رۆژی هه‌ینی چواری مانگ، کاتژمێر 5ی به‌یانی چاوه‌کانم هه‌ڵده‌گلۆفم‌و به‌ره‌و فرۆکه‌خانه به‌رێده‌که‌م. شه‌و دره‌نگ نووستووم، له ئوتوبوسه‌که‌دا خه‌و نوچکه ده‌مباته‌وه. له‌م سه‌فه‌ره‌دا هه‌ستێکی سه‌یرم هه‌یه، پێم وایه که‌سێک، شتێک، هه‌واڵێک له ته‌نیایی‌و دڵته‌نگی رزگارم ده‌کات.
بیر له زۆر شت ده‌که‌مه‌وه، له‌وه‌ی چۆن پیرۆزبایی له بووک‌و زاوا بکه‌م، ئه‌و کار‌و پرۆژانه‌ی که ده‌بێ له وڵاتی سوئێد جێبه‌جێیان بکه‌م. بڕیاره کاتژمێر 12:00ی نیوه‌رۆ له سوئێد بم، به هۆی خراپی که‌ش‌و هه‌وا فرۆکه کاتژمێر 15:00 ده‌فرێ‌و 19:00ی شه‌و ده‌گاتێ.
"شۆرش" له شاری ئۆسلۆوه هاتۆته دوام‌و رێگای ون کردووه. بۆی ده‌نووسم بڕۆ بۆ شایه‌که من ئیدی ناگه‌مێ، به‌ڵام وه‌کوو هه‌میشه لاساری ده‌کات. کاتژمێر 20:00 یه‌ک ده‌گرینه‌ه‌وه ، "ساڵه" به ته‌له‌فوون پێمان ده‌ڵێت: "شایی خه‌ریکه کۆتایی دێت، ناگه‌نێ". به‌شداری نه‌کردن له شایی "ماردین‌و مێهناز"دا له‌سه‌ر دڵمان ده‌بێته گرێ.!
ده‌گه‌رینه‌وه، دره‌نگانی شه‌و ده‌گه‌مه "ڤێسترۆس" شاری بیره‌وه‌ری‌یه‌کان، شاری چه‌که‌ره کردنی هیواکانم، شاری گۆڕکردنی حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیانم. شارێک که تێیدا پێکه‌نیم‌و غه‌مناک بووم. شارێک که زۆر شه‌وان مێهره‌بانانه من‌و ته‌نیایه‌کانمی له باوه‌ش گرت، برینه قوڵه‌کانی سه‌ر جه‌سته‌می شارده‌وه. تێیدا گه‌وره بووم، تێیدا بڕیارم‌دا بگه‌مه به‌خته‌وه‌ری، به‌ڵام رۆژێک تێگه‌یشتم ئیدی نابێ چاوه‌ڕوانی هاتنی که‌س بم. به‌راستی تێگه‌یشتووم یان خۆم فریو ده‌ده‌م، کات ماوه؟!
له سوئێد ئازا بووم، بناغه‌ی زۆر شتم هه‌ڵته‌کاند، زۆر شتم له خۆم‌دا کوشت، زۆر شتم بونیاد نا، هێندێک شتم له ناخه‌وه گۆڕی. بڕیارم‌دا سه‌ر له نوێ به‌و جۆره‌ی دڵم ده‌خوازێ دایرێژمه‌وه، بۆ ئه‌م ئامانجه حه‌ولم‌دا، تێکۆشام‌و خۆم مه‌زن کرد، خه‌ونه‌کانم گه‌وره‌تر‌و گه‌وره‌تر کرد، ئێستاش ناخوازم تێبگه‌م که‌س به "سواری ئه‌سپی سپی" نایه‌ت. نا، نا، نانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانانا...
بۆنی به‌فر، ره‌نگی تاریکی تێمئاڵاوه. 5ی مانگ ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌کی دره‌نگ به‌ره‌و وڵاتی نوروێژ به‌رێده‌که‌وین. باوبۆرانه. ره‌نگی زه‌ردی گلۆپه‌کان دیمه‌نێکی جوان‌یان به سه‌مای به‌فر به‌خشیوه. له خۆم ده‌پرسم بۆ رێگای نوروێژم گرتۆته به‌ر؟! چی بۆ ئه‌وێم ده‌بات؟.
به خۆم ده‌ڵێم، کوره ئه‌وا ده‌وڵه‌مه‌ندیش بوویت، که‌چی، بۆ چی، بۆ کێ؟
پاش حه‌وت رۆژ له‌گه‌ڵ "محێدین" به فرۆکه ده‌گه‌رێینه‌وه. دیسان هه‌ژان، هه‌ژاندن، چوونه‌وه به ناخی بیره‌وه‌ری‌یه‌کان‌دا جه‌رگم وه‌ژان دێنێت، من‌و بیره‌وه‌ری‌یه‌کانم، من‌و ئه‌م وڵاته، من‌و چاوه‌روانی‌یه‌کانم، من‌و به‌خته‌وه‌ری‌و بێ به‌ختییه‌کانم...
په‌کوو که دڵی خۆم به هیچ خۆش ده‌که‌م‌و کورد وته‌نی: " به‌دوای كڵاوی با بردوو که‌وتووم". کات ڕۆیشت، ته‌مه‌ن چوو، که‌چی ئه‌م داره هه‌ر به‌رنادات. ئه‌م ئاوه ناجوڵێ، ره‌حیم حه‌قیقه‌ت قبووڵ بکه، باشه، حه‌ول ده‌ده‌م وا بکه‌م.!
رۆژی 15ی مانگ ده‌گه‌رێمه‌وه، دیسان به هۆی خراپی که‌ش‌و هه‌واوه، فرۆکه نه‌ک له پاریس له شاری برۆکسێڵ ده‌نیشێته‌وه، له ولاتی بلژیکه‌وه به ماشێن ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ پاریس.
کاتژمێر 22:00ی شه‌و ده‌گه‌مه پاریس، ته‌له‌فوونێک وه‌خه‌به‌رم دێنێت، به خۆم ده‌ڵێم، ره‌ها گیان، له‌وانه‌یه که‌سێک له‌وپه‌ڕی سنووره دووره‌کانه‌وه دڵی وه‌کوو کانی بۆت بقوڵێ.! به‌ڵام کێیه، له کوێیه، سه‌رقاڵی چییه، نازانم؟!. سه‌خته قه‌ت به نه‌بوونی که‌سێک خوو نه‌گریت.
دڵته‌نگی بۆ به‌رۆکم به‌رنادات، زسان وه‌رزی چاوه‌ڕوانی، وه‌رزی دابڕان، وه‌رزی خۆ گرمۆڵه کردن‌و ناشتن‌و گۆڕ کردنی خه‌ونه‌کانه؟!
له‌وانه‌یه زستان وه‌رزی هه‌میشه ته‌نیا مانه‌وه‌ی ره‌حیم بێت؟!
ره‌ها گیان!
برۆ خه‌وێکی زستانی‌یه‌وه، به‌شکم خووت گرت، به‌شکم راسته‌قینه‌ت قبووڵ کرد، به‌شکم هێور بوویته‌وه. به‌شکم ئه‌و هه‌موو برینه سارێژ بێته‌وه...
به‌شکم، به‌شکممممممممممممممممممممممممممممممممممممممممم.!
Wednesday, January 16, 2008
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment