نامه‌ی سێهه‌م!
سه‌ره‌تای به‌هاره، ئه‌مڕۆ 13به‌ده‌ره، ئه‌و ڕۆژانه‌ی به لاساری حه‌ول ده‌ده‌ی هه‌سته سه‌رکه‌شه‌کان له‌غاوو به‌که‌ی، که‌چی هه‌ستی سه‌یر سه‌یر ڕووت تێده‌که‌ن‌و به بێ ئه‌وی بزانیت‌و بخوازیت داگیرت ده‌که‌ن، ته‌نگت پێهه‌ڵده‌چنن، هه‌ستی سره‌وتنت لێ زه‌وت ده‌که‌ن.
دژوارترین شت ئه‌وه‌ییه، له پڕ دڵداره‌که‌ت، ئه‌و که‌سه‌ی بۆی ده‌ژیت، بۆی ده‌مریت، ئه‌وه‌ی ساڵانێکه له کونجی دڵت‌دا جێگات بۆ کردۆته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌میشه دڵت وه‌کوو دڵی کۆتر بۆی له ترپه ترپ دایه، به "کاکه" ناوت ده‌بات.
چارت نیه جیا له دڵگیران‌و پیش خواردنه‌وه ناکرێ کارێکی تایبه‌تی بکه‌یت. هه‌ست کردن به جۆرێک له دووری، هه‌وڵ بۆ خۆ دوور خستنه‌وه به‌رۆکت ده‌گرن، پێش ده‌ست پێکردنی ئه‌م کایه به خۆت ده‌لێت: ده‌بێ ئه‌م شته بده‌مه ده‌ست زه‌مان. له ڕاستی‌دا باشترین رێگا چاره‌ت هه‌ڵبژاردووه. زه‌مان ده‌رمانی زۆر ده‌ردی بێ ده‌رمانه.
ئه‌کرێ زه‌مان هێندێک شت له مرۆڤ‌دا بکوژێت، ئه‌کرێ تۆوی زۆر شتی تێدا بچێنێ، ده‌کرێ هێندک شتی تێدا مه‌زن بکات، ده‌کرێ کارسازی زۆر ناسازی بێت...
ئه‌م ده‌مانه، مه‌ی خواردنه‌وه ئه‌توانێ گه‌وجیه‌تی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێ، له‌وانه‌یه تاقه‌ت نه‌گری‌و دره‌نگانی شه‌و ته‌له‌فوونه‌که‌ت ده‌ست ده‌یتێ‌و خه‌وی شیرینی لێ بزڕێنییت، له‌وه ناترسی له خه‌و وه‌خه‌به‌ری بێنیت به وه‌خت‌و ناوه‌خت، چوونکه ئه‌مه‌ت کردووه، ترسی ئه‌وه که‌سێک له جێگای خه‌وه‌که‌ی ڕابێ‌و بپرسێ: ((ئه‌وه کێ بوو، کێیه به‌م نیوه شه‌وه ته‌له‌فوون ده‌کات؟)). هه‌رچه‌نده له لێهاتوویی ئه‌و بۆ وڵام دانه‌وه دڵنیایت، به‌ڵام دیسان نابێ له بیر بکه‌یت هیچ دڵدارێکی ڕاسته‌قینه به ده‌ستی خۆی کارێک ناکات ئه‌وینداره‌که‌ی تووشی سه‌رشۆری بکات‌و پێگه‌ی ئه‌و به هه‌ر بیانوویه‌ک لاواز بکات!.
له ناکاو بیرت ده‌ێته‌وه، دواین رۆژه‌کانی وه‌رزی پاییز دره‌نگانی شه‌وێکی سارد، ئه‌و کاته‌ی له سه‌فه‌رێکی ئه‌فسووناوی گه‌راویته‌وه، هه‌موو وجوودت ببووه دڵه خۆرپه‌و نیگه‌رانی، ده‌تهه‌وێت حه‌تمه‌ن گوێت له ئاهه‌نگی ده‌نگی ژنێک بێت تاکوو له سلامه‌تی‌و به سڵامه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی دڵنیا بیت، چه‌ند جارێک حه‌ول ده‌ده‌یت؛ به‌ڵام ده‌نگێکی دیکه وڵام ده‌داته‌وه، ناچاریت خۆت‌و ناسنامه‌و زمانه‌که‌ت بگۆڕیت‌و ماقوڵانه بێژیت ببووره: (پێم وایه هێڵه‌کانی ته‌له‌فوون تێکه‌ڵ بوون). له‌به‌ر خۆته‌وه بزه‌یه‌که‌ت دێتێ، دوایه حه‌سره‌تێکی گه‌وره گه‌مارۆت ده‌دات.
ئا، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌زانی ئه‌و له حه‌مام بووه، داوای کردووه ره‌زاسووکێک وڵامی ته‌له‌فوونه‌که بداته‌وه. له خۆت پرسیار ده‌که‌یت، جاخۆ بوونی من‌و ره‌نگی په‌نجه‌م له‌سه‌ر جه‌سته‌ی به هیچ ئاوێکی دونیا خاوێن ده‌بێته‌وه؟. به‌ڵام لانی که‌م حه‌مام ئه‌توانێت پیاوه‌کان به‌فریوو به‌رێت. ئه‌توانێت به‌لارێیان‌دا به‌رێت‌و هه‌ستی گومانیان تاکوو ڕاده‌یه‌کی زۆر لا که‌م بکاته‌وه. که‌م نین ئه‌و ژن‌و پیاوانه‌ی پاش سه‌فه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بچنه پێستی یه‌کتره‌وه حه‌مام ده‌که‌ن‌و ته‌نانه‌ت له بێ ده‌نگی حه‌مام‌دا شین ده‌گێڕن...
ده‌زانی، نابێ قه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سێکی نزیکی ئه‌وینداره‌که‌ت ژیان پێکه‌وه بنێیت. چوونکه ئه‌گه‌ر تاکوو ئێستا خۆت وا ڕاهێناووه دڵداره‌که‌ت هینی خۆته، تێده‌گه‌یت له هه‌ڵه‌دایت‌و هه‌ر جۆرێک بێ ده‌بێ رێگا چاره‌یه‌ک ببینیته‌وه که ئه‌و ته‌نیا هینی تۆ نیه. به‌ڵام نابێ له بیر بکه‌ی زۆر شت هیچ چارێکی نیه، ده‌بێ بیده‌یته ده‌ست زه‌مان، زه‌مان خۆی زۆر جار چار بۆ ناچاریه‌کانی ئه‌م دونیا ده‌بینێته.
ئه‌و هه‌ست‌و باوه‌ڕانه‌ی ساڵانێکه له باڵای هزرو بیره‌کانت ئاڵاوه، له بازنه‌ی ته‌نگ‌و نه‌پساوه‌ی خۆیاندا به ڕه‌زامه‌ندی خۆت قه‌تیس هێشتۆیانیه‌ته‌وه. هێزی ڕۆیشتنت ده‌ده‌نێ، ئازایه‌تی بڕینی رێگا دوره‌کانت پێ ده‌به‌خشن. فێری نا کوتنیان کردووی. بناغه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوونیان تاکوو سنوورێکی بێ کۆتایی به قایمی تێدا داڕشتووی.
ئه‌و هه‌ست‌و بیرانه‌ی "ره‌ها" زۆری کوێره‌وه‌ری دیت، گه‌لێک دژواری تووش هات، زۆری پرته‌و بۆڵه له‌سه‌ر کرا، وتیان وانابێ، واناکرێ، تۆ بۆ ئه‌وه نابی، نه‌شیاوه، جوان نیه، تۆ‌و ئه‌م کاره‌یان نه‌وتووه، به‌ڵام دوو پێی له تای پێلاوێک کرد‌و وتی: ((هه‌رچی به دڵی خۆم بێت، هه‌ر جۆرێک پێم وابێت به‌خته‌وه‌رم وا ده‌که‌م، ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌به‌م ئاوپڕژێنی دڵه سافه ئۆقره نه‌گرتووه‌که‌ی من ده‌که‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی مافی که‌سێکی دیکه پێشێل بکه‌م.))
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی خۆم بپارێزم، قه‌ت سنووری ئازادی‌و ویستی که‌س نابه‌زێنم، که‌س له که‌س ناسێنمه‌وه، ڕۆحی مرۆڤه‌کان ناشکێنم، به مێهره‌بانی وڵامی نامێره‌بانی‌یه‌کانیان ده‌ده‌مه‌وه تاکوو ئه‌و جێگای هه‌وڵی ڕووخانم نه‌ده‌ن، تاکوو ئه‌و جێگای سه‌ربه‌ستی بڕیاردانم لێ زه‌وت نه‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی وا بم، هه‌زاران جار خۆمم خواردۆته‌وه، پیشم بردۆته‌وه، هه‌زاران ته‌ماحم له ڕۆحم‌دا کووشتووه‌و ده‌یکوژم.
دیواره پیره‌کانم رووخاند، دژوارییه‌کانم تێپه‌ڕاند، زۆر رێگام پێواوو له‌م ڕیگادا هه‌بوون‌و هه‌ن که‌سانێک به بێ ئه‌وه‌ی به ناخم‌دا شۆر ببنه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی له هه‌ستم تێبگه‌ن، ئه‌یان هه‌وێت قه‌ڵای دڵم داگیر بکه‌ن. به‌ڵام کلیلی قه‌ڵای ئه‌م دڵه، له "کوێستانه"، لای کوێستانێکی باراناوی دوور به‌جێ ماووه، ئه‌م ڕۆژانه هه‌ست ده‌که‌م ئیدی ئه‌و کوێستانه ناتوانێ، بۆی ناکرێ ئیدی ئه‌م کلیله لای خۆی ڕاگرێ. هه‌ر بۆیه ده‌یهه‌وێت من له په‌ری دڵی بتۆرێنی، بۆیه ده‌خوازێ ئه‌م کلیله به فریشته‌یه‌ک بسپێرێ. بیر له چاره‌نووس ده‌که‌مه‌وه، هه‌نگاونان له تاریکی‌دا...
به‌ده‌م پیاسه کر‌دنی ئێوارانی شاره‌وه، خۆره تاوێکی نیوه گیان پرچه‌کانم شانه ده‌کات‌و کزه‌ی سه‌رمایه‌کی ئاسایی سیمای ماندووم ده‌ڵێسێته‌وه، وه‌ڕزوو داهێزراوو، په‌شۆکاوو بێ هێز به ئه‌سپایی هه‌نگاو ده‌نێم‌و بیر له چه‌ند مرۆڤی شاره دووره‌کان ده‌که‌مه‌وه.
له هه‌موو ژیانت‌دا، به ڕاده‌ی ئه‌م ڕۆژانه گومان، ترس، دوو دڵی، ئاڵۆزی‌و شڵه‌ژان داگیری نه‌کردووی. هه‌زاران پرسیاری جۆراوجۆر زه‌ینی ماندووت به خۆیانه‌وه سه‌رقال دکه‌ن، بۆ به‌شی زۆری ئه‌م پرسیارانه وڵامێکی ئه‌وتۆ سۆراغ ناکه‌ی.
ئه‌م ڕۆژانه ئاخێکی قووڵ، هه‌موو چرکه‌ساته‌کانی تۆی داگیر کردووه. ئیدی پاش ئه‌م هه‌موو ساڵه په‌ری به‌ختت هه‌لنافڕێ، خۆ به زۆریش هه‌ڵیفڕێنی ده‌زانی له جێگایه‌ک، دوور یان نزیک ده‌نیشێته‌وه. سێ ڕۆژی وه‌رزی هاوین، حه‌وت ڕۆژی وه‌رزی پاییز، هه‌موو حه‌سره‌تێکیان کوشتووه، هه‌موو شتێکیان تۆراندووه. وه‌کوو گریانی دره‌نگانی شه‌وکێکی پر له به‌فر، پر له شه‌راب پڕ له ته‌نیایی، یان هه‌وای ژووانێکی دیکه‌یان له کویستان‌دا پێک هیناووه؟!
ڕازه‌کانم نادرکێنم، بۆ که‌سیان باس ناکه‌م، قسه‌ی ئه‌م دڵه زامداره خۆشی له خۆ نه‌دیتووه نابێ بۆ که‌س باس بکرێت، ئاخر ڕه‌نگی ئه‌م عه‌شقه ئه‌فلاتونی‌یه نابێ کاڵ بێته‌وه، من سفره‌ی دڵم بۆ که‌س ناکه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ "فریشته"کانی شاره سارده دووره‌کان. بۆ "ئازاده" شه‌رمنه‌کانی شاره پڕ له به‌فره‌کان.
"فریشته‌یه‌ک" نازانێ چه‌نده به‌خته‌وه‌ره، عه‌شقێکی ئه‌فسووناوی سالانێکی دوور ئیهێنێته نێو ژیانی ئه‌م بازنه‌یه‌وه. بیر ده‌که‌یته‌وه، خۆت ئاماده ده‌که‌ی له قه‌راغ ده‌ریا, چوار که‌سی برۆنه نێو ئاوه‌که، به‌ڵام ئیدی ده‌بێ بزانی‌و تاقه‌ت بێنی عیشقه‌که‌ت له باوشی یه‌کێکی دیکه دایه. ئه‌کرێ؟!
خۆمم پێ فریوو نادرێ، من بۆ سه‌ر گرتنی ئه‌م کاره شێلگر نه‌بووم، شێلگیر نابم، ژیان له‌گه‌ڵ که‌سێکی لاواز بۆ من ئه‌سته‌مه. ببووره من ته‌نیا بیر له دیدارێک ده‌که‌مه‌وه‌و هیچی دیکه. بیر له بیانوویه‌ک که له هه‌ر کوێ بێ دیدارت که‌م.
عه‌زیزی، عه‌زیزم، کوێستانه‌که‌م که له‌م وه‌رزی سه‌ری ساڵی نوێیه‌دا سه‌وز نانوێنی، گوڵم، نیشتمانی موژده به‌خشی به‌یانێکی پڕ له بۆنی هه‌نجیروو هه‌تاو، ببووره، وه‌کوو هه‌میشه خۆشم ده‌وێیت. لیلاکه‌م، من به که‌س مه‌سپێره، به خۆت‌و ده‌سته‌کانت نه‌بێت.
ئه‌مشه‌و دڵنیاتر له ئێوارانی دیکه خۆم په‌نجه‌ره‌کان ده‌به‌ستم‌و سپێده‌ش بۆنی تۆ به‌سه‌ر هه‌موو ڕۆژه‌کانم‌دا ده‌پرژێنم، تاکوو هه‌موو ساته‌کان ئێره گه‌رمێن بێت، با هه‌واری ساردوو سڕی ئه‌م دڵه گه‌رمیان بێت، گه‌رمیان.
ئاره‌زووه‌که‌م، سوپاس بۆ هه‌میشه‌ی چاوه‌کانت.
Tuesday, April 1, 2008
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment