زۆر جارن بۆ دڵته‌نگ بوون هیچ بیانوویه‌ک نییه. که هه‌وری دڵته‌نگی ئاسمانی دڵ داگیر ده‌كات، ئیدی دڵ ئارام‌و قه‌راری لێده‌بڕێ. دڵ که گیرا، بیانووی ناوێ، هۆو هۆکاری ناوێ، ده‌گیرێ‌و هیچ شتێک دادی ئه‌م گیرانه‌ی نادات.
ئه‌م ده‌مانه، چا یان قاوه خواردنه‌وه، خوێندنه‌وه، سڕین‌و خاوێن کردنه‌وه‌ی شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌ت، رێک‌وپێک کردنی جله‌کانت یان بڵاووکردنه‌وه‌یان، هات‌وچۆ کردنت له چێشتخانه‌وه بۆ هه‌یوان، یان بۆ ژووری خه‌وه‌که‌ت، ته‌له‌فوون کردن...هتد، هه‌مووی خۆ خافڵاندنه بۆ رزگار بوون له‌و دڵته‌نگییه که به بێ هۆ داگیری کردوویت.
سه‌رجه‌م ئه‌م کردارانه ناتوانن دڵۆپێک شادی له‌و دڵه ئۆقره نه‌گرتووه بێ وازه‌ت بپڕژێنن.
بێ هێزو ئاڵۆز ده‌چیته نێو ته‌خته‌که‌ت، ده‌ست ده‌نێیته ژێر سه‌رت، ئه‌م دیو ئه‌و دیو ده‌که‌ی، قژی ئاڵۆزت له ژێر باڵنجه‌که‌دا ده‌شارییه‌وه، شه‌و گه‌یشتۆته به‌ره به‌یان‌و تۆ تازه ده‌زانی خه‌ون ناچێته چاوه‌کانته‌وه.
له نێو ته‌خته‌که‌ت دێیته ده‌ر، درگای "یه‌خه‌چاڵ" ده‌که‌یته‌وه لێوانێک ئاوی سارد، ئاو پرته‌قاڵ...، ده‌خۆیته‌وه.
له‌سه‌ر کورسییه‌ک داده‌نیشی‌و پنجه‌کانت ده‌خه‌یته نێو پرچه‌کانت‌و ئاهێکی قوڵ هه‌ڵده‌کێشی.
تازه ده‌زانی، هه‌موو ئه‌مانه ناتوانن ده‌روویه‌کی بچووک بۆ شادی ئاوه‌ڵا بکه‌ن. دڵ که‌سێکی ده‌وێت، شتێکی ده‌وێت هه‌نووکه ده‌ستت نایگاتێ دووره دوور...
تاکوو که‌نگێ دڵی من به بێ هۆ ده‌گیرێ؟.
Saturday, November 24, 2007
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment