیزبەكان بە ڕێزەوە باسیان لە سیاسەت و پێگەی مێژوویی حیزبی دێموكرات كرد و وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بەبۆنەی یەکڕیزیی حیزب، هەروەها پیرۆزبایی خۆیان بە بۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە بە شاندی کۆمیتەی حیزب لە ئامریکا ڕاگەیاند.
Saturday, August 20, 2022
گیرانی هەتاهەتایی بۆ گیراوێکی داعش
رەحیم رەشیدی
رۆژی هەینی دادگایەکی شاری ئەلێکزاندەریا لە ویلایەتی ڤیرجینیا، سزای بەند کردنی تاهەتایی بۆ ئەندامێکی تیمی "بیتڵزی داعش"، بە هۆی تێوەگلان لە پیلانی بارمتەگرتن، ڕفاندن و کوشتنی رۆژنامەوانان کارمەندانی فریاگوزاری مرۆیی ئەمریکایی لە سوریا، پەسەند کرد.
ماڵبادو هاوڕێکانی ئەو 4 ئەمریکاییەی کوژراون، لە کاتی راگەیاندنی بڕیارەکەی دادگا، لە لایەن دادوەری دادگای ناوچەیی ''T.S. Ellis''، ئامادە بوون. دادوەرەکە کردەوەکانی تاوانبار ''ئەلشەف ئەلشێخ''ی بە ترسناک، دڕەندانە و بێ بەزەیی ناوبرد.
لە مانگی 4ی ئەمساڵدا، دەستەی سوێند خواردن گەیشتنە ئەو ئاکامەی ئەو هاوڵاتییە بەریتانییە بەشێک بووە لە شانەیەکی داعش، کە بە نازناوی "The Beatles"یان لێنراوە، ئەوان لەو نێوچانەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە داعش کۆنتڕۆڵی کردبوون، بارمتە ئەمریکاییەکانیان سەردەبڕین.
''ئەلشێخ'' لە سودان لە دایکبووە، لە لەندەن گەورە بووە، ئەو تاونبارە بە پیلانگێڕی بۆ کوشتنی 4 بارمتەی ئەمریکایی بە ناوەکانی ''ستیڤن سۆتلۆف، پیتەر کاسیگ، کایلا مۆلەرو جەیمس فۆلی''.
'فۆلی و سۆتلۆف ڕۆژنامەنووس بوون؛ کاسیگ کە کارمەندی فریاگوزاری مرۆیی بوو، لە دیمەنەکاندا دیارە داعش سەریان دەبڕێت. بەرپرسانی ئەمریکا باسیان لەوە کردبوو خەلیفەی داعش ''ئەبوبەکر بەغدادی'' لە سووریا چەند جارێک دەستدرێژی کردۆتەسەر ''مولەر''. کوژرانی ئەو ئەمریکایانە لە نێوان ساڵەکانی
2014و 2015 دا پشتڕاستکرایەوە.
''ئەلشێخ''ی تەمەن 33 ساڵ، بە هۆی تاوانەکانییەوە، ساڵی 2018 مافی هاوڵاتی بوونی بەریتانی لێسەندرایەوەو سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرا، بەڵام داواکارانی گشتیی ئەمریکا پێشتر بە بەرپرسانی بەریتانیایان راگەیاندبوو سزای لە سێدارەدان بۆ تاوانبار دەرناکەن.
''ئەلێکساندا کۆتێی'' ئەندامێکی دیکەی گروپەکەی داعشە سەرەتای ئەمساڵ لە لایەن دادوەرێکی ئەمریکاییەوە سزای بەندکردنی هەتاهەتایی بۆ بڕایەوە. ئەو تاوانبارە بەر لەوەی بۆ دادگایی کردن بگوازرێتەوە بۆ ئەمریکا، لە لایەن سوپای ئەمریکاوە لە عێراق دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو مانگی 9 ی ساڵی ڕابردوودا دانی بەوەدا نابوو بەشداری لە کوشتنی بارمتەکاندا کردوە.
سێیەم ئەندامی گروپەکەی داعش ''محەمەد ئیموازی''، ناسراو بە "جیهاد جۆن"
بوو کە ساڵی 2015 لە سوریا بە هۆی هێرشێکی مووشەکی ئەمریکاو بەریتانیا کوژرا.
شانەی ''بیتڵزی داعش'' لە سوریا، لە 4 ئەندام پێکهاتبوون کە لە نێوان ساڵەکانی 2012 و 2015دا بەشداریان لە رفاندن و کوشتنی لانیکەم 27 رۆژنامەوان و کارمەندی فریاگوزاری مرۆیی کردوە، ئەو 27 کەسە خەڵکی وڵاتانی ئورووپایی، ئەمریکا، ژاپۆن، نیوزیلاندو رووسیا بوون.
Tuesday, August 16, 2022
ئایا ئێران لە پشت تیرۆرەکەی نیویۆرکە؟
لە ئەمریکا جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ بەشکۆوە بەڕێوە چوو
رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە "ئامریکا"، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٧٧ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات، ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی لە ویلایەتی "ڤێرجینیا" بەڕێوە برد کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشدار بوون.
ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان "جەماڵ عەبدوڵڵازادە'' وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان ڕیزبەندی بەرنامەکەی خوێندەوە.
دواتر داوا لە "ڕەحیم ڕەشیدی" بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە "ئامریکا" کرا بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژەوە وتاری حیزبی دێموکرات پێشکەش بکات.
بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزب دەربارەی گرینگی و بایەخی مێژوویی دامەزرانی حیزبی دێموکرات قسەی کرد و لەمبارەوە ڕایگەیاند کە حیزبی دێموکرات سەرمایەی مەعنەوی خەڵکی کوردستانە و دەبێ هەمووان لە بەهێزکردنی ئەو حیزبەدا ڕۆڵ بگێڕن.
هەروەها باسی لەوەش کرد کە حیزبی دێموکرات لە دامەزرانیەوە تاکوو ئێستاش بەهۆی سیاسەتی دروست و خەڵک پەسەند و پشتیوانیی میلیۆنی خەڵکی کوردستان لە سیاسەتەکانی حیزب، هەروەها وەکوو هێزی یەکەمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەتەوە.
"ڕەشیدی" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پەرژایە سەر دۆخی خراپی ڕێژیمی ئێران و باسی لە پەراوێزکەوتنی ڕێژیم و پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی خەڵک و داڕمانی ئابووریی کۆماری ئیسلامی کرد کە کۆی ئەمانە بەرهەمی سیاسەتی چەوت و پەرەدان بە تیرۆریزمە و هەروەها ئێستا لە هەموو کات ئەگەری تەقینەوەی جەماوەری لە کۆی ئێران لە ئارادایە.
ناوبراو لە درێژەدا بۆ وڵامدانەوە بەو هەلومەرجە و خۆ تەیارکردن بۆ ئاڵوگۆڕەکانی داهاتوو، مزگێنی تێکەڵبوونەوەی حیزبی دێموکراتی بە ئامادەبووان دا و لەمبارەوە ئاشکرای کرد کە فێڵ و تەڵەکەی "تاران" شکستی هێناوە و یەکڕیزیی حیزبی دێموکرات گەڕانەوەی بۆ نییە.
"ڕەحیم ڕەشیدی"، لە نێوەڕۆکی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئەم یەکڕیزییە چەپکەگوڵێکی ڕازاوەیە و پێشکەش بە بنەماڵەی شەهیدان، کەم ئەندامانی سەنگەر، پێشمەرگەکانی شار و شاخ و گیراوە سیاسییەکان و رێکخستنەکانی نێوخۆی وڵات دەکرێ.
ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد کە یەکگرتنەوە گرینگە بەڵام لەوە گرینگتر هەلومەرجی پاش یەکگرتنەوەیە و دەبێ ئەزموون لە ١٦ ساڵ دابڕان و ناکۆکی وەرگرین و هیچکات رێگا نەدەین دوژمن لە کەلێن و درزی نێوانمان بە قازانجی خۆی کەڵک وەرگرێ و دەبێ ئەرکمان بکەینە دوژمن شکاندن نەک یەکتر شکاندن.
"ڕەشیدی" لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی یەکڕیزیدا هەمووان براوەین و چی لەوە سەرکەوتووتر کە دوژمنمان هیوابڕاو و دڵی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دۆستەکانمان شاد کردووە.
بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی "ئەمریکا"ی حیزب لە کۆتاییدا سپاسی و پیرۆزبایی لە حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی دۆستی کرد کە لەم ڕەوتەدا هاوکار و پاڵپشتی دێموکرات بوون.
هەروەها داوای لە ئەندامانی حیزب کرد وەکوو ئەرکێکی سیاسیی و شۆڕشگێڕی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە ڕیزەکانی حیزبدا پەرە پێ بدەن و هەموو هێز و توانای خۆیان بۆ خەبات دژی کۆماری ئیسلامی تەرخان بکەن.
لەو ڕێوڕەسمەدا ''مەحبووبە حوسێنی، خالید خورینجی و محەممەد داستان"، بە خوێندنەوەی شێعرو هۆنراوە بەشداری بەرنامەکەیان کرد.
بۆ ئەم ڕێوڕەسمە چەندین پەیامی پیرۆزبایی نێردرابوون کە بریتین لە:
- پەیامی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- ناوەندی ئامریکای یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
- لقی حەوتی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئامریکا و کانادا
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئامریکا
- کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ
- کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئامریکا و کانادا
Friday, August 12, 2022
دیدارێک لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی ژیان
دیدار لەگەڵ هەڵۆکەی ئەمریکا
Monday, August 8, 2022
Thursday, July 28, 2022
دیدار لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی دەرەوە
Monday, July 25, 2022
دیدار لەگەڵ بەرێز عارەف باوەجانی
Friday, July 22, 2022
سەرۆکی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە.
کۆشکی سپی ئاشکرای کرد جۆو بایدەن سەرۆکی ئەمریکا تووشی پەتای کۆرۆنا بوە.
لەم بارەوە کارین ژان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی وتی: ''سەرۆک بە سووکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، نەها خولێکی چارسەری دژە ڤایرۆسی پاکسلۆڤید وەردەگرێت. سەرۆک پێکوتەی دژە کۆرۆنای لێداوە، هەروەها دووجار دەرزی بەهێزکردنی بەرگریشی وەرگرتووە، ئەو نیشانەکانی نەخۆشییەکەی زۆر بە کەمی پێوە دیارە.''
وتەبێژی کۆشکی سپی لە درێژەدا باسی لەوە کرد سەرۆک ئەرک و کارەکانی خۆی رادەپەرێنێ و لەم بارەوە دەڵێ: ''سەرۆک لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرۆکایەتی بەردەوام دەبێ.''
ژان پیێر لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە تووشبوونی بایدەن دەڵێت: "بە گوێرەی ڕێنماییەکانی (ناوەندی کۆنترۆڵ کردن و ڕێگری کردن لە نەخۆشییەکان) سەرۆک لە نێو کۆشکی سپی خۆی کەرەنتینە کردوە، ئەرکەکانی خۆی بە تەواوەتی ڕادەپەرێنێ و بە تەلەفوون قسەی لەگەڵ ستافەکەیدا کردووە؛ لە شوێنی حەوانەوەی خۆی و لە رێگای زوومەوە بەشداری لە کۆبونەوەکاندا دەکات. هەر وەختێکیش لە پشکنینەکاندا دەرکەوت ڤایرۆسەکەی نەماوە، ئەو کات بۆ شوێنی کارەکەی دەگەرێتەوە.''
دواتر بایدەن لە رێگای تۆری کۆمەڵایەتی تویتەرەوە وێنەیەکی دەم بە پێکەنینی خۆی داناوو پەیامێکی بڵاو کردەوەو رایگەیاند: ''خەڵکینە، من باشم و سپاس بۆ پەرۆشیتان. ئەمرۆ پێوەندیم بە سیناتۆر کاسی و کۆنگرێسمان کارتڕایت و سەرۆکی شارەوانی کۆگنێتی و (ئامۆزاکانی سکرانتۆنمەوە کرد!) بەداخم نەمتوانی بەشداری کۆبوونەوەکەیان بم. من زۆر سەرقاڵم!.''
هەر سەبارەت بەم باسە، بەرپرسی کۆمیتەی بەربەرەکانێ لەگەڵ کۆرۆنا لە کۆشکی سپی باسی لەوە کردوە کە: ''سەرۆک تووشی لەروزوتا نەبوە، تەنیا قۆخەی ویشک و هەڵامەتی هەیەو هەست بە ماندوویی دەکات.''
هاوکات خانمی یەکەمی ئەمریکا لە شاری دیترۆیت لە ولایەتی میشیگان بە هەواڵنێرەکانی وت: ''بە پێی پشکنینەکان من تووشی کۆرۆنا نەبووم، چەند خولەک بەر لە ئێستا لەگەڵ بایدەن قسەم کرد، ئەو دۆخی جێگیرە.''
بایدەن 79 ساڵەو بەتەمەنترین سەرۆکی مێژووی ئەمریکایە.