Archive

Friday, September 9, 2022

یادت بەخێر مێرخاسی وەفار




بەداخێکی زۆرەوە هاورێ و برای ئازیزم کاک عومەر میرانی پاش ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک عومەر پیاوێکی کوردپەروەر، میوان دۆست، بە ئەزموون و لەسەرەخۆ بوو.
میرانی بەرێز هەموو ژیانی بۆ کوردایەتی و لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی بۆ کوردستان تەرخان کرد. ئەو هەرگیز لەم رێرەوەدا منەتی لەسەر کەس دانەنا.
یەکەم جار نووسەرو دۆستی مەزنی کورد مامۆستا ئیسماعیل بێشکچی لەگەڵ خوالێخۆشبوو کاک عومەر میرانی كە نوێنەری پارتی دێموکراتی کوردستان لە تورکیا بوو، هاتە باشووری کوردستان، پاش ئەو پێشوازیە گەرمەش کە لەو نووسەرە هێژایە کرا، ئیدی سۆزو خۆشەویستی بێشکچی بۆ کوردستان بوە دارێکی ریشەدار...
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عومەر میرانی، پرسەو سەرەخۆشی لە هەموو هاورێ و هەڤاڵانی لە پارتی دێموکراتی کوردستان بە گشتیی لە ماڵبادە بەرێزەکەی بە تایبەتی دەکەم و خۆم لە غەمی لە دەستدانی ئەو مێرخاسەدا بە بەشدار دەزانم.
یادو ناوی هێژا عومەر میرانی بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندوە
هەموو كات بەڕێزەوە یادی دەكەینەوە، كەسوكاری سڵامەت و كوردستان ئاوەدان
لەگەڵ ڕێزدا
مستەر كورد
واشنگتن
٨ی ئاگوستی ٢٠٢٢

No comments: