Thursday, December 31, 2015
Tuesday, December 29, 2015
Friday, December 25, 2015
Wednesday, December 23, 2015
یادی لەدایکبوونی د.قاسملوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچووە
بۆنەی شەوی یەلدا، شەوی لەدایکبوونی د. قاسملوو، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەو ڕۆژە بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمەڵگای کوردەکانی دەڤەری واشنگتۆن ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی بە بۆنەی شەوی یەڵدا هەشتاوپێنجەمین ساڵیادی لەدایکبوونی د. قاسملوو، بەڕێوە برد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی رەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد.
پاشان "ڕەحیم ڕەشیدی" لەسەر کەسایەتیی دوکتور قاسملوو قسەی کرد و لە بەشێک لە قسەکانی‌دا گوتی: "کاتێک لە ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی‌دا خودا ئەو کۆرپەی بە بنەماڵەی دەستڕۆیشتووی قاسملوو بەخشی، ڕەنگە کەس بە بیر و زەینی‌دا نەهاتبێ کە ئەم کۆرپەی ناوی عەبدولڕەحمان قاسملووی لەسەرداندرا، دەبێتە هیوا و هومێدی نەتەوەیەک و ئەوەتا لێرە ئێمە جێژنی ٨٥ ساڵەی لەدایکبوونی بە ڕێزەوە دەکەینەوە و ئەو کۆرپەی ئەو کات، ئێستا خۆشەویستی گشت نیشتمانپەروەرێکی کوردە لە سەرانسەری گۆی زەویدا".
دواتر ژیاننامەی شەهید د. قاسملوو لە لایەن خاتوو "سەیران شەرەفی" خوێندرایەوە.
پاشان "محەممەد داستان" کادری دێرینی حیزبی دێموکرات وێڕای باسێک لەسەر شەوی یەڵدا، بارودۆخی ئێستای کوردستانی شی کردەوە و ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕەکان بە قازانجی کوردە و بۆ ئەوەی مافەکانمان دەستەبەر بن، زۆر پێویستە کە یەکگرتوویی خۆمان بپارێزین.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەکەدا، ڕێبوار سەلیمی کادری دێرینی حیزب، باسێکی لەسەر گرینگیی یادکردنەوەی لەدایکبوونی دوکتور قاسملوو پێشکەش کرد و گوتی کە ئێستا خەڵک بۆخۆیان ئەو یادە لە نێو ماڵەکانیان دەکەنەوە و ئەمەش بۆ خۆشەویستیی دوکتور قاسملوو لە نێو خەڵکدا دەگەڕێتەوە، کە لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ئەم بابەتە ڕۆژ بە رۆژ پەرەی گرتووە و ناوبراو چەند بیرەوەرییەکی سەبارەت بە کەسایەتیی دوکتور قاسملوو گێڕایەوە.
دواتر خاتوو "جانا دەمیجەر" شێعرێکی پێشکەش کرد و بە دوای ئەودا نووسەر و شاعیری ڕۆژئاوای کوردستان "ساڵح دەمیجەر" هۆزانێکی لە بارەی کەسایەتیی بەرزی دوکتور قاسملوو پێشکەش کرد.
دواتر "حوسێن شێوەسەڵی" کادری دێرینی حیزب و ڕۆژنامەوان "فاتیمە سیندی"، بە خوێندنەوەی شێعر و پەخشان بەشداریی بەرنامەکەیان کرد.
لە نێوئاخنی بەرنامەکەدا شعێری "عومەر غوڵامعەلی" و خاتوو "بەهار حوسێنی" بە بۆنەی شەوی یەڵدا لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامەکەوە خوێندرانەوە.
دواتر بەشداران بە شایی و هەڵپەرکێ بەرنامەکەیان ڕازاندەوە.
Tuesday, December 22, 2015
Saturday, December 19, 2015
Friday, December 18, 2015
Monday, December 14, 2015
Sunday, December 13, 2015
Secretary of State for defenses of the UK: We're thankful for the brave Peshmerga
Secretary of State for defenses of the UK: We're thankful for the brave Peshmerga in fight against terrorism
Thursday, December 10, 2015
Thursday, December 3, 2015
Tuesday, December 1, 2015
هێمای پێزانیین
لە لایەن کۆمیتەی گشتیی حدکا لە ئەمریکا، ئەم هێمای سپاس و پێزانیینەم لە چێژنی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان دا، پێشکەش کرا...
بۆ من شانازیەکی مەزنە کە رۆژێک لە رۆژان لە ریزەکانی ئەو حیزبەدا پێشمەرگە بووم. بێ گومان هەردەم حیزبی دێموکرات بۆ من زانستگای فێربوون و خزمەت بە کورد‌و کوردستان بوە.
وێرای پیرۆزبایی بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، سپاسی دڵسۆزی و خەمخۆری کۆمیتەی حیزب لە ئەمریکا دەکەم.
بژی کورد‌و کوردستان
شکۆدار بێ خەباتی پێشمەرگە لە پێناو ئازادی و دادپەروەری دا
Friday, November 27, 2015
Wednesday, November 25, 2015
ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ژنان
ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ژنان
رەحیم رەشیدیتوندوتیژی له بنه‌ڕه‌تدا یه‌کێک له گرفته به‌رچاوو داخهێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تییه. ئه‌م په‌تایه له شکڵ‌و شێوازی جوراوجۆردا خۆی ده‌رده‌خات‌و پتر گرێدراوی کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوو ناسه‌قاگیره‌کانه که دیکتاتۆری باڵی ڕه‌شه‌ی به‌سه‌ردا کێشاوه‌و له‌وان‌دا که‌ش‌و هه‌وای له‌بار بۆ په‌روه‌رده‌و ڕاهێنانی مرۆڤ ته‌وه‌رانه‌و دێموکڕاتیک وه‌کوو پێویست نه‌هاتۆته گورێ. ئه‌گه‌ر له‌م به‌ستێنه‌دا ته‌نیا ئاوڕ وه‌سه‌ر توندوتیژی دژی توێژی ژنان بده‌ینه‌وه، ئاماره‌کان له‌م بازنه‌یه‌دا گه‌لێک داخهێنه‌ره. ئه‌وه له حاڵێک دایه که توندوتیژی له نێو بنه‌ماڵه‌داو به شێوه‌ی که‌س پێنه‌زان زۆر زیاتر له ڕاده‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌یه که له کۆمه‌ڵگاداو له ئاستێکی به‌رینتردا ڕوو ده‌ده‌ن‌و ئاشکرا ده‌بن‌و پینه‌وپه‌ڕۆ ناکرێن.لێره‌دا به کورتی ئاو‌ڕیک له چۆنیه‌تی هاتنه گۆڕێی بیرۆکه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژ به توندوتیژی له هه‌مبه‌ر ژنان‌دا ده‌ده‌ینه‌وه.
رێکه‌وتی 25ی نوامبری ساڵی 1960ی زایینی له وڵاتی دۆمینیکن‌و له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی رافایل تورجیلودا، سێ خوشک به نێوه‌کانی، ماریت ترزا، بتریه میرابل‌و منیروا پاش ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند مانگ له به‌ندیخانه‌دا به تاوان وه‌پاڵدانی تێکۆشانی سیاسیی دژی حکوومه‌ت جه‌زره‌به‌یان دیت، دواتر له دار دران.
21ساڵ دوای ئه‌و رووداوه واته ساڵی 1981 له رۆژانی 17 تا 21 ژوئیه له شاری بوگوتا پێته‌ختی وڵاتی کۆلۆمبیا کۆنفرانسێک له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی داکۆیکاری مافی ژنان‌و لایه‌نگرانی مافی یه‌کسانی له ئه‌مریکای لاتین‌و دوورگه‌کانی کارائیب به‌رێوه چوو. له‌و کۆنفڕانسه‌دا پێشنیار کرا، وه‌کوو به بیر هێنانه‌وه‌و رێزگرتن له خه‌باتی ئه‌و سێ خوشکه رۆژی ئێعدامی وان به رۆژی خه‌بات دژ به توندوتیژی دژی ژنان دیاری بکرێت، به‌ڵکوو ئه‌وه ده‌ره‌تانێ بێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پتر له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژ به ژنان ئاشنا بن، لایه‌نه‌کانی بناسن‌و دژبه‌ری له‌گه‌ڵ‌دا بکه‌ن.
دوای ئه‌مه، ساڵی 1999ی زایینی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و رۆژه‌ی وه‌کوو رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به توندوتیژی دژی ژنان په‌سه‌ند کرد، ساڵێک دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بریارنامه‌ی 1325ی له ژێر ناوی "ژنان گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی‌و ئاسایش" په‌سه‌ند کرد.
کۆمیسیۆنی ژنانی سه‌ر به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1946دا بۆ کار کردن له هه‌مبه‌ر گرفتی ژنان‌و مافه‌کانیان پێکهات. سه‌ره‌ڕای تێکۆشانی ئه‌م کۆمیسیۆنه به‌رنامه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به مافی ژنان له ساڵی 1967دا په‌سه‌ند کرا. ئه‌و به‌رنامه‌یه بوو به بناخه‌ی جارنامه‌ی مافی ژنان که له ساڵی 1979 له لایه‌ن ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه په‌سه‌ند کراوه.
تاکوو کاتی نووسینی ئه‌م وتاره له 114 وڵاتی جیهان‌دا به کار هێنانی توندوتیژی دژی ژنان له ڕووی یاسایه‌وه هیچ به‌ربه‌ستێکی له به‌رده‌م‌دا دانه‌ندراوه. ته‌نیا له ماوه‌ی 13 ساڵی ڕابردوودا له کۆماری کۆنگۆ پتر له 200 هه‌زار ژن ده‌سدرێژیان کراوه‌ته سه‌ر، په‌ره گرتنی ئه‌م دیارده ئه‌و ئاکامه‌ی لێکه‌وته‌وه که رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگرێ که ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر ژنان له کاتی شه‌ڕو داگیرکاری‌دا وه‌کوو تاوان دژی مرۆڤایه‌تی چاوی لێده‌کرێ.
یاسای رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌م جۆره توندوتیژی دژی ژنان پله به‌ندی ده‌کات:
1. هه‌ر شێوه توندوتیژی‌یه‌ک که ئاکامه‌که‌ی ببێته هۆی زیان یان ئازاری رۆحی، جیسمی یان جنسی، هه‌ره‌ها هه‌ڕه‌شه کردن، یان به زۆر یان خۆ به ناوی دڵسۆزی بۆ به‌رته‌سک کردنی ئازادی ژنان له کۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵه‌دا له خۆ ده‌گرێت.
شێوه‌کانی توندوتیژی دژی ژنان:
1. جیسمی:
لێدان له هه‌ر شکڵ‌و شێوه‌یه‌کدا، له قژکێشان‌و داپلۆسینه‌وه بگره هه‌تا قه‌تلی نامووسی، تۆندوتیژییه.
2. رۆحی:
هه‌ڕه‌شه لێکردن، جنێو پێدان، بێحورمه‌تی کردن، تۆمه‌ت وه‌پاڵدان، ئه‌مه هه‌موو ئه‌و بوارانه ده‌گرێته‌وه که له باری ڕۆحییه‌وه ئازاری ژنانی لێبکه‌وێته‌وه.
3. جنسی:
به زۆر تیکه‌ڵ بوون له‌گه‌ل ژن، ئه‌گه‌ر مێردیشی بێ، هه‌ر جوره هه‌وڵدان بۆ پێوه‌ندی جنسی له گه‌ڵ ژنان به بێ ئۆگری‌و ره‌زامه‌ندی ژن، توندوتیژی دژی ژنانه.
4. کۆمه‌ڵایه‌تی:
ئا. له په‌راوێز خستن، هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاوو سارد‌و سڕی له پێوه‌ندی‌دا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه به‌رانبه‌ر به‌و کچ و ژنانه‌ی که له قسه‌ی نێرینه‌و ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه وه‌ک باب، خاڵ، باوه گه‌وره، دایک، خوشک، پور، برا، مێرد، مام، دایه گه‌وره‌و... لایان داوه، یان به پێی ویست‌و دڵخۆازی ئه‌وان هه‌ڵسوکه‌وت ناکه‌ن، به‌شێک له توندوتیژی دژی ژنانه.
ب. چاوه‌دێری کردنی توندوتۆڵی کچان و ژنان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و که‌س‌و کاره‌وه.
س. بێبه‌ش کردنی کچان‌و ژنان یان به‌رته‌سک کردنی ئاستی به‌شداری ئه‌وان له چالاکییه سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف‌و ناوبانگی بنه‌ماڵه‌وه.
د. ناچار کردنی کچان‌و ژنان به له‌به‌ر کردنی جل‌و به‌رگی تایبه‌تی‌و ڕه‌چاو نه‌کردنی مافی له‌به‌ر کردن‌و پۆشین بۆ ئه‌وان توندوتیژییه.
5. ئابووری:
له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا ژنان ئه‌رکی کار کردن‌و خزمه‌ت به بنه‌ماڵه‌یان له‌سه‌ر شانه، لێ به جێ گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکه وه‌کوو کار بۆیان حه‌ساو ناکرێ، هه‌ر بۆیه پتر ژنان له باری ئابوورییه‌وه به مێرد یان پیاوانی بنه‌ماڵه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. کچان به هۆی ئه‌وه‌ی که له زۆر کۆمه‌ڵگادا مافی کار کردنیان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ نییه ده‌بێ له لایه‌ن باب یان برا یارمه‌تی ئابووری وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش گه‌لێک جاران مێینه له به‌رانبه‌ر فه‌رمانبه‌ری‌و ویستی نێرینه‌دا مل که‌چ ده‌کات.
گومانی تێدا نیه کۆمه‌ڵی کورده‌واری له لایه‌ک به هۆی نه‌بوونی ئازادی، له ئارادا بوونی کولتووری پیاو مه‌زنانه‌و زاڵ بوونی سیسته‌مێکی کۆنه‌په‌رستانه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا بۆته مه‌یدانێکی پان‌و به‌رین بۆ به‌رهه‌م هاتنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان. ئه‌م توند‌و تیژییه له ئاخاوتن، قسه‌ی سووک‌و ناشرینه‌وه بگره تاکوو لێدان، داپڵۆسین، دارکاری کردن، دا‌غ کردن‌و له ئاکام‌داو له دوایین پله‌ی خۆی‌دا واته کوشتن‌و له نێو بردن به‌رچاو ده‌که‌وێت، دیارده‌یه‌ک که به جۆریک شه‌ره‌ف پارێزی‌و ئازایه‌تی چاوی لێده‌کرێ...ئیدی ئه‌وه ته‌نیا یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌و داوو ده‌زووی سیسته‌می داڕزاوی ده‌سه‌لاتی نا خه‌ڵکی نیه که کۆسپ‌و کڵو له به‌رده‌م ئازادی‌و مافه‌کانی ژنانی مه‌دا داده‌نێ، به‌ڵکوو کولتوری قیزه‌وه‌نی پیاو مه‌زنی‌و به که‌م گرتنی مێینه سه‌رتاپای جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگای گرتۆته‌وه‌و زۆربه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان به ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌شیاو له په‌ره پێدان‌و چڕترکردنه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژی دژ به ژنان ده‌ور ده‌بینن‌و به‌داخه‌وه تێیدا به‌شدارن.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینێ، زۆر زوو له‌و ڕاستییه ده‌گه‌ین که ده‌ست بردن بۆ ژنان، وه‌دوو که‌وتنیان له لایه‌ن پیاوانه‌وه، تانه‌و ته‌شه‌ر لێدان، قسه بۆ هه‌ڵبه‌ستن‌و ناوزڕاندن له پانتایی کۆمه‌ڵگادا هه‌یه‌و که‌س ناتوانێ حاشای لێبکات، ئه‌م ڕه‌فتاره بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێ خزمه‌ت کردنه به‌و داموده‌زگا داپلۆسێنه‌ره که هه‌موو ژیانی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگاکه‌ی له‌گه‌ڵ دژواری‌و تاقه‌ت پڕووکێنی ڕووبه‌ڕوو کردوه.
کێ هه‌یه که بتوانێ چاو له ئاست ئه‌و ڕاستییه‌دا بقونجێنێ که ئێستاش به‌شێکی زۆر له ژنان له ترسی ئابڕووی خۆیان‌و له‌به‌ر تێکبه‌رنه‌بوونی پیاوان ئه‌و توند‌و تیژییه‌ی له شوێنی کار، یان سه‌ر شه‌قامه‌کان‌و کۆڵانه‌کانی نیشتمانی مه‌دا دژ به‌وان ده‌کرێ ده‌شارنه‌وه‌و به‌مه‌ش ئه‌وان بۆ خۆیان ڕاست له جێگر کردنی ئه‌و نوڕم‌و یاسایانه‌دا ده‌بنه ئه‌کته‌رێکی ده‌ورگێر که ئه‌وه‌ش به مه‌یلی پیاوانی چاوچنۆک‌و چلێسه...
به‌ڕاستی ئه‌وان ده‌بی چ بکه‌ن، ده‌رکاندنی ڕه‌نگه ببێته هۆکاری سووربوونی ده‌ستی باوک، برا، مام، برازا‌و...به خوێن، ده‌بێته ده‌ره‌تانێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روجیران، خزم‌و ناسیاوان هه‌ر ژنه‌ی قوربه‌سه‌ر به تاوانبار‌و هۆکاری کێشه‌که بزانن‌و به قسه‌ی سووک‌و بردنه ژێر پرسیای که‌سایه‌تی ئه‌و ته‌نیا له‌به‌ر ژن بوونی، سه‌دان جار له خۆی‌دا ورد‌و خاشی بکه‌ن، ئالێره‌دایه که ژن بوون ده‌بێته جۆرێک له شوره‌یی‌و پرۆسه‌ی ژێر ده‌سته بوون‌و خۆم به که‌م گرتن، ته‌نانه‌ت خۆ به سه‌رچاوه‌ی نه‌گبه‌تی‌و نه‌هامه‌تی زانیین به قوڵی جێده‌گرێ‌و له هه‌ناوی‌دا ریشه داده‌کوتێ.ئه‌گه‌ر نایدرکێنێ هه‌ر خۆی ده‌خواته‌وه‌و پیش ده‌باته‌وه. ناشبێ بۆ خۆی زار بکاته‌وه چوونکه ئه‌و ژنه‌و له‌و وێرانه نیشتمانه‌دا ده‌نگ هه‌ڵبڕینی ژنان له‌سه‌ر مافه‌کانیان ئه‌گه‌ر بۆ پیاوان ئازایه‌تی‌و بوێرییه، ئه‌وا بۆ خاتوونه‌کان زمان درێژی‌و بێ حه‌یایی‌و ڕوو هه‌ڵماڵدراوییه!
تاکوو ئێستاش ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال، ژنانی دیل‌و گیراو له به‌ندیخانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان‌دا له ترسی په‌راوێز که‌وتنی خۆیان‌و درز بردنی شان‌و شه‌وکه‌تی پیاوو بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌یانوێراوه‌و نا‌وێرن سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو تاوان‌و ده‌سدرێژیانه بێنه گۆ‌و بنووسن‌و درگای قه‌ڵای بێده‌نگی بکه‌نه‌وه، به‌و کاره هه‌م سیسته‌مه داڕزاوه‌کانی زاڵ له قاو بده‌ن، هه‌م باری ده‌روونی خۆیان سووک بکه‌ن، بوار ره‌خساندن بۆ ژنان بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ئه‌و مه‌یدانه‌وه به‌ر له هه‌موو شتێک ئه‌رکی پیاوانه که په‌راوێزی ئاسایشی‌و رێزگرتنیان بۆ مسوگه‌ر بکه‌ن، ئه‌رکی پیاوانه چونکه کۆمه‌ڵگاکه، کۆمه‌ڵگایه‌کی نێرسالاره‌و پیاوه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری بواره‌کان‌دا به ناڕه‌وا خاوه‌ن ماف‌و بڕیار ده‌ره...
دواخستنی خه‌بات بۆ وه‌دی هاتنی مافه‌کانی ژنان به هه‌ر بڕوبیانوویه‌ک‌و له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا ناڕه‌وایه، جا ئه‌و ناڕه‌وایه چ به ناوی ئایین‌و خوداوه بێ، یان خه‌بات بۆ دابین بوونی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بێ، یان شه‌ق کردنی ریزی یه‌ک گرتووی چینی کرێکار، خه‌بات بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ توندوتیژی دژی ژنان هه‌ر ئێستا، هه‌ر ئه‌مڕۆ، چوونکا ئه‌زموون ئه‌و ڕاستییه‌ی نیشان داوه که پاش هاتنه ئارای ئازادی‌و نه‌مانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له زۆر کۆمه‌ڵگادا دیسانه‌وه به هۆی نه‌بوونی کولتووری دێموکڕاتیک ژنان هه‌ر ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر هاتۆته‌وه که له‌سه‌رده‌می داگیرکاری‌و سه‌ره‌رۆیی‌دا داوێن گیریان بوه، بگره زۆر جاران ئه‌گه‌ر ئاستی به‌شداری ئه‌وان له گۆڕان‌و خه‌بات‌دا ڕه‌چاو بکه‌ین، ڕاده‌ی سته‌م له‌سه‌ریان زۆرتر بوه...
خه‌بات بۆ دژبه‌ری له هه‌مبه‌ر توندوتیژی دژ به ژنان ئه‌رکی هه‌ر مرۆڤێکی خاوه‌ن شکۆو ویژدان زیندوه، خه‌بات بۆ پاراستنی مافی ژنان، خه‌بات بۆ داکۆکی له مافی مرۆڤه.
Subscribe to:
Posts (Atom)




