ئێواره‌یه‌کی دوایین ڕۆژی پایزی ساڵی 86ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 22ی 12ی 2007ی زایینی، ته‌زووی سه‌رمای دوایین ڕۆژه‌کانی وه‌رزی پایز، وه‌کوو زله‌یه‌کی توند که وه روخساری مرۆڤ ده‌که‌وێت، به ئاگام دێنن له حاڵی ڕۆیشتنام.
له رستی‌دا ئه‌م سه‌رما هۆکاره بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر هه‌نگاو بنێم‌و پێپلیکانه پڕ حه‌شیمه‌ته‌کانی میترۆ تێپه‌رکه‌م، وڵامی ئه‌و قسانه ناده‌مه‌وه به هه‌ر هۆیه‌ک ڕوویان له منه. جاران ئه‌گه‌ر شانم له شانی که‌سێک که‌وتبا، ئه‌گه‌ر هه‌ستم کردبا که‌سێک به وتنی وشه‌ی"pardon" که به مانی لێبووردنه، وێرای رازی بوون لێم، شاد ده‌بێ، بێ بیر کردنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستم کردبا خۆمم چووک کردۆته‌وه ده‌رم ده‌بڕی، به‌ڵام ئه‌مرۆ هه‌ست ده‌که‌م ئه‌م شتانه کات به‌فیڕۆدانه، یان هه‌ر پێویست نییه.
ده‌ڕۆم‌و ئاوڕ له پاش خۆم ناده‌مه‌وه.
له راستی‌دا ئاگام له هیچ نییه. بی هه‌ست، بێ ئه‌وه‌ی شوێنێکی تایبه‌تیم دیاری کردبێ، بێ ئه‌وه‌ی مه‌کان‌و مه‌ڵبه‌ندێکی دیاری کراوم له زینیی ئاڵۆزی خۆمدام‌دا جێگیر کردبێ، وه‌کوو گه‌ڵای سه‌ر ئاو که نازانێ له کوێ‌دا ده‌گیرسێته‌وه‌وه‌و کام قوژبن په‌نای ده‌دات سه‌رگه‌ردانم.
به‌سه‌ر سینگی شه‌قامه ڕووت‌و ته‌زیوه‌کانی شاری پاریس‌دا تێپه‌ڕ ده‌بم. ڕووتی‌و ره‌جالی درخته سه‌ر سه‌وزوو پڕ گیانه‌کانی دوێنی، ئه‌مڕۆ ڕووت هه‌ڵگه‌راون‌و زۆر ماته‌مبار ده‌نوێنن، خێرا تێپه‌ر بوونی مرۆڤه‌کان، سیسس بوونی گوڵه ڕه‌نگاو ره‌نگه‌کان، به هیچ جۆرێک ره‌حیم له بازنه‌ی بیر کردنه‌وه‌دا قه‌تیس نا‌هێڵنه‌وه.
به خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بم. کاتژمێر 14:30ی دوانیوه‌ڕۆ، وه‌کوو زۆر که‌ڕه‌تان خۆم له به‌رده‌م ساڵۆنی ژوماره شه‌شه‌می بینای موزه‌ی به‌ناوبانگی "لۆڤێر"دا، ده‌بینمه‌وه. پاش کڕینی بلیتیی چوونه ژووره‌وه، به خێرایی به‌سه‌ر پێپلیکانه‌کان‌دا سه‌رده‌که‌وم. هه‌ست ده‌که‌م هاتنی ئه‌م جاره‌م بۆ ئێره زۆر جیاواز له جارانی پێشووه، سه‌یری هیچ‌و که‌س ناکه‌م. هیچ نووسراوه‌یه‌ک ناخوێنمه‌وه.
تابلۆ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه ده‌گمه‌ن‌و مێژوویه‌کان من به سه‌یر کردنی خۆیانه‌وه غافڵ ناکه‌ن. بوونی حه‌شیمه‌تێکی زۆر سه‌رنجم به خۆیانه‌وه گرێ ناده‌ن. چاوه‌کانم له‌سه‌ر هیچ ناگیرسێته‌وه. به بێ دووان، ته‌نها به سه‌ر ڕاوه‌شاندنێک وڵامی "نا" به پرسیاری چه‌ند مرۆڤێ ده‌ده‌مه‌وه.
ئێستا له به‌رده‌م تابڵۆی به‌ناوبانگی"monna lisa"دا خۆم ده‌بینمه‌وه. وه‌کوو هه‌میشه ده‌یان که‌س له سه‌راسه‌ری جیهانه‌وه، ده‌یان ڕه‌نگی جۆراوجۆر، ره‌ش، سپی، زه‌ردو سوور پێسته‌کان وێرای وێنه گرتن‌و فیلم هه‌ڵگرتن به کامێراکانیان، خه‌ریکی باس له ئه‌وین‌و عه‌شقی مونالیزان، کوڕێک که له‌و په‌ڕی ئاوه دووره‌کانه‌وه هاتۆته‌وه، کورێک ڕووداوه‌کانی یه‌ک حه‌وتووی سه‌فه‌ر داگیریان کردووه، کورێک که له نامێهره‌بانییه‌کانی ئه‌م دونیا تووڕه‌یه، غه‌مناکی غه‌مناک سه‌ری به هه‌نیسکه‌وه هه‌ڵده‌که‌ندرێ، بۆ مونالیزا، بۆ خۆی، بۆ تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وینی گه‌وره‌ترو قوڵتر له ئه‌وینه‌که‌ی مونالیزاییه، به‌ڵام بێ ده‌نگی بۆ هه‌میشه ئه‌م ئه‌وینه له ژێر سێبه‌ری خۆی‌دا ڕاده‌گرێ؟.
چاو لێکردنی ئه‌م جاره‌ی تابلۆی مونالیزا بۆم هه‌ژێنه‌ره، هه‌ژێنه‌ر. به چاوه پڕ له فرمێسکه‌کانم له تابڵۆی مونالیزا ده‌ڕوانم‌و ده‌ڵێم:
" تۆ که ساڵی 1516ی زایینی ئه‌و کاته‌ی له سه‌ده‌ی 15و 16ی زایینی‌دا ژنانی ئه‌شراف برۆیان ده‌تاشی، ئه‌و کاته‌ی "لێئوناردۆ داڤینچی" شێت‌و شیدات بوو، مونالیزا ئه‌و کاته‌ی تۆ ژنی بازرگانێکی به‌ناوبانگ بووی به ناوی " فرانسیسکۆ دێل جیۆ کاندۆ" هه‌موو شتێک هه‌بوو، به‌ڵام عه‌شق نا، نا، نا...
مونالیزا، خۆ ده‌زانی "داڤێنچی" ئاشقت بوو، خۆ ده‌زانی پاش ئه‌و جووت بوون‌و سێکسه شێتانه‌ییه که تۆ‌و "داڤێنچی" هه‌تانبوو، تۆ‌و هاوسه‌ره‌که‌ت ڕۆیشتن، ئه‌وینداره‌که‌ت پاش ئه‌وی بۆ هه‌موو جێگایه‌ک تابڵۆیه‌که‌ی ده‌برد چوار ساڵی خایاند تاکوو ته‌وای کرد، تابڵۆیه‌ک که ئه‌مرۆ به‌ناوبانگ تریین تابلۆی جیهانه‌و هه‌زاران مرۆڤ له سه‌راسه‌ری جیهانه‌وه بۆ پاریس ده‌گوازێته‌وه؟
مونالیزا، "داڤێنچی" ئازا بوو، من ئه‌زانم تۆش ئازا بوویت، ئیزنت دا ئه‌وینداره‌که‌ت تابڵۆییه‌ت لێ بکێشێته‌وه، تابڵۆیه‌ک که ده‌ربڕی ئه‌وینی شێتانه‌ی ئێوه‌یه به یه‌کتر. چیرۆکی عه‌شقی ئێوه ئێستا پردی پێوه‌ندی گه‌لێک مرۆڤی جیهانه.
مونالیزا، پێم بڵێ من چی بڵیم به‌وانه‌ی دیواره پیره‌کان نارووخێنن، تکایه وه‌ره گۆو پێم بڵێ چی بڵێم به‌وانه‌ی ئه‌ویندارن به‌ڵام ناهێڵن تابڵۆی ئه‌وینیان ببێته مه‌نزڵگای داهاتووی هه‌زاران گه‌شتیاری ئه‌م گۆی زه‌وییه...
"ئه‌ڕۆم بۆ سه‌فه‌ر
سه‌فه‌ر بۆ به‌نده‌رێکی ئاوی
مه‌ترسه، نامێنمه‌وه لێره
مه‌ترسه ئارامیت ناشێوێنم
ته‌نها هاتم بڵیم خوا حافیز
دوایی
درگا ئه‌به‌ستم‌و ئه‌ڕۆم".
Saturday, December 22, 2007
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment