ئەمریکا گرینگی بە راسان دەدات؟
وێنە: ئاڵای ئەمریکاو کوردستان و لۆگۆی حدکا
رەحیم رەشیدی
بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندێک لە ئەمریکاوە سەردانی خەباتگێرانی شاخ دەکەن و هەروەها هەوڵدەدەن لەگەڵ سەرجەم حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆببنەوە بۆ ئەوەی داوایان لێبکەن یەکبگرن و راسانی رۆژهەڵات بەهێز بکەن و پەرەی پێبدەن...
لە پاڵ ئەمانەدا شاندەکە راپۆرتێک لە ژێر ناوی "هاوپەیمانەکانمان" ئامادە دەکەن و دەیخەنە بەردەم بەرێوەبەرایەتی سەرۆک ترەمپ بۆ ئەوەی دڵنیایان بکەنەوە کە هاوچەشنی باشووری وڵات، رۆژهەڵاتیش دەشی و مەیلی لێیە هاوپەیمانی رۆژئاوا بێ لە پێناو تێکشکاندنی مەزنترین پشتیوانی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی نێوەراست دا...
هەڵبەت پێشتریش، مێدیاو رۆژنامەوان و لێکۆڵەری ئەمریکی گرینگیان بەم بابەتە داوەو سەرەرای بەین و بەستی بەرێوەبەرایەتی سەرۆک ئۆباما لەگەڵ تاران، چەند جارێک شاندی فەرمیی ئەمریکا و حدکا و کۆمەڵە لە کوردستان و واشنگتن کۆبوونەتەوەو ئاڵوگۆری بیرورایان کردوە...
No comments:
Post a Comment