کاک هێمن سەیدی چما وادەکەی؟
رەحیم رەشیدی
بەراستی، جێگای داخ و مخابنە لە کاتێدا خەڵکی ئێمە لە رۆژهەڵاتی داگیرکراو، لە قورگی ئەهریمەندا نەورۆز بە شکۆمەندییەوە پیرۆز دەکات و ئەم بۆنەیە دەکاتە دەرفەتێک بۆ خەبات و نا وتن بە زۆرداری، کەسێکی وەکوو ئێوە بێت و بڵی ئەم رووداوانە راست نین و گومان بخاتەسەر ئەو تێکۆشانە ڕەوایە، بەراستی ئێوە دژی خەباتی رۆژهەڵاتن؟!
لە خوارەوە بزانن سەیدی لە وڵامی کاک تاهیر قەرەخان دا چی وتوە؟
Tahîr Qerexan
سڵاو کاک هێمن، پرسیارم ئەوەیە لە جەنابت، ئایا نەورۆزی ئەوساڵی رۆژهەڵات بەتایبەت شارەکانی سنە و شنۆ و سەردەشت و گوندی نێ و ... بەو جیاوازیەی لەگەڵ ساڵانی رابردوو هەیبوو، هیچ جەنبەیەکی خەبەری یان تەنانەت پۆستێکی فەیس بووکی نەبوو کە باستان لێوە نەکرد؟ بە ئاماژە بەوەی کە جەنابیشتان خەڵکی رۆژهەڵاتن.
Hemn Seyedi
کاک تاهیر له سالی رابردوودا هیچ روداوێکی گرنگی رۆژهه‌لات نه‌بوه که به وردی باسم نه‌کردبێ، له رووداوه‌که‌ی کێله شینه‌وه بیگره تا ئاگر تێبه‌ردانی هۆتێل تارا و هه‌لبژاردنه‌کانی ٧ ی ره‌شه‌مه‌ی پارلومان و ... به نیسبه‌ت ویدیو و دیمه‌نه‌کانی نه‌ورۆزی ئه‌م سال، جورێک مهسنوعی بوون و سفارشی بوونی پێوه دیار بوو، چ ئه‌وانه‌ی دروشمی سه‌رۆک ئاپۆیان ده‌دا چ ئه‌و که‌سانه‌ی که نێوی کاک مسته‌فایان ده‌هێنا. چ ئه‌وانه‌ی به مۆتۆر جه‌وله‌یان لێده‌دا. بۆیه گوتم با ماوه‌یه‌ک ده‌ست راگرم و راستی و ته‌بیعی بوونی دروشم و دیمه‌نه‌کان زیاتر روون بێته‌وه.
No comments:
Post a Comment