نازانم بۆچی وام. هه‌ر کاتێک که هه‌ست ده‌که‌م که‌سێک زوڵمم لێده‌کات، زۆرتر بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه. هێنده بیر ده‌که‌مه‌وه که مندال ده‌بمه‌وه، ئه‌منده منداڵ ئه‌بمه‌وه که منداڵانه ده‌گریم.
گریانی منداڵانه هه‌میشه بێده‌سلاتی نیه، گه‌لێک جاران ده‌نگ هه‌ڵبڕینه له ئاست بێدادی و زێده‌رۆیی، زۆر جار داخوازێکی ره‌واو ئینسانی‌یه. هه‌میشه په‌ڵپ نیه. ساوا نافامێت قسه بکات و گه‌وره‌ساڵانی به‌ئه‌زمون تێبگه‌ێنێت که برسیه‌تی، ده‌گری هێنده ده‌گری تاکوو به‌شی خۆی ده‌ستێنێت.
گریان ئامرازێکه بۆ سه‌ندن و وه‌ده‌ست هێنان. ئامرازێکی ئینسانیه بۆ راکێشانی ئه‌وانی دیکه، بۆ ئه‌وه‌ی بیرمان لێبکه‌نه‌وه‌و یارمه‌تیمان بده‌ن.
به‌لام به‌داخه‌وه زۆربه‌مان وه‌ها گیرۆده‌ی پیاوه‌تی، ئازایه‌تی و قاره‌مانی و خۆ ده‌رخستنین که گریان بۆته شه‌رم و شوره‌یی...
له ناخدا بۆگه‌ن و له ڕواله‌تدا پاک و بێگه‌رد.
دونیاێکی پڕ له گومان و که‌م گریانه.
Friday, May 26, 2006
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment