نازانم بۆ ده‌مهه‌وێت به‌ر له ماڵئاوایی یه‌ک جاری، هه‌موو ئاسه‌واره‌کانی په‌نجه‌ت له سه‌ر جه‌سته‌م دامالمو رهنگو ڕووی سیمات له سه‌ر تابلۆی روخسارم پاک که‌مه‌وه.هاورێم به هه‌ر گوزه‌رێکدا ده‌ڕۆم هه‌ناسه‌کانی تۆ تێم دهئاڵینو له به‌ر ده‌ما سه‌ما ده‌که‌ن.ئه‌گه‌ر بزانییت ئێستا چ ئازارێک گیانم ده‌خوات هه‌رگیز له‌م ئێواره سارد‌و توشهدا به ته‌نهاییت نهدهسپاردم.له‌م شاره پڕ جموو جۆلهدا ته‌نیاتر له‌جاران به دوایی جوتێک چاوی ئاشناوهمو عهودالو سه‌ر گه‌ردان دێم‌و ده‌چم.ئه‌بێت هه‌موو ژیان بگۆرمو ئه‌و شه‌وانه‌ی که پێکه‌وه تێک دهئاڵایینو شرابی ئه‌شقمان ده‌نۆشێ سه‌ربڕم.له بیرته که به هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێکدا گوزه‌رمان ده‌کرد به‌هارێک له دایک ده‌بوو؟ بڕیار بوو پێکه‌وه‌و بۆ یه‌ک بمرینو په‌نجه‌کانمان بۆهه‌میشه ئاشنا به‌یه‌ک بن‌و نه‌رمتر له بالی په‌پووله‌کان میوانی ره‌زا سوکی یه‌کتر بن. چه‌ن هیوامان په‌روه‌رده کرد بۆ( باران) ئه‌زانیت،هه‌میشه حه‌زی ماچه‌کانی ئێمه له گه‌ل باران گوڵی ئه‌کردو هه‌ر له ته‌نیشت بارانیشدا هه‌موو درگاکانمان ئه‌خسته سه‌ر پشت.ئێستا بۆ ماڵئاوایی یه‌کجاری من ئه‌بێت ژیان سه‌ر بڕم.هاورێم من ژیانم بۆ سه‌ر نابڕدرێتو چیدی که مه‌به به گهردهلوولو، زستانێکی شوومه من ئه‌م مالئاواییه ناکهمو ژیانم پێ سه‌ر نابڕدرێتو خۆم له جاوی ئه‌ستێره‌کان پێ وون ناکرێت‌و ساتێکیش بێ باران ئاوه‌دان نابم.
Tuesday, January 10, 2006

Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment