Archive

Saturday, April 25, 2015

سپاسنامەی حدکا بۆ هونەرمەند شۆرش ئاهی






رەحیم رەشیدی

ئەورۆ رێکەوتی ٢٥ی ئەپریلی ٢٠١٥، رێزدار کاک حەمە ساڵە قادری نوێنەری حیزبی  دێموکرات لە هەولێر بە فەرمیی کاک شۆرش ئاهی هونەرمەندی پەنجەرەنگینی نەتەوەکەمانی بەسەر کردەوە. قادری لەو دیدارەدا وێرای بەرزنرخاندی کارە هونەرییەکانی ئەو پەیکەرتاشە لاوە، هاوکات سپاس و پێزانیینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بە بۆنەی دواین کاری ناوبراو پێشکەش کرد.
شیاوی باسە کە نوێترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندە دەسترەنگینەی کورد، بریتییە لە کێشانەوەی پەیکەرێکی بەنرخ لە سەرداری ناوداری کورد دوکتۆر قاسملوو کە ئەم هەنگاوەی ئەو هونەرمەندە لە نێوخۆو دەرەوەی وڵات لەگەڵ پێشوازی بەرینی کوردستانیان بە گشتیی و ئۆگرانی رێبازی قاسملوو بە تایبەتی ڕوو بە ڕوو بوە.

کورتەیەک لەسەر هونەرمەند شۆرش ئاهی:
ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٩٧٨ی زایینی، لە شاری مەهاباد لە دایک بوە. ناوبراو لە رێگای باوکی واتە (شەهید عەبدوڵقادر ئاهی) کە کاری پەیکەرسازی و شێوەکاری کردوە لەگەڵ ئەم هونەرە ئاشنا بوە. شۆرش ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی بەرانبەر بە ١٩٨٧ی زایینی، لە کاتی خوێندن لە قوتابخانە، نیگارکێشی بە شێوەی هێڵکاری و کەڵکوەرگرتن لە ئامێری قەڵەم دەست پێکردوەو خولیای فێربوونی زیاتر هانی داوە بچێتە لای مامۆستا محەمەدی رۆستەمزادە و پتر گەشەی بە کارەکەی داوە...
ناوبراو تاکوو ئێستا زیاتر لە ٢٠ پیشانگای هاوبەش و تاکەکەسی کردۆتەوەو لە چەند فستیواڵ و میهرەجانی هونەری لە شارەکانی تاران، ورمێ، تەورێز، سنه، بۆکان، مەهاباد، سەقز، بانە و هتد...شیاوی ئاماژەیە جیا لە خەڵاتنامەی  موزەخانەی هونەرەکانی هاوچەرخی ئێران،  بەرهەمی ئەو هونەرمەندە کوردە لەو شوێنەش دادندراوە.

No comments: