Archive

Sunday, November 30, 2014

زۆر بەداخەوە

وێنەی ساختە بە ناوی: Maries Lin

رەحیم رەشیدی
ئەم کەسە کە وێنەی خانمی بەرکار هێناوە، کاتێک دوای دۆستایەتی لەگەڵ من کرد لە فەیسبووک، لێم پرسی ئەتۆ کێی.؟
لە وڵامدا نووسی کە خۆشی دەوێم و لەگەڵ سپای ئەمریکا کار دەکات و لە ئەفغانستان بە دوای ونبەوەکانی ئەمریکادا دەگەرێ و گۆیا زۆر ناوبانگی منی بیستوە!. ئەو داوای کردبوو کە بە ئی مەیلێکی تایبەتی پێوەندی پێوەبگرم چوونکە زۆر فەیسبووک بە کار ناهێنێت!

Hello dear,
I am Sergent Monica Lin brown, i am a US army presently working here in Afghanistan on a foreign mission.i wish to know more about you as i am not allowed to use face book always please contact me on my email here monicabrownl2006@gmail.com
i love you

ئەمنیش، لەگەڵ ئەوەی زانیم ئەو ئەدەبیاتە ئی ئەمریکایی نیە و یەکراست گومانم بۆ ساز بوو، لێ بۆخاترجەمی پتر، بۆم نووسی کە پێویستە ئی مەیلی ئەرتەشم بۆ بنێرێ چونکە ناتوانم بە ئی مەیلی تاکەکەسی وڵامی بدەمەوە و هەروەها دەبێ پێم بڵێ کە لە کام کەمپە و لە چ ولایەتێکەوە چوە و پلەکەی چیە لە سپای ئەمریکادا. پێم وت کە تاکوو نەزانم کێیە و لە کوێیە ناتوانم داوای دۆستایەتیەکەی قبووڵ بکەم...
کەچی ئەوە ماوەی یەک حەوتوە وڵامی نیە و بەشێکی زۆر لە هاورێیان بونەتە هاورێی، تەنیا دەتوانم بێژم کە جێگای داخە!. 
هەڵبەت ئەم جۆرە دەمامکدارانە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان زۆر و زەوەندن، هەر بۆیە دەبێ چالاکانی جۆراوجۆر وشیارتر بن.

I need to know in which base you are and from which state you have been deployed. If you need to write to you I need your army email address. I can’t write on your personal address
...

No comments: