Archive

Tuesday, November 19, 2019

پرسی خۆنیشاندانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌:




پرسی خۆنیشاندانه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌:
له‌ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رێز بالوێز بریان هووك نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێڕان و راوێژكاری پله‌به‌رزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها هێژا مورگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، دواین ره‌وه‌شی خۆنیشاندانه‌كانی ئێران و كوردستانم باس كردو به‌ پشت به‌ستن به‌ داتاكانی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو باسم له‌ كۆی شه‌هیده‌كانی رۆژهه‌ڵات و راده‌ی به‌ربڵاوی سه‌ركوتی هێزه‌كانی رێژیم له‌ كورستان كرد.
هه‌روه‌ها داوام لێكردن كه‌ كار بكه‌ن بۆ داخستنی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌رپرسانی ئێران به‌ گشتیی، عه‌لی خامنه‌یی به‌ تایبه‌تی.
پاشان ئه‌و‌ باسه‌شم هێنایه‌ گۆرێ كه‌ دابین كردنی ئه‌نترنێت بۆ خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو ده‌توانێ هه‌نگاوێكی كرده‌یی ئه‌مریكا بێ بۆ پشتیوانی له‌ خۆنیشاندانی ره‌واو ماف ویستانه‌ی خه‌ڵك و پووچڵكردنه‌وه‌ی پیلانی سپای پاسداران بۆ پچراندنی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك...

No comments: