Archive

Friday, May 17, 2019

کتێبی ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان پێشکەش بە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا


کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان)، لە نووسینی بەرهەم عەلی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس کە بە بۆنەی ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نووسراوە و ساڵی ٢٠١٨ چاپ و بڵاو کرایەوە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی کوردەوە لەگەڵ کتێبێکی دیکە پێشکەش بە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کران.
هەردوو کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان) و "دۆزینەوەی کوردستان" لە نووسینی هاوڕێ حەدادی لە ڕۆژانی ڕابردووا لەلایەن ڕەحیم ڕەشیدی ناسراو بە (مستەر کورد) ڕۆژنامەنووسی کوردەوە پێشکەش بە کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکا کراون
لەمبارەوە ڕەحیم ڕەشیدی (مستەر کورد) بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: " هەردوو کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان) لە نووسینی بەرهەم عەلی، "دۆزینەوەی کوردستان" لە نووسینی هاوڕێ حه‌دادی، لەلایەن مایکل چایەت نووسەر و زمانزان و یەکێک لە بەرپرسانی کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمریکاوە لێم وەرگیراوە و خۆشحاڵیی خۆی بەو هەردوو کتێبە دەربڕی.
ڕەحیم ڕەشیدی ئاماژەی بەوەش کرد: "مایکل چایەت کتێبی کتێبی (ڕیفراندۆم، تاپۆنامەی دەوڵەتی کوردستان)ی زۆر بەرز نرخاندووە و گوتی: "ئەمە یەکێک لە بەڵگەنامە و سەرچاوە گرنگەکانە سەبارەت بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و پێویستە ئەو جۆرە سەرچاوانە لەلایەن کوردەوە کۆ بکرێنەوەم چونکە بەڵگەی سەلمێندراون لەبارەی دۆزی ڕەوای نەتەوەیەک".
مایکل چایەک کە نووسەر و زمانزانێکی شارەزا و دۆستی کوردە و نزیکەی ٣٠ زمانی زیندووی دونیا دەزانێت کە یەک لەو زمانانە کوردییە و شارەزاییەکی زۆری لەسەر هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی هەیە و قسەیان پێدەکات".
ئەم کتێبە کە یەکێکە لە چاپکراوەکانی دەزگایی میدیایی (باس) و لەدووتوێی ٦٢٤ لاپەڕە و بە ئەژماری ١٠٠٠ دانە ساڵی ٢٠١٨ لە هەولێر چاپ کراوە.
کاری دیزاینی ناوە و بەرگی لەلایەن "ئاراس ئەکرەم"ەوە کراوە و فەرهاد ئەکبەری هەڵەبڕیی کردووە و فۆتۆکانی لەلایەن محەمەد دەرگەڵەوە گیراوە.
ئەم کتێبە کە لەلایەن نووسەر "بەرهەم عەلی"یەوە گرد و کۆ کراوەتەوە و هەر یەکە لە نووسەران "نووری بێخاڵی و حوسێن مستەفا" یارمەتییان داوە و نووسەر لە پشتە بەرگی کتێبەکە لەبارەی ئەم بەرهەمەوە نووسیویە ئەم کتێبە وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە: "سەرەتای بیرۆکەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، چۆن سەری هەڵدا و لای کێوە؟ بۆچی بیر لە ڕیفراندۆم کرایەوە؟ چۆن لە میدیا کوردستانی و عەرەبی و جیهانییەکانەوە زەمینە بۆ بڕیارەکە خۆش کرا؟ کێ لەگەڵی و کێ دژی بوو؟ چۆن بڕیاری لێ درا؟ بڕیارێکی یاسایی و دەستووری بوو یان نا؟ ئایا بارودۆخی ناوخۆیی و هەرێمی و ناوچەیی و نیودەوڵەتیی گونجاو بوو بۆ ئەو بڕیارە؟ ڕۆڵی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی لە کوردستان لە چ ئاستێکدا بوو؟ چۆن هەڵمەتی بانگەشەی بۆ کرا؟ کاردانەوەی ناوخۆیی و وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان و زلهێزەکان، لەسەر ئاستی میللی و نوخبە و حکوومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، پێش و پاش ڕیفراندۆم چۆن بوو؟ چۆن سەرکەوت و کێ سەری خست و ڕۆڵی خەڵکی کوردستانی باشوور و کوردستانی تاراوگە لە چ ئاساتێکدا بوو؟ ڕیفراندۆم لەڕووی مێژووییەوە، ڕیفراندۆم بۆ ئێستا و ئایندەی کوردستان گرنگە یان نا؟ ئەنجام چی رووی دا و کێ بەرپرسیارێتییەکەی هەڵگرت؟
لەبارەی کتێبی "دۆزینەوەی کوردستان" ڕەحیم ڕەشیدی گوتی: " نووسه‌ر چیرۆك و به‌سه‌رهاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ وردی و به‌ شێوازێكی رۆژئاوایی بۆ خوێنه‌ر ده‌گێرێته‌وه‌و له‌م رێگایه‌وه‌ خه‌ڵكی بیانی و نه‌وه‌ی نوێ به‌ خه‌باتی ڕابردوو و ژیانی ئێستای كۆمه‌ڵی كورده‌واری ئاشنا ده‌كات‌.
نووسه‌ر كه‌ لاوێكی پێگه‌یشتووی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵه‌، له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی سه‌وداسه‌ری ئازادی و ئه‌ندامی حیزبی دیموكراتدا چاوی به‌ ژیان هه‌ڵێناوه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ نووسه‌ر بۆ خۆی نه‌ك له‌ شاری سه‌رده‌شت كه‌ زێدی باوباپیرانیه‌تی، به‌ڵكوو له‌ باشووری كوردستان چاوی به‌ ژیان هه‌ڵێناوه"‌.
هاوڕێ وێرای بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌تاكانی ساڵی ١٩٩٠ دا، هاتۆته‌ ئه‌مریكا و له‌ ویلایه‌تی "مه‌ین" نیشته‌جێ بووه‌ و خوێندنی 

سه‌ره‌تایی، دواناوه‌ندی و زانكۆی له‌ ئه‌مریكا ته‌واو كردووه ‌و زانستی سیاسه‌تی خوێندووه‌.

No comments: