له په‌نجه‌ره‌ی بێ به‌ختی خۆمه‌وه
له‌م پاییزه رۆح سووكه ده‌ڕوانم
چه‌ن مێهره‌بان سروشت ده‌لێسێته‌وه
چ پڕ ئازاره كه پاییز،هه‌ناسه قوڵه‌كانی من و
خه‌ونه وه‌دی نه‌هاتوه‌كانی دایكم
ئه‌كاته ره‌نگی باڵای خۆی!
چه‌ن قورسه كه پاییز بۆته تابلۆ
بۆ لێك گرێ دانه‌وه‌ی من و
ئه‌و ئاواتانه‌ی له دایكم تۆران
چه‌نده سه‌خته كه وه‌رزه‌كانیش
هێماێك بن بۆ خه‌مه‌كانمان
No comments:
Post a Comment